المختصر في صفة الحج
پوختەیەك سەبارەت بە سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی حەج الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد، وعلى آله وصحبه أجمعين.
پوختەیەك سەبارەت بە سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی حەج الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد، وعلى آله وصحبه أجمعين.
پاشان:
ئەمە نامیلكەیەكی پوختە سەبارەت بە سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی حەج، وبەپەرۆش بووین لەسەر ڕوونكردنەوەی زۆرینەی ئەو شتانەی کەسی حاجی پێویستییەتی.
داواكارین لە خوای گەورە بە دڵسۆزی لە پێناو زانی پیرۆزی ئەو بێت، وهەموو مسوڵمانان سوودی لێ ببینن.
لیژنەی زانستی لە (كۆڕگەی خزمەتگوزاری بڵاوکراوە ئیسلامیەكان بە زمانەكانی جیهان - جمعية خدمة المحتوى الإسلامي باللغات)
ڕێخۆش کاری
یەكەم: مەرجەكانی قبوڵبوونی پەرستن
پەرستن لە لای خوای گەورە -سبحانه وتعالی- قبوڵ نابێت مەگەر بە دوو مەرج نەبێت:
ئیخلاس ودڵسۆزی، مەبەست لەو كردەوەیە ڕەزامەندی الله وبەدەست هێنانی قیامەت بێت، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ[1]﴾ واتە: ﴿(لەگەڵ ئەوەشدا) کە فەرمانیان پێ نەدرا بوو مەگەر بەوەی کە پەرستشی خوا بکەن بە دڵسۆزی ملکەچی بۆ بکەن وخۆیان بە دوور بگرن لە ھەموو بیرو باوەڕێکی خوارو خێچ﴾، [البينة: 5]. واتا: گەڕانەوە بۆ لای ئەو وپەرستنی، وپشتكردن لە جگە لە ئەو. (تفسير السعدي؛ ل:538)
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەموو کاروکردەوەیەک بە نیەتە، وە ھەموو کەسێکیش بە پێی ئەو نیەتەی ھەیەتی پاداشت دەدرێتەوە» [2] (بوخاری) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1)، و(موسلیم) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1907).
شوێنكەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەرستشدا بە قسە وكردەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمە کە (لە بنەڕەتدا) تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوەیە ڕەت دەکرێتەوە» [رواه البخاري (2697) ومسلم (1718)]، ولە گێڕانەوەیەكی (مسلم: 1718)دا هاتووە: «ھەرکەسێک کردەوەیەک بکات کە لە دینی ئێمە نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوەیە وەرناگیرێت وڕەت دەکرێتەوە» [3] (بوخاری) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (2967)، و(موسلیم) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1718). [4] (موسلیم) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1718).
***
یەكەم: حوكمەكانی میقاتەكان
میقاتەكان: ئەو شوێنانەن كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دیاری كردوون بۆئەوەی ئەو كەسەی دەیەوێت حەج یان عومرە ئەنجام بدات نیەتی ئیحرامی تێدا بهێنێت .
ئەوەی بەهەریەکێک لەو میقاتانەدا تێپەڕ دەبێت ونیەتی حەج یان عومرە هەبێت: ئەوا واجبە لەوێوە جلەكانی ئیحرام بپۆشێت، وڕێگەپێدراو نیە ئەو شوێنە تێبپەڕێنێت بە بێ ئیحرام بەستن.
وهەركەسێك شوێنی نیشتەجێبوونی نزیكتر بێت لە مەككە بە بەراورد لەگەڵ میقاتەكان: ئەوا شوێنی خۆی میقاتیەتی؛ وهەر لەوێوە ئیحرام دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی حەج وعومرە.
هەركەسێك لە خەڵكی مەككە وئەوانەی لەوێ نیشتەجێن؛ بۆ ئەنجامدانی حەج لە ناو شاری مەككەوە ئیحرام دەبەستن، بەڵام بۆ ئەنجامدانی عومرە: دەردەچن بۆ نزیكترین حیل* ولەوێوە ئیحرام دەبەستن، وەكو تەنعیم وشوێنەكانی تر. *(حیل واتا: هەر شوێنێك کە دەرەوەی سنووری حەرەمی مەککەی پیرۆز بێت).
وئەوەی لە نێو فڕۆكەدا بێت: نیەتی ئیحرام دەهێنێت ئەگەر بە ئاستی میقات تێپەڕ بێت، لەکاتێکدا خۆی ئامادە دەكات وجلەكانی ئیحرام دەپۆشێت لە پێش گەیشتن بە ئاستی میقات، ئەگەر گەیشت بە ئاستی میقات دەستبەجێ نیەت دەهێنێت، ونابێت نیەت هێنان دوا بخات هەتاوەكو لە فڕۆكەخانە دادەبەزێت، ودەتوانێت لەپێش گەیشتنە ئاستی میقات نییەت بهێنێت؛ نەوەك بەهۆی خێرایی فڕۆكەكە نەتوانێت لە شوێنی دیاریكراوەوە دەست بكات بە نییەت هێنان
دووەم: جۆرەكانی نیەت هێنان بۆ حەج، وحوكمەكانیان:
سێ جۆر نییەتی حەج هەیە: تەمەتوع، وئیفراد، وقیران.
تەمەتوع باشترە بۆ ئەو كەسەی ئاژەڵی هەدی لەگەڵ خۆی نەبردووە، تەمەتوع بریتیە لە: ئەنجامدانی عومرە لە مانگەكانی حەجدا، وتەواف وسەعی دەكات ولە ئیحرامەكەی دەردەچێت، پاشان ئیحرام دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی حەج هەر لەو ساڵەدا.
