صفة الوضوء والصلاة (مرئي)
PROJ-187
چۆن دەستنوێژ بگرم؟
م
دەنگ
1
دەنگی بانگ
2
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ}واتە: {ئەی ئەوانەی باوەڕدارن ئەگەر ھەستان بۆ نوێژ کردن ئەوا دەموچاوتان بشۆن ھەروەھا دەستەکانتان لەگەڵ ئانیشکەکانتان ودەستی تەڕ بھێنن بەسەرتاندا -بە سەر قژ وبە ناو گوێتاندا چونکە گوێ بەشێکە لە سەر-، وپێکانتان (بشۆن) لەگەڵ ھەردوو قولەپێتان -گوێزگەکانتان: قاپەڕەقەکانتان-}
[سورة المائدة: 6]
3
نوێژکردن بە بێ دەستنوێژگرتن دروست نییە، ودەستنوێژگرتن بە بێ نیەت هێنان دروست نییە، ونیەت هێنان دانامەزرێت بە بێ بوونی ئیخلاص ودڵسۆزی بۆ خواى گەورە، ونیەت شوێنی لە ناو دڵدایە، وبە زمان ناووترێت.
4
بسم الله (بە ناوی خودا)
ووتنی (بسم الله) پێش دەستکردن بە دەستنوێژگرتن ڕێگەپێدراوە، بە ووتنی: (بسم الله) دەستنوێژگرتن دەستپێدەکەین، وپاشان سیواک بەکاردەهێنین بۆ پاککردنەوەى دەممان ئەگەر هەبوو وگونجاو بوو.
5
هەردوو دەست دەشۆین سێ جار، لە سەری پەنجەکانەوە دەستپێدەکەین هەتاوەکو مەچەکی دەست (وەکو دەست شۆردن بە سابوون ناو لەپەکان وپشتی دەست دەشۆرین).
6
هەردوو دەست هەتاوەکو مەچکەکەکان دەشۆین سێ جار لە دوای یەک.
7
سەرەتا بە دەستی ڕاست دەستپێدەکەین وسێ جار دەیشۆین، پاشان دەستی چەپ سێ جار دەشۆین. (دەست: مەبەست ناو لەپ ودیوی دەرەوەى دەستە)
8
هەروەها دروستە دەستی ڕاست بشۆین پاشان دەستی چەپ، وپاشان دەستی ڕاست پاشان دەستی چەپ، وبەو شێوەیە.
9
دەبێت دڵنیا بین لەوەى ئاوی بچێتە نێوان پەنجەکانەوە.
10
پاشان ئاو ڕادانە نێو دەم ودەرکردنی (المَضْمَضة)، وپاشان ئاو هەڵمژینە نێو لووت (الاستِنْشَاق)؛ ئەنجامدەدەین
11
ئاو ڕادانە نێو دەم وپاشان دەرکردنی (المَضْمَضة): مەبەست ئەوەیە بە چنگی دەستی ڕاست ئاو دەخرێتە نێو دەم وئەملا وئەولای پێدەکرێت لەناو دەمدا بۆ ئەوەى پاشەڕۆکانی نێو دەم بێتە دەرەوە وپاک بێتەوە (ئەم کردارە غەڕغەڕە کردنی پێدەووترێت کە لێرەدا بە ئاو ئەنجامدەدرێت)؛ پاشان ئاوەکە فڕێ دەدات.
12
ئاو هەڵمژینە نێو لووت (الاستِنْشَاق): ئەمیش بریتیە لەوەى بە چنگی دەست ئاو بە هەناسە هەڵبمژێت بۆ نێو لووت، وپاشان بە دەستی چەپی ئەم ئاوە دەربکات؛ بۆ ئەوەى پاشەڕۆی نێو لووت بێتە دەرەوە، کرداری دەرکردنی -پەرش کردنی- ئاو لە پاش هەڵمژینی بۆ نێو لووت پێی دەووترێت: -الإستِنْثار-.
13
سونەت وایە کرداری ئاو هەڵمژینە نێو لووت وپاشان دەرکردنی (الاستِنْشَاق والإستِنْثار) زیاد لە پێویست ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەى بە جوانی لووت پاک ببێتەوە؛ مەگەر کەسەکە بە ڕۆژوو بێت یان لە زیانێک بترسێت.
14
ئاو ڕادانە نێو دەم وپاشان دەرکردنی (المَضْمَضة)، وئاو هەڵمژینە نێو لووت (الاستِنْشَاق)؛ دوو شێوەى -جۆری- هەیە:
15
گەیاندن (الوَصْل): ئەمیش بە هێنانی چنگێک لە ئاو دەبێت، بە نیوەی ئاوەکە کرداری ئاو ڕادانە نێو دەم (المَضْمَضة) ئەنجامدەدرێت، ونیوەى تری ئاوەکە هەڵدەمژینە نێو لووتمان (-الاستِنْشَاق- ئەنجامدەدرێت).
نیوەى یەکەمی ئاوەکە ڕادەدەرێت لە نێو دەمدا (غەڕغەڕەی پێدەکرێت) پاشان ئاوەکە فڕێ دەدەین، ونیوەى دووەمی هەڵدەمژرێت بۆ نێو لووت پاشان بە دەستی چەپ ئاوەکە دەردەهێندرێت -فن دەکرێت وپەرش دەکرێت-.
ئەم کردەوانە سێ جار ئەنجامدەرێت، بە سێ چنگ ئاو.
16
جیاکردنەوە (الفَصْل): ئەوەیە کە بۆ کرداری ئاو ڕادانە نێو دەم (المَضْمَضة) چنگێک ئاو بهێنین وبۆ کرداری ئاو هەڵمژینە نێو لووت (الاستِنْشَاق) چنگێک ئاوی تر بهێنین، چنگێک ئاو دەهێنین بۆ نێو دەممان وئەملا وئەولای پێدەکەین -غەڕغەڕەی پێدەکەین- پاشان ئاوەکە فڕێ دەدەین، وپاشان چنگێک ئاوی تر دەهێنین وهەڵی دەمژین بۆ نێو لووتمان وپاشان بە دەستی چەپ ئاوەکەی نێو لووتمان فڕێ دەدەین -پەرشی دەکەین-، واتا لەم شۆردنەدا شەش چنگ ئاو بەکاردێنن.
17
پاش ئاو ڕادانە نێو دەم وپاشان دەرکردنی (المَضْمَضة)، وئاو هەڵمژینە نێو لووت (الاستِنْشَاق): شۆردنی دەموچاو دێت
18
وسنووری دەموچاو (ڕوو) بریتیە لە: بە درێژایی؛ لە شوێنی دەرچوونی مووی قژ لە پێشەوەی سەری کەسی ئاساییدا (کە دەکەوێتە سەرەوەى ناوچەوان) هەتاوەکو کۆتایی چەناگە، وبە پانی؛ لە نێوان هەردوو گوێیەکان.
