الهندوسية في ميزان تعاليمها الأصلية والعقل والفطرة السليمة
هیندۆسیەت لە تەرازووی فێرکاریە بنچینەییەکانى وئەقڵ وفیترەتی پاک و سەلامەت
هیندۆسیەت لە تەرازووی فێرکاریە بنچینەییەکانى وئەقڵ وفیترەتی پاک و سەلامەت
پرسیار و وەڵام
د.هيثم طلعت
بسم الله والحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومَن والاه، أما بعد:
هیندۆسیەت لەوەیە ئاین بێت بەڵام پێناساندنی بەزیاتر وردیەوە بریتیە لە : ڕێگایەکە لە ژیان
هیندۆسیەکان نزیکەى %15 ی دانیشتوانى جیهان پێکدەهێنن، شوێنکەوتووانى زیاتر لە ملیارێک ودوو سەد ملیۆن کەسە.
وهیندۆسیەت بەدرێژایی مێژوو گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە..
هیندۆسیەت لەپاش سەردەمی ڤیداس Vedas پڕبوو لە ناڕوونی وکێشەی زۆری ئەقڵی -درککردن- وزانستی وفیتری کە ئاماژە بۆ هەندێکیان دەکەین لەم کتێبەدا.
بەڵێ!
هیندۆسیەت زۆر دوورکەوتەوە لە ڕێنمونیەکانى ڤیداسی بنەڕەتی (سەرچاوەى بنەڕەتی ئاینی هیندۆسیەت)، وشوێنی ڕێنموێنیەکانى خەڵکی وڕاهیب وبهاگاڤاد گیتا Bhagavad Gita و
و تانترای باتینی Tantras کەوتن.
لەم کتێبەدا هەوڵدەدەم دادگایی هیندۆسیەتی ئێستا بکەم لەپێش ئەقڵ وزانستی سەردەم ومەنتیق -لۆژیک- وڕێنماییەکانى ڤیداسی بنەڕەتی کە هێشتا لەنێو دەستی هیندۆسیەکاندایە، وە من دڵنیام ئەوەى ماوەتەوە لە هەق لە ڤیدات وئەوەى لە فیترەتی مرۆڤی هیندۆسیدایە بەسن بۆئەوەى هیندۆسی بەسەلامەتی بگات بە ئاینی هەق وڕاستی.
ڤیدات: پیرۆزترین کتێبی هیندۆسیە بەڕەهایی.
وفیترەت: ئەو پاڵنەرەیە کە وا لە مرۆڤ دەکات بیر بکاتەوە لە بوونی وسەرەنجامی، وئاراستەکردنی ئەم پاڵنەرە بۆ ئیمان هێنان بە الله و بەندایەتی کردن بۆی بەپێی شەریعەتەکەى.
وئاینی هەق: ئەو پەیامەیە کە پاشماوەى هەقی تێدایە لە ڤیدا وئەمیش دەنگی فیترەتە و وەحی خودایە بۆ هەموو جیهان، وئەم پەیامە ئاماژە دەکات بۆ نیشانەکانى باوەڕهێنان بە یەک خوا پەرستی -تەوحیدی الله- لە ڕێنموێنیەکانى ئابانیشاد Upanishad उपनिषद् .
لەم کتێبەدا هەوڵدەدەم بەراوردێکی بچووک بکەم لەنێوان هیندۆسیەت لەسەردەمی ڤیدا وهیندۆسیەتی ئەمڕۆ!
چونکە هیندۆسیەت زۆر گۆڕاوە ..
زۆر دوور کەوتەوە لە ڕێنموێنیە تەوحیدیە پاکەکان لە ڤیدا، لە هیندۆسیەتی ئێستادا بیروباوەڕ بە یەکگرتنی خوڵقێنەر لەگەڵ بوونەر -وحدة الوجود- هەیە کە باوەڕیان وایە خوڵقێنەر تێکەڵ دەبێت لەگەڵ خوڵقێنراوەکان، واتا خوڵقێنەر وخوڵقێنراو دەبنە یەک شت، وئەم بیروباوەڕە سەیرە تەنها پێچەوانەى ڕێنماییەکانى ڤیدا نیە بەڵکو پێچەوانەى بیرکردنەوەیەی سادەی ئاقڵانەیە، چۆن خوا لەگەڵ هەموو شتێک تێکەڵ دەبێت، پاشان تۆ ئەی هیندۆسی هەوڵ دەدەیت بە کۆمەڵێک ڕێوڕەسم وهەڵسوکەوت بگەیت بەو خودایە لەکاتێکدا ئەو لەنێو تۆدایە؟
ئایا ئەمە ناڕوونی ودژیەکیەکی ئەقڵی ئاشکرا نیە؟
پاشان باوەڕهێنان بە یەکگرتنی خوڵقێنەر لەگەڵ خوڵقێنراو -وحدة الوجود- بانگەشە دەکات بۆ بەڕاستدانانى ئاینەکانى تر بەڕێژەیی، هەموو ئەو ئاینانەى بت وبەرد پەرستی تێدایە ؛ ماناى ئەوەیە خوا دەپەرستن، چونکە بەپێی ئەم بیروباوەڕە خوا بریتیە لە بت وبەرد بۆیە خوا تێکەڵی هەموو شتێک بووە وهەموو شتێکە.
وئەم بەڕێژەیی دانانە لەڕاستیدا دەبێتە هۆی وێرانکردنی مانا وبەهاکان هەروەکو لەم کتێبەدا ڕوونی دەکەمەوە.
ڤیدا بەئاشکرایی بانگەشە دەکات بۆ ئیمان هێنان بە خودایەک کە جیاوازە لە خوڵقێنراوەکان، ئەم خوڵقێنراوانە الله دروستیانی کردووە، وخواى گەورە لەنێو خوڵقێنراوەکانى شوێنی نابێتەوە بۆئەوەى تێکەڵیان بێت.
ڤیدا لە ریج ڤیدا ऋग्वेद دەڵێت: (یا الله ! خۆر وجهیان هەموویان، ناتوانن تۆ سنووردار بکەن وشوێنی تۆیان تێدا بێتەوە). [1]
[1] http://[1]stholistic.com/prayer/hindu/hol_hindu-samsara-and-karma.htm[22] (ئەم ماڵپەڕە سەر بە گۆڤارێکی بوزییە کە توێژینەوەى زانستی پێشکەش دەکات سەبارەت بە بوزییەت وڕێوڕەسمەکانى).
ئەمە بەڵگەیەکی ڕوونە لە ڤیداوە سەبارەت بە هەڵەیی بیرباوەڕەی تێکەڵبوونی خوڵقێنەر لەگەڵ خوڵقێنراو -وحدة الوجود-، خواى گەورە جیاوازە لە خوڵقێنراوەکانى.
ولە هیندۆسیەتی ئێستادا باوەڕیان بە لاشە گۆڕکێی ڕۆحەکان -تناسخ الأرواح- هەیە کە پێیان وایە لەپاش مردن ڕۆحی مرۆڤ دەچێتە نێو بوونەوەری تر بۆئەوەى سەر لە نوێ لەدایک بێت لە بوونەوەرێکی نوێدا، هەموو مرۆڤێک پێشتر ژیانێکی هەبوو لەنێو بوونەوەرێکی زیندوو وبەو شێوەیە، وئەم بیروباوەڕە دەبێتە هۆی کێشەی زۆر، ئەگەر ئەم بیروباوەڕە ڕاست بێت بۆچی ئەو منداڵانەى لەدایک دەبن هەمان تواناى ئەقڵی باڵغەکانیان نیە؟ خۆ پێشتر ژیانیان هەبووە و لە نێو لاشەی بوونەوەرێکی تردا بوون؟
[2] Cogan, Robert. (1998), Critical Thinking: Step by Step, University Press of America, pp. 202–203.
پاشان بیروباوەڕی لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان لەسەر کۆمەڵێک لەدایکبوونی دووبارە بنیات نراوە، چۆن ئەمە ڕوودەدات لەکاتێکدا زانست سەلماندوویەتی کە ژیان سەرەتای هەیە، وزەوی لەخودی خۆیدا سەرەتای هەیە وبە ئەزەلی نەبووە.
پاشان ئەگەر لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان ڕاست بێت ئەوا دەبێت ژمارەی بوونەوەرە زیندووەکان جێگیر بێت، چونکە لاشەگۆڕکێ دەکەن لەنێو خۆیاندا، وهیچ مرۆڤێک نیە ئەم قسەیە بکات لەم ڕۆژەدا !
لەکاتێکدا ڤیدا دان بە لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان نانێت، تەنانەت زانای هیندۆسی شری ستیاکام ودیالنکار دەڵێت: (بیروباوەڕی لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان لە ڤیدات نیە، ومن تەحەدای هەرکەسێک دەکەم وابڵێت). [3]
[3] أواكمن، ل 104، لەکتێبی: (دعوة الهندوس إلى الإسلام)، ل 99.
وباشترین بەڵگە لەسەر ڕاستێتی قسەکەى ودیالنکار ئەوەیە هیندۆسیەکان هەندێک مەراسیمی ئاینی کۆن جێبەجێ دەکەن بەناوى (شەڕادە Śrāddha श्राद्ध)، وئامانج لەم مەراسیمانە بۆ : هێورکردنەوەى ڕۆحی مردووەکانە.
چۆن ڕۆحەکان لاشەگۆڕکێ دەکەن لەکاتێکدا ئەوان لە نێو لاشەی مردووەکاندان؟
ولە بیروباوەڕی هیندۆسیەکان لەئێستادا : باوەڕیان بە کارما هەیە، بەشێوەیەک باوەڕیان وایە بەپێی کارما لەدایک دەبن بەپێی سەرەنجامی کارەکانى پێشوویان، هەرکەسێک خراپ بێت ئەوا جارێکی تر لەدایک دەبێت لەژیانێکی نوێ لە چینێکی کەمتر یان بەناڕەحەتی گەورەتر.
بۆیە هیندۆسیەکان سەیری کەسێک دەکەن کە تووشی ناڕەحەتی بووە بەهۆی ئەو گوناهانەى لەژیانی پێشووتردا کردوویەتی، وئەم بیرکردنەوە هەڵە ونامۆیە دەبێتە هۆی تێکدانی هەموو ژیان وهیچ خزمەتێک بە مرۆڤایەتی پێشکەش ناکات، بەڵکو دان بەوەدا دەنێت کە ئەوەى تووشی خەڵکی بووە لەناخۆشی وکارەسات بەهۆی سزادانى سروشتەوەیە لەسەر تاوانێک کە پێشووتر کردوویەتی لەژیانی ڕابردووی، ئەمە جۆرێکە لە بەچاکدانانى دواکەوتن وستەم وچینایەتی.
بەڵام گەورەتریش کێشە ئەوەیە: ئایا بیروباوەڕی کارما لە چی شوێنێکی ڤیدا هەیە؟
ڤیدات بەڕوونی باسی ئەوە دەکات کە بەهەشت ودۆزەخ هەیە خواى گەورە دەیبەخشێت بەخەڵکی بەپێی کارەکانیان، نەک لەدایکبوونی نوێ هەبێت لە بوونەوەری تردا.
ریج ڤیدا دەڵێت: (بەهەتاهەتایی بمکە ئەو شوێنەى کە هەموو جۆرەکانى چێژ وئاسوودەیی تێدایە، کە دەبەخشیت بە نەفسەکان ئەوەى حەزی لێدەکەن). [4]
[4] ريج فيدا، مندل: 9، سوكت: 113، منترا: 9-11.
وهەروەها لە بیروباوەڕە سەرەکیەکان لە هیندۆسیەتی سەردەم: هەوڵدانە بۆ لەناوبردنی لەدایکبوونە دووبارەکان ولاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان وگەیشتن بە قۆناغێک ناسراوە بە (موکشا Moksha मोक्ष") کە تێیدا مرۆڤ یەکدەگرێت لەگەڵ زاتی خودایی، بەڵام ئەم بیرۆکەیە بنیات نراوە لەسەر تێڕوانینێکی تەواو شوم بۆ بوون، چونکە مەبەست لە بوون بریتیە لە لەناوبردنی بوون لەلای ئەوان!
وئەم بیرۆکەیە جێی مەترسیە بۆ سەر کۆمەڵگا چونکە وا لە مرۆڤ دەکات نەترسێت، گرنگ نیە چەنێک تاوان دەکات ئەو سەر لەنوێ لەدایک دەبێتەوە وهەر ڕۆژێک ڕزگاری دەبێت لە یەکێک لە لەدایکبوونەکان.
وئەمە پێچەوانەى ڕێنماییەکانى ڤیدایە کە دەق لەسەر سزادانى ستەمکاران وتاوانباران هەیە لەشوێنی تایبەت بۆیان هەروەکو لە ریج ڤیدا دەڵێت: (شوێنێکی زۆر قوڵ کە بنەکەى دوورە بۆ تاوانباران). [5]
[5] ريج فيدا، مندل: 4، سوكت: 5، منترا: 5.