ئیفراد -موفرید-: ئەوەیە بە تەنها حەج ئەنجام بدات، كاتێك دەگاتە مەككە سوننەتە تەوافی هاتن ئەنجام بدات پاشان سەفا ومەڕوە ئەنجامدەدات بۆ حەجەکەی، پاشان قژی دەست کاری ناکات وچاکی ناکات، ولە ئیحرامەکەی دەرناچێت ولای نابات، بەڵكو بە موحریمی* دەمێنێتەوە هەتاوەكو كۆتایی بە ئیحرامەكەی دەهێنێت لە پاش هاویشتنی بەردەكانی (جەمرەتی عەقەبە) لە ڕۆژی جەژندا. *(موحریم: واتا ئەو كەسەی نیەتی هێناوە بۆ ئەنجامدانی حەج وعومرە ولە نێو ڕێوڕەسمەكانیاندایە).
قیران -قارین-: ئەوەیە ئیحرام دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی حەج وعومرە پێكەوە، ودەڵێت: (لبيك اللهم عمرة وحجاً) واتە: (خودایە وەڵامی بانگەوازەکەی تۆم دایەوە حەج وعومرە پێکەوە ئەنجامدەدەم).
كردەوەی قارین وەكو كردەوەی موفرید وایە، بەڵام قارین سەربڕینی لەسەرە، وموفرید سەربڕینی لەسەر نییە.
سێیەم: سیفەت وچۆنیەتی ئیحرام وحوكمەكانی:
ئەو كەسەی دەیەوێت ئیحرام ببەستێت؛ ئەم شتانە ڕێگەپێدراوە بۆی:
خۆشۆردن، ئەمیش سوننەتێكە جەختی لەسەر كراوەتەوە دەرهەق بە پیاوان وئافرەتان تەنانەت بۆ ئەو ئافرەتانەش کە لە سوڕی مانگانەدان یان لە کاتی زەیستانیدان.
خۆ بۆن خۆش کردن بەوەی لەبەردەستە جا بۆنی عود یان هەر بۆنێكی تربێت دەیدات لە سەر وڕیشی، وە ئەگەر بۆن یان شوێنەواری بمێنێتەوە بەسەر لاشەوە تا دووای ئیحرام بەستن زەرەری نیە، وسەبارەت بە ئافرەت؛ ڕێگەپێدراو نییە بۆنێك لە خۆی بدات كە بڵاو دەبێتەوە وبۆنی بچێت بەسەر کەسانی نامەحرەمدا.
پۆشینی جلەكانی ئیحرام، ئەمیش بریتیە لە دوو پارچە پۆشاک بۆ بەشی سەرەوە وبەشی خوارەوەی لاشە، وسوننەت وایە سپی وپاك ونوێ بن، وە ئافرەت دەتوانێت هەموو جلێك بپۆشێت بەمەرجێک پۆشاکی ڕازاوە ودەرخەری جوانی نەبێت، وخۆی بە دوور دەگرێت لە پۆشینی نیقاب ودەستكێش، ودەم وجاو ودەستەكانی دەپۆشێت بە جگە لەمانە لە کاتی پێویستیدا.
ئیحرام بەستن لە پاش نوێژەوە سوننەتە، جا نوێژی فەرز یان سوننەت بێت، وبەستنی ئیحرام لەدووای نوێژ واجب نیە.
دەڵێت: (لبيك اللهم عمرة) واتە: (خودایە وەڵامی بانگەوازیەكی تۆم دایەوە وعومرە ئەنجام دەدەم)؛ ئەگەر عومرەكار بێت، یان (لبيك اللهم حجاً) واتە: (خودایە وەڵامی بانگەوازیەكی تۆم دایەوە وحەج ئەنجام دەدەم)؛ ئەگەر موفرید بێت، یان (لبيك اللهم عمرة وحجاً) واتە: (خودایە وەڵامی بانگەوازیەكی تۆم دایەوە وعومرە وحەج ئەنجام دەدەم)؛ ئەگەر قارین بێت.
وئەوکەسەی دەیەوێت ئیحرام ببەستێت دەترسێت لەوەی بەربەستێك بێتە پێشی ونەتوانێت کارەکانی تەواو بكات؛ ئەوا دەبێت لە كاتی ئیحرام بەستندا مەرج دابنێت وبڵێت: (... وإن حبسني حابس فمحلي حيث حبستني) واتە: (... وئەگەر شتێك بووە بەربەست وڕێگر -ئەوا كۆتایی بە ئیحرامەكەم دەهێنم- لەو شوێنەی ڕێگرت هێناوەتە ڕێم)، ئەگەر مەرج دابنێت وشتێكی ڕێگر بێتە پێشی لە تەواوكردنی کارەکانی ئەوا كۆتایی بە ئیحرامەكەی دەهێنێـت وهیچ شتێكی لەسەر نییە.
