الإسلام والإلحاد وجها لوجه
ڕاکردن لە ئیلحاد بەرەو ئیسلامتی
ڕاکردن لە ئیلحاد بەرەو ئیسلامتی
پرسیار و وەڵام
بسم الله والحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه؛ پاشان:
ئەم نامیلکەیە (ڕاکردن لە ئیلحاد بەرەو ئیسلامەتی).
ئەم نامیلکەیە ڕوونکردنەوەیەک پێشکەش دەکات سەبارەت بە (سروشتی ئیلحاد) ولایەنە جێی پرسیارەکانى، وچۆن ئیلحاد دژی ئەقڵ وفیترەتە.
ونامیلکەکە هەندێک بەڵگە باسدەکات لەسەر بوونی پەروەردگار -سبحانه وتعالى-.
ئێمە خواى گەورە دەناسین بە ئەقڵ، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ * ئایا ئهوانهبهبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیهک، هاتوونهتهکایهوه؟! یان ههر خۆیان دروستکارن؟!﴾
[سورة الطور : 35].
بە بەکارهێنانى ئەقڵ وهۆکارەکان ؛ سێ ئەگەر هەیە چوارەمیان نیە:
یەکەم: خەڵکی پەروەردگارێک -دروستکارێک- دروستیانی نەکردووە ﴿أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ * ئایا ئهوانهبهبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیهک، هاتوونهتهکایهوه؟!﴾ وئەمە مەحاڵە، چۆن بەبێ دروستکارێک ؛ دروست بووین؟
دووەم: ئەوەیە ئێمە خۆمان دروست کردبێت ﴿أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ * یان ههر خۆیان دروستکارن؟!﴾ وئەمەیش مەحاڵە، چۆن خۆم دروست دەکەم؛ پێش ئەوەى دروست ببم؟
بۆیە هەر بە ئەقڵ تەنها ئەگەری سێیەم دەمێنێتەوە کە لە ئایەتە پیرۆزەکەدا نەهاتووە چونکە زانراوە، ئەویش ئەوەیە کە پەروەردگارێک ئێمەی دروست کردووە.
ئێمە خواى گەورە دەناسین بە ئەقڵ.
وهەروەها ئەو زاتە مەزنە دەناسین بە فیترەت وسروشتی مرۆڤایەتیمان.
وئێمە بە فیترەتمان دەزانین کە بتەکان وسروشت هیچ توانایەکیان نیە لەسەر دروستکردنی گەردوون و دروستکردنی بەکتریا ومرۆڤ، وناتوانن فەرمانەکانى لاشەی مرۆڤ بەو شێوە ڕێک و وردە ڕێکخبەن و لەسەر ئەم ڕواڵەتە جوانە دروستی بکەن وناتوانن بەدیهێنراوەکان بەم وردی وجوانیە دروست بکەن هەر لە گەردیلەیەکەوە هەتاوەکو گەلەئەستێرەکان.
ئەو بتانەى کافرەکان دەیانپەرستن، وئەو سروشتەى کە مولحید باوەڕی پێیەتی هەردوویان پێویستیان بە دروستکارێکە بۆئەوەى بیانهێنێتە بوون.
بۆیە ئەو بتانە وسروشت هیچ ڕکێفێکیان بەدەست نیە سەبارەت بەخۆیان، چ جای دروستکراوەکانى تر، وتوانای ئەوەیان نیە کە هۆرمۆنەکان لە لاشەت بەو ئاستە سەرسوڕهێنەرە ڕێک بخەن، وتواناى ئەوەیان نیە کۆدی بۆماوەیی دابنێن کە ئەمیش ملیۆنەها زانیاریە لە نێو هەر یەکێک لە خانە زیندووەکان، وتواناى ئەوەیان نیە هیچ شتێک بهێننە بوون تەنانەت تواناى دروست کردن وبەرگری کردنیان نیە لەخۆیان.
خوڵقێنەری ئەم جیهانە بەم هەموو شتە سەرسوڕهێنەرەوە پەروەردگارێکی مەزنە کە زانایە بەتوانایە ودانایە -سبحانه وتعالى-.
پاشان نامیلکەکە باسی گومانەکانى مولحیدەکان دەکات، وهەوڵدانیان بۆ پوچەڵکردنەوەى بەڵگە ئەقڵی وفیتریەکانى بوونی پەروەردگار.
لەبەناوبانگترین هەوڵدانیان دەڵێن: (گەردوون بەڕێکەوت دەرکەوتووە)، وئەمیش بەهۆی ئەوەیە کە تێناگەن ونازانن سەبارەت بە بنچینەکانى ئەگەرەکان؛ چونکە ڕێکەوت -سودفە- دوو مەرجی هەیە کە لەیەک دانابڕێت.
ئەوانیش: کات وشوێن.
بۆ ڕێکەوت مەرجە کاتێک هەبێت بۆئەوەى کاریگەری لەسەر ڕووداوەکان هەبێـت.
ومەرجە شوێنێکی مادی هەبێت کە سەرەنجامی کاریگەریەکانى تێدا دەربکەوێت.
چۆن بڵێین ڕێکەوت -سودفە- کاریگەری هەبووە لە دروستکردنی گەردوون، لەکاتێکدا کە گەردوون هاتە بوون نە کات هەبوو و نە شوێن، بۆیە بیرۆکەى ڕێکەوت بوونی نیە !
پاشان نامیلکەکە هەندێک بەڵگەى ئەقڵی پیشان دەدات سەبارەت بەپێویستی بوونی ئاین، ومانای ئاین بریتیە لە گرنگی ملکەچبوون بۆ پەروەردگاری جیهانیان وگوێڕایەڵیکردنی -سبحانه وتعالى-، ملکەچبوون بۆ الله وگوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى: ئەمە هەقیقەتی ئاینە.
تۆ ملکەچیت بۆ الله، وپەروەردگارت دەپەرستیت کە خوڵقێنەر وڕۆزیدەری تۆیە ومنەتی زۆری هەیە لەسەرت لە زۆری فەزڵ ونیعمەتەکان وهیدایەتدان.
پەرستن مافى خواى گەورەیە لەسەر بەندەکانى، چونکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- کە ئێمەى دروستکردووە وژیانی پێبەخشیوین وڕۆزی داوین وهیدایەتی داوین وپەیامبەرانی بۆ ناردوین بۆئەوەى تاقیمان بکەنەوە کاممان کردەوەمان جوانتر وباشترە، كەواتە پەرستن مافى خواى گەورەیە لەسەر ئێمە
﴿ الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ ﴾ واتە: ﴿ههر ئهو خۆی مردن و ژیانی بهدیهێناوه، تا تاقیتان بکاتهوه، کێتان کردهوهی چاکترو پهسهندتره، ههر ئهویش زاتێکی باڵادهسته بهسهر بێ باوهڕاندا، وه لێخۆشبووه بەرانبەر ئیمانداران﴾
[سورة الملك : 2].
پاشان لە قۆناغێکی تر لەم نامیلکەیە هەندێک بەڵگە باس دەکەین لەسەر ڕاستی ئاینی ئیسلام، وڕون کردنەوەی ئەو ڕاستییەی کە خواى گەورە هیچ ئاینێک لە مرۆڤ قبوڵ ناکات مەگەر ئیسلام نەبێت، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە دۆڕاوەکان دەبێت﴾
[سورة آل عمران: 85].
ئاینی ئیسلام ئەو ئاینەیە کە خواى گەورە لەڕێگای هەموو پێغەمبەرانەوە ناردوویەتی بۆ خەڵکی.
وسەرەکیترین تایبەتمەندی ئیسلام : ماناى ملکەچبوون وتەسلیم بوونە بۆ خواى گەورە وپەرستنی تەنها ئەو زاتەیە
وئیسلام کامڵترین شەریعەتە ڕێنمونی وئامۆژگاری مرۆڤ دەکات بۆ ملکەچبوون تەنها بۆ الله.
تاکە ئاینە کە بانگەواز دەکات بۆ بەتاکدانانى الله -توحید الله-، و ئەم تەوحیدەیە خواى گەورە هەموو پێغەمبەرانی پێ ڕەوانە کردووە.
هەموو پێغەمبەران لەسەر بیروباوەڕی تەوحیدن ئەگەرچیش شەریعەتەکانیان جیاواز بێت.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ﴾ واتە: ﴿ئێمه پێش تۆ هیچ پێغهمبهرێکمان ڕهوانه نهکردووه، که وهحیمان بۆ نهناردبێت بهوهی که: بێگومان هیچ خوایهک -پەرستراوێک بەهەق وڕاستی- نیه جگه له من و دهبێت ههر من بپهرستن﴾
[سورة الأنبياء : 25].
وتەنها ئاینی ئیسلام لەسەر ئەم تەوحیدە ماوەتەوە لەسەر زەوی، شوێنکەوتووی شەریعەتەکانى پێشوو تووشی شیرک وهاوبەشدانان بوون بۆ الله ئەگەر زۆر یان کەم بێت، پاش مردنی پێغەمبەران ودواى ئەوەى خەڵکی پشتیان کردە تەوحید لەگەڵ تێپەڕبوونی کات تووشی شیرک بوون، ئەمڕۆش تەنها ئاینی ئیسلام لەسەر تەوحیدی پاک ماوەتەوە کە پێغەمبەران پێی هاتوون.
پاشان نامیلکەکە کۆتایی پێدێت بەڕوونکردنەوەى ئەوەى چۆن مرۆڤ مسوڵمان بێت، وڕونکردنەوەی واتای ئیسلام، وگرنگی ئاینی ئیسلام.
ئاینی ئیسلام وەڵامی هەموو پرسیارەکانى بوونی داوەتەوە کە دێـت بە مێشکی مرۆڤدا: لەکوێوە هاتووین، وبۆچی لێرەین لەم جیهانە، وبۆ کوێ دەچین؟
ئاینی ئیسلام وەڵامی هەموو ئەمانەى داوەتەوە لە یەک ئایەتەدا، پەروەردگار -سبحانه وتعالى- دوفەرمووێت:
﴿وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿جا ئهوه بۆچی من ئهو زاته نهپهرستم که بهدی هێناوم، ئێوهش خهڵکینه ههر بۆ لای ئهو دەگەڕێنەوە﴾
[سورة يس: 22].
لەکوێوە هاتوم؟ خواى گەورە منی دروست کردووە.
وبۆ کوێ دەچم؟ دەچمەوە بۆ لای پەروەردگار بۆئەوەى لێپرسینەوەم لێبکات لەسەر کردەوەکانم
﴿وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿ههر بۆ لای ئهو دەگەڕێنەوە.﴾
بۆچی هاتم بۆ ئەم جیهانە؟ بۆئەوەى تەنها الله بپەرستم و بۆئەوەى تاقی بکرێمەوە.
بۆچی الله بپەرستم؟ سروشتیە الله بپەرستم کە منی خوڵقاندووە، ئەمە سروشتی پەیوەندیە لەنێوان بەندە وپەروەردگاری ئەویش ئەوەیە: بەندە پەروەردگار وخوڵقێنەری بپەرستێت
﴿وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي﴾ واتە: ﴿جا ئهوه بۆچی من ئهو زاته نهپهرستم که بهدی هێناوم﴾
یەک ئایەت وەڵامی سێ لە گرنگترین پرسیارەکانى بوونی تێدایە کە مرۆڤەکانی تووشی شڵەژاوی کردووە
﴿وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿جا ئهوه بۆچی من ئهو زاته نهپهرستم که بهدی هێناوم، ئێوهش خهڵکینه ههر بۆ لای ئهو دەگەڕێنەوە.﴾
[سورة یس: 22].
ئیسلام شەریعەتی الله یە بۆ هەموو جیهان.
وئیسلام واتای ئەوەیە بەندە نەفسی خۆی تەسلیم بە الله بکات، تەنها ملکەچی الله یە، وگوێڕایەڵی فەرمانەکانى پەروەردگارە، فەرمان بەرداری بەدیهێنەرەکەیەتی.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَمَن يُسْلِمْ وَجْهَهُ إِلَى اللَّـهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ﴾ واتە: ﴿ئهو کهسهی ڕوو بکاته پهروهردگاری و کارهکانی ههمووی بگێڕێتهوه بۆ لای ئهو، له کاتێکدا ئادهمیزادێکی چاکهخوازه، ئهوه بهڕاستی مانای وایه که دهستی به بەهێزترین هۆکارەوە گرتووە (کە دەیگەنێت بەڕەزامەندی خواى گەورە وبەهەشتەکەى)﴾
[سورة لقمان: 22].
ئیسلام ماناى بەندایەتیە بۆ الله لەهەموو بچووک وگەورەیەک لەژیانتدا، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّـهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * (ئهی پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم)، ئهی ئیماندار) بڵێ: بهڕاستی نوێژو حهج و دروشمهکانی و (سهرجهم چاکه و بهندایهتیم) ههروهها ژیان و مردنم تایبهته بۆ خوای پهروهردگاری جیهانیان (162)
لَا شَرِيكَ لَهُ ۖ وَبِذَٰلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ * ئهو زاته هیچ هاوهڵ و هاوبهش و شهریکێکی نیه و من بهوه فهرمانم پێدراوه و من یهکهم کهسی موسوڵمانم (163)﴾
[سورة الأنعام].
﴿صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّـهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * بهڕاستی نوێژو حهج و دروشمهکانی و (سهرجهم چاکه و بهندایهتیم) ههروهها ژیان و مردنم تایبهته بۆ خوای پهروهردگاری جیهانیان﴾ : واتە هەموو کردەوەیەکم بۆ الله یە، من نوێژ دەکەم، وگوێڕایەڵی دایک وباوکم دەکەم لەپێناو خواى گەورە، ودەخوێنم بۆئەوەى سوود بەخەڵکی بگەیەنم، ودەخەوم ودەخۆم بۆئەوەى ئەوە شتانە ئەنجام بدەم کە الله فەرمانى پێکردووم.
ئەمە بەندایەتیە بۆ الله لە هەموو کردەوەیەکدا، وئەمە لە گرنگترین نیشانەکانى تەسلیم وملکەچبوونە بۆ الله.
هیچ شتێک جگە لە ئیسلام ناتوانێت ئەو برسێتیەمان لابدات بۆ زانینی گرنگترین زانست وپرسیارەکانى بوون،
لەکاتێکدا ئیلحاد -باوەڕ بەنەبوونی الله- زانستی پێویستی نیە بۆ کەسێک کە تەنها دەزانێت لەدایکبووە بۆئەوەى بمرێت وتەواو.
ئەم نامیلکەیە: ژەمێکی زانستی وئەقڵیە بۆ وەڵامدانەوەى کێشەکانی ئیلحاد، وهەندێک بەڵگەی تێدایە سەبارەت بە دروستێتی ئیسلام.
ئەمیش بەشێوازى پرسیار و وەڵام:
بۆیە بە بەرەکەتی خواى گەورە ؛ با دەستپێبکەین:
1- ماناى ئیلحاد چیە؟
و: ئیلحاد بریتیە لە: ڕەتکردنەوەى باوەڕبوون بە هەموو هێزێکی نەبینراو -غەیبی-.
بۆیە مولیحد نکۆڵی دەکات لە بوونی الله وپێغەمبەرەکان وزیندووبوونەوە.
2- کامانیە ڕەخنەو عەیبەکان لە ئیلحاد؟
و: ئیلحاد پێویستی بە باوەڕێکی زۆر زیاترە لە باوەڕی ئاینی.
بەڵام باوەڕێ کە بنیات نراوە لەسەر ئەگەری خەیاڵی هەڵە، بەپێچەوانەى باوەڕی ئاینی کە بنیات نراوە لەسەر شتی سەرەتایی فیتری وشتی بێگومان ویەکلایی کە بەچاوەکانمان دەیانبینین وبە بیرکردنەوەیەکی سەرەتای ئەقڵی ەستی پێ دەکەین، وبە بەڵگە شەرعیەکان درکیان پێدەکەین وتێدەگەین.
بۆئەوەى مولحید بیت پێویستە خەیاڵت بەم شێوەیە بێت: أ- هیچ هاتە پاڵ هیچ سەرئەنجام بووە شتێکی مەزن.. بو بە گەردوونی سەرسوڕهێنەر، گەردونێک کە بە جوانترین شێوە دروستکراوە بەو ئەزاندە ورد وسنوورە دیاریکراوانەوە. ب- ڕێکەوت ئەو سنوورە دیاریکراوانە ویاسا جێگیرەکانى فیزیای دروستکردووە کە لە گەردووندا هەیە؛ لەکاتێکدا مەرجی ڕێکەوت بریتیە لە بونی کات وشوێن، وگەردوون بەبێ بوونی کات وشوێن هاتووەتە بوون بۆیە لە ناڕێکەوتەوە هاتووەتە بوون ! ج- هەڕەمەکی وژینگەى سەر زەوی یەکەمجار بووە هۆی دروستبوونی ژیان وبەکتریا ومرۆڤەکان، لەکاتێکدا ئەقڵی مرۆڤ لە ئەوپەڕی تواناى لەئێستادا ناتوانێت سادەترین شێوەى ژیان دروست بکات بۆ بوونەوەرێکی بچووک. د- هەموو بنەما ڕەوشتیەکان کە هەموومان یەکدەنگین لەسەر دروستیان وزۆرینەیان بەئاراستەى پێچەوانەى ژیانی ماددین -کە ڕەوشتەکان دەبنە بارقورسیەکی ماددی وخەسارۆمەندی لەئاستی بەرژەوەندیە دونیاییەکان- ؛ ئایا ئەمە لە بەرهەمەکانى ماددە و وەبەهێنراوەکانیەتی، ئەمە مەحاڵە عەقڵیەکانە کە دەبێت باوەڕت پێی هەبێت هەتاوەکو ببیتە مولیحد.
هـ - لە ئیلحاددا، هیچ دەسەڵاتێکی ئەقڵی وماددی نیە بۆ ڕێگرتن لە لەناوبردنی هەموو سەر زەوی.
ژیانی ماددی ڕاست وهەڵە نازانێت؟
بۆیە لەناوبردنی هەموو سەر زەوی یەکسانە بە زیندووێتیان؛ لەڕوانگەى ئیلحادەوە.
ئیلحاد لەسەر باوەڕ بنیات نراوە، بەڵام باوەڕێک کە هیچ بنەما وبەڵگەیەکی زانستی یان گێڕدراوە یان ئەقڵی یان ڕەوشتی لەسەر نیە.
3- ئایا بەڵگە چیە لەسەر بوونی پەروەردگار؟
و: بەڵگەکان زۆرن بەڵام تەنها دوو بەڵگە باس دەکەین:
1- بەڵگەى هێنانە بوون.
2- بەڵگەى بەڕێوەبردن -گرنگیپێدان- و وردی.
3- ماناى بەڵگەى هێنانە بوون چیە؟
و: بەڵگەى هێنانە بوون واتا:
هەموو شتێک هاتۆتە بوون لەپاش ئەوەى کە بوونی نەبووە، ودەبێت دروستکارێکی هەبێت کە دروستی کردبێت.
بۆیە بەڵگەى بێ سنوورمان هەیە لەسەر بوونی خوڵقێنەر -سبحانه وتعالى-.
هەموو گەردیلەیەک لە گەردوون بەڵگەیە لەسەر بوونی پەروەردگار، چونکە هەموو بەدیهێنراوێک کە هاتۆتە بوون بەڵگەیە لەسەر : بوونی خوڵقێنەرێک کە دروستی کردووە.
وتۆ ئەگەر سەیری بوون بکەیت بۆت دەردەکەوێـت کە دەگۆڕێت وبەردەوام نیە بۆ هەتاهەتایی ولە ئەزەلەوە -ڕابردوو بێ سنوور- بوونی نەبووە، بەڵکو سەرەتا وکۆتایی هەیە، بۆیە پشتی بەخۆی نەبەستووە بۆ دروستکردنی خۆی، بۆیە هەر بە ئەقڵ زۆر بەئاسانی درک بەوە دەکەیت کە پەروەردگارێکی هەیە، و هەر کەسەیری گەردوون وسەر زەوی بکەیت ؛ بیر دەکەیتەوە لەوەى پەروەردگارێک هەیە کە جیهانی دروستکردووە .
بۆیە ئەو ئایەتانە زۆرن لە قورئاندا کە سەرنجمان ڕادەکێشن بۆ سەیرکردن وتێڕامان لە بوونەوەرەکانى دەوروپشتمان وجیهان، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿قُلِ انظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَمَا تُغْنِي الْآيَاتُ وَالنُّذُرُ عَن قَوْمٍ لَّا يُؤْمِنُونَ﴾ واتە: ﴿پێیان بڵێ: تهماشا بکهن و سهرنج بدهن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانهکان و زهویدا، کهچی بهڵگه و نیشانهو ئاگاداریهکان سوودیان نیه بۆ ئهو کهسانهی که باوهڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنهبهر)﴾
[سورة یونس: 101].
وخواى گەورە دەفەرموێت:
واتە: ﴿أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا فِي أَنفُسِهِم ۗ مَّا خَلَقَ اللَّـهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُّسَمًّى ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ لَكَافِرُونَ﴾ واتە: ﴿ئایا ئهوه له ناخی خۆیاندا بیرێکیان نهکردۆتهوه، که خوا ئاسمانهکان و زهوی و ههرچی له نێوانیاندا ههیه تهنها به حهق و سنووردار نهبێت دروستی نهکردوون؟ له ڕاستیدا زۆربهی خهڵکی بێ باوهڕن به گهیشتنه خزمهتی پهروهردگاریان﴾
[سورة الروم: 8].
وخواى گەورە دەفەرموێت:
﴿أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّـهُ مِن شَيْءٍ﴾ واتە: ﴿ئایا بۆ سهرنجیان نهداوه لهو ههموو دهسهڵاته گهورهیهی خوا له ئاسمانهکان و زهویدا و ئهو ههموو شتانهی که خوا بهدی هێناون؟ (بۆ ئهوهنده بێئاگان؟) خۆ بهڕاستی نزیک بۆتهوه ئاکامیان، جا به چ گوفتارێکی تر له دوای قورئان باوهڕ دههێنن؟﴾
[سورة الأعراف: 185].
هەموو شتێکی دروستکراو: بەڵگەیە لەسەر ئەوەى دروستکارێکی هەیە!
5- ماناى بەڵگەى بەڕێوەبردن -گرنگیپێدان- و وردی -کامڵی- لەدروستکردندا چییە؟
و: بەڵگەى بەڕێوەبردن و وردی لەدروستکردندا واتا:
هەموو شتێک لە بووندا لە بچووکترین بەشی ماددەوە هەتاوەکو گەلەئەستێرەکان، هەڵدەستت بە فەرمانى زۆر ئاڵۆز.
واتا کاری تایبەت وئەرکی دیاریکراو ئەنجامدەدەن.
هەموو فەرمانێکی ئاڵۆز لە سروشتدا ڕێکخراوە زیاتر لە تەنها بوونی.
بۆ ڕوونکردنەوە، بوون ڕێکخراوە پلە بەپلە.
وئاڵۆزی لەناو شتە بەدیهێنراوەکاندا، پلەیەکی زیاترە لە تەنها بوونی ئەو شتە.
وهەموو شتێک لەدەوروپشتت بەشێوەیەکی دیاریکراو بەدیهێنراوە بۆئەوەى فەرمان وئەرکی تایبەت جێبەجێ بکات.
بۆیە هەموو شتێک لە دەوروپشتت فەرمانى ئاڵۆزی پێدراوە.
وفەرمانى ئاڵۆز بەڵگەیە لەسەر دروستکار وهێنانە بوون.
بۆیە دەبێت دروستکارێک هەبێت.
بۆ نمونە (گڵۆپ): ئەمە نمونەیە بۆ فەرمانێکی ئاڵۆز.
گڵۆپی کارەبایی پێکهاتووە لە:
1- فتیلە
2- وایەرێک لە قورقۆشم : کارەبا دەگەیەنێت بە فتیلەکە.
3- گازێکی ناچالاک: فتیلەکە دەپارێزێت وکاریگەى نابێت لەسەری ونە لەسەر کارەباکەش.
4- شوشە: ڕێگر دەبێت لەوەی هەوا بچێتە ناوی یان دەرچوونی گازە ناچالاکەکە ئەگەر نا فتیلەکە دەسوتێت.
5- بنچینەى گڵۆپ: کە گڵۆپەکە دەگەیەنێت بە هەڵگرەکەى وشوێنی هاتنی تەزووی کارەبایی.
لێرەدا گڵۆپە کارەباییەکە ڕێکخستەیە وئاڵۆزی تێدایە ونابێت سادە بکرێتەوە، بۆیە بەڵگەیەکی ئەقڵی سەرەتایی هەیە لەسەر ئەوەى دروستکارێکی شارەزا و وردبین دروستی کردووە.
ئەو کەسەی نکۆڵی دەکات لەوەى دروستکارێکی وردبین هەبێت بۆ گڵۆپەکە یان پێی وابێت بە ڕێکەوت هاتووە ئەوا داواکراوە کە بەڵگە بهێنێت!
ئەوەى گڵۆپەکەى دروست کردووە بەتەواوى زانستی هەیە سەبارەت بە کارەبا وچۆن ئاراستە دەبێت وسوودی گڵۆپ وهەستیاری فتیلە، بۆیە بوونی گڵۆپ بەڵگەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر بوونی دروستکارێکی وردبین، وبە هەڕەمەکی دروست نەبوون تەنها بەهۆی ئەوەى گڵۆپی تر هەیە بەتەواوى شێوەى جیاوازە!
بەهەمان پلە بە بەڵگەهێنانەوەى ئەقڵی ؛ دەبینین شتی ئاڵۆز لە فەرماندا وەکو مرۆڤ بەڵگەیە لەسەر بوونی دروستکارێک کە دروستی کردووە.
گڵۆپ پێکهاتووە لە پێنج بەش...
لەکاتێکدا لەمرۆڤدا 4 ملیار پێکهاتە هەیە لە هەر خانەیەک لە خانەکانى.
4 ملیار پێکهاتە کە فەرمانەکانى ئەندامەکانى زیندەوەر پێکدەهێنن، وپێیان دەووترێت: کۆدە بۆ ماوەییەکان یان جینۆم یان DNA وئەو پیتانە لە هەموو ناوکێکی خانەکانى مرۆڤ هەن.
ئەگەر پێت وابێت گڵۆپ لە پێنج بەش پێکهاتووە ودروستکارێکی هەیە، وتۆ هیچ دروستکارێک دروستی نەکردوویت ئەوا ئەمە کێشەی خۆتە.
﴿أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ * ئایا ئهوانهبهبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیهک، هاتوونهتهکایهوه؟! یان ههر خۆیان دروستکارن؟!﴾
[سورة الطور : 35].
وهەموو شتێک لە دەوروپشتت ئاڵۆزی تێدایە، و بەڕەهایی هیچ شتێک نیە لە سروشتدا ونە لە گەردیلە ونە لە ئەستێرەکان ونە لە نێو لاشەت کە بەشێک لە ئاڵۆزی فەرمانى تێدا نەبێت.
بۆیە ئاڵۆزی فەرمانى وفەرمان وئەرک بوونی هەیە لە هەر گەردیلەیەک لە گەردووندا.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ النَّاسَ وَمَا أَنزَلَ اللَّـهُ مِنَ السَّمَاءِ مِن مَّاءٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَابَّةٍ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ وَالسَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ﴾ واتە: ﴿بهڕاستی له دروستكردنی ئاسمانهكان و زهوی و ئاڵو گۆڕی شهوو ڕۆژدا و لهو كهشتیانهدا كه دهگهڕێن به دهریادا و بههۆیهوه سوود به خهڵكی دهگهیهنن و لهو ئاوهی كه خوا له ئاسمانهوه دهیبارێنێت و ئینجا بههۆیهوه زهوی پێ زیندوو دهكاتهوه دوای وشك بوون و مردنی، ههروهها جۆرهها زیندهوهر و گیانلهبهر و مارو مێرووی لهسهر ڕووكاری زهویدا بڵاو كردۆتهوه و گۆڕاندن و هاتووچۆ پێكردنی باو شهماڵ و ڕاگیر كردنی ههورهكان له نێوان ئاسمان و زهویدا، ئهمانه ههموو بهڵگهو نیشانهی بههێزن بۆ ئهوانهی كه عهقڵ و بیروهۆشیان دهخهنهكارو بیر له دهسهڵاتی بێ سنووری خوا دهكهنهوه.﴾
[سورة البقرة: 164].
