المختصر في صفة العمرة وأحكامها

المختصر في صفة العمرة وأحكامها

پوختەیەك سەبارەت بە سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی عومرە وحوكمەكانی

Language: lang_ku
Prepared by: لیژنەی زانستی لە (كۆڕگەی خزمەتگوزاری بڵاوکراوە ئیسلامیەكان بە زمانەكانی جیهان - جمعية خدمة المحتوى الإسلامي باللغات)
Version: 3.0
Translations 56
Amharic Assamese Azerbaijani Bambara +52
Attachments 7
PDF
Audio
Video
+3

پوختەیەك سەبارەت بە سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی عومرە وحوكمەكانی

الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد، وعلى آله وصحبه أجمعين.الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد، وعلى آله وصحبه أجمعين.

پاشان:

ئەمە نامیلكەیەكی پوختە سەبارەت بە سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی عومرە وحوكم وئادابەكانی، وبەپەرۆش بووین لەسەر ڕوونكردنەوەی زۆرینەی ئەو شتانەی عومرەكار پێویستییەتی.

داواكارین لە خوای گەورە بە دڵسۆزی لە پێناو زاتی پیرۆزی ئەو بێت، وهەموو مسوڵمانان سوودی لێ ببینن.

لیژنەی زانستی لە (كۆڕگەی خزمەتگوزاری بڵاوکراوە ئیسلامیەكان بە زمانەكانی جیهان - جمعية خدمة المحتوى الإسلامي باللغات)

ڕێخۆشکاری

یەكەم: مەرجەكانی قبوڵبوونی پەرستن

پەرستن لە لای خوای گەورە -سبحانه وتعالی- قبوڵ نابێت مەگەر بە دوو مەرج نەبێت:

ئیخلاس ودڵسۆزی، مەبەست لەو كردەوەیە ڕەزامەندی الله وبەدەست هێنانی قیامەت بێت، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ[1]﴾ واتە: ﴿(لەگەڵ ئەوەشدا) کە فەرمانیان پێ نەدرا بوو مەگەر بەوەی کە پەرستشی خوا بکەن بە دڵسۆزی ملکەچی بۆ بکەن وخۆیان بە دوور بگرن لە ھەموو بیرو باوەڕێکی خوارو خێچ﴾، [البينة: 5]. واتا: گەڕانەوە بۆ لای ئەو وپەرستنی، وپشتكردن لە جگە لە ئەو. (تفسير السعدي؛ ل:538)

وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەموو کاروکردەوەیەک بە نیەتە، وە ھەموو کەسێکیش بە پێی ئەو نیەتەی ھەیەتی پاداشت دەدرێتەوە» [2] (بوخاری) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1)، و(موسلیم) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1907).

شوێنكەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەرستشدا بە قسە وكردەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمە کە (لە بنەڕەتدا) تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە (داهێنراوە) ڕەت دەکرێتەوە» لە گێڕانەوەیەكی (مسلم: 1718)دا هاتووە: «ھەرکەسێک کردەوەیەک بکات کە لە دینی ئێمە نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوەیە وەرناگیرێت وڕەت دەکرێتەوە» [3] (بوخاری) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (2697)، و(موسلیم) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1718). [4] (موسلیم) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1718).

***

دووەم: حوكمی فێربوونی سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی عومرە وحوكمەكانی

ئەو كەسەی دەیەوێت خوای گەورە بپەرستێت -سبحانه وتعالی- پێویستە فێری ڕێباز وسوننەتی پێغەمبەر بێت -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆئەوەی كردەوەكەی بە پێی سوننەت بێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری خەڵكی دەكرد بە شوێنكەوتنی و وەرگرتنی ڕێنموێنی وهیدایەت بە ڕێبازی ئەو، لە مالیكی كوڕی حوەیریسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژ بكەن (بەو شێوەیەی) منتان بینیووە نوێژ دەکەم». [5] (بوخاری) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (6008).