پاشان زۆر تەلبیە دەکات: (لبيك اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك لبيك، إن الحمد والنعمة لك والملك لا شريك لك)[4] واتە: (خودایە فەرمانەکانی تۆمان جێبەجێ کرد وملکەچ بووین، خودایە فەرمانەکانی تۆمان جێبەجێ کرد وملکەچ بووین وهیچ هاوبەش وشەریکێکت نیە، بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد وسوپاس وموڵکێک تەنها هەر بۆ تۆیە، هیچ هاوبەش وهاوەڵێکت نییە)؛ پیاوان دەنگیان بەرز دەكەنەوە لە كاتی ووتنی، هەروەها ئافرەتانیش؛ بە مەرجێك پیاوی نامەحرەم ئامادە نەبێت، پێویستە موحریم* زۆر تەلبیە بکات بە تایبەت لە كاتی گۆڕینی حاڵ وكاتەكان وەكو لە كاتی بەرزبوونەوە یان دابەزین بۆ شوێنێك، وە لە كاتی هاتنی شەو یان ڕۆژ. *(موحریم: واتا ئەو كەسەی نیەت دەهێنێت بۆ ئەنجامدانی حەج وعومرە). كاتێك مرۆڤ دەڵێت: (لبيك) واتا وەڵامی تۆم دایەوە ئەی پەروەردگار، جار لە دووای جار، واتە: جوابدانەوەی مرۆڤ بۆ پەروەردگاری ودامەزراوی لەسەر گوێڕایەڵیكردنی. (إن الحمد والنعمة لك والملك)؛ -الحمد: وەسفكردنی زاتی ستایشكراوە بەوەی كامڵە لەگەڵ خۆشەویستی و بەمەزندانان، ئەگەر دووبارە بكرێتەوە دەبێتە ستایشكردن، -النعمة: نیعمەت-: ئەمیش بریتیە لە فەزڵی خوای گەورە بەسەر بەندەكانیەوە لە بەدەستهێنانی داواكراو ودوورخستنەوەی ناخۆشی، وكاتێك دەفەرموێت: (والملك)؛ واتا موڵك ودەسەڵات، خوای گەورە -تبارك وتعالی- بە تەنها خۆی خاوەن وموڵكداری هەموو شتێكە، وكاتێك دەفەرموێت: (لا شریك لك)؛ واتا هیچ یەكێك هاوبەشی خوای گەورە نییە -سبحانه وتعالی- لەو شتانەی تایبەتن بە الله لە سیفەتە كامڵەكانی لەوانەیش تاكبوونی لە موڵك ودەسەڵات وخوڵقاندن وبەڕێوەبردن وخودایەتیدا -پەرستراوێتیدا-. [مجموع فتاوى ورسائل العثيمين (22/ 96)؛ بە پوختی].
تەلبیە كردن سوننەتە لە عومردا لە كاتی ئیحرام بەستنەوە هەتاوەكو دەستدەكات بە تەواف، ولە حەجیشدا سوننەتە لە كاتی ئیحرام بەستنەوە هەتاوەكو دەستدەكات بە هاویشتنی بەردەكان لە (جەمرە عەقەبە) لە ڕۆژی جەژنی قورباندا.
واجبە لەسەر موحریم بەئاگا بێت سەبارەت بە تووشبوون بە شتێك لە قەدەغەكراوەكانی ئیحرام هەتاوەكو كۆتایی دەهێنێت بە ئیحرامەكەی.
چوارەم: قەدەغەكراوەكانی ئیحرام
قەدەغەكراوەكانی ئیحرام ئەم شتانەن:
تاشینی موو یان كورتكردنەوەی یان هەڵكەندنی، لە هەرشوێنێكی لاشە.
لابردن وچاکردنی نینۆكەكانی دەست وپێیەكان هەموویان یان هەندێكیان.
داپۆشینی سەر بە شتێك پێیەوە بنووسێت، وەكو: كڵاو ولەچک جامانە وعەمامە، یان داپۆشینی بە جلێك یان دەسماڵ یان بەتانی یان كارتۆن یان هەرشتێكی تر كە مەبەستی لێی داپۆشینی سەر بێت، وئەمە تایبەتە بە پیاوان وئافرەتان ناگرێتەوە.
پۆشینی جلی ئاسایی كە بە پێی ئەندامەكانی لاشە دووراوە بە شێوەیەی ئاسایی خۆی، وەكو: جزداشە، وشەڕواڵ، وكراس، وگۆرەوییەكان ودەستكێشەكان، ئەمانە تایبەتن بە پیاوان، وئافرەتان ناگرێتەوە، ئافرەتان نەهیان لێكراوە لە:
پۆشینی نیقاب وبورقوع، (بورقوع: وەكو نیقاب وایە وچاوەکان بەدەرەوەن)، یان ڕوو پۆشێك وەك نیقاب وابێت، و واجبە ڕووی بپۆشێت لە كاتی ئامادەبوونی پیاوی نامەحرەم بە پارچە قوماشێكی ئاسایی كە ڕووی دەشارێتەوە؛ ئەگەرچیش ئەم پارچە قوماشە بەر ڕووی بكەوێت، وڕێگەپێدراو نییە سەرپێچ -یان شتێكی هاوشێوە- لەسەری بپۆشێت بۆئەوەی پارچە قوماشەكە بەر ڕووی نەكەوێت؛ و هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەم كارە.
دەستکێش لە دەست کردن، و واجبە دەستەكانی دابپۆشێت لە كاتی ئامادەبوونی پیاوی نامەحرەم بە عاباکەی.
خۆ بۆن خۆش کردن لە دوای ئیحرام پۆشین، جا بەکارهێنانی بۆن بۆ لاشە بێت یان بۆ پۆشاکی ئیحرام.
كوشتنی نێچیری وشكانی، یان ڕاوكردنی ئەگەرچیش نەیكوژێت.
پێشنیاركردنی هاوسەرگیری بۆ خۆی یان بۆ كەسێكی تر.
گرێبەستی هاوسەرگیری.