ئەم شوێنە لەکوێ، وبیرۆکەى دووبارەبوونەوەى لەدایکبوونەکان لەکوێ؟
سەبارەت بە بەناوبانگترین کێشە زانستیەکانى هیندۆسیەکان لەئێستادا: تێڕوانینیەتی بۆ سروشتی دروستبوونی گەردوون، هیندۆسیەتی ئێستا پێی وایە گەردوون دەتوێتەوە -لەناودەچێت- ودووبارە دروست دەبێتەوە وبەم شێوەیە بەردەوامە بێ کۆتایی، وئەمە هەڵەیەکی زانستی سەیرە پێچەوانەى زانستی سەردەمە.
زانراوە کە زانستی سەردەم دان بەوەدا دەنێت کە ئەم گەردوونە سەرەتایەکی هەبوو وپێشی هیچ گەردوونێکی تر نەبووە.
گەردوون لەڕوانگەی زانستیەوە دروستکراوە وخوڵقێنراوە لەسەر نمونە وشێوەیەک کە پێشتر نەبووە.
وئەمە هەمان ئەو بیروباوەڕەیە کە لە ڤیدا هەیە، لە ڤیدا هاتووە کە ژیانێک دەرکەوت لەناکاو وقیامەت هەیە، بەڵام لە فەلسەفەکان کە لەسەردەمەکانى کۆتا پەیدا بوون لە هیندۆسیەت وەکو بوراناتەکان Puranas ، تێیدا بەئاشکرا باسی دووبارەبوونەوەى جیهان وئەزەلیەتی کردووە.
هیندۆسیەتی ئێستا پێچەوانەى بیروباوەڕی ڤیدایە، وپێچەوانەى زانستی سەردەمە، وپێچەوانەى ئاینی ئیسلامە کە ئەو هەقەی تێدایە وهەڵیگرتووە کە ڤیدا وتوویەتی.
بیروباوەڕی مسوڵمانان کە خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسیکردووە ئەوەیە کە گەردوون دروستکراوە بەبێ ئەوەى هیچ نمونەیەکی هەبێت لەپێشتردا، خواى گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت: ﴿بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ وَإِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ﴾ واتە: ﴿(ههر ئهو زاته) بهدیهێنهری ئاسمانهكان و زهویه بهجوانترین شێوه، جا ههر كاتێك بڕیاری ههر شتێك بدات، تهنها ئهوهندهی بهسه كه فهرمانی بوون یان پێشهاتنی بدات، ئیتر خێرا ئهو شته، یان ئهو كاره، دهبێت و ئهنجام دهدرێت﴾ [البقرة: 117].
گەردوون بەدیهێنراوە بەپێی ئاینی ئیسلام، واتە پێشتر هیچ نمونەیەکی نەبووە.
وئەمیش سەرەنجامی زانستی سەردەمە، وکەسێک هەواڵی سەبارەت داوە کە شوانێتی مەڕی کردووە پێش زیاتر لە 1400 ساڵ، بەناوى موحەمەدی کوڕی عبداللە پێغەمبەری خودا وپێغەمبەری ئیسلام -صلى اللە علیە وسلم-.
لەم کـتێبەدا زۆر کێشە وناڕوونی باس دەکەم کە تووشی هیندۆسیەت دەبێت، و لەبەرامبەردا باسی تێڕوانینی ئیسلام دەکەم بۆ جیهان وژیان وپاداشت وسزا ومەبەستی بوون کە بەپێی فیترەت وڕێنماییە ماوەکانى ڤیدایە.
وڕوونی دەکەمەوە چۆن ئاینی ئیسلام وردترین ومتمانەپێکراوترین وتوندوتۆڵترین نمونەیە بۆ وەڵامدانەوەى پێویستیەکانى مرۆڤ بۆ زانینی شێوازى ژیان -چۆن بژین؟-، وهەروەها بۆ شیکردنەوە ماناى بوونی مرۆڤ ومەبەستی بوونی مرۆڤ بەو پێیەى لەگەڵ ئەقڵ وفیترەت وزانست دەگونجێت.
وئەم کتێبە هەندێک بەڵگەی تێدا باسکراوە سەبارەت بە دروستی ئاینی ئیسلام، وموژدەکان سەبارەت بەم ئاینە لە ڤیدا، ڤیدات موژدەى داوە بە ئیسلام وبە هاتنی پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، وبانگەوازى هیندۆسیەکانى کردووە بۆ باوەڕهێنان پێی.
وئیسلام تەنها ئاینێک نیە لەسەر زەوی وەکو ئاینەکانى تر، بەڵکو تاکە ئاینی تەوحیدیە کە خواى گەورە هەموو پێغەمبەرانی پێ ناردووە، هەموو پێغەمبەران تەوحیدیان هێناوە بۆ خەڵکی وتەنها ئاینی ئیسلام لەسەر ئەو تەوحیدە پاکە ماوە کە پێغەمبەران هێنایان، لەکاتێکدا ئاینەکانى تر شیرک وهاوبەشدانانى بۆ الله ی تێکەڵ بووە جا زۆر یان کەم بێت.
وخواى گەورە هیچ ئاینێک قبوڵ ناکات لە مرۆڤ جگە لە ئیسلام، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿جائهوهی بێجگه له ئاینی ئیسلام پهیڕهوی ههر ئاینێکی تر بکات لێی وهرناگیرێت، لهقیامهتیشدا له خهسارهتمهندو زهرهرمهندانه﴾ [آل عمران: 85].
ئیسلام ئەو ئاینەیە کە خواى گەورە هەموو پێغەمبەرانی پێ ناردووە.
سەرەکیترین تایبەتمەندی ئیسلام بریتیە لە : بەماناى تەسلیم بوون وملکەچی بۆ خواى گەورە و بەتەنها پەرستنی ئەو زاتە دێت، ونکۆڵی کردن لە بەرجەستەکردنی خواى گەورە لە بت وشتی تر وەکو هیندۆسیەت لەئێستادا.
پاشان کتێبەکە کۆتایی دێت بە ڕوونکردنەوەى ئەوەى چۆن مرۆڤ مسوڵمان بێت بۆ خواى گەورە، وڕوونکردنەوەى گرنگی وماناى ئیسلام.
با گەشتی کتێبەکە دەست پێبکەین بە بەرەکەتی خواى گەورە ..
1- هیندۆسیەت چیە؟
هیندۆسیەت: ئاینێکە یان بەمانایەکی وردتر: (بریتیە لە شێوازى ژیان)، ئەمیش کۆمەڵێک دروشم وڕێوڕەسم وپەرستن وکتێبی پیرۆز وتێگەیشتنی گەردوونی وبوون دەگرێتەوە. [6]
[6] دراسة الهندوسية، أرفيند شارما (غير مترجم).
هیندۆسیەت پێکهات لە سەردەمانێکی کۆنەوە لەڕێگای کۆبوونەوەى کۆمەڵێک بیروباوەڕی مەزهەبی بۆ دانانى ڕێکخستەیەکی باوەڕی هەمەجۆر وهەندێ جار دژیەک، وهیندۆسیەت لەئێستادا هیچ ڕەخنەیەکی لەمە نیە، چونکە لەئێستادا هیندۆسیەت خاوەنی یەک عەقیدە وسەرچاوە ودەق نیە کە خەڵکی پابەندی بن وحوکمی پێبکەن.
ئەگەرچیش ڤیدات پیرۆزترین کتێبەکانى هیندۆسیەتە بەڵام هیندۆسیەکان هەروەکو لەم کتێبەدا پیشانی دەدەین پێچەوانەى دەبنەوە بەشێوەى جۆراوجۆر وسەیر، هیندۆسیەت بە سەرپێچیکردنی ڤیدا تێڕوانینی هەمەجۆر قبوڵ دەکات وبیرکردنەوەى دووریەک کە هیچ پەیوەندیەکی بە سەردەمی ڤیداتی یەکەمەوە نیە.
بەشێوەیەکی گشتی هیندۆسیەت هەوڵدەدات بۆ خۆڕزگارکردن لە ئازارەکان، ودواتر شیدەکەینەوە چۆنیەتی خۆڕزگارکردن لە ئازار لەتێڕوانینی ئەوان چۆنە، وچۆن سەرپێچی بیروباوەڕی ڤیدایان کرد سەبارەت بە خۆ ڕزگارکردن کە هێشتا هەقی تێدا ماوە. [7]
[7] الهندوسية: العقيدة والممارسة، جينين د. فاولر (وەرنەگێڕدراوە).
2- چۆن ئەم ئاینە سەری هەڵدا بە ئەم تێکەڵاوییە؟
هیندۆسیەت واتا هیند، هیند بريتييە لە دەوڵەت وکەشوهەوا ومێژوو وتێکەڵی وکلتوورەکان.
ئاینێکە نزیکە لەوەى تایبەت بێت بە هند، کە %95 ی هیندۆسیەکانی جیهان لەوێ دەژین. [8]
[8] http://www.pewforum.org/files/2012/12/globalReligion-tables.pdf
هیندۆسیەت لەسەر بنەماکانى ڤیداتی یەکەم دامەزرا بەڵام تێکەڵ بوو بە فەلسەفە وبیروباوەڕ وکتێب وبۆچوونی تر بەدرێژایی سەردەمەکان، هیندۆسیەت لەپاش سەردەمی ڤیدات شوێنی ڕێنمایی ڕاهیل وتانترای باتینی Tantras و بهاغاڤاد ڤیتا भगवद्गीता کەوت.
ولە پێش زیاتر لە 1500 پێش زایین هەتاوەکو ساڵی 500 ی زاینی زۆرێک لەم بۆچوون وفەلسەفانە تێکەڵ بە ڤیدات بوون وزاڵ بوون بەسەریدا، لەئەمڕۆدا هیندۆسیەت لەڕووکەشدا تەنها ئەم بۆچوون وفەلسەفانەیە.
3- ئایا بەوردی بیروباوەڕی هیندۆسەکان چییە؟
هیندۆسیەت لەئێستا ئەو بیروباوەڕەیە کە باوەڕی بە زۆر خوا هەیە، لە هیندۆسیەتدا ژمارەیەکی نادیاریکراو خوا هەیە، وهیندۆسەکان لەگەڵ ئەمەشدا باوەڕیان تەنها بە یەک خوا هەیە ئەویش الله یە.
ئەوان باوەڕیان وایە خوا تێکەڵی هەموو ئەم شتانە دەبێت کە بەپیرۆزیان دادەنێن.
ولەوەیە هەندێک بۆچوونیان وابێت: بیروباوەڕی هیندۆسیەکان بە یەک خوا و باوەڕیان بەوەى ئەو بت وشتانەی لایان پیرۆزە شێوەى خودان ؛ ئەمە بت پەرستی نیە!
ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە!
باوەڕ بەوەى ئەو بت وپەیکەرانە نمونەن بۆ شێوەى خودا ؛ ئەمە بنچینەى بیروباوەڕی بت پەرستیە کە پێچەوانەى ڕێنموێنیەکانى پێغەمبەران وفێرکردنەکانی ڤیداتە لە هەموو مێژووی مرۆڤدا.
هەموو موشریکەکان کە پێچەوانەى پێغەمبەران وپێچەوانەى فێرکردنەکانى ڤیدات بوون ؛ باوەڕیان بە الله هەبووە، بەڵام ئەوان بت وپەیکەریان دروست دەکرد ودەیانووت ئەمانە نوێنەری خودان، باوەڕی موشریکەکان بە بوونی الله کە ئەو تاکە، ئەمە ماناى ئەوە نیە کوفریان پێنەکردووە وکوفریان بە پەیامبەران وڤیدات نەکردووە بەهۆی بیروباوەڕیان بەو بتانە وپەرستنیان.
ڤیدات ڕوونە ویەکلاییە سەبارەت بە حەرامبوونی بت وپەیکەر پەرستی، یان نزیکبوونەوە لێیان یان بەپیرۆز دانانیان، ڤیدا دەڵێت: (ئەوەى جگە لە الله دەپەرستێت لە شتە دروستکراوەکان، ئەوا ڕۆ دەچێت لە تاریکی وسزای ئاگر دەچێژێت ماوەیەکی نادیاریکراو). [9] [9] يجر فيدا، سوكت:40، منترا:9.
هەرکەسێک ئەم بتانە بپەرستێت ئەوا بەپێی ڤیدا ئەو کەسە بەهەتاهەتایی لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە ؛ لەکاتێکدا ئەمڕۆ لە ئاینی هیندۆسیەت هەموو شوێنێکیان ئەم بتانەى تێدایە. وڤیدا دەڵێت: (خاوەنداری هەموو زانای غەیب، کە پێویستی بە یارمەتی پەرستراوەکانى تر نیە، ئەو الله یە کە شایستەى ئەوەیە مرۆڤ بیپەرستێت، ئەوانەى پەستراوی تر دەپەرستن ئەوانە تیاچووەکانن، بەردەوام کارەساتی گەورە وترسێنەر دێتە پێشیان). [10] [10] ريج فيدا، مندل1، سوكت:7، منترا:9.
بەڵکو لە بهاغاڤاد گیتا Bhagavad Gītā भगवद्गीता هاتووە : (ئەوانەى خوایەکان دەپەرستن دەگەن بە خواکان، وئەوانەى پێشین دەپەرستن دەگەن بە پێشین، ئەوانەى شەیتان دەپەرستن دەگەن بە شەیتان، ئەوانەى من دەپەرستن دەگەن پێم). [11]
[11] بهاغافاد غيتا، 9-25. ئەم دەقانە وهاوشێوەکانیان زۆرن کە بانگەوازى هیندۆسیەکان دەکەن بۆ بەتاکدانانى الله و وازهێنان لە بت پەرستی، هەتاوەکو مهارشی ديانند سرسوتی دەڵێت: (هیچ پیتێک نیە لە ڤیدات کە ئاماژە بکات بۆ پەرستنی بتە دروستکراوەکان لە بەرد وشتی تر). هیندۆسیەکان لەسەردەمەکانى پاشتر وازیان لە بیروباوەڕی تەوحید هێنا لە ڤیدات وشوێنی ڕێنموێنی پوچەڵ کەوتن.
