الغاية من الحياة
مەبەست لە ژیان * (بوونی پەروەردگار) مرۆڤ لە گەشتە هزریەكەیدا پرسیار دەکات سەبارەت بە سەرەتای گەردوون ودروست بوونی: كێ خوڵقێنەری ئاسمانەكان وزەوی وئەوەی تێیاندایە لە خوڵقێنراوەكان؟ ئەم گەردوونە گەورەیە چۆن لەوپەڕی ڕێکخراوی وجێگیری وکامڵی یاساکانی بەشێوازێکی ورد بەدرێژایی چەندەها ساڵ بەردەوام دەبێت ؟ ئایا ئەم گەردوونە خۆی خۆی خوڵقاندووە؟ یان لە هیچەوە هاتووە؟ یان بە ڕێكەوت هاتۆتە بوون؟
These files are generated automatically from the book's text; their layout may differ from the printed edition.
مەبەست لە ژیان *
(بوونی پەروەردگار)
مرۆڤ لە گەشتە هزریەكەیدا پرسیار دەکات سەبارەت بە سەرەتای گەردوون ودروست بوونی:
كێ خوڵقێنەری ئاسمانەكان وزەوی وئەوەی تێیاندایە لە خوڵقێنراوەكان؟
ئەم گەردوونە گەورەیە چۆن لەوپەڕی ڕێکخراوی وجێگیری وکامڵی یاساکانی بەشێوازێکی ورد بەدرێژایی چەندەها ساڵ بەردەوام دەبێت ؟
ئایا ئەم گەردوونە خۆی خۆی خوڵقاندووە؟ یان لە هیچەوە هاتووە؟ یان بە ڕێكەوت هاتۆتە بوون؟
كێ تۆی خوڵقاندووە ئەی مرۆڤ؟
ئەگەر لە ژێر میکرۆسکۆپ سەیری لاشەت بکەیت، جیهانێکی وورد وسەرسوڕهێنەر دەبینیت وهەر خانەیەک لە لاشەت زانیاری بۆماوەیی تێدایە کە کۆدەکانی زۆر ئالۆزە. ئایا پرسیارت لە خۆت كردووە كێ ئەم كۆدانەی نووسیوە؟ وکێ ئەم کۆدانەی لە شوێنی دروستی خۆیان داناوە؟
هەموو باڵاخانەیەکی بەرز، وهەموو خانووەیەکی سادە، چیرۆکی دروستکارەکەی دەگێڕێتەوە؛ ئایا ماقوڵە ئەم گەردوونە فراوانە بەم جوانی و وردی و ڕێکخستنە لە وردەكاریەكاندا دروستکارێکی نەبێت؟
ئهی مرۆڤ هەروەكو چۆن ئەقڵت قبوڵ ناکات پێی بووترێت: مۆبایلێكی زیرەک كە بە وردی دروستكراوە هەر لەخۆیەوە دەركەوت بە بێ دیزاینەر ودروستکار، یان تۆڕێكی ئاڵۆز لە ئامێرەکان كە بە هەماهەنگی و وردی كاردەكات هاتە بوون بە بێ بەرنامەنووس یان چاودێر، بەهەمان شێوە ئەقڵ قبوڵی ناکات ئەگەر پێی بووترێت: ئەم گەردوونە مەزنە بە هەموو ئەو ڕێکخستن و داهێنان و یاسا و ڕێکخستەیەكی زۆر ورد؛ بە بێ خوڵقێنەر هاتۆتە بوون؟
دەی ئایەتێكی قورئانی پیرۆز زۆر بە ڕوونی ڕێنموێنی ئەقڵ دەكات بۆ تێڕامانێكی قوڵ سەبارەت بەم پرسیارە تەوەریە، خوداى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرمووێت:
ئایەتەکە ئێمە لە پێش سێ ئەگەری ئەقڵی دادەنێت:
1. ئایا دەكرێت گەردوون لە هیچیەوە هاتبێت؟ دەی ئەمە مەحاڵە؛ چونکە شتی نەبوو هیچ شتێك دروست ناکات.
2. ئایا دەكرێت خۆی خۆی دروستکردبێت؟ دیسان ئەمەیش مەحاڵە؛ هیچ شتێک ناتوانێت خۆی دروستبکات.
3. ئەگەری لۆژیكی دەمێنێتەوە، ئەویش ئەوەیە ئەم گەردوونە خوڵقێنەرێكی مەزن ودەسەڵاتداری هەیە.
هەموو پارچەیەک لەم گەردوونە، لە بچوکترین گەردیلە تا گەورەترین گەلە ئەستێرە، نیشانەی مەزنى خوڵقێنەرەكەیەتی؛ مەحاڵە لە ڕوانگەی ئەقڵەوە ئەم ڕێکخستە وردە لە پشێویەوە دروست بووبێت. ئەقڵ ڕەتی دەكاتەوە ئەگەر بووترێت ئەم گەردوونە لە هیچەوە هاتووە، یان ئەم ڕێکخستە نایابە ئاڵۆزە دەرەنجامی ڕێكەوتێكی كوێرانەیە!
(سیفەتەكانی خوڵقێنەر)
هەروەكو چۆن ئەقڵی تەندروست و فیترەتی پاك مرۆڤ ئاراستە دەكەن بەرەو باوەڕھێنان بە بوونی خوڵقێنەری گەردوون، هەروەها پاڵمان پێوە دەنێن بۆ تێڕامان سەبارەت بە سیفەتەكانی ئەم خوڵقێنەرە ومافەکانی لەسەرمان.
تێڕامان سەبارەت بە سیفەتەكانی ئەم خوڵقێنەرە چەندەها دەرگای تێگەیشتنی قوڵمان بۆ دەكاتەوە سەبارەت بەوەی وا دەخوازێت خاوەنی سیفەتە كامڵەكان بێت وهەموو كەموكورتی وعەیبێك لە ئەو دوورە.
