ستون سؤالا في أحكام الحيض والنفاس
*
These files are generated automatically from the book's text; their layout may differ from the printed edition.
*
*
پ1:
و1:
پ2:
و2:
پ3:
و3:
پ4:
و4:
پ5:
و5:
پ6:
و6:
پ7:
و7:
پ8:
و8:
پ9:
و10:
پ10:
و10:
پ11:
و11:
12:
و12:
پ13:
و13:
پ14:
و14:
پ15:
و15:
پ16:
و16:
پ17:
و17:
پ18:
و18:
پ19:
و19:
پ20:
و20:
پ21:
و21:
پ22:
و22:
پ23:
و23:
پ24:
و24:
پ25:
و25:
پ26:
و26:
پ27:
و27:
پ28:
و28:
پ29:
و29:
پ30:
و30:
پ31:
و31:
پ32:
و32:
پ33:
و33:
پ34:
و34:
پ35:
و35:
پ36:
و36:
پ37:
و37:
پ38:
و38:
پ39:
و39:
پ40:
و40:
پ41:
و41:
پ42:
و42:
پ43:
و43:
پ44:
و44:
پ45:
و45:
پ46:
و46:
پ47:
و47:
چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بە ئەسمائی کچی عومەیس کرد خێزانی ئەبی بەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- کاتێک تووشی زەیستانى بوو لە زی ئەلحولەیفە -ذي الحليفة-، فەرمانى پێیکرد خۆی بشوات ودامێنی بە پارچەیەک توند بکات، وئیحرام دەستپێبکات، وهەروەها ئافرەتی حەیزدار بەم شێوەیە، لەسەر ئیحرامەکەى دەمێنێت هەتاوەکو پاک دەبێـتەوە، پاشان تەواف دەکات بەدەوری کەعبە، وسەعی دەکات -دێت ودەڕوات لەنێوان سەفا ومەڕوەدا-.
پ48:
و48:
پ49:
و49:
پ50:
و50:
پ51:
و51:
پ52:
و52:
پ53:
و53:
پ54:
و54:
پ55:
و55:
پ56:
و56:
پ57:
و57:
پ58:
و58:
پ59:
و59:
پ60:
و60:
چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێگری کرد لەئافرەتی حەیزدار تەواف بکات بەدەوری کەعبە، وئافرەتی زەیستانیش هەمان حوکمی هەیە لەم بابەتەدا.
[1] ڕاخەر: وەکو بەرماڵ وهاوشێوەکانى.
شەست پرسیار لە حوکمەکانى حەیز -سووڕی مانگانە- وزەیستانى -نیفاس-
*
بەناوی خواى بەخشندەى میهرەبان
پێشەکی
الحمد لله، وسەڵات وسەلام لەسەر پێغەمبەری خودا موحەممەدی کوڕی عبدالله وئەهلی بەیتی وهاوەڵانی وئەوانەى لەسەر ڕێبازی ئەون هەتا ڕۆژی قیامەت، پاشان:
خوشکی مسوڵمان!
بەهۆی زۆری ئەو پرسیارانەى لەزانایان دەکرێت سەبارەت بە حوکمەکانى سووڕی مانگانە لە پەرستنەکان، پێمان باش بوو ئەو پرسیارانە کۆ بکەینەوە کە زۆر دووبارە دەبنەوە ودەکرێن بەبێ فراوانی لەباسکردندا، ئەمیش بۆ باسکردنی بەپوختی.
خوشکی مسوڵمان!
سوور بووین لەسەر کۆکردنەوەیان؛ بۆئەوەى لەبەردەستتدا بێت بەبەردەوامی، وئەمیش بەهۆی گرنگی فیقهـ لە شەرعی خوادا، وبۆئەوەى خواى گەورە بپەرستیت بە زانست وچاوڕۆشنیەوە.
تێبینی: لەوەیە ئەو کەسەی یەکەمجار کتێبەکە دەخوێنێتەوە پێی وابێت پرسیارەکان دووبارەن، بەڵام پاش تێڕوانین بۆی دەردەکەوێت کە زانستی زیاتر هەیە لە هەر وەڵامدانەوەیەکدا کە لەوى تردا نییە، وپێمان باش بوو پشت گوێیان نەخەین.
وصلى الله وسلم على نبيّنا محمدٍ وآله وصحبه أجمعين.
لە حوکمەکانى حەیز -سوڕی مانگانە- لە نوێژ وڕۆژوودا
ئەگەر ئافرەت ڕاستەوخۆ پاک بوویەوە لەپاش دەرکەوتنی بەرە بەیان ئایا خۆی بگرێتەوە لەو شتانەی ڕۆژوو دەشکێنن وئەو رۆژە بەڕۆژوو بێت؟ بەم شێوەیە ئەو ڕۆژە ڕۆژووی گرتووە، یان ئەو ڕۆژەى لەسەر دەمێنێت ودەبێت بیگرێتەوە؟
ئەگەر ئافرەت پاکبوویەوە پاش دەرکەوتنی بەرە بەیان ، زانایان سەبارەت بە خۆگرتنەوەی لەو شتانەى ڕۆژوو دەشکێنن ، دوو ڕایان هەیە:
وتەی یەکەم: دەبێت هەموو ڕۆژەکە ڕۆژوو بگرێت، بەڵام بۆی حسێب ناکرێت، بەڵکو واجبە لەسەری ئەو ڕۆژە بگرێتەوە، وئەمە بەناوبانگترینە لە مەزهەبی ئیمام ئەحمەد -ڕەحمەتی خواى لێبێت-.
وتەی دووەم: لەسەری نیە خۆی بگرێتەوە لە تەواوی ڕۆژەکەدا؛ چونکە ڕۆژێکە ڕۆژووگرتنی تێیدا دروست نیە؛ لەبەرئەوەى لەسەرەتای ڕۆژدا حەیزدار بووە ولە ئەوانە نیە کە ڕۆژووی لەسەر بێت، وئەگەر ڕۆژووگرتنی دروست نەبێت ئەوا خۆگرتنەوەى هیچ سوودێکی نیە لەتەواوی ڕۆژەکەدا، ئەم ماوەیە تێیدا داواکراو نیە بەڕۆژوو بێت بەڵکو داواکراوە لەسەرەتای ڕۆژەوە بەڕۆژوو نەبێت، کەواتە حەرامە لەسەری لەسەرەتای ڕۆژەوە بەڕۆژوو بێت چونکە لە حەیزدايە وڕۆژووگرتنی شەرعی: بریتیە لە خۆگرتنەوە لەو شتانەى ڕۆژوو دەشکێنن بەمەبەستی پەرستنی خواى گەورە -عز وجل- لەدەرکەوتنی بەرە بەیانەوە هەتاوەکو خۆر ئاوابوون.
وئەم وتە -هەروەکو دەیبینیت- پەسەندترە لە وتەى پابەند بوون بەخۆگرتنەوە لەو ڕۆژەدا، وەلەسەر بۆچونی هەردوولا دەبێت ئەو ڕۆژە بگرێتەوە -لەپاش مانگی ڕەمەزان-.
ئەگەر ئافرەتی حەیزدار پاکبوویەوە، وخۆی شۆرد پاش نوێژی بەیانی، ونوێژی کرد، وبەردەوام بوو لەسەر ڕۆژووگرتنی ئەو ڕۆژە، ئایا واجبە ئەو ڕۆژە بە قەزا بگێڕێتەوە؟
ئەگەر ئافرەتی حەیزدار پاک بوویەوە پێش دەرکەوتنی بەرە بەیان ئەگەر بە یەک خولەکیش بێت، بەڵام دڵنیا بوو لەوەى پاکە، ئەوا ئەگەر لە ڕەمەزاندا بوو دەبێت ڕۆژوو بگرێت، وڕۆژووگرتنی ئەو ڕۆژەى دروستە، و لەسەری نیە ڕۆژووی ئەو ڕۆژە بگرێتەوە؛ چونکە ڕۆژووی گرتووە لەکاتێکدا پاک بووە، با خۆی نەشۆردبێت هەتا پاش دەرکەوتنی بەرە بەیان . هەروەکو چۆن ئەگەر پیاو لەشگران بوو بەهۆی جووتبوون یان بەهۆی خەوتنەوە، وپارشێوى کرد، وخۆی نەشۆرد هەتا پاش دەرکەوتنی بەرە بەیان، ئەوا لەم حاڵەتەدا ڕۆژووەکەى دروستە هیچی لەسەر نییە.
بەم بۆنەیە دەمەوێت تێبینی بدەم سەبارەت بە شتێکی تر لای ئافرەتان کاتێک تووشی سوڕی مانگانە دەبێت لەکاتێکدا بەڕۆژووە لەو ڕۆژەدا، هەندێک لەئافرەتان پێیان وایە ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بوون لەپاش ڕۆژوو شکاندنی لەئێوارە وپێش ئەوەى نوێژی عیشا بکات ئەوا ڕۆژووەکەیان بەتاڵ بووەتەوە، وئەمیش هیچ بنچینەیەکی نیە، بەڵکو سوڕی مانگانە ئەگەر تووشی بوو لەپاش مەغریب ئەگەرچیش بەماوەیەکی کەم بێت ئەوا ڕۆژووەکەى تەواوە ودروستە.
ئايا واجبە لەسەر ئەو ئافرەتەى تووشی زەیستانى بووە کە ڕۆژوو بگرێت ونوێژ بکات ئەگەر پاک بوویەوە پێش چل ڕۆژ؟
بەڵێ، هەرکاتێک ئافرەتی زەیستانیدار پاک بوویەوە پێش چل ڕۆژ ئەوا دەبێت ڕۆژوو بگرێت ئەگەر لەڕەمەزاندا بوو، و واجبە نوێژ بکات، وڕێگەی پێدراوە سەرجێیی بکات لەگەڵ مێردەکەى؛ چونکە پاکە وئەو شتانەى تێدا نیە کە دەبێتە هۆی ڕێگرتن لە رۆژووگرتن و نوێژکردن و سەرجێیی کردت لەگەڵ مێردەکەى.
ئەگەر ئافرەت سوڕی مانگانەکەى هەشت یان حەوت ڕۆژ بوو، پاشان بەردەوام بەم شێوەیە ؛ و یەک جار یان دوو جار زیاتر بوو لەم ماوەیە، ئەمە حوکمی چیە؟
ئەگەر سوڕی مانگانەى ئەم ئافرەتە شەش یان حەوت ڕۆژ بوو، پاشان ئەم ماوەیە درێژ بوویەوە بۆ هەشت یان نۆ یان دە یان یانزە ڕۆژ ئەوا نوێژ ناکات هەتاوەکو پاک دەبێتەوە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێکی دیاریکراوی دەستنیشان نەکردوە بۆ کاتی سوڕی مانگانە، وخواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى﴾ واتە: ﴿(ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێدهکهن دهربارهی (سوڕی -عادەتی- مانگانهی ئافرهت) پێیان بڵێ: ئهوه ئازارو زهرهره﴾ ئەگەر خوێنی سوڕی مانگانە بەردەوام بێت ئەوا ئافرەت لەسەر حاڵەتەکەى خۆیەتی هەتاوەکو پاک دەبێتەوە، وخۆی دەشوات، پاشان نوێژ دەکات، ئەگەر لە مانگی دووەم هاتەوە ولەو ماوەیە کەمتر بوو ئەوا خۆی دەشوات ئەگەر پاک بوویەوە ئەگەرچیش هێندەى ماوەى مانگی پێشوو نەبێت.
وگرنگ ئەوەیە ئافرەت هەرکاتێک تووشی سوڕی مانگانە بو ئەوا نوێژ ناکات، ئەگەر ماوەى سوڕی مانگانە بەپێی سوڕی مانگانەى پێشوو بێت یان زیاتر یان کەمتر بێت، وئەگەر پاک بێتەوە ؛ دەبێت نوێژ بکات.
ئایا ئافرەتی زەیستانیدار چل ڕۆژ دادەنیشێت نوێژ ناکات وڕۆژوو ناگرێت، یان پەند بە پچڕانی خوێنە، هەرکاتێک خوێنەکەى پچڕا ؛ پاک دەبێتەوە ونوێژ دەکات؟ وکەمترین ماوە بۆ پاکبوونەوە چەندە؟
ئافرەتی زەیستانیدار کاتێکی دیاریکراوی نیە، بەڵکو هەرکاتێک خوێنی هەبوو دادەنیشێـت ونوێژ ناکات وڕۆژوو ناگرێت، ومێردەکەى لەگەڵی جووت نابێت.
وئەگەر پاکێتی بینی -ئەگەرچیش پێش چل ڕۆژبێت، وە ئەگەر بەردەوامیەکەشی تەنها دە یان پانزە ڕۆژ بێت- ئەوا نوێژ دەکات وڕۆژوو دەگرێت ومێردەکەى دەتوانێت لەگەڵی جووت بێت، وهیچ لەمەدا نیە.
