وجوب العمل بالسنة وكفر من أنكرها
رسالة لطيفة تبين أهمية الالتزام بسنة النبي محمد صلى الله عليه وسلم وبيان كفر من ينكرها. تبدأ بالتأكيد على أن مصادر التشريع الإسلامي تعتمد على القرآن الكريم وسنة النبي محمد صلى الله عليه وسلم وإجماع علماء الأمة. تشرح الرسالة كيف أن القرآن وسنة النبي متلازمان، وتؤكد على ضرورة اتباع السنة لفهم وتطبيق أحكام الشريعة. يُستدل فيها بآيات القرآن وأحاديث النبي العدنان وشهادات من الصحابة والتابعين، لإثبات حجية السنة وأهمية التمسك بها. تُختتم الرسالة بتذكير المسلمين بضرورة طاعة الرسول والابتعاد عن مخالفة سنته لتحقيق الهداية والرحمة من الله جل جلاله.
واجبێتی پەیڕەوکردن وکردەوە کردن بە سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وکوفرى ئەو کەسەی نکۆڵی لە ئەمە دەکات دانەر:
عبد العزيز ئیبن عبد الله ئیبن باز -ڕەحمەتی خواى لێبێت-
بسم الله الرحمن الرحيم
پێشەکی
سوپاست وستایشت بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وسەرەنجام وکۆتایی بۆ تەقوادارانە، وسەڵاوات وسەلام لەسەر پێغەمبەرمان موحەمەد نێردراو وەکو ڕەحمەت بۆ جیهانیان وسەڵاوات وسەلام لەسەر ئەهلی بەیتی وهاوەڵانی کە قەڕئان وسونەتی پێغەمبەرەکەیان بە پارێزراوی گەیاندووە لەوانەی دووای خۆیان، بەئەوپەڕی پاراستنی ئەمانەت و وردبینیەوە، ومانا ودەستەواژەکانیان پاراستووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- وبمانکات بە یەکێک لەئەوانەى شوێنیان دەکەون بەچاکە وبمانکات بە بەڵگە لەسەر هەموو بەندەکان بەگەیاندنی ئاینەکەى، پاشان:
زانایان لەپێشوو ولە ئێستادا کۆکن لەسەر ئەوەى ئەو بنچینانەى بەهەند وەردەگیرێت بۆ چەسپاندني حوکمەکان، وڕوونکردنەوەى حەڵاڵ وحەرام لە قورئانی پیرۆز دايە كە هیچ ناحهقی و نادروستی و ناتهواویهک ڕووی تێ ناکات له هیچ کاتێکدا و لههیچ لایهکهوەوە، پاشان سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە بە هەوا وئارەزووی خۆی قسە ناکات بەڵکو ئەوەی دەیڵێت وەحیە لەلایەن خوداوە، پاشان یەکدەنگی وکۆدەنگی زانایانی ئیسلام، پاشان زانایان جیاوازن سەبارەت بە چەند بنچینەيەکی تر گرنگترینیان بریتیە لە قیاس -پێچواندن- وزۆرینەى زانایان لەسەر ئەو ڕایەن کە بەڵگەیە ئەگەر مەرجە بەهەند وەرگیراوەکانى تێدا بێت، وبەڵگەکان لەسەر ئەوەی کە ئەم بنچینانە زۆر زیاترن لەوەى سنووردار بکرێن و بەناوبانگترن لەوەى کە ئەسڵەن باس بکرێت
ئەو بنچینانەى بەهەند وەردەگیرێت لە چەسپاندنی حوکمەکاندا
بنچینەى یەکەم: قورئانی پیرۆز
سەبارەت بە بنچینەى یەکەم؛ قورئانی پیرۆز، لە زۆر شوێنی قورئاندا ئاماژە کراوە بە واجبێتی شوێنکەوتنی ودەستگیرۆیی پێوەی وپاراستن وتێنەپەڕاندن وڕەچاوکردنی سنوورەکانى.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ وَاتَّقُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ﴾ واتە: ﴿ئهم قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبهزاند (بۆ سهرجهم خهڵکی، له ههموو کات و شوێنێکدا) دهئێوهش شوێنی بکهون و تەقواتان هەبێت تاوەکو الله ڕەحمتان پێ بکات...﴾
وپەروەردگار دەفەرموێت:
﴿قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِمَّا كُنْتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ قَدْ جَاءَكُمْ مِنَ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُبِينٌ * بەڕاستی لهلایهن خواوه ڕووناکیهکی ئاشکراتان بۆهاتووه (که موحەمەدی پێغهمبهرمانه (صلی الله علیه وسلم) هاوڕێ لهگهڵ کتێبێکی ڕوونکهرهوهدا (که قورئانه) (15) يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلَامِ وَيُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ * (بێگومان) خوا بهو قورئانه پیرۆزه هیدایهت و ڕێنموویی ئهو کهسانه دهکات که: شوێن ڕهزامهندی خوا کهوتوون، بهرهو ڕێبازهکانی ئاشتی و ئاسودهیی و له تاریکایی یهکان دهریاندههێنێت و ڕزگاریان دهکات و دهیانخاته ناو ڕوناکیهوه بهفهرمانی خۆی و ڕێنمووییان دهکات بۆ سهر ڕێگهو ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکه کاری) (16)﴾
وخواى گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالذِّكْرِ لَمَّا جَاءَهُمْ وَإِنَّهُ لَكِتَابٌ عَزِيزٌ * بهڕاستی ئهوانهی که بێ باوەڕ بوون بەرانبەر ئەو قورئانەی بۆیان نێردرابوو، بێگومان ئهو قورئانهش کتێبێکی زۆر بهنرخ و ناوازه و بە هێز وبەپێزە (41) لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ تَنْزِيلٌ مِنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ * هیچ ناحهقی و نادروستی و ناتهواوییهک ڕووی تێ ناکات له هیچ کاتێکدا و لههیچ لایهکهوه، ڕهوانهکراو و نێردراوی زاتێکه که خاوهنی حیکمهت و داناییه و شایانی سوپاس و ستایشه(42)﴾