قورئانی پیرۆز کە خواى گەورە دایبەزاند بۆ سەر پێغەمبەرەکەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بت پەرستەکان هەرچەندە بانگەشەی ئەوە دەکەن باوەڕیان بە الله ی تاک هەیە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەوان بەم بت پەرستیەیان کوفریان بە الله کردووە.
خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:
﴿وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّـهُ}﴾ واتە: ﴿ئهگهر له بێ باوهران بپرسیت: کێ ئاسمانهکان و زهوی دروست کردووه؛ بێ دوودڵی و بهئەوپهڕی دڵنیاییهوه دهڵێن: الله﴾
[الزمر: 38].
وخواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّـهُ﴾ واتە: ﴿سوێند بهخوا ئهگهر لهو خوا نهناسانه بپرسیت: کێ دروستی کردوون، ئهوه بهدڵنیاییهوه دهڵێن (الله)﴾
[الزخرف: 87].
پەرستنی ئەم بتانە ونزیک بوونەوە لێیان بە جۆرەکانى پەرستن ؛ وا دەکات مرۆڤ کافر بێت بە الله بەپێی قورئان وڤیدا.
خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:
﴿إِنَّمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ أَوْثَانًا وَتَخْلُقُونَ إِفْكًا ۚ إِنَّ الَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ لَا يَمْلِكُونَ لَكُمْ رِزْقًا فَابْتَغُوا عِندَ اللَّـهِ الرِّزْقَ وَاعْبُدُوهُ وَاشْكُرُوا لَهُ ۖ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿بهڕاستی ئهو شتانهی كه لهجیاتی خوا دهیانپهستن تهنها بت و پهیكهرن، ئێوه بوختان و شتی نابهجێ دروست دهكهن، بێگومان ئهو شتانهی كه لهجیاتی خوا دهیانپهرستن خاوهنی هیچ ڕزق و ڕۆزیهك نین بۆ ئێوه، كهواته ههر داوای ڕزق و ڕۆزی له خوا بكهن، ههر ئهویش بپهرستن، ههر سوپاسگوزاری ئهو بن، بۆ لای ئهویش دهبرێنهوه﴾
[العنکبوت: 17].
داواى ڕزق لە خواى گەورە بکەن وتەنها ئەو بپەرستن، چونکە هەموومان تەنها بۆ لای ئەو دەگەڕێینەوە.
ئەو تاکە ئاینە لەسەر زەوی کە لەسەر تەوحید ماوەتەوە وهەموو شێوە و وێنەکانى شیرک وهاوبەشدانانى بۆ خواى گەورەی تێدا نیە بریتیە لە ئاینی ئیسلام.
بۆیە واجبە لەسەر هیندۆسی بەچاوڕۆشنیەوە سەیری ئیسلام بکات بەبێ دەمارگیری، وسەیری بیروباوەڕی تەوحید بکات لەم ئاینەدا ، ئایا بەپێی فیترەتی پاکە وئایا بەپێی ئەوەیە کە ڤیدا لەسەری بووە، یان نا ؟
بانگەوازى هەموو پێغەمبەران کە خواى گەورە ڕەوانەی کردوون بۆ مرۆڤ بریتی بووە لە : بەتاکدانانى خواى گەورە لە پەرستنیدا، ئەمیش دەبێت بە کوفر ونکۆڵی کردن بێت لە بت پەرستی وپەرستنی شتی تر وهەروەها ملکەچبوون بۆئەوەى پێغەمبەرانی خودا پێی هاتوون، وئەوەى کۆتا پێغەمبەر پێی هاتووە موحەمەدی کوڕی عبداللە -صلى اللە علیە وسلم-.
4- چۆن بەرجەستەکردنی یەک خودا لە دەیەها بت لە هیندۆسیەتدا سەریهەڵدا؟
کێشەى گەورەی هیندۆسیەت لە ئێستادا لەپاش سەردەمی ڤیدات : ئەگەری ئەوە دائەنێن چونکە خوا سیفەتی جیاواز وزۆری هەیە، بۆیە داواکراوە کە زاتی زۆری هەبێت،واتا: دەبێت ژمارەیەک زۆر خودا هەبن.
ئەوان ئەگەری ئەوە دائەنێن هەموو سیفەتێکی خودایی بتێکی هەیە کە نوێنەری ئەو سیفەتەیە.
خوڵقێنەر لای ئەوان بەم شێوەیە:
براهما: دروستکاری گەردوون. وفشنو: پارێزەری گەردوون. وشیفا: وێرانکەری گەردوون. [12]
[12] موسوعة الفلسفة الشرقية والدين، ستيفان شوماخر، ل397.
وئەمە ئەگەرێکە پێچەوانەى بیرکردنەوەى سەرەتایی ئەقڵ وفیترەتە وپێچەوانەى ئەوەیە کە لە ڤیدا هاتووە، چونکە زۆری سیفەتەکان مانای زۆری زاتەکانی نیە. لەوەیە مرۆڤ زیرەک وبەهێز وبەڕەوشت بێت. بۆیە زۆری سیفەتەکان لەیەک مرۆڤدا مانای ئەوە نیە زیاتر لە یەک زاتی هەیە.
مرۆڤی زیرەک هەر خۆی بەهێز وڕۆشنبیر و بەڕەوشتە.
وبەرزترین نمونە بۆ خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى- !
وڤیدا جەخت لەسەر ئەم هەقیقەتە دەکاتەوە، لە ڕیج ڤیدا هاتووە: (ناوى لێدەنین بە : ئیندرا، میترا و وایو ئەویش ماترشوایە، داناکان ناوى یەک خودا دەهێنن بەڵام بەناوى جیاواز). [13] [13] ريج فيدا: مندل: 1، سوكت: 164، منترا: 46. ودەقەکان سەبارەت بە ناو وسیفەتەکانى خواى گەورە زۆرە لە ڤیدات.
ناو وسیفەتەکان تایبەتە بە یەک زات.
ئەمە بیروباوەڕی ڤیداتی یەکەم بووە وهەروەها ئەمە بیروباوەڕی ئیسلامیە، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- تاکە لە ئیسلامدا لە ناو وسیفەتە بەرزەکانی، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌ وَاحِد لَّا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الرَّحْمَـٰنُ الرَّحِيمُ}﴾ واتە: ﴿خوای ئێوه خوایهكی تاك و تهنهایه، جگه لهو زاته خوایهكی تر نیه، ههر ئهو خوایهش بهخشندهو میهرهبان و بهبهزهییه﴾
[البقرة: 163].
خواى گەورە الرحمن والرحیم ە -بەبەزەیی وبەخشندە-.
خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:
﴿هُوَ اللَّـهُ الَّذِي لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلَامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ ۚ سُبْحَانَ اللَّـهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ﴾ واتە: ﴿خوا ئهو زاتهیه که جگه لهو هیچ شتێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق پاشای ههموو بوونهوهره، پاك و بێگهردە، ئاشتی خواز و ئاشتی پهروهره، ئاسایش بهخش و پهناگای ئیماندارانه، دهسهڵاتداره و چاودێری دروستکراوهکانیهتی، باڵادهسته، خاوهن شکۆ ومەزنێتیە وهەموو هێزێک ئەشکێنێ، گهورهیه و خۆی بهگهوره دهزانێت، پاکی و بێگهردی بۆ ئهو خوایهیه لهوهی تێنهگهیشتوان شهریك و هاوهڵی بۆ بڕیار دهدهن﴾
[الحشر: 23].
ئەم ناو وسیفەتە جیاوازانە تەنها تایبەتن بە الله ی تاک وبێ هاوتا.
وکێشەى دووەم بریتە لە بەرجەستەکردنی سیفەتەکانى خوا لە شێوەى بتی جیاواز لەکاتێکدا گەردوون شوێنێکی ئاسایش نیە لەگەڵ ئەم بت پەرستیەدا.
بۆیە قورئانی پیرۆز نکۆڵی دەکات لەم بیرۆکە وتێڕوانینە بت پەرستیانە سەبارەت بە خواى گەورە، وجەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەى پەرستنی پەرستراوی تر لەگەڵ خواى گەورە دەبێتە هۆی نەبوونی ئاسایش لەهەموو گەردووندا،
﴿لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّـهُ لَفَسَدَتَا ۚ فَسُبْحَانَ اللَّـهِ رَبِّ الْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ﴾ واتە: ﴿ئهگهر له ههردووکیاندا (له ئاسمان و زهویدا) چهند خوایهکی تر ههبوایه غهیری (الله)، ئهوه کاول و وێران دهبوون و تێک دهچوون بهسهر یهکدا، پاکی و بێگهردی بۆ خودا که پهروهردگاری عهرشه، لهو باس و خواسانهدا (که خوانهناسان) دهیڵێن (هاوهڵ بۆ ئهو زاته بڕیار دهدهن)﴾
[الأنبیاء: 22].
ئەگەر خواى تر هەبووایە لەگەڵ الله ئەوا ئاسمانەکان وزەوی تێکدەچوون وخراپ دەبوون.
﴿وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ۚ بَلْ أَتَيْنَاهُم بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَن ذِكْرِهِم مُّعْرِضُونَ﴾ واتە: ﴿ئهگهر حهق و ڕاستی شوێنی ئارهزووی ئهوان بکهوێت، ئهوه ئاسمانهکان و زهوی و ههموو ئهوانهی تیایاندایه دهشێواو تیا دهچوو سهر گهردان دهبوو، نهخێر (حهق وایه ڕقیان لێی نهبێت)، چونکه ئێمه قورئانێکمان بۆ هێناون (که یادی ههموو چاکهیهکیان بخاتهوه، کهچی ئهوان لهبهرامبهر ئهو یادخهرهوانهدا سهرکهش و یاخین و پشتی تێدهکهن﴾
[المؤمنون: 71].
5- هیندۆسیەکان چۆن دەڕواننە پەیوەندی لەنێوان خوڵقێنەر وخوڵقێنراو؟
زۆربەی هیندۆسیەکان ئەمڕۆ باوەڕیان بە بیروباوەڕی یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنراوەکان -وحدة الوجود- هەیە، خوا لە بیروباوەڕی هیندۆسیەتی ئێستا تێکەڵ بە خوڵقێنراوەکانى دەبێت، بەشێوەیەک بوونەوەرەکان وخوڵقێنەر دەبنە یەک شت. [14]
[14] موسوعة الهندوسية، جونز ورايان وجميس د.، ل 315 (وەرنەگێڕدراوە).
وئەمە پێچەوانەى سەرەتاییترین زانست وئەقڵ وتێروانین وڤیدایە.
کێشەى زانستی وئەقڵی زۆر هەیە لە فەلسەفەی یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنراو -وحدة الوجود-، لەوانەش:
کێشەی یەکەم: خوا لای ئەوان تێکەڵی هەموو شتێک دەبێت، ئیتر مانای ئەو مەراسیمانە چیە بۆ گەیشتن بە یەکگرتن لەگەڵ خوا کە پێی دەڵێن: (موکشا Moksha मोक्ष) ؟
چۆن دەگەیت بەشتێک کە ئەو لەناختدایە .. تۆ تێکەڵی بوویت وئەو تێکەڵی تۆ بووە ؟
کێشەى دووەم: هەڵە وتاوانەکان خودی خوایە بەپێی بیروباوەڕی یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود- لای ئەوان، چونکە خوا لای ئەوان بریتیە لە هەڵە وتاوان وزینا وکوشتن چونکە ئەو تێکەڵی هەموو شتێک بووە، وئەو زاتی هەموو شتێکە؛ ئیتر بۆچی خۆیان دەرباز دەکەن لە هەڵە وتاوانەکان؟
بۆچی پێداگیرن لەسەر دوورکەوتنەوە لە شەهوەت وهەوا وئارەزووی دونیایی؟
ئایا تاوانکردن بەشێک نیە لەبیروباوەڕی یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود-؟
ئایا خودی دونیا خودی زاتی خوا نیە؟
نابێت هیچ پاساوێک هەبێت بۆ سووربوون لەسەر کردنی خێر بەپێی ئەم تێگەیشتنە هیندۆسیە لەئێستادا.
بەڵام هەمووان بەپەرۆشن لەسەر کردنی خێر ودەزانن ئەمە واجبە، ئایا وانیە؟
بەپەرۆش بوون لەسەر کردنی خێر وەڵامدانەوەى بانگی فیترەتی پاکە، ئەمە بەڵگەیەکی فیتری ڕاستەوخۆیە لەسەر چەوتی فەلسەفەی یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود-.