وگرنگ ئەوەیە زەیستانى -نیفاس- شتێکی هەستپێکراوە، حوکمەکان پەیوەستن بە بوونی یان نەبوونی، هەرکاتێک هەبوو حوکمەکانى جێگیر دەبێت وجێبەجێ دەبێت، وهەرکاتێک پاک بوویەوە حوکمەکانى بەسەردا جێبەجێ نابێت.
بەڵام ئەگەر زیاتر بوو لە شەست ڕۆژ ئەوا لەم حاڵەتەدا تووشی ئیستیحازە* هاتووە، دادەنیشێت بەپێی سووڕی ئاسایی مانگانەى، پاشان خۆی دەشوات ونوێژ دەکات. *(ئیستیحازە: ئەو خوێنەیە کە تووشی هەندێک ئافرەت دەبێت لە پاش تەواوبوونی کاتی سووڕی مانگانە -کاتی حەیزەوە- هەر بەردەوام دەردەچێت، واتا هیچ پەیوەندییەکی نییە بە سووڕی مانگانەوە)
ئەگەر لەمانگی ڕەمەزاندا تەنها خوێنێکی کەم -چەند دڵۆپەیەکی کەم- لە لایەن ئافرەتەوە بێتە خوارەوە، وبەردەوام بێت بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان وئەو بەڕۆژوو بێت، ئایا ڕۆژووەکەى دروستە؟
بەڵێ، ڕۆژووەکەى دروستە، وسەبارەت بەم خوێنە کەمە هیچ نیە؛ چونکە لەدەمارەکانەوە دەردەچێـت، ولە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە هاتووە-ڕەزاى خواى لێبێت- کە دەڵێت: ئەم خوێنە کەمە -دڵۆپە کەمە- کە وەکو خوێنبەربوونی لووت وایە ؛ سووڕی مانگانە نیە.
ئەگەر ئافرەتی حەیزدار یان زەیستانيدار پاکبوویەوە پێش دەرکەوتنی بەرەیەیان وکاتی نێژی بەیانی، وخۆی نەشۆرد هەتا پاش دەرکەوتنی بەرەبەیان وهاتنی کاتی نوێژی بەیانی، ئایا ڕۆژووەکەى دروستە یان نا؟
بەڵێ، ڕۆژووگرتنی ئافرەتی حەیزدار دروستە ئەگەر پێش دەرکەوتنی بەیانی پاک بوویەوە، وخۆی نەشۆرد هەتا پاش دەرکەوتنی بەیان، وهەروەها ئافرەتی زەیستانیدار ؛ چونکە لەم حاڵەتەدا لەوانەیە کە ڕۆژووگرتنیان لەسەر فەرزە، وهاوشێوەى ئەوانەن کە تووشی لەشگرانی بووبوون، ئەگەر بەیان دەرکەوت ولەشگران بوون ئەوا ڕۆژووگرتنیان دروستە؛ خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿فَالآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُواْ مَا كَتَبَ اللّهُ لَكُمْ وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ * كهوابوو له ئێسته بهدواوه (له شهوگاردا) نزیكییان بكهون و ئهوه داوابكهن خوا بۆی بڕیار داون (له نهوهی چاك و خواناس)، ده بخۆن و بخۆنهوه ههتا به ڕوونی بهرهبهیان و سپێدهتان بۆ دهردهكهوێت و له ڕۆژههڵاتهوه دیاریدهدات و تاریكی شهو لادهبات﴾ [البقرة : 187]، وئەگەر خواى گەورە ڕوخسەتی دابێت بە جووتبوون پێش ئەوەى بەرە بەیانی ڕاستگۆ دەربکەوێت ئەوا ئەمە ئاماژەیە بۆئەوەى خۆشۆردنەکە لەپاش دەرکەوتنی بەرە بەیانە، وهەروەها لە گێڕانەوەى عائیشەدا هاتووە -ڕەزاى خواى لێبێت-، کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەیانی بەسەردا دەهات لەکاتێکدا لەشگران بوو بەهۆی چوونی لەگەڵ خێزانەکەى و بەڕۆژوو بوو لەوڕۆژەدا. واتا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی نەدەشۆرد لە لەشگرانی هەتا پاش دەرکەوتنی بەرە بەیان نەبێت.
ئەگەر ئافرەت هەستی بەخوێن کرد، بەڵام خوێن دەرنەچووە لە پێش ڕۆژئاوابوون، یان هەستی بە ئازاری سوڕی مانگانە کرد وخوێنی لە پێش خۆرئاوا بوون نەبینی ، ئایا ڕۆژووگرتنەکەى دروستە لەو ڕۆژەدا، یان واجبە لەسەری پاش ڕەمەزان ڕۆژووەکە بگرێتەوە؟
ئەگەر ئافرەت هەستی بەهاتن وچوونی سوڕی مانگانە کرد لە دەمارەکانیدا لەکاتێکدا کە بەڕۆژووە، بەڵام خوێنی نەبینیوە هەتا پاش خۆرئاوابوون، یان هەستی بە ئازاری سوڕی مانگانە کرد، بەڵام خوێنی نەبینیوە هەتا پاش خۆرئاوابوون نەبێت، ئەوا پاکە و ڕۆژووەکەى دروستە لەو ڕۆژەدا، وگێڕانەوەى لەسەر فەرز نیە ئەگەر ڕۆژووەکە فەرز بوو، ونابێتە هۆی پوچەڵبوونەوەی پاداشتەکەى ئەگەر ڕۆژووی سونەت بوو.
ئەگەر ئافرەت خوێنی بینی، ودڵنیا نەبوو لەوەى خوێنی سوڕی مانگانەیە، ئایا حوکمی بەڕۆژوبونی ئەو ڕۆژە چییە؟
ڕۆژووگرتنی ئەو ڕۆژەى دروستە؛ چونکە ئەسڵ ئەوەیە خوێنی سوڕی مانگانە نیە هەتاوەکو بۆی دەردەکەوێت کە سوڕی مانگانەیە.
هەندێکجار ئافرەت شوێنەوارێکی کەمی خوێن یان چەند دڵۆپەیەکی کەم لە خوێن دەبینێت بەپچڕپچڕ لە ڕۆژدا، جارێک دەیبنێت لەکاتی سوڕی مانگانە لەکاتێکدا خوێنەکەى دانەبەزیوە، وجارێکی تر دەیبنێت لەکاتێکی تردا جگە لەکاتی سوڕی مانگانە، حوکمی ڕۆژووەکەی چیە لەهەردوو حاڵەتدا؟
پێشتر وەڵامدرایەوە لەسەر ئەم جۆرە پرسیارانە، بەڵام ماوەتەوە ئەگەر دڵۆپە خوێنەکان لە ڕۆژەکانى سوڕی مانگانە بێت، لەکاتێکدا ئەو بە سوڕی مانگانەى دادەنێت کە دەیناسێت، ئەوا لەم حاڵەتەدا بە سوڕی مانگانە حیساب دەکرێت
ئایا بۆ ئافرەتی حەیزدار وزەیستانیدار هەیە بخۆن وبخۆنەوە لە ڕۆژەکانى مانگی ڕەمەزان؟
بەڵێ، دەخۆن ودەخۆنەوە لەڕۆژەکانى مانگی ڕەمەزان، بەڵام لەپێشترە بەنهێنی بێت ئەگەر منداڵی لە گەڵدابێت ؛ چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ناڕوونی وجێی پرسیار لەلای منداڵان.
ئەگەر ئافرەتی حەیزدار یان زەیستانیدار پاکبوویەوە لەکاتی وێژی عەسر، ئایا دەبێت نوێژی نیوەڕۆ لەگەڵ عەسر بکات، یان تەنها دەبێت نوێژی عەسر بکات؟
ڕای پەسەند لەم بابەتەدا: تەنها نوێژی عەسری لەسەرە ئەنجامی بدات؛ چونکە هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر واجبێتی نوێژی نیوەڕۆ، وئەسڵ ئەوەیە لەسەری واجب نیە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بگات -بەئەنجامدانى- ڕکاتێک لە -نوێژی- عەسر پێش ئەوەى ڕۆژ ئاوا بێت ئەوا گەیشتووە بەکاتی ئەنجامدانی -نوێژی- عەسر -لەکاتەکەى خۆیدا-»، ئافرەت ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بێت لەپاش هاتنی کاتی نیوەڕۆ ئەوا تەنها قەزاکردنەوەى نوێژی نیوەڕۆی لەسەرە نەک نوێژی عەسر، هەرچەندە نوێژی نیوەڕۆ لەگەڵ نوێژی عەسریش کۆدەکرێتەوە -جەمع دەکرێن-، وجیاوازى نیە لەنێوان ئەمە وئەو شێوازەى پرسیاری سەبارەت کراوە.
بۆیە ڕای پەسەند ئەوەیە تەنها نوێژی عەسری لەسەرە؛ بەبەڵگەى دەقی فەرموودەکە وپێوان-قیاس- لەسەری، وهەروەها ئەگەر پاکبوویەوە پێش دەرچوونی کاتی عیشا، ئەوا تەنها نوێژی عیشای لەسەرە، ونوێژی مەغریبی لەسەر نیە.
هەندێک لەئافرەتان سکەکەیان لەبار دەبەن ولە دوو حاڵەت بەدەرنییە: یان ئەوەتا پێش دروستبونی کۆرپەلەکەیە، یان پاش دروستبوونی کۆرپەلەکەیە وهێڵکاری لاشەی دەردەکەوێت، ئایا حوکمی ڕۆژووگرتنی چیە لەو ڕۆژەدا کە کۆرپەلەکەى تێدا لەبار بردووە، وهەروەها ڕۆژووگرتنی ئەو ڕۆژانەى کە خوێنی تێدا دەبینێت؟
ئەگەر کۆرپەلەکە دروستنە بوبێت ئەوا خوێنەکەى خوێنی زەیستانى نیە، بۆیە لەم حاڵەتەدا ڕۆژوو دەگرێت ونوێژ دەکات، وڕۆژووەکەى دروستە.
وئەگەر کۆرپەلەکە دروستکرا بێت ئەوا خوێنەکە خوێنی زەیستانیە، حەڵاڵ نیە بۆی ڕۆژوو بگرێت یان نوێژ بکات.
وبنچینە لەم مەسەلەدا یان پێوەر ئەوەیە: ئەگەر کۆرپەلەکە دروستکرا بێت ئەوا خوێنەکە خوێنی زەیستانیە، وئەگەر دروست نەکرابێت ئەوا خوێنەکە خوێنی زەیستانى نیە، وئەگەر خوێنەکە خوێنی زەیستانى بێت ئەوا حەرامە لەسەری ئەو شتانەى حەرامن لەسەر ئافرەتێک تووشی زەیستانى بووە، وئەگەر جگە لە خوێنی زەیستانى بێت ئەوا حەرام نیە لەسەری ئەو شتانە.
دابەزینی خوێن لە ئافرەتی سکپڕ لەڕۆژی ڕەمەزان، ئایا کاریگەری دەبێت لەسەر ڕۆژووەکەى؟
ئەگەر خوێنی سوڕی مانگانە دەرچوو وئافرەت بەڕۆژوو بوو ئەوا ڕۆژووەکەی پوچەڵە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بێت نوێژ ناکات وڕۆژوو ناگرێت؟» بۆیە لەو شتانەیە کە دەبنە هۆی ڕۆژوو شکاندن، وزەیستانىش بەهەمان شێوە، ودەرچوونی خوێنی سوڕی مانگانە وزەیستانى دەبنە هۆی پوچەڵبوونەوەى ڕۆژوو.
ودابەزینی خوێن لە ئافرەتی سکپڕ لە ڕۆژی ڕەمەزان ئەگەر سوڕی مانگانە بێت ئەوا وەکو خوێنی سوڕی مانگانەى ئەو ئافرەتەیە کە سکپڕ نیە، واتا: کاریگەری نیە لەسەر ڕۆژووەکەى، وئەگەر خوێنی سوڕی مانگانە نەبێت ئەوا ئەمە هیچ کاریگەریەکی نابێت.
وسوڕی مانگانە کە لەوەیە تووشی ئافرەتی سکپڕ بێت ئەوەیە کە سوڕی مانگانەى بەردەوام بێت ولێی نەپچڕێت لەو کاتەى سکپڕ بووە، وە لەکاتی ئاسایی خۆی بۆی دەهات، ئەمە سوڕی مانگانەیە لەسەر ڕای پەسەند، وحوکمەکانى سوڕی مانگانەى لەسەر جێگیر دەبێت.
بەڵام ئەگەر سوڕی مانگانەی پچڕا، پاشان خوێنی بینی کە خوێنی سوڕی مانگانە نەبوو، ئەوا ئەمە کاریگەری نابێت لەسەر ڕۆژووەکەى؛ چونکە ئەمە سوڕی مانگانە نیە.
ئەگەر ئافرەت لە ماوەى سوڕی مانگانەى ڕۆژێک خوێنی بینی، ولە ڕۆژی دووای ئەو ڕۆژە خوێنی نەبینی بەدرێژایی ڕۆژ، دەبێت چی بکات؟
وا دیارە ئەم پاکبوونەوە یان وشکبوونەوە کە ڕوو دەدات لە ڕۆژەکانى سوڕی مانگانە بەشێکە لە سوڕی مانگانە، بۆیە بە پاکبوونەوە دانانرێت، بۆیە قەدەغەکراوە لەسەری ئەو شتانەى لەسەر ئافرەتی حەیزدار قەدەغەکراوە.