وپەروەردگار دەفەرموێت:
﴿وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآنُ لِأُنْذِرَكُمْ بِهِ وَمَنْ بَلَغَ﴾ واتە: ﴿ومن ئهم قورئانهشم بهوهحی و نیگا بۆ هاتووه تا ئێوهو ههموو ئهوانهی پێیان دەگات پێی ئاگادار کەمەوە﴾
وخواى گەورە دەفەرموێت:
﴿هَذَا بَلَاغٌ لِلنَّاسِ وَلِيُنْذَرُوا بِهِ﴾ واتە: ﴿ئهم (قورئانه) ڕاگهیاندنێکه بۆ خهڵکی بهگشتی تا بههۆیهوه وریا بکرێنهوه و ئامۆژگاری پێ وهربگرن﴾
وئایەتەکان لەسەر ئەم مانایانە زۆرن وە زۆرێک لە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاتوون کە فەرمان دەکەن بە دەستگرتن بە قورئان وپەیڕەوکردنی، هەموو ئەمانە ئاماژەیە بۆئەوەى هەرکەسێک دەستی پێوە بگرێت ئەوا لەسەر ڕێبازی ڕاست وهیدایەتە وئەوەى وازی لێبهێنێت وشوێنی نەکەوت ئەوا لەسەر گومڕاییە ولەو فەرموودانەیش کە چەسپاوە لە رەسول الله -صلى اللە علیە وسلم- لە وتاری حەجی ماڵئاوایی فەرمووی:
(من هۆکاری گومڕانەبونم بۆ بە جێ هێشتون ئەگەر بە ڕاستی دەستی پێوە بگرن) ؛ مەبەستی قورئان وسونەتە -صلى اللە علیە وسلم-،
[رواه مسلم].
ولە هەمان سەرچاوەدا هاتووە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«من دوو شتی گەورەو گرانتان بۆ جێدەهێڵم: یەکەمیان كتێبی خودا (قورئان) کە هیدایەت ونور وڕێنمونی تێدایە شوێنی بکەون ودەستی پێوە بگرن».
رەسول الله ڕێنمونی کرد بۆ دەستگرتن بە قورئانەوە زمانی دان بۆی ، پاشان فەرمووی :
«ئەهلی بەیتم خواى گەورەتان بەبیر دەهێنمەوە سەبارەت بە (مافى) ئەهلی بەیتم، خواى گەورەتان بەبیر دەهێنمەوە سەبارەت بە (مافى) ئەهلی بەیتم»
ولە گێڕانەوەیەکدا سەبارەت بە قورئان فەرمووی:
(ئەوە پەتی خواى گەورەيە هەرکەسێک دەستی پێوە بگرێت لەسەر هیدایەتە وهەرکەسێک وازی لێبهێنێت لەسەر گومڕاییە).
وفەرموودەکان لەسەر ئەم واتایە زۆرن، ویەکدەنگی زانایان لەهاوەڵان وئەوانەى پاشیان هاتووە لەسەر واجبێتی دەستگرتن بە کتێبی خواى گەورە وحوکم کردن پێی وگەڕانەوە لەحوکم کردندا بۆ لای ئەو وهەروەها گەڕانەوە بۆ سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەندە بەسە و وەڵام بەخشە و باسکردنی هەموو بەڵگەکان درێژە دەکێشێت.
بنچینەى دووەم: ئەوەى بە سەحیحی وچەسپاوی هاتووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی وئەوانەى پاشیان لە زانایان وئیمانداران
وبنچینەى دووەم لە سێ بنچینەکە کە یەکدەنگی هەیە لەسەری ئەویش ئەو فەرموودانەیە کە بە سەحیحی ودروستی لە پێغەمبەرەوە هاتوون -صلى اللە علیە وسلم- وهەروەها لە هاوەڵان وئەوانەى پاشیان لە زانایان، باوەڕیان بەم بنچینە هەیە و وەکو بەڵگە باسی دەکەن وفێری ئومەتی دەکەن، و لەسەر ئەم بابەتە کتێبی زۆر نووسراوە وڕوونکراوەتەوە لەکتێبەکانى (أصول الفقه:بنچینەکانى فیقهـ) و(المصطلح:زانستی فەرموودە)، وبەڵگەکان لەسەر ئەم بابەتە زۆرن ولە ژماردن نایەن، ولەوانەش ئەوەى هاتووە لە قورئاندا سەبارەت بە فەرمانکردن بە شوێنکەوتنی وگوێڕایەڵیکردنی، وئەمەیش ئاراستەکراوە بۆ خەڵکی سەردەمی خۆی وئەوانەى لەپاشی دێن هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت چونکە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هەموو خەڵکی نێردراوە، وئەو -صلى اللە علیە وسلم- ڕاڤەکاری کتێبی خواى گەورەیە وئەوەى تێیدا هاتووە ڕوونی دەکاتەوە بەقسەکانى وکردەوەکانى وبێدەنگ بوون وڕازی بوونی لەسەر قسەیەک یان کردەوەیەک لەپێشی کرابێت -تەقریر-، وئەگەر سونەتی رەسول الله نەبوایە مسوڵمانان ژمارەی ڕکاتەکانی نوێژە فەرزەکان وچۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژەکان وئەوەى واجبە تێیدا ؛ لەلایان نەزانراو بوو، و وردەکارى ڕۆژووگرتن وزەکات وحەج وجیهاد وفەرمان بەچاکە ونەهی لە خراپەیان نەدەزانى، ونەیاندەزانی وردەکاری حەڵاڵ وحەرام چیە لە مامەڵەکان وشتە حەرامکراوەکان وئەوەى خواى گەورە واجبی کردووە لە سنوورە -حەددە- شەرعیەکان وسزاکان کە ئایەت لەسەریان هاتووە لە سورەتی (آل عمران) کە خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ﴾ واتە: ﴿گوێڕایهڵ و فهرمانبهرداری خوا و پێغهمبهرهکهی بن تا ڕەحمەتی الله بە دەست بهێنن﴾
