ئاینی فیترەت وئەقڵ وبەختەوەری
بەناوى خوداى بەخشندەی میهرەبان
ئایا پرسیارت لە خۆت كردووە:
كێ خوڵقێنەری ئاسمانەكان وزەوی وئەوەی تێیاندایە لە خوڵقێنراوە مەزنەكان؟ كێ ئەم ڕێكخستە ووردەی تێدا دروستكردووە؟
ئەم گەردوونە چۆن ڕێكخراوە وجێگیرە بەپێی یاساكان ؛ كە زۆر بەوردی گەردوونیان ڕێكخستووە بەدرێژایی هەزارەها ساڵ؟
ئایا ئەم گەردوونە خۆی خۆی خوڵقاندووە؟ یان لە هیچەوە هاتووە؟ یان بە ڕێكەوت هاتۆتە بوون؟
كێ ئەم ڕێكخستە ورد وڕێكەی داناوە لە نێو ئامێرەكانی لاشەت ولاشەی بوونەوەرە زیندووەكان؟
هیچ كەسێك قبوڵی ناكات ئەگەر پێی بووترێت: ئەم خانووە هەیە بە بێ ئەوەی كەس دروستی كردبێـت! یان پێی بوترێت: هیچ ئەم خانووەی هێناوەتە بوون! ئیتر چۆن هەندێك خەڵك باوەڕیان وایە كە ئەم گەردوونە مەزنە بەبێ خوڵقێنەر هاتۆتە بوون؟ چۆن مرۆڤی ئاقڵ قبوڵی دەكات ئەگەر پێی بووترێت: ئەم ووردی وڕێكیە لە گەردووندا بە ڕێكەوت هاتووە؟
بەدڵنیاییەوە خودایەكی مەزنی خوڵقێنەر هەیە كە بەڕێوبەری ئەم گەردوونەیە وئەوەی تێیدایە، ئەویش الله یە -سبحانه وتعالی-.
پەروەردگار -سبحانه وتعالی- زۆر پێغەمبەری بۆ ناردووین وچەندەها كتێبی خودایی بۆ دابەزاندوون، وكۆتایان قورئانی پیرۆزە كە دایبەزاندوە بۆ سەر كۆتا پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ كۆتا پێغەمبەری خودا، لە ڕێگای كتێبەكانی وپێغەمبەرانی:
⦁ خۆی وسیفەتەكانی پێناساندوین، ومافەكانی خۆی لەسەر ئێمە و هەروەها مافەكانی ئێمە لەسەر ئەویش ڕونکردووەتەوە.
⦁ ڕێنموێنی كردوین كە ئەو پەروەردگارە وهەموو خوڵقێنراوەكان ئەو خوڵقاندوویەتی، ئەو هەمیشە زیندووە وهەرگیز نامرێت، وخوڵقێنراوەكان لەنێو مشتی ئەودان وملكەچن بۆ دەسەڵات وڕكێف كردنی.
⦁ پێمانی ڕاگەیاندووە لە سیفەتەكانی: زانست ؛ زانستی ئەو دەوری هەموو شتێكی داوە، ئەو (السمیع:بیسەر) و (البصیر:بینایە) وهیچ شتێك لە ئەو شاراوەنیە لە زەوی وئاسماندا.
⦁ پێمانی ڕاگەیاندووە كە ئەو پەروەردگارەیە كە ستایشكراوە بە سیفەتە كامڵەكان، وئەقڵ وهەستەوەرەكانی پێبەخشیووین كە پەی دەبەین بە سەرسوڕهێنەری خوڵقێنراوەكانی وبە دەسەڵات وتوانای ؛ ئەمیش ئاماژەیە بۆ مەزنی وهێز وكامڵی سیفەتەكانی ئەو زاتە -سبحانه وتعالی-، هەروەها فیترەتی لەنێو ئێمەدا چاندووە كە ئاماژەیە بۆ كامڵی ئەو زاتە میهرەبانە، وناكرێـت هەرگیز سیفەتەكانی بە كەموكورتی وەسف بكرێت.
⦁ فێری كردووین كە پەروەردگار لە سەرەوەی ئاسمانەكانیەتی وتێكەڵ نییە لەگەڵ جیهاندا وجیهان تێكەڵی ئەو نییە.
⦁ بۆمانی ڕوون كردووەتەوە كە واجبە ملكەچی ئەو بین -سبحانه وتعالی- ؛ چونكە ئەو خوڵقێنەری ئێمە وگەردوونە وبەڕێوبەریەتی.