وە ئەمە واتا خوڵقێنەر خاوەنی هەموو سیفەتەكانی جوانی ومەزنێتیە، ئەو -سبحانه وتعالى- توانادارە لەسەر كردنی هەموو شتێك، زانا و ئاگادارە بە هەموو شتێک، وە دانایە لە هەموو شتێك كە خوڵقاندوویەتی وبڕیاری قەدەری لەسەر داوە، ئەم كامڵیە تەنها ئەگەرێك نییە بەڵكو پێویستیەكی ئەقڵیە، چونکە هەر کەموکورتیەک لە سیفاتەکانیدا دەبێتە هۆی پشێوی لە خوڵقاندن وبەڕێوەبردندا، ئەمیش پێچەوانەیە لەگەڵ هەموو ئەوەی كە دەیبینین لە وردەكای لە گەردووندا.
دووری كەموكورتی لە ئەو زاتە وا دەخوازێت كە خوڵقێنەر بێ پێویست بێت لە خوڵقێنراوەكانی، بۆیە هیچ پێویستیەكی بە هیچ یەكێكیان نییە، بەڵكو هەموویان هەژارن بۆ لای ئەو لە بوون ومانەوەیان، وئەو -سبحانه وتعالی- پاک و بێگەردە لەوەی هاوبەش ومنداڵی هەبێت، چونكە ئەمانە نیشانەی كەموكورتی ولاوازین، والله -عز وجل- پاك وبێگەردە لە هەموو ئەم كەموكورتیانە.
سەیرکردنی گەردون بە تێڕامان وبیركردنەوە ئاراستەمان دەكات بەرەو یەقین و دڵنیایی کە ئەو زاتەی ئەم گەردوونەی هێناوەتە بوون لەسەرئەم شێوە سەرسوڕهێنەرە؛ خوڵقێنەرێكی تەواو وكامڵە لە زات وسیفەت وكردەوەكانیدا، هەموو عەیب وكەموكورتیەك لە ئەو دوورە، وپەرستن وملكەچبوون تەنها شایستەیە بۆ ئەو بێت.
وە چەسپاندنی سیفاتە کامەڵەکان بۆ پەروەردگار -سبحانه وتعالی-، وا دەخوازێت ئەو بە تاك دابنێین وتەنها ئەو كامڵە جیا لە هەر یەكێكی تر، كامڵێتی تەواو تەنها شیاوە بۆ یەك كەس بێت، بۆیە واجبە تەنها ئەو شایستەی پەرستن بێت جیا لە هەر یەكێكی تر.
خودای گەورە -سبحانه وتعالی- تەنها بەدیھێنەری ئەم گەردوونە نییە! بەڵکو خاوەنداری وڕكێفكاری ھەموو شتێکە تێیدا، فەرمان لەسەر هەموو شتێك بە دەستی ئەوە، بە دانایی خۆی ھەموو کارەکان بەڕێوە دەبات؛ ھیچ شتێک لە گەردووندا ڕوو نادات مەگەر بە ڕوخسەت و ویستی ئەو. ئەو ڕۆزیدەرە كە ڕۆزی بەندەكانی زامن كردووە، ئەو هۆكارانەی پێویستیانە بۆ ژیان ومانەوە؛ هێناویەتیە بوون بۆیان.
ئەگەر خودای گەورە خوڵقێنەری مەزنە و خاوەنی سیفەتەکانى كامڵی ومەزنێتیە، وئەو ئێمە وگەردوونی لە نەبوونەوە دروست کردووە، وئەو خاوەنی هەموو شتێکە لە گەردووندا، بە هەموو ئەو شتانەیشی كە تێیدان، وئەو ڕۆزیمان پێدەبەخشێت وبە ڕەحمەتی خۆی دەورمان دەدات، وبەڕێوەبەر وڕێكفكاری هەموو شتێكە تێیدا؛ ئایا واجب نییە لەسەرمان سوپاسی بكەین وبگەڕێین بۆئەوەی بزانین چۆن ڕەزامەندی ئەو بەدەست بهێنین، وچۆن مافەكانی لەسەرمان جێبەجێ بكەین، وكردەوە بكەین بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە كە بۆ جێبەجێكردنی خوڵقێنراوین؟!
(ئامانج لە بەدیهێنان وخوڵقاندن)
ئایا ڕەوایە خودای گەورە ئێمەی خوڵقاندبێت پاشان ڕوونی نەكردبێتەوە بۆمان كە چی لێمان دەوێت؟
بۆچی ئێمە لێرەین؟ ئایا مەبەست وئامانج لە بوونمان لە ژیاندا چییە؟
ئایا لەدوای مردن چیمان بەسەردێت؟
بڕوانە ئەگەر مرۆڤێك كۆشێكی گەورە وبەرز دروست بکات، ونوێترین کەرەستە تەکنەلۆژیەکانی بۆ دابین بكات، ھەتا کاتێك تەواو بوو لە دروستکردنی؛ لەناكاو هات و بە تەواوی كۆشكەكەی ڕوخاند. ئایا دەكرێت ئەمکەسە وەسف بكەین بەوەی دانایە؟ ئایا ئاشکرا نییە كە ئەم هەڵسوكەوتە شتێكی گاڵتەجاریە ومرۆڤی ژیر شتی وا ناكات؟
ئەگەر ئەم كردەوەیە پەسەندكراو نەبێـت دەرهەق بە مرۆڤێك، ئیتر چۆن دەكرێت وا بیر بكەینەوە كە الله ی دانا وشارەزا، ئەم گەردوونە سەرسوڕهێنەرەی دروست كردووە لەسەر ئەم داهێنان و وردیە، وپاشان دەیڕوخێنێت بە بێ ئەوەی هیچ ئامانج وداناییەك هەبوو بێت لە دروستكردنی؟
بێگومان پەروەردگار مرۆڤی خوڵقاندووە بۆ داناییەكی مەزن، ئەمیش بریتیە لە پەرستنی تەنھا الله ی تاك وبێ هاوبەش، ودروستی كردوون بۆ ئەوەی تاقیان بكاتەوە لەم دونیایەدا، وكاتێكی دیاریكراوی بۆ داناون کە لە ڕۆژی قیامەت زیندوو دەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە لەسەر کردەوەکانیان، جا ئەوەی کە باوەڕی بە الله هێنا و وەڵامی بانگەوازیەكەی دایەوە؛ نیعمەتی بەهەشتی بۆ هەیە بە هەتاهەتایی، وئەوەی پشتی كرد لە هەق وڕاستی؛ لە ئەهلی دۆزەخە.