ولە سورەتی (النساء) خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلً﴾ واتە: ﴿ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، فهرمانبهردارو گوێڕایهڵی خوا و پێغهمبهر و فهرمانڕهواکان بکهن که وەک خۆتان باوەڕدارن، خۆ ئهگهر له شتێکدا بوو بهکێشهتان دهربارهی حوکمی خوایی، ئهوه ئهو کێشهیه بگێڕنهوه بۆ لای خواو پێغهمبهرهکهی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننهت دهگهیهنێت)، ئهگهر ئێوه باوهڕتان بهخواو به ڕۆژی قیامهت ههیه، (ڕهفتارکردنتان) بهو شێوهیه چاکترین و جوانترین سهرچاوهیه بۆ چارهسهری کێشهکانتان﴾
وهەر لە سورەتی (النساء) پەروەردگار دەفەرموێت:
﴿مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ وَمَنْ تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا﴾ واتە: ﴿ئهوهی فهرمانبهرداری پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) بکات، ئهوه بهڕاستی فهرمانبهرداری خوای کردووه، ئەوکەسەشی پشتی ههڵکردووه (ئهوه خۆی زهرهرمهند دهبێت) خۆ ئێمه تۆمان نهناردوه تا ببیته چاودێر بهسهر ئهوانهوه﴾
وچۆن دەکرێت گوێڕایەڵی بکرێت لەکاتێکدا خەڵکی ڕەتی بکەنەوە بگەڕێنەوە بۆ قورئان وسونەت ئەگەر سونەتەکەى بەڵگە نەبێت یان هەمووی پارێزراو نەبێت، هەر بۆیە بەپێی ئەم وتەیە خواى گەورە فەرمانى بە بەندەکانى کردووە بە شوێنکەوتنی شتێک کە هەر بوونی نیە وئەمیش پوچەڵترین شتە وگەورەترین کوفرە بە خواى گەورە وگومان خراپیە بە ئەو زاتە -سبحانه وتعالى-،
خواى گەورە -عز وجل- لە سورەتی -النحل- دەفەرموێت:
﴿وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ﴾ واتە: ﴿و ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابهزاند، تا بۆ خهڵکی ئهوه ڕوون بکهیتهوه که بۆیان هێنراوهته خوارهوه، بۆ ئهوهی بیرێك بکهنهوهو تێبفکرێن.﴾
وهەروەها پەروەردگار لە هەمان سورەتی پێشوو دەفەرموێت:
﴿وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي اخْتَلَفُوا فِيهِ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ﴾ واتە: ﴿ئێمه قورئانمان دانهبهزاندووهته سهر تۆ تهنها بۆ ئهوه نهبێت که ههرچی ئهو خهڵکه کێشهی لهسهر ههیه (له بابهتهکانی دنیاو دین) بۆیان ڕوون بکهینهوه و ببێتە هۆی هیدایهت و ڕهحمهتیش بۆ ئهو کهسانهی که ئیمان و باوهڕ دههێنن﴾
چۆن خواى گەورە فەرماندەکات بە پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەوەى دابەزیوە -قورئان- ڕوونی بکاتەوە لەکاتێکدا سونەت بوونی نەبێت یان بەڵگەی تێدا نەبێت؟
وهەروەها پەروەردگار لەسورەتی -النور- دەفەرموێت:
﴿قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُمْ مَا حُمِّلْتُمْ وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ﴾ واتە: ﴿پێیان بڵێ: فهرمانبهرداری خواو فهرمانبهرداری پێغهمبهر بن، خۆ ئهگهر پشتیان ههڵکرد، ئهوه ئهو تهنها بەرپرسیاری نەفسی خۆیەتی، وئێوهش سهرپێچی و یاخی بوونهکهتان لهسهرتان دهکهوێت، خۆ ئهگهر فهرمانبهرداری بن و گوێڕایهڵ و ملکهچ بن به ڕاستی ئهوه هیدایهت وهردهگرن، دڵنیاش بن که ئهرکی سهرشانی پێغهمبهر صلی الله علیه وسلم تهنها گهیاندنێکی ڕوون و ئاشکرایه﴾
ولەهەمان سورەت خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ﴾ واتە: ﴿ئهی ئیمانداران: نوێژهکانتان له کاتی خۆیدا به چاکی ئهنجام بدهن و زهکاتی ماڵهکانتان بدهن و فهرمانبهرداری پێغهمبهریش بکهن هەتا ڕەحمەت ومیهرەبانی الله بەدەست بخەن﴾
وپەروەردگار لەسورەتی (الأعراف) دەفەرموێت:
﴿قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ﴾ واتە: ﴿(ئهی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: ئهی خهڵکینه بهڕاستی من پێغهمبهری خودام بۆ ئێوه بهگشتی، ئهو خوایهی که ههر بۆئهوه خاوهندارێتی ئاسمانهکان و زهوی، هیچ خوایهک نیه جگه لهو زاته، دەژیێنێت و دهمرێنێت، کەواتە باوهڕی بهێنن بهو خوایهو بهپێغهمبهرهکهی، که ههواڵدهرێکی نهخوێندهواره، (تاهیچ کهس نهڵێت پیاوێکی خوێندهوار بووه و خۆی قورئانی داناوه) ئهو پێغهمبهرهی که خۆی باوهڕ دههێنێت به خواو به فهرموودهکانی، ده ئێوهش شوێنی بکهون، بۆ ئهوهی ئێوه ڕێنموویی بکرێن﴾
لەو ئایەتانەدا ئاماژەی ڕوون هاتووە سەبارەت بەوەى هیدایەت وڕەحمەت لە شوێنکەوتنی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- وچۆن ئەمە دەبێت ئەگەر کردەوە بە سونەتەکانی نەکرێت یان بووترێت ڕاست وسەحیح نیە یان بووترێت ناکرێت پشتی پێ ببەستین وەکو بەڵگە،