وئایەتەکان لەسەر ئەم بابەتە زۆرن؛
کەس بەهۆش خۆی نایەتەوە مەگەر ئەوانە نەبێت کە عەقڵ وژیریان دەخەنە گەڕ
﴿وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ﴾ واتە: ﴿(لهڕاستیدا) بێجگه له خاوهن بیر و ژیرهکان یاداوهری وهرناگرن و بیرناکهنهوه (لهم قورئانه)﴾
[سورة آل عمران: 7].
هەرکەسێک ئەقڵی بەکاربهێنێت وسەیری بوون (بەڵگەى هێنانە بوون) بکات وسەیری ڕێکخستن وفەرمانەکانى بوونەوەرەکان بکات (بەڵگەى بەڕێوەبردن و وردبینی) ئەوا بێگومان بوونی دروستکارێک بە ڕاست ودروست دادەنێت!
6- بۆچی ناکرێت مرۆڤ وزیندەوەرەکانى تر سەرچاوەیان لە بوونەوەری بچووکی سادە وسەرەتایی پێکهاتبێت ودروست بووبن؟
و: لێرەدا دوو کێشە هەیە:
کێشەی یەکەم: تەنانەت یەک بەڵگەیش نیە لەسەر تێپەڕبوونی بوونەوەرە زیندووەکان لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی تر، چ جای ئەم بازدانە هەڕەمەکیە سەرسوڕهێنەرانە کە دەڵێن مرۆڤ لە بوونەوەری تاک خانەى سەرەتاییەوە دروست بووه
چۆن مولحید باوەڕی بەم هەڕەمەکیانە هەیە کە هیچ بەڵگەیەکی ڕاستەوخۆی لەسەر نیە ونکۆڵی دەکات کاتێک ئێمە بەڵگەى ئەقڵی ودینی باس دەکەین؟
کێشەی دووەم: بەپێی بیردۆزی (کەمترین سنووری بۆماوەییەکان -جینەکان- Minimum gene set concept) بوونەوەری زیندوو هەرچەندێک سادە بێت ناکرێت لە 200 جین کەمتری هەبێت.
وکەمترین سنووری جینەکان: واتا ئەگەرلەم سنوورە کەمتر بێت ئەو بوونەوەرە ژیانی نابێـت ودەمرێت!
بۆیە هیچ بوونەوەرێک ناژي ئەگەر ژمارەی جینەکانى کەمتر بێت لەو ئاستە ئەگەر بە یەک جینیش بێت.
وجین شریتێکی زانیاریە ژمارەیەکی زۆر کۆدی بۆماوەیی شاراوەی لەسەرە کە زانیاریەکانی تێدایە.
بۆیە کەمترین ئاستی جینەکان هەیە کە بۆ بوونی ژیان پێویستە: بەشێوەیەک کە زانیاری تێدایە بۆ وزە -چونکە ژیانی زیندەوەر بوونی نابێت بەبێ وزە-، وکۆمەڵێکی تر لە جین بۆ خواردن، وکۆمەڵێکی تر بۆ زۆربوون، وئەوانى تر بۆ فەرمانە سەرەکیەکانى ژیان وبەو شێوەیە!
زانایان کەمترین ژمارەی جینیان ژماردووە کە پێویستە بۆ ژیان، وبڕیاریان داوە لەسەر ئەوەى نابێـت لە دوو سەد جین کەمتر بێت.
وپەیمانگای کرینج ڤینتەر Craig Venter گەیشتووه بە ئەو بڕیارەی کە کەمترین ژمارەی جینەکان بۆ ژیان نابێت لە سێ سەد وهەشتاو دوو جین کەمتر بێت [1].
[1] J. Craig Venter Institute (JCVI) conducted a study to find all the essential genes of M. genitalium through global transposon mutagenesis. As a result they found that 382 out of 482 protein coding genes were essential.
وزانایان دۆزویانەتەوە کە میکۆپلازما Mycoplasma ئەمیش وردترین زیندەوەرە لە بووندا لەسەر زەوی، 468 جینی هەیە.
ئەگەر بابەتەكە تەنها سەبارەت بە ماددە بوایە، وجیهان تەنها ڕێکخستەیەکی مادی بوایە، ئەوا دەبوایە لە جینی سفرەوە دەستمان پێبکردایە لە هایدرۆجینەوە هەتاوەکو مرۆڤ !
بەڵام زانست پێمان دەڵێت هیچ شتێک نیە ناوى جینی سفر بێت، یان یەک جین، یان تەنانەت سەد جین، زانست دەڵێت: ئێمە پێویستیمان بە کۆمەڵێکی زۆر لەزانیاری هەیە بەلایەنی کەمەوە، ئەگەر نا ئەو بوونەوەرە زیندووانە دەرنەدەکەوتن لە سەرەتاوە!
بۆیە لە سروشتدا شتی سەرەتایی نیە، بەڵکو هەموو ڕێکخستەیەک بەجوانی وسەربەخۆیی دەستیان پێکردووە!
وئەم جوانیە لە ڕێکخستنی زانیاریەکان کە سەرەتای زیندەوەرەکان دەشارێتەوە پێش ئەوەى دەربکەون، وئەمە بەڵگەیە دژی مولحیدەکان ودژی ئەوانەى نکۆڵی خوڵقێنراوی پەروەردگاری دەکەن!
تۆ لە پێش 4 ملیار زانیاری تایبەتیت -ئەو زانیاریانە کە هەن لەنێو ناوکی خانەکانى لاشەت- بۆ بەرهەمهێنانى فەرمانى زیندەیی ورد.
مولحید پێی وابوو کە هەندێک بونەوەرە لە سفر جینەوە دەستیان پێکردووە، بەڵام کاتێک بیردۆزی کەمترین سنووری جینەکان هات ؛ ئەم خەیاڵانەی لەناوبرد.
بوونەوەرە زیندووەکان بەشێوەی فەرمانى ئاڵۆز دەرکەوتن لە یەکەم ساتەوە، ئەگەر نا هەر لەسەرەتاوە دەرنەئەکەوتن.
7- ئایا نمونەکان چین لەسەر بەڵگەى بەڕێوەبردن -گرنگیپێدان- و وردی -کامڵی- لەدروستکردندا؟
و: نمونەکان سنووریان نیە.
ولەوەیە لە تێنووسەکانی سەر زەوی جێیان نەبێتەوە.
﴿وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِن شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِن بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَّا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّـهِ ۗ إِنَّ اللَّـهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ﴾ واتە: ﴿خۆ ئهگهر بهڕاستی ههرچی درهخت ههیه له زهویدا ببنه پێنووس، دهریاش چهندهیه ببێته حهوت ئهوهنده و (ببێته مرهکهب و زانست ونهێنی دروستکراوهکانی خوا بنووسنهوه)، ئهوه هێشتا زانست و زانیاری و فهرمانهکانی خوا ههر تهواو نابێت، بهڕاستی خوای گهوره بهدهسهڵات و دانایه﴾
[سورة لقمان: 27].
هەموو گەردیلەیەک لە گەردووندا بەڵگەیە لەسەر گرنگیدان وبەڕێوەبردن ؛ ئەگەر ئیمڕۆ یان سبەى بزانین سەبارەت بەم ڕاستیە.
أ- ئەنسۆلین -هۆرمۆنی هەرسکردنی گلوکۆز- پەنکریاس دەری دەدات بەهێندەى بڕی شەکر کە تۆ دەیخۆیت.
ب- هێزنی پاڵنانى دڵ بۆ خوێن یەکسانە بەو وزەیەى ماسولکەکان پێویستیانە بەپێی کۆششی ئیشکردنیان.
ج- دەرچەگر هەیە لەسەر گەدەکانت بۆئەوەى خواردن نەگەڕێتەوە بۆ نێو دەمت وتووشی زیان نەبیت.
د- دەرچەگر لەلای کۆم بۆئەوەى جلەکانت پیس نەبن هەموو کاتێک.
هـ - ئێسکەکانی ئێسکەپەیکەری لاشەت پێکەوە نانووسێن هەتاوەکو لە سکی دایکت دەردەچیت بەسەلامەتی وئاسانی، چونکە ئەگەر پێکەوە بنووسێن و یەک پارچە بن ئەوا کاتێک دەردەچیت لەسکی دایکت ؛ دەشکێن، وگەشە ناکەن بەتەواوى هەتاوەکو مێشکت بەتەواوى پێدەگات.
و- هەموو تەوەر وشوێنەکانى کۆئەندامی دەمار -ئەعساب- کە نیشانە کارەباییەکان دەگوازنەوە داپۆشراون بە چینێکی جیاکەرەوە -هەروەکو ئێمە ئێستا لەگەڵ وایەرە کارەباییەکان بەکاریدەهێنین-، بۆئەوەى نیشانە کارەباییەکان پەرش وبڵاو نەبن ونەفەوتێن ونەبنە هۆی بێزاری بۆ مرۆڤ.
ز- ئەلیکترۆن کە لە دەوری ناوک دەسوڕێنەوە بە خێرایی هەزار کم لە چرکەیەکدا ئەگەر نا دەکەوێتە نێو ناوەکەوە بەهۆی هێزی ڕاکێشانەوە لەگەڵ ناوکی موجەب وبەم شێوەیە گەردوون وێران دەبوو پێش ئەوەى دروست ببێت، وئەم خێراییە گونجاوە بۆ دروستبوونی گەردیلە.
ح- کاتێک دوو گەردیلەى هایدرۆجین تێکەڵ دەبن ئەوا %0.007 لە بارستایی هایدرۆجین دەبێتە وزە، ئەگەر ئەم بارستاییە %0.006 بوایە لەجیاتی ڕێژەکەى تر ئەوا پرۆتۆن لەگەڵ نیوترۆن یەکی نەدەگرت، وگەردوون تەنها هایدرۆجین دەبوو، وپێکهاتەکانى تر دەرنەدەکەوتن، ئەگەر بارستاییەکە %0.008 بوایە لەجیاتی ڕێژەى یەکەم، ئەوا یەکگرتنی ماددەکان زۆر خێراتر دەبوو، ئەمیش دەبووە هۆی نەمانی هایدرۆجین بەخێرایی لەگەردوون، وئەمیش مەحاڵ بوو بۆ ژیان لەسەر زەوی، بۆیە دەبێت ژمارەکە لەنێوان %0.006 و %0.008 بێت.
خ- بارستایی ئەلیکترۆن Electron mass لە %0.2 ی بارستایی نیوترۆن Neutron mass پێکدەهێنێت وئەمیش بارستاییەکی گونجاوە بۆ دروستبوونی گەردیلە.
ى- قەد وگڵا وبەشەکانى تری ڕووەک ڕاستەوخۆ پاش گەشەکردن بەرەو سەرەوە دەڕۆن بۆ سوود وەرگرتن لە سەرچاوەى خۆر و ڕەگ ڕاستەوخۆ بەرەو خوارەوە دەڕوات، بۆئەوەى گەڵا وقەد وبەشەکانى تر سوود وەربگرن لە وزەی خۆر، وهەموو زانیاریەکان کە ڕووەک پێویستیەتی لەناو تۆودا هەیە، وهەروەها هۆرمۆنی هەیە کە ڕکێفی گەشەکردنی بەشی سەرەوە ولایەکانى ڕووەکەى تێدایە وهەروەها ئاراستەکردنی هەموو ڕەگەکەکان هەموو ئەمانە لەنێو تۆوەکەدا هەن بەشێوەى کۆد وشاراوەن.
ك- کاتێک میوەیەکی خۆش دەخۆیت وتۆوە وشکەکەى فڕێ دەدەیت کە نیازی خواردنی لەسەر نیە، بەمە تۆ ڕێگا دەدەیت کە ئەو خواردنە بەردەوام جینەکانى ببەخشێت ئەگەر جارێکی تر بڕوێنرێت وخۆراکێکی تر بەتۆ ببەخشێت لەکاتێکدا ناوکە وشکەکە هیچ تامێکی لەسەر نیە وهەموو جینەکانی ئەو خواردنە لەنێو دڵی ئەو تۆوە وشکە بێ تامەیە -بنچینەى ژیانیەتی-، کاتێک تۆوەکە دەچێتە نێو زەوی ئەگەر بارودۆخی گونجاو بێت ئەوا دارێکی بەرهەمدار دروست دەکات کە لق وگەڵا وڕەگی لەخۆگرتووە، هەموو ئەمانە ڕوودەدات لەڕووەکدا لەکاتێکدا درک بە هیچ شتێک ناکات
ل- ئایا کێ ئەم زانیاریانەى ڕێکخستووە بۆ ئەو میوە کەڕ وڵاڵە، وڕێژەى شەکری تێیدا بەو ڕێژەیە دیاریکردووە بۆئەوەى سەرنجڕاکێش بێت لەلات؟
پاشان: ئایا کێ وایکردووە تۆوەکە سەرنج ڕاکێش نەبێت وقووت نەدرێت، بۆئەوەى حەزی لێنەکەیت وفڕێی بدەیت وجارێکی تر دارێکی پڕ بەرهەم دروست ببێت؟
پاشان: ئایا کێ ئەو تۆوانەى پڕ کرد لە زانیاری بۆماوەیی پێویست بۆئەوەى ڕووەکێکی تر دروست ببێت بەهەموو وردەکاری وفەرمانەکانى؟
م- لەم دواییانە بۆمان دەرکەوت: سستی فیزیکی Inertia کە نیعمەتێکە بۆ ئێمە ئەمیش سەرەنجامی هەموو بارستایی گەردوونە.
سستی فیزیکی چیە؟
ئەگەر تۆ سواری ئۆتۆمبێلەکەت بیت ولەناکاو بوەستێت، چی ڕوودەدات؟
تۆ بەرەو پێشەوە دەچیت! ئایا وایە؟
ئەمە بریتیە لە سستی فیزیکی.
ئەگەر سستی فیزیکی لە جیهاندا کەمتر بوایە لە ڕادەى ئێستا ئەوا کەمترین شنەى با دەیتوانى بەردە گەورەکان بجوڵێنێت، ولەسەر زەویدا بەردەوام لەمەترسی ئەوە بووین شتێک بەرمان بکەوێت لە ئاسمانەوە یان لە شوێنێکی ترەوە!
وئەگەر کەمتر بوایە لەم بڕەی ئێستا ئەوا نەمان دەتوانى تەنانەت پەنجەکانیشمان بجوڵێنین. [2]
[2] Nature's Destiny: How the Laws of Biology Reveal Purpose in the Universe, Michael Denton.
وهێزی سستی فیزیکی پەیوەستە بە بارستایی.
ئەمیش بووەتە جێی سەرسوڕمانی فیزیاناسەکان کە بارستایی گەلەئەستێرەی دەرب ئەلتبانە، ئەو گەلەئەستێرەی کە ئێمە تێیداین، تەنها بەڕێژەى 0.1 ملیۆن بەشدارە لە ڕێکخستنی سستی فیزیکی، لەکاتێکدا بارستایی سەر زەوی تەنها بەڕێژەی 0.001 ملیۆن سستی فیزیکی ڕێکدەخات.
سستی فیزیکی گونجاو کە گونجاوە بۆ ژیانمان، وبەهۆیەوە هەموو چالاکیەکان دەکەین، سەرەنجامی هەموو وزەی گەردوونە.
﴿وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَاطِلًا ۚ ذَٰلِكَ ظَنُّ الَّذِينَ كَفَرُوا فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا مِنَ النَّارِ﴾ واتە: ﴿ئێمه ئاسمان و زهوی دروستکراوانی نێوانیان بێ هوده و ههڕهمهکی دروست نهکردووه، ئهوه بیرو باوهڕی ئهوانهیه که بێ باوهڕبوون، هاوار و ناهوناڵه بۆ ئهوانهی که کافر و بێ بڕوان له سزای ئاگری دۆزهخ﴾
[سورة ص : 27].
هەتاوەکو زانست فراوان وزۆر بێت، حیکمەتی سەرسوڕهێنەر و وردی لە خوڵقاندا ؛ زیاتر دەردەکەوێت! [3]
[3] ئەم مەسەلەیە بە وردی لەلایەن مایکل دانتون باسکراوە لە کتێبەکەى (چارەنووسی سروشت:The Fate of Nature:قدر الطبیعة)، وکتێبەکە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی عەرەبی کە لە بەرهەمی (دار الکتاب)دا.
ن- پاشا ئەگەر بڕۆین بۆ باسی چاو:
ئەو نیعمەتەى کە هیچ نرخ وبەهایەک شوێنی ناگرێتەوە
﴿أَلَمْ نَجْعَل لَّهُ عَيْنَيْنِ﴾ واتە: ﴿ئایا جووتێک چاومان پێنهبهخشیووه؟ (چاو: زۆر گرنگتره له دوو دهزگای کامێرای ئهلهکترۆنی خودکار له ههر چرکهیهکدا ههزاران وێنهی ڕهنگاو ڕهنگ دهگرێت و دهینێرێت بۆ مێشک، ئهویش ههندێکی ههڵدهگرێت)﴾
[سورة البلد: 8].
تواناى وردی بینینی چاو یەکسانە بە: پێنج سەد وحەفتا وپێنج مێگا پێکسل.
وچاو پاکترین هاوێنەى -عەدەسەی- پێوەیە لە جیهاندا.
وقەبارەى وەرگری ڕووناکی لە تۆڕی چاودا زیاتر نیە لە نیو ملیمیتەری چوارگۆشە، وبەهۆی ئەمەوە چاو جیاوازى دەکات لەنێوان دە ملیۆن پلەى ڕەنگی بەدووری جیاوازەوە، ئەمە موعجیزەیە وخوڵقنراوێکی سەرسوڕهێنەری پەروەردگارە.
وکاتێک سەیری شتێک دەکەیت لەپێشەوەت وڕووناکیەکەى دەکەوێتە سەر تۆڕی چاو، لەم کاتەدا چەندەها کارلێکی کیمیایی ئاڵۆز ڕوودەدات لەکۆتاییدا دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانى تەزوویەکی کارەبایی، ئەمە تەزووە لە تۆڕی چاوە دەچێت بۆ مێشکت لەڕێگەى وایەری دەمارەکانە -دەماری عەسەبەکان-، ومێشک شەپۆلی ئەم تەزووە لێک دەداتەوە کە ئەمە بینینی شتێکە ودەیناسێتەوە، هەروەکو ئەوە وابێت کە مێشک فەرهەنگێکی کامڵی تێدا بێت کە تەزووە کارەباییەکان وەردەگرێت کە پێی دەگات بەهۆی بینینی ئەو شتەى لەپێشیەتی.
شتێکی سەرسوڕهێنەرە ئەگەر بیری لێبکەنەوە!
بیربکەرەوە: ئەم مێشکە لەناو سندوقێکی ئێسکی تاریکە -کە بریتیە لە ئێسکی کەلەسەر-.
تەنها تەزووە کارەباییەکان دەگەن بە مێشک.
ئەی چۆن مێشک ئەم تەزووە کارەباییانە لێک دەداتەوە بەوەى ئەمە بینینی شتێکە کە مێشک دەیناسێـتەوە؟
چۆن تواناى بینینت پێدەدات؟
ئەمە موعجیزەیەکە ڕوودەدات هەر کە چاوت دەکەیتەوە وسەیر دەکەیت!
وهەمان شت سەبارەت بە بیستن:
کاتێک شەپۆلەکانى دەنگ دەچنە نێو تەپڵی گوێت، تەپڵی گوێ دەیکاتە شەپۆلی جوڵاوی میکانیکی، پاشان ئەم جوڵە میکانیکیە لەڕێگای سێ ئێسکەوە بەرەوگوێی ناوەڕاست دەڕۆن وئەمانیش دەیکەن بە تەزووی کارەبایی.
ئەم تەوژمە کارەباییە لە گوێی ناوەوە بەرەو مێشک دەڕوات، بۆئەوەى مێشک لێکدانەوە بکات بۆ ئەو تەوژمە کارەباییانە وبیانناسێت کە دەنگە بۆیە تۆش دەیبیستیت.
هەموو ئەمانە کەمتر لە یەک چرکە یان بەشێک لە چرکە ڕوودەدەن، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَاللَّـهُ أَخْرَجَكُم مِّن بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئًا وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ۙ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ﴾ واتە: ﴿خوا ئێوهی له سکی دایکتان دهرهێناوه بێ ئهوهی هیچ شتێك بزانن، ئینجا دهزگای بیستن و بینین و تێگهیشتنی بۆ دابین کردوون، بۆ ئهوهی سوپاسگوزاری بکهن﴾ [سورة النحل: 78].
بیربکەرەوە مێشک لە هەموو ساتێکدا هەزارەها نیشانەى کارەبایی بۆ دەڕوات لەڕێگای چاو وگوێ وبەرکەوتن وتامکردن وبۆنکردن، ولە هەموو ئەندامەکانى تری لاشەوە وجیاوازی دەکات لەنێوان ئەم نیشانانە بە وردیەکی زۆر سەرسوڕهێنەر،
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿هَـٰذَا خَلْقُ اللَّـهِ فَأَرُونِي مَاذَا خَلَقَ الَّذِينَ مِن دُونِهِ ۚ بَلِ الظَّالِمُونَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ﴾ واتە: ﴿ئا ئهمهیه دروستکراوانی خوا، وهرن نیشانم بدهن بزانم ئهوانی ترجگه لهوزاته، چیان دروست کردووه، نهخێر هیچیان دروست نهکردووه، بهڵکو ستهمکاران ههمیشه له گومڕاییهکی ئاشکرادان﴾
[سورة لقمان: 11].
وهەروەها پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿صُنْعَ اللَّـهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ ۚ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ﴾ واتە: ﴿ئهمهیه دهستکردی ئهوخوایهی که ههموو شتێکی بهئەوپهری ڕێکوپێکی دروستکردووه، بهڕاستی ئهوزاته زۆر بە ئاگایه لەو کاروکردهوانهی که ئهنجامی دهدهن﴾
[سورة النمل: 88].
کێ هەیە بتوانێت بەتەواوى سوپاسگوزار بێت بەرامبەر یەک نیعمەت لە نیعمەتەکانى خواى گەورە؟
بیر بکەرەوە لە هەر جومگەیەک لە جومگەکانى لاشەت ولە هەر ئێسکێک لە ئێسکەکانى لاشەت کە بەپێی پێویسیت تواناى جوڵەت پێدەدەن!
بیربکەرەوە لە جومگە لوسەکان کە ڕێگات پێدەدەن بجوڵێیت بەبێ ئەوەی بەریەککەوتن هەبێت لەنێوان ئێسکەکان وبێ ئەوەى بڕزێن بەهۆی بەریەککەوتنەوە، وئەم جومگانە کە خواى گەورە شلەیەکی تێدا دروستکردووە وەکو بەز وایە لەنێوان جومگەکانى ئامێرەکان دادەنرێت!
بیر بکەرەوە لەنیعمەتەکانى خواى گەورە وتێڕامان بکە وسوپاس وحەمدی پەروەردگارت بکە لەسەر نیعمەتەکانى -سبحانه وتعالى-.
نیعمەتەکانى خواى گەورە لە بژاردن نایەن.
﴿أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّـهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً ۗ وَمِنَ النَّاسِ مَن يُجَادِلُ فِي اللَّـهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَابٍ مُّنِيرٍ﴾ واتە: ﴿ئایا سهرنجتان نهداوه که بهڕاستی ههرچی له ئاسمانهکان و زهویدا ههیه ههر ههمووی خوا بۆ خزمهتی ئێوهی دروست کردووه و ملکهچی کردووه، ههروهها بهفراوانی نازو نیعمهتی ئاشكراو پهنهانی بهسهردا ڕژاندون، (لهگهڵ ئهوهشدا) ههندێک له خهڵکی موجادهله و گفتوگۆی نابهجێ دهربارهی خوا وبهرنامهکهی دهکهن، بێ هیچ بهڵگهیهکی زانستی و ڕێنموویهکی پێغهمبهران و کتێببێکی ڕوونکهرهوهی خوایی.﴾
[سورة لقمان: 20].
8- هەندێک لە مولحیدەکان ڕەخنە دەگرن لە بەڵگەى بەڕێوەبردن -گرنگیپێدان-، دەڵێن : هەندێک کەموکورتی هەیە وەکو نەخۆشیەکان وبومەلەرزەکان؟
و: کاتێک دەڵێن کەموکورتی هەیە لەناکامڵی هەندێک شت لە گەردووندا ؛ ئەمە دانپێدانانە لەلایەن مولحیدەکان بەوەى کە وردی وکامڵی هەیە لە خوڵقێنراوەکاندا.
بەمە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە وردی هەیە لە دروستکردنی گەردووندا.
ئەگەر وردی وڕێکی لەدروستکراوەکاندا نەبوایە ئەوا مولحید دەرکی نەدەکرد بە بوونی کەموکورتی و ناوردی لەهەندێک شتدا لەسەر بانگەشەی خۆیان.
چۆن ڕەخنە دەگریت لە عەیبێک لە دروست کردنی جیهانێکی ڕێک وڕێک خراو لەکاتێکدا پێت وایە ئەو جیهانە ڕێک خراو نیە؟
کاتێک بانگەشەی ئەوە دەکەن شتێک کەموکورتی یان ناوردی تێدایە لە دروستکردن ئەمە بەهۆی کەمی زانستیانە یان کەمی تێگەیشتنیانە لە زانینی حیکمەت ودانایی لە شتەکاندا.
ئیمانداران ناڵێن گەردوون بەوردی دروستکراوە بۆیە هیچ کارەساتێکی تێدا ڕوونادات، بەڵکو دەڵێن: گەردوون بە وردی دروستکراوە وهەرشتێک تێیدا ڕووبدات بەهۆی مەبەستێکە.
هەڵوێستی مولحید وەکو ئەو کەسە وایە کە نکۆڵی دەکات لە وردی لە دروستکراوی کەشتی ئاسمانى بەهۆی ئەوەى بڕێک زۆر لە ئەندامی پتڕۆڵی تێدایە کە لەوەیە لە هەرساتێک ببێتە هۆی تەقینەوەى کەشتیەکە! [4]
[4] کتێبی (ظاهرة نقد الدين في الفلسفة الحديثة)، د. سلطان العميري، توێژینەوەى دکتۆرا.
وجیهان دروست نەکراوە بۆئەوەى ببێتە جیهانێکی هەتاهەتایی یان ئەزەلی، ئێمە دروست نەکراوین بۆئەوەى ببینە خوا.
بەڵکو ئێمە دروست کراوین بۆئەوەى بە خێر وشەڕ تاقی بکرێینەوە،
﴿وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿بێگومان ئێمه ئێوه تاقی دهکهینهوه بهشهڕ و ناخۆشی و بهڵاو بهخێرو خۆشی و دارایی و توانایی، سهرهنجام ههر بۆ لای ئێمه دههێنرێنهوه.﴾
[سورة الأنبیاء: 35].
وخێر وشەڕ وهەموو فیتنەیەک دەسوڕێنەوە لە چوارچێوەى حیکمەت و ویستی خودایی.
9- ئایا چی ڕێگرێک هەیە لەوەى هۆکارێکی ماددی هەبێت کە گەردوونی دروستکردبێت؛ بۆ نمونە: شارستانیەتێکی تر یان شتێکی تر؟ بۆچی تەنها دەبێت خودای ئەزەلی دروستی کردبێت بەدیاریکراوی؟
و: بنچینەیەکی سەرەکی هەیە کە زانایانی ئیسلام دایان ناوە لەپێش زیاتر لە هەزار ساڵ، ئەم بنچینەیە دەڵێت: (زنجیرەی یەک لەدوای یەک لە بکەرەکاندا واپێویست دەکات کە کردەوەکان ڕوو نەدەن) [5].