کێشەی سێیەم: کاتێک باوەڕیان بە یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود- هەبوو ئەمە بەهۆی ئەوەى باوەڕبوون بە ڕێژەیی هەقیقی -النسبیة الحقیقة-، هەموو ئەو ئاینانەى کە بت وبەرد دەپەرستن لای ئەوان پەرستنی خودایە، چونکە لەتێگەیشتنی ئەوان خوا بریتیە لە بت وبەرد چونکە خوا تێکەڵ بەهەموو شتێک بووە وئەو هەموو شتێکە.
وڕێژەیی هەقیقی بانگەشە دەکات بۆ لەدەستدانى مانا وبەهاکان، هەموو شتێک ڕاست دەبێت! سەرەڕای ئەوەى پێشوو: باوەڕبوون بە یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود- وەڵامی ئەم پرسیارە ناداتەوە: جیهان لەکوێوە هاتووە؟
بانگەشەی ئەوەى زاتی خوڵقێنەر بریتیە لە زاتی خوڵقێنراو ئەمە ئەگەر وبانگەشەیەکی نالۆژیکی ونائەقڵانەیە، چونکە ئەگەری دەرکەوتنی شتێک دەبەستێتەوە بە دەرکەوتنی خودی شتەکە.
وئەمیش دژییەکی نامۆیە، ومەحاڵێکی ئەقڵیە.
چۆن شتێک دەبێتە هۆی دەرکەوتنی خودی شتەکە، لەکاتێکدا هێشتا خۆی لەبنەڕەتدا دەرنەکەوتبێت.
کێشەى چوارەم: لەڕوانگەى زانستیەوە سەلێمنراوە گەردوون و هەموو ئەوەى تێدایە هاتوونەتە بوونە، وئەمە جێگیرە لەلای هەموو خاوەن ئەقڵەکان.
گەردوون وهەموو ئەوەى تێیدایە لە وزە وماددە وشوێن وکات هاتوونەتە بوون...
وسەلێمنراوە کە گەردوون سەرەتای هەیە بە بەڵگەى زۆری بێسنوور، لەڕوانگەى زانستیەوە: پێشتر گەردوون نەبوو پاشان دەرکەوت.
ئەگەر پێشتر گەردوون بوونی نەبێت، ئیتر چۆن بڕیاری باوەڕبوون بە یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود- بدەین؟
باوەڕبوون بە یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود- ئەگەر ڕاست بووایە ئەوا دەبوو جیهان ئەزەلی بووایە یان بەلایەنی کەمەوە ماددە ئەزەلی بووایە.
ئەوەى سەیرە هیندۆسیەکانى ئەم سەردەمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە جیهان ئەزەلیە چونکە ئەمە قسەیەکی گرنگە بۆ پاساو هێنانەوە بۆ بیروباوەڕی یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود-.
زاناى هیندۆسی وویکانند Wiwekanand دەڵێت: (شوێن کات -زەمەن- وڕووداوی بەسەردا جێبەجێ نابێت). [15]
[15] Hinduism, Wiwekanand, p61-63. وەرگیراوە لە کتێبی: دعوة الهندوس إلى الإسلام، دانەر : د. إبراهيم بن عبد الغفور ، پەیامی دکتۆرا، دار إيلاف للنشر والتوزيع، ل 122.
هیندۆسیەکانى ئەم سەردەمە ناچارن بڵێن کە جیهانی ماددی ئەزەلیە چونکە ئەمە دەگونجێت لەگەڵ باوەڕبوون بەیەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود-.
نەدەبوو خۆیان بخەنە نێو ئەم پوچەڵێتیە، ونەدەبوو لەسەرەتادا باوەڕیان بە یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود- هەبوایە، بەڵام شەیتانەکان لەسەر ڕێچکەکان دانیشتوون بۆئەوەى مرۆڤ گومڕا بکەن ولای بدەن لە ئاینی پێغەمبەران هەرکاتێک هەلیان بۆ بڕەخسێت.
خواى گەورە لەفەرموودەیەکی قودسیدا دەفەرموێت: (من بەندەکانم لەسەر فیترەتی بیروباوەڕی ڕاست خوڵقاند، وئەوان شەیتان هاتن بۆ لایان ولە ئاینەکەیان لایان دان، وئەو شتانەى لەسەریان حەرامکرد کە من بۆیانم حەڵاڵ کردبوو، وفەرمانى پێکردن کە هاوبەشم بۆ بڕیار بدەن لەکاتێکدا من هیچ بەڵگەیەکم لەسەری -لەسەر ئەم هاوبەش بڕیاڕدانە- دانەبەزاندووە). [16] [16] صحيح مسلم : 2865.
هەموو مرۆڤەکان لەسەر بیروباوەڕی تەوحید -یەک خوا پەرستی- بوون، وشەیتانەکان هاتن وهەڵیانخەڵتاندن بەم کوفر وبێباوەڕیانە.
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (شەیتان دانیشتووە بۆ نەوەى ئادەم لەسەر ڕێچکەکانى).[17]
[17] صحيح سنن النسائي : 3134
شەیتان بەدواى هەر ڕێگایەک دەگەڕێت بۆ گومڕاکردنی مرۆڤ، وڕزگاربوون نیە مەگەر بەدەستگرتن بەو ڕێبازەى پێغەمبەران لەسەری بوون لە تەوحید وپەرستنی خواى گەورە.
ڤیدا بەئاشکرا دەڵێت کە جیهان دروستکراوە وسەرەتای هەیە.
وخواى گەورە جیاوازە لە خوڵقێنراوەکانى وتێکەڵیان نابێت.
ئیتر چۆن هیندۆسیەکان گەیشتن بەم قۆناغە لەبیروباوەڕ بە یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود-
ڕیج ڤیدا دەڵێت: (ئەی الله ! خۆر وجیهان هەموویان، ناتوانن دەورت بدەن وشوێنی تۆیان تێدا بێتەوە). [18]
[18] ريج فيدا، مندل:1، سوكت:10، منترا:8.
ئەمە بەڵگەیەکی ڕوونە لە ڤیداوە لەسەر هەڵەی باوەڕبوون بە بەیەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود-، خواى گەورە جیاوازە لە بوونەوەرەکانى، وخۆر ومانگ خودا نین.
وهەروەها ڕیج ڤیدا دەڵێت: (خواى گەورە کە شەو وڕۆژی دروستکردووە، ئەو خاوەنی دونیا وئەوەى تێیدایە، وئەو خۆر ومانگ وزەوی وئاسمانى دروستکردووە). [19]
[19] ريج فيدا، مندل: 10، سوكت:190، منترا: 2-3.
چی بیروباوەرێک ڕوونتر هەیە لەمە لە نکۆڵی کردن لە بیروباوەڕی یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود- وئەزەلیەتی جیهانی ماددى؟
یەجور ڤیدا دەڵێت: (ئەو زاتەیە کە هیچ شتێک لەپێش ئەو نەخوڵقێنراوە، وئەو خوڵقێنەری ئێمەیە وپاشای -خاوەنداری- ئێمە وهەموو شتێک دەزانێت). [20]
[20] يجر فيدا، سوكت: 32، منترا:13.
هیچ شتێک لەپێش خواى گەورە دروست نەکراوە، ئەو یەکەم وسەرەتایە وجیهان خوا دروستی کردووە وئەزەلی نیە : (ئەو مەزنە خاوەنی زەوی وئاسمانەکان). [21]
[21] ريج فيدا، مندل:1، سوكت: 100، منترا:1.
وقورئانی پیرۆز جەخت دەکات لەسەر ئەم هەقیقەتە مەزنە، خواى گەورە وەحی نارد بۆ پێغەمبەرەکەى موحەمەد کوڕی عبداللە -صلى اللە علیە وسلم- لەپێش زیاتر لە 1400 ساڵ سەبارەت بەوەى خواى گەورە جیاوازە لە خوڵقێنراوەکانى و زاتی مەزنی لەسەرووی عەرشە وتێکەڵ نابێت ویەکناگرێت لەگەڵ خوڵقێنراوەکانی.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿اللَّـهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ ۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ﴾ واتە: ﴿خوا ئهو زاتهیه که ئاسمانهکان و زهوی و ههرچی له نێوانیاندا ههیه له شهش ڕۆژدا دروستی کردووه (مهرج نیه دڕێژی ئهو ڕۆژانه بهقهدهر دڕێژی شهو و ڕۆژی زهوی بێت که به بیست و چوار سهعات جارێک بهدهوری خۆیدا دهسوڕێتهوه، چونکه ههندێک ڕۆژ ههروهک قورئان خۆی ئاماژهی بۆ دهکات ههزار ساڵه، ههندێکی تری پهنجا ههزار ساڵه)، پاشان خوا لەسەر عەرشە سهرپهرشتی کارو فرمانی دروستکراوانی دهکات و ئهوهی ئهو عیلمی پێی ههیه و دهیزانێت و دهیهوێت، ههر ئهوه پێش دێت، خهڵکینه جگه لهو خوایهکهس نیه پشتیوانیتان لێ بکات یان تکا کارتان بێت، ئایه یاداوهری وهردهگرن و تێدهگهن﴾
[السجدة: 4].
بنچینەى بیروباوەڕی پێغەمبەران وبنچینەى ئاین وشەریعەتەکەیان ئەوەیە کە الله خوڵقێنەرە وتاکە وجیاوازە لە خوڵقێنراوەکانی ؛ واتا یەکناگرێت لەگەڵیان وتێکەڵیان نابێت !
کێشەى پێنجەم: لە بیروباوەڕی یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنەر -وحدة الوجود- ئەوەیە ئەم فەلسەفەیە وەڵامی گرنگترین پرسیار ناداتەوە: ئایا جیهان لەکوێوە هاتووە؟ ئایا جیهان چۆن دەرکەوت بەپێی ئەم فەلسەفەیە؟ پاشان: کێ سەرەتای ئەم فەلسەفەیەی دامەزراند؟
ئایا بەڵگەکان لەسەری چین؟ پرسیار وناڕوونی زۆر هەیە سەبارەت بەم بیروباوەڕە کە پێچەوانەى زانستی سەردەم وئەقڵ وڤیدا وئاینی پێغەمبەرانە. 6- ئایا هیندۆسیەت چۆن دەڕوانێتە ژیان ومردن؟
هیندۆسیەتی ئێستا دامەزراوە لەسەر بیروباوەڕی لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان وبازنەى لەدایکبوونەکان کە کۆتا نایەت: ئێمە بەپێی تێڕوانینی هیندۆسی دەخولێینەوە لە بازنەیەک لەدایکبوونی دووبارە و یەک لەدواى یەک، هەموو منداڵێک پێشتر بوونی هەبووە لە بونەوەرێکی پێش خۆی، وپاش مردنی ڕۆحەکەى دەچێتە نێو بوونەوەرێکی ترەوە وبەو شێوەیە، ئەمە لە هیندۆسیەتدا ناسراوە بە دەستەواژەى: سامسارا Saṃsāra संसार ـ [22] ناڕوونی ئەقڵی وزانستی زۆر هەیە لە بابەتی لاشەگۆڕکێی رۆحەکان -تناسخ الأرواح- ولەوانەش:
کێشەی یەکەم: ناسراوە بە (ناڕەزایی دەربڕینی تەرتولیان Tertullian's objection) ودەڵێت: ئەگەر لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان ڕاست بووایە ئەی بۆچی منداڵە تازە لەدایکبووەکان هەمان تواناى ئەقڵی باڵغەکانیان نیە؟ [23] [23] Cogan, Robert. (1998), Critical Thinking: Step by Step, University Press of America, pp. 202–203. کێشەی دووەم: ئەگەر لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان ڕاست بووایە، دەبوو ژمارەی بوونەوەرەکان جێگیر بێت، چونکە لەنێوان خۆیان لاشەگۆڕکێ دەکەن لە زنجیرەی لەدایکبوونی دووبارە، وهیچ ئاقڵێک نیە ئەم قسەیە بکات لەئەمڕۆدا!
سەلێمنراوە کە سەردەمێک هەبووە گۆی زەوی هەر بوونی نەبووە لەبنچینەدا، وسەردەمانێک هەبووە کە بوونەوەرە زیندووەکان لەسەر زەوی بوونیان نەبووە، وسەردەمانێک هەبووە کە ژمارەی بوونەوەرە زیندووەکان بەم زۆریە نەبووە بەڵکو زۆر کەم بوون، پاشان زۆربوون لەگەڵ کاتدا وئەمە بەیەکدەنگی مرۆڤەکان لەئەمڕۆدا.
وسەردەمانێک هەبووە ژمارەی مرۆڤەکان زۆر کەمتر بووە لەم ژمارەیەی ئێستا.