وپەروەردگار لەسورەتی (النور) دەفەرموێت:
﴿فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ﴾ واتە: ﴿دهبا ئهوانهی که سهرپێچی فهرمانەکانی رەسول الله دهکهن بترسن لهوهی که تووشی تاقی کردنهوهیهکی سهخت، یان تووشی سزایهکی به ئێش ببن.﴾
وخواى گەورە لەسورەتی (الحشر) دەفەرموێت:
﴿وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۖ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ﴾ واتە: جا ئهوهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) پێی بهخشیوون وهری بگرن، ههر فهرمانێکی پێدان بهگوێی بکهن، قهدهغهی ههر شتێکی لێ کردن لێی دوور کەونەوە، له خوا بترسن؛ چونکه بهڕاستی خوا سزای بە ئێش وسەختە.﴾
وئەو ئایەتانەى کە ئاماژەن بۆ ئەم بابەتە زۆرن وهەموویان بەڵگەن لەسەر واجبێتی شوێنکەوتن وگوێڕایەڵیکردنی -صلى اللە علیە وسلم- وشوێنکەوتنی ئەوەى پێی هاتووە هەروەکو لەبەڵگەکانى پێشووتر باسکرا سەبارەت بە واجبێتی شوێنکەوتنی قورئان ودەستگرتن پێوەی وگوێڕایەڵیکردنی وگوێڕایەڵبوونی فەرمانەکانى ونەهی لێکراوەکانى، وە قورئان وسوننە دوو بنچینەن هەرکەسێک نکۆڵی لەیەکێکیان بکات ئەوا نکۆڵی لە ئەوی تریان کردووە و بەدرۆی داناوە وئەمەش کوفر وگومڕاییە ودەرچوونە لە بازنەى ئیسلام بەیەکدەنگی زانایان.
هەندێک لەو فەرموودانەی لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- لەمبارەیەوە هاتون؛
وفەرموودەی زۆری متەواتیر هاتووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە واجبێتی گوێڕایەڵیکردنی وشوێنکەوتنی ئەوەى پێی هاتووە وحەرامێتی سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى ئەمیش دەرهەق بەئەوانەى لەسەردەمی ئەو بوون وئەوانەیشی لە پاشی دێن هەتاوەکو قیامەت، نمونەى ئەو فەرموودانە فەرموودەکەی ئەبو هورەیرەیە-ڕەزاى خواى لێبێت- کە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەگێڕێتەوە فەرموویەتی:
«هەرکەسێک گوێڕایەڵی من بێت ئەوا گوێڕایەڵی الله بووە و هەرکەسێک سەرپێچی -فەرمانى- من بکات ئەوا سەرپێچی -فەرمانى- الله ی کردووە»
وە لە [صحيح البخاري] دا هاتووە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە مەگەر کەسێک نەیەوێت، ووترا: کێ نایەوێت ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: هەرکەسێک گوێڕایەڵی من بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە و هەرکەسێک سەرپێچی -فەرمانى- من بکات ئەوا نایەوێت -بچێتە بەهەشتەوە-»،
و [أحمد] و [أبو داود] و [الحاکم] بە سەنەدێکی چەسپاو وسەحیح گێڕاویانەتەوە لە میقدام کوڕی مەعدی کریبەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
« من قورئان و هاوشێوەی قورئانی پێ بەخشراوە، نزیکە لەوەى کەسێک لەپاڵدانەوەی دووای تێری فەرموودەیەکی منی پێبگات بڵێ: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە (قورئانە)، هەرشتێک حەڵاڵکرابووتێیدا؛ ئێمەش بە حەڵاڵی دادەنێین، و هەرشتێک حەرامکرابوو تێییدا؛ ئێمەش بە حەرامی دادەنێین»
و [أبو داود] و [إبن ماجه] بە سەنەدێکی چەسپاو وسەحیح دەیگڕێنەوە لە ئەبی رافیعەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«یەکێکتان نەبینم لە حەوانەوەی دووايي تێری فەرمانێکی منی بۆ بێت لەو شتانەى فەرمانم پێکردووە یان نەهیم لێکردووە دەڵێت نازانین، ئەوەى لە کتێبی خواى گەورە هەبێت شوێنی دەکەوین»
ولە حەسەنی کوڕی جابرەوە دەڵێت: گوێم لە میقدام کوڕی مەعدی کەریب بوو -ڕەزاى خواى لێبێت- کە دەیووت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەڕۆژی خەیبەردا هەندێک شتی حەرامکرد پاشان فەرمووی: « نزیکە لەوەى کەسانێک من بەدرۆ دابنێن، لە کاتی حەوانەوەی دووايي تێری فەرموودەی منیان پێ بگات بڵێن : لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە (قورئانە)، هەرشتێک حەڵاڵکرابوو؛ ئێمەش بە حەڵاڵی دادەنێین، و هەرشتێک حەرامکرابوو؛ ئێمەش بە حەرامی دادەنێین، دەی باش بزانن هەرشتێک پێغەمبەری خودا حەرامی کردبێت هەروەکو ئەوە وایە خواى گەورە حەرامی کردبێت». لە
فەرموودەکە [ الحاكم والترمذي وابن ماجه بإِسناد صحيح] گێڕاویانەتەوە
وفەرموودەى زۆری متەواتیر هاتووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- کە وەسیەتی هاوەڵانی دەکرد لە وتارەکانیدا تا ئامادە بوان فەرمانەکانی بگەیەننە ئەوانەی ئامادە نەبون «هەندێک لە بیسەران زیاتر تێدەگەن لە گەیەنەرەکان».