ولە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی ئاژەڵەكەی بەردەكانی دەهاویشت لە ڕەمی جەمەڕاتی ڕۆژی چەژنی قورباندا، ودەیفەرموو: «چۆنیەتی حەجکردن لە منەوە وەربگرن؛ نازانم لەوەیە لە پاش ئەم حەجكردنە حەجی تر ئەنجام نەدەم» [6] (موسلیم) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1297).

***

سێیەم: فەزڵی عومرە كردن

عومرە دوو فەزڵی هەیە: گشتی وتایبەتی

گشتی:

لە ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «عومرە بۆ عومرە كەفارەتە بۆ ئەو تاوانانەی لە نێوانیاندا (ڕوودەدات)، وحەجی کامڵ وبێ ڕیابازی وکەمتەرخەمی؛ هیچ پاداشتێكی بۆ نییە جگە لە بەهەشت نەبێت». [7] (بوخاری) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1773)، و(موسلیم) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1349).

ولە عبداللەی كوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەردەوام بن لە ئەنجامدانی حەج وعومرە (بە دوای یەكدا)، چونكە دەبنە هۆی لەناوبردنی هەژاری وگوناهەكان هەروەكو چۆن كورەی ئاگر -الکیر-[2] خەوشی ئاسن وئاڵتون وزیو لەناودەبات، وحەجی کامڵ وبێ ڕیابازی وکەمتەرخەمی؛ هیچ پاداشتێكی لەسەر نییە جگە لە بەهەشت» الکیر: كورەی ئاگری ئاسنگەر وئاڵتون سازە. التمهيد لابن عبد البر (15/ 102) [9] (تیرمزی) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (810)، و(نەسائی) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (2631).

فەزڵی تایبەتی عومرە كردن لە ڕەمەزاندا: لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «عومرەیەك لە ڕەمەزاندا وەكو حەج كردنێك وایە لەگەڵ من[3]» واتا: یەكسانە بە حەج كردنێك لە گەڵ من، هەروەكو لە گێڕانەوەكانی تردا هاتووە.

***

سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی عومرە

یەكەم: حوكمەكانی میقاتەكان

میقاتەكان: ئەو شوێنانەن كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دیاری كردوون بۆئەوەی ئەو كەسەی دەیەوێت حەج یان عومرە ئەنجام بدات نیەتی ئیحرامی تێدا بهێنێت .

ئەوەی بەهەریەکێک لەو میقاتانەدا تێپەڕ دەبێت ونیەتی حەج یان عومرە هەبێت: ئەوا واجبە لەوێوە جلەكانی ئیحرام بپۆشێت، وڕێگەپێدراو نیە ئەو شوێنە تێبپەڕێنێت بە بێ ئیحرام بەستن.

وهەركەسێك شوێنی نیشتەجێبوونی نزیكتر بێت لە مەككە بە بەراورد لەگەڵ میقاتەكان: ئەوا شوێنی خۆی میقاتیەتی؛ وهەر لەوێوە ئیحرام دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی حەج وعومرە.

هەركەسێك لە خەڵكی مەككە بیەوێت نیەتی ئیحرام بهێنێت: ئەوا بۆ ئەنجامدانی حەج لە ناو شاری مەككەوە ئیحرام دەبەستن، بەڵام بۆ ئەنجامدانی عومرە: دەردەچن بۆ نزیكترین حیل* ولەوێوە ئیحرام دەبەستن، وەكو تەنعیم وشوێنەكانی تر. *(حیل واتا: هەر شوێنێك دەرەوەی سنووری حەرەمی مەککەی پیرۆز بێت).

