الأذكار التي تقال صباحًا ومساءً
الأذكار التي تقال صباحًا ومساءً كتبها بخط يده فضيلة الشيخ العلامة محمد بن صالح العثيمين من صحيح الأذكار الثابتة عن النبي -صلى الله عليه وسلم-
بسم الله الرحمن الرحيم ئەو زیکر وویردانەی کە لە بەیانیان وئێواراندا دە خوێندرێن
﴿اللَّهُ لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَلا يَؤُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾ واتە: ﴿خوا زاتێکه جگه لە ئه‌و هیچ یەکێکی تر پەرستراوی هەق نیە -جگە لە ئەو هیچ یەکێکی تر شایستەى پەرستن نیە- و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوه‌کانیه‌تی)، نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و (چونکه ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری بوونه‌وه‌ره)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌وزاته خاوه‌نیانه، کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکا بکات له لای ئه‌و، به‌بێ مۆڵه‌تی خۆی، ده‌شزانێت چی له ئێستا‌و داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوه‌و ڕووده‌دات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانسته‌کانی ئه‌و، مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که خۆی بیه‌وێت فێریان بکات (ئه‌م پێشکه‌وتن و زانسته‌ی سه‌رده‌م به‌شێکی که‌من له به‌خششه‌کانی خوا)، فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵات و زانینی ئه‌وزاته هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وه و پارێزگاریان به‌لای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و هه‌ر ئه‌و خوایه‌کی به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه.﴾ ئایەت کورسی [سورة البقرة: 255] .
﴿آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ ۚ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ * پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هاتۆته خواره‌وه، هه‌موویان باوه‌ڕیان هه‌یه به خوا‌و فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی (ده‌ڵێن) هیچ جۆره جیاوازیه‌ک ناکه‌ین له نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوادا (له باوه‌ڕدا)، هه‌روه‌ها وتیان: گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین (بۆ به‌دیهێنه‌رمان) په‌روه‌ردگارا لێ‌خۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه. (285) لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ ۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ ۖ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا ۚ أَنتَ مَوْلَانَا فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ * خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها ئێخەی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پێمان‌دا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریدەده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (284) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (286،285)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان). (286)﴾ [سورة البقرة] .
(قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ، هەتا کۆتایی سورەتی -الإخلاص-) (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ ، هەتا کۆتایی سورەتی -الفلق-) (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ، هەتا کۆتایی سورەتی -الناس-). خوێندنەوەى هەر سورەتێک ؛ سێ جار.
ووتنی: (أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق) واتە: (پەنا دەگرم بە [وشەکانی خوای گەورە کە بێ کەموکوڕی وعەیبە -مەبەست قورئانە-] لە هەموو شەڕێک کە دروستی کردووە). سێ جار.
ووتنی: (بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شي‌ء في الأرض ولا في السما‌ء وهو السميع العليم) واتە: (بەناوى خودا [پەنا دەگرم بە ناوە پیرۆزەکانی خودا] کە بە پەناگرتن بەناوە پیرۆزەکان هیچ شتێک ناتوانێت زیان بگەیەنێت نە لە ئاسمان ونە لە زەویدا، خودا بیسەرە -السمیع-ە و زانایە -العلیم-ە). سێ جار.
ووتنی: (رضيت بالله ربًّا وبالإسلام دينًا وبمحمد صلى الله عليه وسلم نبيًّا) واتە: (ڕازی بووم بەوەى کە الله پەروەردگارم بێت، وڕازی بووم بەوەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرم بێت، وڕازی بووم بەوەى کە ئیسلام ئاینم بێت). سێ جار.