(مافی الله لەسەر مرۆڤەكان ئەوەیە كە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن)
بێگومان پەرستن دەبێت تەنها بۆ ئەو زاتە بێت كە شایستەی پەرستنە، وە یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکان بۆ شایستەبوونی پەرستن ئەوەیە كە پەرستراو خوڵقێنەر وبەڕێوەبەر وڕۆزیدەر بێت وخاوەنی سیفەتە كامڵەكان بێت.
بەڵام جگە لە ئەو زاتە، لە خوڵقێنراوەکان لاواز وبێ توانان وتوانای سوود وزیان گەیاندنیان نین بە نەفسی خۆیان، دەی کەواتە هیچ دروستکراوێک شایستە نییە هیچ شتێک لە پەرستنی بۆ بکرێت؟ بێگومان پەرستنی بت وهەر دروستکراوێک لادانە لە فیترەتی پاك ئەو فیترەتەی دان دەنێت بە واجبێتی تەنها پەرستنی الله ی تاك وبێ هاوتا، خوڵقێنەری گەردوون -سبحانه وتعالی-.
وپەرستن مافێكی واجبە لەسەرمان چونکە ئەمە مەبەستە لە بوونی ئێمە، وبەڵگەیە لەسەر سوپاسگوزاری ودانپێدانانمان بە پەروەردگارێتی الله وپەرستراوێتی -ئولوهیەتی- ئەو، هەركەسێك پشت بكات لە پەرستنی الله یان لەگەڵ ئەودا یەكێكی تر بپەرستێت، ئەوا ستەمی لە نەفسی خۆی كردووە ولە سەر ڕێگای ڕاست لایداوە؛ ئەو ڕێگایەی كە خودا دەیەوێت بەندەكانی لەسەری بڕۆن، وسزای كردەوەكەی وەردەگرێت لە ڕۆژی قیامەتدا.
بیهێنە بەرچاوت كەسێك یەك ملیۆن دۆلارت پێ ببەخشێت، پەرچە كرداری تۆ چۆن دەبێت بەرامبەری؟ بێگومان سوپاس وستایشی دەكەیت بەوپەڕی پێزانینەوە. ئێستا، ئەگەر کەسێکی تر پێت بڵێت کە دوو ملیۆن دۆلارت پێدەدات بەرامبەر ئەوەی چاوەكانتی پێبدەیت، ئایا ڕازی دەبیت؟ بە دڵنیاییەوە، نەخێر كەسی ژیر ئەمە قبوڵ ناكات!
کەواتە بیر بکەرەوە خودای گەورە - سبحانه وتعالى - ئەو زاتەیە كە تۆی خوڵقاند وڕێزی لێنایت بە بەخشینی بیستن وبینین، وهێندە نیعمەتی پێبەخشیوویت كە لە ژماردن نایە. ئەو وادەكات خوێن بە نێو دەمارەكانتدا بڕوات، وڕۆزیت دەدات لە ئاو وهەوا، وتۆ لە هەموو ساتێكدا پێویستیت بە ئەوە. ئەگەر ڕەحمەت وچاودێری ئەو نەبووایە، ئەوا تۆ تیا دەچوویت وهێزت نەدەما، بەڵكو ئەو -سبحانه وتعالی- زامنی ڕزقی تۆی كردووە لەكاتێكدا تۆ كۆرپەلەیەك بوویت لە نێو سكی دایكتدا، بێ توانا بوویت وهیچ شتێك بەدەستی خۆت نەبوو.
ئایا ئەم خوڵقێنەرە مەزنە شایستە نییە کە بەدوای ڕەزامەندی ئەودا بگەڕێیت؟! ئایا شایستە نییە کە سوپاسی بكەیت لەسەر نیعمەتەکانی، وئیمان بە پێغەمبەران بهێنیت كە ئەو ناردونی بۆ ئەوەی ڕێنماییت بکەن بۆ ڕێگای ڕاستی وبەختەوەری؟!
ئایا ئەم خوڵقێنەرە مەزنە شایستە نیە بۆ ئەوەى بیپەرستیت بەو شێوەیەى ئەو دەیەوێت، نەک بەو شێوەیەى كە تۆ دەتەوێت؟! بیر بکەوە كاتێك دەتەوێت دیاریەك ببەخشیت بە دایكت، ئایا ئەو دیاریە هەڵدەبژێریت کە بە ئارەزووی تۆیە، یان هەوڵدەدەیت بۆ ئەوەی بزانیت دایكت چی لەلا خۆشەویستە؛ بۆ ئەوەى بەختەوەری بكەیت بەو دیاریەی لەلای پەسەندە؟ دەی بەهەمان شێوە پەرستنی الله -جل وعلا-، نابێت بە پێی هەوا وئارەزووەکانمان بێت یان بە پێی خووە بۆماوەییەكان بێت، بەڵکو پەرستن دەبێت بەو شێوەیە بێت كە الله -سبحانه وتعالی- دەیەوێت، وبەو شێوەیەی فەرمانی پێكردووین.