وئەوەی لە نێو فڕۆكەدا بێت: نیەتی ئیحرام دەهێنێت ئەگەر بە ئاستی میقات تێپەڕ بێت، خۆی ئامادە دەكات وجلەكانی ئیحرام دەپۆشێت لە پێش گەیشتن بە ئاستی میقات، ئەگەر گەیشت بە ئاستی میقات دەستبەجێ نیەت دەهێنێت، ونابێت نیەت هێنان دوا بخات هەتاوەكو لە فڕۆكەخانە دادەبەزێت، ودەتوانێت لەپێش گەیشتنە ئاستی میقات نییەت بهێنێت؛ نەوەك بەهۆی خێرایی فڕۆكەكە نەتوانێت لە شوێنی دیاریكراوەوە دەست بكات بە نییەت هێنان

دووەم: سیفەت وچۆنیەتی ئیحرام وحوكمەكانی:

ئەو كەسەی دەیەوێت ئیحرام ببەستێت؛ ئەم شتانە ئەنجامدەدات:

خۆشۆردن، ئەمیش سوننەتێكە جەختی لەسەر كراوەتەوە بۆ پیاوان وئافرەتان تەنانەت بۆ ئەو ئافرەتەی لە سوڕی مانگانە یان وزێستانیشە.

خۆ بۆن خۆش کردن بە خۆشترین بۆنێک لەبەردەستدایە جا بۆنی عود یان هەر بۆنێكی تر بێت دەیدات لە سەری ولەڕیشی، خۆ ئەگەر بۆنەکەش بمێنێتەوە لە پاش بەستنی ئیحرام ئەوا زەرەری نیە. وسەبارەت بە ئافرەت ڕێگەپێدراو نییە خۆ بۆن خۆش بکات بە بۆنێک کە بڵاو دەبێتەوە؛ هەتا پیاوانی نامەحرەم بۆنی نەكەن.

پۆشینی جلەكانی ئیحرام، ئەمیش بریتیە لە دوو پارچە پۆشاک بەشی خوارەوە پێی دەوترێت -ئیزار- وبەشی سەرەوە پێی دەوترێت -ریدائـ-، وسوننەت وایە سپی وپاك ونوێ بن، وئافرەت دەتوانێت هەموو جلێك بپۆشێت کە داپۆشەر بێت وشۆخ وشەنگی دەرخەر نەبێت، وخۆی بە دوور دەگرێت لە پۆشینی نیقاب ودەست کێش، دەمو چاو ودەستەكانی دا دەپۆشێت بە غەیری نیقاب ودەست کێش لەکاتی پێویستیدا.

ئیحرام بەستن لە پاش نوێژەكان ڕێگەپێدراوە، ئینجا نوێژی فەرز یان سوننەت بێت، وە واجب نییە ئیحرام لە دووای نوێژەوە بێت.

لەکاتی نییەت هێناندا دەڵێت: (لبيك اللهم عمرة) واتە: (خودایە وەڵامی بانگەوازەکەی تۆم دایەوە وعومرە ئەنجام دەدەم)، وئەگەر عومرە بكات بۆ كەسێكی تر دەڵێت: (لبيك اللهم عمرة عن فلان) واتە: (خودایە وەڵامی بانگەوازەکەی تۆم دایەوە وعومرە ئەنجام دەدەم لە جیاتی فڵانە کەس وناوی دەبات).

وئەگەر بیەوێت ئیحرام ببەستێت ودەترسێت لەوەی بەربەستێك بێتە پێشی ونەتوانێت عومرەکەی یان حەجەکەی تەواو بكات؛ ئەوا دەبێت لە كاتی ئیحرام بەستندا مەرج دابنێت وبڵێت: (لبيك اللهم عمرة، وإن حبسني حابس فمحلي حيث حبستني) واتە: (خودایە وەڵامی بانگەوازەکەی تۆم دایەوە وعومرە ئەنجام دەدەم، وئەگەر شتێك بووە ڕێگرم -ئەوا كۆتایی بە ئیحرامەكەم دەهێنم- لەو شوێنەی کەوا ڕێگرەکەت هێناوە ڕێم)، ئەگەر مەرج دابنێت وشتێكی ڕێگر بێتە پێشی لە تەواوكردنی عومرە یان حەج ئەوا كۆتایی بە ئیحرامەكەی دەهێنێـت ولێی دەردەچێت وهیچ شتێكی لەسەر نییە.