[5] کتێبی: (ظاهرة نقد الدين في الفلسفة الحديثة)، د. سلطان العميري، رسالة دكتوراة.
زنجیرەی یەک لەدوای یەک لە بکەرەکان: واتا بوونی زیاتر لە یەک خوڵقێنەر، هەروەکو لەم پرسیارەدا هاتووە شارستانیەتێک هەیە ویەکێکی تر پێشی ئەمانى دروستکردووە ویەکێکی تر لەپێش ئەمەی کۆتا دروستی کردووە وبەو شێوەیە، ئەمە زنجیرەیە لە خوڵقێنەرەکاندا.
ئەم زنجیرەیە دەبێتە هۆی ئەوەى کە کردەوەکان هەر ڕوونەدەن لەبنچینەدا.
کردەوەکان هەر ڕوونەدەن: مەبەست ئەوەیە خوڵقێنراوەکان دەرنەکەون وەکو گەردوون ومرۆڤ وهتد.
ئەم زنجیرەیە لە بکەرەکاندا دەبێتە هۆی دەرنەکەوتنی گەردوون وبوون.
ئەگەر یەکێک لە شارستانیەتەکان دەرکەوتنی پەیوەست بێت بە شارستانیەتێکی ترەوە کە دروستی کردووە وئەمەی کۆتا پەیوەست بێت بە یەکێکی تر کە دروستی کردووە وبەم شێوەیە هەتا بێ کۆتایی، ئەوا ئەم شارستانیەتە دەرنەدەکەوت وئەوەى پێشی دەرنەدەکەوت بۆیە بوون وهیچ شتێکی تر نەدەبوو ودەرنەدەکەوتن.
چونکە هەموو شارستانیەتێک دەرکەوتنی بەستراوەتەوە بە ئەوەى پێش خۆی بۆیە هیچ شارستانیەتێک دەرناکەوێت وهیچ شتێکی تریش دەرناکەوێت.
بۆیە دەبێت خوڵقێنەرێک هەبێت لەسەرەتادا ئەزەلی بێت کە هەموو شتێکی دروستکردووە! (مەبەست لە ئەزەلی، واتا هەربوونی هەبووبێت لەڕابردوودا بێ سەرەتا)،
ئەگەر زنجیرەکە بێ کۆتا بێت وهەموو ئەڵقەیەک بەسترابێتەوە بەئەوەى پێشی، ئەوا خوڵقێنراوەکان بوونیان نەدەبوو، چونکە بکەر بوونی بەستراوەتەوە بە بکەرێکی پێش خۆی وئەوەى پێش خۆی بەئەوەى پێشووتر وبەو شێوەیە، بۆیە هیچ شتێک بوونی نەدەبوو.
چونکە دەبێت زنجیرەکە لە شوێن وسنوورێک بوەستێت.
ولێرەدا جەخت دەکەینەوە کە لەسەرەتادا خوڵقێنەرێک هەبووە کە لەپێش ئەو هیچ شتێک نەبووە!
10- ئێمە یاساکان دەزانین کە ڕکێف بە گەردوون دەکەن وهۆکارەکانى بومەلەرزە دەزانین، ئیتر چ پێویستیەکمان بە خوڵقێنەر هەیە ؛ چونکە ئێمە هەموو یاساکان دەزانین؟
و: مولحید پێی وایە کە یاساکان بۆ دروستکردنی گەردوون ودەرکەوتنی بەسە، هەندێک لە مولحیدەکان دەڵێن بیرۆکەى (یاسای هێزی کێشکردن) بەسە بۆ دەرکەوتنی گەردوون، ئەم بیرۆکەیە پوچەڵ دەبێتەوە هەر بە بیرکردنەوە لە سەرچاوەکەى -کێ دروستی کردووە-، یان کێ ڕێکی خستووە یان کێ سیفەتی دەستێوەردان و کاریگەربوونی پێ بەخشیوە؟
با باسی ئەم شتە سەرەتاییانە نەکەین، یاسای هێزی کێشکردن نابێتە هۆی ئەوەى تۆپی بلیارد بەو شێوەیە بڕوات.
یاساکە بەتەنها خۆی ناتوانێت هیچ بکات ئەگەر شتەکە بوونی نەبێت کە کاریگەری لەسەری هەیە.
بۆ نمونە ئەم یاسایە نابێتە هۆی بەرهەمهێنانى تۆپی بلیارد بەڵکو تەنها دەیجوڵێنێت ئەگەر هەبوو وبلیاردەکە بە دارێک لێی درا.
یاساکە شتێکی سەربەخۆی نیە بەڵکو وەسفێکە بۆ ڕووداوێکی سروشتی.
یاساکە ناتوانێت تۆپەکە بجوڵێنێت مەگەر کاتێک هێزێک لە تۆپەکە دەدات بە دارێک ودەیجوڵێنێت لێرەدا تۆپەکە دەجوڵێت وکاریگەری یاسای هێزی کێشکردن دەردەکەوێت.
بەڵام مولیحد پێی وایە کە یاسای هێزی کێشکردن بەسە بۆ خوڵقاندنی تۆپی بلیاردە ودارەکەى وڕۆشتنی تۆپەکە!
کامیان نزیکترە لە ئەقڵ وژیربێژی -مەنتیق- لە هۆکاری دەرکەوتنی ئەم گەردوونە: خوڵقێنەر یان یاساکان؟
وبەهەمان شێوەیە یاساکانى سوتاندنی نێو مەکینەى ئۆتۆمبێل نابێتە هۆی دروستبوونی مەکینەی ئۆتۆمبێلەکە.
وئەگەر یاساکانى سووتانی نێوەکی بخەینە سەر مەکینەى ئۆتۆمبێلەکە ئەوا مەکینەکە کار ناکات، چونکە دەبێت بەنزین هەبێت کە وزەی پێدەدات، ودەبێت پزیشکەى سوتاندن هەبێت ودەبێت پێش ئەمانە مەکینەکە هەبێت، وتەنها لەم حاڵەتەدا یاسای سوتاندنی نێوەکی دەردەکەوێت ومەکینەکە کاردەکات!
بۆیە ئەقڵ وژیری نیە کە مرۆڤ پێی وابێت یاساکانى سوتاندنی نێوەکی بەسە بۆ دروستکردنی مەکینە وپزیشکەى سوتاندن وبەنزین وشۆفێر وڕێگاکە !
بیرۆکەى: یاسا بەسە بۆ لێکدانەوەى چۆنیەتی دەرکەوتنی گەردوون ؛ ئەمە بەتەواوەتی دوورە لە ئەقڵ وژیری وبیرکردنەوەى دروست.
پاشان ئەم بیرۆکەیە ئەگەر گریمانەى ئەوە بکەین دەمانباتە نێو مەسەلەى زنجیرە بکەرەکانەوە کە پێشتر شیمان کردەوە لە وەڵامدانەوەى پرسیاری پێشوو، ئایا کێ ئەم یاسایەى دروستکردووە وهێناویەتیە بوون، ئەگەر بانگەشەی ئەوە بکەین یاسایەکی ترە ئەوا دیسانەوە دەچینە نێو بابەتی زنجیرە بکەرەکان کە سەرەنجامی ئەوە دەبێت هیچ یاسایەک یان شتێک بوونی نەبووە.
11- ئایا چی ڕێگرێک هەیە لەوەى سەرچاوەى گەردوون ؛ ڕێکەوت -سودفە- بێت؟
و: وتنی ڕێکەوت نەزانینە سەبارەت بە بنچینەى ئەگەرەکان؛ چونکە ڕێکەوت دوو مەرجی هەیە کە جیا نابنەوە لەیەک.
ئەوانیش: کات وشوێن.
بۆ ڕێکەوت مەرجە کاتێک هەبێت کە رووداوەکان کاریگەری تێدا دەربکەوێت.
ومەرجە شوێنێکی ماددی هەبێت کە بەرهەمی کاریگەری رووداوەکانی تێدا ڕووبدات.
ئیتر چۆن بڵێین کە ڕێکەوت کاریگەری هەبووە لە دروستکردنی گەردوون، لەکاتێکدا گەردوونی ئێمە بەبێ بوونی کات وشوێن هاتووەتە بوون؟
چۆن دەکرێت کاریگەری ڕێکەوت دەربکەوێت ئەگەر ڕێکەوت خۆی دەرنەکەوێـت؟
چۆن دەڵێیت ڕێکەوت کاریگەری هەیە پێش ئەوەى ڕێکەوت خۆی هەبێـت وپێش ئەوەى کات وشوێن هەبن کە دوو مەرجی سەرەکین بۆ ڕێکەوت؟
12- چۆن ڕەدی مولحید بدەینەوە کە دەڵێت : گەردوون لە ئەزەلەوە -لە ڕابردووی بێ سەرەتا- بوونی هەبووە؟
و: بەپێی یاسای دووەمی گەرمی دینامیک Second Law of Thermodynamic ، مەحاڵە گەردوون ئەزەلی بێت.
بۆ باسکردنی ئەم یاسایە بەسادەیی ؛ ئەم نمونەیە دەهێنینەوە بۆ شیکردنەوەى: ئەگەر کوپێک ئاوی گەرمت هەبێت لە ژوورێکدا، ئەوا گەرمیەکە لە ئاوەکە دەچێتە نێو ژوورەکە هەتاوەکو پلەى گەرمی ژوورەکە وئاوە گەرمەکە یەکسان دەبن، ئەمە یاسای دووەمی گەرمی دینامیکە، وزە لە بەرزترەوە دادەبەزێت بۆ خوارتر بەدرێژایی کات.
وئەم یاسایە لە هەموو شتێک ڕوودەدات لە گەردووندا لە هەموو ساتێک لەو کاتەوەى گەردوون هەیە، هەتاوەکو پلەى گەرمی هەموو شتێک یەکسان دەبێت لە گەردووندا، وکاتێک یەکسان بونی پلەی گەرما ڕوودەدات لە گەردوندا ڕودانی ئەو حاڵەتەی پێی دەوترێت: مردنی گەرمی گەردوون Thermal Death of Universe ڕوودەدات، ئەگەر گەردوون ئەزەلی بوایە ئەوا دەبوو ئێستا بوەستایە -مردنی گەرمی ڕووی بدایە-، بەڵام لە ڕاستیدا ئێستا کەمترە لە ئاستی بەرزترین ئینترۆپی، ونەگەیشتوەتە پلەى مردنی گەرمی، بۆیە گەردوون ئەزەلی نیە بەڵکو سەرەتایەکی هەیە کە جێگیرە لەگەڵ ئەو سەرەتایەدا کات وشوێن دەرکەوتن.
وسەلمێنراوە بەپێی هەمان یاسا کە گەردوون لە کەمترین ئاستی ئینترۆپیەوە دەستی پێکردوە، ئەمیش مانای ئەوەیە کە ڕوودانى لەسەر نمونەى پێشووتر نەبوو -لە هیچەوە دروستکراوە-.
ئەمە یاسایەکی زانستیە لە لایەکدا لەکاتێکدا ئیلحاد لە دیوی بەرامبەرە بەتەواوى.
13- بۆچی یاسای هۆکارگەرایی لەسەر خوڵقێنەر جێبەجێ نابێت؟ یان بەشێوازێکی تر: ئایا کێ خوڵقێنەری دروست کردووە؟
و: یەکەم: خوڵقێنەر یاسای خوڵقێنراوەکانى لەسەرجێبەجێ نابێت، وئەمیش شتێکی سەرەتایە وتێگەیشتنی ئاسانە.
ئەگەر نا دەڵێین: ئایا کێ چێشت لێنەرەکەى لێناوە؟
کێ بۆیاخچیەکەى بۆیاخ کردووە؟
خوڵقێنەر ڕوونە کە ئەو کات وشوێنی دروستکردووە بۆیە ئەو یاسایانەى بەسەردا جێبەجێ نابێت کە خۆی دروستیانی کردووە -سبحانه وتعالى- !
دووەم: هەموو دروستکراوێک دەبێت دروستکارێکی هەبێت، ئەمە ڕاستە؛ بەڵام خوڵقێنەر،
﴿لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ﴾ واتە: ﴿ هیچ شتێك نیه له وێنهی ئهوزاته، هیچ شتێك لهو ناچێت (چونکه خوایه و بهدیهێنهره، چۆن له بهدیهێنراوهکانی دهچێت)﴾
[سورة الشورى: 11].
سێیەم: خوڵقێنەر دروست نەکراوە بەڵکو ئەو ئەزەلیە -بوونی هەبووە لەڕابردووی بێ سەرەتا-، ئیتر چۆن بڵێین کێ دروستی کردووە؟
چوارەم: دەبێت خوڵقێنەر ئەزەلی بێت وپێویستە هەر هەبوو بێت ئەگەر نا دەچینە نێو بابەتی (زنجیرەی بکەرەکان کە سەرەنجام دەبێتە هۆی ئەوەى کردەوەکان ڕوویان نەدابێت)، وئەمە پێشتر باسمان کرد بەوردەکاریەوە، بۆیە پێویستە خوڵقێنەر هەر هەبوو بێت لە ئەزەلەوە -سبحانه وتعالى-.
14- گەردوون مەزنە ؛ ئەی چۆن ئێمە بەم قەبارە بچووکەوە دەبینە چەقی ئەم گەردوونە مەزنە؟
و: مولحید ئەگەرێکی بێ مانا لێکدەداتەوە دەڵێت: چونکە گەردوون هێندە مەزنە، کەواتە مرۆڤ چەقی ئەم گەردوونە نیە!
ئەمە ئەگەرێکە بنیات نراوە لەسەر پێشەکییەک: چونکە کێڵگەکە هێندە گەورەیە وخاوەنەکەى بچووکە کەواتە ئەو کەسە خاوەنی نیە!
لەڕاستیدا، بابەتەکە پەیوەندی بە قەبارەوە نیە.
وڕەوشتەکان کە قەبارەی مادییان نیە گەورەترین پێوەرن بۆ دیاریکردنی پلەوپایەی خەڵکی لە ڕێزدارترین مرۆڤەوە بۆ بێ نرخترین مرۆڤ.
خەڵکی لەڕاستیدا بە ڕەوشتیان لەسەر تەرازوو دەکێشرێن.
قەبارەکان پێوەر نین!
با ئەم نمونەیە بهێنینەوە: ئەگەر پاشایەک هەبێت وهەندێک وەسیەت وئامۆژگاری کوڕەکەى بکات، وکتێبێکی بۆ بنووسێـت لەمبارەیەوە، ئایا دەکرێت یەکێک ڕەخنە بگرێت وبڵێت: چۆن دەبێت پاشایەک کە خاوەنى هەزارەها دۆنم زەوی فراوانە وبێ سنوورە ؛ گرنگی بدات بە کوڕەکەى کە کێشی یەک لەسەر ملیۆنی زەوی وزاری پادشای نیە؟
وبەرزترین نمونە بۆ پەروەردگارە.
ئایا ئەم ڕەخنە گرتنە ؛ شتێکی ئاقڵانەیە لەڕاستیدا؟
بابەتەکە پەیوەندی بە قەبارە وکێشەوە نیە.
پاشان ئایا ئەم گەردوونە لەخاڵێکی بچووکەوە دەستی پێکرد کە بچووکترە لە سەری دەرزی بە ملیارەها جار هەروەکو زانایانی فیزیای جیهان دەڵێن؟
بۆیە قەبارە ڕێژەییە.
ئایا بۆچی مولحید ڕەخنە دەگرێت وپێی قبوڵ نیە ئەگەر خواى گەورە چی بیەوێت دروستی بکات بەو چۆنیەتیەى خۆی دەیەوێت؟
ئایا پەروەردگار سەرچاوەکانى کەم دەبێتەوە لەو شتانەى دەیکات ؛ هەتاوەکو بەپێی پێویست بەکاریان بهێنێت؟
خواى گەورە لەوە بەرز وبڵندترە.
بەڵام ئایا ئێمە لە چەقی ئەم گەردوونەداین؟
بەڵێ ئەی مرۆڤ: تۆ لە چەقی گەردووندایت بەهۆی ئەرک پێسپاردنی -تەکلیفی- خوداییەوە.
وئەم تەکلیفە : ئاینە.
ئاین ە سپاردەیە کە مرۆڤ لەئەستۆی خۆی گرت، وگەورەترین تاقیکردنەوەیە کە داواکراوە پەیڕەوی بکەیت وداواکراوەکانى جێبەجێ بکەیت.
تۆی ئەی مرۆڤ داواکراوە کە بەندایەتی بکەیت بۆ الله -سبحانه وتعالى- وبەم شێوەیە دەبیتە چەقی گەردوون، تۆ چەقی ئەم گەردوونەیت نەک بە قەبارە وهێز وتوانات بەڵکو بەهۆی تەکلیفی خوداییەوە.
ودەتوانیت خێر ئەنجامدەیت و واز لە شەڕ وخراپە بهێنیت، وتوانات هەیە باوەڕ بهێنیت یان کوفر بکەیت.
هەموو دەزانین کە تەکلیفی خودایی لێمان داواکراوە، ئەگەر بمانەوێت یان نەمانەوێت!
مولحید وئیماندار و(ئەوانەى دەڵێن نازانین ئایا خودا هەیە یان نا ؛ لائەدریەکان) ؛ هەمووی دەزانێت کە تەکلیفی خودایی لەسەرە وهەستی پێدەکات، ودەناڵێت بەدەست چزەچزی ویژدانى ڕەوشتەکانەوە، ولە ناخیەوە دەزانێت شتێک هەیە دەڵێت: ئەوە بکە وئەوە مەکە، کاری خێر بکە و واز لە خراپە بهێنە، هەموومان لەڕاستی و واقیعی نەفسمان ئەمە دەزانین کە دەبێت گوێڕایەڵ بین!
ئێمە لە چەقی ئەم گەردوونەین بەهۆی تەکلیفی خوداییەوە!
وهەروەها لەچەقی ئەم گەردوونەین بەهۆی درک پێکردن وزانستمان، ئێمە لە شتەکان تێگەدەین وهەستیان پێدەکەین وڕاستی بوونمان دەزانین، وڕاستی گەردوون دەزانین لەدەوروپشتمان، وزۆر باش لەماناى بوون تێدەگەین.
بۆیە ئێمە داوالێکراوین وتەکلیفمان لەسەرە ولێپرسینەوەمان لەگەڵدا دەکرێت!
وئێمە ئەو بوونەوەرەین کە تێدەگەین لە جوانى و وردبینی لە دروستکراوەکاندا، ئێمە ئەو بوونەوەرین کە دەتوانین تەکلیفەکان جێبەجێ بکەین یان کوفر بکەین وپشتیان لێبکەین، ودەتوانین هەڵبژێرین، ودەتوانین باوەڕ بهێنین یان کوفر بکەین.
ئێمە چەقین لەم گەردوونەدا.
﴿إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنسَانُ ۖ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولً﴾ واتە: ﴿ئێمه ئهمانهتی (عهقیده و بیروباوڕ، ئهمانتی سهرپشکیمان) نیشانی ئاسمانهکان و زهوی و کێوهکان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد که ئێوه ههڵگری ئهم ئهمانهته بن)، بهڵام ههمووان دهستیان پێوهناو ترسان لێی (ههر پێیان چاك بوو ئاوا (مسیر بن، سهرپشك نهبن) کهچی ئادهمیزاد ههڵیگرت و گرتیه ئهستۆی، بهڕاستی زۆر ستهمکار و نهفام بوو (ئهگهر زۆرینه ڕهچاو بکهین)﴾
[سورة الأحزاب: 72]
15- هەندێک لە مولحیدەکان دەڵێن: زۆر ئەستێرە هەیە بۆیە بە پێی بیرۆکەی ئەگەرەکان ئاساییە ئەستێرەیەک هەبێت گونجاو بێت بۆ ژیان لەسەری.. ئایا ئەم بەڵگەهێنانەوەیان دروستە؟
و: پەیوەندی چیە لەنێوان زۆری ئەستێرەکان و ڕەخنەگرتن لە بەڵگەى وردبینی لەدروستکردندا؟
مەسەلەکە سەبارەت بە ماددە یەکەمیەکان نیە.
لەنێو دارستانێکی پڕ لە میوە وبەرهەم وئاژەڵ بم، ماناى ئەوە نیە لەناکاو لەناوەڕاستی دارستانەکەدا قازانێک پڕ لە چێشتی لێنراو دەربکەوێت، مەسەلەکە ماددە سەرەتایەکان نیە!
وهەروەها بوونی لم لە بیابانەکانى جیهان، ماناى ئەوە نیە کە چارەسەرکاری ژمارەیی وچیپی ئەلیکترۆنی بدۆزمەوە لە هەموو شوێنێکی بیابانەکانى سەر زەوی کە لە لم دروست دەکرێن !
مەسەلەکە پەیوەست نیە بە ماددەی سەرەتاییەوە؛ بەڵکو باسەکە لەسەر دروستکردن و وردبینیە Know how .
تەنها بوونی کۆمەڵێک ئەستێرە بەس نیە بۆئەوەى ئەستێرەیەک دەربکەوێت بەم وردیە وەک زەوی.
باسەکە لەسەر وردبینی وخوڵقاندن ودروستکردنە،
﴿صُنْعَ اللَّـهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ﴾ واتە: ﴿ئهمهیه دهستکردی ئهوخوایهی که ههموو شتێکی بهئەوپهری ڕێکوپێکی دروستکردووه﴾
[سورة النمل: 88].
بوونی ئەستێرەی زۆری تر هەرگیز پاساو نیە بۆ بوونی ژیان لەسەر زەوی.
بوونی ئەستێرەی تر پاساو نیە بۆ بوونی کۆدی بۆماوەیی لە نێو چوار ملیار پیت کە هەموو فەرمانەکانی ئەندامەکان وهۆرمۆنەکانت ڕێکدەخات بەڕێکخستنێکی سەرسوڕهێنەر پێش ئەوەى خۆت بوونت هەبێت!
ژیان زانیاریە، نەک ماددە.
ئەگەر من ومولحیدێک بچینە سەر یەکێک لە ئەستێرەکان وئامێرێکی ئاڵۆز بدۆزینەوە کە بە ڕێکخستنێکی زۆر سەیر ئیش دەکات، ئەگەر لە فەرمانەکانى تێنەگەین، ئایا دەکرێت نکۆڵی بکەین لەوەى ئەم ئامێرە دروستکارێکی هەیە ؛ تەنها بەهۆی ئەوەى ئێمە لەسەر ئەستێرەیەکی زۆر گەورەین؟
ئەقڵ وبیرکردنەوەى سەرەتایی وا لە من ومولحیدەکە دەکات کاتێک ئەم ئامێرە دەبینین بڵێین کە ئەم ئامێرە دروستکارێکی بەتواناى هەیە.
وئەوەى نکۆڵی دەکات لەم بیرکردنەوە سەرەتاییە ونکۆڵی دەکات لەبوونی دروستکارەکە ؛ ئەو داواکراوە بەڵگە بهێنێتەوە، نەک ئەوەى بەرامبەر!
مولیحد لەم گەردوونە سەرسوڕهێنەرە داواکراوە بەڵگە بهێنێتەوە نەک ئیماندار!
جارێکیان مولحیدێکی لائەدری بەناوى کارل ساغان لە ڕۆمانێکی بەناوى (کۆنتاکنت Contact)، باسی ئەوە دەکات چۆن زاناکان بەدواى زیرەکی دەگەڕێن لە دەرەوەى زەوی.
ولەو ڕۆمانە خەیاڵیەدا زاناکان زنجیرەیەک درێژی ژمارەیان دۆزیەوە کە لە ئاسمانی دەرەوە هاتبوو؛ وچونکە ئەم زنجیرە سەرەتاییە ئاماژەیە بۆ بەهایەکی بیرکاری دیاریکراو، ونرخێک کە بەڵگەیە لەسەر ڕێکخستن، بۆیە ئەمە بووە بەڵگەیەکی ئەقڵی پێویست بۆئەوەى بڕیار بدەن لەسەر ئەوەى ئەم پەیامە لە شارستانیەتێکی ترەوە هاتووە ودەیەوێت پەیوەندیمان پێوە بکات!
ئەوەى جێی پێکەنینە کە کارل ساغان کە لائەدریەکی بەناوبانگە، بەڵام ئەقڵی دان بەوەدا دەنێت کە ئاڵۆزی وڕێکخستن لە پەیامێکی بچووکدا بەڵگەیە لەسەر دروستکردن و وردبینی!
تەنها زنجیرەیەک ژمارەی یەکەمی دەبێتە هۆی بریاردان لەسەر ئەوەى شارستانیەتێکی مەزن هەبووە؛ ئەی چی دەڵێیت سەبارەت بە چوار ملیار پیت کە لەناو هەر خانەیەک لە خانەکانى لاشەت هەیە، ئەگەر یەک پیتیان نەبێت لەوەیە کارەسات ڕووبدات، ئایا چۆن ئەم هەموو وردبینیە دەگەڕێنیتەوە بۆ لێکدانەوەى نامەنتیقی ئیلحادی زۆر سەیر ونامۆ؟
ئەقڵ ومەنتیق نیە کە ئەم لێکدانەوە نامەنتیقیانە بکەیت بۆ ڕێگرتن لەڕاڤەکردنی دیاردەیەک لە چوارچێوەی خۆیدا ئاماژەیە بۆ خوڵقێنەر،
﴿قُلِ انظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَمَا تُغْنِي الْآيَاتُ وَالنُّذُرُ عَن قَوْمٍ لَّا يُؤْمِنُونَ﴾ واتە: ﴿پێیان بڵێ: تهماشا بکهن و سهرنج بدهن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانهکان و زهویدا، کهچی بهڵگه و نیشانهو ئاگاداریهکان سوودیان نیه بۆ ئهو کهسانهی که باوهڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنهبهر).﴾
[سورة يونس: 101].
16- بۆچی ناکرێت زیاتر لە یەک خوڵقێنەری ئەزەلی هەبێت؟
و: خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّـهُ لَفَسَدَتَا﴾ واتە: ﴿ئهگهر له ههردووکیاندا (له ئاسمان و زهویدا) چهند خوایهکی تر ههبوایه غهیری (الله)، ئهوه کاول و وێران دهبوون و تێک دهچوون بهسهر یهکدا﴾
[سورة الأنبياء: 22].
بوونی خوایەکی تر لەگەڵ الله ؛ زۆری لەژمارەی خوایەکان واتە پێویستی.
وپێویستی بۆ پەروەردگار -سبحانه وتعالى- ئاماژەیە بۆئەوەی کە گەردوون لە ئاسایشدا نیە ولەوەیە لەناوبچێت.. ئەمەیش دەبێتە هۆی خراپە لەنێو گەردوون.
بۆیە هیچ زامنێک نیە بۆئەوەى گەردوون بمێنێت ئەگەر خودایەکی هەبێت کەپێویستی بە کەسانێکی تربێت!
﴿لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّـهُ لَفَسَدَتَا ۚ فَسُبْحَانَ اللَّـهِ رَبِّ الْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ﴾ واتە: ﴿ئهگهر له ههردووکیاندا (له ئاسمان و زهویدا) چهند خوایهکی تر ههبوایه غهیری (الله)، ئهوه کاول و وێران دهبوون و تێک دهچوون بهسهر یهکدا، پاکی و بێگهردی بۆ خوا که پهروهردگاری عهرشه، لهو باس و خواسانهدا (که خوانهناسان) دهیڵێن (هاوهڵ بۆ ئهو زاته بڕیار دهدهن).﴾
[سورة الأنبياء: 22].
پێویستی بەیەکێکی تر دوورە لە خواى گەورە ئەو زاتە دەوڵەمەندە وبێ نیازە لە بوونەوەرەکان وتەنها خۆی هەموو گەردوونی ڕاگرتووە -سبحانه وتعالى-.