ووتنی: (أصبحنا وأصبح الملك لله والحمد لله لا إله إلا الله وحدة لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شي‌ء قدير، رب أسألك خير ما في هذا اليوم وخير ما بعده، وأعوذ بك من شر ما في هذا اليوم ومن شر ما بعده، ربِّ أعوذ بك من الكسل والهرم وسوء الكِبَر، وأعوذ بك من عذاب النار وعذاب القبر) واتە: (بەیانمیان بەسەردا هات، وبەیانی هات هەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە، وحەمد وسوپاس بۆ خودا، وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، هەموو شتێک موڵکی ئەوە -ئەو خاوەن هەموو موڵکێکە-، وحەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە، وئەو لەسەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە، خودایە داوای هەموو خێرێکت لێدەکەم کە لە ئەم ڕۆژەدا ڕوودەدات وئەو خێرەش لە پاش ئەم ڕۆژە دێت، خودایە پەنات پێدەگرم لە تەمەڵی -لاوازى-، ولە شەڕ وزیانی بەتەمەن بوون -پیربوون-، وخودایە پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ ولە سزای ناو گۆڕ). ولە ئێوارەدا زیکرەکە وەکو خۆی دەڵێت بەڵام ئەم وشانە دەگۆڕێـت: (أمسينا وأمسى الملك لله) واتە: ( ئێوارەمان بەسەردا هات، وئێوارە هات هەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە)، لەجیاتی ووتنی: (أصبحنا وأصبح الملك لله)، ودەڵێت: (هذه الليلة) واتە: (لەم شەوەدا). لەجیاتی ووتنی: (هذا الیوم).
وهەروەها لە بەیانیدا دەڵێت: (اللهم بك أصبحنا وبك أمسينا وبك نحيا وبك نموت وإليك النُّشُورُ) واتە: (خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە). ولە ئێوارەدا زیکرەکە وەکو خۆی دەڵێت بەڵام ئەم وشانە دەگۆڕێـت: (اللهم بك أمسينا وبك أصبحنا وبك نموت وبك نحيا وإليك المصير) واتە:( خودايە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە).
ووتنی: (اللهم ما أصبح بي من نعمة أو بأحد من خلقك فمنك وحدك لا شريك لك فلك الحمد ولك الشكر) واتە: (خودایە ھیچ بەخشش و نیعەمەتێک نییە پێمەوە و ڕۆژی لەگەڵمدا کردبێتەوە، یان بە یەکێک لە دروستکراوەکانتەوە، ئەو بەخششە نەبێت، کە لە لاین تۆی تاک و تەنیای بێ ھاوەڵەوە نەبێت، ھەروەھا ستایش و سوپاسیش بۆ تۆیە). ولە ئێوارەدا زیکرەکە وەکو خۆی دەڵێت بەڵام ئەم وشانە دەگۆڕێـت: (ما أمسى بي) واتە: (ئێوارەی لەگەڵمدا کردبێتەوە) لەجیاتی ووتنی: (ما أصبح بي).
سێ جار.
ووتنی: (اللهم إني أسألك العافية في الدنيا والآخرة، اللهم إني أسألك العفو والعافية في ديني ودنياي وأهلي ومالي، اللهم استر عوراتي وآمن روعاتي، اللهم احفظني مِن بين يديَّ ومِن خلفي وعن يميني وعن شمالي ومن فوقي، وأعوذ بعظمتك أن أُغتال من تحتي) واتە: (خودایە داوای لێخۆشبوو‌ن و پارێزگاریت لێدەکەم لە دونیا و دواڕۆژدا، خودایە داوای لێخۆشبوو‌ن و پارێزگاریت لێدەکەم لە ئاین و دونیا و خانەوادە و سامانمدا، خودایە عەیب و ناتەواوی و کەم و کورتیەکانم دابپۆشە، خودایە ترس و دڵە ڕاوکێیم مەھێڵە، خودایە پێش و پاش و ڕاست و چەپم پارێزراو بکە لە خراپە و شەڕی شەیتان و بشم پارێزە لە سەروومەوە لە بارینی خەشم و قین و غەزەبی خۆت بە سەرمدا، خودایە پەنا دەگەرم بە گەورەییت لەوەی، کە لە ژێرمەوە سزا بدرێم).
ووتنی: (اللهم أنت ربي لا إله إلا أنت، خلقتني وأنا عبدك وأنا على عهدك ووعدك ما استطعت، أعوذ بك من شر ما صنعت، أبوء لك بنعمتك عليّ، وأبوء بذنبي، فاغفر لي فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت) واتە: (خودایە تۆ پەروەردگارمیت و ھیچ پەرستراوێکیش نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە تۆ، دروستت کردووم و منیش بەندەی تۆم، خودایە من لەسەر پەیمان و بەڵێنەکەی خۆمم، کە بە تۆم داوە تا چەندە لە توانامدا بێت ، خودایە پەنات پێدەگرم لە شەڕ و خراپەی ئەوەی، کە ئەنجامم داوە، خودایە دان بەوەدا دەنێم، کە تۆ بەخشش و نیعمەتت بەسەردا ڕشتووم، دانیش بە تاوانەکانمدا دەنێم و داوای لێخۆش‌بوونت لێ دەکەم، ھیچ کەسێکیش لە تاوانەکان خۆش نا بێت جگە لە تۆ -چونکە بەڕاستی خۆشبوون لە تاوان بەس تەنیا شایستەی خودایە-).