پاشان زۆر تەلبیە دەکات: (لبيك اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك لبيك، إن الحمد والنعمة لك والملك لا شريك لك)[4] واتە: (خودایە فەرمانەکانی تۆمان جێبەجێ کرد وملکەچ بووین، خودایە فەرمانەکانی تۆمان جێبەجێ کرد وملکەچ بووین وهیچ هاوبەش وشەریکێکت نیە، بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد وسوپاس وموڵکێک تەنها بۆ تۆیە، هیچ هاوبەش وهاوەڵێکت نییە)؛ پیاوان دەنگیان بەرز دەكەنەوە لە كاتی ووتنی، هەروەها ئافرەتانیش؛ بە مەرجێك پیاوی نامەحرەمی لێ نەبێت. پێویستە ئەو کەسەی ئیحرامی بەستووە زۆر تەلبیە بکات بە تایبەت لە كاتی گۆڕینی حاڵ وكاتەكان وەكو كاتی بەرزبوونەوە یان دابەزین بۆ شوێنێك، یان لە كاتی هاتنی شەو یان ڕۆژ. كاتێك مرۆڤ دەڵێت: (لبيك) واتا وەڵامی تۆم دایەوە ئەی پەروەردگار، جار لە دووای جار، واتای ئەوەیە: مرۆڤ وەڵامی پەروەردگاری دایەوە ودامەزرا لەسەر گوێڕایەڵیكردنی. (إن الحمد والنعمة لك والملك)؛ -الحمد بریتییە لە: وەسفكردنی زاتی ستایشكراوە بەوەی كامڵە لەگەڵ خۆشەویستی و بەمەزندانان، ئەگەر دووبارە بكرێتەوە دەبێتە ستایشكردن، -النعمة بریتییە لە: فەزڵی خوای گەورە بەسەر بەندەكانیەوە لە بەدەستهێنانی داواكراو ودوورخستنەوەی ناخۆشی، وكاتێك دەفەرموێت: (والملك)؛ واتا موڵك ودەسەڵات تەنها بۆ تۆیە ئەی پەروەردیگار بە تەنها خۆت خاوەن وموڵكداری هەموو شتێکیت، ووتەی: (لا شریك لك) واتا: هیچ یەكێك هاوبەشت نیە ئەی خوای گەورە لەو شتانەی تایبەتن بە زاتی پیرۆزت لە سیفەتە كامڵەكان لەوانەیش تاكبوونی لە موڵك ودەسەڵات وخوڵقاندن وبەڕێوەبردن وخودایەتیدا -پەرستراویدا-. [مجموع فتاوى ورسائل العثيمين (22/ 96)؛ بە پوختی].

تەلبیە كردن ڕێگەپێدراوە لە کاتی عومرە کردندا لە ئیحرام بەستنەوە هەتا دەست دەکات بە تەواف.

واجبە لەسەر ئەو کەسەی لە ئیحرامدایە بەئاگا بێت سەبارەت بە تووشبوون بە شتێك لە قەدەغەكراوەكانی ئیحرام هەتاوەكو كۆتایی دەهێنێت بە ئیحرامەكەی.

سێیەم: سیفەت وچۆنیەتی تەواف كردن

ئەو کەسەی لە ئیحرامدایە کاتێک دەڕواتە ناو مزگەوتی حەرام سوننەتە پێی ڕاستی پێش بخات ونزای چوونە نێو مزگەوت بڵێت، ولە سەحیحترین گێڕانەوە هاتووە لەمبارەیەوە ئەم نزایەیە: (اللهم افتح لي أبواب رحمتك) واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتت لەسەرم بکەیتەوە، ئەم نزایە دەڵێت لە كاتی چوونە نێو هەر مزگەوتێك، وتایبەت نییە بە مزگەوتی حەرام.