سەرەڕای ئەوەى باسکرا: ئەگەر زیاتر لە یەک خوا هەبوایە ئەوا ئەگەری بەریەککەوتن زیاتر دەبوو لە ئەقڵەوە بەبەراورد لەگەڵ ڕێککەوتن، چونکە زیاتر لە خوایەک واتا زیاتر لە یەک ویست وخواست، وزۆری خواستەکان واتا هەریەکێکیان پێویستی بەئەوی ترە، وئەمیش دەبێتە هۆی خراپە لە ئاسمانەکان وزەوی.
وفیترەتی مرۆڤ دان بەوەدا دەنێت کە الله تاکە، ئەگەر کەسێکی فیزیایی یان نافیزیایی بڕوانێتە گەردوون ئەوا بۆی دەردەکەوێت کە تەنها یەک خوا هەیە؛ ئەمیش فیترەتی مرۆڤە.
17- بۆچی ئاین؟
و: سەرسەختترین مولحید پێی وایە ڕاستگۆیی باشترە لە درۆ، ئایا وایە؟
سەرسەختترین مولحید پێی وایە سپاردە پارێزی باشترە لە خیانەت، ئایا وایە؟
ئەم دەستەواژانە لەم جیهانە ولە جیهانی مادیەوە نەهاتوون بۆئەوەى لێکدانەوە بۆ مانا وئاماژە ومەبەستەکانیان بکەن.
مانای ڕاستگۆیی چیە؟
مانای سپاردە پارێزی چیە؟
ئایا ئەگەر ناخی گەردیلەکان شی بکەینەوە ؛ هیچ مانایەک دەدۆزینەوە بۆ : ڕاستگۆیی یان درۆ؟
ئەگەر بەوردی سەیری فیزیای گەلەئەستێرەکان یان کیمیای هۆرمۆنەکان بکەین ئایا دەتوانین: ئەمانەت وخیانەت بدۆزینەوە؟
ئەم دەستەواژانە لەم ژیانە مادیەوە نیە.
بەڵکو دەستەواژەى هەقیقین.
بەڵکو لە گەورەترین بابەتەکانە.
بەهای مرۆڤ لەڕەوشتیدایە نەک بە قەبارەی مادیی ونە بە ژمارەی گەردیلەکانی ونە بە ئاستی وزە لە خانەکانیدا.
بەهای مرۆڤ لە پابەندبوونیەتی بە تەکلیفی خودایی لە ناخیدا.
وئەم بەهایە مرۆڤ بەهیچ شێوەیەک بەشدار نیە تێیدا لەگەڵ جیهانی ماددی.
پیاوی چاک وپیاوی خراپ هەیە.
بەڵام شاخی چاک وشاخی خراپ نیە.
وئەستێرەی ئەمانەت پارێز وئەستێرەی خیانەتکەر نیە.
تەنها مرۆڤ پەیوەندیدارە بە بەهاکان ومەبەست وماناى بوون.
تەنها مرۆڤ وجنۆکە درک بەوە دەکەن کە تەکلیفی خوداییان پێ سپێردراوە.
وهەستکردن بەماناى ڕەوشت تەنها بەشێکە لە فیترەتی تەکلیفی خودایی لەناخمان.
ئاین گرنگە بۆ تێگەیشتنی مرۆڤ.
تەنها ئاین ماناى ڕەوشت شی دەکاتەوە وبۆچی هەیە وبۆچی گرنگە پابەند بین پێوەى.
تاکە شت کە تایبەتمەندی دیاریکراوی خۆی دەدات بە ڕەوشتەکان تەنها ئاینە.
ناتوانین لە ڕەوشت تێبگەین مەگەر لە چوارچێوەى تەکلیفی خودایی نەبێت.
وناکرێت بزانین بۆچی ڕەوشت فیترەیە لە مرۆڤدا تەنها لەڕێگەى ئاینەوە نەبێت.
ولەڕێگای ئاینەوە دەزانین مەبەستی بوون چیە، ودەزانین ڕەوشتەکان بەشێکن لە تەکلیفی خودایی کە هەست دەکەین بە گرنگی پابەند بوون پێوەیان تەنانەت ئەگەر پابەندیش نەبین پێوەیان.
ئاین پێویست وگرنگە بۆ مرۆڤ.
ولەڕێگای ئاینەوە دەزانین بۆچی لێرەین؟
ودەزانین لەپاش مردن چی هەیە؟
وماناى بوون دەزانین.
ودەزانین چی داواکراوە لەئێمە لەم بوونەدا؟
زانست بە ئاین واجبە بۆئەوەى مرۆڤ ئەو شتانە بزانێـت کە سەرقاڵی کردووە وبەردەوام بیری لێدەکاتەوە.
بۆیە بە بێ ئاین هەموو جیهان دەبێتە کوێری وهیچێکی تەواو.
ئیبن ئەلقەیم -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: هیچ ڕێبازێک نیە بۆ بەختەوەری وسەرفرازی مرۆڤ لە دونیا وقیامەت مەگەر لە ڕێبازی پێغەمبەرانەوە نەبێت، وهیچ ڕێگایەک نیە بۆ ناسینی پاک -باش- وپیس -خراپ- بە وردی مەگەر لەڕێگای ئەوانەوە، وتەنها لەڕێگای ئەوانەوە مرۆڤ دەگات بە ڕەزامەندی خواى گەورە.
[زاد المعاد: 1/ 68].
دونیا تاریک ونەفرەت لێکراوە مەگەر ئەو شوێنە نەبێت کە خۆری ئاین وپەیام پێی گەیشتووە، هەروەکو شێخی ئیسلام ئیبن تەیمە دەڵێت -ڕەحمەتی خواى لێبێت-.
[مجموع الفتاوى 19 / 93،94].
بەبێ ئاین مەبەستی بوون نازانین ومانا وبەهای خێر نازانین چیە.
وبەبێ پەیامەکان جیهان دەبێتە شتێکی بێنرخی ترسناک.
کاتێک ئاین نامێنێت ومرۆڤ نکۆڵی دەکات لەپێغەمبەرایەتی ئەو کاتە مرۆڤ دەبێتە زبڵێکی ئەستێرەیی هەروەکو کارل ساغان ئاماژەی بۆ دەکات، ومرۆڤ دەبێت بە مێروویەک لەلای سارتەر لە ڕۆمانی (هێڵنج). [8]
[8] Video Source: The Shores of the Cosmic Ocean [Episode 1]Some part of our being knows this is where we came from. We long to return. And we can. Because the cosmos is also within us. We're made of star-stuff. We are a way for the cosmos to know itself. 06 min 04 sec
ومرۆڤ دەبێتە پاشەڕۆیەکی کیمیایی یان بەمانایەکی وردتر پیسیەکی کیمایی Chemical Scum هەروەکو ستیفن هاوکینگ دەیڵێت. [9]
[9] From an interview with Ken Campbell on Reality on the Rocks: Beyond Our Ken, 1995
پێغەمبەرایەتی تاکە ترپەى بوونە، بەبێ پێغەمبەرایەتی چاکترین داهێنان وخۆشترین چێژ دەبنە شتی ترسناک!
بەبێ ئاین هەموو جیهان دەبێتە دێوی ترسێنەر.
وئەگەر پرسیارێکی بوون لە هەر مولیحدێک بکەیت : بۆچی ئێمە لێرەین لەم جیهانە یان لەپاش مردن چی هەیە؟
یان پرسیارەکەت بەهەڵەدا دەبات وچەواشەکاری دەکات یان تەواو بێدەنگ دەبێت.
بۆیە ئاین داواکراوێکی سروشتیە بۆ تێگەیشتنی مرۆڤ وتێگەیشتنی گرنگی بەها ڕەوشتیەکان، وداواکراوە بۆ تێگەیشتنی ماناى بوون ومەبەست لە بوون وبەدیهێنانى بەندایەتی بۆ الله ئەو بەندایەتیەى دەبێتە هۆی ڕزگاربوونی مرۆڤ.
18- چی ڕێگرێک هەیە لەوەى ئەم ڕەوشتانە دەرەنجامی مێشک وکۆمەڵگا بێـت؟
و: مێشک پێکهاتووە لە هەمان ئەو پێکهاتە مادیانەى کە لە ژیانی مادیدا هەیە !
هەرچەندە مێشک ئاڵۆز بێت یان هەرچەندە پێکهاتە مادیەکان ئاڵۆز بن ئەوا کۆمەڵە سفرێک هیچ شتێک زیاد ناکات مەگەر سفری تر نەبێت.
ئەگەر ماددە خێر وشەڕ نەناسێت ئەوا مێشکیش بەهەمان شێوەیە !
لێرەدا پرسیار لە مولحید دەکەین: چۆن بیرۆکەى خێر وشەڕ دەرکەوت ئەگەر جیهانی ماددی هەمووی لەڕوانگەى ڕەوشتەکانەوە بێلایەن بێت، وخێر وشەڕ نەناسێت؟
وپرسیاری دووەم: چی ڕێگرێکی مێشکی هەیە کە ڕێگر بێت لەلەناوبردنی هەموو خەڵکی سەر زەوی؟
چی ڕێگرێکی مێشکی هەیە کە ببێتە ڕێگر لەوەى ئەو ڕەگەزانەى مرۆڤ کە (لە پلەیەکی خوارتردان) بخڕێنە نێو قەفەزی ئاژەڵەکانەوە؟
چی ڕێگرێکی مێشکی هەیە لە لەناوبردنی نەخۆش وکەم ئەندام وپیر و (ئەو ڕەگەزانەى لە پلەیەکی خوارتردان) هەروەکو ڕوویدا لە سەردەمی نازیەکان لە پرۆژەى بژاردە کردنی سروشتی - پرۆژەى ئەکشن تی فۆ - ؟ [1]
[1] https://en.wikipedia.org/wiki/Aktion_T4
ئەم پرسیارانە مێشکی ماددی هیچ وەڵامێکی بۆیان نیە بە بەهەڵەدانان یان بەڕاستدانان.
مێشک بێلایەنە لە ڕوانگەى ڕەوشتەکانەوە، چونکە لە هەمان پێکهاتەکانى زەوی پێکدێت.
بۆیە هیچ پەیوەندیەک نیە لەنێوان مێشک وڕەوشتەکان نە لە نزیک ونە لە دوورەوە.
بەڵام بیرۆکەى : کۆمەڵگە هۆکاری پەیدابوونی ڕەوشتەکانە ؛ ئەمە بیرۆکەیەکی نامۆیە، چونکە ڕەوشتەکان پەیوەندی بەمرۆڤەوە هەیە وەکو مرۆڤ نەک هەموو کۆمەڵگا.
پاشان کۆمەڵگا لە هەمان پێکهاتەى ماددەکان پێکهاتووە، بۆیە سفری زیاتر تەنها سفری تر بەرهەم دەهێنێت، ئیتر چۆن کۆمەڵگا ڕەوشتی بەرهەم هێنا، لەکاتێکدا ڕەوشتەکان هیچ پەیوەندیان بە ژیانی ماددیەوە نیە؟
پاشان ئەگەر ئەم قسەیە ڕاست بێت، وپێمان وابێت ڕەوشتەکان کۆمەڵگا دایهێناوە، ئەوا لێرەدا نازیەکان ڕاست بوون لە لەناوبردنی خەڵکی چونکە کۆمەڵگا ئەمەى پێ باش بوو.
کاتێک جیهان بڕیاری دا دادگایی نازیەکان بکات ؛ ئەوا ئەم بڕیارە لەسەر ئەو بنەمایە بوو کە ڕەوشتەکان ڕەهان وکۆمەڵگا دایان ناهێنێت، ئەگەر نا نەیاندەتوانى دادگاییان بکەن ونەیاندەتوانى بزانن کە ئەمەى کردوویانە هەڵەیە هەر لە سەرەتاوە.
ڕەوشتەکان جیاوازن لە کۆمەڵگا وسەربەخۆن، ڕاست هەر ڕاستە لەلای کۆمەڵگای باش وکۆمەڵگای خراپ.
وهەڵە هەر هەڵەیە لەلای کۆمەڵگای باش وکۆمەڵگای خراپ.
ڕەوشتەکان مانای تایبەتی خۆیان هەیە کە مێشک وکۆمەڵگا تێدەپەڕێنن.
19- زیاتر لە خوایەک هەیە لە شارستانیەتەکانى سەر زەوی، بۆچی تەنها باوەڕهێنان بە الله بەتایبەتی؟
و: هیچ پەرستراوێک نیە لە هەموو ئاینەکانى سەر زەوی جگە لە الله.
بەپێچەوانەى ئەو ئاینانەى کە خوای تریان پەرستووە لە گەڵ الله وکردویانن بە خوا -پەرستراو- وەکو عیسا ورۆحی قودس لە نەسڕانیەت وفنشو وشیفا وبراهما لە هیندۆسیەت وهتد.
هەموو ئاینەکان باوەڕیان بە الله هەیە کە تاکە وباوەڕیان وایە ئەو خوڵقێنەری بوونە.
بەڵام ئەوان لەگەڵ الله ؛ پەرستراوی تر دەپەرستن نەک لەمە زیاتر.
تەنانەت موشریکەکان بتەکانیان بە پەرستراو -خوا- دانەنا لە خودی خۆیاندا، بەڵکو دانیان بەوە دەنا کە الله تەنها خۆی خوڵقێنەرە، بەڵام دەیانووت ئەمانە نێوەندن بۆ گەیشتن بە الله،
﴿وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ اللَّـهُ ۖ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ﴾ واتە: ﴿ئهگهر پرسیار له بێ باوهڕان بکهیت: کێ ئاسمانهکان و زهوی دروست کردووه، ڕۆژو مانگی ڕام کردووه، بهدڵنیایی و بێ دوودڵی دهڵێن: (الله) دروستی کردوون، جا چۆن لادهدرێن له یهکتاپهرستی و فریو دهخۆن؟!﴾
[سورة العنکبوت: 61]
شێخ ئیسلام ئیبن تەیمیە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (هەرکەسێک پێی وابێت سەبارەت بە بت پەرستەکان کە ئەوان پێیان وایە ئەو بتانە جیهان دروست دەکەن یان باران دەبارێنن یان ڕووەک دەڕوێنن یان ئاژەڵ دروست دەکەن یان هتد، ئەوا نەزانە بەڵکو مەبەستی بت پەرستەکان هەمان مەبەستی موشریکە گۆڕ پەرستەکانە) [2].
[2] [مجموع الفتاوى: 1 / 359].
و ول دیورانت دان بەوەدا دەنێت کە بنچینەى هیندۆسیەت لەکۆتاییدا دەگەڕێتەوە بۆ باوەڕهێنان بە الله ی تاک وبێ هاوتا، سەبارەت بە خواکانى هیندۆس دەڵێت: (ئەم هەزارەها خوایانە هەمان شتە کە کەنیسەکان دەیکەن لە بەپیرۆزدانانى پیاوچاکەکانیان، تەنانەت بۆ یەک ساتیش نایەت بە بیری هیندیەک کە ئەم خوایە زۆرانە خاوەن هێز ودەسەڵاتی باڵا بن) [3].
[3] [قصة الحضارة، ول ديورانت، 3 / 209].
لە ڕاپۆرتێک بۆ حکومەتی بەریتانی لە هیند لەکاتی داگیرکردنی بەریتانیا بۆ هیند هاتووە: (ئەنجامی گشتی کە لیژنەى گەڕان بڕیاری لەسەر داوە ئەوەیە زۆرینەى هیندیەکان باوەڕێکی پتەویان بە یەک خودا هەیە کە باڵاترین ودەسەڵاتدارترینە) [4].
[4] [هەمان سەرچاوەى پێشوو].
الله تاکە لە هەموو ئاینەکانى سەر زەوی،
﴿وَإِلَـٰهُنَا وَإِلَـٰهُكُمْ وَاحِدٌ﴾ واتە: ﴿خوای ئێمه و خوای ئێوه تهنها یهکێکه﴾
[سورة العنکبوت: 46].
وبتەکان وئەو خوایانەى مرۆڤەکان دایان ناون؛ تەنها هۆکارێکی کوفرین بۆ گەیشتن بە الله،
﴿وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّـهِ زُلْفَىٰ﴾ واتە: ﴿ئهوانهش جگه لهو زاته کهسانی ترو شتی تر دهکهنه پشتیوانی خۆیان دهڵێن: ئێمه ئهم بت و شتانه ناپهرستین تهنها لهبهر ئهوهی له خوا نزیکمان بخهنهوه﴾
[سورة الزمر: 3].
20- ئەگەر مرۆڤ شتێک بکات کە پێویستی پێ نیە ئەمە گاڵتەجاریە ! وخواى گەورە پێویستی بە ئێمە نیە ئیتر بۆچی ئێمەی دروست کردووە؟
و: بیرۆکەى پێویستی بەرامبەر گاڵتەجاڕیە ئەمە بیرۆکەیەکی بێ مانا وپوچە!
پێویستی بەرامبەر بە حیکمەتە نەک بەرامبەر بە گاڵتەجاڕی.
دکتۆرێکی دەوڵەمەند وخاوەن ناوبانگی باش لەوەیە هەندێک خەڵکی چارەسەر بکات بێ ئەوەى پێویستی پێیان هەبێت، بەڵکو لەوەیە تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان چارەسەریان بکات، وئێمە لێرەدا کردەوەکەى بەوە وەسف ناکەین کە گاڵتەجاڕیە!
حیکمەت ومەبەستی مەزن بۆ کردنی کارێک لە بازنەى پێویستی/گاڵتەجاڕی ناسوڕێنەوە!
ولەوەیە یەکێک لە مەلەوانەکان منداڵێک ڕزگار بکات وەکو ڕەحمەتێک بۆی پاشن دەڕوات بێ ئەوەی چاوەڕێی ستایش بکات لە کەسوکاری منداڵەکەوە، ولێرەدا کردەوەکەى بە پێویستی وگاڵتەجاری پۆلێن ناکرێت بەڵکو ئەمە کارێکی بەخشنەدەیە ومەبەستێکی پیرۆزە وڕەوشتێکی جوانە!
بۆیە هیچ پەیوەندیەک نیە لەنێوان پێویستی وگاڵتەجاری ! [5]
[5] [ظاهرة نقد الدين في الفلسفة الحديثة، د. سلطان العميري، رسالة دكتوراة].
ولە (صحیح مسلم) لە فەرموودەیەکی قودسیدا خواى گەورە دەفەرموێت:
«ئەی بەندەكانم، ئەگەر له یەکەم کەسەوە بۆ دواین كەس له ئێوه بە مرۆڤ وجنۆكەوه له سەر دڵی خراپەكارترین (گوناهبارترین) كەسی ئێوه بن، ئەوا ئەمه هیچ له موڵکی من كەم ناكات، ئەی بەندەكانم، ئەگەر له یەكەم كەسەوه بۆ دواین كەس له ئێوه بە مرۆڤ وجنۆكەوه به هەمووتانەوه له یەك شوێن بووەستن و داوا له من بكەن، ئەوا من داواكاری هەمووی جێبەجێ دەكەم ئەوەنده له موڵكی من كەم دەكات هەروەكو چۆن دەزوویەك لە ئاوی دەریا كەم دەكاتەوه كاتێك دەخرێته ناو دەریاکە ودەهێندرێتە دەرەوه، ئەی بەندەكانم، ئەوە تەنها کردەوەکانتانە من بۆتان دەبژێرم، وپاشان پاداشتتان دەدەمەوە (به چاكه وخراپه)، جا بۆیه ئەوەی خێر وخۆشی بینی؛ ئەوا با سوپاس وحەمدی خودا بكات، وئەوەش جگه له ئەوەی بینی؛ ئەوا با تەنها لۆمەی نەفسی خۆی بكات». [6]
[6] [صحيح مسلم: 2577].
خواى گەورە بێ پێویستە لە هەموو جیهان.
وهەموو هەوڵدان وکۆششکردن وکردەوەیەکمان تەنها بۆ نەفسی خۆمانە،
﴿وَمَن جَاهَدَ فَإِنَّمَا يُجَاهِدُ لِنَفْسِهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ لَغَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ﴾ واتە: ﴿ئهوهش كه ههوڵ دهدات و كۆشش دهكات له پێناوی گهیاندی ئاینی خوادا; بێگومان قازانج و سوودی ههوڵ و كۆششهكهی ههر بۆ خۆیهتی، چونكه بهڕاستی خوا بێ نیازه له ههموو خڵكی. ( بهڵام له قیامهتدا ئهو زاته زۆر سوپاسگوزاری ئهو كهسانهیه كه ههوڵ و كۆششیان داوه له پێناوی ئاینهكهیدا)﴾
[سورة العنکبوت: 6].
وئێمە دەزانین کە خواى گەورە حیکمەتی هەیە لە هەموو خوڵقێنراوەکانیدا ئەگەرچیش سەبارەتیان نەزانین، ونەزانینی نەخۆش سەبارەت بە حیکمەتی پزیشک ئەمە مانانى ئەوە نیە کە بڕیارەکانی پزیشک بۆ گاڵتەجاڕیە.
زانست بە حیکمەتەکانى خواى گەورە ماناى ئەوە نیە هەموو لایەکانى حیکمەتەکە بزانین بەڵکو بەسە تەنها بەشێکی بزانین!
بەسە هێندە بزانین کە ئێمە ڕاسپێردراوین -موکەلەفین- بۆ پەرستنی الله ودەزانین کە حیکمەتی خودایی هەیە، ئەمە بەسە بەشێوەیەکی گشتی، ئەگەر نا وەکو ئەوە دەبین کە کافرە بەهەموو شتێک کە تێی ناگات، ﴿بَلْ كَذَّبُوا بِمَا لَمْ يُحِيطُوا بِعِلْمِهِ وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُ﴾ واتە: ﴿بهڵکو سهرهڕای ئهو ههموو بهڵگانه ئهوانه بڕوایان بهقورئان نهکردووه کههیچ شتێکیان نهزانیووه دهربارهی، هێشتا بۆیان نههاتووه سهرئهنجامی ئهو بهڵێنانهی که بهڵێنی پێداون﴾ [سورة یونس: 39].
خواى گەورە حەکیمە -دانایە- وئێمەى بۆ حیکمەتێک دروستکردووە -سبحانه وتعالى-.
وتەنها الله شایستەى ئەوەیە بپەرسترێت.
هیچ یەکێک شایستەى پەرستن نییە جگە لە الله، ئەو خوڵقێنەرەى کە ئێمەى لە نەبوونەوە دروستکردووە، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ﴾ واتە: ﴿ئهی خهڵكینه پهروهردگاری خۆتان بپهرستن، ئهو زاتهی كه ئێوه و پێشینانی ئێوهشی بهدی هێناوه، بۆ ئهوهی ڕێبازی خواناسی و تهقوا و پارێزكاری بگرنه بهر﴾
[سورة البقرة: 21].
وئەو زاتە هیدایەتی ئێمەی داوە وشەریعەت وقەدەری داناوە وفەرمان ونەهی کردووە،
﴿أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ﴾ واتە: ﴿ههرچی دروستکردن و بڕیاردانه ههر بۆ ئهوه﴾
[سورة الأعراف: 54].
تەنها خوڵقاندن بەدەستی خوای گەورە نیە، بەڵکو هەموو قەدەر وفەرمان وبڕیارێکیش بەدەستی ئەوە وئێمە گوێڕایەڵی فەرمانەکانى ئەوین -سبحانه وتعالى-.
پەرستن مافى خواى گەورەیە لەسەر بەندەکانى، ئەو زاتە -سبحانه وتعالى- ئێمەى دروستکردووە وژیان وڕزق وڕۆزی پێبەخشیووین، وهیدایەتی داوین وپێغەمبەرانی بۆ ناردووین بۆ تاقیکردنەوەو هوڵسەنگاندنان تا دەرکەوێت کاممان کردەوەمان باشترە، پەرستن مافى خواى گەورەیە لەسەر ئێمە،
﴿الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ﴾ واتە: ﴿ههر ئهو خۆی مردن و ژیانی بهدیهێناوه، تا تاقیتان بکاتهوه، کێتان کردهوهی چاکترو پهسهندتره، ههر ئهویش زاتێکی باڵادهسته بهسهر بێ باوهڕاندا، وه لێخۆشبووه بەرانبەر ئیمانداران﴾
[سورة الملک: 2].
وژیان وقیامەتمان لەسەر ڕێرەوێکی ڕاست نابێت مەگەر بە پەرستن نەبێت، وڕەوشتەکانمان تەنها بە پەرستن ڕێک دەبێتەوە، پەرستن ڕێگرە لە خراپەکاری وگوناهـ وتاوانەکان و بەهۆیانەوە ژیانی خەڵکی چاک دەبێت، پەروەردگارمان -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿وَأَقِمِ الصَّلَاةَ ۖ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ﴾ واتە: ﴿ونوێژیش بهچاكی ئهنجام بده، چونكه بهڕاستی نوێژ بهرههڵستە له گوناهـ و تاوان و نادروستی دهكات﴾
[سورة العنکبوت: 45]
وتەنها بە پەرستن بەهەشت دەبەینەوە ودەبێتە هۆی ڕزگاربوون لە قیامەتدا وبەختەوەری لە ژیاندا.
پەرستن بۆ سوود وخێری ئێمەیە، و واجبە لەسەرمان بەرامبەر بە پەروەردگار -عز وجل- چونکە ئەو خوڵقێنەرمانە، وسوودی تەنها بۆ ئێمە دەگەڕێتەوە وکەمتەرخەمی تێیدا تەنها زیانی بۆ خۆمان دەبێت.
وبەهەشت بەنرخە، هەرکەسێک بەهەشتی بوێت دەبێت کردەوەى بۆ بکات، وئێمە پێویستمان بە یارمەتی الله یە -سبحانه وتعالى-، وپێویستمان بە پەرستنیەتی وئەو زاتە بێ پێویستە لە هەموان وبێ پێویستە لە هەموو خوڵقێنراوەکان.
21- چۆن خواى گەورە بناسین؟
و: خواى گەورە دەناسین لە زۆر ڕێگاوە بەڵام لێرەدا چواریان باس دەکەین:
ڕێگای یەکەم: خواى گەورە دەناسین لەڕێگای سروشت وفیترەتی پاکمانەوە.
مرۆڤ بە فیترەتی پاکی خۆی دەزانێت کە خوڵقێنەرێک هەیە، تۆ بە فیترەت دەزانیت کە خوڵقێنەرێکت هەیە کە لەسەر ئەم شێوە وئەندامە ورد وسەرسوڕهێنەرانە دروستی کردویت.
وهەروەها مرۆڤ بە فیترەتی دەزانێت کە داواکراوە بپاڕێتەوە وداواى بەهاناوە هاتن بکات لە پەروەردگاری بە پەرستن، وبە فیترەتی دەزانێت پێویستی بە پەروەردگارێتی -سبحانه وتعالى- وپێویستی بە ئەو زاتەیە لە هەموو کاتێکدا، وئەم هەستەی بەپێویستی زیاتر دەبێت لەکاتی ناڕەحەتیەکاندا.
فیترەتی ناسینی الله هەموو مرۆڤەکانى لەسەر دروستکراوە، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّـهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ﴾ واتە: ﴿(ئهی ئینسان بهدڵێکی پاك و بێگهردهوه) ڕوو بکهره بهرنامهو ئاینی خواو ئهملاولا مهکه، خهڵکینه ئێوهش پابهندی ئهو نهخشهیه بن که خوا ئێوهی لهسهر دروست کردووه (واته قورئان کهتهلۆك و نهخشهی ژیانی ئادهمیزادهکانه لێی لامهدهن)، هیچ جۆره گۆڕانکاریهك له نهخشهو دروستکراوی خوادا ڕونادات، ئا ئهوهیه دینی ڕاست و دروست، بهڵام زۆربهی خهڵکی ئهم ڕاستیانه نازانن﴾
[سورة الروم: 30].