19
لەگەڵ واجب بوونی شۆردنی هەموو مووەکانى سەر ڕوو وەکو: مووەکانی ڕیشی تەنک، وئاو هێنان بە نێو ڕیشی چڕدا، وسمێڵ (شوارب)، وبرۆکان، وبرژانگەکان، وئەو مووە چڕانەى کە زۆر جار بە شێوەى سێگۆشەیی لە خوارەوەی لێودا دەردەچن پێی دەووترێت: (العَنْفَقَةِ).
20
وشۆردنی دەموچاو؛ دوو شێوەى -جۆری- هەیە:
21
جۆری یەکەم: ئاو دەهێنین بە چنگی هەردوو دەست، پاشان ڕوو دەشۆین لە شوێنی دەرچوونی مووی قژی کەسی ئاسایی هەتاوەکو کۆتایی چەناکە، وبە پانی نێوان هەردوو گوێیەکان، وئەگەر ڕیش چڕ بوو ئەوا سونەتە دەست تەڕ بکەین وبیهێنن بە نێویدا.
ئەم شۆردنە سێ جار ئەنجامدەدەین وئەمیش ئەوپەڕ کامڵی وسونەتە، یان دوو جار، ویەک جار واجبە.
22
جۆری دووەم: ئاو تەنها بە چنگی دەستی ڕاست دەهێنین ودەیکەین بە سەر ڕوودا، پاشان بە هەردوو دەستەکان ڕوومان دەشۆین بە هەمان شێوەى جاری پێشوو، وئەمە سێ جار ئەنجامدەدەین.
23
ڕیزبەندی (الترتيب) لە شۆردنی ئەندامەکان واجبە لە کاتی دەستنوێژگرتندا؛ واتا نابێت لە شوێنی ئەندامێک کە پێویستە سەرەتا بشۆردرێت ئەندامێکی تر بشۆین وبەو شێوەیە، وهەروەها دەبێت یەک لە دوای یەکی (الموالاة) هەبێت لە نێوان ئەم ڕیزبەندی شۆردنەدا واتا نابێت دوابکەوین لە شۆردنی ئەندامێک پاش شۆردنی ئەندامێکی تر؛ ئەو ماوەیەی دیاریکراوە بەستراوەتەوە بە -وشکبوونەوە- واتا پێش ئەوەى ئەندامەکە وشک ببێتەوە پێویستە دەستبەجێ دەستبکەین بە شۆردنی ئەندامەکەی تر.
24
پاش شۆردنی دەموچاو، دەستەکان (باڵەکان) دەشۆین.
25
وسنووری واجب لە شۆردنی دەستەکان (باڵەکان) بریتیە لە: سەرەوەى پەنجەکانەوە هەتاوەکو ئانیشکەکان، لەگەڵ شۆردنی ئانیشکەکانیش.
26
سەرەتا دەستی (باڵی) ڕاست دەشۆین لە لوتکەى پەنجەکانی دەستەوە، وئاو دەهێنین بە نێو پەنجەکاندا، وپاشان باڵمان هەمووی دەشۆین هەتا ئانیشکەکان وئانیشکەکانیش دەشۆین.
27
وپاشان دەستی (باڵی) چەپ دەشۆین وبە هەمان شێوە لە لوتکەى پەنجەکانی دەستەوە، وئاو دەهێنین بە نێو پەنجەکاندا، وپاشان باڵمان هەمووی دەشۆین هەتا ئانیشکەکان وئانیشکەکانیش دەشۆین.
28
پاشان سەر (قژ) مەسح دەکەین، دەستمان جارێکی تر تەڕ دەکەین، پاشان نێو لەپی هەردوو دەستمان لە پێشەوەى سەرمان (قژمان) دادەنێین وبەرەو پشتی سەرەوەمان (قژمان) دەیانبەین، ودەستەکانمان دەگەڕێنینەوە بۆ ئەو شوێنەى کە لێیەوە دەستمان پێکرد، وهەرکەسێک قژی هەبێت یان قژی نەبێت دەبێت بەم شێوەیە مەسحی سەری (قژی) بکات.
29
پاشان هەردوو گوێیەکان مەسح دەکەین بە هەمان ئەو ئاوەی کە سەرمان (قژمان) پێی مەسح کرد، و(کرداری مەسحکردنی قژ وگوێیەکان) یەک جار ئەنجامدەدەین.
30
وسیفەتی مەسحکردنی گوێیەکان بریتیە لەوەى کە پەنجەى شایەتمانی ڕاست بخەینە نێو گوێی ڕاست وپەنجەى شایەتمانى چەپ بخەینە نێو گوێی چەپ، وپاشان ناو گوێیەکان مەسح بکەین، وبە هەردوو پەنجە گەورەکانى ڕاست وچەپی دەست (قامکە گەورەکان) پشتەوەى گوێیەکان مەسح دەکەین لە سەرەوە بۆ خوارەوە لە هەمان کاتدا؛ بۆیە بەم شێوەیە ناوەوە ودەرەوەى گوێمان مەسحکرد.
31
پاشان پێیەکان دەشۆین، وسنووری شۆردنی پێیەکان کە واجبە بشۆردرێن: لە لوتکەى پەنجەکانەوەیە هەتاوەکو قاپەڕەقەکان (گوێزنگەکان)، وشۆردنی (پاژنەى پێ)یش واجبە.
32
سەرەتا پێی ڕاست دەشۆین، وبە پەنجەکانى دەست نێو پەنجەکانى پێ دەشۆین، وگرنگی دەدەین بە شۆردنی (پاژنەى پێیەکان)، وسەرەوەى وبنی پێیەکان.
33
وپاشان پێی چەپ دەشۆین هەروەکو چۆن ڕاستمان شۆرد، ودەبێت لە بیرمان نەچێت بە پەنجەکانى دەست نێو پەنجەکانى پێ بشۆین، ودەبێت گرنگی بدەین بە شۆردنی (پاژنەى پێ) بە کامڵی وتەواوى ودەبێت ئاو بگاتە قاپەڕەقەکان (گوێزنگەکان) وبشۆردرێن.
34
(أشْهَدُ أنْ لا إلهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ، وأشهدُ أنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ) واتە: (شاهێدی دەدەن بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد بەندە و پێغەمبەر ونێردراوی خودایە).
35
سونەتە پاش تەواو بوو لە دەستنوێژگرتن زیکر ونزا بخوێندرێت، وسونەتە ئەم نزایەش بخوێندرێت:
36
«اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي مِنَ التَوَّابِينَ، واجْعَلْني مِنَ المُتَطَهِّرِينَ» واتە: «خودایە، لەو کەسانە بم کە بەردەوام تەوبە دەکەن وبەردەوام خۆیان پاک دەکەنەوە -لە تاوانەکان وهەموو شتە پیسەکانی تر-».
37
یان:
(سُبْحانَكَ اللَّهُمَّ وبِحَمْدِكَ، أشْهَدُ أنْ لا إلهَ إلَّا أنتَ، أسْتَغْفِرُكَ وأتُوبُ إلَيكَ) واتە: (پاک وبێگەردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگار، وهەموو سوپاس وستایشێک بۆ تۆ، شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ، داوات لێدەکەم کە لێم خۆش بیت وتەوبە دەکەم لە تاوانەکانم).