ئەگەر بیەوێت تەواف دەستپێبكات ئەوا چیتر تەلبیە ناڵێت و(ئیزتیباع) دەكات، وچۆنیەتی ئیزتیباع: بریتیە لەوەی موحریم ناوەڕاستی پۆشاكی سەرەوە بخاتە نێو باڵی ڕاستیەوە وتەنیشتەكانی پۆشاكەكە لەسەر شانی چەپی بێت؛ بۆیە شانی ڕاستی ڕووت دەبێت ودەردەكەوێت، ئەگەر تەواف تەواو بكات پۆشاكی سەرەوە -ریئداكە- دەگەڕێنێتەوە بۆ حاڵەتی پێش تەواف؛ چونكە ئیزتیباع تەنها لە كاتی تەوافدا دەكرێت.

پاشان دەڕوات بەرەو لای بەردە ڕەشەكە وبە دەستی ڕاستی دەستی لێدەدات وماچی دەكات، ئەگەر ماچكردنی ئاسان نەبوو تەنها دەستی لێدەدات، وئەگەر دەست لێدان ئاسان نەبوو بە شتێك دەستی لێدەدات وەكو گۆچانێك وهاوشێوەی وماچی ئەمەی كۆتا دەكات، ئەگەر دواین ڕێگایش ئاسان نەبوو ئەوا ڕوو دەكات لە بەردە ڕەشەكە وبە دەستی ئاماژەی بۆ دەكات ولەم کاتەدا دەستی ماچ ناكات، وباشتر وایە نەچێتە نێو قەرەباڵەغیەوە بۆئەوەی خەڵكی ئازار نەدات وخەڵكیش ئەو ئازار نەدەن.

ولە كاتی دەست دانی لە بەردە ڕەشەکە یان ئاماژە کردن بەدەست بەرزکردنەوە بۆی دەڵێت: (الله أكبر).

پاشان لای ڕاست دەگرێت وكەعبە دەبێت لە لای چەپی بێت، كاتێك دەگاتە (ڕوكنی یەمانی) دەستی لێدەدات بە بێ ماچكردن، ئەگەر ئاسان نەبوو خۆی تووشی قەرەباڵەغی ناكات، وئاماژەی بۆ ناكات.

ولە نێوان (ڕوكنی یەمانی) وبەردە ڕەشەكە دەڵێت: (رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ) واتە: (پەروەردگار لە دونیادا چاكەمان پێ ببەخشە وە لە دوا ڕۆژدا چاكەمان پێ ببەخشە وە لە سزای ئاگر بمانپارێزە).

وهەركاتێك بە ئاراستەی بەردە ڕەشەكە تێپەڕ بێت دەستی بەرز دەکاتەوە ودەڵێت: (الله أكبر).

ولە كاتی تەوافدا ئەوەی بیەوێت دەتوانێت بیڵێت لە زیكر ونزا وخوێندنەوەی قورئان.

سوانمەت وایە تەنها لە سێ خولانەوەی یەكەمدا رەمل بكات، رەمل: بریتیە لە خێرا ڕۆیشتن لەگەڵ نزیككردنەوەی هەنگاوەكان، وە چوار خولانەوەكەی كۆتایی رەملیان تێدا نییە، بەڵكو بە شێوەیەكی ئاسایی ڕێدەكات.

ئەگەر تەوافەكەی تەواو كرد بەرەو (مەقامی ئیبراهیم) دەڕوات، وئەم ئایەتە دەخوێنێت: (وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلّىً) واتە: ( مەقامی ئیبراھیم بکەن بە جێگای نوێژی خۆتان)، [البقرة: 125] پاشان دوو ڕكات نوێژ ئەنجامدەدات لە پشت مەقامەوە ئەگەر ئاسان بوو، ئەگەر نا دەتوانێت لە هەرشوێنێكی مزگەوتەكە ئەنجامیان بدات، لە ڕكاتی یەكەم لە پاش خوێندنی سورەتی -الفاتحة-؛ سورەتی -الكافرون- دەخوێنێـت: (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ..) [الكافرون: 1] ولە ڕكاتی دووەم لە پاش سورەتی -الفاتحة-؛ سورەتی -الإخلاص- دەخوێنێت: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ...). [الإخلاص: 1]

