کتێبی
کتێبی
واجبێتی پەیڕەوکردن وکردەوە کردن بە سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وکوفرى ئەو کەسەی نکۆڵی لە ئەمە دەکات
دانەر: عبد العزيز ئیبن عبد الله ئیبن باز -ڕەحمەتی خواى لێبێت- بسم الله الرحمن الرحيم پێشەکی سوپاست وستایشت بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وسەرەنجام وکۆتایی بۆ تەقوادارانە، وسەڵاوات وسەلام لەسەر پێغەمبەرمان موحەمەد نێردراو وەکو ڕەحمەت بۆ جیهانیان وسەڵاوات وسەلام لەسەر ئەهلی بەیتی وهاوەڵانی کە قەڕئان وسونەتی پێغەمبەرەکەیان بە پارێزراوی گەیاندووە لەوانەی دووای خۆیان، بەئەوپەڕی پاراستنی ئەمانەت و وردبینیەوە، ومانا ودەستەواژەکانیان پاراستووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- وبمانکات بە یەکێک لەئەوانەى شوێنیان دەکەون بەچاکە وبمانکات بە بەڵگە لەسەر هەموو بەندەکان بەگەیاندنی ئاینەکەى، پاشان: زانایان لەپێشوو ولە…
پەیامێکی پوخت سەبارەت بە ئاینی ئیسلام بەو شێوەیەی لە قورئان وسونەتدا هاتووە
ئیسلام كتێبێکی گرنگە پێناسەیەکی پوختی ئاینی ئیسلامی لە خۆ گرتووە وڕوونکردنەوەى گرنگترین بنچینە وڕێنمایی وجوانییەکانى ئاینی ئیسلامی تێدایە لە قورئان وسونەتدا، وئەم کتێبە بۆ مسوڵمانان وبۆ نامسوڵمانانیش دەگونجێت بە زمانەکانیان لە هەموو کات وشوێنێک سەرەڕای جیاوازی حاڵ وبارودۆخ. (چاپێک کە هەموو بەڵگەکانى قورئان وسونەت لە خۆ دەگرێت) 1- ئیسلام پەیامی خودایە بۆ هەموو خەڵکی، کۆتا پەیامی خودایە بۆ مرۆڤایەتی هەتا قیامەت بەرپا دەبێت. ئیسلام پەیامی خودایە بۆ هەموو خەڵکی، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةٗ لِّلنَّاسِ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا…
الإسلام والإلحاد وجها لوجه
ڕاکردن لە ئیلحاد بەرەو ئیسلامتی پرسیار و وەڵام بسم الله والحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه؛ پاشان: ئەم نامیلکەیە (ڕاکردن لە ئیلحاد بەرەو ئیسلامەتی). ئەم نامیلکەیە ڕوونکردنەوەیەک پێشکەش دەکات سەبارەت بە (سروشتی ئیلحاد) ولایەنە جێی پرسیارەکانى، وچۆن ئیلحاد دژی ئەقڵ وفیترەتە. ونامیلکەکە هەندێک بەڵگە باسدەکات لەسەر بوونی پەروەردگار -سبحانه وتعالى-.
هیندۆسیەت لە تەرازووی فێرکاریە بنچینەییەکانى وئەقڵ وفیترەتی پاک و سەلامەت
کلیک بکە بۆ بینینی وردەکارییەکانی کتێب.