چێژ وەرگرتن لە هاوسەر؛ وەك ماچ كردن، وبەرکەوتن بە شەهوەت وئارەزووەوە.
سەرجێی کردن لە شوێنی منداڵ بونەوە
***
پێنجەم: سیفەت وچۆنیەتی تەواف كردن
سوننەتە ئەوکەسەی لە ئیحرامدایە لەکاتی چونە ناو مزگەوتی حەرام پێی ڕاستی پێش بخات ونزای چوونە نێو مزگەوت بخوێنێت، و سەحیحترین گێڕانەوە سەبارەت بەم بابەتە ئەم دۆعایەیە: (اللهم افتح لي أبواب رحمتك) واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتت لەسەرم بکەیتەوە. ئەم نزایە دەڵێت لە كاتی چوونە نێو هەر مزگەوتێك، وتایبەت نییە بە مزگەوتی حەرام.
ئەگەر بیەوێت تەواف دەستپێبكات ئەوا چیتر تەلبیە ناڵێت و(ئیزتیباع) دەكات، وچۆنیەتی ئیزتیباع: بریتیە لە دەرخستنی شانی ڕاست لەکاتی تەوافدا، ئەویش بەو شێوازەی کە ئیحرامی بەشی سەرەوە دەخاتە بن باڵی ڕاستی وهەردوو سەرەکەی دەدات بەسەر شانی چەپیدا، ولەدوای تەوابونی تەواف شانی ڕاستی دادەپۆشێت؛ چونكە ئیزتیباع تەنها لە كاتی تەوافدا دەكرێت.
پاشان دەڕوات بەرەو لای بەردە ڕەشەكە وبە دەستی ڕاستی دەستی لێدەدات وماچی دەكات، ئەگەر ماچكردنی ئاسان نەبوو تەنها دەستی لێدەدات، وئەگەر دەست لێدان ئاسان نەبوو بەشتێکی بۆڕادەکێشێت وەكو گۆچانێك وهاوشێوەی وماچی دەكات، ئەگەر ئەمەش ئاسان نەبوو ئەوا ڕوو دەكاتە بەردە ڕەشەكە وبە دەستی ئیشارەتی بۆ دەكات ولەم کاتەدا دەستی ماچ ناكات، وباشتر وایە نەچێتە نێو قەرەباڵەغیەوە بۆئەوەی خەڵكی ئازار نەدات وخەڵكیش ئەو ئازار نەدەن.
ولە كاتی دەست دان لە بەردەكە یان ئیشارەت كردن بۆی دەڵێت: (الله أكبر).
پاشان بەلای ڕاستدا دەست دەکات بە تەواف بەشێوازێک کەعبە دەکەوێتە لای چەپی، وكاتێك دەگاتە (ڕوكنی یەمانی) دەستی لێدەدات بە بێ ماچكردن، ئەگەر ئاسان نەبوو خۆی تووشی قەرەباڵەغی ناكات، وئیشارەتی بۆ ناكات.
ولە نێوان (ڕوكنی یەمانی) وبەردە ڕەشەكە دەڵێت: (رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ) واتە: (پەروەردگار لە دونیادا چاكەمان پێ ببەخشە و لە دوا ڕۆژدا چاكەمان پێ ببەخشە ولە سزای ئاگر بمانپارێزە).
وهەركاتێك لە کاتی تەوافدا گەیشتە ڕێکی بەردە ڕەشەکە بە دەست ئیشارەتی بۆ دەكات ودەڵێت: (الله أكبر).
ولە كاتی تەوافدا ئەوەی بیەوێت دەتوانێت بیڵێت لە زیكر ونزا دۆعا وخوێندنەوەی قورئان.
سواننەت وایە تەنها لە سێ تەوافی یەكەمدا رەمل بكات، رەمل: بریتیە لە خێرا ڕۆیشتن لەگەڵ نزیككردنەوەی هەنگاوەكان، وچوار تەوافەکەی كۆتایی رەملیان تێدا نییە، و بە شێوەیەكی ئاسایی ڕێدەكات.
ئەگەر تەوافەكەی تەواو كرد بەرەو (مەقامی ئیبراهیم) دەڕوات، وئەم ئایەتە دەخوێنێت: (وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلّىً) واتە: (کەواتە مەقام وشوێنی ئیبراھیم بکەن بە جێگای نوێژی خۆتان)، پاشان دوو ڕكات نوێژ ئەنجامدەدات لە پشت مەقامەوە ئەگەر ئاسان بوو، ئەگەر نا دەتوانێت لە هەرشوێنێكی مزگەوتەكە ئەنجامیان بدات، لە ڕكاتی یەكەم لە پاش خوێندنی سورەتی -الفاتحة-؛ سورەتی -الكافرون- دەخوێنێـت: (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ..)، ولە ڕكاتی دووەم لە پاش سورەتی -الفاتحة-؛ سورەتی -الإخلاص- دەخوێنێت: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ...). ﴿...ئەی ئیمانداران لەلای مەقامی ئیبراهیم دوڕکاتی تەواف ئەنجامبدەن...﴾، [البقرة: 125] پاشان دوو ڕكات نوێژ ئەنجامدەدات لە پشت مەقامەوە ئەگەر دەرفەت هەبو، ئەگەر نا دەتوانێت لە هەرشوێنێكی مزگەوتەكە ئەنجامیان بدات، لە ڕكاتی یەكەم لە پاش خوێندنی سورەتی -الفاتحة-؛ سورەتی -الكافرون- دەخوێنێـت: ﴿قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡكَٰفِرُونَ...﴾ [الكافرون: 1] ولە ڕكاتی دووەم لە پاش سورەتی -الفاتحة-؛ سورەتی -الإخلاص- دەخوێنێت: ﴿قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ...﴾. [الإخلاص: 1]
شەشەم: چۆنیەتی وسیفەتی سەفا ومەڕوە کردن.