پەروەردگار خاوەنی سیفەتە مەزنەکانە وناكرێت هەرگیز بە پێویستی یان كەموكورتی وەسف بكرێت، پەروەردگار هیچ شتێكی لەبیر ناچێتەوە وناخەوێت وخواردن ناخوات، وناكرێت هاوسەر یان منداڵی هەبێت، هەر دەقێك شتێكی تێدا بێـت كە پێچەوانەی مەزنێتی خوڵقێنەر بێت ؛ ئەوا لە وەحی ڕاست ودروست نییە كە پێغەمبەران پێی هاتوون -علیهم الصلاة والسلام-.
ئەگەر باوەڕت بە پەروەردگاری خوڵقێنەر هەبێت.. ئایا هەرگیز ڕۆژێك لە ڕۆژان پرسیارت كردووە: ئایا مەبەست لە بونت چییە؟ وخوای گەورە چی لە ئێمە دەوێت، وئامانج لە بوونمان چییە؟
ئایا دەكرێت خوای گەورە ئێمەی خوڵقاندبێت پاشان وازی لێهێنابین وفەرامۆشی كردبێتین؟ ئایا دەكرێت خوای گەورە هەموو ئەم بوونەوەرانەی خوڵقاندبێت بەبێ ئامانج یان بێ مەبەست؟
لەڕاستیدا پەروەردگار وخوڵقێنەری مەزن (الله) هەواڵی پێداوین بە مەبەست لە خوڵقاندنی ئێمە، ئەمیش بریتیە لە تەنها پەرستنی الله، وپێمانی فەرمووە كە چی لە ئێمە دەوێت! وپێمانی ڕاگەیاندووە كە تەنها ئەو شایستەی پەرستنە، ولە ڕێگای پێغەمبەرانەوە -علیهم السلام- ڕوونی كردووەتەوە كە چۆن بیپەرستین؟ وچۆن لێی نزیك بینەوە بە ئەنجامدانی فەرمانپێكراوەكان ودووركەوتنەوە لە نەهی لێكراوەكان؟ وچۆن ڕەزامەندی ئەو بەدەست بهێنین، وهۆشدار بین سەبارەت بە سزاكانی؟ وچارەنووسمانی ڕوونكردووەتەوە لە پاش مردنمان؟
وپێمانی فەرمووە كە ئەم ژیانە تەنها تاقیكردنەوەیەكە، ژیانی ڕاستەقینە وكامڵ لە قیامەتدایە لە پاش مردنمان.
پێمانی ڕاگەیاندووە ئەوەی الله بپەرستێت بەو شێوەیەی فەرمانیپێكردووە، ودوور بكەوێتەوە لەو شتانەی نەهی لێكردووە ؛ ئەوا ژیانێكی خۆشی پێدەبەخشرێت لە دونیادا، ونیعمەتی نەبڕاوەی بۆ هەیە لە قیامەتدا، وئەوەی سەرپێچی فەرمانەكانی بێت وبێباوەڕ بێت بە ئەو ؛ ئەوا تووشی ناڕەحەتی وخەسارۆمەندی دەبێت لە دونیادا، ولە قیامەتدا سزا دەدەرێت بە بەردەوامی.
چونكە دەزانین ناكرێت ئێمە بەردەوام بین لەم ژیانە بەبێ ئەوەی هەر مرۆڤێك پاداشتی كردەوەكانی وەرنەگرێت لە خێر وشەڕ ؛ ناكرێت ستەمكاران سزا نەدرێن وچاكەكاران خەڵات نەكرێن؟
هەركەسێك بڕوانێتە ئەو شتانەی زۆرێك لە خەڵكی ئەمڕۆ دەیپەرستن ؛ دەبینێت كەسانێك مرۆڤ دەپەرستن، وئەوانی تر بت دەپەرستن، وكۆمەڵێكی تر ئەستێرەكان دەپەرستن وبەو شێوەیە، نابێت مرۆڤی ژیر هیچ شتێك بپەرستێت جگە لە پەروەردگاری جیهانیان كە كامڵە لە سیفەتەكانیدا، ئیتر چۆن خوڵقێنراوێكی وەكو خۆی یان خوارتر دەپەرستێت! نابێت پەرستراو مرۆڤ یان بت یان دار یان ئاژەڵ بێت!
هەموو ئەو ئاینانەی خەڵكی ئەمڕۆ پەیڕەوی دەكەن لە پەرستنەكانیاندا -جگە لە ئاینی ئیسلام- ؛ خوای گەورە قبوڵیان ناكات چونكە ئەم ئاینانە لە دروستكراوی مرۆڤن، یان ئاینی خودایی بوون پاشان لەسەر دەستی مرۆڤ شێوێنرا ودەستكاری كراون، لەبەرامبەردا ؛ تەنها ئیسلام ئاینی پەروەردگاری جیهانیانە، ناگۆڕێت ودەستكاری ناكرێت، وكتێبی ئەم ئاینە قورئانی پیرۆزە كە كتێبێكی پارێزراوە بەو شێوەیەی خوای گەورە دایبەزاندووە، هەتاوەكو ئەمڕۆیش لەنێو دەستی مسوڵماناندایە بەو زمانەی پێی دابەزێندراوە بۆ سەر كۆتا پێغەمبەر.