پەیامێکی پوخت سەبارەت بە ئاینی ئیسلام بەو شێوەیەی لە قورئان وسونەتدا هاتووە
به ناوی خوای بەخشندە ومیهرەبان ئیسلام (چاپێک بە بێ باسکردنی بەڵگەکان) [1] [1] چاپێکی تر هەیە سەبارەت بەم پەیامە کە بەڵگەکانی قورئان وسونەتی تێدا باسکراوە سەبارەت هەر مەسەلەیەک، بۆ خوێندنەوەى کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە:https://islamhouse.com/ar/books/2830071. كتێبێکی گرنگە پێناسەیەکی پوختی ئاینی ئیسلامی لە خۆ گرتووە وڕوونکردنەوەى گرنگترین بنچینە وڕێنمایی وجوانییەکانى ئاینی ئیسلامی تێدایە لە قورئان وسونەتدا، وئەم کتێبە بۆ مسوڵمانان وبۆ نامسوڵمانانیش دەگونجێت بە زمانەکانیان لە هەموو کات وشوێنێک سەرەڕای جیاوازی حاڵ وبارودۆخ. 1. ئیسلام پەیامی خودایە بۆ هەموو خەڵکی، کۆتا پەیامی خودایە بۆ مرۆڤایەتی…
ئەو زیکر وویردانەی کە لە بەیانیان وئێواراندا دە خوێندرێن
بسم الله الرحمن الرحيم ﴿اللَّهُ لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَلا يَؤُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾ واتە: ﴿خوا زاتێکه جگه لە ئهو هیچ یەکێکی تر پەرستراوی هەق نیە -جگە لە ئەو هیچ یەکێکی تر شایستەى پەرستن نیە- و ئهو ههمیشه زیندووه و ڕاگرو سهرپهرشتیاری (ههموو دروست کراوهکانیهتی)، نه…
كێ منی خوڵقاندووە؟ وبۆچی؟
هەموو شتێك بەڵگەیە لەسەر بوونی خوڵقێنەر (پەروەردگار) كێ خولقێنەری ئاسمانەكان وزەوی وئەوەی تێیاندایە لە خوڵقێنراوە مەزنەكان كە لە ژماردن نایەن؟ كێ ئەم ڕێكخستە وردەی دروستكردووە لە ئاسمانەكان وزەوی؟ كێ مرۆڤی خوڵقاندووە وبیستن وبینین وتێگەیشتنی پێبەخشیووە، وكێ وایلێكردووە بتوانێت زانست بەدەست بهێنێت وهەست بكات بە هەقیقەتەكان لە بووندا؟ چۆن لێکدانەوە دەکەیت بۆ ئەم خوڵقاندنە ووردە لە ئامێرەكانی لاشەت ولاشەی بوونەوەرە زیندووەكان؟ كێ بەدیهێناون؟ ئەم گەردوونە چۆن ڕێكخراوە وجێگیرە بەپێی یاساكان ؛ كە زۆر بەوردی گەردوونیان ڕێكخستووە بەدرێژایی هەزارەها ساڵ؟
ئیسلام ئاینی هەمو پێغەمبەرانی خودایە
ئیسلام بریتیە لە تەسلیم وملكەچبوون بۆ خوڵقێنەری گەردوون وبەڕێوبەری، وگەردنكەچ بوون بۆی بە خۆشەویستی و بەمەزندانانی، بنچینەی ئیسلام بریتیە لە باوەڕهێنان بە الله، وئەو خوڵقێنەرە وهەموو شتێك جگە لە ئەو زاتە ؛ خوڵقێنراوە، تەنها ئەو شایستەی پەرستنە بەتەنها وبێ بڕیاردانی هاوبەش لە پەرستنیدا، هیچ یەكێك پەرستراوی هەق وڕاست نییە جگە لە ئەو نەبێت، خاوەنی چەندین ناوی جوان وسیفەتی بەرزە، خاوەن كامڵی ڕەهایە بەبێ هیچ كەموكورتیەك، هیچ کهسی لێ نهبووه و خۆيشی له کهس نهبووه، هیچ هاوشێوە وهاوتایەكی نییە، تێكەڵ نابێت وبەرجەستە نابێت لە هیچ یەكێك لە خوڵقێنراوەكانی. ئیسلام ئاینی الله یە كە پەیڕەوكردنی هیچ…
ئیسلام ئاینی پەروەردگاری جیهانیانە
بەناوى خوداى بەخشندەی میهرەبان پەروەردگارت كێیە؟ ئەمە مەزنترین پرسیارە لە بووندا؛ وگرنگترین پرسیارە كە واجبە لەسەر مرۆڤ وەڵامی بزانێت. پەروەردگارمانئەو زاتەیە کە ئاسمانەكان وزەوی خوڵقاندووە، ولە ئاسمانەوە بارانی دابەزاندووە بەهۆیەوە جۆرەها بەرووبووم ودارمان بۆ دەڕوێت كە دەبنە خۆراك وژەم بۆ ئێمە وبۆ ئاژەڵەكان. ئەو زاتە مەزنە ئێمە وباوانمانی خوڵقاندووە، وهەموو شتێكی خوڵقاندووە، وشەو وڕۆژی دروستكردووە، شەوی داناوە بۆئەوەی ببێتە كاتی خەوتن وحەوانەوە، وڕۆژی داناوە بۆئەوەی ببێتە كاتی گەڕان بەدوای بژێوی وڕزق. هەروەها خوای گەورە خۆر ومانگ وئەستێرەكان ودەریاكانی بۆ ئێمە ڕامكردووە، وئاژەڵەكانیشی بۆ…
الشهادتين