م
ئەوەى لەسەر شاشە نووسراوە
1
چۆن دەستنوێژ بگرم؟
2
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ}واتە: {ئەی ئەوانەی باوەڕدارن ئەگەر ھەستان بۆ نوێژ کردن ئەوا دەموچاوتان بشۆن ھەروەھا دەستەکانتان لەگەڵ ئانیشکەکانتان ودەستی تەڕ بھێنن بەسەرتاندا -بە سەر قژ وبە ناو گوێتاندا چونکە گوێ بەشێکە لە سەر-، وپێکانتان (بشۆن) لەگەڵ ھەردوو قولەپێتان -گوێزگەکانتان : قاپەڕەقەکانتان-}
[سورة المائدة: الآية 6]
3
شۆردنی دەستەکان (ناو لەپەکان)
4
ئاو ڕادانە نێو دەم وپاشان دەرکردنی (المَضْمَضة)، وئاو هەڵمژینە نێو لووت (الاستِنْشَاق)
5
گەیاندن (الوَصْل)
6
جیاکردنەوە (الفَصْل)
7
شۆردنی دەموچاو (ڕوو)
8
یەکەم
9
دووەم
10
نیەت هێنان و ووتنی: (بسم الله)
11
شۆردنی دەستەکان
12
ئاو ڕادانە نێو دەم وپاشان دەرکردنی (المَضْمَضة)
13
ئاو هەڵمژینە نێو لووت (الاستِنْشَاق)
14
شۆردنی دەموچاو (ڕوو)
15
شۆردنی دەستەکان لەگەڵ ئانیشکەکان
16
مەسحکردنی سەر (قژ) ومەسحکردنی ناو وپشتی گوێیەکان
17
شۆردنی پێیەکان لە گەڵ گوێزنگ (قاپەڕەقە)
18
شۆردنی دەستەکان
19
مەسحکردنی سەر (قژ)
20
سەرەتای سەر (قژ) = سەرەوەى نێوچەوان کە شوێنی دەرچوونی مووی قژە لە لای کەسی ئاسایی.
21
کۆتایی سەر (قژ) = کۆتا شوێنی دەرچوونی مووی قژ لە پشتی سەرەوە لە لای کەسی ئاسایی.
22
مەسحکردنی گوێیەکان (ناوەوە وپشتەوەیان)
23
شۆردنی پێیەکان
24
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ويلٌ للأعقابِ منَ النَّار، أسبِغُوا الوضوء» واتە: «تیاچوون وسزا بۆ (پاژنەی پێ) لە ئاگری دۆزەخ، دەستنوێژ بگرن بە شۆردنی ئەندامەکانی بە کامڵی وڕێکی».
[رواه أبو داود].
25
«أشْهَدُ أنْ لا إلهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ، وأشهدُ أنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ» واتە: «شاهێدی دەدەن بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد بەندە و پێغەمبەر ونێردراوی خودایە».
[رواه مسلم].
26
«اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي مِنَ التَوَّابِينَ، واجْعَلْني مِنَ المُتَطَهِّرِينَ» واتە: «خودایە، لەو کەسانە بم کە بەردەوام تەوبە دەکەن وبەردەوام خۆیان پاک دەکەنەوە -لە تاوانەکان وهەموو شتە پیسەکانی تر-».
[رواه الترمذي].
27
«سُبْحانَكَ اللَّهُمَّ وبِحَمْدِكَ، أشْهَدُ أنْ لا إلهَ إلَّا أنتَ، أسْتَغْفِرُكَ وأتُوبُ إلَيكَ» واتە: «پاک وبێگەردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگار، وهەموو سوپاس وستایشێک بۆ تۆ، شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ، داوات لێدەکەم کە لێم خۆش بیت وتەوبە دەکەم لە تاوانەکانم».
[رواه النَّسائي في "عمل اليوم والليلة"].
چۆن نوێژ ئەنجام بدەم؟
نوێژکردن لە تەکبیر کردنەوە (ووتنی: -الله أکبر-ەوە) هەتا سەلامدانەوە
م
دەنگ
1
دەنگی قامەت کردن بۆ ئەنجامدانى نوێژ
2
دەنگی قامەت کردن بەردەوامە
ئامادەکردنی نیەت هێنان؛ یەکەم شتە کە پێویستە نوێژخوێن ئەنجامی بدات، وشوێنی نیەت هێنان لە دڵدایە، وبە زوبان ناووترێت
3
ڕوو لە قیبلە دەکەین، وئەگەر ئیمام (پێشنوێژخوێن) بوویت یان بە تەنها نوێژت کرد؛ ئەوا لە پێشی خۆتە سوترەیەک -بەربەستێک- دابنێ بۆ ئەوەى خەڵکی لەپێشتەوە تێپەڕ نەبن.
4
الله أكبر (خودا گەورەترینە)
تەکبیرەی ئیحرام* و بەهۆیەوە دەست دەکەین بە ئەنجامدانى نوێژ، ودەبێت بە زوبان بووترێت. (تەکبیرەی ئیحرام: مەبەست یەکەم -الله أكبر-ی دەستپێکردنی نوێژە)
5
پاش تەکبیرەی ئیحرام دەستەکانمان هەتاوەکو ئاستی شانەکانمان بەرز دەکەینەوە، وبە شێوەیەک کە ناو لەپەکان وپەنجەکانمان ڕوویان لە قیبلە بێت.
یان:
هەردوو دەستەکان بە هەمان شێوە هەتاوەکو ئاستی گوێیەکان بەرز دەکەینەوە.
6
هەردوو دەستەکان لەسەر سینگ دادەنێین, يان لە خوارەوەى سینگ ولە سەرەوەى ناوک، یان لە خوارەوەى ناوک، هەموو ئەم شێوازانە دروستن.
ناو لەپی دەستی ڕاست دەخەینە سەر پشتی دەستی چەپ.
یان بە ناو لەپی دەستی ڕاست پشتی دەستی چەپ دەگرین.
یان بە ناو لەپی دەستی ڕاست باسکی* دەستی چەپ دەگرین. *(باسک: ئەو ئێسەکە درێژەیە کە لە نێوان مەچەک وئانیشکدایە)
7
«اللهمَّ باعِدْ بينِي وبينَ خَطايايَ كما باعَدتَّ بينَ المشرقِ والمَغرب، اللهمَّ نقِّني من خطايايَ كما يُنقَّى الثَّوبُ الأبيضُ منَ الدَّنَس، اللهمَّ اغسِلْنِي من خَطَايايَ بالثَّلجِ والماءِ والبَرَد» واتە: «خوای گەورە دووری بخە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، خوای گەورە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵک وپیسی پاک دەکرێتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر وتەرزە».
نزای دەستکردن بە نوێژ (الاستفتاح) دەخوێنین پاش تەکبیرەی ئیحرام وپێش خوێندنی -سورەتی الفاتحة-، وهەروەها هەندێک نزای (الاستفتاح)ی تر هاتووە لە سونەتدا جگە لە ئەم نزایە، وسونەت وایە مسوڵمان لەسەر یەک نزا بەردەوام نەبێت بەڵکو هەرماوەیەک نزایەک بخوێنێت.