ژمارەی مرۆڤەکان جێگیر نیە ئەمە بەیەکدەنگی، ئیتر چۆن لاشەگۆڕکێ لەنێوان ڕۆحەکان ڕوودەدات لە چەند بازنەیەکی جێگیردا؟
کێشەی سێیەم: بۆچی کەس نیە باسی ژیانی پێشوو بکات -لەدایکبوونی پێشوو- کە گوایە لەوێوە هاتووە، جگە لەوانە نەبێت کە شوێنکەوتەى ئەو فەلسەفەن؟
ئافرەتێکی ئەمریکی هەبوو بەناوى روس سیمنز Ruth Simmons، بانگەشەی ئەوەى دەکرد ڕۆحی گۆڕاوە لەگەڵ لاشەی ئافرەتێکی تر بەناوى بریدی مۆرفی Bridey Murphy پاشان روس سیمنز باسی یادگاریەکانى پێشووی دەکرد کاتێک مۆرفی لە سەدەی نۆزدە لە ئیرلەندا بوو، بەڵام کاتێک لێکۆڵەرەوان لە مەسەلەکە وردبوونەوە بۆیان دەرکەوت کە روس سیمنز دراوسێیەکی کۆنی هەبووە لە ئیرلەندا بەناوى بریدی مۆرفی، ویادگارییەکانى ژیانی ئەوی بردووە سەبارەت بە ئیرلەندا وبەناوى خۆیەوە باسیانی کردووە، وبانگەشەی ئەوەى کردووە کە ئەو بریدیە. [24]
[24] وەسفکردنی حاڵی روس سیمنز: https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/12116612 (وەرگیراوە لە وتارەکانى : د. فەوزی کوردی).
بیرۆکەى لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان تەنها وەهم وخەیاڵە وپێچەوانەى سەرەتاییترین درککردنە بە ئەقڵ وهەست.
پۆل ئیدواردز سەرۆکی سەرنووسەرانی فرەفەرهەنگی -ئینسکلۆپیدیای- فەلسەفی ومامۆستا لە زانکۆی نیویۆرک دەڵێت: (لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان تەنها خەیاڵە وپێچەوانەى زانستی سەردەمە). [25]
[25] Edwards, Paul. (2001), Reincarnation: A Critical Examination, Prometheus Books.
مرۆڤ ئەگەر بمرێت ئەوا لەدایک نابێتەوە لەم ژیانە لەلاشەى کەسێکی تردا.
وڤیدات بەردەوام جەخت لەسەر ئەم هەقیقەتە دەکاتەوە، وشتێک نیە لە ڤیدات سەبارەت بە باسی لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان -تناسخ الأرواح- یان سەبارەت بە سامسارا. [26]
[26] Yuvraj Krishan: Bharatiya Vidya Bhavan, 1997.
هەتاوەکو زانای هیندۆسی شری ستيا كام وديالنكار دەڵێـت: (بیروباوەڕی لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان لە ڤیدات نیە ومن تەحەدای هەرکەسێک دەکەم دەڵێت تێیدایە). [27]
[27] ئواكمن : ل104، وەرگیراوە لەکتێبی : ( دعوة الهندوس إلى الإسلام )، دانەر: د. ئیبراهيم بن عبد الغفور بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە دکتۆر، ( دار إيلاف للنشر والتوزيع) ، ل 99.
وباشترین بەڵگە لەسەر ڕاستێتی قسەی ودیالنکار ئەوەیە هیندۆسیەکان مەراسیمێکی ئاینی دەکەن بەناوى : ( شرادە Śrāddha श्राद्ध ) وئامانجەکەى بریتی بوو لە هێورکردنەوەى ڕۆحی مردووەکان.
ئیتر چۆن لاشەگۆڕکێی ڕوودەدات لەکاتێکدا هیندۆسیەکان لەنێو ڕۆحی مردووەکاندان؟
وقورئانی پیرۆز کە خواى گەورە دایبەزاند بۆ سەر پێغەمبەرەکەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، وەڵامی ئەوانەى داوەتەوە کە دەڵێن مرۆڤ لەم ژیانەدا دووبارە زیندوو دەبێتەوە، ئەویش هەر هەمان بیروباوەڕی ئەوانەیان هەیە کە دەڵێن:
﴿إِنْ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ﴾ واتە: ﴿ژیان تهنها ژیانی ئهم دنیایهمانهو هیچی تر نیه، دهژین و دهمرین و ئێمه زیندوو ناکرێینهوه!!﴾
[سورة المؤمنون: 37].
خواى گەورە لە کتێبەکەیدا ڕەدیانی داوەتەوە:
﴿أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ﴾ واتە: ﴿ ئهوه سهرنجیان نهداوه چهندهها هۆزی پێش ئهمانمان لهناو بردووه، خۆ ههرگیز ناگهرێنهوه ناویان و ناگهرێنهوه بۆ دنیا﴾ [سورة یس: 31]. هەرکەسێک بمرێت جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆ ئەم ژیانە یان گەڕانەوە بەشێوەیەکی تر. [28]
[28] قورتوبی لە تەفسیرەکەیدا دەڵێت: وئەم ئایەتە ڕەدە بۆ ئەوانەى بانگەشەی ئەوە دەکەن هەندێک لە خەڵکی دەگەڕێنەوە بۆ ژیان لەپاش مردنیان لەپێش هاتنی ڕۆژی قیامەت. خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿لَا يَذُوقُونَ فِيهَا الْمَوْتَ إِلَّا الْمَوْتَةَ الْأُولَىٰ﴾ واتە: ﴿له ههمووی خۆشتر ئهوهیه که ههرگیز تاڵی مردن ناچێژن تیایدا جگه لهو مردنهی یهکهمجار﴾
[سورة الدخان: 56].
ئەمە بیروباوەڕی مسوڵمانانە، وئەمە بیروباوەڕی ڤیدایە کە بەداخەوە هیندۆسیەکان وازیان لێهێناوە.
کێشەی چوارەم: سەبارەت بە لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان -تناسخ الأرواح- ئەوەیە بانگەشەی ئەوە دەکەن مەبەست بریتیە لە گەیشتن بە قۆناغی یەکگرتنی ڕەها یان ئەوەى بە موکشا ناسراوە، بۆ ڕزگاربوون لەم لەدایکبوونە دووبارانە، وئەمیش ماناى ئەوەیە لەدایکبوونە دووبارەکان سزا وئازارە.
بەڵام کێ دەڵێت لەدایکبوونە یەک لەدوای یەکەکان سزا وئازارە؟
زۆرینەى مرۆڤەکان ئەگەر پرسیاریان لێبکرێت ئایا حەز دەکەیت جارێکی تر لەدایک ببیت وژیانێکی تر تاقی بکەیتەوە ئەوا زۆرینەیان بەبێ دوو دڵی دەڵێن بەڵێ حەز دەکەین.
پاشان ئەم تێڕوانینە شومیانە بۆ بوون لەسەر ئەوەى سزا وئازارە تێڕوانینێکی درۆینەیە؛ ژیان خێر ونیعمەتی زۆری تێدایە کە هەرگیز لە ژماردن نایەت.
موکشا بریتیە لە دەربازبوونێکی خەیاڵی لە شتێک کە بوونی نیە لەڕاستیدا !
کێشەى پێنجەم: سەبارەت بە فەلسەفەی لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان بریتیە لە گوێ نەدان بە کردنی تاوان وسەرپێچیەکان، چونکە پاساو ئەهێندرێتەوە بۆ کردنی تاوانەکان، چونکە مرۆڤ دەربازبوون دەدۆزێتەوە لە لەدایکبوونەکانى پێشووتر ئەمیش بە لەدایکبوونی داهاتوو، بۆیە با چێژ وەربگرێت لەم لەدایکبوونەى کە ئێستا تێیدایە.
ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئاسایی بوونەوە وڕێگەپێدان بە کردنی هەر تاوانێک، ولەوەیە بەهۆی ئەمەوە بێت کە هیند خاوەنی بەرزترین ڕێژەى تاوان وتاوانى دەستدرێژی کردن بەدیاریکراوى. [29] [29] https://en.wikipedia.org/wiki/Rape_in_India وهیند لەو وڵاتانەیە کە خاوەنی بەرزترین ڕێژەى تاوانى دەست درێژی کردنی بەکۆمەڵە.
7- ئایا سەرچاوەى بیرۆکەى دووبارەبوونەوەى لەدایکبوونەکان ولاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان چیە لە هیندۆسیەتدا؟
هیچ یەکێک نازانێت ئەم بیرۆکانە چۆن سەریان هەڵدا ونازانرێت کێ خاوەنیانە، وهەروەها بەڵگەش لەسەریان نیە.
وبەڵگە نیە لەسەر دووبارەبوونەوەى لەدایکبوونەکان لە ڤیدات، وتەنانەت یەک وشەش نیە سەبارەت بە لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان لە ڤیدات، وئەم بیرۆکانە تەنها لە فەلسەفەکانى پورانەکان Puranas هەیە کە لەم دواییانە سەریان هەڵدا.
ودوور نیە لەوەى ئەم بیرۆکانە هاتۆتە نێو مێشکی یەکێک لەڕاهیبەکانى هیندۆس، وەکو جۆرێک لە خەیاڵکردنەوە بەهۆی زۆر مانەوە بەبێ خواردن وخواردنەوە هەروەکو لە مەراسیمەکانى پرانا Prana ڕوودەدات.
وزانراوە کە مەراسیمەکانى پرانا دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر لە خۆ دەگرێت بەشێوەیەکی دیاریکراو بەبێ خواردن وخواردنەوە.
ومانەوە بەم شێوەیە بۆ چەندەها کاتژمێر بەشێوەیەکی دیاریکراو بەبێ خواردن وخواردنەوە، لەگەڵ کاتدا ئایۆنەکانی مێشک بەهۆی کەمی گلۆکۆزی خوێن تێکدەچێت وکەموکورتی تێدەکەوێت ئەمیش دەبێتە هۆی دەردانی ناڕێکی هۆرمۆنی ئەندرۆفین بۆیە خەیاڵکردن -وەهم کردن:هەلوەسە- دەستپێدەکات لەڕاستیدا. [30]
[30] https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/8931651 ( ماڵپەڕی ناوەندنی نیشتمانى ئەمریکی بۆ توێژینەوە، کە ماڵپەڕێکی حکومیە ویەکێکە لە گەورەترین سەرچاوەکانى توێژینەوە وگەڕانی زانستی لەجیهاندا ).
ئەوەى ڕاهیبەکان بینیوویانە ونووسیوبانە لە پورانەکان سەبارەت بە دووبارەبوونەوەى لەدایکبوونەکان ئەمە نزیکترە لە خەیاڵ وهەلوەسە یان بێهۆشی مێشکی.
ئەمیش بە دانپێدانانى زانستی سەردەم، چونکە بەپێی ناوەندی نیشتمانى ئەمریکی بۆ گەڕان وتوێژینەوە کە یەکێکە لە گەورەترین سەرچاوەکانى توێژینەوەى پزیشکی لە جیهاندا ؛ کەمبوونەوەى گلوکۆز لە خوێندا بۆ ماوەیەکی زۆر بەم شێوەیە دەبێتە هۆی خەیاڵ وهەلوەسە. [31]
[31] سەرچاوەى پێشوو.
ئیمامی زەهەبی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (پاشان ڕاهیبی دوور لە زانست، هەرکاتێک زاهید بوو وژنی نەهێنا وبرسی بوو، و وازى هێنا لە گۆشت وخواردنە خۆشەکان، وتەنها خواردنی خراپی خوارد، ئەوا بیرکردنەوەى نەفس تێکەڵی دەبێت وشەیتان دەچێتە نێویەوە ودەردەچێت، بۆیە باوەڕی وادەبێت کە گەیشتووە، وقسەی لەگەڵ کراوە وبەرز بووەتەوە، بۆیە شەیتان بەسەریدا زاڵ دەبێت و وەسوەسەی بۆ دەکات). [32]
[32] سير أعلام النبلاء، ژیاننامەى: أحمد ابن أبي الحواري، لەماڵپەڕی: د.فوز كردي وەرگیراوە.
بۆیە ئاینی ئیسلام هۆشداری داوە لە گوزەران بەم شێوە قورس وناڕەحەتە و زۆرکردن لە نەفس بەم شێوەیە.
بەم شێوەیە ناڕەحەت کردنی نەفس دەبێتە هۆی تێکچوون لە بیرکردنەوەکان وخراپبوونی دینداری لەگەڵ کاتدا.
خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:
﴿قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّـهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ﴾ واتە: ﴿(ئهی پێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵێ: ئهوه کێیه پۆشاک و زینهت و جوانیه خواییهکانی له بهندهکانی حهرام کردوه که له بنهڕهتدا خۆی بۆی بهدیهێناون؟ ههروهها ئهوه کێیه ڕزق و ڕۆزیه چاک و پاکهکانی حهرام کردوه؟!﴾
[الأعراف: 32].
وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (بارگرانی مەخەنە سەر نەفستان؛ بۆیە خواى گەورەیش بارگرانی دەخاتە سەرتان، خەڵکانێک بارگرانیان خستە سەر نەفسی خۆیان، بۆیە خواى گەورەیش بارگرانی خستە سەریان ؛ ڕزگاربووەکانیان هان لە پەرستگا و دیرەکان
﴿وَرَهْبَانِيَّةً ابْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَاهَا عَلَيْهِمْ﴾ واتە: ﴿بهڵام ئهوان ڕههبانیهت و دوورهپهرێزیان لهدنیادا کردهپیشهیان، وه نهبێت ئێمه ئهو حاڵهتهمان لهسهر فهرز کردبن﴾). [الحدید: 27].
[33] سنن أبي داود، صحیح : 4904 .