ولەو فەرموودانەش ئەوەى لە لای بوخاری ومسلم هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک وتاری بۆ خەڵکی دا لە حەجی ماڵئاوایی لە ڕۆژی عەرەفە هاوتا بەڕۆژی چەژنی قوربان -یوم النحر-، پێیانی فەرموو:
«ئەوەى ئامادەیە با بیگەنێت بە ئەوەى ئامادە نیە لەوەیە ئەو کەسەی دەیبیستێت باشتر تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە».
ئەگەر سونەتەکەى حوجە نەبوایە لەسەر ئەوانەى دەی بیستن و لەسەر ئەوانەیشی پێیان دەگات، وئەگەر بەردەوام حوجە نەبووایە هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت ئەوا فەرمانى نەدەکرد بە گەیاندنی، کەواتە سونەت حوجەیەکی دامەزراوە لەسەر ئەوانەى دەیبیستن لە رەسوڵ الله وە-صلى اللە علیە وسلم- و لەسەر ئەوانەیشی بۆیان گێڕدراوەتەوە بە سەنەدی ڕاست وسەحیح.
وهاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سونەتە وتەیی وکرداریەکانی ئەویان پاراستووە و لەبەریان کردووە وگەیاندویانە بەئەوانەى لەپاشیان هاتون لە تابیعیەکان وتابیعیەکان گەیاندویانە بە ئەوانەى پاش خۆیان، وبەم شێوەیە زانایان نەوە لەپاش نەوە وسەردەم لەپاش سەردەم ئەم ئاینەیان بۆ ئێمە گێڕاوەتەوە، وە بە جوانی لە کتێبەکانیان یاداشتیان کردووە و فەرموودە چەسپاو وڕاستەکانیان جیا کردووەتەوە لە فەرموودە لاواز وزەعیفەکان، وە بۆ جیاکاری بەینی فەرموودە سەحیحە ولاوازەکان چەندین یاسا و ڕێسایان بۆ داڕشتە کردووين، وە زانایان زۆر بەچاکی فەرموودەکانیان پاراستووە بۆمان هەروەکو چۆن قورئان لە لایەن پەروەردگارەوە پارێزراوە لە دەستکاری کردنی دەستکاریکاران وبەلاڕێدا بردنی مولحیدەکان ودەستکاریکردنی چەواشەکارەکان ؛ ئەمیش هاتنە دی مانای ئەو ئایەتەیە کە خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ﴾ واتە: ﴿بهڕاستی ههر ئێمه قورئانمان دابهزاندووهو بێگومان ههر ئێمهش پارێزگاری دهکهین و (نایهڵین دهستی خیانهتکار هیچ جۆره دهستێکی تێ بخات و ههموو ههوڵێك بۆ دهستکاری کردنی نهزۆکه)﴾
وبێگومان سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەحی دابەزنێراوە، خواى گەورە پاراستوویەتی هەروەکو چۆن قورئانی پاراستووە و زانایانی ڕێنمونی کردووە بۆ پاراستنی فەرموودەکان، کە بەلاڕێ بردنی چەواشەکارەکان ولێکدانەوەى نەفامەکانی لێ دوور دەخەنەوە وبەرگری لێدەکەن بەرامبەر تۆمەتی نەفام ودرۆزن وبێ دینەکان، چۆن وا نابێت لەکاتێکدا خواى گەورە فەرموودەکانی سەروەرمانی کردووە بە ڕاڤەکاری قورئانی پیرۆز وڕوون کەرەوەی ئەوەى تێیدایە لە حوکمەکان وباسکردني چەند حوکمێک کە لە قورئاندا باس نەکراوە، وەکو ڕوونکردنەوەى حوکمەکانى شیرپێدان وهەندێک حوکمی پەیوەست بە میرات وحەرامبوونی ئەوەى لەیەک کاتدا دوو خێزانی هەبێت کە خوشکی یەکتر یان ئافرەتێک وپورەکەى خێزانى بن وجگە لەمانە لەو حوکمانەی کە لە سەحیحی سونەتدا هاتوون ولە قورئانی پیرۆزدا باس نەکراون. هەندێک لە وتە گێڕدراوەکان لە هاوەڵان وتابیعیەکان وئەوانەى دووايان هاتون لەزانایان کە تێیدا باسی بەگەورەدانانی سونەت و واجبێتی کارپێکردنیان کردووە:
لە بوخاري وموسلمدا هاتووە کە ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- فەرموویەتی:
کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەفاتی کرد کۆمەڵێک هەڵگەڕانەوە لە عەرەبەکان، ئەبوبەکری سدیق -ڕەزاى خواى لێبێت- فەرمووی: والله جەنگم دژی ئەوانەى جیاوازى دەکەن لەنێوان نوێژ وزەکات -واتا دەڵێن نوێژ دەکەین بەس زەکات نادەین-، عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- فەرمووی: چۆن دژیان دەجەنگیت لەکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «فەرمانم پێکراوە بجەنگم بەرامبەر خەڵکی هەتاوەکو دەڵێن: ( لا إِلهَ إِلا الله ) ئەگەر وتیان ئەوا خوێن وماڵیان لە من پارێزراوە مەگەر بە مافى ڕەوا نەبێت»، ئەبو بەکری سدیق فەرمووی: ئایا زەکات لە مافى نیە والله ئەگەر -تەنانەت زەکاتى- مەڕو ماڵاتیان نەدەن کە دەیاندا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا دژیان دەجەنگم بەهۆی ئەو ڕێگری کردنە، عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- فەرمووی: زانیم کە خواى گەورە سینەی ئەبوبەکری ڕێنموێنی کردووە بۆ جەنگان بۆیە بۆم دەرکەوت کە ئەو لەسەر حەق و ڕاستییە.