ئەگەر تەواف ودوو ڕكاتەكەی تەواو كرد دەردەچێت بەرەو مەسعا -شوێنی سەفا ومەڕوە-، كاتێك نزیك دەبێتەوە لە سەفا ئەم ئایەتە دەخوێنێت: (إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّه) واتە: (بەڕاستی صەفا و مەروە لەدروشمەکانی (دینی) خوان)، پاشان دەڵێت: (لەوێوە دەستپێدەكەم كە خودا دەستیپێكردووە). ﴿بەڕاستی سەفا و مەروە لەدروشمەکانی دینی خودان...﴾ پاشان دەڵێت: «لەوێوە دەستپێدەكەم كە خودا دەستیپێكردووە» [6]. [6] (موسلیم) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1218).
پاشان دەچێتە سەر سەفا بەشێوازێک بتوانێت كەعبە ببینێت یان ڕوو دەکاتە ئاراستەی كەعبە، وزیكری تەوحید وتەكبیر دەكات ودەڵێت: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير، لا إله إلا الله وحده، أنجز وعده، ونصر عبده، وهزم الأحزاب وحده)*؛ سێ جار دووبارەی دەكاتەوە ولە نێوانیان دەتوانێت دۆعا بكات، *(هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە، هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وتاك وتەنهایە، پەیمانەكەی جێبەجێ كرد، وبەندەکانی سەرخست، وبە تەنها خۆی شكستی هێنا بە كۆمەڵی کافران). «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ، أَنْجَزَ وَعْدَهُ، وَنَصَرَ عَبْدَهُ، وَهَزَمَ الْأَحْزَابَ وَحْدَهُ»*؛ سێ جار ئەم زیكرەی دووبارە دەكردەوە [7]، ولە نێوانیان نزای دەكرد. *(واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە، هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وتاك وتەنهایە، پەیمانەكەی جێبەجێ كرد، وبەندەكەی سەرخست، وبە تەنها خۆی شكستی هێنا بە كۆمەڵە هاوپەیمانەكان). [7] (موسلیم) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1218).
پاشان لە سەفا دادەبەزێت وبەرەو مەروە دەڕوات، وكاتێك دەگاتە نیشانە سەوزەكە-لای گڵۆپە سەوزەکان- بە خێرایی ڕێ دەكات تا گڵۆپە سەوزەکان تێ دەپەڕێنێت، ولەدوای گڵۆپە سەوزەکانەوە بە ئاسایی ڕێ دەکات، و ئەم خێرا ڕێ کردنە بۆ ئافرەتان ڕێگەپێدراو نییە.
ئەگەر بگاتە مەڕوە ڕێگەپێدراوە ئەو شتانەی لەسەر سەفا ئەنجامیدا لێرەیش دووبارەی بكاتەوە (سەیری بڕگەی ژمارە 2 بكە).
پاشان لە مەڕوە دادەبەزێت وبە ڕۆیشتن بەرەو سەفا دەڕوات، وكاتێك دەگاتە نیشانە سەوزەكە -گڵۆپە سەوزەکان-بە خێرایی ڕێ دەكات، لەدووای گڵۆپە سەوزەکەوە بە ئاسایی ڕێ دەكات.
بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت هەتاوەكو حەوت جار تەواو دەكات، لە سەفاوە بۆ مەروە بە یەك جار حیساب دەکرێت، وگەڕانەوەی لە مەروە بۆ سەفا بە جارێکی تر حیساب دەکات.
ولە كاتی سەفا ومەڕوەدا ئەوەی بیەوێت دەتوانێت بیڵێت لە زیكر ودۆعا وخوێندنەوەی قورئان.
حەوتەم: سیفەت وچۆنیەتی قژ تاشین وكورتكردنەوەی
ئەگەر عومرەكار تەواف وسەفا ومەڕوە تەواو بكات واجبە قژی بتاشێت یان كورتی بكاتەوە: بۆ پیاوان سوننەتە قژ تاشین یان كورتكردنەوەی بەشێوازێک هەموو بەشەكانی سەر بگرێتەوە.
وقژ تاشین باشترە لە كورتكردنەوەی، مەگەر كاتی حەج نزیك بێت بەشێوەیەك ماوەی زۆر نەبێت بۆ دووبارە هاتنەوەی مووی سەر؛ لەم حاڵەتەدا باشتر وایە قژی كورت بكاتەوە.
سەبارەت بە ئافرەت لێوارەكانی قژی كورت دەكاتەوە هێندەی سەرەپەنجەیەك.
بەڵام ئەوەی موحریمە بۆ ئەنجامدانی حەج بە موفریدی یان بە قارینی ئەوا دەست لە قژی نادات هەتاوەكو ڕۆژی جەژن لە پاش هاویشتنی بەردەكانی (جەمرەتی عەقەبە).
بەم شێوەیە عومرەكار عومرەكەی تەواو کردووە، هەروەها حاجی موتەمەتیعیش کارەکانی عومرەی تەواو كردووە.