ئەم زیادەڕەویە بووە هۆی تووشبون بە ئەو هەلوەسە وخەیاڵانە کە پێچەوانەى ڤیدایە وئەمڕۆ بووەتە یەکێک لە بنچینەکانى هیندۆسیەت. و لەبەرامبەردا ئەگەر سەیری موعجیزەکان بکەین کە خواى گەورە بەهۆیانەوە یارمەتی پێغەمبەرانی دا بۆ سەرخستنی پەیامەکەیان، موعجیزەکان لەناکاو ڕوودەدەن بەبێ ئامادەکاری پێشتر، وخەڵکی دەیبینن بەچاوەکانى خۆیان، ومرۆڤەکان ناتوانن هاوشێوەى ئەمانە ئەنجام بدەن!
ئەمەیە جیاوازى لەنێوان هەواڵپێدانى پێغەمبەران وهەواڵپێدانى سەبارەت بە ئەو شتانەى ڕاهیبە هیندۆسیەکان بینوویانە.
8- هیندۆسیەکان چۆن دەڕواننە گەردوون؟
بەپێی فەلسەفەی هیندۆسی گەردوون لەحاڵەتی تێکچوون وهەڵوەشانەوەیە پاشان جارێکی تر دەردەکەوێتەوە، بەم شێوەیە بەبەردەوامی.
گەردوون دروست دەبێت پاشان هەڵدەوەشێتەوە پاشان دروست دەبێتەوە بەم شێوەیە بەبەردەوامى.
وئەم تێڕوانینە سەبارەت بە گەردوون کە هەڵدەوەشێتەوە ودووبارە دروست دەبێتەوە؛ هەڵەیەکی زانستیە.
لەڕوانگەى زانستەوە لەپێش ئەم گەردوونە هیچ گەردوونێکی تر نەبووە، بەڵکو دروستکراوە وپێشتر هیچ نمونەیەکی نەبووە
وئەمە بیروباوەڕی مسوڵمانانە کە پیاوێک دایمەزراندووە شوانێتی مەڕوماڵاتی کردووە لە نزیک مەککە بەرامبەر نرخێک بۆ خەڵکی مەککە لەپێش 1400 ساڵ بەناوى موحەمەد کوڕی عبدالله پێغەمبەری خودا وپێغەمبەری ئیسلام -صلى اللە علیە وسلم-، خواى گەورە وەحی بۆ نارد بەوەى ئەم گەردوونە دروستکراوە وپێشتر هیچ نمونەیەکی نەبووە، خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:
﴿بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ وَإِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ﴾ واتە: ﴿(ههر ئهو زاته) بهدیهێنهری ئاسمانهكان و زهویه بهجوانترین شێوه، جا ههر كاتێك بڕیاری ههر شتێك بدات، تهنها ئهوهندهی بهسه كه فهرمانی بوون یان پێشهاتنی بدات، ئیتر خێرا ئهو شته، یان ئهو كاره، دهبێت و ئهنجام دهدرێت.﴾
[سورة البقرة: 117].
9- لاشەی مرۆڤ لەچی پێکهاتووە لە هیندۆسیەتدا؟
لاشەی مرۆڤ لە هیندۆسیەتدا لە پێنج هێزی توخمی -ئەندامی- پێکهاتووە: ئاو و زەوی و هەوا و ئاگر و مەودا -بۆشایی ئاسمان-.
هەموو گەردوون وئەوەى تێیدایە لەم پێنج ماددەیەوە دروست بووە.
هەر توخمێک لەمانە لەبەرامبەریدا ئەستێرە هەیە، مەریخ ئاگرینە وزوحەل زەویە، وهەر ئەندامێک لە مرۆڤ لەبەرامبەریدا ئەم پێنج توخمە هەیە سپڵ زەویە ودڵ ئاگرینە.
هەموو شتێک لە بووندا پۆلێن دەکرێن بەپێی ئەم پێنج توخمە تانەت کاتەکانیش، بەپێی بیروباوەڕی ئەوان ؛ نەخۆشی بەهۆی تێکچوونێک لە تەرازووی ئەم پێنج توخمەوە ڕوودەدات.
وبیرۆکەى پێنج توخمەکە لە ڕێگەى پراناوە Prana سەریهەڵدا کە ئەمیش مەراسیمێکی خۆ برسیکردنە ودانیشتن وبێدەنگبوونە بۆ چەند کاتژمێرێکی زۆر.
بەداخەوە بیرۆکەى پێنج ئەندامەکە تەشەنەى کرد لە جیهاندا وزۆر لە زانستەکانى چارەسەرکردن بە وزە لەسەر ئەم بیرۆکەیە دامەزراوە.
بنچینەى زانستەکانى چارەسەر بە وزە وماکروبیوتک وفینج شوی وچارەسەر بە ڕەنگەکان وهتد لە ڕاهێنەکان لەسەر ڕێکخستنی ئەم ماددانە بنیات نراوە.
ڕێکخستنی ئەم توخمانە لەلای ئەوان دەبێتە هۆی هێنانى ڕزق ودوورخستنەوەى شەڕ وزیان.
وئەمڕۆ لە پەرستگا هیندۆسیەکان مرۆڤ دەشێلن بۆ ڕێکخستنی ئەم توخمانە، چونکە پێیان وایە ئەمە چارەسەری زۆر نەخۆشی دەکات.
وئەم بیرۆکەیە (بیرۆکەى پێنج توخمەکە) لە بنەڕەتدا هیچ پەیوەندیەکی بە زانستەوە نیە.
وهەروەها پەیوەندی بە فیزیا وپزیشکیش نیە.
بەڵکو زانست حوکمی لەسەر ئەمە وئەو ڕاهێنانەى پەیوەندیان بەمەوە هەیە داوە ؛ بەوەى ئەمە جۆرێکە لە خوڕافەت وخەیاڵ وچەواشەکاری.
وئەم بیرۆکەیە وا پۆلێن کراوە بەوەى زانستێکی ساختەیە. [34]
[34] "Energy – (according to New Age thinking)", The Skeptic's Dictionary, 2011-12-19.
وئەو ڕاهێنان ومەشقکردنانەى پەیوەندیان بەم زانستەوە هەیە حوکمیان لەسەر دراوە بەوەى تەنها خەیاڵ و وەهمن. [35]
[35] "Some Notes on Wilhelm Reich, M.D", Quackwatch.org, 15-02-2002.
ولەوەیە بیرۆکەى پێنج توخمەکە هاتبێتە نێو مێشکی یەکێک لە ڕاهیبەکان بەهەمان ئەو ڕێگایەی کە لەدایکبوونە دووبارەکان ولاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان هاتە نێو مێشکی ڕاهیبەکان، ئەمانە هیچ بەڵگەیەکی ئەقڵی وزانستی ومەنتیقی ودەقیشیان لەسەر نیە.
ئەم بیرۆکانە تەنها خەیاڵن.
کێشە لەوەدایە ئەو مەراسیمانەى پەیوەستن بەم بیرۆکەیەوە تەنها تەڵسیمی بتپەرستی وپەیوەست بوونە بە ئەستێرەکان وشێوە وهێما وڕەنگ وتەمیمەکان کە خواى گەورە هیچ بەڵگەیەکی لەسەر دروستێتیان دانەزاندووە. [36]
[36] گفتوگۆم کردووە لەسەر بابەتی چارەسەر بە وزە لە کتێبێکی تر بە ناونیشانی: ( الإلحاد الروحي ) .
وئیسلام پێش زانستی سەردەم کەوتووە لە ئاگادارکردنەوە لەم مەشق ومەراسیمانە کە پەیوەستن بە بیرۆکەى پێنج توخمەکە، ئەم مەشق کردنانە دەبنە هۆی دواکەوتنی چارەسەر وەرگرتنی دروست، ودەبێتە هۆی ئەوەى مرۆڤ لە خەیاڵ و وەهمدا بژی پێچەوانەى ژیانی ڕاستی و واقیعی، ودەبێتە هۆی ئەوەى مرۆڤ پەیوەست بێت بە شت ویەکێکی تر جگە لە خواى گەورە، بۆیە ئیسلام هۆشداری داوە سەبارەت بەم مەشق ومەراسیمانە، خواى گەورە لە فەرموودەیەکی قودسیدا دەفەرموێت:
(بەیانی هات بەسەر بەندەکانم وهەندێکیان باوەڕیان بە من هەیە وهەندێکیان کافرن بە من، ئەوەى ووتی: بارانمان بۆ باری بە فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە؛ ئەوە ئیماندارە بە من وکافرە بە ئەستێرە، وئەوەى ووتی: بارانمان بۆ باری بەهۆی دەرکەوتنی فڵان وفڵان ئەستێرە ؛ ئەوە کافرە بە من ؛ وئیماندارە بە ئەستێرەکان). [37]
[37] صحيح مسلم:71.
هەرکەسێک باوەڕی بە ئەستێرەکان وکاریگەریان هەبێت لەسەر مرۆڤ وپێی وابێت ئەو ئەستێرانە کاریگەریان هەیە لەسەرڕزق وڕۆزیەکان ئەوە کافر بووە بە خواى گەورە، وهەرکەسێک باوەڕی بە خواى گەورە هەبێت ئەوا کافر بووە بە کاریگەری ئەستێرەکان لەسەر قەدەری مرۆڤ.
وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«(روقاکان - الرقی)* و(تەمیمەکان - التمائم)** و(تیوەلەکان - التولة)^ شیركن -هاوبەش بڕیاردانن بۆ خواى گەورە-». *(روقاکان - الرقى): هەندێك وتەن ماناكانی نازانرێت كه ناوی شەیتانەكان وهاوشێوەی ئەوانەیە كه ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن. **(تەمیمەکان - التمائم): کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه (چاوەزارێكه) له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت. ^(تیوەلەکان - التولة): زۆرجار ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی دووكەس یەكیان خۆش بوێت یان بۆ ئافرەتان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی مێردەكانیان خۆشیان بوێن.
[38] صحيح الجامع: 1632.
بۆیە مسوڵمان باوەڕی نیە بە خوڕافەتی کاریگەری پێنج توخمەکە وتەڵسیمەکان وتەمیمەکان کە پەیوەستن پێیان.
بەڵکو ئیسلام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دروستکردنی تەڵسیم وشێوە ئەندازەیەکان وبەندۆڵەکانى وزە وهتد لە شتی پەیوەست بە پێنج توخمەکە ؛ حەرام و قەدەغەکراوە، وباوەڕ بەوەى ئەم تەڵسیمانە هۆکاری سوود وزیانن ئەمە لەخودی خۆیدا شیرک وکوفرە بە الله.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەڵقەیەکی مسی لە دەستی پیاوێکدا بینی، فەرمووی: ئەمە چییە؟ پیاوەکە ووتی: بۆ لابردنی نەخۆشی لاوازى لە دەستم کردووە. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «دایبکەنە تەنها لاوازترت دەکات، ئەگەر بمریت وئەمە لە دەستدا بێت؛ ئەوا دەرێیتە دەستی».
[39] صحيح ابن حبان: 6085.
ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئەگەر مردیت وئەم شتە لەدەستت بێت ئەوا هەرگیز سەرفراز نابیت». [40]
[40] سەحیحە لە گێڕانەوەى الهيتمي المكي، الزواجر، ب1 ل166.
شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: «-باوەڕبوون بەوەى- دروستکردنی تەڵسیمەکان دەبێتە هۆی هێنانی سوود ودوورخستنەوەی زیان ئەمە شیرکی گەورەیە». [41]
[41] مجموع الفتاوى، 9 : ل 34.
وئەمە هەمان بیروباوەڕە کە بهاغافاد غيتا Bhagavad Gītā भगवद्गीता جەختی لەسەر دەکاتەوە کە دەڵێت: (ئەوانەى خوایەکان دەپەرستن دەگەن بە خواکان، وئەوانەى پێشین دەپەرستن دەگەن بە پێشین، ئەوانەى شەیتان دەپەرستن دەگەن بە شەیتان، ئەوانەى من دەپەرستن دەگەن پێم). [42]
[42] بهاغافاد غيتا، 9-25.
هەرکەسێک پەیوەست بێت بە جگە لە الله لە پەیوەست بوون بەم تەڵسیمانە ئەوا جگە لە خواى گەورەی پەرستووە.
وچارەنووسی بەپێی ڤیدا بەهەتاهەتایی مانەوەیە لە دۆزەخدا، یجر ڤیدا دەڵێت: (ئەوەى جگە لە خواى گەورە دەپەرستێت لە شتە دروستکراوەکان، ئەوا نقوم دەبێت لە تاریکایی وسزای ئاگر دەچێژێت بۆ هەتاهەتایی). [43]
[43] يجر فيدا، سوكت:40، منترا:9. پەروەردگارمان -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت ﴿بَل لِّلَّـهِ الْأَمْرُ جَمِيعًا﴾ واتە: ﴿بهڵام دڵنیابن که ههموو کارێك و ههموو شتێك بهدهست خوایه﴾ [سورة الرعد: 31]. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «وئەگەر داوات کرد ئەوا تەنها داوا لە خواى گەورە بکە، وئەگەر داواى یارمەتیت کرد ئەوا تەنها لە خواى گەورە داواى یارمەتی بکە». [44]
[44] سنن الترمذي، صحيح: 2516 . بۆیە مسوڵمان باوەڕی بە خوڕافەتی کاریگەری پێنج توخمەکە وئەستێرەکان وتەڵسیم وتەمیمەکان نیە، بەڵکو باوەڕی وایە ئەمانە لەخودی خۆیاندا بتپەرستی وگومڕایی وچەواشەکاری وخوڕافەتن.