وهەندێک لە زانایان دەڵێن: هەرکەسێک ڕۆژێک خوێنی بینی وڕۆژێکی تر پاکێتی بینی، ئەوا ئەم خوێنە هی سوڕی مانگانەیە، هەتاوەکو دەگاتە پانزە ڕۆژ، ئەگەر گەیشتە پانزە ڕۆژ ئەوا ئەو خوێنەى لەپاشی دێت خوێنی ئیستیحازەیە، ئەمە بەناوبانگترین ڕایە لە مەزهەبی ئیمام ئەحمەد -ڕەحمەتی خواى لێبێت-.
لەکۆتا ڕۆژەکانى سوڕی مانگانە وپێش پاکبوونەوە ئافرەت هیچ شوێنەوارێکی خوێن نابینێت، ئایا ئەو ڕۆژە بەڕۆژوو بێت، لەکاتێکدا پارچە -تیرە- سپیەکەى (القصة البیضاء)ی نەبینیوە، ئایا چی بکات لەم حاڵەتەدا؟
ئەگەر لە عادەت وخووی وابوو کە پارچە سپیەکە نەبینێت -هەروەکو چۆن هەندێک لە ئافرەتان نای بینن- ئەوا بەڕۆژوو دەبێت، وئەگەر عادەت وخووی وابوو کە پارچە سپیەکە ببینێت ئەوا بەڕۆژوو نابێت هەتاوەکو پارچە سپیەکە دەبینێـت.
ئایا حوکمی خوێندنەوەى قورئان بە سەیر کردني یان خوێندنەوەى بەلەبەرکردنەوە چییە لەکاتی پێویستی، وەکو ئەوەى فێرخواز یان مامۆستا بێت؟
هیچ شتێک نیە لەسەر ئافرەتێک تووشی سوڕی مانگانە یان زەیستانى هاتبێت ؛ قورئان بخوێنیت ئەگەر لەبەر پێویستی بێت، وەکو ئەوەى مامۆستا بێت یان خوێندنەوەی ویردی شەو وڕۆژي فێرخواز بێت
بەڵام خوێندنەوەی قورئان -بۆ بەدەستهێنانى پاداشتی خوێندنەوە- باشتر وایە ئەنجامی نەدات؛ چونکە زۆرینەى زانایان پێیان وایە ئافرەتی حەیزدار حەڵاڵ نیە بۆی قورئان بخوێنێت.
ئایا دەبێت ئافرەتی حەیزدار جلەکانى بگۆڕێت لەپاش پاکبوونەوە، ئەگەرچیش بزانێت جلەکەى خوێن وپیسی بەر نەکەوتووە؟
ئەمەى لەسەر نیە؛ چونکە سوڕی مانگانە نابێتە هۆی پیسبوونی لاشە، بەڵکو خوێنی سوڕی مانگانە تەنها ئەو شوێنە پیس دەکات کە بەری دەکەوێت، وبۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بەئافرەتان ئەگەر جلەکەکانیان توشی خوێنی سوڕی مانگانە بوو؛ بیشۆن، وبەو جلەوە نوێژ بکەن.
ئافرەتێک حەوت ڕۆژ لە ڕەمەزان بەڕۆژوو نەبوو چونکە تووشی زەیستانى هاتبوو، وڕۆژووەکانى نەگرتەوە هەتاوەکو ڕەمەزانێکی تر هات، وڕەمەزانی دواتر حەوت ڕۆژ بەڕۆژوو نەبوو بەهۆی شیردانەوە، وئەو ڕۆژووانەى نەگرتەوە؛ بەهۆی نەخۆشیەوە کە تووشی هاتبوو، ئایا چی لەسەرە لەکاتێکدا نزیکە لەوەى ڕەمەزانى سێیەم بێت؟ وەڵاممان بدەنەوە ؛ خواى گەورە پاداشتتان بداتەوە.
ئەگەر ئەم ئافرەتە هەروەکو سەبارەت نەفسی خۆی باسیکرد -تووشی نەخۆشی هاتووە، وناتوانێت ئەو ڕۆژانە بگرێتەوە- ئەوا هەرکاتێک بتوانێت ڕێگەپێدراوە ڕۆژووەکان بگڕێتەوە؛ چونکە عوزری هەیە، ئەگەرچیش ڕەمەزانێکی تر بێت.
بەڵام ئەگەر عوزرێکی نەبێت، بەڵکو بیانوو دەهێنێتەوە وکەمتەرخەمی دەکات، ئەوا ڕێگەپێدراو نیە ڕۆژووگرتنەوەى ئەو ڕۆژانە لە ڕەمەزانى یەکەمەوە دوابخات بۆ ڕەمەزانى دواتر، عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ڕۆژووگرتنەوەم لەسەر بوو، نەمدەتوانى بیانگرمەوە هەتاوەکو مانگی شەعبان.
وبۆیە، لەسەر ئەم ئافرەتەیە کە سەیری حاڵی خۆی بکات، ئەگەر هیچ بیانوویەکی نەبێت ئەوا گوناهبارە، وپێویستە تەوبە بکات، ودەستبەجێ ئەو ڕۆژووانە بگرێتەوە کە لەسەریەتی، وئەگەر عوزری هەبێت ئەوا ئەمە ئاساییە، ئەگەرچیش ساڵێک یان دووان دوابکەوێت.
هەندێک ئافرەت ؛ ڕەمەزانێکی تر دێت بەسەریدا لەکاتێکدا هەندێک ڕۆژووی ڕەمەزانى پێشوویان نەگرتووە، ئایا واجب چیە لەسەریان؟
واجبە لەسەریان: تەوبە بکەن وداوای لێخۆشبوون بکەن لە خواى گەورە بەهۆی کردنی ئەم کارە، چونکە ڕێگەپێدراو نیە بۆ ئەو کەسەی کە ڕۆژووگرتنی ڕەمەزانى لەسەرە ؛ دوای بخات بۆ ڕەمەزانێکی تر بەبێ عوزر، عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ڕۆژووگرتنی ڕەمەزانم لەسەر بوو، نەمدەتوانى بیانگرمەوە هەتاوەکو مانگی شەعبان.
وئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى نابێت دوایان بخات بۆ پاش ڕەمەزانى دووەم، وپێویستە تەوبە بکات وداوای لێخۆشبوون بکات لە خواى گەورە لەسەر ئەوەى کردوویەتی، ودەبێت ئەو ڕۆژووانە بگڕێتەوە کە نەیگرتون لەپاش ڕەمەزانى دووەم.
بۆ نمونە ئەگەر ئافرەت کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ تووشی سوڕی مانگانە بوو، لەکاتێکدا هێشتا نوێژی نیوەڕۆی نەکردووە، ئایا دەبێت ئەو نوێژە بە قەزا بگێڕێتەوە لەپاش پاکبوونەوە؟
لەمەدا ناکۆکی هەیە لەنێوان زانایان، تێیاندایە دەڵێت: لەسەری نیە نوێژەکە قەزا بکاتەوە؛ چونکە کەمتەرخەم نەبووە، وگوناهبار نابێت؛ لەبەرئەوەى ڕێگەپێدراوە نوێژ دوا بخات بۆ کۆتایی کاتەکەى.
وهەندێکیان دەڵێن: دەبێت نوێژەکە قەزا بکاتەوە؛ واتا : قەزاکردنەوەى ئەو نوێژە، چونکە گشتیە کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بگات -بەئەنجامدانى- ڕکاتێک لە نوێژ ئەوا گەیشتووە -بەئەنجامدانى- نوێژەکە -لەکاتی خۆیدا-».
وباشتر وایە ئەو نوێژە قەزا بکاتەوە؛ چونکە یەک نوێژە، وهیچ ناڕەحەتیەک نیە لە قەزاکردنەوەى.
ئەگەر ئافرەتی سکپڕ خوێنی بینی لەپێش لەدایکبوونی کۆرپەلەکەى بەڕۆژێک یان دووان، ئایا واز لە نوێژ وڕۆژووگرتن بهێنێت بەهۆی ئەمە، یان چی بکات؟
ئەگەر ئافرەتی سکپڕ خوێنی بینی لەپێش لەدایکبوونی کۆرپەلەکەى بەڕۆژێک یان دووان، ئەگەر ئازار وژانی لەگەڵدا بوو ئەوا ئەمە زەیستانیە، بەهۆیەوە واز لە نوێژکردن وڕۆژووگرتن دەهێنێت، وئەگەر ئازار وژانی لەگەڵ نەبوو ئەوا ئەمە خوێنێکی خراپە -خوێنی ئیستیحازەیە:دم فساد- وهیچ بەهەند وەرناگیرێت، ونابێتە ڕێگر لە نوێژکردن وڕۆژووگرتن.
ئایا ڕات چیە سەبارەت بە خواردنی حەپی ڕێگر لە سوڕی مانگانە ؛ بۆئەوەى لەگەڵ خەڵکی بەڕۆژوو بێت؟
من هۆشیاری دەدەم سەبارەت بە ئەم کارە، چونکە ئەم حەپانە زۆر زیانلێدەرن، دڵنیام لەمە بەهۆی قسەی پزیشکەکانەوە، وبە ئافرەت دەووترێت: ئەمە شتێکە خواى گەورە نووسیویەتی لەسەر کچەکانى ئادەم، بۆیە ڕازی بە بەوەى خواى گەورە نووسیویەتی، وڕۆژوو بگرە ئەگەر هیچ ڕێگرێک نەبوو، وئەگەر ڕێگرێک هەبوو ئەوا ڕۆژوو مەگرە، وڕازی بە بەقەدەری خواى گەورە.
ئافرەتێک پاش دوو مانگ لەزەیستانى، وپاش ئەوەى پاک بوویەوە ؛ هەندێک دڵۆپە خوێن دەبینێت، ئایا ڕۆژووەکەى بشکێنێت، ونوێژ نەکات؟يان چی بکات؟
کێشەکانى ئافرەتان لە سوڕی مانگانە وزەیستانى وەکو دەریا وایە کەناری نیە، ولە هۆکارەکانى: بەکارهێنانى ئەم حەبانەیە کە ڕێگرن لە سکپڕی وڕێگرن لە سوڕی مانگانە، وزۆرێک لەم پرسیارانە لای خەڵکی پێشتر بوونی نەبوو، ڕاستە هەندێک بابەت هەیە ناڕوونە وجێی پرسیارە لەو کاتەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نێردراوە، بەڵکو لەو کاتەوەی کە ئافرەت بوونی هەبووە، بەڵام زۆری ئەم پرسیارانە بە شێوەیەک مرۆڤ تووشی نیگەرانی بکات لەچارەسەرکردنیان شتێکە جێی داخە.
بەڵام بنچینەى گشتی: ئەگەر ئافرەت پاکبوویەوە، ودڵنیابوو لەپاکێتی لە سوڕی مانگانە ولە زەیستانى -ومەبەستم لەپاکێتی لە سوڕی مانگانە-: بریتیە لە دەرچوونی پارچە -تیرە- سپیەکە، ئەمیش ئاوێکی سپیە ئافرەت دەیناسێتەوە پاش پاکبوونەوە- لە زەرداو یان لێڵاو یان دڵۆپی خوێن یان تەڕێتی، ئەمانە هەمووی سوڕی مانگانە نین، بۆیە نابنە ڕێگر لە نوێژکردن و لە ڕۆژووگرتن ولەوەى مێردەکەى لەگەڵی جووت بێت؛ چونکە ئەمە سوڕی مانگانە نیە. ئوم عەتیە دەڵێت: «دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی: لێڵاو وزەرداومان بە هیچ دانەدەنا » أخرجه البخاري وە لەلای أبوداود زیادە: " بعد الطهر " لەپاش پاکێتی هاتووە وسەنەدەکەشی سەحیحە.
بۆیە دەڵێین: هەرشتێک لەپاش پاکبوونەوە لەم شتانە ؛ زیانی بۆ ئافرەت نیە، ونابێتە ڕێگر لە نوێژکردن وڕۆژووگرتن وجووتبونی مێردەکەى لەگەڵی، بەڵام واجبە پەلە نەکات هەتاوەکو پاکێتی دەبینێت؛ چونکە هەندێک لە ئافرەتان ئەگەر خوێنی سوڕی مانگانەیان وشک بێتەوە؛ پەلە دەکەن، وخۆیان دەشۆن پێش ئەوەى پاکێتی ببینن، بۆیە ئافرەتانى هاوەڵان بۆ دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- پەموویان دەنارد کە خوێنی پێوە بوو؛ بۆ پرسیارکردن، ئەویش دەیووت: پەلە مەکەن هەتاوەکو پارچە سپیەکە دەبینن.