وهەروەها -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِن بَنِي آدَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۛ شَهِدْنَا ۛ أَن تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَـٰذَا غَافِلِينَ﴾ واتە: ﴿یادی ئهوکاتهش بکهرهوه که پهروهردگارت پشتاو پشتی نهوهی ئادهمی کۆ کردهوه وپهیمانی لێ وهرگرتن و کردنی به شایهت بهسهر خۆیانهوه و (پێی فهرموون): ئایا من پهروهردگاری ئێوه نیم؟! ههموو وتیان: نابێت تۆ خوای ئێمه نهبیت، بهڵێ شایهتیمان داوه (که تۆ پهروهردگارمانیت)، ئهمهش بۆ ئهوهی نهوهکو له ڕۆژی قیامهتدا بڵێن: بهڕاستی ئێمه لهمه بێئاگا بوین!!﴾
[سورة الأعراف: 172].
پێش ئەوەی دروست بکرێین خوڵقێنراوین لەسەر ئەوەى خواى گەورە بناسین وبەندایەتی بۆ بکەین،
﴿وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ قَالُوا بَلَىٰ شَهِدْنَا﴾ واتە: پهیمانی لێ وهرگرتن و کردنی به شایهت بهسهر خۆیانهوه و (پێی فهرموون): ئایا من پهروهردگاری ئێوه نیم؟! ههموو وتیان: نابێت تۆ خوای ئێمه نهبیت، بهڵێ شایهتیمان داوه (که تۆ پهروهردگارمانیت)﴾
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەموو منداڵێک لەسەر فیترەت* لەدایک دەبێت» *(فیترەت واتە: ئەو سروشتە پاکەى خواى گەورە مرۆڤی لەسەر دروستکردووە لە باوەڕ بە تاکبوونی الله -تەوحید- وهەروەها قبوڵکردنی شتە باش وپەسەندەکان وڕەتکردنەوەى شتە خراپەکان) [7].
[7] [صحيح مسلم: 2658].
هەموومان لەسەر ئەم فیترەتە لەدایک دەبین، وئەم فیترەتە بەسە بۆ هەموو مرۆڤێک هەق وڕاستی بوێت بۆئەوەى بگات بەهەق وڕاستی ودەبێت تەسلیم وگوێڕایەڵ بێت بۆ ڕاستی هەرکاتێک دۆزیەوە.
وئەم فیترەتە نکۆڵی لێناکرێت تەنانەت لەلای ئەوانەیشی زۆر ڕۆچوون لە کوفردا بەتایبەت لەکاتی کارەسات وناڕەحەتیەکاندا، خەڵکی هەموویان پەنا دەبەن بۆ الله لەکاتی ناڕەحەتیدا وشیرک وهاوبەش بڕیاردانیان لەبیر دەچێتەوە،
﴿وَإِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فِي الْبَحْرِ ضَلَّ مَن تَدْعُونَ إِلَّا إِيَّاهُ ۖ فَلَمَّا نَجَّاكُمْ إِلَى الْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ ۚ وَكَانَ الْإِنسَانُ كَفُورًا﴾ واتە: ﴿(خهڵکینه ئێوه) کاتێك له دهریادا ناخۆشی و تهنگانه تووشتان دهبێت، ئهوه ههرچی پهرستراو ههیه له بیرو هۆش و باوهڕتاندا نامێنێت و ون دهبێت جگه لهو زاته (هاناو هاوار ههر بۆ زاتی خوا دهبهن تا ڕزگارتان بکات) بهڵام کاتێك (فریاتان دهکهوێت) و ڕزگارتان دهکات و دهتانخاته وشکانیهوه، ئێوه پشت له بهرنامهکهی دهکهن و ڕوو وهردهگێڕن و نایناسن، بهڵکو زۆربهی ئینسانهکان ناشوکرو سپڵهن﴾
[سورة الإسراء: 67].
ئەگەر مرۆڤ لەکاتی تەنگانە وناڕەحەتی هەست بە تیاچوونی بکات، ئەوا تەنها لە الله دەپاڕێتەوە، وهەموو شیرک بڕیاردانێکی لەبیر دەچێتەوە؛ وئەم دڵسۆزیە لە داواکردن لە الله لەکاتی ناڕەحەتی پاڵنەرەکەى بریتیە لە فیترەتی پاک کە لەنێو هەموو مرۆڤێکدا هەیە.
یەکێک لە سەرۆکەکانى ئەمریکان بەناوى (ئیزنهاوەر) کەسەرکردەی هێزەکانى ئەمریکا بوو ، پاش ئەوەى بینی کە چۆن هێز وسەربازەکان دەگەڕێنەوە بۆ فیترەت لەکاتی مەترسیەکی سەخت، دەڵێت: (هیچ مولحیدێک نیە لە نێو خەندەقەکانى جەنگدا). [8]
[8] https://en.wikipedia.org/wiki/There_are_no_atheists_in_foxholes
لە خەندەقەکان لەکاتی جەنگ هیچ کەس نکۆڵی لە بوونی الله ناکات، هەموویان دەگەڕێنەوە بۆ لای الله ، ئەمە هەقیقەتی فیترەتە کە هەموو مرۆڤێک دانی پێدا دەنێت لەکاتی تەنگانە.
ڕێگای دووەم بۆ ناسینی الله بریتیە لە ئەقڵ: ئێمە خواى گەورە دەناسین بە ئەقڵ.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ﴾ واتە: ﴿ئایا ئهوانهبهبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیهک، هاتوونهتهکایهوه؟! یان ههر خۆیان دروستکارن؟!﴾
[سورة الطور: 35].
هەر بە ئەقڵ سێ ئەگەر هەیە چوارەمیان نیە:
یەکەم: ئەوەیە بەبێ خوڵقێنەر دروستکرابین، ﴿أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ﴾ واتە: ﴿ئایا ئهوانهبهبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیهک، هاتوونهتهکایهوه؟!﴾، ئەمیش مەحاڵە، چۆن بەبێ خوڵقێنەر دروست دەبین؟
دووەم: خۆمان خۆمانمان دروستکردبێت، ﴿أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ﴾ واتە: ﴿یان ههر خۆیان دروستکارن؟!﴾، وئەمیش مەحاڵە، چۆن دەتوانم خۆم دروست بکەم پێش ئەوەى خۆم بوونم هەبێت؟
بۆیە هەر بە ئەقڵ تەنها ئەگەری سێیەم دەمێنێتەوە، ئەویش ئایەتەکە باسی نەکردووە چونکە زانراوە، ئەویش ئەوەیە پەروەردگارێک ئێمەی خوڵقاندووە.
ئێمە بە ئەقڵ خواى گەورە دەناسین.
ڕێگای سێیەم بۆ ناسینی الله بریتیە لە سەیرکردن وتێڕوانین بۆ خوڵقێنراوەکانى الله:
سەیرکردن وتێڕوانین بۆ خوڵقێنراوەکانى الله دەمانگەیەنێت بە بیرکردنەوە لە مەزنی الله -عز وجل-،
﴿قُلِ انظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ﴾ واتە: ﴿پێیان بڵێ: تهماشا بکهن و سهرنج بدهن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانهکان و زهویدا﴾
[سورة یونس: 101].
هەتا زیاتر سەیر بکەین وبیر بکەینەوە لە وردی خوڵقێنراوەکانى الله کە سەرسوڕهێنەرە لە کامڵی و وردبینی دروستکردندا ئەوا زیاتر الله دەناسین.
وئەمە پێشتر باسمان کرد لە بەڵگەی بەدیهێنان وبەڵگەى بەڕێوەبردن -گرنگیپێدان- و وردبینی.
ڕێگای چوارەم بۆ ناسینی الله لەڕێگای پێغەمبەرانەوەیە:
وئەمە گەورەترین ڕێگایە بۆ ناسینی الله -عز وجل-، ئەمیش بریتیە لەوەى خواى گەورە بناسین لەڕێگای پێغەمبەرانیەوە، پێغەمبەران سەبارەت بە الله قسەیان کردووە وباسی سیفەت وزاتی الله یان کردووە، لەڕێگای پێغەمبەرانەوە ناو وسیفەتەکانى الله مان زانی، ودەزانین چۆن الله بپەرستین وچۆن لێی نزیک بینەوە، ودەزانین چۆن لەڕۆژی قیامەت ڕزگارمان ببێت لە سزای خواى گەورە، پێغەمبەران بانگەوازى خەڵکیان کردووە بۆ پەرستنی الله یان بەمانایەکی تر: بانگەوازى خەڵکیان کردووە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو فیترەتەى لەسەری دروستکراون و بۆ ئەوەی خواى گەورە بپەرستن بەو شێوەیەی فەرمانى پێکردوون
پێغەمبەران ڕێنموێنی خەڵکیان کردووە بۆ ڕێبازی هەق وڕزگاربوون،
﴿رُّسُلًا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّـهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ۚ وَكَانَ اللَّـهُ عَزِيزًا حَكِيمًا﴾ واتە: ﴿پێغهمبهرانمان (ڕهوانه کردووه) که مژدهدهرن (به ئیمانداران) و ترسێنهرن بۆ (یاخیهکان)، تا خهڵکی هیچ بهڵگهیهکیان بهدهستهوه نهمێنێت (لهسهر بێ دینی و یاخی بوونیان) دوای ئهوهی خوا پێغهمبهرانی بۆ ڕهوانه کردوون، بێگومان ههمیشهو بهردهوام خوا باڵادهست و دانایه﴾
[سورة النساء: 165].
باسکردنی خواى گەورە لەلایەن ئەو پێغەمبەرانەوە، وسەرخستنی ئەو پێغەمبەرانە لەلایەن خواى گەورە بە موعیجزەکان، ئەمە دەبێـتە هۆی ئەوەى هیچ یەکێک بەڵگەى پێ نەبێت بەرامبەر خواى گەورە لەڕۆژی قیامەتدا.
خواى گەورە -عز وجل- فیترەتی پێبەخشیوویت کە بەهۆیەوە پەروەردگارت دەناسیت، وئەقڵ وتێڕوانینی پێبەخشیوویت وپێغەمبەرانی بۆ ڕەوانە کردوویت، بۆیە هیچ بەڵگەیەکت پێ نیە بەرامبەر خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا.
22- ئاینی زۆر هەیە بۆچی تەنها شوێنی ئیسلام بکەوین؟
و: ئیسلام تەنها ئاینێک نیە لە نێو ئاینەکان.
ئیسلام هاوشێوەی بیروباوەڕی پێغەمبەرانە لە پێغەمبەرانی سەردەمی کۆن (العهد القدیم).
ئیسلام بریتیە لە ڕاستکردنەوەى ڕێبازی ئەو ئاینانەى لەسەر ڕێگای ڕاست لایان داوە، وگەڕاندنەوەى بیروباوەڕی تەوحید-یەک خوا پەرستی- پێغەمبەرانی سەردەمانی پێشو.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿شَرَعَ لَكُم مِّنَ الدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰ ۖ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ۚ كَبُرَ عَلَى الْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ ۚ اللَّـهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ﴾ واتە: ﴿ڕێبازی ئاین و بهرنامهی ژیانی بۆ داناون، ئهوهی کهفهرمانی پێکردووه به _نوح_، ههر بهوشێوهیه قورئانیشی بۆ تۆ ئهی محمد صلی الله علیه وسلم وهحی و نیگا کردووه و به ئیبراهیم و موساو عیساشمان ڕاگهیاندووهکه ڕێبازی ئاین و یهکخواناسی بهرنهدهن و لهسهری پایەدار بن، ئهم بانگهوازه ڕاست و دروسته زۆر بهلای بت پهرست و خوانهناسانهوه گران و زهحمهته، بهڵام خوای دانا خۆی کهسانی شایسته ههڵدهبژێرێت بۆ گهیاندنی ئاینهکهی ڕێنموویی خهڵکانێك دهکات که بگهڕێنهوه بۆ لای بهرنامهکهی بهپهرستن و ئهنجامدانی کاروکردهوهی چاك﴾
[سورة الشورى: 13].
ئیسلام ئاینێک نیە وەکو ئاینەکانى تر بەڵکو بنچینەى ئاینەکانە.
23- ئیسلام چییە؟
و: ئیسلام واتە تەسلیم بوون و ملکەچی وگوێڕایەڵی بۆ خوای گەورە.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّـهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ وَاتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ۗ وَاتَّخَذَ اللَّـهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلً﴾ واتە: ﴿کێ ههیه ئاینی چاکتره پهسهندترو جوانتر بێت لهو کهسهی ڕووی کردۆته خوا و خۆی تهسلیمی ئهوزاته کردووه لهکاتێکدا کارجوان و کار پهسهندهو شوێنی ئاینی ئیبراهیمی ملکهچ و فهرمانبهردار کهوتبێت، که خوا ئیبراهیمی کردۆته خۆشهویستی خۆی وڕێزداری کردووه.﴾
[سورة النساء: 125].
وماناى ﴿أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّـهِ: ڕووی کردۆته خوا و خۆی تهسلیمی ئهوزاته کردووه﴾ واتە: تەسلیم و ملکەچ بوون بۆ خوای گەورە وپیرۆز، ئەمە باشترین کەسە لە ڕوانگەی دیندارییەوە.
وخواى گەورە دەفەرموێت:
﴿فَإِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌ وَاحِدٌ فَلَهُ أَسْلِمُوا ۗ وَبَشِّرِ الْمُخْبِتِينَ﴾ واتە: ﴿خوای ئێوه خوایهکی تاك و تهنهایه، ههمووتان تهسلیم و ملکهچی ئهو بن، مژدهش بده بهبهنده ملکهچ و فهرمانبهردارو دڵ ئاوهدانهکان﴾
[سورة الحج: 34].
و ماناى ﴿فَإِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌ وَاحِدٌ فَلَهُ أَسْلِمُوا ۗ وَبَشِّرِ الْمُخْبِتِينَ:ههمووتان تهسلیم و ملکهچی ئهو بن﴾ ؛ واتا: ملکەچ و تەسلیمی حوکمەکەی بن.
مانای ئەم ئایەتانە ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئیسلام واتە تەسلیم بوونی ڕەها بۆ خوای گەورە، ملکەچبوون بۆ ئەو زاتە شکۆدارە و گوێڕایەڵیکردنی شەریعەت و مەنهەجەکەی بە ڕازی بوون و قبوڵ کردن ئەمە ناوەڕۆک و هەقیقەتی ئیسلامە.
ئیسلام واتە ملکەچبوون بۆ خوای گەورە لە قەزا و قەدەر و شەریعەتەکەی.
ئیسلام ئایینی خوای گەورەیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّـهِ الْإِسْلَامُ﴾ واتە: ﴿بهڕاستی دین و ئاینی پهسهند لای خوا تهنها ئاینی ئیسلامه﴾
[سورة آل عمران: 19].
ئیسلام ئەو ئاینەیە کە خوای گەورە هیچ ئاینێک قبوڵ ناکات جگە لەم ئایینە نەبێت،
﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿جائهوهی بێجگه له ئاینی ئیسلام پهیڕهوی ههر ئاینێکی تر بکات لێی وهرناگیرێت، لهقیامهتیشدا له خهسارهتمهندو زهرهرمهندانه﴾
[سورة آل عمران: 85].
ئیسلام ئەو ئاینەیە کە خوای گەورە هەموو پێغەمبەرانی پێ ناردووە، ئاینی پێغەمبەران یەکە ئەویش ئیسلامە، و هەموو پێغەمبەران تەوحید -یەک خوا پەرستی- یان هێناوە ئەگەر چیش شەریعەتەکانیان جیاواز بن.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ﴾ واتە: ﴿ئێمه پێش تۆ هیچ پێغهمبهرێکمان ڕهوانه نهکردووه، که وهحیمان بۆ نهناردبێت بهوهی که: بێگومان هیچ خوایهک نیه جگه له من و دهبێت ههر من بپهرستن.﴾
[سورة الأنبیاء: 25].
وتەنها ئاینی ئیسلام لەسەر ئەم تەوحیدە ماوەتەوە.
ئیسلام تاکە ئاینی تەوحیدە لەسەر زەوی.
لەکاتێکدا ئەوانەى خۆیان داوەتە پاڵ شەریعەتەکانى تر شیرک وهاوبەش بڕیاردانیان تێ کەوتووە، کەم یان زۆر بێت، پاش مردنی پێغەمبەر وپاش ئەوەى خەڵکی وازیان لە تەوحید هێنا خەڵکی لەگەڵ کاتدا تووشی شیرک وهاوبەش بڕیاردان بوون بۆ الله، وئەمڕۆ تەنها ئاینی ئیسلام لەسەر ئەو تەوحیدە پاکە ماوەتەوە کە پێغەمبەران پێی هاتوون.
24- ئایا ئیسلام دەتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە ئەقڵەکان نەیانتوانیوە وەڵامیان بدەنەوە، وەک: ئێمە لە کوێوە هاتووین؟ بۆچی ئێمە لێرەین لەم دونیایە؟ سەرەنجام وچارەنووسمان بەرەو کوێیە؟
و: ئیسلام وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانەى داوەتەوە لە یەک ئایەتی قورئانی پیرۆزدا، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿جا ئهوه بۆچی من ئهو زاته نهپهرستم که بهدی هێناوم، ئێوهش خهڵکینه ههر بۆ لای ئهو دهبرێنهوه﴾
[سورة یس: 22].
لەکوێوە هاتووم؟ خواى گەورە منی دروست کردووە ﴿الَّذِي فَطَرَنِي : که بهدی هێناوم﴾.
وبۆ کوێ دەچم؟ دەگەڕێمەوە بۆ لای خواى گەورە بۆئەوەى لێپرسینەوەم لێبکات لەسەر کردەوەکانم ﴿وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ : ئێوهش خهڵکینه ههر بۆ لای ئهو دهبرێنهوه﴾.
بۆچی هاتووم بۆ ئەم جیهانە؟ بۆئەوەى الله بپەرستم وتاقی بکرێمەوە.
بۆچی الله بپەرستم؟ سروشتیە کە خواى گەورە بپەرستم لەکاتێکدا منی دروستکردووە، ئەمە سروشتی پەیوەندیە لەنێوان بەندە وپەروەردگاری... ئەویش ئەوەیە بەندە پەروەردگار وخوڵقێنەری بپەرستێت،
﴿وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي : جا ئهوه بۆچی من ئهو زاته نهپهرستم که بهدی هێناوم﴾
تەنها ئەم ئایەتە وەڵامی سێ گرنگترین پرسیاری تێدایە کە مرۆڤایەتی وەکو پێویست ناتوانێت وەڵامی بۆ بدۆزێتەوە.
﴿وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿جا ئهوه بۆچی من ئهو زاته نهپهرستم که بهدی هێناوم، ئێوهش خهڵکینه ههر بۆ لای ئهو دهبرێنهوه﴾
[سورة یس: 22].
25- چۆن زانیت کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرە لەلایەن خوداوە نێردراوە؟
و: زۆری موعجیزەکان واتایەکی موتەواتیر ویەقینی تەواو دەبەخشن لە سەر پێغەمبەرایەتی سەروەرمان
ئەرستۆ فەیلەسوفە بەکۆی کارەکانى نەک بەهۆی ڕستەیەک کە وتوویەتی یان لێکدانەوەیەکی فەلسەفی.
وئەبوقرات بەکۆی پرۆژەکانى پزیشکە نەک بەهۆی نەشتەرگەریەک کە کردوویەتی.
وهەروەها بەڵگە موعجیزە باسکراوەکان لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەن بۆ موتەواتیری ودڵنیایی تەواو سەبارەت بەوەى کە پێغەمبەرە.
ئەگەر سەیری ژیاننامەى بکەیت -صلى اللە علیە وسلم- دەبینیت ڕاستگۆ بوو و بە ڕاستگۆیی ناوبانگی دەرکردووە تەنانەت لەلایەن دوژمنە سەرسەختەکانیشیەوە، وهەرگیز تۆمەتی درۆ وتاوانى بۆ هەڵنەبەستراوە، پاشان ئەو باسی شتە نەبینراوەکان -غەیب- دەکات وبەو شێوەیە ڕوودەدات کە ئەو باسی کردووە، وپێش ئەمانە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بیروباوەڕی وەکو بیروباوەڕی هەموو پێغەمبەرانە کە بانگەشەیان بۆ کردووە، پاشان پێغەمبەرانی پێش خۆی موژدەى هاتنی ئەمیان داوە بە سەدەها ساڵ پێش ئەوەى ببێتە پێغەمبەر، ئەمانە هەمووی ئاماژەن بۆ موتەواتیری ودڵنیایی تەواو سەبارەت بە دروستێتی پەیامەکەى.
پاشان چی دەڵێی سەبارەت بە گەورەترین نیشانە وئایەت کە پێی هاتووە ئەویش قورئانی پیرۆزە؟
خواى گەورە بە قورئان تەحەدای ڕەوانبێژ وقسەزانەکانى کردووە کە ئەگەر دەتوانن شتێک بهێنن وەکو قورئان یان تەنانەت سورەتێک وەکو سورەتەکانى، بەڵام نەیانتوانى.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿لَّمْ تَفْعَلُوا وَلَن تَفْعَلُوا﴾ واتە: ﴿خۆ ئهگهر نهتانتوانی و ههرگیز نایشتوانن﴾
[سورة البقرة: 24].
بۆیە نەیانکرد وناشتوانن ئەوە بکەن.
بەردەوام قورئانی پیرۆز تەحەدای ڕەوانبێژ وقسەزانەکانى موشریکەکان دەکات، ئەوان لەگەڵ ئەم هەموو توانایەشدا ناتوانن لەم تەحەدایە سەر بکەون، وناتوانن هیچ شتێک بهێنن وەکو قورئان تەنانەت سورەتێکیش.
د. عبدالله دراز -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم تەحەدایە نەترسا لەوەى ببێتە هۆی هەڵگیرساندنی گەرموگوڕ وحەماسەتی ئەدەبی؟
بۆیە هەموویان هەڵدەستان بە کێبڕکێ کردنی بەئاگاداریەوە ؛ چی بکات ئەگەر کۆمەڵێک لە ڕەوانبێژ وقسەزانەکانیان ڕێککەوتبان لەسەر ئەوەى قسەیەک بهێنن وەکو قورئان بێت ئەگەرچیش لەهەندێک لایەنیەوە بێت!
پاشان ئەگەر قەناعەتی بە خۆی کردبێت کە ئەم حوکمە بدات بەسەر خەڵکی سەردەمی خۆی ؛ ئەی چۆن حوکم دەدات بەسەر نەوەکانى داهاتوو؟
بەڕاستی ئەم شتە پیاوێک ناوێرێت بیکات کە نرخی خۆی بزانێت مەگەر ئەوە نەبێت بەتەواوى متمانەى هەیە بە هەواڵی ئاسمانى و بەو ڕێگایەى بڕیاری ئاسمانى بابەتەکە بەڕێوە دەبات، بەم شێوەیە تەحەداکەی خستە پێش جیهان، بۆیە بڕیارێکی یەکلاییانە بوو، هەرکەسێک پێچەوانەى بێتەوە ئەوا تووشی لاوازى وبێ تواناییەکی ئاشکرا، وشکستی ڕوون بووە بەدرێژی سەردەم وکاتەکان). [9]
[9] [النبأ العظيم، د. عبد الله دراز رحمه الله، ص44-45].
ئەو موشریکەکان پێیان وابوو کۆکرنەوەى سوپاکان وگردبوونەوەى کۆمەڵەکان بۆ جەنگان دژی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاسانترە لە لاسایی کردنەوەى قورئان وقبوڵکردنی تەحەدیەکە؛ چونکە ئەمە ئەوپەڕی هەوڵدانیانی دەویست،
﴿وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَسْمَعُوا لِهَـٰذَا الْقُرْآنِ وَالْغَوْا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُونَ﴾ واتە: ﴿بێ باوهڕان دهیانوت: گوێ مهگرن بۆ ئهم قورئانه و بیکهن بهگاڵه و ههرا و هوریا (لهم سهردهمهدا ئهو ڕاگهیاندنهی بهدهست ناحهزانهوهیه ئهو ڕۆڵه دهبینێت) بۆ ئهوهی ئێوه زاڵ ببن و بیبهنهوه﴾
[سورة فصلت: 26].
هەموو عەرەب وئەو ئومەتانەیشی ئەم تەحەدایەیان پێگەیشتووە ؛ نەیانتوانى شتێک بکەن کە مولحیدەکان وئەوانى تر لە بێباوەڕان بتوانن پشتی پێ ببەستن.
ئالوسی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (هیچ یەکێکیان هەتاوەکو ئەمڕۆیش هیچ وشەیەکی نەووت وباسی هیچ وەسف و وەسفکراوێکی نەکرد) ؛ مەبەستی ئەوەیە نەیانتوانى بەهیچ شێوەیەک ڕەد و وەڵامی قورئان بدەنەوە ونەیانتوانى سورەتێکیش هاوشێوەى قورئان بهێنن.
لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (کاتێک هێشتا مسوڵمان نەبوو) دەڵێت: «گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی مەغریبدا -سورەتی الطور-ی دەخوێند، کاتێک گەیشت بە ئەم ئایەتە:
﴿ أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ * ئایا ئەوان (بێ خوڵقێنەرێک) لە خۆیانەوە دروست بوون یان خۆیان (خوڵقێنەر) ودروستکاری خۆیانن؟(35)
أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ * ئەی ئایا ئەوان ئاسمانەکان وزەوییان دروست کردووە (نەخێر وا نیە) بەڵکو دڵنیا نین وگومانمان ھەیە(36)
أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ الْمُصَيْطِرُونَ * ئەی ئایا گەنجینەکانی پەروەردگاری تۆ لای ئەوانە؟ یان ئایا ھەر ئەوان دەسەڵاتدار وزاڵن (37) ﴾
[سورة الطور].
دەڵێت: دڵم خەریک بوو بفڕێت». [10]
[10][صحیح البخاري: 4854].
قورئان نهێنی سەیر وعەجیبی تێدایە کە دەگاتە نەفسی مرۆڤ.
تێڕامان بکە چۆن ئافرەتانی موشریکەکان کۆدەبوونەوە لە دەوری ماڵی ئەبوبەکر کاتێک قورئانی دەخوێند چونکە زۆر سەرنجی ڕادەکێشان وکاریگەربوون پێی، ئەمەش بووە هۆی ناڕەحەتی لای پیاوانی قوڕەیش. [11]
[11] [صحيح البخاري : 3905].
وبۆیە شاندەکانى عەرەب ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى گوێ لە قورئان نەگرن وڕێگا نەدەن کەس گوێی بۆ بگرێت لە کەسوکاریان، ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ مانەوە لەسەر کوفر.
لە سەرسوڕهێنەرەکانى قورئانی پیرۆز کە نەبڕاوەن ویەکێک لەوانەى د. عبداللە دراز -ڕەحمەتی خواى لێبێت- باسی کردووە لە مەسەلەى دابەزینی ئایەتەکانی قورئان لە ماوەى جیاوازدا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی کرد بۆ دانانى ئایەتەکان لە شوێنی دیاریکراو لە نێوان سورەتەکان وئایەتی تر لە نێو سورەتی تر، پاشان هەر سورەتێک وەکو پێکهاتەیەکی سەربەخۆ دەردەکەوێت، -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (لەکاتی دابەزینی قورئان هەندێک بابەت لەقورئاندا جیاواز بوون لە ئەوانى تر، بۆیە پلەبەپلە دەبوونە یەکەیەکی سەربەخۆ پاش ئەوەى ئایەتی تر دادەبەزی -لەسەر هەمان بابەت-، هەندێکیان لێرە وئەوانى تر لەشوێنی تر لەگەڵ ئەوانى تر دادەنران، بەپێی فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەویش لە ڕۆحی پیرۆزەوە -جبریلەوە- پێی دەگەیشت.
ئەگەر سەیری مێژووی دابەزینی ئابەتەکانى قورئانی پیرۆز بکەین، تێبینی دەکەین ئەم وەحیە بەشێوەیەکی گشتی بەسترابووەوە بە حاڵەت وبۆنە وڕووداوی تایبەت، وئەمە وامان لێدەکات پرسیار بکەین سەبارەت بە ئەو کاتەى کە ڕێکخستنی هەر سورەتێکی تێدا تەواو بوو وەکو یەکەیەکی سەربەخۆ.