پەرستن تەنها ڕێوڕەسم وخوو نییە، بەڵکو ڕاگەیاندنی گوێڕایەڵبوونی تەواو وخۆشەویستی ڕاستەقینەیە بۆ خوڵقێنەر، ودانپێدانانە بەوەی كە ئەو زاتەی ئێمەی خوڵقاندووە ونیعمەتەكانی پێبەخشیوین تەنها ئەو شایستەیە كە بیپەرستین بە تەنها بە بێ بڕیاردانی هیچ هاوبەشێك، وبەو شێوەیەی ئەو پێی ڕازیە. ئایا ئێمە خودای گەورە بپەرستین بەو شێوەیەی خۆمان دەمانەوێت، لەكاتێكدا ئەو زانا ودانایە؛ ودەزانێت چی چاكە بۆمان ولەچی ڕازیە؟
پەرستنی ڕاستەقینە هەڵدەقوڵێت لە هەست كردنمان بە مەزنێتی الله وهەست كردنمان بە فەزڵ وڕەحمەتی. هەرچەندە نزیکتر بین لە جێبەجێکردنی فەرمانەکانى، ودڵسۆز بین لە گوێڕایەڵیدا بەو شێوەیەی ئەو دەیەوێت؛ زیاتر لێی نزیك دەبینەوە، وزیاتر لێمان ڕازی دەبێت، ئایا ئەم پەیوەندیە پیرۆزە شایستەی ئەوە نیە کە بە تەواوی دڵسۆز بین بۆی، دوور لە هەموو هەوا وئارەزوو ونەریتەكانمان؟
{ئاینی ڕاست لای خودا تەنها ئیسلامە}
خودا زۆر پێغەمبەری ناردووە بۆ ئەوەی هەواڵمان پێبدەن مەبەست لە بوونی ئێمە چییە لە دونیادا وئامانجی ژیان چییە، وپەیامی هەموو پێغەمبەران یەک پەیامە کە بریتیە لە پەیامی ئیسلام؛ بەڵام هەندێك كەس هەستان بە دەستكاری كردن وگۆڕینی ئەوەی پێغەمبەرانی پێشوو پێی هاتبون، بۆیە خودای گەورە کۆتا پەیامبەری نارد موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، وپەیامی کۆتایی بۆ مرۆڤایەتی دابەزاند کە بریتیە لە قورئانی پیرۆز، وە چەندەها بەڵگەی ئەقڵی و زانستی هەن دەیسەلمێنن كە قورئان قسەی الله یە، وتاكە کتێبە کە تووشی دەستكاری كردن وگۆڕین نەهاتووە، وخودا لە قورئاندا پێی ڕاگەیاندوین کە هیچ ئاینێكی تر قبوڵ ناکات جگە لە ئیسلام، وپەیامی هەموو پێغەمبەران یەک پەیامە کە بریتیە لە بانگەوازی بۆ بە تاكدانانی خوڵقێنەر وپەرستنی بە تەنها بە بێ بڕیاردانی هیچ هاوبەشێك.
ئەوەی ئیسلام جیا دەکاتەوە لە ئاینەکانی تر ئەوەیە کە تەنها مسوڵمانان توانایان هەیە بەڵگە ئەقڵیەكان وڕاستیە زانستیەکان پێشکەش بکەن، ئەمیش بە پشت بەستن بە سەرچاوە زانستیە متمانەپێكراوەكان، بۆ ئەوەی بیسەلمێنن قورئانی پیرۆز كە ئەمڕۆ لە بەر دەستماندایە قسەی الله یە -سبحانه وتعالی-، وپارێزراوە لە دەستكاری كردن وگۆڕین.
قورئانی پیرۆز ئەو کتێبەیە کە خودا دایبەزاند بۆ پێغەمبەری خۆی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، وخودای گەورە تەحەدای مرۆڤایەتی كرد پێش زیاتر لە چواردە سەدە بەوەی هاوشێوەی قورئان بهێنن، یان تەنانەت سورەتێکیش بهێنن وەک سورەتەکانی قورئان بەڵام نەیانتوانی ئەوە بکەن، وئەم تەحەدایە بەردەوامە هەتاوەکو ئەمڕۆ بە بێ ئەوەی هیچ کەسێک بتوانێت شتێك بهێنێت هاوشێوەی قورئان بێت لە ڕەوانبێژی، وموعجیزە، ویاساداناندا، وخودای گەورە لە قورئاندا تەحەدای هەموو خەڵكی كردووە ودەفەرمووێت:
وبە درێژایی مێژوو ھیچ کەسێك نەیتوانیووە ھاوشێوەی قورئان بهێنێت یان تەنانەت نزیکیشی بێت.
ئیعجاز له قورئاندا تەنها له زمانەكەیدا نییە كە گەیشتووە بە لوتكە لە ڕەوانبێژی وڕوونی، بەڵکو فراوان دەبێـتەوە بۆئەوەی بەڵگە ئەقڵی وزانستیەکانیش لەخۆ بگرێت؛ ودەیسەلمێنێت كە قسەی الله یە:
بۆیە قورئان باسی هەندێك لە ڕاستیە زانستیەکان دەكات کە پاش چەندەها سەدە لە هەواڵی قەرئان دۆزراونەتەوە، وەکو قۆناغەکانی پەرەسەندنی کۆرپەلە لە منداڵانی دایکدا وخوداى گەورە لەبارەی دروستبوونی مرۆڤ دەفەرمووێت:
{لەپاشان ئەومان کرد بە دڵۆپەیەك لەئارامگایەکی قایم لە مناڵانی دایک دا دواتر دڵۆپەكەمان کرد بەخوێنی مەیو ئەمجا خوێنە مەیوەکەشمان کرد بەپارچە گۆشتێکی جووا و ئەمجا پارچە گۆشتەکەشمان کرد بەئێسقان ئەمجا بەگۆشت ئێسکەکەمان داپۆشی...}
کێ ئەم ڕاستییانەی ڕاگەیاند بە پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتێكدا لە سەردەمی ئەواندا ئامێرە پزیشکییەکان نەبوون بۆئەوەی ئەم شتانە بدۆزنەوە؟! ئەمە تەنها یەک نمونەیە لە زۆر نمونەی تر ڕوونی دەكاتەوە بۆ هەموو ڕاست بێژێک کە سەرچاوەی ئەم قورئانە پەروەردگارە وكتێبێکی ئاسمانیە لە لایەن خوڵقێنەری گەردوونە دابەزێندراوە -سبحانه وتعالی-.