هەندێک ئافرەت خوێنیان بەردەوامە، وهەندێکجار خوێنەکە دەپچڕێت بۆ ڕۆژێک یان دوان، پاشان دەگەڕێتەوە، ئایا حوکمی ئەم حاڵەتە چیە سەبارەت بۆ ڕۆژووگرتن و نوێژکردن وهەموو پەرستنەکانی تر؟
ناسراوە لەلای زۆرینەى زانایان: ئەگەر ئافرەت کاتی دیاری کراوی هەبو بۆ سوڕی مانگانەی، وتەواو بوو، ئەوا خۆی دەشوات، ونوێژ دەکات، وڕۆژوو دەگرێتەوە، وئەوەى دەیبینێت لەپاش دوو ڕۆژ یان سیان ئەمە سوڕی مانگانە نیە؛ چونکە کەمترین ماوەی پاکیەتی لەسوڕی مانگانە لەلای ئەو زانایانە سیانزە ڕۆژە.
وهەندێک لەزانایان دەڵێن: هەرکاتێک خوێنی بینی ئەوا خوێنی سوڕی مانگانەیە، وهەرکاتێک پاکبوویەوە ئەوا پاکە، ئەگەرچیش لەنێوان هەردوو حەیزەکە سیانزە ڕۆژ نەبێت.
کامیان باشترە بۆ ئافرەت: شەوەکانى ڕەمەزان لەماڵەکەى خۆی نوێژ بکات، یان لە مزگەوت، بەتایبەت ئەگەر لەمزگەوتدا ئامۆژگاری ووتار هەبێت بێت؟ وڕێنموێنیت چیە بۆ ئەو ئافرەتانەى کە لە مزگەوتدا نوێژ دەکەن؟
باشتر وایە لەماڵەوە نوێژ بکات، چونکە گشتیە کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «وماڵەکانیان خێرترە بۆیان»، واتا: خێرترە بۆ نوێژکردن تێیدا، لەبەرئەوەى دەرچوونی ئافرەت لەماڵ زۆرجار دوور نیە لە فیتنە، ئەگەر ئافرەت لەماڵەوە بێت ئەمە خێرترە لەوەى دەربچێت بۆ مزگەوت، وئامۆژگاری ووتار دەتوانێت ببيستێت لەڕێگای تۆمارە دەنگیەکانەوە.
وڕێنمونیم بۆ ئەو ئافرەتانەی لەمزگەوتدا نوێژ دەکەن، ئەوەیە : لەماڵ دەربچن بەبێ خۆڕازاندنەوە، وبۆن لەخۆیان نەدەن.
ئایا حوکمی تامکردنی چێشت لەلایەن ئافرەتەوە چیە لەڕۆژی ڕەمەزاندا ، لەکاتێکدا بەڕۆژووە؟
حوکمەکەى: هیچی تێدا نیە؛ چونکە پێویستە، بەڵام ئەوەى تامی کردووە فڕێی دەداتە دەرەوە وقوتی نادات.
ئافرەتێک لە ڕووداوێکدا ؛ بریندار بوو لەسەرەتاى سکپڕیدا ومنداڵەکەى لەبارچوو بەهۆی خوێنبەربوونێکی زۆرەوە، ئایا دەبێت ڕۆژوو نەگرێت، یان بەردەوام بێت لەسەر رۆژووگرتن؟ وئەگەر رۆژووی نەگرت ئایا گوناهبارە؟
دەڵێین: ئافرەتی سکپڕ تووشی سوڕی مانگانە نابێـت، هەروەکو ئیمام ئەحمەد دەڵێت: ئافرەتان دەزانن سکپڕن بەهۆی پچڕانی سوڕی مانگانەوە، وسوڕی مانگانە -هەروەکو زانایان وتوویانە- خواى گەورە دروستی کردووە بەهۆی حیکمەتێکەوە ئەویش بۆ خۆراکپێدانە بەمنداڵەکە لە سکی دایکیدا، ئەگەر ئافرەتەکە سکپڕ بێت ؛ ئەوا سوڕی مانگانەى دەوەستێت.
بەڵام هەندێک لە ئافرەتان لەوەیە سوڕی مانگانەیان بەردەوام بێت لەسەر عادەتی خۆیان هەروەکو پێش سکپڕبوون، ئەمە حوکمی لەسەر دەدرێت بەوەى سوڕی مانگانەکەى ڕاستە؛ چونکە بەردەوامە، وبە سکپڕی کاریگەر نەبووە، بۆیە ئەم سوڕی مانگانەیە دەبێتە هۆی ڕێگر لە هەموو شتێک کە تووشی ئافرەتی حەیزدار دەبێت کە سکپڕ نیە، وهەموو حوکمەکان دەیگرێتەوە، لە واجب وئەرک لەسەر لاچوون.
وسەرەنجام: ئەو خوێنەى لەئافرەتی سکپڕ دەردەچێت دوو جۆرە:
- جۆرێک حوکمی لەسەر دەدرێت بەوەى خوێنی سوڕی مانگانەیە، وئەمیش ئەوەیە کە بەردەوامە هەروەکو پێش سکپڕبوون، ماناى ئەوەیە: سکپڕی کاریگەری لەسەر نەبووە، بۆیە سوڕی مانگانەیە.
وجۆری دووەم: خوێنێکە لەناکاو تووشی بووە، بەهۆی یان ڕووداوێک یان هەڵگرتنی شتێک یان بەربوونەوە لەشوێنێک وهتد، ئەمە خوێنی سوڕی مانگانە نیە، بەڵکو خوێنی دەمارە، بۆیە ئەمە نابێتە هۆی ڕێگر لە نوێژکردن ولە ڕۆژووگرتن، بەڵکو حوکمی وەکو حوکمی ئافرەتە پاکەکانە لەسوڕی مانگانە.
بەڵام ئەگەر بەهۆی ڕووداوەکە کۆرپەلەکەى لەبار بچێت کە لەنێو سکیەتی ئەوا بەپێی قسەی زانایانە: ئەگەر کۆرپەلەکە دەرچوو ودیار بوو دروستکراوە وشێوەى مرۆڤە ئەوا ئەو خوێنەى دەرچووە ؛ خوێنی زەیستانیە، بەهۆی ئەمەوە واز لەنوێژکردن وڕۆژووگرتن دەهێنێت، ومێردەکەى لەگەڵی جووت نابێت هەتاوەکو پاک دەبێـتەوە.
وئەگەر کۆرپەلەکە دەرچوو ودروست نەکرابوو وشێوەى مرۆڤ نەبوو ئەوا ئەمە بە خوێنی زەیستانى دانانرێت، بەڵکو خوێنی خراپە -خوێنی ئیستیحازەیە-، وئەمە نابێتە هۆی ڕێگر لە نوێژکردن ولە ڕۆژووگرتن، ونە لە هیچ شتێکی تر.
زانایان دەڵێن: کەمترین ماوە کۆرپەلە شێوەى مرۆڤی پێوە دیار دەبێت؛ هەشتا ویەک ڕۆژە، چونکە خوڵقاندنی کۆرپەلە لە سکی دایکیدا بەم شێوەیە هەروەکو ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی گێڕانەیەوە و ئەو ڕاستگۆ و متمانەپێکراوە؛ فەرمووی:« دروستبوونی هەریەکێک لە ئێوە بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە سکی دایکیدا وەک دڵۆپێکی تۆو -سپێرم- کۆدەکرێنەوە، پاشان دەبێتە پارچە خوێنێکی مەییو بۆ ماوەیەکی هاوشێوە، پاشان دەبێتە پارچەیەک (لە گۆشت) بۆ ماوەیەکی هاوشێوە، پاشان فریشتەیەک ڕەوانەدەکرێتەلای کە ڕۆحی بەبەردا بکات و فەرمانی پێکراوە چوار شت بنووسێت: ڕزق و تەمەن و کردار و بەدبەختی یان بەختەوەر ...»، وناکرێت کۆرپەلە دروست بکرێت پێش ئەم ماوەیە، وزۆرجار شێوەى مرۆڤی تێدا دەرناکەوێت پێش نەوەد ڕۆژ، هەروەکو هەندێک لە زانایان وتوویانە.
من ئافرەتێکم ساڵێک پێش ئێستا منداڵەکەم لەبارچوو لە مانگی سێیەم، ونوێژم نەکرد هەتاوەکو پاکبوومەوە، وپێم ووترا: دەبوایە نوێژت بکردایە، ئایا چیبکەم، لەکاتێکدا نازانم چەند ڕۆژ نوێژم نەکردووە؟
زانراوە لای زانایان: ئەگەر ئافرەت منداڵێکی لەبارچوو لە مانگی سێیەم ئەوا نوێژ ناکات؛ چونکە ئەگەر ئافرەت منداڵێکی لەبارچوو ودیاربوو کە ڕووکاری مرۆڤە ئەوا ئەو خوێنەى لێوەى دەردەچێت خوێنی زەیستانیە بۆیە نوێژ ناکات.
زانایان دەڵێت: ئەگەنجێت ڕووکاری منداڵە دروستکراوەکە دیار بێت ئەگەر هەشتا ویەک ڕۆژ تەواو بکات، وئەمە کەمترە لە سێ مانگ، ئەگەر دڵنیا بوو لەوەى پێش ئەم ماوەیە لەباری چووە ئەوا ئەوەى تووشی بووە خوێنی خراپە -ئیستیحازەیە-، و بەهۆیەوە واز لەنوێژکردن ناهێنێت.
وئەم پرسیارکارە پێویستە خۆی بزانێت، ئەگەر منداڵەکە پێش هەشتا ڕۆژ بێت ئەوا دەبێت نوێژەکانى قەزا بکاتەوە، وئەگەر نەزانێت بۆ ماوەى چەندێک نوێژی نەکردووە؟ ئەوا بە مەزندەکردن نوێژەکان قەزا دەکاتەوە بەپێی زۆرینەى گومانى کە ئەوەندە ڕۆژ نوێژی نەکردووە.
پرسیارکارێک دەڵێت: لەو کاتەوەى ڕۆژوو لەسەری واجبە ؛ رۆژوو دەگرێت، بەڵام ئەو ڕۆژانە ناگرێتەوە کە بەهۆی سوڕی مانگانە نەیتوانیوە بەڕۆژوو بێت تێیاندا، وئێستاش نازانێت چەند ڕۆژ بەڕۆژوو نەبووە، وداواى ڕێنموێنی دەکات ؛ ئێستا چی واجبە ئەنجامیبدات؟
بەداخەوە جێگای نیگەرانیە کە هاوشێوەى ئەم حاڵەتە ڕوودەدات لەنێو ئافرەتانی ئیمانداران، ئەم وازلێهێنانە -مەبەستم: وازهێنان لەقەزاکردنەوەى ئەوەى واجبە لەسەریان لەڕۆژووگرتن- یان بەهۆی نەزانینەوەیە، یان بەهۆی کەمتەرخەمیە، هەردوویان کارەساتن؛ چونکە نەزانین چارەسەرەکەى زانست وپرسیارکردنە، بەڵام کەمتەرخەمی چارەسەرەکەى تەقوا وترسانە لە خواى گەورە، وهەستکردنە بەچاودێری ئەو زاتە، وترسانە لە سزاکانى، ودەستبەجێ کردەوە کردنە بەو شێوەیەى ئەو پێی ڕازیە.
بۆیە دەبێت ئەم ئافرەتە تەوبە بکات لەوەی کردوویەتی، وداواى لێخۆشبوون بکات لە خواى گەورە، و بەمەزندە بزانێت چەند رۆژ بەڕۆژوو نەبووە هێندەى دەتوانێت قەزایان بکاتەوە، وگەردنی خۆی ڕزگار بکات، وداواکارین خواى گەورە تەوبەکەى قبوڵ بکات.
ئەگەر ئافرەت تووشی سوڕی مانگانە بێت لەپاش هاتنی کاتی نوێژ، ئەمە حوکمی چیە؟ وئایا واجبە کە ئەو نوێژە قەزا بکاتەوە ئەگەر پاکبوویەوە؟ وهەروەها ئەگەر پاکبوویەوە پێش دەرچوونی کاتی نوێژ، ئەمە حوکمی چیە؟
یەکەم: ئافرەت ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بوو لەپاش هاتنی کاتی نوێژ -واتا: پاش هاتنی کاتێک لەکاتی نوێژە فەرزەکان- ئەوا واجبە لەسەری ئەگەر پاکبوویەوە ؛ ئەو نوێژە بە قەزا بکاتەوە کە لەکاتیدا تووشی سوڕی مانگانە بووە، ئەگەر نوێژەکەى نەکردبوو پێش ئەوەى تووشی سوڕی مانگانە بێت، ئەمەش لە بەر ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بگات -بەئەنجامدانى- ڕکاتێک لە نوێژ ئەوا گەیشتووە -بەئەنجامدانى- نوێژەکە -لەکاتی خۆیدا-». ئەگەر ئافرەت گەیشت بەکاتی نوێژ هێندەى ماوەى ڕکاتێک، پاشان تووشی سوڕی مانگانە بوو پێش ئەوەى نوێژەکە بکات، ئەگەر پاکبوویەوە ئەوا دەبێت ئەو نوێژە قەزا بکاتەوە.