8
(أعوذُ باللهِ منَ الشَّيطانِ الرَّجيم) واتە: (پەنا دەگرم به خوای گەوره له شەیتانی نەفرەتلێکراو)
پاش نزای (الاستفتاح): پەناگرتن دێت، پاشان خوێندنی -سورەتی الفاتحة-.
9
بە خشوع وملکەچی وهێمنی ودڵنیاییەوە؛ ئایەت لە پاش ئایەت دەخوێنینەوە.
10
ئامین
ووتنی سونەتە ئەگەر ئیمام (پێشنوێژ) بێت یان لەپشتی ئیمام یان بە تەنها نوێژ بکات، وئایەتێک نییە لە -سورەتی الفاتحة-، بەڵکو نزایە بە مانای: (خودایە ئەم نزایە وەڵام بدەرەوە) دێت.
11
پاش خوێندنی -سورەتی الفاتحة- دەتوانین بە ویستی خۆمان بەشێک لە قورئان بخوێنین، یان سورەتێک بە تەواوی دەخوێنین، یان بەشێک لە سورەتێک دەخوێنین، وپاش تەواو بوون لە خوێندنی قوڕئان هەندێک دەوەستین ودەمێنینەوە پاشان دەچین بۆ ڕکوع بردن.
12
الله أكبر (خودا لە هەمووان گەورەترە)
تەکبیر دەکەین (دەڵێین: الله أکبر) بۆ ئەوەى لە وەستانەوە (قیامەوە) بچین بۆ ڕکوع بردن.
ئەمە شوێنی دووەمە کە تێیدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستەکانى بەرز دەکردەوە؛ بۆیە سونەتە دەستەکان هەتاوەکو ئاستی شانەکان یان گوێیەکان بەرز بکەینەوە.
13
ناو لەپی دەستەکان لەسەر ئەژنۆکان دادەنێین، وبۆشایی دەخەینە نێوان پەنجەکانەوە وەکو ئەوە وابێت کە ئەژنۆکانمان گرتووە.
بە هێمنی ودڵنیاییەوە ڕکوع دەبەین، ودەستەکان لە تەنیشتەکان (لە پەراسووەکان) دوور دەخەینەوە، وڕوومان بەرەو ئاراستەی زەوی دەبێت، لاتەنیشتەکانى ڕوومەتمان -ڕوومان- دەرناخەین بە لارکردنەوە بۆ لای ڕاستمان یان چەپمان.
14
پێویستە پشت ڕێک بێت وچەماوە نەبێت، وسەریش بەهەمان شێوە دەبێت ڕێک بێت بەرامبەر بە پشت ونابێت سەر بەرز بکەینەوە یان بەرەو خوارەوە دایبگرین.
15
(سبحانَ ربِّيَ العظيم) واتە: (پاكی وبێگەردی بۆ خودای مەزن)
ئەم تەسبیح کردنە سێ جار دووبارە دەکەینەوە، ئەمیش کەمترین پلەی کەماڵ وسونەتە، ویەک تەسبیح کردن واجبە، وئەگەر بمانەوێت دەکرێت لە سێ جار زیاتر بیڵێین، ودەکرێت شێوازی تری تەسبیح کردن بخوێنین لەوانەى کە لە سونەتدا هاتووە.
16
ئەو ویرد وزیکرانەى کە لە کاتی ڕکوع بردندا دەخوێندرێن زۆر وهەمەجۆرن:
17
«سَمِعَ اللهُ لمَنْ حَمِدَه» واتە: «خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە حەمد وسوپاسی دەکەن».
دەیخوێنین لە کاتی بەرزبوونەوە لە ڕکوع بردن، ئەگەر بە تەنها نوێژمان کرد یان بە جەماعەت
18
دەستەکانمان هەتاوەکو ئاستی شانەکان یان گوێیەکان بەرز دەکەینەوە، وئەمیش سێیەم شوێنە کە تێیدا دەست بەرز دەکەینەوە.
19
پاشان هەڵدەستینەوە وڕێک ڕادەوەستین ودەڵێین:
«رَبَّنَا ولكَ الحَمْدُ» واتە: «حەمد وسوپاس بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان».
20
وڕێگەپێدراوە بەوەى لە پاش هەستانەوە لە ڕکوع بردن دەست نەگرین، یان دەست بگرین (وەکو هەمان شێوەی دەستگرتن لە کاتی دەستکردن بە ئەنجامدانى نوێژکردن -دانانى دەستی ڕاست لەسەر پشتی دەستی چەپ-)
21
وسونەتە لە پاش هەستانەوە لە ڕکوع بردن بۆ ماوەیەک بوەستین، وهێمن ولەسەر خۆ بین لەم وەستانەدا.
22
الله أكبر (خودا لە هەمووان گەورەترە)
پاشان لە حاڵەتی وەستان (القیام)ەوە بەرەو زەوی دەچین بە تەکبیر کردنەوە (ووتنی: الله أکبر)ەوە بۆ حاڵەتی سوجدە بردن، ئەم تەکبیر کردنە پێی دەووترێت: (تکبیرة الانتقال).
دەستەکان پێش ئەژنۆکان، یان ئەژنۆکان پێش دەستەکان لەسەر زەوی دادەنێین، هەرکامیان ئاسانتر بوو دەکرێت ئەنجامبدرێت.
23
وپێویستە لەسەر حەوت ئێسک (ئەندام) سوجدە ببەین؛ هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری کردووین.
نێوچەوان. لووت. وناو لەپەکان. وپێیەکان -سەری پەنجەکان-. وئەژنۆکان.
24
سەرە پەنجەکانى پێ (لووتکەى پەنجەکانی پێ) دەبێت بەرەو ئاراستەى قیبلە بێت، وپێیەکانمان لەسەر زەوی دەوەستێنین (دەیانچەقێنین).
بۆشایی دەخەینە نێوان ئەژنۆکان وسک لە ئاستیان بەرز دەکەینەوە.
هەردوو باڵەکان (قۆڵەکان) بەرز دەکەینەوە لەسەر زەوی ولە تەنیشتەکانی (پەراسووەکانى) لاشەمان دووریان دەخەینەوە، ئەگەر لە نوێژی جەماعەتیشدا بین بە مەرجێک ترسی ئەوەمان نەبێـت کە ئازاری دەوروبەرمان بدەین.
دەستەکان بەرامبەر شانەکان یان گوێیەکان دادەنێین.
25
(سبحانَ ربِّي الأعلى) واتە: (پاكی وبێگەردی بۆ پەروەردگاری بەرز وبڵند ومەزنم)
ئەم تەسبیح کردنە سێ جار دووبارە دەکەینەوە، ئەمیش کەمترین پلەی کەماڵ وسونەتە، ویەک تەسبیح کردن واجبە، وئەگەر بمانەوێت دەکرێت لە سێ جار زیاتر بخوێنین، ودەکرێت شێوازی تری تەسبیح کردن بخوێنین لەوانەى کە لە سونەتدا هاتووە، نزا دەکەین بە هەرنزایەک کە بمانەوێت لە خێری دونیا ودواڕۆژ.