ئەگەر ویستت بێیتە نێو ئاینی ئیسلامەوە، ئەوا دەبێت بە دەنگێكی بیستراو ئەم شایەتومانە بڵێیت، ولە واتاکەی تێبگەیت وباوەڕت پێی هەبێت: أشهد أن لا إله إلا الله (واتای ئەم ڕستەیە: شاهێدی دەدەم هیچ یەكێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله)، وأشهد أن محمدًا رسول الله، وأن عيسى بن مريم هو عبد الله ورسوله (واتای ئەم ڕستانە: وشاهێدی دەدەم موحەممەد پێغەمبەری خودایە، وعیسای كوڕی مەریەم بەندە وپێغەمبەری خودایە). (أَشْهَدُ أَن لا إِلَهَ إلاّ اللَّهُ، وأَشْهَدُ أنّ مُحَمّدًا رسول الله) واتە: (شاهێدی دەدەم كه هیچ یەكێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگه له الله، وشاهێدی دەدەم كە موحەممەد پێغەمبەر…
ئاداب وحوكمەكانی گەشت وسەفەر كردن
الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد، وعلى آله وصحبه أجمعين. پاشان: ئەمە نامیلكەیەكی پوختە سەبارەت بە ئاداب وحوكمەكانی گەشت وسەفەر كردن، بەپەرۆش بووین لەسەر ڕوونكردنەوەی زۆرینەی ئەو شتانەی گەشتیار پێویستیەتی. داواكارین لە خوای گەورە بە ئیخلاس ودڵسۆزی لە پێناو زاتی پیرۆزی ئەو بێت، وهەموو مسوڵمانان سوودی لێ ببینن. یەكەم: ئادابی گەشت وسەفەر كردن
پوختەیەك سەبارەت بە سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی عومرە وحوكمەكانی
الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد، وعلى آله وصحبه أجمعين.الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد، وعلى آله وصحبه أجمعين. پاشان: ئەمە نامیلكەیەكی پوختە سەبارەت بە سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی عومرە وحوكم وئادابەكانی، وبەپەرۆش بووین لەسەر ڕوونكردنەوەی زۆرینەی ئەو شتانەی عومرەكار پێویستییەتی. داواكارین لە خوای گەورە بە دڵسۆزی لە پێناو زاتی پیرۆزی ئەو بێت، وهەموو مسوڵمانان سوودی لێ ببینن.
سەرپێچیەكانی حەج وعومرە وسەردانی کردنی مزگەوتی سوروەرمان صلى الله عليه وسلم
هەڵە وسەرپێچیەكان پەیوەست بە عومرە یەكەم: هەڵە وسەرپێچیەكانی خەڵكی لە ئیحرامدا 1. ئیهلال نەكردن، واتا دەنگ بەرز نەکردنەوە بە نییەتەکەی ئایا نییەتەکەی عومرە یان حەجە وئەگەر نییەتەکەی حەجە کام جۆرە لە سێ جۆرەی حەج هەڵدەبژێرێت لەكاتی نییەت هێناندا. سوننەتە لە کاتی نییەت هێناندا دەنگ بەرز بکرێتەوە.
پوختەیەك سەبارەت بە سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی حەج
الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد، وعلى آله وصحبه أجمعين. پاشان: ئەمە نامیلكەیەكی پوختە سەبارەت بە سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی حەج، وبەپەرۆش بووین لەسەر ڕوونكردنەوەی زۆرینەی ئەو شتانەی کەسی حاجی پێویستییەتی. داواكارین لە خوای گەورە بە دڵسۆزی لە پێناو زانی پیرۆزی ئەو بێت، وهەموو مسوڵمانان سوودی لێ ببینن. ڕێخۆش کاری
نزا گشتگیرەكان [1]
ئەم نزا گشتگیرانە؛ لە قورئانی پیرۆز یان بە سەحیحی لە پێغەمبەرەوە هاتوون -صلى اللە علیە وسلم-، ڕێگەپێدراوە نزایان پێ بكرێت لە هەموو كات وشوێنێكدا؛ لەوانەیش لە كاتی تەواف وسەعی ولە عەرەفە وموزدەلیفە، بەڵام تایبەت نین بە ئەو كات وشوێنانە. یەكەم: نزاكان لە قورئاندا. پهروهردگارا کار وکردەوەکانمان لێ وهربگره و له ڕیزی چاكهكانماندا تۆماری بكه، چونكه بهڕاستی تۆ خوایهكی بیسهرو زانایت * وتهوبه و پهشیمانیمان لێ وهربگره، بێگومان تۆ خوایهكی بەخشندە ومیهرەبانی. پەروەردگار لە دونیادا چاكەمان پێ ببەخشە وە لە دوا ڕۆژدا چاكەمان پێ ببەخشە وە لە سزای ئاگر بمانپارێزە. پهروهردگارا؛ لێمان مهگره…