وەکو ئەوە وابێت قورئان پارچەپارچەى جیاواز وژمارەدار بێت لەسەر بینایەکی کۆن، ودووبارە بنیات نرایەوە لە شوێنێکی تر لەسەر هەمان شێوازى پێشوو، ئەگەر نا چۆن دەکرێت لێکدانەوە بکرێت بۆ ئەم ڕێکخستنە خێرا ومەنهەجیانەی زۆرێک لەسورەتەکان لەهەمان کاتدا؟
بەڵام چی زامنێکی مێژووی مرۆڤ دەتوانێت بەدەستی بهێنێت لەکاتى دانانى ئەم پیلانە سەبارەت بە ڕووداوەکانى داهاتوو وداواکراوەکانى شەریعەت، وچارەسەرە ویستراوەکان، چ جای شێوازى زمانەوانی کە دەبێت ئەم چارەسەرانەى تێدا پیشان بدرێـت، وهەروەها گونجاوی شێوازى لەگەڵ ئەم سورەتە جیا لە ئەوانى تر؟
ئایا ناگەینە سەرەنجامی ئەوەى ئەم پیلانە وجێبەجێبوونی بەو شێوەیەى هیوامان دەخواست، دەبێت لەلایەن خوڵقێنەرێکی مەزنەوە پیلانی بۆ دانرا بێت، کە تواناى هەیە ئەم گونجاندنە داواکراوە دامەزراو بکات؟). [12]
[12] [كتاب مدخل إلى القرآن الكريم، د. عبد الله دراز].
قورئان موعجیزەیەکی سەربەخۆیە لەسەر ڕاستگۆیی پەیامبەرایەتی -صلى اللە علیە وسلم-.
وئەو موعجیزانەى لەسەر دەستی ڕوویداوە -صلى اللە علیە وسلم- زۆرن وزیاترن لە هەزار، وڕوودانی ماوەکەى دوور نیە وئەوانەى گێڕاویانەتەوە لە ڕاستگۆترین وچاکەکارترین خوڵقێنراون.
وئەو گێڕەرەوانە کە ئەم موعجیزانەیان بۆ ئێمە باسکردووە لە شتی زۆر ورددا درۆ ناکەن ئەی چۆن درۆ بەناوى ئەوەوە دەکەن، لەکاتێکدا دەزانن ئەوەى درۆ بەناوی ئەوەوە بکات ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخ، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەی کردووە.
وهەندێک لە موعجیزەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەزارەها لە هاوەڵان بینیویانە وهەندێکیان دەیەها هاوەڵ گێڕاویانەتەوە، ئیتر چۆن ڕێک دەکەون لەسەر درۆ کردن لە هەموویاندا؟
ونمونە لەسەر موعجیزەکانی کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بینیان: فەرموودەی گریان وناڵەى قەدی دارەکە ئەمیش فەرموودەیەکی بەناوبانگە ومتەواتیرە -زۆرێک گێڕاویانەتەوە- ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا لەسەر ئەو قەدی دارە، کاتێک میبنەرێکی بۆ دروستکرا و بەسەریدا سەرکەوت و وتاری دا، قەدی دارەکە دەستی کرد بە گریان وناڵە وەکو گریان وناڵەى منداڵ، بەردەوام بوو لەسەر ئەمە هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باوەشی پێدا کرد وبێدەنگ بوویەوە.
ئەم فەرموودەیە ئەم هاوەڵانە گێڕاویانەتەوە: (أنس بن مالك، وجابر بن عبد الله، وعبد الله بن عباس، وعبد الله بن عمر، وأُبي بن كعب، وأبي سعيد، وسهل بن سعد، وعائشة بنت أبي بكر، وأم سلمة).
ئایا ئەم ژمارەیە لە هاوەڵان ؛ دەکرێت یەکدەنگ بن لە درۆکردن لە گێڕانەوەیەکی هەواڵی وەکو ئەمە؟
بەڵکو هەندێک لە موعجیزەکانى هەزارەها لە هاوەڵان ئامادەى بوون وەکو دەرچوونی کانیاوی ئاو لەنێو پەنجە پیرۆزەکانیەوە هەتاوەکو هەزار وپێنج سەد هاوەڵ دەستنوێژیان لێگرت ولێیان خواردەوە، وفەرموودەکە متەواتیرە ولە گێڕانەوەى (بخاري) و (مسلم)ه.
وزۆربوونی خواردنێکی کەم بۆئەوەى سوپایەکی مەزن لێی بخوات، وئەمیش گێڕانەوەیەکی متەواتیرە لە هاوەڵانەوە، وئیمامی بوخاری بەتەنها موعجیزەى زۆربوونی خواردن لەسەر دەستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە زیاتر لە پێنج شوێن باسکردووە لە سەحیحەکەیدا. [13]
[13] [البخاري (1217)، البخاري (2618)، البخاري (3578)، البخاري (4101)، البخاري (6452). وهەموویان ڕووداوی جیاواز بوون وئەمانە تەنها لە بوخاریدا هاتوون!].
ئەگەر بەڵگەکانى ڕاستگۆیی دامەزراو بن وموعجیزەکان زۆر بن لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتی -صلى اللە علیە وسلم-، ئیتر چۆن ئاقڵێک هەموو ئەمانە بەدرۆ دەخاتەوە؟
وئەمیش هەندێک موعجیزەى ترە لە موعجیزەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- :
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەوێکیان هەواڵیدا بەوەى بایەکی توند هەڵدەکات، ونەهی کرد لەخەڵکی بەپێوە بوەستن، پیاوێک هەستا وبایەکە هەڵیگرت ولە شوێنێکی دوور فڕێی دا. [14]
[14] [صحیح مسلم: 3319].
وهەواڵیدا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە مردنی نەجاشی لەو ڕۆژەى تێیدا مرد، ونوێژی لەسەر کرد وچوار تەکبیرەی کرد. [15]
[15] [صحیح البخاري: 1333].
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە عومەر وعوسمان وعەلی وتەڵحە وزوبەیر شەهید دەبن -ڕەزاى خوایان لێبێت-، وئەوان وەکو خەڵکی ئاسایی لەسەر جێگاکانیان نامرن.
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ ئەبوبەکر وعومەر وعوسمان وعەلی وتەڵحە وزوبەیر چووە سەر شاخێک، ئەوبەردەی لەسەری بوون جوڵایەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەشاخەکە فەرمووی: (هێمن بە، کەس لەسەرت نیە جگە لە پێغەمبەرێک یان ڕاستگۆیەک یان شەهیدێک نەبێت). [16]
[16] [صحیح مسلم: 2417].
جەختی کردەوە لەسەر پێغەمبەرایەتی بۆ خۆی وڕاستگۆیی بۆ ئەبوبەکر وبۆ ئەوانى تر شەهید بوون، وئەوەی باسیکرد ڕوویدا.
و 150 فەرموودە هەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاری پاڕایەوە ودەستبەجێ وەڵامی دراوەتەوە وخەڵکیش شاهێدی لەسەر ئەمە دەدەن ! [17]
[17] [ئەم فەرموودانە کۆکراوەتەوە لەلایەن : سعید ين عبد القادر باشنفر، لەکتێبی (دلائل النبوة)، لەچاپی (دار ابن حزم)]
وخەڵکی مەککە داوایان لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد کە موعجیزە ونیشانەیەکیان پێ نیشان بدات، ئەویش نیشانی دان کە مانگ بووە بە دوو لەتەوە، وکێوی حیرا لەنێوانیان بوو، وئەم فەرموودەیە متەواتیرە واتا؛ لەئەوپەڕی بەرزی پلەى سەحیحی دایە.
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سورەتی (القمر)ی دەخوێند کە موعجیزەى لەتبوونی مانگی تێدا باسکراوە لەکاتی کۆبوونەوە گەورەکان وەکو جومعەکان وجەژنەکان بۆئەوەى خەڵکی ئەو موعجیزەیە ببیستن وئەم موعجیزەیەی بەکاردەهێنا وەکو بەڵگەیەک لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتی.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیدا سەبارەت بەوەى کە ئادەم کۆتا خوڵقێنراوی زیندووە، دەفەرموێت: (وئادەم دروستکراوە لەپاش عەسر لەڕۆژی جومعە؛ کۆتا خوڵقێنراو بوو). [18]
[18] [صحيح الجامع: 8188].
وئەمیش هەقیقەتێکی زانستیە وئێستا سەلمێنراوە، چۆن پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زانستی هەبوو سەبارەت بەوەى ئادەم -علیه السلام- کۆتا بوونەوەری زیندووە کە لەسەر زەوی دەردەکەوێت پاش دەرکەوتنی ڕووەک وئاژەڵەکان؟
سەیری ئەم ئایەتە بکە، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ آيَتَيْنِ ۖ فَمَحَوْنَا آيَةَ اللَّيْلِ وَجَعَلْنَا آيَةَ النَّهَارِ مُبْصِرَةً﴾ واتە: ﴿ئێمه دیاردهی شهو و ڕۆژمان کردووه به دوو بهڵگه و نیشانه (لهسهر دهسهڵاتی خۆمان و بۆ حهسانهوه و ئهنجامدانی کاروبارتان و ڕاگرتنی پلهیهکی گهرمای لهبار بۆ ژیانتان)، ئینجا ئێمه تاریکیمان بهسهر دیاردهی شهودا هێناوه و دیاردهی ڕۆژیشمان به ئاشکرا و دیار و بینراو سازاندووه﴾
[سورة الإسراء: 12].
﴿فَمَحَوْنَا آيَةَ اللَّيْلِ * ئینجا ئێمه تاریکیمان بهسهر دیاردهی شهودا هێناوه﴾ : واتا مانگ کە دیاردەى شەوە ؛ ڕۆشنا بووە پاشان ڕۆشناییەکەى لابراوە.
وئەمە لێکدانەوەى هاوەڵانە بۆ ئەم ئایەتە پیرۆزە، ئیمام ئیبن کەسیر -ابن الکثیر- لە تەفسیرەکەیدا دەیگێڕێتەوە لە عبدالله کوڕی عەباسەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە دەڵێت: (مانگ ڕۆشنا بوو هەروەکو ڕۆشنایی خۆر، بووە نیشانەى شەو، بۆیە ڕۆشناییەکەى لابرا).
وسەیر ئەوەیە کە زانستی ئەمڕۆ پێی گەیشتووە، ناسا بڵاوی کردەوە لەسەر ماڵپەڕ وکەناڵە فەرمیەکانى: یەکەم ماوەى تەمەنی مانگ وتێیدا ڕۆشنا ودرەوشاوە بوو -وەکو خۆر-. [19]
[19] http://www.nasa.gov/mission_pages/LRO/news/vid-tour.html https://www.youtube.com/watch?v=UIKmSQqp8wY
وبە متەواتیر سەلێمنراوە کە ئەو نیشانە وئایەتە ڕوویداوە وهەروەها هەواڵدانیش سەبارەت بە نەبینراوەکان -غەیب- و وردەیە بێ سنوورەکانى نهێنیەکانى ئاسمانەکان وزەوی لەسەر دەستی یەک پیاو -صلى اللە علیە وسلم-، ودابەزینی قورئانی بۆی، ولەسەر هەمان پەیامی پێغەمبەرانی پێشووە، ولەلایەن خواى گەورە سەرخراوە وکۆچی دوایی نەکرد هەتاوەکو شەریعەتەکەى کامڵ بوو.
بۆیە؛ دانپێدانان بە یەقین ودڵنیاییەوە لەسەر ئەوەى پێغەمبەرە ئەمە ژیری وئاقڵێتیە!
نیشانە غەیبیەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زیاترە لە هەزار.
وگێڕەوەی موعجیزەکانى ؛ هاوەڵانی بوون کە ڕاستگۆترین وچاکەکارترین خوڵقێنراون.
وسەیر ئەوەیە گەورەکانى نێو هاوەڵان مسوڵمان بوون پێش ئەوەى ئەو موعجیزانە ببینن، وئەوان مسوڵمان بوون چونکە زانیان پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ڕاستگۆیە، وهەرگیز درۆی نەکردووە.
ئەم هەڵوێستەى گەورەکانى نێو هاوەڵان هەڵوێستێکی ئەقڵی دانایە، ڕاستگۆیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەڵگەیە وبەسە بۆ سەلماندنی ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتی، .. چونکە : ئەو کەسەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات یان ئەوەتا: ڕاستگۆترینی نێو خەڵکیە، چونکە پێغەمبەرە.. وپێغەمبەر ڕاستگۆترینی نێو خەڵکیە.
یان ئەوەتا: درۆزنترینی نێو خەڵکیە، چونکە درۆ دەکات سەبارەت بە گەورەترین بابەت.
تەنها نەزانەکان جیاوازى ناکەن لەنێوان ڕاستگۆترین ودرۆزنترینی نێو خەڵکی. [20]
[20] [ثبوت النبوات عقلًا ونقلًا، ابن تيمية، دار ابن الجوزي، ل / 573 ، وبمعناه في نفس المصدر ص318]
زۆر ئاسانە کە ئاقڵ بتوانێت جیاکاری بکات لەنێوان ڕاستگۆترین ودرۆزنترینی خەڵکی.
وموشریکەکان لە یەکەم ڕۆژی پەیامبەرایەتیەوە دانیان بەوەدا نا کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز درۆی نەکردووە، پێیان ووت: (هەرگیز نەمانبینیوە درۆت کردبێت). [21]
[21] [صحيح البخاري : 4971].
وکاتێک هەرقل پرسیاری کرد لە ئەبو سوفیان پێش ئەوەى مسوڵمان بێت: (ئایا ئێوە تۆمەتی درۆکردنتان دەداتەوە پاڵی پێش ئەوەى ئەم قسانە بڵێت؟).
ئەبو سوفیان ووتی: نەخێر.
هەرقل ووتی: (ناکرێت درۆ لەگەڵ خەڵکی نەکات ودرۆ بەناوى خواى گەورە بکات).
پاشان هەرقل وتە بەناوبانگەکەى ووت: (ئەگەر لەلای بوومایە ئەوا پێیەکانیم دەشۆرد). [22]
[22] [صحيح البخاري : 7].
کافرەکان نەیانتوانى یەک درۆکردنی بسەلمێنن لە هەموو ژیانیدا -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە قورئان نکۆڵی کرد لە کوفریان هەرچەندە دەیانزانى حاڵی بەم شێوەیە پێش ئەوەى ببێت بە پەیامبەر ، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ﴾ واتە: ﴿یان ئهوهیه پێغهمبهرهکهیان نهناسیووهو ئهوه بۆته هۆی ئهوهی بڕوا به پهیامهکهی نهکهن و دژی بوهستن!!﴾
[سورة المؤمنون: 69].
حاڵ وژیاننامەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەڵگەیەکی سەربەخۆیە لەسەر ئەوەى پێغەمبەرە.
-صلى اللە علیە وسلم-.
ئەگەر هۆکارەکانی ڕاستگۆیی بەشێوەیەکی گشتی پاڵپشت بن بۆ پێغەمبەرایەتی -صلى اللە علیە وسلم-، ئیتر چۆن ئاقڵێک هەموو ئەمانە بەدرۆ دەخاتەوە؟
26- چۆن بزانم کە داواکراوە لێم باوەڕ بە الله بهێنم؟
و: سەیری نەفسی خۆت بکە دەزانیت کە تۆ لەتاقیکردنەوەدایت، ئایا هەستێک نیە لە ناخت ؛ کاری چاک بکە وکاری هەڵە مەکە؟
ئەگەر لەپێشت هەندێک پارە هەبێت وخاوەنەکەى لێی دوور بێت، ئەوا هەستێکت بۆ دێت دەڵێت: ئەم پارانە ببە وسوودی لێوەرگرە، وهەستێک لە بەرامبەردا دەڵێت: ئەمە مەکە ؛ حەرام وتاوانە.
تۆ لە هەموو ساتێکی ژیانت لە تاقیکردنەوەدایت.
ئەم هەستە -هەستی ئەوە بکە وئەوە مەکە- لەناختدا هەیە، چونکە تۆ لەڕاستیدا لەتاقیکردنەوە دایت وهەر تەنها بۆ بەسەربردنی ژیان دروست نەکراویت.. شتێک نیت بەهات نەبێت.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا﴾ واتە: ﴿بهڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگهی ڕاست، به ئازادی دهتوانێت ببیتە کهسایهتیهکی ئیماندارو سوپاسگوزار، یان بێ باوهڕو خوانهناس﴾
[سورة الإنسان: 3]
مرۆڤ لەناخیدا هەستی (ئەوە بکە وئەوە مەکە) هەیە: یان ئەوەتا سوپاسگوزارە لە هەموو ساتێکی ژیانی.
بەڵکو لە هەموو قۆناغێک لە قۆناغەکانى ژیانی مرۆڤ لەوەیە خێر یان شەڕ بکات، ئایا دەچێت بۆ مزگەوت تەنها بۆ کات بەسەر بردن.
بۆیە خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ﴾ واتە: ﴿من جن و مرۆڤایەتیم دروست نەکردووە تەنها بۆ پەرستنی من نەبێت﴾
[سورەتی الذاريات: 56].
لەهەر هەنگاوێک جۆرێک لە بەندایەتی بۆ الله یان سەرپێچی فەرمانەکانى ئەوی تێدایە -سبحانه وتعالى-.
هەرکەسێک ڕێنموێنی کرابێت بۆ ئەوەى خوا فەرمانی پێکردووە ئەوا ڕزگاری بووە، وئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانی خوا بکات ئەوا بەهەڵەدا چووە.
وئەم تواناى بژاردنە ئەوەی بەدوادا دێت کە لێپرسینەوە لەگەڵ مرۆڤ دەکرێـت لەسەر هەموو شتێک کە کردوویەتی.
مەبەستی خوڵقاندنمان بۆئەوەیە تاقی بکرێینەوە، وئەمە ئەو مەبەستەیە کە خواى گەورە پێغەمبەرانی بۆ ناردووە وکتێبەکانى دابەزاندووە،
﴿وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّـهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ﴾ واتە: ﴿سوێند به خوا بێگومان ئێمه لهناو ههر گهل و نهتهوهیهکدا پێغهمبهرێکمان ڕهوانهکردووهو پێمان ڕاگهیاندووه که پێیان بڵێت: تهنها خوا بپهرستن، خۆتان دوورە پهرێز بگرن له ههموو پهرستراوێکی تر﴾
[سورەتی النحل: 36].
ودواى ئەوەى تاقیکردنەوەکە کۆتایی دێت بە مردن، ئەوا دەگەڕێینەوە بۆ لای خواى گەورە، ﴿وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿وتەنها بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە﴾ [یس: 22].
﴿وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ الْمُنتَهَىٰ﴾ واتە: ﴿وگەڕانەوەى کۆتا بۆ لای پەروەردگارتە﴾
[النجم: 42].
﴿إِنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ الرُّجْعَىٰ﴾ واتە: ﴿بەدڵنیاییەوە، گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگارتە﴾
[سورەتی العلق: 8].
دەگەڕێینەوە بۆ لای خواى گەورە بۆئەوەى لێپرسینەوەمان لەگەڵدا بکات لەسەر ئەوەى کردوومانە،
﴿وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَىٰ * بێگومان ههوڵ و کۆششهکهی دهبینرێتهوه لهقیامهتدا (40)
ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الْأَوْفَىٰ * پاشان پاداشت دهدرێتهوه بهتێرو تهسهلی (41)﴾
[سورەتی النجم].
دەبینرێت ئەوەى کردووتە لە کردەوە ولێپرسینەوەت لێ دەکرێت لەسەر هەموویان،
فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ * ئینجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەک چاکەی کردبێت دەیبینێتەوە (7)
وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ * وە ھەر کەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەک خراپەی کردبێت دەیبینێتەوە (8)﴾
[سورەتی الزلزلة].
27- ئایا دەبێت ئیمان هێنان بە الله بەس بێـت وکوفر بکرێت بە پێغەمبەران؟
و: نابێت،
ئیمان بە بوونی الله لەگەڵ باوەڕ نەبوون بە پێغەمبەران بەس نیە بۆئەوەى مرۆڤ مسوڵمان بێت، ماناى چیە کە باوەڕت وابێت خواى گەورە خوڵقێنەر وڕۆزیدەر وبەڕێوەبەری گەردوونە، پاشان کوفر بکەیت بە وەحیەکەى ونکۆڵی بکەیت لە پێغەمبەرانی؟
ئەمە کوفرى گەورەیە.
ئایا کێ تاوانێکی گەورەتری کردووە لەوەى کە نکۆڵی لە وەحی پەروەردگار دەکات، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّـهِ وَرُسُلِهِ وَيُرِيدُونَ أَن يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّـهِ وَرُسُلِهِ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ وَيُرِيدُونَ أَن يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا * بێگومان ئهوانهی باوهڕ به خواو پێغهمبهران ناهێنن و دهیانهوێت جیاوازی بکهن له نێوان خواو پێغهمبهرهکانیدا (گوایه باوهڕیان بهخوا ههیه بهڵام باوهڕیان بهپێغهمبهران نیه)، (یاخود) دهڵێن: باوهڕ دههێنین بهههندێک له پێغهمبهران و باوهڕ بهههندێکیان ناهێنین و دهیانهوێت لهو نێوانهدا ڕێگه و بهرنامهیهک بۆ خۆیان بهدهست بهێنن (150)
أُولَـٰئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ حَقًّا ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُّهِينًا * ئا ئهو کهسانه بهڕاستی ههر بێ باوهڕن و بۆ بێ باوهڕان سزایهکی سهر شۆڕکهرمان ئامادهکردوه (151) ﴾
[سورة النساء]
هەرکەسێک باوەڕی بە الله هەبێت وکافر بێت بە بەپێغەمبەران ئەوا لەڕاستیدا کافرە.
هەرکەسێک کوفر بکات بە پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرەکان ئەوا کافرە بە الله چونکە نکۆڵی کردووە لە وەحی، بۆیە ئەهلی کتێب کوفریان کرد بەهۆی باوەڕ نەبوونیان بە پێغەمبەرایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-.
﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ أُولَـٰئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ﴾ واتە: ﴿بهڕاستی ئهوانهی بێ باوهڕ بوون له خاوهن کتێبهکان و موشریك و هاوهڵگهران دهخرێنه ناو ئاگری دۆزهخهوهو به نهمری تیایدا بۆ ههمیشه دهمێننهوه، ههر ئهوانهن تاوانبارترین و خراپترینی خهڵکانی سهرزهوی﴾
[سورة البینة: 6]
وهەڕەشەی خواى گەورە بەوەی دەچنە دۆزەخەوە؛ هەق وڕاستیە، واتە: ﴿فَحَقَّ وَعِيدِ﴾ واتە: ﴿بۆیە ھەڕەشەی (من لەدژیان) ھاتەدی﴾ [سورة ق : 14].
ئیسلامەتی مرۆڤ دامەزراو نابێت وڕزگاری نابێت تەنها بەهۆی دانپێدانانى مرۆڤ لەسەر ئەوەى خواى گەورە خوڵقێنەر -الخالق- وڕۆزیدەر -الرزاق- ژییەنەرە -المحيي- ودەمرێنێت -المميت-ە، بەڵکو دەبێت مرۆڤ باوەڕی بە پێغەمبەران هەبێت.
بۆیە ئیمان هێنان بە بوونی الله وکوفر کردن بە پێغەمبەران تەنها بەس نیە وسوودی بۆ بەندە نیە لە قیامەتدا، چونکە دەبێت بەندە خواى گەورە بپەرستێت وباوەڕی بەهەموو پێغەمبەران هەبێت.
ئەگەر ئیمان هێنان بە الله بەس بوایە ئەوا خواى گەورە پێغەمبەرانی نەدەنارد وکتێبەکانى دانەئەبەزاند، چونکە هەموو مرۆڤایەتی خواى گەورە دەناسن لە فیترەتەوە.
خواى گەورە کە تۆی خوڵقاندووە وهیدایەت وڕۆزی داویت تەنها ئەو شایستەى پەرستنە بەپێی شەریعەتەکەى کە پێغەمبەران هێناویانە.
28- ئایا کافر پاداشت دەدرێتەوە لەسەر کردەوە چاکەکانى لەلایەن خواى گەورەوە؟
و: كردەوەی چاک فیترەتە کە خواى گەورە خەڵکی لەسەر کردنیان دروستکردووە، بۆیە دەبینیت هەموو مرۆڤێک ئەگەر کافر وموشریکیش بێت کاری چاک دەکات، هەموو خەڵکی کردەوەى چاک دەکەن بەهۆی فیترەتەوە کە خواى گەورە لەسەری دروستیانی کردووە.
بەڵام مەرجی قبوڵ بوونی کردەوەى چاک بریتیە لەوەى : مرۆڤ مەبەستی لەکردنی ڕەزامەندی خواى گەورە بێـت، واتا؛ مەبەستی بەدەستهێنانى پاداشت بێت لەلایەن خواى گەورەوە.
بۆیە ئەو کەسەی کوفرى کردووە بە خواى گەورە وپەرستراوی تر دەپەرستێت لەگەڵ خواى گەورە ؛ پێی دەڵیین: بڕۆ بۆ لای ئەوانەى کردووتن بە شەریکی خواى گەورە لە کردەوە چاکەکاندا وداواى پاداشت لە ئەوان بکە، تۆ بە کردەوە چاکەکانت مەبەستت ڕەزامەندی خواى گەورە نەبووە بەتەنها.
بیهێنەوە بە بیری خۆت مرۆڤێک کەسوکاری پەروەردەیان کرد وخەرجیان لەسەر کرد هەتاوەکو بووە گەنج وبەهێز بوو، پاشان چوو بۆ لای خەڵکی تر بۆئەوەى خزمەتیان بکات، ئایا مافى هەیە بگەڕێتەوە بۆ لای کەسوکاری وبڵێت پێیان: کرێی خزمەتی کردنی ئەو خەڵکانەم بدەنێ؟
با بچێت بۆ لای ئەوانەى کە خزمەتیانی کردووە وبا پاداشتی لای ئەوان دەست بکەوێت.
وبەرزترین سيفەتەکانی کەماڵ وبێ پێویستی بە بوونەوەرەکان تەنها بۆ خواى گەورەیە.
ئەو خوایەی کە تۆی خوڵقاندووە وڕۆزی داویت ونیعمەتی زۆری پێبەخشیوویت پاشان واز لە پەرستنی دەهێنیت ودەتەوێت پاداشتی کردەوەکانت لەلای ئەو دەست بکەوێـت؟ ئەمە چۆن دەبێت؟
بۆیە خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَقَدِمْنَا إِلَىٰ مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَّنثُورًا﴾ واتە: ﴿کاتێک هاتین و تهماشای ئهوهمان کرد که کردوویانه بهربامانداو کردمانه تهپوتۆزێکی پهرش و بڵاو.﴾
[سورة الفرقان: 23].
وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَعْمَالُهُمْ كَسَرَابٍ بِقِيعَةٍ يَحْسَبُهُ الظَّمْآنُ مَاءً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَهُ لَمْ يَجِدْهُ شَيْئًا﴾ واتە: ﴿ئهوانهی که ڕێبازی کوفریان گرتۆته بهر کردهوهکانیان وهك تراویلکهو سهرابێك وایه له بیابانێکدا بریسکه بداتهوه کهسێکی تینوو وا بزانێت ئاوه ههتا کاتێك گهیشته لای دهبینێت هیچ نیه﴾
[سورەتی النور: 39].
ئەوانەى کافرن شایستەى پاداشت نین لەسەر کردەوەکانیان ئەگەرچیش کردەوەى چاک بن، چونکە ئەوان کافرن ومەبەستیان لە کردەوەى چاک بەدەستهێنانى پاداشتی پەروەردگاریان نیە، ومەبەستیان لە کردنیان ڕەزامەندی پەروەردگاریان نیە.