وقورئانی پیرۆز تاكە کتێبە کە خودای گەورە پاراستنی زامن کردووە، ودەفەرمووێت:
وبەدرێژی چەند سەدەیە قورئانی پیرۆز وەكو خۆی ماوەتەوە، پارێزراوە لە دڵی ملیۆنەها مسوڵمان، وبە وردی نووسراوەتەوە لە موسحەفەكاندا، بێ هیچ زیاد وكەم كردنێك، جیا لە هەر کتێبێکی تر كە دەستكاری كردن وگۆڕین بەسەریاندا هاتووە.
وقورئان یاسا وشەریعەتێكی تەواوكاری هێناوە كە ژیانی تاكەكان وكۆمەڵگا ڕێكدەخات، وهاوسەنگی دەپارێزێت لە نێوان ڕۆح و ماددە، لەكاتێكدا فەلسەفە مرۆییەكان نەیاتوانی ئەمە بهێننە دی، ویاساکانی قورئان ڕوو لە ئەقڵ دەکەن و لەگەڵ فیترەتدا دەگونجێن.
بۆیە قورئان کتێبێکی دانراوی مرۆڤ نییە، بەڵکو پەیامی خودایە بۆ مرۆڤایەتی، پڕە لە بەڵگەی ئەقڵی و زانستی، پارێزراوە لە گۆڕانکاری، بۆ ئەوەی ببێتە بەڵگەیەکی هەتاهەتایی لەسەر ڕاستگۆیی پەیامی ئیسلام.
ئەگەر قورئانی پیرۆز بەڵگەی ڕوونی تێدا هاتبێت كە بیسەلمێنێت قسەی الله یە؛ ئەوا هەڵسوكەوتی ئەقڵی ولۆجیكی ئەوەیە باوەڕی پێبهێنرێت وئەوەی تێیدایە شوێنی بكەوین، لەجیاتی پشت بەستن بە كتێبەكانی تر كە كاریگەر بوون بە دەستێوەردانەكانی مرۆڤ لە داڕشتەکردنیاندا.
بۆیە ئەقڵی سەلامەت ئاراستەمان دەكات بەرەو قسەی پەروەردگار، کە گەردوونی خوڵقاندووە وبە وردی ڕێكی خستووە، ڕاستترین سەرچاوەیە بۆ زانینی هەقیقەت. وکاتێک دەبینین لە قورئاندا موعیجزەی زمانەوانی، وڕاستی زاستی، ویاسا تەواوكارەكانی تێدایە، لەگەڵ پاراستنی لە دەستكاری وگۆڕانكاری بە درێژایی چەندەها سەدە، بۆیە بە بێ هیچ گومانێك ئەمە دەیسەلمێنێت كە قسەی الله یە.
بۆیە؛ باوەڕ بەوەی کە لە قورئاندا هاتووە تەنها هەڵبژاردنێکی ئیمانی نییە، بەڵکو بڕیارێکی ئەقڵیە یەكدەگرێـتەوە لەگەڵ لۆجیكی گەڕان بە دوای ڕاستیەكاندا، خودای گەورە دەفەرمووێت:
{بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێباز و بەرنامەیەک کە ڕاستترینە}
وقورئان ڕێنموێنی مرۆڤ دەکات بۆ ڕێڕەوی ڕاست، ووەڵامی پرسیارە گەورەکان دەداتەوە سەبارەت بە بوون، وڕێنیشاندەری مرۆڤە بۆ ئەوەی مەبەستی ژیان بزانێت.
وخوداى گەورە -سبحانە وتعالى- لە قورئانی پیرۆزدا ڕوونی کردووە کە ئێمەی بە بێهۆ وکات بەسەربردن دروست نەکردووە، بەڵکو بۆ تەنها پەرستنی ئێمەی خوڵقاندووە، خوداى گەورە دەفەرمووێت:
وخودای گەورە لە قورئاندا هەواڵی پێداوین کە ئەم ژیانی دونیایەی ئێمەی تێدا دەژین تەنها قۆناغێكی کاتیە ودوواجار کۆتایی پێدەهێنێت، بەڵام ژیانی ڕاستەقینە وهەتاهەتایی لە قیامەتدایە کاتێک ئیمانداران دەچنە بەھەشتەوە وکافرەكان دەچنە دۆزەخەوە، خودای گەورە دەفەرمووێت:
{وە ژیانی ئەم دونیایە تەنھا ڕابواردنێکی بێ ھودە وگەمەیە وە بەڕاستی ماڵی قیامەت ھەر ئەوەیە ژیانی ڕاستەقینە ئەگەر ئەوان بیانزانیایە}
دەی ئەو زاتەی لە نەبوونەوە بەدیھێناین، بەڕاستی دەتوانێت جارێکی تر ژیانێكی ترمان پێببەخشێت لە پاش مردن. ولە دەوروبەرمان نیشانەكانی خودای گەورە دەبینین لە گەردووندا؛ وبەڵگەی هەستپێكراو هەیە سەبارەت بە توانای ڕەهای الله لەسەر زیندووكردنەوەی مردووەکان. وهەروەكو چۆن اللە ئاگر لە دارە سەوزەکان دەردەكات، ودانەوێڵە ومیوە لە زەوی وشک دەردەكات، ومنداڵ لە سکی دایک دەردەكات لە دڵۆپەیەكەوە، ئەو زاتە -سبحانه وتعالی- دەتوانێت مردووەكان زیندوو بكاتەوە لە نێو گۆڕەكانیان؛ بۆ لێپرسینەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، الله لەسەر كردنی هەموو شتێك توانادارە.