سیفەت وچۆنیەتی ئەنجامدانی حەج
یەكەم: ئیحرام بۆ ئەنجامدانی حەج:
ئەو كەسەی دەیەوێت حەج بكات؛ سوننەتە لە چێشتەنگاوی ڕۆژی تەڕویە ئیحرام ببەستێت، ڕۆژی تەڕویە: ڕۆژی هەشتەمە لە مانگی -ذي الحجة-، وئیحرام بەستنی لە شوێنی خۆیەوە دەبێت ئەگەر دانیشتوی شاری مککە بێت، یان دانیشتوی نزیک مەککە بێت بەشێوازێک یەکێک لە میقاتەکان لە بەینی ئەو ومەککەدا نەبێت، خۆ ئەگەر یەکێک لە میقاتەکان لە نێوان ئەو ومەککەدابێت ئەوا لە میقاتەوە ئیحرام دەبەستێت.
لە كاتی ئیحرام بەستنی بۆ ئەنجامدانی حەج هەموو ئەو شتانە جێبەجێ دەكات كە لە كاتی ئیحرام بەستنی بۆ ئەنجامدانی عومرە جێبەجێی كردووە؛ وەك خۆشۆردن وخۆ بۆن خۆش کردن ونوێژكردن، نیەتی ئیحرام دەهێنێت بۆ ئەنجامدانی حەج وتەلبیە دەڵێت، وچۆنیەتی ووتنی تەلبیە لە حەجدا وەك چۆنیەتی ووتنیەتی لە كاتی ئەنجامدانی عومرە؛ جگە لەوە نەبێت كە دەڵێت: (لبيك اللهم حجاً) واتە: (خودایە وەڵامی بانگەوازیەكەی تۆم دایەوە وحەج ئەنجام دەدەم) لە جیاتی ووتنی: (لبيك اللهم عمرة) واتە: (خودایە وەڵامی بانگەوازیەكەی تۆم دایەوە وعومرە ئەنجام دەدەم).
وئەگەر بترسێت لەوەی بەربەستێك بێتە پێشی ونەتوانێت کارەکانی حەج تەواو بكات؛ ئەوا ڕێگەپێدراوە لە كاتی ئیحرام بەستندا مەرج دابنێت وبڵێت: (... وإن حبسني حابس فمحلي حيث حبستني) واتە: (... وئەگەر شتێك منی وەستاند -ئەوا كۆتایی بە ئیحرامەكەم دەهێنم- لەو شوێنەی بەربەستت هێناوەتە ڕێم)، ئەگەر مەرج دابنێت وڕێگر بێتە پێشی لە تەواوكردنی ڕێوڕەسمەكانی ئەوا كۆتایی بە ئیحرامەكەی دەهێنێـت وهیچ شتێكی لەسەر نییە.
پاشان زۆر تەلبیە دەڵێت: (لبيك اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك لبيك، إن الحمد والنعمة لك والملك لا شريك لك) واتە: (خودایە فەرمانەکانی تۆمان جێبەجێ کرد وملکەچ بووین، خودایە فەرمانەکانی تۆمان جێبەجێ کرد وملکەچ بووین وهیچ هاوبەش وشەریکێکت نیە، بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد وسوپاس وموڵکێک تەنها بۆ تۆیە، هیچ هاوبەش وهاوەڵێکت نییە)؛ پیاوان دەنگیان بەرز دەكەنەوە لە كاتی ووتنی، هەروەها ئافرەتانیش؛ بە مەرجێك پیاوی نامەحرەمی لێ نەبێت، پێویستە موحریم* زۆر تەلبیە بڵێت بە تایبەت لە كاتی گۆڕینی حاڵ وكاتەكان وەك لە كاتی بەرزبوونەوە یان دابەزین بۆ شوێنێك، یان لە كاتی هاتنی شەو وڕۆژدا.
تەلبیە كردن سوننەتە لە كاتی ئیحرام بەستنەوە هەتاوەكو دەستدەكات بە هاویشتنی بەردەكان لە جەمرەی عەقەبە لە ڕۆژی جەژندا.
واجبە لەسەر ئەوکەسەی لە ئیحرامدایە بەئاگا بێت سەبارەت بە تووشبوون بە شتێك لە قەدەغەكراوەكانی ئیحرام هەتاوەكو كۆتایی دەهێنێت بە ئیحرامەكەی.
***
دووەم: شەو مانەوە لە مینا:
پاشان سوننەتە دەربچێت بەرەو مینا لە ڕۆژی هەشتەم؛ لەوێ نوێژی نیوەڕۆ وعەسر هەروەها نوێژی مەغریب وعیشا پاشان نوێژی بەیانی ئەنجامدەدات، نوێژەكان كورت -قەسر- دەكاتەوە وكۆیان -جەمعیان- ناكاتەوە؛ چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مینا نوێژەكانی كورت دەكردەوە وكۆیانی نەدەكردەوە.
سێیەم: وەستان لە عەرەفە وشەو مانەوە لە موزدەلیفە:
لەکاتی خۆر دەرچونی ڕۆژی نۆیەم كە ڕۆژی عەرەفەیە؛ لە میناوە بەڕێدەکەوێت بەرەو عەرەفە ولە نەمیرە دەمێنێتەوە هەتا كاتی زەوال - كاتی لادانی خۆر لە نیوەی ئاسمان- ئەگەر ئاسان وگونجاو بو بۆی، ئەگەر نا ئاساییە لە نەمیرە نەمێنێتەوە چونكە مانەوە لەم شوێنە سوننەتە وواجب نیە.
لەکاتێک خۆر لە نیوەی ئاسمان لایدا ولەکاتی نوێژی نیوەڕۆ نوێژی نیوەڕۆ وعەسر دەكات بە كۆكردنەوە وكورتكردنەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیەی کردووە.