دووەم: ئەگەر پاکبوویەوە لە سوڕی مانگانە پێش دەرچوونی کاتی نوێژ ئەوا واجبە لەسەری نوێژەکە قەزا بکات، ئەگەر پاکبوویەوە پێش ئەوەى خۆر دەربکەوێت هێندەى ماوەى ڕکاتێک ئەوا واجبە لەسەری نوێژی بەیانی بکات، وئەگەر پاک بێتەوە پێش خۆر ئاوابوون هێندەى ماوەى ڕکاتێک ئەوا واجبە نوێژی عەسر بکات، وئەگەر پاک بێتەوە پێش نیوەى شەو هێندەى ماوەى ڕکاتێک ئەوا واجبە نوێژی عیشا بکات، وئەگەر پاک بێتەوە پاش نیوەى شەو ئەوا واجب نیە نوێژی عیشا بکات، ودەبێت نوێژی بەیانی بکات ئەگەر کاتەکەى هات، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿فَإِذَا اطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا﴾ [النساء:103] واتە: ﴿کاتێکیش ئارامی باڵی کێشا بهسهرتانداو نیشتهجێ بوون، ئهوه نوێژ بهچاکی و تهواوی ئهنجام بدهن، چونکه بهڕاستی نوێژ لهسهر ئیمانداران فهرزه لهکاتی دیاریکراودا دهبێ ئهنجام بدرێت﴾، واتا: فەرزێکی کات دیاریکراوە، نابێت مرۆڤ لەپاش تەواوبوونی کاتەکەى ؛ نوێژەکە بکات، ونابێت پێش هاتنی کاتەکەى ؛ نوێژەکە بکات.
تووشی سوڕی مانگانە بووم لەکاتی نوێژدا، چی بکەم؟ ئایا ئەو نوێژانە قەزا بکەمەوە کە لەکاتی سوڕی مانگانە نەمکردووە؟
ئەگەر ئافرەت تووشی سوڕی مانگانە بوو لەپاش هاتنی کاتی نوێژ -وەکو ئەوەى تووشی سوڕی مانگانە بێت لەپاش کاتی زەوال بە نیو سەعات- ئەوا ئەگەر پاکبوویەوە لە سوڕی مانگانە تەنها ئەم نوێژە قەزا دەکاتەوە کە کاتەکەى هاتووە لەکاتێکدا پاک بوویەوە؛ چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿فَإِذَا اطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا﴾ [النساء:103] واتە: ﴿کاتێکیش ئارامی باڵی کێشا بهسهرتانداو نیشتهجێ بوون، ئهوه نوێژ بهچاکی و تهواوی ئهنجام بدهن، چونکه بهڕاستی نوێژ لهسهر ئیمانداران فهرزه لهکاتی دیاریکراودا دهبێ ئهنجام بدرێت﴾،
وئەو نوێژانە ناکاتەوە کە لەکاتیاندا تووشی سوڕی مانگانە بووە، چونکە لە فەرموودەیەکی درێژدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بێت نوێژ ناکات، وڕۆژوو ناگرێت؟»، وزانایان یەکدەنگن لەسەر ئەوەى ئەو نوێژانە قەزا ناکاتەوە کە لەکاتیاندا تووشی سوڕی مانگانە هاتووە.
بەڵام ئەگەر پاکبوویەوە، وهێندەی ڕکاتێک کاتی نوێژەکە مابوو، ئەوا نوێژەکەى دەکات لەو کاتەوەى پاکبووەتەوە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بگات -بەئەنجامدانى- ڕکاتێک لە نوێژی عەسر پێش ئەوەى خۆر ئاوا بێت، ئەوا گەیشتووە -بەئەنجامدانى- نوێژی عەسر -لەکاتی خۆیدا-». ئەگەر پاک بێتەوە لەکاتی عەسر، یان پێش دەرکەوتنی خۆر، وهێندەى ماوەی ڕکاتێک مابوو بۆ ئاوا بوونی خۆر یان دەرکەوتنی، ئەوا نوێژی عەسر دەکات لەمەسەلەى یەکەم، ونوێژی بەیانی دەکات لە مەسەلەی دووەم.
دایکم تەمەنی شەست وپێنج ساڵە، ونۆزدە ساڵە منداڵی نەبووە، وئێستا بۆ ماوەی سێ ساڵە ؛ خوێنبەربوونی هەیە، ئەمیش وادیارە نەخۆشیە لەو ماوەیەدا تووشی بووە، وڕەمەزان وا خەریکە دێت، چۆن ئامۆژگاری دەکەن؟ وچی بکات لەم حاڵەتەدا؟
هاوشێوەى ئەم ئافرەتانە کە تووشی خوێنبەربوون -نەزیف- دەبن: حوکمی ئەوەیە واز لە نوێژ وڕۆژووگرتن بهێنێت هێندەى ماوەی سوڕی مانگانەی پێشووی؛ پێش ئەوەى تووشی ئەمە بێت، بۆ نمونە ئەگەر پێشتر ماوەی سوڕی مانگانەکەى لە سەرەتای هەموو مانگێک ؛ شەش ڕۆژ بێت، ئەوا ئێستاش لەسەرەتاى هەموو مانگێک شەش ڕۆژ نوێژ ناکات وڕۆژوو ناگرێت، ئەگەر ئەم ماوەیە تەواو بوو ؛ خۆی دەشوات ونوێژ دەکات وڕۆژوو دەگرێت.
وچۆنیەتی نوێژ لەم حاڵەتە وهاوشێوەکانى: بەتەواوی دامێنی -عەورەتی- دەشوات، پارچە قوماشێکی (یان هەرشتێک تر)ی پێوە توند دەکات ؛ بۆ ڕێگرتن لە خوێن دەرچوون، ودەستنوێژ دەگرێت، وئەمە ئەنجامدەدات لەپاش هاتنی کاتی نوێژی فەرز، وهەروەها هەمان شت دەکات ئەگەر بیەوێت نوێژی سونەت بکات لەکاتەکانى تر.
ولەم حاڵەتەدا -بەهۆی ناڕەحەتیەوە- دەتوانێت نوێژی نیوەڕۆ وعەسر کۆ بکاتەوە -جەمعیان بکات-، و بەهەمان شێوە نوێژی مەغریب وعیشا، بۆئەوەى یەک جار ئەم کارە بکات بۆ نوێژی نیوەڕۆ وعەسر، وجارێک بۆ نوێژەکانى مەغریب وعیشا، وجارێکی تر بۆ نوێژی بەیانی، لەجیاتی پێنج جار ؛ سێ جار ئەم کارە دەکات.
وجارێکی تر دووبارەی دەکەمەوە، ودەڵێم: کاتێک دەیەوێت دەستنوێژ بگرێت سەرەتا دەبێت دامێنی پاک بکاتەوە، وشتێک وەکو پارچە پەڕۆیەکی پێوە توند دەکات بۆئەوەى خوێن دەرنەچێت یان دەرچوونی زۆر کەم بێت، پاشان دەستنوێژ دەگرێت، وچوار ڕکات نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکات نوێژی عەسر دەکات، وپاشان نوێژی مەغریب سێ ڕکات ؛ ونوێژی عیشا چوار ڕکات دەکات، وهەروەها نوێژی بەیانی دوو ڕکات دەکات، واتا: نوێژەکان کورت -قەسر- ناکات، هەروەکو خەڵکی پێیان وایە کە قەسریان دەکات بەڵکو تەنها کۆیان دەکاتەوە، وڕێگەپێدراوە نوێژەکانى نیوەڕۆ وعەسر کۆ بکاتەوە، ونوێژەکانى مەغریب وعیشا کۆ بکاتەوە، دەتوانێت نوێژی نیوەڕۆ وعەسر بەپێشخستن لەکاتی نوێژی نیوەڕۆ بیانکات یان بە پاشخستن لەکاتی نوێژی عەسر بیانکات، وهەروەها دەتوانێت نوێژی مەغریب وعیشا بەپێشخستن لەکاتی نوێژی مەغریب بیانکات یان بە پاشخستن لەکاتی نوێژی عیشا بیانکات، وئەگەر بیەوێت نوێژی سونەت بکات بە دەسنوێژی نوێژی فەرزەوە ؛ ئەمە ئاساییە وهیچی تێدا نیە.
ئایا حوکمی بوونی ئافرەت چیە لە مزگەوتی حەرام لەکاتێکدا تووشی سوڕی مانگانە هاتووە؛ بۆ گوێگرتنی فەرموودە و وتار؟
نابێـت ئافرەتی حەیزدار لە مزگەوتی حەرام یان لە هەر مزگەوتێکی تر ؛ بمێنێتەوە، بەڵام ڕێگەپێدراوە پێییدا تێپەڕ ببێت، وئەوەى پێویستیەتی بیبات یان هاوشێوەى ئەم حاڵەتە ؛ هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە عائیشەی فەرموو کاتێک فەرمانى پێیکرد کە ڕاخەرێک [1] بهێنێت، ووتی: «لە مزگەوتدایە، ومن تووشی سوڕی مانگانە بووم»، فەرمووی: «خۆ سوڕی مانگانەکەت لەناو دەستتدا نیە» (واتا: دەستت پاکە وسوڕی مانگانەکە لەناو دەستتدا نیە بۆیە ئاساییە کە ئەو ڕاخەرەم بدەیتێ). ئەگەر ئافرەتی حەیزدار بەنێو مزگەوتدا تێپەڕ ببێت، ودڵنیا بێت لەوەى خوێن ناکەوێتە سەر زەوی، ئەمە ڕێگەپێدراوە،
بەڵام ئەگەر بیەوێت بچێتە نێو مزگەوت وتێیدا دابنیشێت ئەوا ئەمە ڕێگەپێدراو نیە.
وبەڵگە لەسەر ئەمە بریتیە لەوەى: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بە ئافرەتان کرد لە نوێژی جەژندا دەربچن بۆ شوێنی ئەنجامدانى نوێژی جەژن -موسەڵا- ( کچە گەنجەکان وئەو کچانەی لە ماڵەوەن، وئەوانەى تووشی سوڕی مانگانە بوون) ؛ فەرمانیکرد بە ئافرەتە حەیزدارەکان کە دوور بکەونەوە لە موسەڵا، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئافرەتی حەیزدار نابێت لە مزگەوت بمێنێتەوە بۆ گوێگرتن لە وتار، یا بۆ گوێگرتن لە وانە وفەرموودە.
*
لە حوکمەکانى پاکێتی لە نوێژدا
ئایا ئەو تەڕییەی لە ئافرەتەوە دادەبەزێت -ئەگەر سپی یان زەرد بێت- پاکە یان پیسە؟ وئایا واجبە بەهۆیەوە دەستنوێژ بگرێت، ئەگەر بزانرێت بەردەوام دادەبەزێت؟ وئایا حوکمی چیە ئەگەر بە پچڕاوی بێت، بەتایبەت زۆرینەى ئەو ئافرەتانەى زانستیان هەیە ئەمە بە شێ وتەڕبوونێکی ئاسایی دادەنێن، وداواکراو نیە بەهۆیە دەستنوێژ بگرێت؟
بۆم دەرکەوتووە لەپاش گەڕان: ئەو تەڕییەی لە ئافرەتەوە دەردەچێـت ئەگەر لە میزڵدانەوە دەرنەچێت بەڵکو لە منداڵدانەوە دەربچێت؛ پاکە، بەڵام دەبێتە هۆی شکاندنی دەستنوێژ ئەگەرچیش پاکە، چونکە بۆ شکاندنی دەستنوێژ مەرج نیە شتەکە پیس بێت، با لە پاشەوە دەردەچێت وماددە نیە لەگەڵ ئەمەیش دەستنوێژ دەشکێنێت.
بۆیە ئەگەر ئەمە لە ئافرەتەوە دەرچوو ودەستنوێژی هەبوو ؛ ئەوا دەستنوێژەکەى دەشکێت ودەبێت نوێی بکاتەوە.
ئەگەر بەردەوام بێت ؛ نابێتە هۆی دەستنوێژ شکاندن، بەڵام دەستنوێژ دەگرێت ئەگەر کاتی نوێژ هات، ولەم کاتەدا کە دەستنوێژی گرت نوێژە فەرز وسونەتەکان دەکات وقورئان دەخوێنێت وئەوەی بیەوێت دەیکات لەشتە ڕێگەپێدراوەکان، زانایان هاوشێوەى ئەم وتەیە دەڵێن سەبارەت بە کەسێک میزە چرکێکی هەبێت، لەلایەنی پاکێتیەوە ؛ پاکە، ولە لایەنی شکاندنی دەستنوێژەوە ؛ دەبێتە هۆی دەستنوێژ شکاندن، مەگەر بەردەوام بێت، ئەگەر بەردەوام بێت نابێتە هۆی دەستنوێژ شکاندن، بەڵام دەبێت ئافرەت لەپاش هاتنى کاتی نوێژ دەستنوێژ بگرێت وشتێک ببەستێـت بەدامێنیەوە بۆ ڕێگرتن لە دەرچوونی.