خوداى گەورە -سبحانه وتعالى- لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت:
ئایا زاتێك کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە ناتوانێت وێنەیان دروست بکات؟ بەڵێ دەتوانێت و ھەر ئەویش خوڵقێنەری زانایە *
بەڕاستی ئەو ھەرکاتێك بیەوێت شتێك بەدیبھێنێت پێی دەفەرمووێت: ببە، دەستبەجێ دەبێت *
جا پاك و بێگەردە ئەو خودایەی کە موڵکایەتی ھەموو شتێك بەدەستی ئەوە و بۆ لای ئەویش دەگەرێنرێنەوە}
لە ستەمە کە ژیانی ستەمكار وستەملێكراو تێپەڕ بێت بە بێ لێپرسینەوە وسزادان. چۆن ماقوڵە کە تاوانبار لە سزاكەی دەربازی بێت، لەكاتێكدا ستەملێکراو لە مافی خۆی بێبەش دەكرێت؟ بێگومان اللە -سبحانه وتعالی- ڕۆژی قیامەتی داناوە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری، بۆ ئەوەی هەموو مرۆڤێک پاداشت وەربگرێـت لەسەر كردەوەكانی پێشووی، هەموو چاكەكارێك پاداشت دەدرێتەوە لەسەر كردەوە چاكەكانی، وهەموو خراپەکار وستەمكارێك سزا دەدرێت لەسەر خراپە وستەمكردنی.
(بۆچی ئیسلام)
---
مرۆڤ دەپرسێت بۆچی ئیسلام هەڵبژێرین نەك ئاینێکی تر؟!
وخودای گەورە پێغەمبەرانی ناردووە وكتێبەكانی دابەزاندووە بۆئەوەی بزانین خودای گەورە كێیە، وچۆن بیپەرستین. وخودای گەورە ڕوونی كردووەتەوە بۆمان كە ئەم ژیانە تاقیكردنەوەیە، وئەوەی خودای گەورە بپەرستێت وكردەوەی چاك ئەنجام بدات بە چوونە بەهەشت پاداشت دەدرێـتەوە، وهەركەسێك پشت لە الله بكات وپەرستنی ڕەت بكاتەوە، یان یەكێكی تر بپەرستێت؛ ئەوا خودای گەورە لەسەر ڕەتكردنەوەی هەق وڕاستی لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكات لە ڕۆژی قیامەتدا.
وبێگومان ئاینی هەموو پێغەمبەران كە پێی هاتوون ئیسلامە، وئیسلام واتە فەرمانبەرداری وملكەچبوون بۆ خواستی خوڵقێنەر وپەرستنی الله ی تاك وبێ هاوتا بەتەنها، وباوەڕهێنان بە هەموو پێغەمبەران.
گەورەترین جیاوازیكاری مرۆڤ لە زیندەوەرەکانى تر بریتیە لە ئەقڵ، وفەرمانی سەرەکی ئەقڵ بریتیە لە بیرکردنەوە وگەڕان بەدوای ڕاستیەکاندا.
وئیسلام ئاینێكە لەگەڵ ئەقڵی سەلیم وفیترەتی پاك دەگونجێت، ووەڵامی لۆجیكی دەداتەوە بۆ پرسیارە گەورەکانی بوون: بۆچی ئێمە لێرەین؟ ئامانجی ژیانمان چییە؟ لە پاش مردن چییە بۆ کوێ دەڕۆین؟
وئاینی ئیسلام باوەڕهێنان بە هەموو پێغەمبەران واجب دەكات، مسوڵمانان باوەڕیان وایە كە عیسا بەندە وپێغەمبەری الله یە وكوڕی الله نییە؛ هەروەكو خودای گەورە لە قورئانی پیرۆز باسی کردووە، چونکە خودا مەزنە وپاکە لەوەی هاوسەر ومنداڵی هەبێت، وئەو بێنیازە لێیان ولە هەموو شتێکی تریش، خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسی ئەوەی کردووە کە عیسا پێغەمبەری خودا بووە، وە الله موعجیزەی زۆری پێبەخشیوە، وڕەوانەی کردووە بۆ بانگەوازی قەومەکەی بۆ تەنها پەرستنی الله بەبێ بڕیاردانی هاوبەش لە پەرستیدا، وهەواڵی پێداوین کە عیسا داوای لە خەڵکی نەكردووە بیپەرستن بەڵکو ئەو بەتەنها پەروەردگاری دەپەرست. وئەگەر بتەوێت بەڕاستی باوەڕ بە عیسا بهێنیت بەو شێوەیەی الله پێی خۆشە؛ ئەوا دەبێت بێیتە نێو ئاینی ئیسلامەوە و باوەڕ بهێنیت بەوەی خودای گەورە لە قورئانی پیرۆز باسی کردووە، قورئان ئەو كتێبەیە كە پارێزراوە وهاتووە بۆ نوێکردنەوەی پەیامی یەک خودا پەرستی (تەوحید) کە خودای گەورە هەموو پێغەمبەرانی پێشووی پێ ڕەوانە كردووە.