لە دوای ئەنجامدانی نوێژەکانی خۆی یەكلایی دەكاتەوە بۆ زیكر ونزا وپاڕانەوە ودۆعاکردن وداواکردن لە الله -عز وجل-، بەو شێوەیەی دەیەوێت دەتوانێت نزا بكات ودەستی بەرز دەكاتەوە وڕوی لە قیبلە دەکات.
زۆرترین نزا ودۆعای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕاوەستانی مەزنی عەرەفە بریتی بوو لە: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە).
ئەگەر ماندوو بوو وبیەوێت هەندێك پشوو وەربگرێت دەتوانێت لە گەڵ هاوڕێكانی باسی وخواسی باش بكات یان شتێكی چاكە ئەگەر كتێبی بەسوود بخوێنێتەوە بە تایبەت ئەوکتێبانەی باسی بەخشندەیی الله ومەزنی فەزڵ وبەخششی دەکەن، بۆئەوەی لایەنی هیوا لە دڵیدا بەهێز بێت لەو ڕۆژەدا، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ پاڕانەوە ونزا كردن، وبە پەرۆش دەبێت لەسەر ئەوەی كۆتایی ڕۆژ بقۆزێتەوە وتایبەتی بكات بۆ نزا ودۆعا كردن، چونكە خێرترین نزا ودۆعا نزا ودۆعای ڕۆژی عەرەفەیە.
لە دوای خۆرئاوابونی ڕۆژی عەرەفە بەرەو موزدەلیفە بەڕێ دەکەوێت.
كاتێك دەگاتە موزدەلیفە سێ ڕكات نوێژی ئێوارە ودوو ڕكات نوێژی خەوتنان ئەنجامدەدات؛ واتە كۆیان دەكاتەوە.
وئەگەر بترسێ لەوەی لەدوای نیوەی شەو بەدواوە بگاتە موزدەلیفە؛ ئەوا نوێژەكان ئەنجام دەدات ئەگەرچیش نەگەیشتبێتە موزدەلیفە، ونابێت نوێژەكان دوا بخات بۆ دوای نیوەی شەو.
وشەو لە موزدەلیفە دەمێنێتەوە، ولەکاتی دەرکەوتنی بەرەبەیانی ڕاستگۆ؛ بە زووی نوێژی بەیانی ئەنجام دەدات بە بانگ وقامەتەوە.
پاشان لەلای المشعر الحرام دەست دەکات بە وتنی لا إله إلا الله، والله أكبر کردن، ودۆعا دەكات بەو شێوەیەی دەیەوێت هەتاوەكو زەردایی خۆر دەردەكەوێت، ئەگەر نەیتوانی بڕواتە لای المشعر الحرام ئەوا لە شوێنی خۆی دۆعاکانی دەكات؛ چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لێرەدا وەستام، موزدەلیفە هەمووی شوێنی وەستانە)، لە كاتی زیكر ونزادا ڕوو لە ئاراستەی قیبلە دەكات ودەستەكانی بەرز دەكاتەوە. «لێرەدا وەستام، وموزدەلیفە هەمووی شوێنی وەستانە» [8]، ولە كاتی زیكر ونزادا ڕوو لە قیبلە دەكات ودەستەكانی بەرز دەكاتەوە. [8] (ئەبو داود) گێڕاویەتیەوە؛ بە ژمارە (1936).
چوارەم: کارەکانی ڕۆژی جەژن:
لەکاتی دەرکەوتنی زەردایی خۆر وپێش هەڵهاتنی موزدەلیفە جێدەهێڵێت و بەرەو مینا دەربچێت، ولە شیوی موحەسیر خێرا دەکات لە ڕۆشتنیدا.
كاتێك دەگاتە مینا بەردەكان دەهاوێژێتە (جەمرەی عەقەبە)؛ كە نزیكترینیانە لە مەككەوە، وحەوت بەرد دەهاوێژێت یەك لە دوای یەك، دەبێت هەر بەردێك بە هێندەی ناوكی خورمایەك بێت، ولەگەڵ هەموو بەرد هەڵدانێکدا الله أكبر دەکات.
پاشان حەیوانی هەدیەکەی سەردەبڕێت ئەگەر ئاسان بوو.
پاشان پیاو قژی دەتاشێت یان كورتی دەكاتەوە، وتاشینی باشترە، بەڵام ئافرەت قژی كورت دەکاتەوە ونای تاشێت.
ئەگەر بەردەكانی هاویشت وقژی چاکرد ئەوا تەحەلولی یەکەم دێتە جێ، وهەموو شتێك بۆی ڕێگەپێدراوە جگە لە چێژ وەرگرتن لە هاوسەری بەهەرشێوازێک بێت.
پاشان دەڕوات بەرەو مەككە وتەوافی ئیفازە ئەنجام دەدات، دواتر سەفا ومەڕوەی حەج دەكات ئەگەر موتەمەتیع بیت، یان سەفا ومەڕوە دەكات ئەگەر موفرید یان قارین بێت لەکاتێکدا لە دوای تەوافی چونە نێوە مەککەوە سەفا ومەڕوەی نەکردبێت، ودەتوانێت تەوافی ئیفازە وسەفا ومەڕوە دوا بخات بۆ شەو یان بۆ ڕۆژی دووەم بەو شێوەیەی ئاسانە بۆی.