بەڵام ئەگەر بە پچڕپچڕی دەربچێت، وخووی وا بوو بەم شێوەیە بێت لەکاتی نوێژدا، ئەوا نوێژەکەى دوادەخات هەتاوەکو دەپچڕێت، ئەگەر نەترسێت لە دەرچوونی کاتی نوێژ، ئەگەر ترسا لەدەرچوونی کاتی نوێژ ؛ ئەوا دەستنوێژ دەگرێت، وشتێک دەبەستێت بەدامێنیەوە بۆ ڕێگرتن لە دەرچوونی ونوێژەکەى دەکات.
وجیاوازى نیە لەنێوان زۆر وکەمی ؛ چونکە هەموو لە یەک شوێنەوە دەردەچێت، بۆیە کەمی وزۆری دەبێـتە هۆی شکاندنی دەستنوێژ، بەپێچەوانەى ئەوەى لەشوێنەکانى ترەوە دەردەچێـت لە خوێن وڕشانەوە، ئەمان نابنە هۆی شکاندنی دەستنوێژ ؛ زۆر وکەمیان.
وباوەڕی هەندێک لە ئافرەتان سەبارەت بەوەى ئەمە نابێتە هۆی شکاندنی دەستنوێژ ؛ هیچ بنچینەیەکی نیە، مەگەر وتەیەک کە هی ئیبن حەزمە ، دەڵێت: ئەمە دەستنوێژ ناشکێنێت، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی لەسەر ئەمە باس نەکردووە، ئەگەر بەڵگەى هەبووایە لە قورئان وسونەت یان وتەى هاوەڵان ئەوا قسە قسەی ئەو دەبوو
و لەسەر ئافرەتە لە خوا بترسێت، وسوور بێت لەسەر پاکێتی لاشەی؛ چونکە نوێژ کردن بە ناپاکێتی قبوڵ ناکرێت ئەگەرچیش سەد جار نوێژ بکات، بەڵکو هەندێک لەزانایان وتوویانە: ئەوەى بە ناپاکێتی -بێ ئەوەى دەستنوێژی هەبێت- نوێژ بکات ؛ کافرە، چونکە ئەمە گاڵتەکردنە بە ئایەتەکانى الله -سبحانه وتعالى-.
ئەگەر ئافرەتێک ئەم تەڕییەی بەبەردەوام لێوە بێتە خوار ؛ دەستنوێژ بگرێت بۆ نوێژی فەرز، ئایا دەتوانێت هەرچەندێک بیەوێت نوێژ بکات یان قورئان بخوێنیت بەو دەستنوێژەوە کە نوێژی فەرزی پێوە کردووە هەتاوەکو فەرزی پاشتر؟
ئەگەر ئافرەت دەستنوێژی گرت بۆ نوێژی فەرز لەسەرەتای کاتەکەیدا ئەوا دەتوانێت هەرچەندێک بیەوێت نوێژی فەرز وسونەت بکات وقورئان بخوێنێت هەتاوەکو کاتی نوێژی فەرزی پاشتر دێت.
ئایا دروستە ئەوئافرەتە نوێژی چێشتەنگاو بکات ؛ بەدەستنوێژی نوێژی بەیانیەوە؟
نەخێر، دروست نیە، چونکە نوێژی چێشتەنگاو دیاریکراوە بەکاتێک، بۆیە دەبێت لەکاتی هاتنی ماوەکەى ؛ دەستنوێژ بگرێت، چونکە ئەم ئافرەتە وەکو ئافرەتی ئیستیحازەدار وایە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە ئافرەتی ئیستیحازەدار کە دەستنوێژ بگرێت بۆ هەموو نوێژێک.
کاتی نیوەڕۆ: لە زەوالەوە -کاتی لادانى خۆر لەنیوەى ئاسمان- هەتاوەکو کاتی هاتنی عەسر.
وکاتی عەسر: لە کاتی نەمانى نیوەڕۆ هەتاوەکو زەردبوونی خۆر، وکاتی پێویستی؛ هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت.
وکاتی مەغریب: لە کاتی ئاوابوونی خۆرەوە هەتاوەکو نەمانی ئاسۆی سوور لەئاسمان.
وکاتی عیشا: لە کاتی نەمانى ئاسۆی سوور لەئاسمان هەتاوەکو نیوەى شەو.
ئایا دروستە ئەم ئافرەتە بەدەستنوێژی نوێژی عیشاوە ؛ شەونوێژ بکات ئەگەر نیوەى شەو تەواو بوو؟
نەخێر، ئەگەر نیوەى شەو تەواو بوو ئەوا واجبە دەستنوێژێکی نوێ بگرێتەوە، و ووتراوە: نەخێر واجب نیە دەستنوێژ بگرێتەوە، بەڵام بۆچونی یەکەم پەسەندترە.
ئایا کەی کۆتا کاتە بۆ ئەنجامدانى نوێژی عیشا ؟ وچۆن بیزانین؟
کۆتا کات بۆ ئەنجامدانى نوێژی عیشا ؛ نیوەی شەوە، دەتوانین بیزانین بەدابەشکدرنی کاتی خۆر ئاوا بوون ودەرکەوتنی بەرە بەیان بۆ دوو بەش، نیوەى یەکەم کاتی نوێژی عیشایە، ونیوەى دووەم کاتی نوێژی عیشا نیە، بەڵکو ماوەیەکە لەنێوان نوێژی عیشا وبەیانی،
ئەگەر دەستنوێژ بگرێت ئەو ئافرەتەى کە تەڕی بە پچڕپچڕی لێیەوە دێتە خوار، وپاش تەواوبوونی دەستنوێژەکەى وپێش نوێژکردن ؛ جارێکی تر دابەزێت، ئایا چی لەسەرە؟
ئەگەر بە پچڕپچڕی بێتە خوارەوە با چاوەڕێ بکات هەتاوەکو ئەو کاتەى تەواو دەبێت وکۆتایی پێدێت، بەڵام ئەگەر حاڵەتێکی دیاریکراوی نەبێت، وماوەیەک دابەزێ وماوەیەکی تر دانەبەزێ، ئەوا لەم حاڵەتەدا دەستنوێژ دەگرێت پاش هاتنی کاتی نوێژ، ونوێژ دەکات وهیچ شتێکی لەسەر نیە.
ئایا چی بکات کاتێک ئەو تەڕییە بەر لاشەی یان جلەکەى دەکەوێت؟
ئەگەر پاک بێت هیچ شتێکی لەسەر نیە، بەڵام ئەگەر پیس بێت -ئەمیش ئەوەیە کە لە ميزڵدانەوە دەردەچێت- ئەوا لەم حاڵەتە دەبێت بیشوات وخۆی پاک بکاتەوە.
سەبارەت بە دەستنوێژ لەو تەڕییە، ئایا تەنها ئەندامەکانی دەستنوێژ بشوات؟
بەڵێ، تەنها ئەمە بەسە ئەگەر پاک بێت، وئەمیش ئەگەر ئەوە بێت کە لە منداڵدانەوە -ڕەحمەوە- دەردەچێت، نەک ئەوەى لە میزڵدانەوە دەردەچێت.
ئایا هۆکاری چیە هیچ فەرموودەیەک نەگێڕدراوەتەوە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە بەڵگە بێت لەسەر دەستنوێژ شکاندن بە ئەم تەڕییە، ئەگەرچیش هاوەڵان لەئافرەتان بەپەرۆش بوون لەسەر داواکردنی فەتوا سەبارەت بە مەسەلەکانی ئاینەکەیان؟
چونکە ئەم تەڕییە لەهەموو ئافرەتێکەوە دەرناچێت، لەوەیە زۆر دەگمەن بوبێت لەو کاتەدا بەراورد لەگەڵ ئێستادا
هەر ئافرەتێک دەستنوێژ نەگرێت؛ بەهۆی نەزانینی سەبارەت بە ئەم حوکمە، ئایا چی بکات؟
دەبێت تەوبە بکات وداواي لێخۆشبوون بکات لە خواى گەورە -عز وجل-، وپرسیار لە زانایان بکات سەبارەت بەم بابەتە.
هەندێک دەگێڕنەوە کە تۆ دەڵێیت دەستنوێژ ناگرێت لەپاش دەرچوونی ئەو تەڕییە؟
ئەوەى ئەم قسەیە دەداتە پاڵ من ؛ ڕاستگۆ نیە، ودیارە لێم تێگەیشتووە کاتێک وتوومە : پاکە، لەوەیە وا تێگەیشتبێت لەبەرئەوەى پاکە بۆیە دەستنوێژ بەهۆیەوە ناشکێت.
ئایا حوکمی ئەو لێڵاوە چیە کە لە ئافرەتەوە دەردەچێت لەپێش سوڕی مانگانە بەڕۆژێک یان دووان یان کەمتر، ولەوەیە ئەوەى دەردەچێت لەشێوەى تیرێکی ڕەش یان قاوەیی بێت یان هاوشێوەى ئەمانە؟ وحوکمی چیە ئەگەر پاش سوڕی مانگانە دەربچێت؟
ئەگەر لەپێش سوڕی مانگانە بێت ئەوا بەشێکە لە سوڕی مانگانە، وئەمیش دەزانرێت بەهۆی ئازار وئازاری سک کە تووشی ئافرەت دەبێت لە کاتى هاتنی سوڕی مانگانەی.
سەبارەت بە لێڵاو لەپاش سوڕی مانگانە ؛ چاوەڕوان دەبێت هەتاوەکو نامێنێت، ئەو لێڵاوەى لەگەڵ سوڕی مانگانەیە هەر بە سوڕی مانگانە دادەنرێت؛ چونکە عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەلێت: پەلە مەکەن هەتاوەکو پارچە سپیەکە دەبینن، وخودا زاناترە.
*
حوکمەکانى سوڕی مانگانە لە حەج وعومرەدا
ئافرەتی حەیزدار چۆن دوو ڕکاتی ئیحرام بکات ؟ وئایا ڕێگەپێدراوە ئافرەتی حەیزدار ئایەتەکانى قورئان بخوێنێت بەنهێنی یان نا ؟
یەکەم: پێویستە بزانین کە ئیحرام نوێژکردنی نیە؛ چونکە نەهاتووە لەپێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە ڕێگەی دابێت بە ئومەتەکەى نوێژی ئیحرام بکەن نە بە قسە ونە بە کردەوە، ونە بە ڕازی بوونی لەسەر کردەوەى یەکێک کە کردبێتی.
دووەم: ئەم ئافرەتە حەیزدارە کە تووشی سوڕی مانگانە بووە پێش ئەوەى ئیحرام ببەستێت، دەتوانێت ئیحرام ببەستێت لەکاتێکدا حەیزدارە؛
سەبارەت بەوەى دەڵێت: (ئایا دەتوانێت قورئان بخوێنێت): بەڵێ، ئافرەتی حەیزدار مافى ئەوەی هەیە قورئان بخوێنێت لەکاتی پێویستی یان بەرژەوەندی، بەڵام ئەگەر پێویست نەبێت وبەرژەوەندیەک نەبێت، بەڵکو تەنها بۆ نزیکبوونەوە بێت لەخواى گەورە وبەدەستهێنانى پاداشت بێت، ئەوا باشتر وایە نەیخوێنێت.
ئافرەتێک سەفەری کرد بۆ حەج کردن، وتووشی سوڕی مانگانە بوو لەپاش پێنج ڕۆژ لە ڕۆژی سەفەرکردنی، وپاش گەیشتنی بە میقات ؛ خۆی شۆرد ونیەتی ئیحرامی هێنا، هێشتا لە سوڕی مانگانە پاک نەبووەتەوە، وکاتێک گەیشت بە مەککە لە دەرەوەى حەرەمی پیرۆز مایەوە، وهیچ شتێکی نەکرد لە دروشمەکانى حەج یان عومرە، ودوو ڕۆژ لە مینا مایەوە، پاشان پاکبوویەوە، وخۆی شۆرد، وهەموو دروشمەکانى عومرەی بە پاکیەوە جێبەجێ کرد، پاشان خوێنەکە هاتەوە لەکاتێک تەوافى ئیفازەى -طواف الإفاضة-ی دەکرد بۆ حەجکردن، بەڵام شەرمی کرد، وبەردەوام بوو لەسەر دروشمەکانی حەجکردن، وئەمەى باس نەکرد بۆ وەلى ئەمرەکەى هەتا گەیشتن بە شارەکەى خۆی، ئەمە مەسەلەیە حوکمی چیە؟
حوکم لەسەر ئەم مەسەلەیە: ئەگەر ئەو خوێنەى تووشی بوو لە تەوافى ئیفازە ؛ ئەگەر خوێنی سوڕی مانگانە بێت کە ئافرەتان بەسروشتی خۆی دەیناسێتەوە وئازاری لەگەڵە ؛ ئەوا تەوافى ئیفازەکەى دروست نیە، ودەبێت بگەڕێتەوە بۆ مەککە بۆئەوەى تەوافى ئیفازە بکات، وئیحرام دەبەستێت لە میقاتەوە، وعومرە دەکات بە تەواف کردنێک وسەعی کردنێک -لە نێوان سەفا ومەڕوەدا-، وقژی کورت دەکاتەوە، پاشان تەوافی ئیفازە دەکات.