وپەروەردگار لە قورئاندا پێمانی ڕاگەیاندووە کە عیسا فەرمانی بە قەومەكەی كردووە تەنها پەروەردگاریان بپەرستن وئاگاداری کردونەتەوە لە هاوبەش بڕیاردان، وخودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت:
{سوێند بێت بێ باوەڕبوون ئەوانەی کە ووتیان بێگومان خودا مەسیحی کوڕی مەریەمە و مەسیح ووتی: ئەی بەنو ئیسرائیل تەنھا خودا بپەرستن کە پەروەردگاری من و ئێوەیشە بەڕاستی ھەر کەس ھاوبەش بۆ خودا دابنێت ئەوە بێگومان خودا بەھەشتی لێ حەرام کردووە، وە جێگا و شوێنی ئاگر دەبێت وە بۆ ئەو ستەمکارانە ھیچ یارمەتیدەرێک نیە *
وسوێند بە خودا بەڕاستی بێ باوەڕبوون ئەوانەی کە ووتیان بێگومان خودا یەکێکە لەو سێ خودایە (کە بریتین لە پەروەردگار وعیسا ودایکی) لەکاتێکدا ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە یەك الله وە ئەگەر واز نەھێنن لەو وتە ناڕەوایانە سوێند بە خودا دووچاری ئەوانەیان ئەبێت کە بێ باوەڕبوون سزایەکی بەئازار و سەخت *
(بپرسە لە خۆت ئەی مرۆڤ)
ئەی مرۆڤ، چۆن ئەقڵت قبوڵ دەكات کە ئەو بتەی بە دەستەکانت دروستت کردووە بیكەیتە خودا، وسوجدەی بۆ ببەیت وداوای یارمەتی لێبكەیت؟! چۆن قبوڵ دەکەیت کە مانگایەك بپەرستیت كە سەردەبڕدرێت ودەخورێت؟! ئایا لۆجیكیە كە مرۆڤی ژیر خوڵقێنراوێكی وەكو خۆی بپەرستێت، برسی وتینوی دەبێت وناتوانێت مردن وزیان لە خۆی دوور بخاتەوە؟! چۆن عیسای كوڕی مریەم دەپەرستیت؛ لەكاتێكدا ئەو مرۆڤە وپێویستی بە خواردن وخواردنەوەیە، وڕووی لە پەروەردگاری دەكرد بە ئەنجامدانی نوێژ؟! ئایا ئەقڵ چۆن وێنای دەكات وقبوڵیەتی كە خودا نوێژ بۆ خۆی بكات؟!
ئایا خودای گەورە ئەو زاتەیە نییە کە مەزنێتی وەسفێتی، ولە هەموو سیفەتەكانیدا تاك وكامڵە، وپاك وبێگەردە لەوەی لێكچوو وهاوشێوەی هەبێت، وهەموو شتێك لە گەردوون لەژێر توانا ودەسەڵاتی ئەودایە؟ چۆن دەكرێت خوڵقێنەری ئاسمانەكان وزەوی سازش بكات بۆئەوەی وەكو منداڵێك لە دایك ببێت، پاشان خۆی بەدەستەوە بدات بۆ خوڵقێنراوەكانی بۆئەوەی لە خاچی بدەن؟ ئەوەی لە خاچ دەدرێـت ودەكوژرێت مرۆڤەكانن كە لەناودەچن ونامێنن، بەڵام خولقێنەر هەمیشە زیندووە وهەرگیز نامرێت، ڕاگیرکاری بونەوەرە کە نە وەنەوز ونە خەوەنوچكە نایگرێت. ئایا لە كامڵێتی مەزنی وشكۆداری ئەوە نییە كە پاك وبێگەرد بێت لە هەموو ئەم شتانە؟
وخودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا پێمانی ڕاگەیاندووە کە هەموو پێغەمبەران بە یەک پەیام هاتوون کە بە پوختی بریتی بوو لە بانگەوازی قەومەکانیان بۆ تەنها پەرستنی الله بەبێ هاوبەش بڕیاردان. بەڵام بە درێژایی سەردەمەكان، هەندێک لەم پەیامە هەتاهەتاییانە دەستكاری كران وڕۆشنایی تەوحید (یەك خوا پەرستی)ی تێدا دەرهێنرا كە پێغەمبەران پێی هاتبوون؛ بۆیە خودای گەورە كۆتا پێغەمبەری نارد موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانی پیرۆزی بۆ دابەزاند، بۆئەوەی پەیامی تەوحید نوێ بكاتەوە كە پێغەمبەرانی پێشوو پێی ڕەوانە كرابوون.
ئهی مرۆڤ، ئهو ڕاستییهی كه ههموو پێغهمبهران پێی ڕەوانە كرابوون بریتیە لەوەی كه تەنها خودای گەورە شایستهی پەرستنه، نه بتەكان ونە دارەكان ونە ئاژەڵەكان، ونە مەسیح عیسا -علیه السلام- ونە سروشت، ونە خۆر ونە مانگ ئەمانە هیچیان شایستەی پەرستن نین.
ومرۆڤ لەسەر فیترەتی پاکی ئیسلام لەدایک دەبێت، ئەو فیترەتەی كە ڕێنموێنی دەكات بۆ لای پەروەردگاری بە سروشت وئەقڵ، بەڵام ژینگەی دەوروبەر؛ لە خێزان وكۆمەڵگا لەوەیە ئەم فیترەتە بگۆڕن وپاڵی پێوە بنێن بەرەو ڕێگایەكی تر.