26
پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «أقربُ ما يكون العبد من ربِّه وهوَ ساجِدٌ، فأكثِروا الدُّعاء» واتە: «نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی کڕنوش بردندایە (سوجدە بردندایە) بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن».
27
الله أكبر (خودا لە هەمووان گەورەترە)
بە تەکبیر کردنەوە (ووتنی: الله أکبر)ەوە سەرمان لە سوجدە بردن بەرز دەکەینەوە.
بە لای چەپی سمتمان دادەنیشین لە سەر بنی پێی چەپمان بە ئارامی وهێمنیەوە، وپێی ڕاست دەوەستێنین (دەیچەقێنین بە زەویدا) بە شێوەیەک پەنجەکان ئاراستەیەیان بەرەو قیبلە بێت.
یان:
هەردوو پێیەکان دەوەستێنین (دەیانچەقێنین بە زەویدا) و لەسەر (پاژنەی پێیەکان) دادەنیشین.
هەردوو دەستەکان لە سەر ڕانەکان دادەنێین، دەستی ڕاست لەسەر ڕانی ڕاست لەنزیک ئوژنۆ، ودەستی چەپ لەسەر ڕانی چەپ لەنزیک ئەژنۆ، یان لەسەر ئەژنۆکان دایان دەنێین.
28
(ربِّي اغفر لي) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش به).
بە هێمنی وئارامییەوە دادەنیشین لە نێوان هەردوو سوجدەکەدا وئەم نزایە دەخوێنین.
29
الله أكبر (خودا لە هەمووان گەورەترە)
دەچین بۆ سوجدە بردن بە تەکبیرکردنەوە (ووتنی: الله أکبر)ەوە، ئەمیش وەکو سوجدە بردنی یەکەم وایە لە چۆنیەتیدا ولەوەی کە دەووترێت.
30
الله أكبر (خودا لە هەمووان گەورەترە)
ڕکاتی دووەم ئەنجامدەدەین، بە هەمان شێوە وسیفەتی ئەنجامدانى ڕکاتی یەکەم.
دانانى دەستی ڕاست لەسەر پشتی دەستی چەپ، وخوێندنی -سورەتی الفاتحة-، وچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، وبەو شێوەیە.
پاشان ڕکوع دەبەین
الله أكبر (خودا لە هەمووان گەورەترە)
وهەڵدەستینەوە
«سَمِعَ اللهُ لمَنْ حَمِدَه» واتە: «خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە حەمد وسوپاسی دەکەن».
پاشان دەچین بۆ سوجدە بردن
الله أكبر (خودا لە هەمووان گەورەترە)
دوو سوجدە دەبەین، پاشان دادەنیشین بۆخوێندنی تەشەهود (تەحیات)
الله أكبر (خودا لە هەمووان گەورەترە)
الله أكبر (خودا لە هەمووان گەورەترە)
الله أكبر (خودا لە هەمووان گەورەترە)
31
پاش تەواوبوونی ڕکاتی دووەم هەڵناسینەوە بۆ ئەنجامدانى ڕکاتی سێیەم، بەڵکو دادەنیشین بۆ خوێندنی تەشەهود -تەحیات-، وبە شێوازی الافتِراش -ئیفتیراش- دادەنیشین (دانیشتنی الافتِراش -ئیفتیراش- بریتیە لەوەى سمتی لای چەپی بخاتە سەر بنی پێی چەپی و لەسەری دابنیشێت وپێی ڕاستی لەسەر زەوی بچەقێنێت -بیوەستێنێت-).
32
شێوازى دانیشتنی ئیفتیراش لە کاتی خوێندنی تەشەهود ئەنجامدەرێت لەو نوێژانەى لە دوو ڕکات پێکهاتووە وەکو نوێژی بەیانی وجومعە ونوێژە سونەتەکان، ولە یەکەم دانیشتن بۆ خوێندنی تەشەهود ئەنجامدەرێت لەو نوێژانەى لە سێ یان چوار ڕکات پێکهاتوون، وهەروەها لە کاتی دانیشتن لە نێوان سوجدەکاندا.
33
کەسێک نەتوانێت بە شێوازى دانیشتنی ئیفتیراش دابنیشێت جا بەهۆی گەورەیی لاشەی یان بەهۆی ئازار لە پێیەکان یان بە هەر هۆکارێکی ترەوە؛ بە هەرشێوازێکی تر بتوانێت دابنیشێت ئاساییە.
34
لە تەشەهود (تەحیات)دا؛ دەستی ڕاست لەسەر ڕانی ڕاست دادەنێین، وپەنجەکانى دەست هەمووی دەگرین مەگەر پەنجەی شایەتمان نەبێت کە ئاماژەی پێ دەکەین وبەرزی دەکەینەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە.
35
یان ئەوەتا بە پەنجە گەورەکەى دەست (قامكە گەورە) وپەنجەی ناوەڕاست ئەڵقەیەک دروست دەکەین ودوو پەنجەکەى تر دەگرینەوە وپاشان پەنجەى شایەتمان بەرز دەکەینەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە.
36
وسەبارەت بە دەستی چەپ، یان لە سەر ڕانی چەپ دای دەنێین، یان ئەوەتا ئەژنۆی چەپی پێدەگرین.
وسونەتە (موستەحەبە) کە لە کاتی تەشەهود (تەحیاتدا) سەیری پەنجەی شایەتمان بکەین کە بەرزمان کردووەتەوە.
37
«التَّحِيَّاتُ للهِ والصَّلواتُ والطَّيِّباتُ، السلامُ عليكَ أيُّها النبيُّ ورحمةُ اللهِ وبرَكاتُه، السلامُ علَينا وعلى عِبادِ اللهِ الصَّالِحِين، أشهدُ أن لا إلهَ إلَّا اللهُ، وأشهدُ أنَّ محمَّدًا عبدُهُ ورسولُه» واتە: «هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم (دان دەنێم) بەوەی کە هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە».
تەنها ئەم تەشەهودە -تەحیاتە- دەخوێنین لە دانیشتنی یەکەمی نوێژی چوار ڕکاتی یان سێ ڕکاتیدا.
بەڵام ئەگەر نوێژەکە لە دوو ڕکات پێکهاتبوو وەکو نوێژی بەیانی ونوێژی جومعە ونوێژە سونەتەکانى تر؛ ئەوا خوێندنی تەشەهود تەواو وکامڵ دەکەین؛ ئەمیش بە خوێندنی (سەڵاواتدانى ئیبراهیمی).