بەڵام ئەگەر ئەم خوێنە ؛ خوێنی سوڕی مانگانە نەبێت، بەڵکو خوێنێکی سروشتی ناسراو بێت، وبەهۆی قەرەباڵغی ونیگەرانی وهتد تووشی بووە، ئەوا تەوافەکەى دروستە لەلای ئەو زانایانەى دەڵێن دەستنوێژ -پاکێتی- مەرج نیە بۆ دروستێتی تەواف کردن.
ئەگەر خوێنەکە خوێنی حەیز بوو وە نەیتوانى بگەڕێتەوە بۆ شاری مەکە، بەهۆی ئەوەى لە وڵاتێکی دوورە، حەجەکەى دروستە ؛ چونکە ئەو لەمە زیاتر ناتوانێت.
ئافرەتێک ئیحرامی بەست بۆ عومرە کردن، وپاش گەیشتن بە مەککە ؛ تووشی سوڕی مانگانە بوو، وئەو کەسە نزیکەى لەگەڵێتی ناچارە ڕاستەوخۆ سەفەر بکات، وکەسی نزیکی نیە لە مەککە، ئایا حوکمی ئەم مەسەلەیە چیە؟
سەفەری لەگەڵدا دەکات، وبە حاڵەتی ئیحرامەوە دەمێنێتەوە، پاشان دەگەڕێتەوە ئەگەر پاکبوویەوە، لە کاتێکدا نيشتەجێی سعودیە بێت ؛ چونکە گەڕانەوەى ئاسانە، وماندوو نابێت، وپێویستی بە پاسپۆرت وهتد نیە.
بەڵام ئەگەر لە دەرەوەى سعودیە هاتبوو، وگەڕانەوەى ناڕەحەت بوو، ئەوا پارچەیەک بەدامێنی دەبەستێت وتەواف دەکات وسەعی دەکات -لەنێوان سەفا ومەڕوەدا- وقژی کورت دەکاتەوە، وعومرەکەى تەواو دەکات لەو سەفەرەدا، چونکە تەوافەکەى لەو کاتەدا دەبێتە پێویستی، وپێویستی دەبێتە هۆی ڕێگەپێدانی بەوشێوەیە کارەکانی عومڕەی تەواو بکات
ئایا حوکمی ئەو ئافرەتە مسوڵمانە چیە کە تووشی سوڕی مانگانە دەبێت لەڕۆژەکانى حەجکردنی، ئایا حەجکردنەکەى دروستە؟
ئەمە ناکرێت وەڵام بدرێتەوە هەتاوەكو نەزانین کەی تووشی سوڕی مانگانە بووە؟ چونکە هەندێک لە کارەکانی حەج ؛ سوڕی مانگانە نابێتە ڕێگر لە کردنیان، وهەندێکیان دەبێتە ڕێگر، نابێت تەواف بکات مەگەر پاک بێت، ودروشمەکانى تر دەتوانێت بەسوڕی مانگانەوە ئەنجامیان بدات.
فەریزەتی حەجم ئەنجامدا لە ساڵی پێشوو، وهەموو دروشمەکانى حەجم جێبەجێ کرد جگە لە تەوافى ئیفازە -طواف الإفاضة- وتەوافى ماڵئاوایی -طواف الوداع- نەبێت، بەهۆی عوزرێکی شەرعیەوە نەمتوانى بیکەم، وپاشان گەڕامەوە بۆ ماڵەکەم لە شاری مەدینە بەنیەتی ئەوەى ڕۆژێک لە ڕۆژان بگەڕێمەوە بۆ ئەنجامدانى تەوافى ئیفازە وتەوافى ماڵئاوایی -طواف الدواع-، و بەهۆی نەزانینەوە کۆتاییم بە ئیحرامەکەم هێنا وهەموو شتە حەڵاڵەکانم کرد، وهەموو شتێکم کرد کە قەدەغەکراوە بکرێت لەکاتی ئیحرام بەستندا، وپرسیارم کرد سەبارەت بە گەڕانەوەم بۆ تەواف کردن، پێم ووترا: دروست نیە تەواف بکەیت، چونکە تۆ پوچەڵت کردووە تەوە ودەبێت دووبارەی بکەیتەوە -واتا: حەجەکە دووبارە بکەیتەوە جارێکی تر- لەساڵی داهاتوو، لەگەڵ سەربڕینی مانگایەک یان وشترێک، ئایا ئەمە ڕاستە؟ ئایا هیچ چارەسەرێکی تر هەیە؟ ئەگەر هەیە چیە؟ ئایا حەجەکەم پوچەڵ بووەتەوە؟ وئایا دەبێت دووبارەی بکەمەوە؟ وەڵامم بدەنەوە چی لەسەرم واجبە بیکەم، بارک الله فیکم.
ئەمە لەو کارەساتانەیە کە ڕوو دەدات بەهۆی فتوادان بەبێ زانست، لەسەر ئەم حاڵەتو ڕوداوە واجبە لەسەرت بگەڕێیتەوە بۆ مەککە، وتەنها تەوافى ئیفازە بکەیت.
سەبارەت بە تەوافى ماڵئاوایی ؛ ئەمە لەسەرت نیە چونکە تۆ سوڕی مانگانەت هەبووە کاتێک دەرچوویت لە مەککە، وئافرەتی حەیزدار تەوافى ماڵئاوایی لەسەر نیە؛ بەهۆی فەرموودەى ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: «فەرمان بەخەڵکی کرا -واتە: پێغەمبەر (ﷺ) فەرمانیکرد- کە کۆتا کردەوەیان (تەوافی ماڵئاوایی بێت) بەدەوری کەعبە، بەڵام ئاسانکاری کرا بۆ ئافرەتی حەیزدار -واتا: لەسەری نیە-». ولە گێڕانەوەى ئەبی داود: «کە کۆتا کردەوەیان تەواف کردن بێت بەدەوری کەعبە». وچونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک پێی وترا ؛ سەفیە تەوافى ئیفازەی کردووە، فەرمووی: «کەواتە با بەڕێبکەوێت »، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تەوافى ماڵئاوایی لادەچێت لەسەر ئافرەتی حەیزدار.
سەبارەت بە تەوافی ئیفازە ؛ دەبێت جێبەجێی بکات، چونکە بەهۆی نەزانینەوە کۆتاییت بە ئیحرامەکەت هێناوە و گوناهبار نابیت، و ئەو کەسەی بەنەزانینەوە شتێک لە قەدەغەکراوەکانى ئیحرام دەکات هیچ شتێکی لەسەر نیە، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿رَبَّنَا لاَ تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا * پهروهردگارا؛ لێمان مهگره ئهگهر فهرامۆشیمان بهسهردا هات یان گوناهو ههڵهیهکمان له دهست قهوما﴾ [البقرة:286]، خواى گەورە فەرمووی: «قبوڵم کرد»، وهەروەها پەروەردگار دەفەرموێـت: ﴿وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُم بِهِ وَلَكِن مَّا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ * (ئهگهر بەبێ هیچ مەبەستێک) ههڵهیهکتان کرد ئهوه قهیناکات، بهڵام ئهگهر لهدڵتاندا، نیهتێکی ناپاک هەبێت ئهوه لێپرسینهوهی دهبێت﴾ [الأحزاب:5]، هەموو قەدەغەکراوەکان کە خواى گەورە قەدەغەی کردووە لەسەر موحریم ئەگەر بە نەزانین یان بەلەبیرچوون یان بەناچاری بیانکات ئەوا هیچ شتێکی لەسەر نیە، بەڵام ئەگەر هەرکاتێک عوزرەکەى نەمێنێت ئەوا واجبە لەسەری واز بێنێت لەو قەدەغەکراوە.
ئافرەتی زەیستانیدار کە تووشی زەیستانی بووە لە ڕۆژی تەرویە -یوم الترویة-، وپایەکانى حەجی تەواو کردبێت جگە لە تەواف وسەعی نەبێت، بەڵام تێبینی کرد کە سەرەتای نیشانەکانى پاکبوونەوە پاش دە ڕۆژ دەردکەوێت، ئایا خۆی پاک بکاتەوە وخۆی بشوات، وپایەکەى تر جێبەجێ بکات کە بریتیە لە تەوافى حەج (تەوافى ئیفازە)؟
نابێـت خۆی بشوات وتەواف بکات هەتاوەکو دڵنیا دەبێت لەوەى پاکبووەتەوە، ولە پرسیارەکەوە تێدەگەین کە دەڵێت : (سەرەتای نیشانەکان) ؛ ئاماژەیە بۆ ئەوەى بەتەواوى پاک نەبووەتەوە، دەبێت پاکێتی بەکامڵی ببینێ، هەرکاتێک پاکبوویەوە بەتەواوى ئەوا خۆی دەشوات، وتەواف وسەعی دەکات.
وئەگەر سەعی بکات لەپێش تەواف کردن ئەمە هیچ شتێکی تێدا نیە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجدا پرسیاری لێکرا سەبارەت بەو کەسەی سەعی کردووە پێش ئەوەی تەواف بکات، ئەویش فەرمووی: «هیچ شتێکی تێدا نیە» واتا تاوان بار نیە
ئافرەتێک ئیحرامی بەستووە بۆ ئەنجامدانى حەج لە (ئەلسەیلەوە: [یان پێی دەووترێت : قەرن ئەلمەنازل] دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی مەککە) لەکاتێکدا تووشی سوڕی مانگانە هاتبوو، وکاتێک گەیشتە مەککە ڕۆیشت بۆ جەدە (شارێکە لە ڕۆژئاوای سعودیە لەکەناری دەریای سوور)؛ بەهۆی پێویستیەک، ولە جەدە پاکبوویەوە، وخۆی شۆرد، وقژی شانە کرد، پاشان بەردەوام بوو لەسەر ئەنجامدانى حەجەکەى، ئایا حەج کردنەکەى دروستە؟ وئایا هیچ شتێکی لەسەرە؟
حەج کردنەکەى دروستە، وهیچ شتێکی لەسەر نیە.
من دەچم بۆ عومرە، کاتێک دەگەمە میقات تووشی سوڕی مانگانە هاتبووم، ونیەتی ئیحرام کردنم نەهێنا، ولە مەککە بووم هەتاوەکو پاک بوومەوە، لە مەککەوە ئیحرامم بەست، ئایا ئەمە ڕێگەپێدراوە؟ یان چی لەسەرمە؟ وچی لەسەرم واجبە؟
ئەم کارە جائیز نیە، وئەو ئافرەتەی دەیەوێت عومرە بکات ؛ ڕێگەپێدراو نییە میقات تێپەڕێنێت مەگەر بە ئیحرام کردنەوە نەبێت ئەگەرچیش تووشی سوڕی مانگانە هاتبێت، ئیحرام دەبەستێت بەسوڕی مانگانەوە، ونیەتی ئیحرامەکەى دادەمەزرێت، ودروستە، وبەڵگەیش لەسەر ئەمە: ئەسمائی کچی عومەیش خێزانی ئەبی بەکر -ڕەزاى خوایان لێبێت- منداڵی بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە زی ئەلحولەیفە -ذي الحليفة- بوو، ودەیویست حەجی ماڵئاوایی ئەنجام بدات، پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: چی بکات؟ فەرمووی: «خۆت بشۆ، بە جلێک -دامێنت- توند بکە، نیەتی ئیحرام بەستن بهێنە»، وخوێنی سوڕی مانگانە وەکو خوێنی زەیستانى وایە.
بەو ئافرەتە دەڵێین کە بە میقاتدا تێپەڕ بووە، ودەیەوێت عومرە یان حەج بکات : خۆت بشۆ، وپارچە قوماشێک توند بکە لەسەر دامێنت، ونیەتی ئیحرام بەستن بهێنە. وپارچە قوماشێک توند بکات لەسەر دامێنی: مەبەست ئەوەیە لەسەر عەورەتی پارچە قوماشێک ببەستێت، وباش توندی بکات، پاشان نیەتی ئیحرام بهێنێت بۆ کردنی حەج یان عومرە، بەڵام ئەگەر ئیحرامی بەست وگەیشت بە مەککە نابێت بچێت بۆ نزیک کەعبە وتەواف بکات ؛ هەتاوەکو پاک دەبێتەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە عائیشەی فەرموو کاتێک تووشی سوڕی مانگانە بوو لەکاتی عومرەدا، فەرمووی: «ئەوەى حاجی ئەنجامی دەدات تۆیش ئەنجامی بدە، مەگەر ئەوە نەبێت تەواف مەکە بە دەوری کەعبە هەتاوەکو پاک دەبیتەوە» [رواه البخاري ومسلم]، ولە [صحيح البخاري] هەروەها هاتووە، عائیشە باسی ئەوەى کرد کاتێک پاک بوویەوە تەوافى کرد بەدەوری کەعبە، وسەعی کرد لەنێوان سەفا ومەروە، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئافرەت ئەگەر ئیحرامی بەست بۆ کردنی حەج وعومرە لەکاتێکدا تووشی سوڕی مانگانە هاتووە، یان تووشی سوڕی مانگانە هات لەپێش تەواف کردن، ئەوا تەواف وسەعی ناکات هەتاوەکو پاک دەبێتەوە وخۆی دەشوات.