بەراورد بکە لە نێوان ئاینێك کە فەرمانت پێدەکات بە پەرستنی خوڵقێنەری تاک وکامڵ، وئاینێك کە خودا بە بێ توانا ولاواز وەسف دەكات، كامیان لەگەڵ ئەقڵ وفیترەتی پاکی مرۆڤ دەنگونجێت؟
وە لە کۆتاییدا ئەی مرۆڤ؛ پێت دەڵێین:
بێ گومان ئیسلام ئاینی ئهقڵ وفیترەتە، وتاكە ئاینە كە خوڵقێنەری مەزن شەرعاندوویەتی بۆ مرۆڤایەتی، وئاینی خێر وبەختەوەریە بۆ هەموو خەڵکی، هیچ نەژادێك بەرز ناكاتەوە بەسەر نەژادێكی تر، وهیچ ڕەنگێک بەرز ناکاتەوە بەسەر ڕەنگێکی تر، وهەموو خەڵک لە ئیسلامدا یەکسانن، لە ئیسلامدا هیچ کەسێک جیاواز نییە لە کەسێکی تر مەگەر بە پێی كردەوەی چاك نەبێت، وتاكە ئاینە كە باوەڕی بە هەموو پێغەمبەران هەیە وپەیوەندی بەندە بە خوڵقێنەری پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆیە لە ئیسلامدا و هیچ ناوەندێك نییە لە نێواندا، وتاكە ئاینە كە فەرمان دەكات بە بیركردنەوە وتێڕامان وهانی مرۆڤ دەدات بۆ بەكارخستنی ئەقڵ ولۆجیك.
دەی واجبە هەموو مرۆڤێکی ئاقڵ دەستبەجێ بێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە، ئەمیش بەوەی باوەڕ بە الله بهێنێت وەکو پەروەردگار، وباوەڕ بە ئیسلام بهێنێت وەکو ئاین، وباوەڕ بە موحەممەد بهێنێت وەکو پێغەمبەر، ئەم بابەتە شتێکە کە مرۆڤ هیچ بژاردەیەکی نییە تێیدا؛ چونکە خودای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیاری لێدەکات چۆن وەڵامی پێغەمبەرانی داوەتەوە، ئەگەر ئیماندار بووبێت ئەوا سەرفرازی وبردنەوەیەکی مەزنی بۆ هەیە، وئەگەر کافر بووبێت تووشی دۆڕان وخەسارۆمەندیەکی ئاشکرا دەبێت.
ئەگەر دەتەوێت بەختەوەر بیت لە دونیا وقیامەتدا، ودەتەوێت گەورەترین بڕیار بدەیت لە ژیاندا ئەوا دەبێت بێیتە نێو ئاینی ئیسلامەوە؛ ئەمیش بەوەی ئەم وشانە بڵێیتەوە وباوەڕت پێیان هەبێـت لە دڵتەوە:
(أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدًا رسول الله) واتە: شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم كە موحەممەد پێغەمبەری خودایە، وپاش ووتنی ئەم شایەتمانە تۆ مسوڵمانیت.
خوداى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت:
{وهەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت ولە قیامەتیشدا لە دۆڕاوەکان دەبێت}
(پاشان دەست دەكەیت بە فێربوونی یاسا وڕێساكانی شەریعەتی ئیسلام هەنگاو بە هەنگاو؛ بۆئەوەی خودای گەورە لەسەرتی واجب كردووە ئەنجامی بدەیت)
وە دەتوانیت ئاشنا بیت بە ئاینی ئیسلام، بە سەردانیكردنی ئەم ماڵپەڕە:
بەستەری ئاشنا بوون بە ئاینی ئیسلام: https://byenah.com/ar/discover-islam
Related books
All books
الوسائل المفيدة للحياة السعيدة85 زمانللحياةالوسائل المفيدة للحياة السعيدة
كتاب "الوسائل المفيدة للحياة السعيدة" للشيخ عبد الرحمن بن ناصر السعدي، يتناول مفهوم السعادة الحقيقية التي يسعى لتحقيقها كل إنسان. الكتاب يوضح أن السعادة تتحقق بطاعة الله ورسوله، والعمل الصالح، والإيمان. ويُقسم السعادة إلى دنيوية مؤقتة وأخروية دائمة، ويربط بينهما بالرضا الإلهي للمؤمنين. يعتمد الكتاب على الأدلة الشرعية من القرآن والسنة لتقديم الأسباب المؤدية للسعادة وكيفية تحقيقها، مما يجعله دليلاً للمسلمين لتنظيم حياتهم على بصيرة وإيمان.
كێ منی خوڵقاندووە؟ وبۆچی؟75 زمانكێ منی خوڵقاندووە؟ وبۆچی؟
هەموو شتێك بەڵگەیە لەسەر بوونی خوڵقێنەر (پەروەردگار) كێ خولقێنەری ئاسمانەكان وزەوی وئەوەی تێیاندایە لە خوڵقێنراوە مەزنەكان كە لە ژماردن نایەن؟ كێ ئەم ڕێكخستە وردەی دروستكردووە لە ئاسمانەكان وزەوی؟ كێ مرۆڤی خوڵقاندووە وبیستن وبینین وتێگەیشتنی پێبەخشیووە، وكێ وایلێكردووە بتوانێت زانست بەدەست بهێنێت وهەست بكات بە هەقیقەتەكان لە بووندا؟ چۆن لێکدانەوە دەکەیت بۆ ئەم خوڵقاندنە ووردە لە ئامێرەكانی لاشەت ولاشەی بوونەوەرە زیندووەكان؟ كێ بەدیهێناون؟ ئەم گەردوونە چۆن ڕێكخراوە وجێگیرە بەپێی یاساكان ؛ كە زۆر بەوردی گەردوونیان ڕێكخستووە بەدرێژایی هەزارەها ساڵ؟
ئیسلام89 زمانئیسلام
بەناوى خوداى بەخشندەی میهرەبان ئایا پرسیارت لە خۆت كردووە: كێ خوڵقێنەری ئاسمانەكان وزەوی وئەوەی تێیاندایە لە خوڵقێنراوە مەزنەكان؟ كێ ئەم ڕێكخستە ووردەی تێدا دروستكردووە؟
الإسلام دين رب العالمين