10- ئایا کۆمەڵگەى هیندۆسی چۆنە؟ کۆمەڵگەى هیندۆسی بەهۆی باوەڕبوونی بە بیرۆکەى لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان وبیرۆکەى کارما ؛ کۆمەڵگەیەکی چینایەتیە.
چونکە مرۆڤی خراپ جارێکی تر لەدایک دەبێتەوە لەم ژیانە لە چینێکی کەمتر لەوەى پێشووتری.
بۆیە ئەوەی تووشی ناخۆشی وتاقیکردنەوە بوو شایستەى ئەو ئازار وناڕەحەتیەیە... وئەمە دانانى بناغەیە بۆ ستەم بەرامبەر هەژار وئەوانەى تووشی تاقیکردنەوە بوون وگرنگی نەدانە پێیان.. ئەمە ڕازی بوون وئاسایی کردنەوەى ستەم وسنوور تێپەڕاندنە. لە هیندۆسیەتدا مرۆڤەکان دابەش دەبن بەسەر چوار چین:
1- براهیمنەکان: مامۆستا وقەشەکان.
2- كشاترياکان: جەنگاوەر وپاشاکان.
3- ڤیشیەکان: جووتیار وبازرگانەکان.
4- شودراکان: کرێکارەکان.
وکەمترین چین بریتین لە: شودراکان کە بەچاوی سووک سەیر دەکرێن وئیشی پیس دەکەن -لەڕوانگەى ئەوانەوە- وەکو پاکوخاوێنی وخزمەتگوزاری.
وچینی هەر مرۆڤێک جۆری کارەکەى وپۆشاکەکەى وخواردنەکەى دیاریدەکات.
وهاوسەرگیری لە چوارچێوەى یەک چیندا ڕوودەدات.
مرۆڤ بڕیاری لەسەر دراوە بەوەى خۆی بداتە پاڵ ئەو چینەى کە تێیدا لەدایکبووە هەتاوەکو دەمرێت.
وئەم تێڕوانینە چینایەتیە هەڵقوڵاوە لە باوەڕ بە بیروباوەڕی لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان وبیروباوەڕی کارما، شودراکان شایستەى ئەوەن کە لەو چینە بن، چونکە بێگومان لە لەدایکبوونەکانى پێشوو گوناهبار بوونە، بۆیە لەدایکبوونە لەو چینە.
وئەم تێڕوانینە هەڵە و شێواوە دەبێتە هۆی تێکچوونی ژیان بەتەواوی، بەم تێڕوانینە دەکرێت یارمەتیدانى چینی شودراکان جۆرێک لە ڕێز نەگرتن بێت لە کارما.
ئەمە جۆرێکە لە ئاسایی کردنەوەى دواکەوتن وستەم وچینایەتی وسنوور تێپەڕاندن. فەلسەفەی لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان وفەلسەفەی کارما ئەم چینایەتیەى هێنایە کایەوە، وئەم تێڕوانینە هەڵەیان دروستکرد بۆ خەڵکانێکی هەژار ونەخۆش ولاواز کە هیچ شتێکیان بەدەست نییە. هیندۆسیەت هەلی یارمەتیدان ودرێژکردنی دەستی هاوکاری بۆ ئەوانەی بەهەدەردا.
وئەم تێڕوانینە هیندۆسیانە پێچەوانەى فیترەتی سروشتی مرۆڤە، ئەو فیترەتەى دەبێتە هۆی هەست وسۆز بەرامبەر لاواز وهەژار ونەخۆشەکان، وهەروەها دەبێتە هۆی هەستکردن بە ئەرک بەرامبەریان لە خزمەتکردن وهەوڵدان بۆ لادانى ئازار وناڕەحەتی لەسەریان.
نازانم چۆن هیندۆسیەکان دوورکەوتوونەتەوە لە بیروباوەڕی ئیمان بە ڕۆژی دوایی کە لە ڤیدا هاتووە، ئەو بیروباوەڕە دەبێتە هۆی چاکبوونی ژیانی مرۆڤ وتێڕوانینی بۆ جیهان دەگۆڕێت، لێپرسینەوە لە مرۆڤ بەدەست خواى گەورەیە لە ڕۆژی قیامەتدا، وهەموو مرۆڤەکان بە بێ تاوانى لەدایک دەبن، ودرێژکردنی دەستی یارمەتی بۆ لێقەوماوەکان لە خەڵکی دەبێتە بەرزبوونەوەى پلەى مرۆڤ لای خواى گەورە لە قیامەتدا.
کام لەم دوو تێڕوانینە باشتر وچاکترە بۆ مرۆڤایەتی ونزیکترە لە سروشتی مرۆڤ؟
فەلسەفەی کارما .. یان بیروباوەڕی ڤیدات؟
لە ریج ڤیدا هاتووە: (ئەی الله تۆ بەباشترین شێوە پاداشتی کەسی چاک دەدەیتەوە). [45]
[45] ريج فيدا، مندل:1، سكوت:1، منترا:6. وهەروەها تێیدا هاتووە: (بۆ هەتاهەتایی بمهێڵەرەوە لەو شوێنەى کە هەموو جۆرەکانى چێژ وخۆشی تێدایە، کە تێیدا مرۆڤ ئەوەى پێدەدرێت کە نەفسی حەزی لێیەتی). [46] [46] ريج فيدا، مندل: 9، سوكت: 113، منترا: 9-11.
ئەمە بیروباوەڕی ڤیدایە.
لەوێ بەهەشت هەیە کە چاکەکاران نیعمەتیان پێدەبەخشرێت.
وهەر لەوێ بەپێی ڤیدا سزادان هەیە کە ئامادەکراوە بۆ تاوانباران.
ریج ڤیدا دەڵێت: (شوێنێکە بنی زۆر قوڵە بۆ تاوانباران ئامادەکراوە). [47]
[47] ريج فيدا، مندل: 4، سوكت: 5، منترا: 5.
چۆن دەبێت ئەم شوێنانە بگونجێت لەگەڵ بیروباوەڕی دووبارەبوونەوەى لەدایکبوونەکان و لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان؟
ئایا شوێنێکی قوڵ بۆ تاوانبارەکان لەچی شوێنێکی فەلسەفەى کارما جێی دەبێتەوە؟
بۆیە فەلسفەى کارما بەشێوەیەکی گشتی داهێنانى مرۆڤە وتێڕوانینێکە پێچەوانەى ڤیداتە.
بیروباوەڕی هەموو پێغەمبەران بریتی بوو لە : باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی وبەهەشت ودۆزەخ، ومرۆڤ بە بەریئی وبێ تاوان لەدایک دەبێت.
وئەم بیروباوەڕە دەگونجێت لەگەڵ فیترەت، وپێچەوانەى ستەم ودواکەوتن وچینایەتی وسنوور بەزاندنە.
ئاینی پێغەمبەران هەوڵدەدات بۆ پایەدار کردنی مرۆڤ وبەرزکردنەوەى پلەکانى، وبانگەوازی دەکات بۆئەوەى خەڵکی بە یەکسانی ودادپەروەری مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
وبەهای مرۆڤ لە ئیسلامدا لە چین وشێوە وباری تەندروستی وئاستی ئابووری نییە بەڵکو بەهای مرۆڤ بەپێی ئەو کردەوە چاکانەیە کە ئەنجامی دەدات.
وئیسلام بانگەوازى دەکات بۆ بەرزکردنەوەى پلەوپایەى هەمووان وپشتگوێ خستنی ڕەچەڵەک وپلەى کۆمەڵایەتیان.
بەڵکو بیرۆکەى بەچاوی سووک سەیرکردنی چینێک لە خەڵکی وچینایەتی زۆر بەتوندی ڕەت دەکاتەوە.
خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:
﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّـهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّـهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ﴾ واتە: ﴿ئهی خهڵکینه بێگومان ئێمه ههمووتانمان لهنێرو مێیهک دروستکردووه (کهباوکهئادهم و دایکه حهوایه) و کردوومانن بهچهندهها گهل و تیره و هۆزی جۆربهجۆر، تا یهکتر بناسن و پهیوهندیتان خۆش بێت بهیهکهوه... بهڕاستی بهڕێزترینتان لای خوا ئهو کهسانهتانن کهزۆرتر لهخواترسهو فهرمانبهرداری خوایه، بێگومان خوا زاناو بە ئاگایه لە ههمووان﴾ [سورة الحجرات: 13]. وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
(هەرکەسێک کردەوەى دوای بخات، ئەوا ڕەچەڵەکەکەى پێشی ناخات). [48]
[48] صحيح مسلم: 2699.
وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
(نابێت خەڵکی بێن بۆ لام بە کردەوەکانیانەوە، وئێوە بێن بۆ لام بە ڕەچەڵەکەکانتانەوە). [49]
[49] حسنه الوادعي في الصحيح المسند : 1426.
ڕەچەڵەک لە ئیسلامدا هیچ نرخ وکێشێکی نیە بەو تێڕوانینەى ئەوان بۆی.
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
(ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان یەکە، وباوکتان یەکە، بەدڵنیاییەوە، هیچ عەرەبێک فەزڵی نیە بەسەر ناعەرەبێکەوە، وهیچ ناعەرەبێک فەزڵی نیە بەسەر عەرەبێکەوە، وهیچ سپی -پێستێک- فەزڵی نیە بەسەر ڕەش -پێستێکەوە-، وهیچ ڕەش -پێستێک- فەزڵی نیە بەسەر هیچ سپێ -پێستێکەوە ؛ مەگەر بە -پێی پلەى- تەقواداری نەبێت). [50]، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
(لاوازەکانم بۆ بانگ بکەن، ئێوە ڕۆزیتان پێدەدرێت وسەردەخرێن بەهۆی لاوازەکان لەنێوتان). [51]
[50] رواه البيهقي في شعب الإيمان والحديث صحيح، السلسلة الصحيحة : 2700.
[51] سنن أبي داود والترمذي وصححه الألباني في صحيح الجامع وصحيح أبي داود : 2594.
سەیری ئەم وێنەیە بکە: (لاوازەکانم بۆ بانگ بکەن، ئێوە ڕۆزیتان پێدەدرێت وسەردەخرێن بەهۆی لاوازەکان لەنێوتان)، وبەراوردی بکە لەگەڵ ئەو وێنەى هیندۆسیەت تێی دەڕوانێت سەبارەت بە لاوازەکان.
نەفسی مرۆڤ خوڵقێنراوە لەسەر هەست وسۆز بەرامبەر لاواز وهەژار وسادە وئەقڵ ناکامڵەکان لە خەڵکی، دژایەتی کردنی هیندۆسیەتی ئێستا بۆ ئەم فیترەتە لەڕاستیدا کێشەیەکی گەورەیە.
11- ئایا ڕاستە هیندۆسیەکان مانگا بەپیرۆز دادەنێن؟
مانگا لە هیندۆسیەتدا پیرۆزیەکی تایبەتی هەیە چونکە سەرچاوەی بەخشینە، وهەروەها مەسەلەیەکی تر هەیە ئەویش تێڕوانینی هیندۆسیەتی سەردەمە کە پەیوەندی هەیە بە بابەتی تێکەڵبوونی خوا لەگەڵ خوڵقێنراوەکان لەنێویشیان مانگاکان کە ناسراوە بە فەلسەفەى (یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنراو : -یەکگرتنی بوون- وحدە الوجود)، مانگا چەند شێوەیەکی جیاوازى بەپیرۆزدانانى هەیە لە هیندۆسیەتدا.
وبەردەوام ئاهەنگی تایبەتی دەکرێت بۆ مانگاکان لە شوێنی جیاوازى هیند. [52]
[52] أسطورة البقرة المقدسة، دويجندرا نارايان (وەرنەگێڕدراوە).
ولە بەرامبەردا ڤیدات خواى گەورە بە پاک وبێگەرد دادەنێت کە ئەو دوورە لە هەموو کەموکورتیەک و بەمەزنی دادەنێت لەسەرووی هەموو شتێک ودروستکراوێکەوە.
هاتووە لە ریج ڤیدا: (من الله م بوونم هەبووە لەپێش هەموو شتێک، ومن خاوەنداری هەموو جیهانم، ومن نیعمەت بەخشەری ڕاستەقینەم وبژاردەى هەموو نیعمەتەکانم، دەبێت هەموو ڕۆحەکان بانگی من بکەن بۆ یارمەتیدان وڕۆزی بەخشین). [53]
[53] ريج فيدا، مندل:10، سوكت:48، منترا:1.
ئەمە دەقێکی ڕوونە وەکو خۆر نکۆڵی دەکات لە بیرۆکەى (یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنراو : -یەکگرتنی بوون- وحدە الوجود)، خواى گەورە خوڵقێنەری جیهانە وجیاوازە لە جیهان.
وهەروەها ئەم دەقە هۆشداری تێدایە لە بەپیرۆزدانانى جیهانى ماددی یان داواى بەهاناوە هاتن وپاڕانەوە لە خوڵقێنراوەکان، بۆیە نابێت مرۆڤ نزا بکات وبپاڕێتەوە وداواى بەهاناوە هاتن بکات لە هیچ کەسێک مەگەر لە خواى گەورە کە مانگا وهەموو شتێکی تری خوڵقاندووە -سبحانه وتعالى-.