پێنجەم: كردەوەكانی ڕۆژانی تەشریق-ڕۆژی دووەم وسێیەم وچوارەمی جەژنی قوربان-
لە ڕۆژی چەژندا ئەگەر بەردەكانی گرتە جەمڕەی عەقەبە وسەری چاکرد وتەواف وسەفا ومەڕوەی كرد؛ ئەوا بە تەواوی لە ئیحرامەكەی دەرچووە، وهەموو شتێك بۆی حەڵاڵە تەنانەت چێژ وەرگرتن لە هاوسەریش.
پاشان دەگەڕێتەوە بۆ مینا وشەوەكانی یانزە ودوانزە وسیانزەی مانگ لەوێ دەمێنێتەوە ئەگەر دواکەوتن هەڵبژێرێت.
وبەردەكان دەگرێتە سێ جەمڕەكە لەکاتێک خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمان لا دەدات وکاتی نوێژی نیوەڕۆ دێت.
لە ڕۆژی یانزەی مانگ بەردەكان دەگرێتە جەمڕەی یەكەم -ئەمیش دوورترینیانە لە مەككە ونزیكترینیانە لە مزگەوتی خەیف-، حەوت بەرد دەهاوێژێت یەك لە دوای یەك، ولە گەڵ هەموو بەردێک الله أكبر دەکات، پاشان هەندێك دەڕواتە پێشەوە ودۆعایەکی زۆر دەكات بەو شێوەیەی پێی خۆشە، ئەگەر زۆر وەستان دۆعا كردن لەسەری قورس بوو؛ ئەوا دۆعا دەكات بەو شێوەیەی ئاسانە بۆی ئەگەرچیش دۆعاکەی كەم بێت هەتاکو سوننەتەکەی جێبەجێ بكات ولەدەستی نەدات.
پاشان بەردەكان دەهاوێژێتە جەمڕەی ناوەڕاست ودەست بە دۆعا کردن دەکات.
هەروەها دواتر بەردەكان دەهاوێژێتە جەمڕەی عەقەبە، بەڵام لێرەدا دەڕوات ودۆعا ناكات لە دوای هەڵدانی بەردەكان.
وپاشان لە ڕۆژی دوانزەی مانگدا بەهەمان شێوەی ڕۆژی پێشو بەردەکان دەگرێتە هەر سێ جەمڕەکە، ودواجار ئەگەر ویستی پەلە بکات لە جێ هێشتنی مینا پێش خۆر ئاوا بون لە مینا دەردەچێت.
وئەگەر ویستی دەتوانێت خۆی دوا بخات وشەوی سیانزە لە مینا بمێنێتەوە پاشان بەردەكان دەهاوێژێتە سێ جەمڕەکە هەر وەک ڕۆژانی پێشو، ومانەوە لە مینا لەشەوی سیانزەدا باشترە لە جێ جێ هێشتنی مینا لە ڕۆژی دوانزەدا.
خۆ دواخستن بۆ ڕۆژی سیانزە واجب نییە؛ مەگەر لە مینا دەرنەچوبێت تا خۆری ڕۆژی دوانزە ئاوا دەبێت، لەم حاڵەتەدا واجبە خۆی دوا بخات بۆئەوەی ڕۆژی سیانزە لە دوای لادانی خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمان ڕەمی سێ جەمڕەکە بکات.
خۆ ئەگەر لە ڕۆژی دوانزەدا خۆر ئاوا بێت لەکاتێکدا دەرنەچووە لە مینا بە بێ ویستی خۆی، بۆنمونە بەهۆی قەرەباڵغی وزیحامی سەیارەوە یان هەرشتێکی ترەوە نەیتوانیوە لە خاکی مینا دەربچێت؛ لەم حاڵەتەدا واجب نییە خۆی دوا بخات، چونكە دواكەوتنی هەتاوەكو خۆر ئاوا بوون بە ویستی خۆی نەبووە.
شەشەم: تەوافی ماڵئاوایی:
ئەگەر بیەوێت مەككە بەجێبهێڵێت وبەرەو وڵاتی خۆی بگەڕێتەوە؛ نابێت بڕوات هەتاوەكو تەوافی ماڵئاوایی ئەنجام دەدات.
جگە لە ئافرەتی حەیزدار وزەیستانی نەبێت؛ ئەمانە تەوافی ماڵئاواییان لەسەر نییە، ونابێت لە لای دەرگای مزگەوتی حەرام بوەستن بۆ ماڵئاوایی كردن؛ چونكە شتی وا لە پێغەمبەرەوە نەهاتووە -صلى اللە علیە وسلم-.
تەوافی ماڵئاوایی دەبێت كۆتا كردەوەی بێت كە ئەنجامی دەدات لە نێو ماڵە پیرۆزەكەدا ئەگەر بیەوێت مەككە بەجێبهێڵێـت وسەفەر بكات.
ئەگەر لە پاش تەوافی ماڵئاوایی بمێنێتەوە بۆ چاوەڕێكردنی هاوڕێكانی یان هەڵگرتنی جانتاكانی یان كڕینی پێویستیەك لە ڕێگادا؛ ئەمە ئاساییە، وجارێكی تر تەوافەكە دووبارە ناكاتەوە مەگەر بیەوێت گەشتەی دوا بخات، وەكو ئەوەی بیەوێت گەشت بكات لە سەرەتای ڕۆژدا بۆیە تەوافی ماڵئاوایی ئەنجام دەدات؛ پاشان گەشتەكەی دوا دەخات بۆ كۆتایی ڕۆژ، لەم حاڵەتەدا دەبێت تەوافەكە دووبارە بكاتەوە بۆئەوەی كۆتا كردەوەی بێـت كە ئەنجامی دەدات لە نێو ماڵە پیرۆزەكەدا.
***