مەسەلەکە تەنها کردەوەى چاک نیە هەموومان لەسەر فیترەتی کردنی زۆرێک لە کارى چاکە دروست کراوین، بەڵکو بابەتەکە لەسەر ئەوەیە بۆچی کردەوەى چاکە دەکەیت وبۆ ڕەزامەندی کێ دەیکەیت؟ وئایا بۆ بەرژەوەندی تاکە کەسی خۆت دەیکەت یان بۆ ڕیا دەیکەیت یان بۆ ڕەزامەندی جگە لە الله دەیکەیت؟
هەموو ئەمانە لەپێناو خواى گەورە نین بۆیە پاداشت نادرێتەوە لەسەر کردنی ئەم کارە چاکانە لەلایەن خواى گەورە لە قیامەتدا.
29- ئەگەر ئیسلام ئاینی هەق وڕاستی بێت بۆچی گومان هەیە سەبارەت بە ئیسلام؟
و: گومان -شوبهە- بابەتێکە کە مسوڵمان لەناو ئایندا لێی تێ ناگات، ولێی تێکەڵ بووە وناڕوونە لەلای هەتاوەکو وەڵامێکی دەست دەکەوێت
وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- ویستی وابووە کە هەندێک مەسەلەى ناڕوون هەبێت لە هەندێک لە لقەکانى بابەتە ئاینیەکان، بۆئەوەى شوێنکەوتووانی باطل ونا ڕاستییەکان بەهۆیانەوە دوور بکەونەوە لە گوێڕایەڵی پەروەردگاریان
خواى گەورە -عز وجل- دەفەرموێت:
﴿هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّـهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ﴾ واتە: ﴿ئهو خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سهر تۆ (ئهی محمد (صلی الله علیه وسلم) نارده خوارهوه، بهشێک له ئایهتهکانی دامهزراو و پایهدارو ڕوون و ئاشکران، ئهوانه بنچینهو بناغهی قورئانهکهن و ههندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر ههڵدهگرن و به ئاسانی واتای مەبەست بەدی ناکرێت، جا ئهوانهی که له دڵیاندا لاری و لادان ههیه، حهز له حهق و ڕاستی ناکهن، ئهوانه شوێنی ئهو ئایهتانه دهکهون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان ههیه، بۆ ئهوهی فیتنه و ئاشوب و ناکۆکی و دووبهرهکی دروست بکهن، یان بۆ ئهوهی لێکدانهوهی ههڵهی بۆ ههڵبهستن، له حاڵێکدا که لێکدانهوهی ئهو جۆره ئایهتانه خوا خۆی به تهواوی دهیزانێت، جا ئهو کهسانهی کهله زانستدا ڕۆچوون دهڵێن: ئێمه باوهڕی دامهزراومان بهههر ههموو (ئهو ئایهتانه)ههیه که لهلایهن پهروهردگارمانهوهیه و فهرمایشتی ئهوه، (لهڕاستیدا) بێجگه له خاوهن بیر و ژیرهکان یاداوهری وهرناگرن و بیرناکهنهوه (لهم قورئانه)﴾
[سورة آل عمران: 7].
﴿فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ * جا ئهوانهی که له دڵیاندا لاری و لادان ههیه، حهز له حهق و ڕاستی ناکهن، ئهوانه شوێنی ئهو ئایهتانه دهکهون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان ههیه﴾ : ئەوەى لادان لەدڵی هەیە شوێنی گومانەکان دەکەوێـت بەمەبەستی هەڵگیرساندنی فیتنە وناکۆکی و بەمەبەستی دوورخستنەوەى خەڵکی لە خواى گەورە وئاینەکەى.
خواى گەورە بەحیکمەتی خۆی ویستی وابوو کە ئیمان وکوفر هەبێت،
﴿فَمِنكُمْ كَافِرٌ وَمِنكُم مُّؤْمِنٌ﴾ واتە: ﴿جا ههتانه بێ باوهڕهو ههتانه باوهڕدار﴾
[سورة التغابن: 2].
ئەوانەى حەزیان لە کوفرە پەیوەست دەبن بەو گومانانە وخۆیانی پێوە سەرقاڵ دەکەن ودوور دەکەونەوە لە ئاین ونوێژ وئیمانەکەیان.
بەڵام ئیماندار شوێنی بەڵگەی جێگیر دەکەوێت کە (أُمُّ الْكِتَابِ:بنچینە وبناغەت)ن سەبارەت بە دروستێتی ئاین و پەیامەکە، وئەگەر پرسیاری سەبارەت بە شتێک هەبێت کە لێی تێناگات؛ پرسیار سەبارەتی دەکات، بەڵام ئەو شتانەى لێی تێناگات سەرقاڵی ناکات لە ئاین ونوێژەکەى.
تەنها ئەوانەى کە نەخۆشی لەدڵیاندا هەیە ئەم گومانانە سەرقاڵیان دەکات ودووریان دەخاتەوە لە ئاینەکەیان،
﴿وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّـهُ بِهَـٰذَا مَثَلًا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ اللَّـهُ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ﴾ واتە: ﴿با ئهوانهی دڵ و دهروونیان نهخۆشه له دووڕووهکان و بێ باوهڕان ههر بۆ خۆیان قسه بکهن و بڵێن: نیازی خوا چی یه بهم ژمارهیه؟ بهو شێوهیه باسکرا خوا ههر کهسێکی بوێت گومڕای دهکات، ههر کهسێکیشی بوێت ڕێنموویی دهکات﴾
[سورة المدثر: 31].
ولە حیکمەتی بوونی گومانەکان ئەوەیە کە ئەم گومانانە بەهۆیانەوە زانایان دەناسرێنەوە لەئاینی خودا، دەبینیت زانا وەڵامی گومانەکان دەزانێت وبەمە جیاوازى ئەو دەردەکەوێت بەبەراورد لەگەڵ خەڵکی ئاسایی کە قوڵ نەبووەتەوە لە ئاین ونەیخوێندووە، بۆیە خواى گەورە پلەی ئەوانە بەرز دەکاتەوە کە زانستیان هەیە.
هەق وڕاستی ڕوون وئاشکرایە، بەڵام دەبێت شتی گوماناوی وناڕوون هەبێت چونکە بەهۆیەوە جیاوازى وبژاردن دێتە دی.
ڕێبازی خواى گەورە لە خوڵقێنراوەکانى بریتیە لە تەکلیف (ئەرک پێ سپاردن)، وڕێبازی تەکلیف هەندێک حیکمەتی لەپشتەوەیە، وبراوە ئەو کەسەیە کە ئەوەى دەیزانێت دەیکاتە بەڵگە لەسەر ئەوەى شاراوە و وردە، ودۆڕاو ئەو کەسەیە ئەو شتەى سەبارەتی نازانێت کردوویەتی بە پەردەیەک وڕێگر دەبێت لە بەڵگە هێنانەوە بەو شتانەى سەبارەتی دەزانێت.
30- بۆچی خواى گەورە شەڕ وخراپەی دروستکردووە؟ یان بەمانایەکی تر: چۆن مسوڵمان وەڵامی : ( دژبێژی -پارادۆکس)ی شەڕ وخراپە بداتەوە؟
و: فیتنەی شەڕ وخراپە ؛ لەوەیە گەورەترین هۆکاری ئیلحاد بێت لەمێژوودا.
﴿وَمِنَ النَّاسِ مَن يَعْبُدُ اللَّـهَ عَلَىٰ حَرْفٍ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ﴾ واتە: ﴿ههندێك له خهڵکی ههیه تهنها له یهك حاڵهتدا خواپهرستی دهکات (ئهویش ئهو حاڵهتهیه که دنیا بهدڵی ئهو بێت)، ئهگهر تووشی خێرو خۆشی بوو دڵی پێی خۆشه، خۆ ئهگهر تووشی تاقیکردنهوهیهك هات، سواری سهری خۆی دهبێت و ههڵدهگهرێتهوه، ئا بهو حاڵهتهی دنیا و قیامهت له دهست خۆی دهدات و زهرهرمهندی ههردوو لایه و ههر ئهوهشه خهسارهتمهند و زهرهرمهندی ڕوون و ئاشکرا﴾
[سورة الحج: 11]
کەسی وا هەیە کوفر دەکات بە خواى گەورە بەهۆی فیتنە یان بەڵا یان کارەساتێک کە تووشی بووە.
ولێرەدا مولحید لەوەیە پرسیار بکات: بۆچی شەڕ وخراپە هەیە لە بنچینەدا؟
وەڵامەکە بەسادەیی: چونکە ئێمە موکەلەفین -جێبەجێکردنی ئەرکە شەرعیەکانمان لەسەرە-.
ئێمە لەم ژیانەدا لە تاقیکردنەوەداین.
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً﴾ واتە: ﴿بێگومان ئێمه ئێوه تاقی دهکهینهوه بهشهڕ و ناخۆشی و بهڵاو بهخێرو خۆشی و دارایی و توانایی﴾
[سورة الأنبیاء: 35].
خێر وشەڕ هەیە چونکە تۆ موکەلەفیت، وتەکلیف مەبەستە لە بوونت.
وپەروەردگار دەفەرموێت:
﴿الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ﴾ واتە: ﴿ههر ئهو خۆی مردن و ژیانی بهدیهێناوه، تا تاقیتان بکاتهوه، کێتان کردهوهی چاکترو پهسهندتره، ههر ئهویش زاتێکی باڵادهسته بهسهر بێ باوهڕاندا، وه لێخۆشبووه له ئیمانداران﴾
[سورة الملك: 2]
بوونی شەڕ وخراپە وبەڵا وفیتنەکان، لە خودی خۆیدا گەورەترین بەڵگەیە لەسەر دروستێتی بابەتی ئاین وهەڵەیی ئیلحاد.
ئەگەر نەوەى جیهانی ماددی بین ئەوا ناتوانین لە خێر وشەڕ تێبگەین.
ئەگەر گەردوون هەمووی بێ مانا بوایە ئەوا تێنەدەگەیشتین لەوەى بێ مانایە، [23] چونکە بەپێی تێڕوانینی ئیلحادی ئێمە بەپێی فەرمانى ماددی توند هەڵسوکەوت دەکەین، ویاساکانى سروشت بەسەرماندا جێبەجێ دەبێت، وبۆیە لەم چوارچێوەیەدا لە ماناى شەڕ تێناگەین وماناى شەڕ نازانین چیە.
[23] [C. S. Lewis].
ئایا ئاڵۆزترین ئاژەڵ دەزانێت دژبێژی شەڕ ماناى چیە؟
تێگەیشتن لە ماناى شەڕ ئەوەیە کە ئێمە نەوەى ئەم جیهانە نین، وئێمە لە شەڕ تێدەگەین لە بنەمای ترەوە جگە لە بنەما مادیە داروینیە بونگەراییەکان.
ئێمە شوێنکەوتووی بنەما ئاسمانیەکانین، نەک شوێنکەوتەى شێوازى ئیلحادی ماددی زەوی بین، وئەمە تاکە ڕاڤەیە بۆ تێگەیشتن لە شەڕ وخراپە.
ئەگەر ئێمە موکەلەف بین کەواتە سروشتیە فیتنە وتاقیکردنەوە وبەڵا هەبێت ؛ وسروشتیە کە لە شەڕ تێبگەین.
شەڕ وخراپە وهەندێک ئازار وتواناى کردنی تاوان ئەمە داواکراوی سروشتی وسەرەنجامی سەرەتاییە بۆ ئازادی خواست -ئیرادە- وتەکلیفی خودایی.
بوونی شەڕ وخراپە وبەڵا وکارەسات وشەهوەت ئەمانە باشترین دەردەهێنن لە ناخی مرۆڤی چاک وخراپترین دەردەهێنن لەناخی مرۆڤی خراپ.
وحاڵی مولحیدەکان سەیرە نکۆڵی لە بوونی خوڵقێنەر دەکەن بەهۆی بوونی شەڕەوە، ئەوان ئەم لێکدانەوەیە دەکەن:
1- ئەگەر باوکێک خێرخواز بێت وخێری بۆ کوڕەکەى بوێت، بۆچی دەیەوێت دەرزیەکی ئازاردەى لێبدرێت دژی میکرۆبەکان؟
2- ئازارێک هەبوو تووشی کوڕەکە بوو لەکاتی دەرزی لێدانەکەدا؟
3- کەواتە باوکەکە بوونی نیە. [24]
[24] [کتێبی: أسس غائبة، م. أحمد حسن، مركز دلائل. بتصرف].
ئایا ئەمە شیکردنەوەیەکی ژیربێژیە -مەنتیقیە- ؟
پاشان سروشتیە کە ئێمە سەبارەت بە هەموو وردەکاریەکی حیکمەتی خودایی نەزانین لە خێر وشەڕدا.
وخواى گەورە هەندێک لە کردەوەکانى خیزری- خضر- باسکردووە لەگەڵ موسا -علیه السلام-، ئەگەرچیش ئەو کردەوانە قبوڵ ناکرێن وڕەت دەکرێنەوە بەشێوەیەکی گشتی، بەڵام خێری زۆریان تێدا بوو، وچیرۆکی موسا وخیزر لە قورئاندا نەهاتووە تەنها وەکو چیرۆک وگێڕانەوە، بەڵکو بۆ تێڕامان وبیرکردنەوەیە وهەروەها بۆ دەرخستنی کەمی زانستی مرۆڤە وبڕیاردانى بەپەلەیەتی.
ئەوەى جێی سەرسوڕمانە لە بابەتی شەڕدا ئەوەیە: ئەگەر شەڕ نەبوایە ئەوا لەو شوێنە دەرنەئەچوویت کە تێیدا لەدایک بوویت!
وشارستانیەت بوونی نەدەبوو وشار وکارگە وماڵەکان دروست نەدەکران وخەڵکی پێویستیان بەوە نەبوو کە کار بکەن وخەڵکی بیریان نەدەکردەوە لە ڕووبەڕبونەوەى نەخۆشی یان چارەسەرکردنی کێشەکان یان داهێنانی بیرۆکەیەک ببێتە هۆی هێنانى ئاسانکاری بۆ مرۆڤەکان!
وکەس پێویستی بەوە نەبوو لە شوێنی لەدایکبوونیەوە بڕوات بۆ شوێنێکی تر.
چونکە نە شەڕ ونە کێشە ونە ناڕەحەتی ونە فیتنە ونە خەفەت هەیە بۆئەوەى بەدوای چارەسەرکردنیان بگەڕێت!
بۆچی خۆی تووشی ماندووێتی وشەونخونی وبیرکردنەوە وکارکردن بکات؟
شەڕ پێویستیەکە کە بوونی هەیە لەم دونیایەدا !
بۆیە بیر بکەرەوە !
وتەقوای خواى گەورە بکە ؛ چونکە تۆ موکەلەفیت.
وزۆرێک لە خەڵکی کاتێک تووشی ناڕەحەتی وفیتنە وشەڕ دەبن ؛ دەگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە، ودەبن بە یەکێک لە پیاوچاکان -سبحان الله العظيم وبحمده-.
هەموو قەدەرەکانى خواى گەورە حیکمەت وخێری تێدایە.
ودەبێت مسوڵمان باوەڕی بە هەموو قەدەرەکانى خواى گەورە هەبێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر هێندەى شاخی ئوحود ئاڵتونت هەبێت ولە پێناو خواى گەورە بیبەخشیت ئەوا خواى گەورە لێتی قبوڵ ناکات هەتاوەکو باوەڕ بە قەدەر دەهێنیت، وبزانیت ئەوەى تووشت بووە نەدەبوو تووشت نەبێت، وئەوەى تووشت نەبووە نەدەبوو تووشت ببێت، وئەوەى لەسەر جگە لە ئەم -بیروباوەڕە- بمرێت دەچێـتە دۆزەخەوە».[25]
[25] [صحيح سنن أبي داود : 4699].
قەدەرکانى خواى گەورە لە خێر وشەڕ واجبە لەسەر مسوڵمان پێی ڕازی بێت.
وهەموو قەدەرەکانى خواى گەورە خێرە، ئەگەرچیش هەندێکی وا دیار بێت کە شەڕ وخراپە وتەنگانە وئازارە لەڕووکەشدا، بەڵام لەکۆتاییدا خێری گەورە وحیکمەتی خودایی مەزنی تێدایە.
31- ئایا ئاین بووە هۆکاری جەنگە ئاینیەکان کە ڕوویدا لەسەر زەوی لەسەردەمێک لە سەردەمەکان؟
وەڵام: مرۆڤایەتی هەزاران ساڵە لەگەڵ یاسا وشەریعەتەکانی تەوحید -یەک خوا پەرستی- ژیاون، و چوار هەزار ساڵە لەگەڵ سێ شەریعەتە ئیبراهیمیە گەورەکان دەژین، وئایین نوێنەرایەتی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی لەسەر ڕەگەزی مرۆڤ نەبووە، بەڵکو بەها ڕەوشتەییە باڵاکانی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردووە کە باوەڕدار و بێدین لەسەری کۆکن، وشارستانیەتی ڕەسەنی دامەزراندووە، لەوانەیە بڵێین هەموو چاکەیەک کە لەسەر زەوی هەیە بەهۆی کاریگەری ئەو پێغەمبەرانەیە کە نێردراون بۆ گەلەکان ! ئایین دادگاکانی لە هەزاران دۆسیە ڕزگار کردووە، ولە سەرووی هەمووشیانەوە ئایین بناغەی زانست و ڕەفتار و بەهاکانی داناوە بەمەبەستی بوونی مرۆڤ ! ئەو وڵاتانەی یاسا وشەریعەتە تەوحیدیەکانیان لە باوەش گرتووە، هێشتا هەمەچەشنی کلتوورییان هەیە کە نەیارەکانیان هێشتەوە و بنمیچی پاراستنی بۆیان دابینکرد لەچوارچێوەى یاسا وشەریعەتەکانى ئاینە تەوحیدیەکە، کەچی لە لایەکی ترەوە تەنها لەماوەى یەک سەدەدا کە هەندێک وڵات نزیکبوونەوە لە ئیلحاد ؛ هەموو مرۆڤایەتی لە لێواری تیاچوون بوون لەم سەدەیەدا ! پاشان ئەو مولیحدانە دێن وباسی مەترسی ئاین دەکەن لەسەر مرۆڤایەتی ! مێژووی مرۆڤایەتی هەرگیز هیچ مەنهەنجێکی نەدیووە وەکو ئیلحاد مەترسیدار بێت، کۆمەڵکوژییەکانی گولاگ لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لەسەر دەستی لینینی مولحیدبوو، وقڕکردنی کەمینە نەتەوەییەکان لە ئەڵمانیای نازی، و لەناوبردنی چارەکێک لە دانیشتوانی کەمبۆدیا لەلایەن مولحید پۆل پۆت بوو، کوشتنی 52 ملیۆن چینی لە شۆڕشی ڕۆشنبیری گەورەدا لەسەر دەستی مولحید ماو زیدۆنگ بوو، وسەرهەڵدانی کۆمەڵەی میلیشیا مولحیدەکان لە ئەوروپا کە بە فەرمی 42 هەزار دامەزراوەی ئایینی -کڵێسا ومزگەوت- یان داخست، ودەیان هەزار کەسی دیندارییان کوشت، هەموو ئەمانە سەرئەنجام و دەرئەنجامە سروشتیەکانی سەرهەڵدانی ئیلحاد بوو. [26] بەڵکو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم شەڕی مولحیدەکان بوو، کە بەتێڕوانینە ئیلحادیەکان بڕیاریان دەدا لەسەر ڕەگەزی مرۆڤایەتی و بە بیرۆکەکانی هەوڵدان بۆ پاکتاوى ڕەگەزی بەڕێوەدەبرا، دەرئەنجامەکەی قڕکردنی نزیکەی 5%ی دانیشتوانی جیهان بوو، جەنگە جیهانیەکان بوونە هۆی تێکچوونی سەرکەوتوو و دۆڕاو ؛ سی ساڵ بەرەو پاشەوە گەڕانەوە -بەهۆی وێرانبوونی ژێرخانی وڵات ودامەزراوەکانیان-، وفەیلەسوفەکان شوێنێکی میزکردنیان دانا لەناوەڕاستی پاریس دانا وەک ئاماژەیەک بۆ کۆتاییهاتنی شارستانیەت، شەڕە ئیلحادیەکانن هێندە جبەخانەی چەکی ئەتۆمیان هێشتەوە کە بەسە بۆ قڕکردنی تەواوی ڕەگەزی مرۆڤ چەندەها جار، لەڕاستیدا خوێندنەوەیەکی سادە بۆ جەنگەکانى سەدەی بیستەم ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئیلحاد هۆکارە بۆ ناڕەحەتی و وێرانی وقات وقڕی ولەناوبردنی ڕەگەزی مرۆڤایەتی، ئیلحاد چەمکێکی لەدوای خۆی بەجێهێشت کە لەناوچوونی ڕەگەزی مرۆڤ لە هەر جەنگێکی داهاتوودا بیرۆکەیەکی دروستە وئەمە بەرهەمی چاوەڕوانکراوە لە ئیلحادەوە.
[26] - https://en.wikipedia.org/wiki/League_of_Militant_Atheists
32- بۆچی مسوڵمانان دواکەوتن سەرەڕای ئەوەی ئاینەکەیان تەوحیدیە لەکاتێکدا ڕۆژئاوا زۆر پێشکەوتووە؟
و: ئەمە پرسیاری شارستانیەتە!
چەندێک پێغەمبەران ناڵاندیان لە ڕووبەڕبونەوەى ئەم پرسیارە.
وچەندێک لە شوێنکەوتووان وازیان لە ڕێبازی ڕاست هێنا بەهۆی ئەم بابەتەوە.
پرسیاری شارستانیەت بنچینەى کوفرى ئومەتەکانە بەدرێژایی مێژوو.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا أَيُّ الْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌ مَّقَامًا وَأَحْسَنُ نَدِيًّا﴾ واتە: ﴿کاتێک ئایهتهکانی ئێمه بهسهر بێ باوهڕاندا به ڕوون و ئاشکرا بخوێنرێتهوه، ئهوانهی که بێ باوهڕ بوون بهوانه دهڵێن که باوهڕیان هێناوه: باشه کام لهو دوو دهستهیه، جێگهو ڕێگهی خۆش و ژیانی پڕ عهیش و نۆشی بۆ لواوه!! (نهفامان پێوهریان ژیانی دنیای تهمهن کۆتایه).﴾
[سورەتی مريم: 73].
ئەگەر ئەو ئایەتانە بخوێندرێتەوە کە بەڵگەن لەسەر دروستێتی ئاین، کافرەکان پێشکەوتنی وڵاتە کافرەکان وەکو بەڵگە دەهێننەوە،
﴿أَيُّ الْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌ مَّقَامًا وَأَحْسَنُ نَدِيًّا * کام لهو دوو دهستهیه، جێگهو ڕێگهی خۆش و ژیانی پڕ عهیش و نۆشی بۆ لواوه!! (نهفامان پێوهریان ژیانی دنیای تهمهن کۆتایه)﴾
توێژەر ئیبراهیم سەکران دەڵێت: (وئەمە یاسایەکی مێژووییە وڕێبازێکی گەردوونی دووبارەیە کە سەرسوڕمان پێی کۆتا نایەت ئەگەر کەسێک تێڕامان بکات بۆ مێژووە درێژەکەى، زۆرینەى ئەوانەى کە پەیامی پێغەمبەرایەتیان پێبووە لەلایەن خواى گەورەوە هەتاوەکو بانگەوازى ئیسلامی لەم سەردەمەدا بەردەوام ڕووبەڕووی (هێزی ماددی) بوونەتەوە کە بەسەریاندا سەرکەوتووە وخەڵکی تووشی فیتنە کردووە لە شوێنکەوتنی ئەو وەحیەی هێناویانە.
وسەیری ئەزموونی پێغەمبەران بکە، نزیک لەوەیە هەمووی چیرۆکێکی قسەکەر بێت بۆ گێڕانەوەى ڕووبەڕووبونەوە لەنێوان بانگەوازى (وەحی خودایی) و فیتنەى (هێزی ماددی)، ودەبینیت تووشبوون بە فیتنە وهەڵخەڵەتاندن بە هێزی ماددی دڵیانی گرتووە ودووریانی خستووەتەوە لە ملکەچی وتەسلیم بوون بە وەحی، دەبینیت ئەوانەی بانگەوازى دەکەن بۆ ئاین دەناڵێنن بەدەست هەردوویان لە تووشبونی خەڵکی بە فیتنە وهەڵخەتاندنی دیمەنە ماددیەکان، پێغەمبەر نوح -علیه السلام- گەلەکەى پێیان ووت بەڕاشکاوی ماددیانە:
﴿وَمَا نَرَاكَ اتَّبَعَكَ إِلَّا الَّذِينَ هُمْ أَرَاذِلُنَا﴾ واتە: ﴿ئێمه تۆ تهنها وهك یهکێك له خۆمان دهبینین و نابینین ئهوانهی شوێنی تۆ کهوتوون جگه لهوانهی که ههژارو داماوهکانمانن﴾
[سورة هود: 27].
وکاتێک پێغەمبەر موسا -علیه السلام- دەرکەوت زنجیرەی سەرکێشی ولووتبەرزی وسنوور تێپەڕاندنی هێزی ماددی دووبارە بوویەوە بەرامبەر وەحی.
﴿وَقَالَ مُوسَىٰ رَبَّنَا إِنَّكَ آتَيْتَ فِرْعَوْنَ وَمَلَأَهُ زِينَةً وَأَمْوَالًا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّوا عَن سَبِيلِكَ﴾ واتە: ﴿(جا کاتێک ستهمی فیرعهون له سنوور دهرچوو) موسا نزای کردوو وتی: پهروهردگارا، بهڕاستی تۆ له ژیانی دنیادا ناز و نیعمهت و ماڵ و حاڵ و جێگه و ڕێگهی خۆش و ڕازاوهت بهخشیووه بهفیرعهون و دارودهستهکهی، پهروهردگارا، ئهو شتانه بووهته هۆی ئهوهی که (خهڵکی) له ڕێبازو بهرنامهی تۆ وێڵ و گومڕابن﴾
[سورەتی يونس: 88].
وحاڵەتەکە نوێ نەبوو سەبارەت بە پێغەمبەرمان موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ئەوانەى نکۆڵییان لە وەحی وپێغەمبەرایەتیەکەى دەکرد کە هێناویەتی، لاوازى ماددی ئەویان وەکو بیانوو دەهێنایەوە بۆ ڕەتکردنەوەی،
﴿وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ هَـٰذَا الْقُرْآنُ عَلَىٰ رَجُلٍ مِّنَ الْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ﴾ واتە: ﴿ههروهها بیانوویان گرت وتیان: ئهوه بۆ ئهم قورئانه دانهبهزێنرا بۆ سهر پیاوێکی گهوره له پیاوه گهورهکانی دوو شارهکه؟! (مهبهستیان مهککه و طائف بووه)﴾
[سورەتی الزخرف: 31]".
کۆتایی قسەکانى ئیبراهیم سەکران.
مرۆڤەکان لە هەموو سەردەمەکان و بەدرێژایی مێژووی پێغەمبەرایەتی تووشی بەڵا وفیتنەیەک نەبوون وەک تووشبوون بە فیتنە وهەڵخەڵەتاندنی هێزی ماددی کافرەکان.
ئەگەرچیش لەبنچینەدا هیچ پەیوەندیەک نیە لەنێوان پێشکەوتن وهەق.
پێشکەوتنی ماددی ودواکەوتن هیچ پەیوەندیەکی نیە بەئەوانەى هەق یان پوچەڵیان پێیە.
مەرج نیە بۆئەوەى مرۆڤ کەسێک چاک بێت دەبێت لەڕوانگەى شارستانیەتەوە پێشکەوتوو بێت.
لەوەیە کەسێک دەستگرتوو بێت بە ڕێنماییەکانى ئیسلام بەڵام کەسێکی سادە وهەژار بێت، وبە پێچەوانەیشەوە.