وهاوەڵانیش هاوڕای ئەبو بەکر بوون -ڕەزاى خوایان لێبێت- بۆیە جەنگان دژی هەڵگەڕاوەکان -مورتەدەکان- بۆئەوەى بیانگەڕێنەوە بۆ ئیسلام وکوشتنی ئەوانەى کە پێداگیر بوون لەسەر پاشگەزبونەوەیان ، لەم چیرۆکەدا ڕوونترین بەڵگە هەیە لەسەر بە گەورە دانانی سونەت و واجبێتی کردەوە پێکردنی، وداپیرەی مردوویەک هات بۆ لای ئەبو بەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لێکرد سەبارەت بە بەشی لە میرات ئەویش پێی فەرموو:
هیچ بەشێک بۆ تۆ دانەنراوە لە کتێبی خواى گەورە ونازانم کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بڕیاری لەسەر شتێک دابێت بۆ تۆ وپرسیار لە خەڵکی دەکەم، پاشان پرسیاری لە هاوەڵان کرد -ڕەزاى خوایان لێبێت- وهەندێکیان شاهێدیان لەسەر ئەوە دا کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بڕیاری بە یەک لەسەر شەش داوە بۆی، دواجار ئەبو بەکر بڕیاری یەک لەسەر شەشی بۆ دا. وعومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- وەسیەتی كاربەدەستانی دەکرد بۆئەوەى دادوەری لەنێوان خەڵکی بکەن بە قورئان ئەگەر مەسەلەکە لە قورئان نەبوو ئەوا بە سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-
وکاتێک حوکمی ئەو ئافرەتەى لا ناڕوون بوو کە بەهۆی لێدانی یەکێکەوە منداڵەکەى بە مردوویی لەبارچوبو؛ پرسیاری لە هاوەڵان کرد -ڕەزاى خواىان لێبێت- لەمبارەیەوە موحەمەد کوڕی مەسلەمە و موغیرەی کوڕی شوعبە شاهێدیان دا -ڕەزاى خوایان لێبێت- بەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حوکمی لەسەر داوە بەوەى هێندەی سعری بەندەیەکە -کۆیلەیەکە- خوێنی کۆرپەلە لەبار چووەکەیە
وکاتێک لای عوسمان -ڕەزاى خواى لێبێت- حوکمی عیدە گرتنی ئافرەت لەماڵی مێردي لەدووای وەفاتی هاوسەری لا ناڕوون بوو، فريعە کچی مالک کوڕی سنان خوشکی ئەبی سەعید -ڕەزاى خواى لێبێت- هەواڵی پێدا : کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێکردووە پاش ئەوەى مێردەکەى وەفاتی کرد لە ماڵەوە بێت هەتاوەکو ماوەى دیاریکراو تەواو دەبێت -چوار مانگ ودە ڕۆژ-. دوواجار عوسمان قەزاوەتی بەوە کرد.
وبەم شێوەیە بە پێی سونەت بڕیاری دا لەسەر جێبەجێکردنی حەددی شەرعی لەسەر (وەلید کوڕی عوقبە) لەوکاتەی ئارەقەی خواردەوە، وکاتێک گەیشت بە عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- کە عوسمان -ڕەزاى خواى لێبێت- نەهی کردووە لە موتعەى حەج -نییەت هێنان بە حەج وعومەر پێکەوە-؛ عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- نییەتی بە حەج وعومرە پێکەوە هێنا وفەرمووی: واز ناهێنم لە سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی قسەی هيچ یەکێک لە خەڵکی، وکاتێک هەندێک خەڵک بەڵگەیان هێنایەوە بەرامبەر ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە قسەی ئەبوبەکر وعومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- سەبارەت بە موتعەى حەج -نییەت هێنان بە حەج وعومەر پێکەوە- و باشتر وایە تەنها حەج بکرێت، ئیبن عەباس فەرمووی: نزیکە لەوەى بەرد باران بکرێن لە ئاسمانەوە، دەڵێم: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی و ئێوە دەڵێن ئەبوبەکر وعومەر فەرموویانە. ئەگەر کەسێک پێچەوانەى سونەت بکات بەهۆی قسەی ئەبوبەکر وعومەرەوە ؛ مەترسی سزادانى لەسەر بێت، ئەی سەبارەت بە حاڵی ئەو کەسەی پێچەوانەى سونەت دەکات بەهۆی ڕاوبۆچوونی کەسێکی تر لە خوار ئەوانەوە یان بەهۆی ڕا و بۆچوونی خۆیەوە چی بڵێین، وکاتێک هەندێک خەڵک ناکۆک بوون لەگەڵ عبداللە ی کوڕی عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- سەبارەت بە شتێک لەسونەت عبداللە فەرمووی: ئایا ئێمە فەرمانمان پێکراوە بە شوێنکەوتنی عومەر یان شوێنکەوتنی سونەت؟
وکاتێک پیاوێک وتی بە عیمرانی کوڕی حوصەین -ڕەزاى خوایان لێبێت- : سەبارەت بە قورئان قسەمان بۆ بکە لەکاتێکدا ئەو باسی سونەتی دەکرد -ڕەزاى خواى لێبێت- فەرمووی: سونەت ڕاڤەى قورئانی خواى گەورەیە وئەگەر سونەت نەبووایە نەماندەزانى کە نوێژی نیوەڕۆ چوار ڕکاتە ونوێژی مەغریب سێ ڕکاتە ونوێژی بەیانی دوو ڕکاتە و وردەکارى حوکمەکانى زەکات وزۆر شتی تر نەزانراو بوو لەلامان کە سونەت بە وردی باس وڕوونی کردووەتەوە، وگێڕانەوەى زۆر هاتووە لە هاوەڵانەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- سەبارەت بە بەگەورەدانانى سونەت و واجبێتی کردەوە پێکردنی وئاگادارکردنەوە لە پێچەوانە کردني، لەوانەش لەوکاتەی عبداللە کوڕی عومەر -ڕەزاي خواى لێبێت- دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «ڕێگری مەکەن لە ئافرەتان لەوەى ئامادەی مزگەوتەکان ببن».