«اللهُمَّ صلِّ على محمَّدٍ وعلى آلِ محمَّدٍ كما صَلَّيتَ على إبراهيمَ وعلى آلِ إبراهيمَ، إنَّكَ حميدٌ مَجِيد، اللهمَّ بارِكْ على محمَّدٍ وعلى آلِ محمَّدٍ كما باركتَ على إبراهيمَ وعلى آلِ إبراهيمَ، إنَّكَ حميدٌ مَجِيد» واتە: «خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-، وبەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە سەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژانە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-»، ئەم سەڵاواتدانە پێی دەووترێت: (سەڵاواتدانى ئیبراهیمی).
38
(السلامُ عليكُم ورحمةُ اللهِ) واتە: (خودا هەردەم سەلامەتتان بکات وپارێزراو بن وڕەحمتان پێبکات).
(السلامُ عليكُم ورحمةُ اللهِ) واتە: (خودا هەردەم سەلامەتتان بکات وپارێزراو بن وڕەحمتان پێبکات).
سەلامدانەوە پاش خوێندنی تەشەهود -تەحیات- وسەڵاواتدانى ئیبراهیمی وخوێندنی ئەو نزایانە دێت کە لە سونەتدا هاتووە، ئەمە ئەگەر نوێژەکە لە دوو ڕکات پێکهاتبوو: وەکو نوێژی بەیانی ونوێژە سونەتەکان.
39
بە دەنگێکی نزم دەڵێین: (اللهُ أكبر) واتە: (خودا لە هەمووان گەورەترە).
بەڵام ئەگەر نوێژەکە لە: سێ ڕکات وەکو نوێژی مەغریب، یان چوار ڕکات وەکو نوێژی نیوەڕۆ وعەسر وعیشا؛ پێکهاتبوو.
40
ئەوا هەڵدەستین لە پاش تەشەهودی -تەحیاتی- یەکەم بۆ ئەوەى ڕکاتێکی تر ئەنجامبدەین ئەگەر نوێژی مەغریب بوو، وبۆ ئەوەى دوو ڕکاتی تر ئەنجامبدەین ئەگەر نوێژی نیوەڕۆ یان عەسر یان عیشا بوو، وپاش هەستانەوە -سورەتی الفاتحة- دەخوێنین، وهەموو ئەو زیکر وخوێندنانەى لە دوو ڕکاتەکەى یەکەمدا ئەنجامماندا بەهەمان شێوە دووبارەیان دەکەینەوە لەم دوو ڕکاتەى کە ماوە لە کاتی وەستان وڕکوع وسوجدە ودانیشتندا.
41
الله أكبر (خودا لە هەمووان گەورەترە)
42
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە شێوازى دانیشتنی تەوەروک* دادەنیشت لە تەشوهدی کۆتاییدا (دووەمدا) لە هەرنوێژێک کە دوو تەشەهود -تەحیاتی- تێدا بووایە. *(دانيشتنی التورك -تەوەروک- بریتیە لەوەی پێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- سەر زەوی وپێی چەپی لە ژێر پێی ڕاستیەوە دەربکات ولە سەر سمتی لای چەپی دابنیشێت)
43
شێوازی دانیشتنی تەوەروک تەنها لە کۆتا تەشەهود -تەحیاتدا- دەبێت لە نوێژە سێ ڕکاتی وچوار ڕکاتیەکاندا، زیاتر لە یەک شێوازی -جۆری- هەیە:
44
پێی چەپ لە ژێرەوەى پێی ڕاستەوە دەربکات، وپێی ڕاستی بوەستێنێت -بیچەقێنێت- لەسەر زەوی، وهەردوو لای سمت لەسەر زەوی بن.
یان:
پێی چەپ لە ژێرەوەى پێی ڕاستەوە دەربکات، وپێی ڕاست نەوەستێنێت -نەیچەقێنێت- لەسەر زەوی بە هەمان شێوەى پێی چەپ -فەرشی بکات لەسەر زەوی-، وهەردوو لای سمتی لەسەر زەوی بن و لەسەر سمتی لای چەپی دابنیشێت.
یان:
پێی ڕاست نەوەستێنێت -نەیچەقێنێت- لەسەر زەوی -فەرشی بکات سەر زەوی-، وپێی چەپی بخاتە نێوان ڕان وساقی* ڕاستی. *(ساق: نیوەی خوارەوەى قاچەکانە، ئەو پارچە ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆکان بە پێیەکان وگوێزنگەکانەوە دەبەستێت)
45
لە کۆتا دانیشتن تەشەهود -تەحیات- دەخوێنین، وپاشان سەڵاوات دەدەین لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمیش بە خوێندنی (سەڵاواتدانی ئیبراهیمی).
46
پێش سەلامدانەوە وپاش خوێندنی تەشەهود، پەنا بە خودا دەگرین لە چوار شت (ئەم نزایە دەخوێنین): «اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِن عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ عَذَابِ القَبْرِ، وَمِنْ فِتْنَةِ المَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ المَسِيحِ الدَّجَّالِ» واتە: «خودایە من پەنات پێدەگرم لە سزای گۆڕ، پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ، پەنات پێدەگرم لە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى ژیان وفیتنە وتاقیکردنەوەکانى مردن، وپەنات پێدەگرم لە فیتنە وتاقیکردنەوەی مەسیحی دەججال».
نزا دەکەین وداوا دەکەین سەبارەت بە هەموو خێر وچاکەیەکی دونیا ودواڕۆژ.
47
(السلامُ عليكُم ورحمةُ اللهِ) واتە: (خودا هەردەم سەلامەتتان بکات وپارێزراو بن وڕەحمتان پێبکات).
(السلامُ عليكُم ورحمةُ اللهِ) واتە: (خودا هەردەم سەلامەتتان بکات وپارێزراو بن وڕەحمتان پێبکات).
نوێژ ئەنجامدان تەواو نابێت وکۆتایی پێناهێندرێت مەگەر پاش سەلامدانەوە نەبێت.
48
پاش سەلامدانەوە؛ ئەنجامدانى نوێژکردن تەواو بوو،
أسْتَغْفِرُ الله، أسْتَغْفِرُ الله، أسْتَغْفِرُ الله (أسْتَغْفِرُ الله، واتا: داوا لە خودا دەکەم کە لێم خۆش بێت).
49
سونەت ئەوەیە لە پاش سەلامدانەوە نوێژخوێن سێ جار بڵێت: (أسْتَغْفِرُ الله)، پاشان زیکر ویادی خودا بکات بەو شێوەیەی کە لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-.