بەڵام ئەگەر تەوافى کرد بەپاکیەوە، پاش ئەوەى تەوافەکەى تەواو کرد ؛ تووشی سوڕی مانگانە بوو، ئەوا بەردەوام دەبێـت، وسەعی دەکات لەنێوان سەفا ومەروە ئەگەرچیش بەسوڕی مانگانەوەبێت، وقژی کورت دەکاتەوە وعومرەکەى تەواو دەکات؛ چونکە سەعی کردن لەنێوان سەفا ومەروە مەرجی پاکێتی لەگەڵدا نیە.
لە یەنبوعەوە -شارێکە لە سعودیە- هاتم بۆ عومرە لەگەڵ خێزانەکەم، بەڵام کاتێک گەیشتم بە جەدە ؛ خێزانەکەم تووشی سوڕی مانگانە بوو، وە من بەتەنها عومرەکەم تەواو کرد بێ ئەوەى خێزانەکەم لەگەڵدا بێت، ئایا حوکم چیە سەبارەت بە خێزانەکەم؟
حوکم سەبارەت بە خێزانەکەت: ئەوەیە بمێنیتەوە هەتاوەکو پاک دەبێتەوە، پاشان عومرەکەى دەکات؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک سەفیە -ڕەزاى خواى لێبێت- تووشی سوڕی مانگانە بوو، فەرمووی: «ئایا ڕێگر دەبێت لەوەى بگەڕێینەوە؟» ووتیان: ئەو تەوافى ئیفازەى کردووە، فەرمووی: «کەواتە با جیا بێتەوە» واتا: ئەو شوێنە جێبهڵێت، کاتێک -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا ڕێگر دەبێت لەوەى بگەڕێینەوە؟»، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى واجبە ئافرەت بمێنێتەوە -ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بوو پێش تەوافى ئیفازە- هەتاوەکو پاک دەبێتەوە، پاشان تەواف دەکات.
وهەروەها تەوافى عومرە وەکو تەوافى ئیفازە وایە؛ چونکە پایەیەکە لە عومرە، بۆیە ئەگەر ئافرەتی عومرەکار تووشی سوڕی مانگانە بوو پێش تەواف کردن ئەوا چاوەڕێی دەکات هەتاوەکو پاک دەبێتەوە، پاشان تەواف دەکات.
ئایا مەسعا -المسعى- (ئەو شوێنەى حاجیەکان تێیدا سەعی دەکەن -دێن ودەڕۆن- لەنێوان سەفا ومەرەوە) بەشێکە لە حەرەمی پیرۆز؟ ئایا ڕێگەپێدراوە ئافرەتی حەیزدار نزیکی بێتەوە؟ ئایا واجبە لەسەر ئەو کەسەی دەچێتە نێو حەرەمی پیرۆزەوە لە مەسعاوە ؛ دوو ڕکاتی -تحیة المسجد- بکات؟
وا دەردەکەوێت مەسعا بەشێک نیە لە مزگەوتەکە، بۆیە دیوارێکی جیاکارەوەیان لەنێوانیان داناوە، بەڵام دیوارێکی بچووکە، وهیچ گومانێک نیە لەوەى ئەمە خێرترە بۆ خەڵکی ؛ چونکە ئەگەر بهێنرایەتە نێو مزگەوتەکەوە وبەشێک بووایە لێی، ئەوا ئافرەت ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بووایە ؛ نەیدەتوانى سەعی بکات.
وئەوەى فەتواى لەسەر دراوە: ئەگەر ئافرەت تووشی سوڕی مانگانە بێت لەپاش تەواف کردن وپێش سەعی کردن ئەوا سەعی دەکات؛ چونکە مەسعا بە مزگەوت دانانرێت.
سەبارەت بە دوو ڕکاتی -تحیة المسجد- دەووترێت: ئەگەر مرۆڤ سەعی کرد لەپاش تەواف کردن، پاشان گەڕایەوە بۆ نێو مزگەوتەکە، ئەوا ئەو دوو ڕکاتە دەکات، وئەگەر ئەنجامیان نەدات ؛ ئەوا هیچ شتێکی لەسەر نیە، وباشتر وایە ئەم هەلە لەدەست نەدات، ودوو ڕکاتەکە ئەنجام بدات؛ چونکە نوێژکردنی لەم شوێنە پیرۆزە فەزڵ وپاداشتێکی تایبەتی هەیە.
حەجم کرد، وتووشی سوڕی مانگانە بووم، شەرمم کرد بە کەس بڵێم، وچوومە نێو حەرەمەوە، ونوێژم کرد، وتەوافم کرد، وسەعیم کرد، ئایا چیم لەسەرە، لەکاتێکدا ئەمە لەپاش تەواوبوونی خوێنی زەیستانى تووشم بوو؟
حەڵاڵ نیە بۆ ئافرەت ئەگەر حەیزدار یان زەیستانيدار بێت ؛ نوێژ بکات، ئەگەر لە مەککە یان لە شارەکەى خۆی بێت یان لە هەرشوێنێکی تر؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەئافرەت فەرموویەتی: «ئایا ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بێت نوێژ ناکات، وڕۆژوو ناگرێت؟»، ومسوڵمانان یەکدەنگن لەسەر ئەوەى حەڵاڵ نیە بۆ ئافرەتی حەیزدار کە ڕۆژوو بگرێت وحەڵاڵ نیە بۆی کە نوێژ بکات.
بۆیە ئەم ئافرەتەى کە ئەمەى کردووە، دەبێت تەوبە بکات وداواى لێخۆشبوون لە الله بکات، وداواى لێخۆشبوون بکات لەوەى ڕوویداوە.
سەبارەت بە تەوافەکەى لەکاتی حەیزداربوونی ؛ دروست نیە، وسەعی کردنەکەى دروستە؛ چونکە ڕای پەسەند ئەوەیە ڕێگەپێدراوە سەعی بخرێتە پێش تەواف کردنەوە لە حەجدا، وبۆیە واجبە لەسەری کە تەوافەکەى دووبارە بکاتەوە؛ چونکە تەواف کردنی ئیفازە پایەیەکە لە پایەکانى حەج کردن، وکۆتا هەڵوەشاندنەوەى ئیحرام بەستن پاش ئەمە جێبەجێ دەبێت.
بۆیە ئەم ئافرەتە نابێت مێردەکەى لەگەڵی جووت بێـت هەتاوەکو تەواف دەکات -ئەمە ئەگەر هاوسەرگیری کردبوو-، و -ئەگەر هاوسەرگیری نەکردبوو- نابێت گرێبەستی هاوسەرگیری لەگەڵدا بکرێت هەتاوەکو تەواف دەکات، وخودا زاناترە.
ئەگەر ئافرەت توشی سوڕی مانگانە بوو لەڕۆژی عەرەفە ئایا چی بکات؟
ئەگەر ئافرەت تووشی سوڕی مانگانە بوو لەڕۆژی عەرەفە ؛ ئەوا بەردەوام دەبێت لە حەجکردن، وئەوەى خەڵکی دەیکات ؛ ئەویش دەیکات، وتەواف ناکات بەدەوری کەعبە هەتاوەکو پاک دەبێـتەوە.
ئەگەر ئافرەت تووشی سوڕی مانگانە بوو لەپاش فڕێدانى بەردەکانى -جەمرەتی عەقەبە:جمرة العقبة-، وپێش تەوافی ئیفازە -طواف الإفاضة-، لەکاتێکدا ئافرەتەکەو مێردەکەی پەیوەست بون بە حەملەیەکەوە، ئایا چی بکات، لەکاتێکدا کە ناتوانێت بگەڕێتەوە پاش سەفەرکردنى؟
ئەگەر نەتوانێت بگەڕێـتەوە ئەوا بە پارچە پەڕۆیەک بەتەواوی خۆی دەبەستێت، پاشان تەواف دەکات ؛ چونکە ناچار وپێویستە، وهیچ شتێکی لەسەر نیە، وهەموو کردەوەکانى تری حەجی تەواو دەکات.
ئەگەر ئافرەتی زەیستانی پاک بوویەوە پێش چل ڕۆژ ئایا حەج کردنەکەى دروستە؟ وئەگەر پاکێتی نەبینی چی بکات، لەکاتێکدا کە نیەتی حەج کردنی هێناوە؟
ئەگەر ئافرەتی زەیستانی پاک بوویەوە پێش چل ڕۆژ ئەوا خۆی دەشوات ونوێژ دەکات، وهەموو شتێک دەکات کە ئافرەتان دەیکەن تەنانەت تەواف کردنیش؛ چونکە نیفاس هیچ سنوورێکی نیە بۆ کەمترین ماوەى.
بەڵام ئەگەر پاک بونەوەی نەبینی ؛ ئەواحەجەکەى دروستە، بەڵام تەواف ناکات بەدەوری کەعبە هەتاوەکو پاک دەبێتەوە؛
*
Related books
All books
نامیلكەیەك سەبارەت بە حوكمی سیحر وفاڵگرتنەوە28 زماننامیلكەیەك سەبارەت بە حوكمی سیحر وفاڵگرتنەوە
شێخ عبدالعزیز ئیبن عبداللە ئیبن باز -ڕەحمەتی خواى لێبێت- بەناوى خواى بەخشندەی میهرەبان حوکمی سیحر و فاڵگرتنەوە وئەو شتانەى پەیوەندیان بەم باتەوە هەیە [1] [1] بەشێک لەم وتارە بڵاوکراوەتەوە لە بەشی سێیەمی کتێبی (مجموع فتاوى ومقالات متنوعة) بە ناونیشانی: (حكم السحر والكهانة وما يتعلق بها)، وهەروەها ئەم وتارە بە کامڵی بڵاوکراوەتەوە لە سەرۆکایەتیەوە بە ناونیشانی: (رسالة في حكم السحر والكهانة)، وبڵاوکراوەتەوە لە گۆڤاری (اليمامة) و (مجلة البحوث الإسلامية). الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده، وبعد:
كێ منی خوڵقاندووە؟ وبۆچی؟75 زمانكێ منی خوڵقاندووە؟ وبۆچی؟
هەموو شتێك بەڵگەیە لەسەر بوونی خوڵقێنەر (پەروەردگار) كێ خولقێنەری ئاسمانەكان وزەوی وئەوەی تێیاندایە لە خوڵقێنراوە مەزنەكان كە لە ژماردن نایەن؟ كێ ئەم ڕێكخستە وردەی دروستكردووە لە ئاسمانەكان وزەوی؟ كێ مرۆڤی خوڵقاندووە وبیستن وبینین وتێگەیشتنی پێبەخشیووە، وكێ وایلێكردووە بتوانێت زانست بەدەست بهێنێت وهەست بكات بە هەقیقەتەكان لە بووندا؟ چۆن لێکدانەوە دەکەیت بۆ ئەم خوڵقاندنە ووردە لە ئامێرەكانی لاشەت ولاشەی بوونەوەرە زیندووەكان؟ كێ بەدیهێناون؟ ئەم گەردوونە چۆن ڕێكخراوە وجێگیرە بەپێی یاساكان ؛ كە زۆر بەوردی گەردوونیان ڕێكخستووە بەدرێژایی هەزارەها ساڵ؟
واجبێتی پەیڕەوکردن وکردەوە کردن بە سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وکوفرى ئەو کەسەی نکۆڵی لە ئەمە دەکات23 زمانواجبێتی پەیڕەوکردن وکردەوە کردن بە سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وکوفرى ئەو کەسەی نکۆڵی لە ئەمە دەکات
دانەر: عبد العزيز ئیبن عبد الله ئیبن باز -ڕەحمەتی خواى لێبێت- بسم الله الرحمن الرحيم پێشەکی سوپاست وستایشت بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وسەرەنجام وکۆتایی بۆ تەقوادارانە، وسەڵاوات وسەلام لەسەر پێغەمبەرمان موحەمەد نێردراو وەکو ڕەحمەت بۆ جیهانیان وسەڵاوات وسەلام لەسەر ئەهلی بەیتی وهاوەڵانی کە قەڕئان وسونەتی پێغەمبەرەکەیان بە پارێزراوی گەیاندووە لەوانەی دووای خۆیان، بەئەوپەڕی پاراستنی ئەمانەت و وردبینیەوە، ومانا ودەستەواژەکانیان پاراستووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- وبمانکات بە یەکێک لەئەوانەى شوێنیان دەکەون بەچاکە وبمانکات بە بەڵگە لەسەر هەموو بەندەکان بەگەیاندنی ئاینەکەى، پاشان: زانایان لەپێشوو ولە…
ئیسلام89 زمانئیسلام
بەناوى خوداى بەخشندەی میهرەبان ئایا پرسیارت لە خۆت كردووە: كێ خوڵقێنەری ئاسمانەكان وزەوی وئەوەی تێیاندایە لە خوڵقێنراوە مەزنەكان؟ كێ ئەم ڕێكخستە ووردەی تێدا دروستكردووە؟