هەندێک لە کوڕەکانى ووتیان: والله ڕێگرییان لێدەکەین. (عبدالله) لێی توڕەبو زیانێکی زۆری پێوت وپاشان فەرمووی: دەڵێم پێغەمبەری خودا فەرموویەتی وتۆ دەڵێیت والله ڕێگریان لێدەکەین. کاتێک عبداللە کوڕی ئیبن موغەفەلی موزەنی -ڕەزاى خواى لێبێت- کە لە هاوەڵانى پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- بینی کەسێکی نزیکی خەریکی بەردهەڵدانە بە پەنچەکانی- بە پەلە پیتکە-، و(ئیبن موغەل) پێی فەرموو: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوکارە*»، وفەرموویەتی: «نە ڕاوی پێ دەکرێت، ونە زیان بە دوژمن دەگەیەنێت، بەڵکو چاو کوێر دەکات، وددان دەشکێنێت»، پاشان کەسە نزیکەکەى دیسانەوە بەردەوام بوو لەسەر کارەکەی خۆی ووازی نەهێنا، (ئیبن موغەفەل) فەرمووی: پێت دەڵێم کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێی کردووە، و هەر بەردەوامیت لەسەر کارەکەت! هەرگیز قسەت لەگەڵدا ناکەم. *(پەلەپیتکە -خەزف: الخَذْف- : شێوەیەکی وەشاندنی وردە بەردە بە بەکارهێنانى پەنجەی دەست )
و (البيهقي) دەیگێڕێتەوە لە ئەیوبی سیختیانی تابیعیەوە کە فەرموویەتی: ئەگەر باسی سونەتت کرد بۆ کەسێک ووتی واز لەمە بێنە، وباسی قورئمانمان بۆ بکە ئەوا بزانە کە گومڕایە، وئەوزاعی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- فەرموویەتی: سونەت بڕیار لەسەر قورئان دەدات وڕوونی دەکاتەوە یان ئەوەى ڕەهایە لە قورئاندا لە سونەتدا دیاریکراوە یان هەندێک حوکم باس دەکرێت لە سونەتدا کە لە قورئاندا نەهاتووە، هەروەکو خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ﴾ واتە: ﴿و ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابهزاند، تا بۆ خهڵکی ئهوه ڕوون بکهیتهوه که بۆیان دابەزێندراوە، بۆ ئهوهی بیرێك بکهنهوهو تێفکرن﴾
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من قورئانم پێدراوە و هاوشێوەى قورئان- مەبەستی سوننەیە-»،
بەیهەقی ریوایەتی کردووە لە عامر شەعبییەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- بە هەندێک خەڵکی وت:
ئێوە تیاچوون لەوکاتەی وازتان لە ئاثار هێنا مەبەست فەرموودە سەحیحەکانە، و هەر بەیهەقی دەیگێڕێتەوە لە ئەوزاعیەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- کە بە هەندێک لە هاوەڵانی ووت: ئەگەر فەرموودەیەکت پێگەیشت لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- ئاممان نەکەیت قسانێک بکەیت جیاواز لە فەرموودەکەی سەروەرمان، بە تەئکید سەروەرمان گەێنەری ئەمرەکانی الله
وە هەر بەیهەقی لە ئیمام سوفیانی کوڕی سەعیدی سەوریەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: زانست هەمووی بريتييە لە زانست بە ئاثار -قسەکانى پێشین-، وئیمامی مالیک -ڕەحمەتی خواى لێبێت- فەرموویەتی: هەموو یەکێکمان قسەی وەردەگیرێت وڕەت دەکرێتەوە مەگەر خاوەنی ئەم گۆڕە نەبێت وئاماژەی کرد بۆ گۆڕی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-.
وئەبو حەنیفە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: ئەگەر فەرموودە مان پێ گەیشت لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا لەسەر سەر وچاو.
وئیمامی شافیعی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- فەرموویەتی: هەرکاتێک فەرموودەیەکی سەحیحم بۆتان گێڕانەوەیە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- ودەستم پێوە نەگرت وکارم پێنەکرد ئەوا دەتانکەم بە شاهێد لەسەر ئەوەى ئەقڵم نەماوە ولەدەستمداوە.
وهەروەها -ڕەحمەتی خواى لێبێت- فەرموویەتی: ئەگەر قسەیەکم ووت وفەرموودەیەکتان بیست لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- کە پێچەوانەى بوو ئەوا قسەکەى من بدەن بە دیواردا -ڕەتی بکەنەوە-.
وئيمامی ئەحمەد -ڕەحمەتی خواى لێبێت- بە هەندێک لە هاوەڵانی فەرموو: تەقلیدی -لاسایی- من ومالیک وشافیعی مەکە ولەو شوێنەوە بەڵگە وەربگرە کە ئێمەوە وەرمانگرتووە -واتا دەست بە فەرموودەکانی سەروەرەوە بگرە وبەس-
وهەروەها -ڕەحمەتی خواى لێبێت- فەرموویەتی: سەیرە بەلامەوە کەسانێک ئیسناد وچەسپاوی ئیسناديان بۆ دەرکەوتووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- پاشان دەچن بۆ لای سوفیان -بۆئەوەى فتوایان بۆ بدات لەسەر مەسەلەیەک کە فەرموودەى ڕوونی لەسەرە-، وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ﴾ واتە: ﴿دهبا ئهوانهی که سهرپێچی له فهرمانی دهکهن بترسن لهوهی که تووشی تاقی کردنهوهیهکی سهخت، یان تووشی سزایهکی به ئێش ببن﴾
وهەروەها فەرموویەتی: ئایا دەزانى فیتنە چیە؟ فیتنە شیرک وهاوبەش دانانە بۆ الله، لەوەیە ئەگەر هەندێک لە فەرموودەکانى -صلى اللە علیە وسلم- ڕەت بکاتەوە ؛ دڵی تووشی شتێک لە گومڕایی ولادان بێت، ودوواجار گومڕای دەبێت.