م
ئەوەى لەسەر شاشە نووسراوە
1
ئەگەر ئیمام (پێشنوێژ) بیت یان بە تەنها نوێژ بکەیت
2
تەکبیرەی ئیحرام (مەبەست یەکەم -الله أكبر-ی دەستپێکردنی نوێژە)
3
هەردوو دەستەکان هەتاوەکو ئاستی شانەکان بەرز دەکەینەوە (بە شێوەیەک ناولەپەکان ڕوویان لە قیبلە بێت)
4
یان هەردوو دەستەکان بە هەمان شێوە هەتاوەکو ئاستی گوێیەکان بەرز دەکەینەوە
5
هەردوو دەستەکان لەسەر سینگ دادەنێین
6
یان لە سەرەوەى ناوک
7
یان لە ژێرەوەى ناوک
8
ناو لەپی دەستی ڕاست دەخەینە سەر پشتی دەستی چەپ
9
یان بە ناو لەپی دەستی ڕاست باسکی* دەستی چەپ دەگرین. *(باسک: ئەو ئێسەکە درێژەیە کە لە نێوان مەچەک وئانیشکدایە)
10
نزای دەستکردن بە نوێژ (نزاى: الاستفتاح)
11
«اللهمَّ باعِدْ بينِي وبينَ خَطايايَ كما باعَدتَّ بينَ المشرقِ والمَغرب، اللهمَّ نقِّني من خطايايَ كما يُنقَّى الثَّوبُ الأبيضُ منَ الدَّنَس، اللهمَّ اغسِلْنِي من خَطَايايَ بالثَّلجِ والماءِ والبَرَد» [رواه مسلم] واتە: «خوای گەورە دووری بخە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، خوای گەورە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵک وپیشی پاک دەکرێتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر وتەرزە».
12
سونەت ئەوەیە هەرماوەیەک نزایەک بخوێندرێت، چونکە بەردەوام بوون لەسەر شێوازێک لە ووتنی نزای (الاستفتاح) لە سونەتدا نە هاتووە.
13
پەناگرتن
14
(أعوذُ باللهِ منَ الشَّيطانِ الرَّجِيم) واتە: (پەنا بە خودا دەگرم لە شەیتانی نەفرینلێکراو).
15
سورەتی -الفاتحة-
16
﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ (1) ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ (2) ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ (3) مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ(4) إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ (5) ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ (6) صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ غَيۡرِ ٱلۡمَغۡضُوبِ عَلَيۡهِمۡ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ(7)﴾ واتە: ﴿بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان (1)ھەموو سوپاس وستایشێك بۆ خودای پەروەردگاری جیھانیان -پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکان- (2) بەخشندەی میھرەبان (الرحمن) بەو مانایەی ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار لەم جیھانەدا ھەمووی گرتووەتەوە بە بێباوەڕانیشەوە، و(الرحیم) ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار وەك زانایان دەڵێن: تایبەتە بە بڕواداران لە ڕۆژی دواییدا (3) تەنھا ئەو خاوەنی ڕۆژی سزا وپاداشت دانەوەیە -باوەڕداران لە نوێژەکانیاندا لە ھەموو ڕکاتێکی نوێژدا ئەم سورەتە دەڵێنەوە، تاوەکو ھەمیشە ڕۆژی دواییان لەبیر بێت وبەکار وکردەوەی چاک خۆیانی بۆ ئامادە بکەن- (4) خودایە، تەنھا تۆدەپەرستین -تەنھا تۆیت شایستەی پەرستن وجگە لە تۆ ھەموو پەرستراوێکی تر پوچ وبەتاڵە-، وداوای هانا ویارمەتی تەنھا لە تۆ دەکەین -لەھەموو کار وکردەوە وپێداویستیەکانماندا، چونکە ھەموو فەرمانێك بە دەستی تۆیە، جگە لە تۆ ھیچ کەس بەئەندازەی گەردیلەیەک خاوەنی ھیچ شتێک نییە- (5) ڕێنمونیمان بکە بۆ ڕێگای ڕاست -کە ڕێگای ڕاستی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، وهیدایەتمان بدە بۆ ئەوەى بەردەوام بین لەسەری ھەتا ئەو ڕۆژەی دەگەین بە دیداری زاتی ھەق وبەرز وبڵندت- (6) ڕێگای ئەوانەی کە چاکەت لەگەڵ کردوون -لە پێغەمبەران وڕاستگۆیان وشەھیدان وچاکەکاران-، نەك ڕێگای ئەوانەی توڕەیی وخەشمی تۆ لەسەریانە -وەک جولەکە وھاوکردەوەکانیان- ونەك ڕێگای گومڕایان -وەك گاوڕەکان وھاوکردەوەکانیان- (7)﴾.
17
ئامین
18
نزایە (دوعایە) بە مانای ئەوە دێت: خودایە نزاکانمان وەڵام بدەرەوە.
19
هەرچەندێک لە تواناماندا بێت وبە لامانەوە ئاسان بێت قورئان دەخوێنین.
20
ڕکوع بردن
21
(الله أكبر) واتە: (خودا لە هەمووان گەورەترە)
22
پشت دەبێت ڕێک بێت ونەچەمێتەوە.
23
(سبحانَ ربِّيَ العظيم) واتە: (پاكی وبێگەردی بۆ خودای مەزن).
24
لەو ویرد وزیکرانەى لە سونەتدا هاتووە کە لە کاتی ڕکوع بردندا دەخوێندرێن:
25
(سُبُّوحٌ قُدُّوسٌ، ربُّ الملائكةِ والرُّوح) واتە: (سُبُّوحٌ: لە ناوە پیرۆزەکانى خواى گەورەیە بە مانای ئەوە دێت: ئەو زاتەیە کە دوورە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک وهەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدان بە تەسبیح کردن یادی دەکەن، قُدُّوسٌ: لە ناوە پیرۆزەکانى خواى گەورەیە، بە مانای ئەوە دێت: ئەو زاتەیە کە پیرۆز وموبارەکە وپاکە وبەریئە -دوورە- لە هەموو شتێک کە شایەنی ئەو زاتە بەرز وبڵندە نەبێت، -ربُّ الملائكةِ والرُّوح-: واتە پەروەردگاری فریشتەکان و-الرُّوح- لەوەیە مەبەست جبریل بێت -علیه السلام-).
26
(سبحانك اللهم ربنا وبحمدك، اللهم اغفر لي) واتە: (پاک وبێگەردی وسوپاس وستایش بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان، ئەی خودایە لێم خۆش بە).
م
«سَمِعَ اللهُ لمَنْ حَمِدَه» واتە: «خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە حەمد وسوپاسی دەکەن».
28
(ربَّنا ولكَ الحمدُ، حمدًا كثيرًا طيِّبًا مُبارَكًا فيه) واتە: (ئەی پەروەردگارمان سوپاس وحەمد بۆ تۆ، حەمد وسوپاسێک کە خێر وبەرەکەت وپیرۆزی تێدا بێت، ودوور بێت لە ڕیا -ڕوپامایی-).
29
دەستمان ناگرین (درێژیان دەکەین بەرەو هەردوو تەنیشتی لاشەمان وەکو شێوازی وەستانی ئاسایی).
30
یان دەستەکانمان دەگرین (وەکو شێوازی دەستگرتنی پاش تەکبیرەی ئیحرام بۆ خوێندنی نزاکان و-سورەتی الفاتحة-)
31
سوجدە بردن (کڕنوش بردن)
32
نێو چەوان لەگەڵ لووت
33
دەستەکان (ناو لەپەکان)
34
ئەژنۆکان (چۆکەکان)
35
پێیەکان
36
(سُبحانَ ربِّيَ الأعلى) واتە: (پاكی وبێگەردی بۆ خوای بەرز وبڵند).