چوارەم: سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی سەفا ومەڕوە

ئەگەر تەواف ودوو ڕكاتەكەی تەواو كرد دەردەچێت بەرەو مەسعا -لای سەفا-، كاتێك نزیك دەبێتەوە لە سەفا ئەم ئایەتە دەخوێنێت: (إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّه) واتە: (بەڕاستی سەفا و مەروە لەدروشمەکانی دینی خوان). [البقرة: 158]. پاشان دەڵێت: (لەوێوە دەستپێدەكەم كە خودا دەستیپێكردووە). «لەوێوە دەستپێدەكەم كە خودا دەستیپێكردووە» [12]. [12] (موسلیم) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1218).

پاشان دەچێتە سەر سەفا بەشێوازێک بتوانێت كەعبە ببینێت یان ڕوو دەکاتە ئاراستەی كەعبە، وزیكری تەوحید وتەكبیر دەكات ودەڵێت: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير، لا إله إلا الله وحده، أنجز وعده، ونصر عبده، وهزم الأحزاب وحده)*؛ سێ جار دووبارەی دەكاتەوە ولە نێوانیان نزا ودۆعا دەکات، *(هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە، هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وتاك وتەنهایە، پەیمانەكەی جێبەجێ كرد، وبەندەی خۆی سەرخست، وبە تەنها خۆی شكستی هێنا بە كۆمەڵەی دووژمنان). «‌لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ، ‌أَنْجَزَ ‌وَعْدَهُ، ‌وَنَصَرَ ‌عَبْدَهُ، وَهَزَمَ الْأَحْزَابَ وَحْدَهُ»*؛ سێ جار ئەم زیكرەی دووبارە دەكردەوە [13]، ولە نێوانیان نزای دەكرد. *(واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە، هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وتاك وتەنهایە، پەیمانەكەی جێبەجێ كرد، وبەندەكەی سەرخست، وبە تەنها خۆی شكستی هێنا بە كۆمەڵە هاوپەیمانەكان). [13] (موسلیم) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1218).

پاشان لە سەفا دادەبەزێت وبەرەو مەروە دەڕوات، وكاتێك دەگاتە نیشانە سەوزەكە- گوڵۆپە سەوزەکە- بە خێرایی ڕێ دەكات تا لێی تێپەڕ دەبێت، وە ئەم خێرا ڕۆیشتە بۆ ئافرەتان ڕێگەپێدراو نییە.

ئەگەر بگاتە مەروە ڕێگەپێدراوە ئەو شتانەی لەسەر سەفا ئەنجامیدا لەوێیش دووبارەی بكاتەوە.

پاشان لە مەروە دادەبەزێت وبەرەو سەفا دەڕوات، وكاتێك دەگاتە نیشانە سەوزەكە-گوڵۆپە سەوزەکە- بە خێرایی ڕێ دەكات تا لێی تێپەڕ دەبێت.

بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت هەتاوەكو حەوت جارەکە تەواو دەكات، لە سەفاوە بۆ مەروە بە جارێک حیساب دەکرێت، وگەڕانەوەی لە مەروە بۆ سەفا بەجارێکی تر حساب دەکرێت.

ولە كاتی ئەنجامدانی سەفا ومەڕوەدا ئەوەی بیەوێت دەتوانێت بیڵێت لە زیكر ونزا وخوێندنەوەی قورئان.

پێنجەم: سیفەت وچۆنیەتی سەر چاکردن:

ئەگەر عومرەكار تەواف وسەفاو مەڕوەی تەواو کرد واجبە سەری بتاشێت یان كورتی بكاتەوە واتە بۆ پیاوان، وسوننەتە سەر تاشین یان كورتكردنەوەی هەموو بەشەكانی سەر بگرێتەوە.