لە بنچینەكانی ئیسلام: دەبێت باوەڕت بە هەموو پێغەمبەران هەبێت كە خودا ناردوونی، هەموویان مرۆڤ بوون وخوای گەورە پاڵپشتی كردن بە نیشانە وموعجیزەكان، وناردوونی بۆئەوەی بانگەوازی بكەن بۆ پەرستنی اللە بەتەنها بەبێ بڕیاردانی هاوبەش. كۆتا پێغەمبەر موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم-، خوای گەورە ناردوویەتی بە شەریعەتێكی خودایی كە هەڵوەشێنەرەوەی شەریعەتەكانی پێغەمبەرانی پێشووە، هەروەها پاڵپشتی كردووە وسەری خستووە بە نیشانە وبەڵگە مەزنەكان، كە مەزنترینیان قورئانی پیرۆزە ؛ وتەی پەروەردگاری جیهانیانە، مەزنترین كتێبە مرۆڤایەتی ناسیبێتی، دەستەوەستانە لە پێكهاتە وڕەوانبێژی وڕێكخستن وحوكمەكانیدا، ڕێنموێنی تێدایە بۆ هەق وڕاستی ومرۆڤ دەگەیەنێت بە بەختەوەری لە دونیا وقیامەتدا، وبە زمانی عەرەبی دابەزێندراوە.
زۆر بەڵگەی ئەقڵی وزانستی هەیە كە بە بێ گومان دەیسەلمێنن ئەم قورئانە قسەی پەروەردگارە -سبحانه وتعالی-، وناكرێت لە دروستكراوی مرۆڤ بێت.
لە بنچینەكانی ئیسلام: باوەڕهێنانە بە فریشتەكان، وبە ڕۆژی دوایی ؛ كاتێك خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا هەموو خەڵكی زیندوو دەكاتەوە لە نێو گۆڕەكانیانەوە بۆ لێپرسینەوە لەسەر كردەوەكانیان، بۆیە هەركەسێك كردەوەی چاكی ئەنجامدابێت وئیماندار بێت ؛ ئەوا نیعمەتی نەبڕاوەی بۆ هەیە، وئەوەی بێباوەڕ بووبێت وكردەوەی خراپی كردبێت ؛ ئەوا سزای مەزن دەدرێت لە دۆزەخدا، ولە بنچینەكانی ئیسلام: باوەڕهێنانە بە قەدەری خوای گەورە خێر وشەڕی.
ئاینی ئیسلام مەنهەجێكی گشتگیرە بۆ ژیان، بەپێی فیترەت وئەقڵە، دەروونە ڕێكەكان قبوڵی دەكەن، خوڵقێنەری مەزن بۆ خوڵقێنراوەكانی دایناوە، وئاینی خێر وبەختەوەریە بۆ هەموو خەڵكی لە دونیا وقیامەتدا، جیاكاری ناكات لە نێوان نەتەوە وڕەنگەكان، هەموو خەڵكی لە ئیسلامدا یەكسانن، هیچ یەكێك باشتر نییە لە یەكێكی تر لە ئیسلامدا مەگەر بەپێی كردەوە چاكەكان نەبێت.
لەو شتانەی قورئانی پیرۆز جەختی لەسەر دەكاتەوە ؛ باوەڕهێنانە بە الله وەكو پەروەردگار وپەرستراو، وبە ئیسلام وەكو ئاین، وبە موحەمەد وەكو پێغەمبەر، وهاتنە نێو ئاینی ئیسلام ؛ شتێكی واجبە وهیچ بژاردەیە بۆ مرۆڤ نییە لەمەدا، ولە ڕۆژی قیامەتدا لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە هەیە؛ ئەوەی باوەڕدار وڕاستگۆ بێت ئەوا بردنەوە وسەرفرازی مەزن بەدەست دێنێت، وئەوەی كافر وبێباوەڕ بێت ئەوا تووشی خەسارۆمەندیەكی ڕەها دەبێت.
ئەوەی دەیەوێت بێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە، دەبێت بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدًا رسول الله) واتە: (شاهێدی دەدەم بەوەی هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وشاهێدی دەدەم موحەمەد پێغەمبەری خودایە)، وزانا بێت بە ماناكەی وباوەڕی پێی هەبێت؛ بەم شێوەیە دەبێـتە مسوڵمان، پاشان پلە بە پلە یاسا وڕێساكانی شەریعەتی ئیسلام فێر بێت؛ بۆئەوەی ئەو واجبانە جێبەجێ بكات كە پەروەردگاری لەسەری واجبی كردووە.