37
«نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی کڕنوش بردندایە (سوجدە بردندایە) بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن» [رواه مسلم].
38
دانيشتنی الافتِراش -ئیفتیراش- (دانیشتنی الافتِراش -ئیفتیراش- بریتیە لەوەى سمتی لای چەپی بخاتە سەر بنی پێی چەپی و لەسەری دابنیشێت وپێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- سەر زەوی).
39
دانیشتنی الإقْعَاء -ئیقعا- (دانیشتنی الإقْعَاء -ئیعقا- بریتیە لەوەى نوێژخوێن هەردوو پێیەکان پێکەوە لەسەر زەوی بوەستنێت -بچەقێنێت- و لەسەر پاژنەى پێیەکانی دابنیشێت)
40
(ربِّ اغفِرْ لي) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش بە)؛ سێ جار دەخوێنێت.
41
(اللهمَّ اغفِرْ لي، وارحَمني، واجبُرني، واهدِني، وارزُقني) واتە:(خودایە، لێم خۆش بە، وڕەحمم پێبکە، وحاڵم بگۆڕە بۆ باشتر، وهیدایەتم بدە، وڕزقم پێببەخشە).
42
نوێژی بەیانی
43
نوێژی هەینی
44
نوێژی جەژنەکان
45
نوێژی نیوەڕۆ
46
نوێژی عەسر
47
نوێژی مەغریب- ئێوارە-
48
نوێژی عیشا- خەوتن-
49
«التَّحِيَّاتُ للهِ والصَّلواتُ والطَّيِّباتُ، السلامُ عليكَ أيُّها النبيُّ ورحمةُ اللهِ وبرَكاتُه، السلامُ علَينا وعلى عِبادِ اللهِ الصَّالِحِين، أشهدُ أن لا إلهَ إلَّا اللهُ، وأشهدُ أنَّ محمَّدًا عبدُهُ ورسولُه» واتە: «هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم (دان دەنێم) بەوەی کە هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە».
50
«اللهُمَّ صلِّ على محمَّدٍ وعلى آلِ محمَّدٍ كما صَلَّيتَ على إبراهيمَ وعلى آلِ إبراهيمَ، إنَّكَ حميدٌ مَجِيد، اللهمَّ بارِكْ على محمَّدٍ وعلى آلِ محمَّدٍ كما باركتَ على إبراهيمَ وعلى آلِ إبراهيمَ، إنَّكَ حميدٌ مَجِيد» واتە: «خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-، وبەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە سەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژانە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-»، ئەم سەڵاواتدانە پێی دەووترێت: (سەڵاواتدانى ئیبراهیمی).
51
نوێژی: نیوەڕۆ - عەسر - مەغریب - عیشا
52
نوێژی: بەیانی - جومعە - جەژنەکان
53
«اللهُمَّ صلِّ على محمَّدٍ وعلى آلِ محمَّدٍ كما صَلَّيتَ على إبراهيمَ وعلى آلِ إبراهيمَ، إنَّكَ حميدٌ مَجِيد، اللهمَّ بارِكْ على محمَّدٍ وعلى آلِ محمَّدٍ كما باركتَ على إبراهيمَ وعلى آلِ إبراهيمَ، إنَّكَ حميدٌ مَجِيد» واتە: «خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-، وبەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە سەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژانە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-»، ئەم سەڵاواتدانە پێی دەووترێت: (سەڵاواتدانى ئیبراهیمی).
54
(السلامُ عليكُم ورحمةُ اللهِ) واتە: (خودا هەردەم سەلامەتتان بکات وپارێزراو بن وڕەحمتان پێبکات).
55
ئەبو حومەیدی ساعیدی -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «وإذا جلَسَ في الرَّكعةِ الآخِرةِ، قدَّم رِجْلَه اليُسرى، ونصَبَ الأُخرى، وقعَدَ على مَقعَدَتِه» واتە: «ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕکاتی کۆتاییدا دابنیشتایە، پێی چەپی پێش دەخست بەرەو لای ڕاست (لە ژێر پێی ڕاستیەوە دەریدەکرد)، وپێیەکەی تری (پێی ڕاستی) دەوەستاند (چەقاند) لە سەر زەوی، و لەسەر لای چەپی سمتی دادەنیشت». بوخاری گێڕاویەتیەوە
56
دانيشتنی التورك -تەوەروک- (دانيشتنی التورك -تەوەروک- بریتیە لەوەی پێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- سەر زەوی وپێی چەپی لە ژێر پێی ڕاستیەوە دەربکات ولە سەر سمتی لای چەپی دابنیشێت)
57
«اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِن عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ عَذَابِ القَبْرِ، وَمِنْ فِتْنَةِ المَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ المَسِيحِ الدَّجَّالِ» [رواه مسلم] واتە: «خودایە؛ من پەنات پێدەگرم لە سزای گۆڕ، پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ، پەنات پێدەگرم لە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى ژیان وفیتنە وتاقیکردنەوەکانى مردن، وپەنات پێدەگرم لە فیتنە وتاقیکردنەوەی مەسیحی دەجال».
58
«اللَّهمَّ إنِّي ظلَمتُ نَفسي ظلمًا كثيرًا، ولا يغفرُ الذُّنوبَ إلَّا أنتَ، فاغفِر لي مغفرةً من عندِكَ وارحَمني إنَّكَ أنتَ الغفورُ الرَّحيمُ» [رواه البخاري] واتە: «خودایە؛ من زۆر ستەمم لە نەفسی خۆم کردووە، وهیچ کەسێک لە تاوان وگوناهەکان خۆش نابێت مەگەر تۆ نەبێت، لێم خۆش بە بە لێخۆشبوونێکی تایبەت لە لایەن تۆوە، وڕەحمم پێبکە چونکە تەنها تۆ لە تاوان وگوناهەکان دەبوریت -الغفور-یت وتۆ ڕەحم وبەزەییت بە بوونەوەرەکان دێتەوە -الرحیم-یت».
59
ووتنی: (أستَغفِرُ اللهَ) سێ جار
60
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «إنَّ أَوَّلَ ما يُحاسَبُ بِهِ العَبْدُ يَومَ القِيامَةِ مِنْ عَمَلِهِ صَلاتُهُ؛ فَإِنْ صَلَحَتْ فَقَدْ أَفْلَحَ وَأَنْجَحَ، وَإِنْ فَسَدَتْ فَقَدْ خابَ وَخَسِرَ» واتە: «یەکەم شت لە کردەوەکانی بەندە کە لێپرسینەوەى سەبارەت دەکرێت؛ نوێژکردنە، ئەگەر نوێژەکانى بە کامڵی وچاکی وڕێکی ئەنجامدابوو؛ ئەوا ئەو کەسە سەرفراز وسەرکەوتوو دەبێت، بەڵام ئەگەر نوێژەکانی بە ناکامڵی ونادروستی ئەنجامدابێت؛ ئەوا سەرشۆڕ ودۆڕاوە». [رواه: أبوداود، الترمذي، النَسائي].