وسەر تاشین باشترە لە كورتكردنەوەی، مەگەر كاتی حەج نزیك بێت بەشێوەیەك ماوەی زۆر نەبێت بۆ دووبارە دەرخاتنەوەی مووی سەر؛ لەم حاڵەتەدا باشتر وایە قژی كورت بكاتەوە وسفری نەکات.

سەبارەت بە ئافرەت لەدووای کۆکردنەوەی قژی بە هێندەی سەرەپەنجەیەك لەکۆتای ڤژی دەبڕێت.

قەدەغەكراوەكانی ئیحرام

قەدەغەكراوەكانی ئیحرام ئەم شتانەن:

تاشینی موو یان كورتكردنەوەی یان هەڵكەندنی، ئینجا مووی هەرشوێنێكی لاشە بێت.

چاککردنی نینۆكەكانی دەست وپێیەكان هەموویان یان هەندێكیان.

داپۆشینی سەر بە شتێك پێیەوە بنووسێت، وەكو: كڵاو وغوترە وعەمامە، یان داپۆشینی بە جلێك یان دەست سڕ یان كارتۆن یان هەرشتێكی تر كە مەبەست لێی داپۆشینی سەر بێت، وئەمە تایبەتە بە پیاوان وئافرەتان ناگرێتەوە.

پۆشینی جلی ئاسایی كە بە پێی ئەندامەكانی لاشە دووراوە بە شێوەیەی ئاسایی خۆی، وەكو: جزداشە، وشەڕواڵ، وكراس، وگۆڕەوی ودەست کێش، ئەمە تایبەتە بە پیاوان وئافرەتان ناگرێتەوە، ئافرەتان نەهین لێكراوە لە:

پۆشینی نیقاب وبورقوع، (بورقوع: وەكو نیقاب وایە)، یان ڕوو پۆشینێك وەكو نیقاب وابێت، و واجبە ڕووی بپۆشێت لە كاتی ئامادەبوونی پیاوی نامەحرەم بە پارچە قوماشێكی ئاسایی كە ڕووی دەشارێتەوە؛ ئەگەرچیش ئەم پارچە قوماشە بەر ڕووی بكەوێت، وڕێگەپێدراو نییە سەرپێچ -یان شتێكی هاوشێوە- لەسەری بپۆشێت بۆئەوەی پارچە قوماشەكە بەر ڕووی نەكەوێت؛ چونكە هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەم كارە.

وە دەست کێش لە دەست کردن، وە واجبە دەستەكانی دابپۆشێت لە كاتی ئامادەبوونی پیاوی نامەحرەم ئەمیش بەوەی بیانخاتە نێو عاباكەیەوە.

بۆن خۆش کردنی لاشە، یان جلەكانی ئیحرام.

كوشتنی نێچیری وشكانی، یان ڕاوكردنی ئەگەرچیش نەیكوژێت.

پێشنیاركردنی هاوسەرگیری بۆ خۆی یان بۆ كەسێكی تر.

گرێبەستی هاوسەرگیری.

چێژ وەرگرتن لە خێزان؛ وەكو ماچ كردن، وبەریەككەوتن بە شەهوەتەوە.

سەرجێی کردن لە شوێنی منداڵ بونەوە.

پوختەی کارەکانی عومرە

خۆشۆردن.

خۆ بۆن خۆش کردن.

پۆشینی پۆشاکی ئیحرام.

ئیحرام، ئەمیش بریتیە لە نیەتی چوونە نێو عیبادەتی حەج یان عومرە.

تەلبیە کردن- وتنی: لبيك اللهم لبيك-تاکۆتای

تەواف كردن.

ئەنجامدانی دوو ڕكات لە پشت مەقامی ئیبراهیمەوە.

سەعی كردن لە نێوان سەفا ومەروە.

سەر تاشین یان كورتكردنەوەی. وخودا زاناترە، وصلى الله وسلم على نبينا محمد.