ووتنی: (اللهم فاطر السماوات والأرض، عالم الغيب والشهادة، ربَّ كل شي‌ء ومَلِيكه، أشهد أن لا إله إلا أنت، أعوذ بك من شر نفسي ومن شر الشيطان وشركه وأن أقترف على نفسي سوءاً أو أجُرَّه إلى مسلم) واتە: (خودایە ئەی بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی، زانا بە شتە پەنھانی و ئاشکراکان، ئەی پەروەردگار و پادشای ھەموو شتێک، شایەتی دەدەم بەوەی کە ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە جگە لە تۆ، خودایە پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی نەفس و دەروونم، ھەروەھا لە خراپە و شەڕی شەیتان و ئەو شتەش، کە بانگەشەی بۆ دەکات، ھەروەھا لەوەی، کە دەروونم ھانم بدات بۆ ئەنجام دانی خراپەیەک، یان خراپەیەک بەرامبەر موسوڵمانێک بکات).
ووتنی: (اللهم إني أصبحت أُشهدُك وأشهد حملة عرشك وملائكتك وأنبياءك وجميع خلقك بأنك أنت الله لا إله إلا أنت وأن محمدًا عبدك ورسولك) واتە: (خودایە بەیانی بەسەرمدا ھات و شایەتیت بۆ دەدەم و ئەوانەیش، کە عەرشەکەی تۆیان ھەڵگرتووە شایەتیت بۆ دەدەن و فریشتەکان و پێغەمبەران وھەموو دروستکراوەکانت شایەتیت بۆ دەدەن، کە بەڕاستی تۆ - الله - یت و ھیچ پەرستراوێکیش شایستەی پەرسن نییە جگە لە تۆ، تاک و تەنهایت و ھیچ ھاوەڵ و شەریکێکیشت نییە، ھەروەھا شایەتیش دەدەن کە موحەممەد -صلی الله علیە وسلم- بەندە و نێردراوی تۆیە). ولە ئێوارەدا دەڵێت: (اللهم إني أمسيت... هەتا کۆتایی) واتە: (خودایە ئێوارەم بەسەردا هات) لەجیاتی ووتنی: (اللهم إنی أصبحت). چوار جار.
ووتنی: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شي‌ء قدير) واتە: (ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە - الله -ی تاکی بێ ھاوەڵ نەبێت، موڵک و سامانەکان و ستایش بۆ ئەوە، ئەویشە، کە بە توانایە بەسەر ھەموو شتێکدا). سەد جار ؛ لە بەیانی یان ئێوارە.
ووتنی: (حسبي الله لا إله إلا هو عليه توكلت وهو رب العرش العظيم) واتە: (خودام بەسە لەھەموو کاروبارێکمدا، و ھیچ پەرستراوێکیش نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە ئەو نەبێت و پشت و تەوەکولم بە ئەو بەستووە و ئەو پەروەردگاری عەرشی گەورەیە). حەوت جار.
ووتنی: (سبحان الله وبحمده) واتە: (پاک وبێگەردی بۆ خواى گەورە وحەمد وستایش بۆ ئەو زاتە). (سەد جار) لە بەیانی یان ئێوارە، یان هەردوویان.
ووتنی: (أستغفر الله وأتوب إلیه) واتە: (داواى لێخۆشبوو‌ن لە خواى گەورە دەکەم ودەگەڕێمەوە بۆ لای بە تەوبەکردن). سەد جار.
هێندە توانرا بنووسرێت، داواکارم لە خواى گەورە بیکاتە هۆکاری سوود پێگەیاندن.
نووسراوە لەلایەن: موحەمەد صاڵح ئەلعوسەیمین لە 20-1-1418 ك .