و بەیهەقی دەیگێڕێتەوە لە موجاهیدي تابيعيەوە سەبارەت بەم ئایەتە کە خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ﴾ واتە: ﴿خۆ ئهگهر له شتێکدا بوو بهکێشهتان دهربارهی حوکمی خوایی، ئهوه ئهو کێشهیه بگێڕنهوه بۆ لای خواو پێغهمبهرهکهی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننهت دهگهیهنێت)﴾
موجاهید فەرموویەتی: گەڕانەوە بۆ لای خواى گەورە ؛ واتا گەڕانەوە بۆ قورئان، وگەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەرەکەی واتا گەڕانەوە بۆ سوننەت. و بەیهەقی لە زوهریەوە دگێڕێتەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- فەرموویەتی: زانایانی پێشوومان فەرموویانە دەستگرتن بە سونەتوە ؛ هۆکاری ڕزگاربوونە، وە ئیبن قودامە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- لە کتێبی (روضة الناظر) سەبارەت بە ڕوونکردنەوەى بنچینەکانى حوکمەکان دەڵێت: وبنچینەى دووەم لە بەڵگەکان سونەتی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- وفەرموودەکانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی ئەو، وە الله فەرمانی کردووە بە گوێڕایەڵی کردني وهۆشداری داوە لە سەرپێچی کردنی
مەبەست باسکرا.
ئیبن وکەسیر لە ڕاڤەی ئەم ئایەتەدا فەرموویەتی :
﴿فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ﴾
واتە: لە ئەمرەکانی سەروەرمان، وئەمرەکانی واتە: ڕێباز ومەنهەج وسونەت وشەریعەتی، بۆیە قسە وکردەوەکان بە سوننەتی سەروەرمان دەپێورێت وبەراورد دەکرێت، هەر قسە وکردەوەیەک بەپێی سونەت بێت ئەوا قبوڵ دەکرێـت وئەگەر پێچەوانەی بێت ڕەت دەکرێتەوە با خاوەنەکەی هەرکەسێک بێـت،
لە بوخاری وموسلمدا هاتووە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«هەرکەسێک کردەوەیەک بکات کە فەرمانى ئێمەى لەسەر نەبێت -لەئاینی ئێمە نەبێت- ئەوا ڕەت دەکرێتەوە»
واتا با بترسێت وئاگادار بێت ئەو کەسەی سەرپێچی شەریعەتی پێغەمبەر دەکات لە نهێنی وئاشکرادا:
﴿أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ﴾
واتا: لەدڵیاندا کوفر یان دووڕوویی -نیفاق- یان بیدعە سەرهەڵبدات.
﴿أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ﴾
واتا لەدونیادا بە کوشتن یان حەددی شەرعی یان زیندان یان هتد، هەروەکو ئیمام ئەحمەد دەیگێڕێتەوە لە عبدالرزاق لە معمر لە همام ئیبن مونەبیهـ فەرموویەتی: ئەبو هورەیرە ئەمەى بۆمان باسکرد: کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«نمونەى من وئێوە نمونەى پیاوێکە ئاگرێکی کردۆتەوە وکاتێک چواردەوری ڕۆشن بویەوە، لەوکاتەدا پەپولە وحەشەراتی چواردەوری ئاگرەکە خەریکە بکەونە ناو ئاگرەکە، ئەوکەسەش بەردەوام ڕێگریان لێدەکات تا نەکەونە ناو ئاگرەکەوە بەڵام دوواجار کۆڵنادەن ودەکەونە ناو ئاگرەکەوە ، ئەوە نمونەى من وئێوەیە بەردەوام دەستم پێتانەوەیە وئاگادارتان دەکەمەوە لە دۆزەخ بەڵام ئێوە سەرەڕای هەوڵەکانی من هەر خۆتان دەخەنە نێویەوە».
بوخاری وموسلم ڕیوایەتیان کردووە لە ڕێگەی عبد الرزاق و
وسیوطی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- لە کتێبی (مفتاح الجنة) سەبارەت بەوەى کە سونەت بەڵگەیە ؛ دەڵێت:
بزانن -ڕەحمەتی خواتان لێبێت- هەرکەسێک نکۆڵی بکات لەوەى فەرموودەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسە یان کردەوە بێت بەمەرجە زانراوەکانیەوە لە بنچینەکانی بەڵگەهێنانەوە نیه ئەوا تووشی کوفر بووە ودەرچوونە لە بازنەى ئیسلام و لەگەڵ جولەکە وگاوڕ یان هەریەکێک لەوانە حەشر دەکرێت کە خواى گەورە بیەوێت لە کۆمەڵە کافرەکان،
مەبەست باسکرا.
وگێڕانەوەی زۆر لە هاوەڵان وتابیعین وئەوانەى لەپاشیان هاتوون لە زانایان سەبارەت بەگەورەدانانى سونەت و واجبێتی کردەوە پێکردنی وئاگادارکردنەوە لە پێچەوانە وموخالەفەکردني زۆر زیاترە لەوەی باسمان کردووە، هیوادارم ئەوەى باسکرا لە ئایەت وفەرموودە وگێڕانەوەکانى تر بەس بێت وقایلکار بێت بۆ ئەوانەى هەق وڕاستیان دەوێت، وداواکارین خواى گەورە ئێمە وهەموو مسوڵمانان سەرکەوتوو بکات بۆئەوەى خۆی پێی ڕازیە وپارێزراو بین لە هۆکارەکانى توڕەبوونی، وداواکارین هیدایەتمان بدات بۆ سەر ڕێبازە ڕاستەکەی خۆی.
وصلى الله وسلم على عبده ورسوله، نبينا محمد وعلى آله وأصحابه وأتباعه بإحسان.
عبد العزيز بن عبد الله بن باز -ڕەحمەتی خواى لێبێت-