چەندەها ئومەت هەن کە لەڕوانگەى شارستانیەتەوە پێشکەوتوون بەڵام دوورترین کەسن لەشەریعەتی خواى گەورە وئاین و وەحیەکەى،
﴿أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَأَثَارُوا الْأَرْضَ وَعَمَرُوهَا أَكْثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا﴾ واتە: ﴿ئایا بهسهر زهویدا نهگهڕاون، تا تهماشا بکهن و سهرنج بدهن چیمان بهسهر ئهو نهتهوانهی پێش ئهماندا هێناوه، لهمان زۆر بههێزترو به دهسهڵات تر بوون، زهویان ژێرهو ژوور دهکرد (واته دهیان کێڵا بۆ کشتوکاڵ و کانزایان لێ دهردههێنا)و ئاوهدانیان کردبووەوە زیاتر لهمان﴾
[سورة الروم: 9].
پێشکەوتنی ماددی ودەوڵەمەندی سامان پێوەر نین بۆ ئاماژەکردن بۆ شوێنکەوتووانى هەق وڕاستی،
﴿فَلَمَّا جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَرِحُوا بِمَا عِندَهُم مِّنَ الْعِلْمِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ﴾ واتە: ﴿جاکاتێک که پێغهمبهرهکانیان بهبهڵگه و نیشانهی تهواوهوه بۆیان ڕهوانه کرا، له جیاتی ئهوهی باوهڕیان پێ بهێنن خۆیان دڵخۆش کرد بهو ڕاده کهمهی که له زانست و زانیاری ههیانبوو سهرئهنجام ههڕهشهی خوا لهسهرزاری پێغهمبهراندا یهخهی پێگرتن و ئهوهی که ئهوان گاڵتهیان پێدهکرد دهستهو یهخهیان بوو، وفهوتاندنی﴾
[سورة غافر: 83]
پێشکەوتنی ماددی لە خودی خۆیدا جێی ستایش نیە وهەروەها جێی سەرزەنشتیش نیە، بەڵکو ستایش دەکرێت هێندەى پەسەندکردنی لەلایەن وەحی خوداییەوە، وهێندەى پەیڕەوکردنی ئاین تێیدا، وهێندەى سوود وەرگرتن لێی لە ئایندا، وهێندەى بەکاریدەهێنیت لە سوود گەیاندن بە خەڵکی وچاککردنی حاڵ وکاروبار وگوزەرانیان لەپێناو خواى گەورە.
ئەمە پێشکەوتنی داواکراوە.
پێوەری هەقیقی چاکترین لەنێوان مرۆڤەکان لەپێشکەوتنی ماددیان نیە بەڵکو چاکترین مرۆڤەکان ئەوانەن کە تەقوادارن وکردەوەى چاک دەکەن، وپێشکەوتنی ماددی وەکو ئامرازێک بەکاردێت نەک وەکو مەبەستێک، وەکو ئامرازێک بەکاردێت بۆ خزمەت وسوود گەیاندن بە خەڵکی لەپێناو خواى گەورە.
بۆیە دەبێـتە پێشکەوتنێکی ماددی کە پەسەندکراوە لەلایەن وەحی خوداییەوە وئەمیش تاکە پێشکەوتنە کە قبوڵکراوە.
وئەمە جێنشین بوونی ڕاستەقینەیە لەسەر زەوی: جێنشین بوون بۆ بەندایەتی الله، وجێنشین بوون بۆ پاککردنەوەى ئیمانی بۆ هەموو لایەنەکانى ژیان،
﴿الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ ۗ وَلِلَّـهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ﴾ واتە: ﴿ئهوانهی که ئهگهر پایهدارمان کردن له زهویدا نوێژ و دروشمهکانی بهچاکی ڕادهگرن، زهکاتیش بهتهواوی دهدهن، فهرمان بهچاکه دهکهن، قهدهغه له خراپه دهکهن، سهرئهنجامی ههموو کارێکیش ههر بۆ لای خوا دهگهرێتهوه﴾
[سورة الحج: 41]
وبزانە ئەگەر مسوڵمان ئەو کارە بکات کە لەسەریەتی ئەوا خواى گەورە هەموو هۆکارەکانى خێر وئاسوودەیی وپێشکەوتنی پێدەبەخشێت لەدونیادا، وڕزگاری دەبێت وپلەی بەرز دەبێتەوە لە قیامەتدا،
﴿وَعَدَ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا ۚ يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا﴾ واتە: ﴿خوا بهڵێنی دڵنیابهخش و تهواوی داوه بهوانهی باوهڕیان هێناوه له ئێوهو کارو کردهوه چاکهکانیان ئهنجامداوه به ڕاستی له ئایندهیهکی نزیکدا جێنشین و پایهداریان دهکات له وڵاتدا ههروهك چۆن ئیماندارانی پێش ئهمانی جێنشین کردووهو ئهو دین و ئاینهیان بۆ دهچهسپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیه، ههروهها ترس و بیمیان بۆ دهگۆڕێت به ئارامی و هێمنی، ئهو کاته ئیتر به تهواوی ههر من دهپهرستن و ههرگیز هیچ جۆره هاوهڵ و شهریکێکم بۆ بڕیار نادهن، ئهوسا ئهوهی دوای ئهو پایهداریه بێباوهڕ بێت، ئا ئهو جۆره کهسانه تاوانبارو له سنوور دهرچوون﴾
[سورة النور: 55]
وکاتێک مسوڵمانان ئاینەکەیان پەیڕەو کرد ؛ پێشەوا بوون لە ئاین ودونیادا.
لەسەر دەستی ئەوان ئیسلام شارستانیەتێکی پێشکەش کرد بەدرێژایی 1200 ساڵ بەردەوام بوون وئەمیش درێژترین شارستانیەتە کە بەردەوام بوو بەبێ وەستان یان پچڕان لەم ماوەیەدا.
بەهۆی ئیسلامەوە شارستانیەتی ئیسلامی هاتەدی.
وتەنها ئەم ئاینە شارستانیەتی دامەزراندووە.
ئاینەکانى تر شارستانیەتەکان باوەشیان بۆ کردەوە.
شارستانیەتی ڕۆژئاوایی مەسیحیەتی لەخۆگرت، وشارستانیەتی هیندی هیندۆسیەتی لەخۆگرت.
تاکە ئاین کە شارستانیەتی دامەزراد: ئاینی ئیسلامە.
کاتێک مسوڵمانان زانیان چی شتێکیان لەسەرە بۆئەوەى پابەندی بن لە ئاینەکەیان ؛ ئەو کات بوو بە پێشەوانى جیهان لەڕوانگەى ماددی وڕۆحیەوە.
وکاتێک ئیسلام چووە نێو قوستەنتینیە لەساڵی 1453 ز ، سەدە تاریکەکانی ناوەڕاست لەئەوروپا کۆتایی هات.
مێژووی کۆتایی هاتنی سەدە تاریکەکان ساڵی 1453 بوو، هەمان ساڵە کە تێیدا ئیسلام چووە نێو ئەوروپا.
هەر کە ئیسلام چووە نێو ئەوروپا نور وڕۆشنایی زانست تێیدا درەوشایەوە.
ولە کتێبخانەی کۆنگرێس لە بنمچی هۆڵی سەرەکی چەند بازنەیەک نەخشێنراون کە ئاماژەن بۆ سەرچاوەکانی پێشکەوتنی شارستانیەتی ڕۆژئاوایی، وئیسلام تاکە ئاینە کە لەو حەوت بازنەیەدا ناوی هێنراوە.
ئیسلام تاکە ئاینە کە ناوی هێنراوە، لەباسکردنی سەرچاوەکانی زانستە سروشتیەکان.
ئیسلام:فیزیا ISLAM: PHYSICS
بازنەکانی تر ناوی وڵاتەکانی تێدایە و ئەوەی پێشکەشیان کردووە لە پێشکەوتنی ئەدەبی و هونەری و زمانەوانی!
ئیسلام زانستی پێشکەش کردووە، و بەدرێژایی 700 ساڵ زمانی نێودەوڵەتی بۆ زانستەکان : زمانی عەرەبی بووە. [27]
[27] https://www.telegraph.co.uk/news/science/science-news/3323462/Science-Islams-forgotten-geniuses.html
ئەگەر موسڵمانان چاک بن لەدینداریدا ئەوا ژیانی دونیایشیان چاک دەبێت.
33- بەرهەمەکانی پەرستنی الله -سبحانه وتعالی- چین؟
مرۆڤ بە فیترەتی خۆی ناناسێت وڕۆحی ئارام نابێت وناڕەحەتی دڵی لاناچێت مەگەر بە پەرستنی الله نەبێت،
﴿الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللَّـهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ اللَّـهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ﴾ واتە: ﴿ئهوانهی باوهڕیان هیناوهو دڵ و دهروونیان ئارام دهبێت به قورئان و پهیامهکهی خوای پهروهردگار، ئاگاداربن دڵهکان: ههر به قورئان و یادی خواو (پاپهندبوون به ئاینهکهیهوه) خۆش دهبن و دهحهوێنهوه﴾
[سورة الرعد: 28]
پەرستن دەبێتە هۆی ئارامی سینە ودڵ،
﴿وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ * سوێند به خوا ئێمه چاك دهزانین که بهڕاستی دڵی تۆ تهنگ دهبێت بهو گوفتاره نابهجێیهی که خوانهناسان دهیڵێن (97)
فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ السَّاجِدِينَ * (جا له ههموو کاتێکدا، به تایبهت له کاتی دڵ تهنگیدا) تهسبیحات و سوپاس و ستایشی پهروهردگارت بکهو له ڕیزی سوژده بهراندابه (98)
وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ * بهردهوامیش پهروهردگارت بپهرسته ههتا مردن یهخهت پێدهگرێت ( ئهو کاته ئیتر بهیهك جاریی ڕزگارت دهبێت له ههموو ناخۆشیهکان) (99) ﴾
[سورەتی الحجر]
پەروەردگارت بپەرستە: بۆئەوەی دڵ وسینەت ئارام بێت.
بۆیە دوو ڕکات بە خشوع و بیرکردنەوە کاریگەریان هەیە لەسەر نەفسی مرۆڤ کە چەندەها کاتژمێر دانیشتن بۆ ئارامی دەروونی ئەم کاریگەریەی نابێت.
پەرستن هۆکارە بۆ ئارامی دەروونی مرۆڤ، و هەموو یەکێک کە دوورە لە یادی الله ؛ دڵ وسینەی تەنگ وناڕەحەتە، دەبینیت بەردەوام هەڵپەیەتی بۆ دونیا نە تێر دەبێت و نە ئارام دەبێتەوە،
﴿وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ﴾ واتە: ﴿ئهوهیش ڕوو وهربگێرێت له بهرنامه و یادی من و پشتی تێ بکات، بێگومان بۆ ئهو جۆره کهسانه ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت، له ڕۆژی قیامهتیشدا بهکوێری حهشری دهکهین..﴾
[سورەتی طه]
هەرچەندە مرۆڤ ڕزقی فراوان بێت بەبێ باوەڕ دڵ وسینەی تەنگ ونائارام دەبێت، ولە کێبڕکێیەکی تونددایە کە کۆتایی نایەت بەرامبەر نەزانراو بۆیە بەردەوام شڵەژاو ونائارامە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (هەرکەسێک سەرقاڵی تەنها دونیا بێت؛ ئەوا خواى گەورە تووشی سەرلێشێواوی دەکات لەکاروبارەکانى، وهەژاری دەخاتە نێو چاوانیەوە، وهێندە لەدونیای دەستدەکەوێت کە بۆی نووسراوە، وئەوەى قیامەت نیەتی بێت ؛ ئەوا خواى گەورە کاروباری دامەرزاو دەکات، ودەوڵەمەندی دەخاتە نێو دڵیەوە، ودنیا بە ملکەچی بۆی دێت). [28]
[28] [صحيح سنن الترمذي : 2465].
پەرستن وا لە مسوڵمان دەکات کە ملکەچی دونیا نەبێت، وئازاد دەبێت.
وبۆیە ئەو مسوڵمانەی کە خواى گەورە دەپەرستێت بەهەق وڕاستی ئەوە مرۆڤێکە کە لە مانای ژیان تێگەیشتووە، ولە بەهای ژیان تێگەیشتووە، وتێگەیشتووە مەبەستی بوونی چیە لەم جیهانەدا، وتێدەگات ئەو لەم ژیانەدایە بۆئەوەى تاقی بکرێتەوە وپەروەردگاری بپەرستێت بەهەق وڕاستی نەک بۆئەوەى لە دڵەڕاوکێ وشڵەژان بژێت بێ ئەوەى هیچ سوودێک هەبێت لەژیانی، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا﴾ واتە: ﴿ههر ئهو خۆی مردن و ژیانی بهدیهێناوه، تا تاقیتان بکاتهوه، کێتان کردهوهی چاکترو پهسهندتره﴾
[سورة الملك: 2].
34- ئایا ئاماژەکانى تەسلیم وملکەچبوون بۆ الله -سبحانه وتعالى- چیە؟ یان بەشێوازاێکی تر: چۆن دەزانیت تۆ تەسلیم وملکەچیت بۆ الله بەشێوەیەکی تەواو وکامڵ؟
و: نیشانەکانى ملکەچی وتەسلیم بوون بۆ خواى گەورە چوارن، ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم: بەندایەتی بۆ خواى گەورە لە هەموو بچووک وگەورەیەک لە ژیانتدا، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ بێگومان نوێژ و (بەندایەتی) و قوربانی و ژیان و مردنم ھەر بۆ خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیانە (162)
ﻻ شَرِيكَ لَهُ ۖ وَبِذَٰلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ * ئهو زاته هیچ هاوهڵ و هاوبهش و شهریکێکی نیه و من بهوه فهرمانم پێدراوه و من یهکهم کهسی موسوڵمانانم (163) ﴾
[سورەتی الأنعام].
﴿قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ بێگومان نوێژ و (بەندایەتی) و قوربانی و ژیان و مردنم ھەر بۆ خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیانە﴾ : هەموو کردەوەیەک بۆ خواى گەورە دەکەم، نوێژ دەکەم بۆ الله، وگوێڕایەڵی دایک وباوکم دەبم لەپێناو خواى گەورە، وفێر دەبم بۆئەوەى سوێند بەخەڵکی بگەیەنم لەپێناو خواى گەورە، ودەخەوم بۆئەوەى بەهێز بم لە بەیانی وئەو کردەوانە ئەنجام بدەم کە خواى گەورە فەرمانى پێمکردووە.
ئەمە بەندایەتیە بۆ خواى گەورە لە هەموو کارێکدا، ویەکەم ئاماژە ونیشانەى ملکەچی وتەسلیم بوونە بۆ الله.
نیشانەى دووەم: بۆئەوەى تەسلیم وملکەچی خواى گەورە بیت بەتەواوى وکامڵی ؛ دەبێت شوێنی فەرمانەکانى خواى گەورە بکەویت وپەیڕەویان بکەیت ودوور بکەویتەوە لەو شتانەى خواى گەورە نەهی لێیان کردووە، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّـهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ﴾ واتە: ﴿ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، فهرمانبهرداری خواو پێغهمبهرهکهی بن و له بهرنامهی ئهوزاته پشت ههڵمهکهن، لهکاتێکدا ئێوه تێدهگهن و دهبیسن﴾
[سورة الأنفال: 20].
وخواى گەورە -عز وجل- دەفەرموێت:
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً﴾ واتە: ﴿ئهی ئهوانهی ئیمان و باواڕتان هێناوه ههر ههمووتان خۆتان بخهنه ژێر سایهی ئیسلامهوه و به تهواوی پهیڕهوی بکهن﴾
[سورة البقرة: 208].
﴿فِي السِّلْمِ﴾ واتە: بێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە.
﴿فِي السِّلْمِ﴾ واتە: پابەندی هەموو فەرمانێک بن کە خواى گەورە فەرمانى پێکردووە ودوور بکەونەوە لە هەموو شتێک کە ئەو زاتە مەزنە نەهی لێکردووە.
خواى گەورە فەرمانى کردووە بەشتێک ؛ پەیڕەو وجێبەجێی دەکەم، وئەگەر نەهیم لێبکات لەشتێک ئەوا لێی دوور دەکەومەوە، ئەمە تەواوی تەسلیم وملکەچبوونە بۆ الله -سبحانه وتعالى-.
نیشانەی سێیەم: کە ئاماژەیە بۆ ملکەچبوون بۆ الله بریتیە لە حوکم وفەرمانڕەوایی کردن بە شەریعەتەکەى، ڕازین بە شەریعەتەکەى وقبوڵی دەکەین.
شەریعەتەکەى خودا هەمووی قبوڵ دەکەین، ونکۆڵی لە هیچ شتێکی ناکەین بۆ نمونە نکۆڵی کردن لە سزاکانى شەریعەت، دەبێت ڕازی بین بە شەریعەتی الله، چونکە خواى گەورە دەزانێت چی باشە بۆ خوڵقێنراوەکانى، ودەزانێت بەهۆی ئەم سزایانەوە کۆمەڵگا پاک دەبێتەوە، ﴿أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ﴾ واتە: ﴿مهگهر خوا نازانێت کێی دروست کردووهو چۆنی دروست کردووه، لهکاتێکدا ئهو زاته وردکارو به سۆزو ئاگایه﴾ [الملك: 14].
وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ ﴾ واتە: ﴿ئایا ئهوانه حوکم و فهرمانڕهوایی جاهیلیهت و نهفامیان دهوێت و ئهویان لاپهسهنده؟! (ئاخر بۆ بیرناکهنهوه) کێ ههیه بهقهدهر خوا حوکمی جوان و چاک و بهجێ بێت، (بهتایبهت) لای ئهو کهسانهی که بهوردیی سهرنج دهدهن و ویژدان و ههستی زیندوویان ههیه﴾
[سورة المائدة: 50].
تەنها خواى گەورە دەزانێت چی باشترینە بۆ خەڵکی بۆ دونیا وقیامەتیان.
وپەیڕەو وجێبەجێکردنی شەریعەتی الله دەبێتە هۆی پاکبوونەوەى خەڵکی ولە هێمنی وئاسایش دەژین.
پیاوێک کە بانگەشەی ئەوەى دەکرد باوەڕی بە الله هەیە وباوەڕی بە ئەوە هەیە کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆیشت بۆ لای کەعبی کوڕی ئەشرەفی جولەکە بۆئەوەى حوکمی بۆ بکات لە مەسەلەیەک، لەجیاتی ئەوەى بچێت بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەترسی ئەوەى نەوەک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حوکمێک بکات کە پێی خۆش نەبێت، بۆیە چوو بۆ لای جولەکەکە ؛ بەڵکو حوکمێکی بۆ بدات پێی خۆش بێت، و لەمبارەیەوە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ئەم ئایەتەى دابەزاند:
﴿أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَن يَكْفُرُوا بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلَالًا بَعِيدًا﴾ واتە: ﴿ئایا نهتڕوانیووهته ئهو (دوورووانهی) لافی ئهوه لێ دهدهن گوایه بهڕاستی باوهڕیان هێناوه بهوهی که بۆ تۆ ڕهوانهکراوه و بهوهش که پێش تۆ ڕهوانهکراوه (بۆ پێغهمبهران)! کهچی دهیانهوێت ڕووبکهنه زۆردارو جادووگهرو خوانهناسان تا دادوهریان له نێواندا بکهن و چارهسهری کێشهکانیان بکهن، لهکاتێکدا به ڕاستی فهرمانیان پێدراوه که باوهڕیان به (تاغوت) نهبێت، شهیتانیش دهیهوێت گومڕایان بکات بهگومڕاییهکی دوورو بێ سنوور.﴾
[سورەتی النساء: 60]
ئەگەر مسوڵمانێکی ملکچ بیت بۆ خواى گەورە ئەوا دەبێت پابەندی شەریعەتەکەى بیت وپەیڕەوی بکەیت، وملکەچ بیت بۆ حوکمی الله ئەگەرچیش پێچەوانەى ئارەزووت بێت، نەک واز لە شەریعەتی الله بهێنیت وبچیت بۆ لای جولەکەیەک بۆئەوەى حوکمێکت بۆ بدات لە مەسەلەیەک بۆئەوى ڕازیت بکات.
وخواى گەورە -عز وجل- لەم ئایەتانەدا دەفەرموێت:
﴿وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللَّـهِ﴾ واتە: ﴿هیچ پەیامبەرێکمان نهناردوه مهگهر تهنها بۆ ئهوهی گوێڕایهڵی بکرێت بهفهرمانی خوا﴾ [سورة النساء: 64]
خواى گەورە پێغەمبەرانی نەناردووە بۆئەوەى وازیان لێبهێنین وشوێنیان نەکەوین وحوکم بە شەریعەتی تر بکەین.
پاشان خواى گەورە -عز وجل- کۆتایی دەهێنێت بە وانە وپەند وەرگرتن لەم ڕووداوە وهاوشێوەکانى ؛ بەئایەتێک کە گرنگی ملکەچبوون بۆ شەریعەتی خواى گەورە ڕوون دەکاتەوە، پەروەردگار -عز وجل- دەفەرموێت:
﴿فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا﴾ واتە: ﴿نەخێر (وانیە کە خۆیان بە باوەڕدار نیشیان دەدەن) سوێند بەپەروەردگارت بڕوادار نین هەتاوەکو تۆ نەکەنە دادوەر لە ھەر ئاژاوە و دووبەرەکیەکی نێوانیان دا لە پاشان ھەست نەکەن لە دەرونیاندا بەھیچ بێزارییەک لەو بڕیارەی تۆ داوتە و ملکەچ نەبن بەملکەچیەکی تەواو﴾ [سورة النساء: 65].
دەبێت مسوڵمان بەتەواوى ملکەچی شەریعەتی الله بێت، ملکەچبوون بۆ شەریعەتی الله لە نیشانەکانى پەیڕەوکردنی ئاینی ئیسلامە !
نیشانەی چوارم: کە ئاماژەیە بۆ تەسلیم وملکەچبوون بۆ قەدەرەکانى خواى گەورە، هەموو شتێک خواى گەورە لە قەدەردا نووسیویەتی بۆیە مسوڵمان ملکەچی فەرمانەکانى خواى گەورە دەبێت لە هەموو قەدەرەکانیدا، لە خێر وشەڕدا.
ئەگەر مسوڵمان خێرێک بێـتە ڕێگای ؛ شوکر وسوپاسی الله دەکات، وئەگەر تووشی زیانێک بێت ؛ ئارام دەگرێت.
ئەگەر خواى گەورە خۆراکی چاک یان ماڵی جوان یان سەرکەوتن لەخوێندن یان لەش ساغی یان کەسوکاری چاکی پێبەخشیت ؛ ئەوا دەبێت شوکر وسوپاسی خواى گەورە بکەیت.
وئەگەر مسوڵمان تووشی زیانێک بێت لە نەخۆشی یان هەژارى یان بەڵا وکارەسات یان خەم وخەفەت، دەبێت لەسەر ئەم زیانە ئارام بگرێت وداواى یارمەتی لە خواى گەورە بکات، ئەمە حاڵی مسوڵمانە تەسلیم وملکەچی پەروەردگاریەتی -سبحانه وتعالى-.
هەموو شتێک بە قەدەری خواى گەورە -عز وجل- : لەش ساغی ونەخۆشی ودەوڵەمەندی وهەژاری وهتد هەموو شتێک بە قەدەر وحیکمەتی خواى گەورەیە، ومسوڵمان دەبێت ڕازی بێت بە قەدەری خواى گەورە چونکە ئەو لەسەری نوسیوویەتی.
پەروەردگار -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ﴾ واتە: ﴿بێگومان ئێمه ههموو شتێکمان بهئهندازهو نهخشهی دیاریکراو دروست کردووه﴾
[سورة القمر: 49].
وخواى گەورە دەفەرموێت:
﴿قُل لَّن يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّـهُ لَنَا﴾ واتە: ﴿(ئهی پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) تۆش بڵێ: ههرگیز لهوه زیاترمان بۆ پێش نایهت جگهلهوهی که خوا بۆی نوسیووین (ههرچیش بۆمان پێش دێت ههر خێره بۆمان)﴾
[سورة التوبة: 51]
تەنها ئەوە دێتە ڕێمان کە خواى گەورە لە قەدەردا بۆ ئێمە دایناوە.
وپەروەردگار دەفەرموێـت:
﴿وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تَمُوتَ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّـهِ﴾ واتە: ﴿هیچ کهسێکیش نامرێت مهگهر بهویستی خوا نهبێت﴾
[سورەتی آل عمران: 145].
ئەجەلەکان خواى گەورە لەقەدەردا نووسیویەتی.
وهەموو شتێک لەگەردووندا ڕوودەدات وهەموو گەردیلەیەک دێت ودەڕوات لە جیهاندا وهەموو ڕووداوێک، بە زانست و ویست وقەدەر وحیکمەتی خواى گەورە ڕوودەدات.
پەروەردگارمان -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا﴾ واتە: ﴿ههموو شتێکی دروستکردووه به ئهندازه و قهباره و شێوه و تام و بۆن و ڕهنگ و جیاوازی ههمه جۆر... هتد، نهخشهی ڕێک و پێکی بۆ ههموو شتێک داناوه (به شێوهیهک که پێویستیهکانی ئادهمیزاد دابین بکهن و له خزمهتیدا بن)﴾
[سورة الفرقان: 2]،
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- هەموو شتێکی خوڵقاندووە ولە قەدەردا نووسیویەتی، وئەوەى خواى گەورە ویستی لەسەر بێت ؛ ڕوودەدات، وئەوەى ویستی لەسەر نەبێت ؛ ڕوونادات.
من وەکو مسوڵمانێک داواکراوە لێم کە تەسلیم وملکەچی هەموو قەدەرەکانى خواى گەورە بم -عز وجل-.
بەم شێوەیە مرۆڤ مسوڵمان دەبێت وملکەچ دەبێـت بۆ الله.
ولە کۆتاییدا ! چۆن ببم بە مسوڵمان وبێمە نێو ئاینی ئیسلامەوە؟
ئیسلام ئاینی الله یە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ﴾ واتە: ﴿ئاینی ڕاست لای خوای گەورە ئیسلامە﴾
[سورة آل عمران].
ئیسلام تاکە ئاینە کە خواى گەورە قبوڵی دەکات و لەلای ئەو زاتە پەسەندە، وهیچ ئاینێکی تر قبوڵ ناکات،
﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە دۆڕاوەکان دەبێت﴾
[سورەتی آل عمران: 85].
بۆیە دەبێت هەموو مرۆڤێک مسوڵمان بوون وئیسلامەتی خۆی ڕابگەیەنێت.
چونکە ئیسلام هۆکاری ڕزگاربوونە لە دۆزەخ وهۆکارە بۆ بەدەستهێنانى ڕەزامەندی خواى گەورە وبەهەشت.
وهاتنە نێو ئیسلام نیعمەتێکە لە گەورەترین نیعمەتەکان، بەڵکو گەورەترین نیعمەتە وگرنگترین شتە لە بوونتدا.
وئیسلامەتی لەڕاستیدا گەڕانەوەیە بۆ فیترەت وئەقڵ.
وهاتنە نێو ئیسلام زۆر ئاسانە وپێویستی بە ڕێوڕەسم وشتی فەرمی نیە، بەڵکو تەنها لەسەر مرۆڤە کە شایەتمان بڵێت: ( أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدًا رسول الله ).
وبەم شێوەیە دەبێتە مسوڵمان.
پاشان ئەوەى داواکراوە لە ئاینی ئیسلامدا پەیڕەوی دەکات.
وڕێنموێنی دەکەم بە سەیرکردنی ماڵپەڕی ئیسلام هاوس (دار الإسلام)، وهەریەکێک بەپێی زمانەکەى، بۆئەوەى مسوڵمانی نوێ بزانێت چۆن ئاینی ئیسلام پەیڕو بکات.
بەستەری ماڵپەرەکە: https://islamhouse.com/ar/