وبیروباوەڕی تەسلیم وملکەچبوون تەنها بۆ خواى گەورە ناوەڕۆکی بیروباوەڕی ئیسلامیە.
وئاینی ئیسلام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە مانگا وهەموو شتێکی ماددی لە دەوروپشتمان بۆ ئێمە موسەخەر وڕامکراوە، وخواى گەورە بە فەزڵی خۆی خوڵقاندوونی، خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:
﴿وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِّنْهُ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ﴾ واتە: ﴿ههرچی له ئاسمانهکان و زهویدا ههیه بۆ ئێوهی ڕام هێناوه، بۆ خزمهتگوزاری ئێوه فهراههمی هێناوه، ههموویشی تێکڕا بهخششن لهلایهن ئهو زاتهوه، بهڕاستی ئا لهو بهخشش و دیاردانهدا بهڵگه و نیشانهی زۆرههن بۆ کهسانێك که بیربکهنهوه و تێفکرن.﴾
[سورة الجاثية: 13].
ئەمە بیرباوەڕی ئیسلامە وفیترەتی مرۆڤە. هیندۆسی ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆئەوەى ڤیدا لەسەری بووە لە تەوحید وملکەچبوون بۆ خواى گەورە مەگەر لەڕێگای ئاینی ئیسلامەوە نەبێت، ئیسلام وتاربێژی هەموو هەق وڕاستیەکە کە لە ڤیدا هەیە وئیسلام هەموو هەڵەکانى مرۆڤ ڕاست دەکاتەوە، ونکۆڵی دەکات لە هەموو دەستکاری وگۆڕانکاریەکی وەحیەکانی خواى گەورە کە لایەن مرۆڤەوە کراوە. 12- بەڵام هیندۆسیەت شتێکی زۆری تێدایە لەخۆ بێبەشکردن لە خۆشیەکان وهەوڵەکانى دووربوون لە تاوان، ئایا ئەمە سیفەتێکی چاک نیە ؟ پێشتر ئاماژەم بۆ زۆر زیادەڕەوی کرد لە هیندۆسیەتدا، بەڵام لێرەدا ئەوەى دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە چزەى تاوان وسەرزەنشتکردنی ویژدان ئەمانە شتێکن پەیوەندیان بە تەکلیفی خودایی هەیە.
چونکە ئێمە ئەرکی شەرعیمان لەسەرە -تەکلیفمان لەسەرە- بۆیە هەست بە سەرزەنشتکردنی ویژدان دەکەین لەکاتی کردنی هەرسەرپێچیەک ئەگەر گوناهێکی بچووکیش بێت.
ئەمە فیترەتە، خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ﴿فِطْرَتَ اللَّـهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا﴾ واتە: ﴿خهڵکینه ئێوهش پابهندی ئهو نهخشهو فیتڕەتە بن که خوا ئێوهی لهسهر دروست کردووه﴾ [سورة الروم: 30]. بەهۆی ئەم فیترەتەوە، مرۆڤ هەست بە چزەى ویژدان دەکات ئەگەر هەر سەرپێچیەک بکات کە پێچەوانەى بەهاکانى خێر وهەق بێت. وخواى گەورە -عز وجل- لە کۆتا پەیامدا -ئیسلام- ڕێنموێنی کردووە بۆ ڕێگای داواى لێخۆشبوون وتەوبە کردن لە تاوان وسەرپێچیەکان کە پێچەوانەى خێر وهەقن، وهەروەها خواى گەورە فەرمانی کردووە بە گێڕانەوەى مافەکان بۆ خاوەنەکانیان وبەم شێوەیە خواى گەورە لە گوناهەکان خۆش دەبێت. بەڵام دەبینین لە هیندۆسیەتدا ڕێگای تر هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەى تاوان ئەویش بریتیە لە زیادەڕەوی کردن لەسەر نەفس، لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕاهێنان ومەراسیم وخەیاڵکردنەوە ومەشقی بێدەنگ بوون کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێدەنگی دەمێننەوە ودادەنیشن. 13- ئایا بێدەنگبوونی گشتی ودانیشتنەکانى خەیاڵکردن لە هیندۆسیەتدا شتێکی باش نیە؟ خەیاڵکردنەوە وتێڕامان لە هیندۆسیەتدا وەکو دانیشتنەکانى یۆگایە کە دواتر لە فەلسفەى پرانا Prana دەرکەوت: ئەمە بیرکردنەوە نیە لە خوڵقێنراوەکانى خواى گەورە وحیکمەتی، وتێڕوانین نیە بۆ کامڵی خوڵقاندن وحیکمەت ونیعمەتی. بەڵکو بیرکردنەوە لای ئەوان بریتیە لە جۆرێک بێدەنگبوونی گشتی وبەتاڵکردنی مێشک لە هەموو شتێک سەرقاڵی بکات. بێدەنگبوونێکی گشتیە وەکو بێدەنگبوونی مردووەکان کە وەستانی مێشک وئەقڵە لە بیرکردنەوە Silence your Mind During Yoga .
وئەم دانیشتنە تێڕامانە بێدەنگبوونە سەیرانە کە دەرکەوت لەپاش سەردەمی ڤیدات، کاریگەری هەبوو لەسەر بیرکردنەوەیان وتووشی خەیاڵکردنەوە وهەڵوەسە بوون، وشەیتانەکان یاریان بە ئەقڵیان کرد.
وهەندێکیان پێیان وایە زانستیان بەدەست هێناوە لەم ڕێگایەوە، وئەوەى ڕوویدا تەنها هەڵوەسە وخەیاڵکردنەوە بوو بەهۆی تێکچوون لە ئایۆنەکانی مێشک لەئەنجامى نەخواردن وبێدەنگبوونی گشتی هەروەکو پێشتر باسمکرد. [54]
[54] https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/8931651
خەیاڵکردنەوە بە بێدەنگبوونیەکی درێژ وبرسیەکی زۆر دەبنە هۆی تووشبون بەم ئەم هەلوەسەیە، وئەوەى دان بەمەدا دەنێت یەکێک لە بەناوبانگترین دامەزرێنەرەکانى قوتابخانەى خەیاڵکردنەوە بەبێدەنگبوونە لە جیهاندا بەناوى میکاو ئوسوی Mikao Usui .
دان بەوەدا دەنێت خەریکە مێشکی لە دەست دەدات وتووشی هەڵوەسە وخەیاڵی سەیر دەبێت لەپاش دانیشتن بۆ کاتژمێرێکی زۆر بەبێ خواردن وخۆبێبەشکردن، ولەم ساتانەدا تووشی خەیاڵکردنەوەى سەیر دەبوو. [55]
[55] الريكي للمبتدئين، ديفيد إف فينلس، ل 30-35، وەرگیراوە لە (التطبيقات المعاصرة لفلسفة الاستشفاء الشرقية، د.هيفاء بنت ناصر الرشيد).
وزاناى نەخۆشیە دەروونیەکان بەناوى دونوڤان راکیلف Donovan Rawcliffe لە توێژینەوەیەکدا باسی ئەم خەیاڵکردنانەى کرد کە دێنە نێو ئەقڵی مرۆڤ پاش ئەم مەراسیمانە ودەڵێت ئەمە هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ وەهم وخەیاڵی نەخۆشی کە بەهۆی هەڵوەسەوە تووشی مرۆڤ دەبێت. [56]
[56] Rawcliffe, Donovan, (1988), Occult and Supernatural phenomena, Dover Publications, p. 123
سەرەڕای ئەوەى پێشوو دانیشتنەکانى یۆگا لەڕوانگەى تەندروستیەوە ڕەخنەی لێگیراوە، چونکە بەردەوامبوون لەسەری دەبێتە هۆی پەشۆکان وپشێوی ولەدەستدانى هەستکردن بە کات وشوێن، وئەمە دەبێتە هۆی لاوازکردنی بیرکردنەوە و تووشبوون بە زەهایمەر. [57]
[57] An introduction to complementary medicine, Simon Borg Olivier, p.290 (وەرگیراوە لە: حركة العصر الجديد، د.هيفاء بنت ناصر الرشيد). هیندۆسیەت بەم مەراسیمانە دوورکەوتەوە لە ڤیدات ودوورکەوتەوە لە ڕێنمایی پێغەمبەران. ئاینی ئیسلام بانگەواز دەکات بۆ بیرکردنەوە وتێڕامان لە خوڵقێنراوەکانى الله، وئەم بیرکردنەوە وتێڕامانە دەبێتە هۆی کردەوەکردن وسوپاسگوزاى وبەمەزندانانی خواى گەورە وگوێڕایەڵبوونی وکۆششکردن لەژیانی دونیا، نەوەک ببێتە هۆی بێدەنگبوون وکپ کردنی مێشک کە هیچ بیرکردنەوەیەکی لەگەڵدا نەبێت.
بیرکردنەوە وتێڕامانى هەق وڕاست دەبێتە هۆی گوێڕایەڵبوونی خواى گەورە وگەڕانەوە بۆ لای ئەو زاتە، ﴿الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّـهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَـٰذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ﴾ واتە: ﴿ئهوانهی یادی خوا دهکهن لهکاتێکدا که بهپێوهن یان دانیشتوون یان ڕاکشاوون (له هیچ حاڵهتێکدا یادی ئهوزاته فهرامۆش ناکهن)، ههمیشه بیردهکهنهوه له دروست بوونی ئاسمانهکان و زهوی (بیردهکهنهوه له ههموو وردهکاریهک، سهرنجی ههموو دیاردهیهک دهدهن، سهرئهنجام دهڵێن): پهروهردگارا تۆ ئهم ههموو دروست کراوانهت بێ هوده و بێ ئامانج دروست نهکردووه، پاکیی و بێگهردیی شایستهی تۆیه، ده تۆش بمانپارێزه له سزای ئاگری دۆزهخ.﴾ [سورەتی آل عمران: 191].
ئەمە ئەو تێڕامانەیە کە ئیسلام پێی هاتووە ودەگونجێت لەگەڵ سروشتی مرۆڤ ویارمەتیدەری مرۆڤە بۆ سوپاسکردنی نیعمەتەکانى خواى گەورە کە دەوری داوە وسوپاسکردنی پەروەردگار لەسەر ئەم نیعمەتانە.
سەبارەت بە دانیشتنەکانى بێدەنگبوونی تەواو لە هیندۆسیەتی ئێستادا گەرماوی شەیتانن، شەیتانەکان هەندێک بینین وخەیاڵیان پێ نیشان دەدن لەو دانیشتنانەدا بۆیە تووشی ئەو بیرۆکانە دەبن وەکو لەدایکبوونە دووبارەکان وبیرۆکەى لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان ویەکگرتنی خوا لەگەڵ بوونەوەر -وحدة الوجود- وبیرۆکەی بەرجەستەبوونی خوا لە بتەکاندا بۆیە ڕاهیبەکان ئەم شتانە فێری شوێنکەوتووانیان دەکەن وگومڕا دەبن وئەوانیش گومڕا دەکەن.
14- چی هەڵەیەک هەیە لە بە تەنیا مانەوە لە شوێنە پیس وچۆڵەکان هەروەکو لە هیندۆسیەتی ئێستادا ئەم مەراسیمە هەیە؟
هیندۆسیەت دژی غەریزە وچێژ وشەهوەتە نەک لەڕوانگەى ڕێکخستنی وەکو شەریعەتی ئیسلام بەڵکو لەڕوانگەى سوتاندنی لاشە، هیندۆسیەت لەئێستادا مرۆڤ ڕادەکێشێت بەرەو ڕەهبانیەت وجیابوونەوە و وازهێنان لەدونیا.
هیندۆسیەت وا دەڕوانێت بۆ لەبیرکردنی شەهوەت وغەریزە دەبێت لاشە لەبیر بکرێت.
بۆیە ئەو هیندۆسیەى دەیەوێت موکشا بێت -ڕزگاری بێت- دەچێت بەرەو شوێنە پیس وچۆڵەکان بۆئەوەى لاشەى پیس بێت، وهەموو ژیانی بە سواڵکەری بەڕێوە دەبات هەتاوەکو دەمرێت.
وئەمیش هەڵەیەکی کارەساتبارە دەبێتە هۆی وێرانبوونی مرۆڤ وخێزان وکۆمەڵگا.
غەریزە وشەهوەت بەخشینێکی خودایین بۆ پێکهێنانى خێزان ودامەزراندنی کۆمەڵگا و بۆئەوەى مرۆڤ هەوڵبدات وژیان دابمەزرێنێت.
وشەهوەت چارەسەر دەکرێت بە ڕێکخستنی ودانانى لەشوێنی سروشتی خۆی، نەک بە سوتاندنى لاشەکە.
کێ وتوویەتی ئامانج لە ژیانی ئێمە ئەوەیە سواڵ بکەین بۆ ژەمە خواردنێک پاشان هەموو ڕۆژەکە لە شوێنێکی پیس وچۆڵ بەسەر ببەین هەتاوەکو دەمرین؟
کێ وتوویەتی ئێمە هاتووین بۆ ئەم جیهانە بۆئەوەى پارچە قوماشێکی زەعفەرانی لەبەر بکەین پاشان خۆمان جیا بکەینەوە لە جیهان هەتاوەکو دەمرین؟
بچووکترین مێرووەکان لە ئێمە زیاتر ئاگادارن لە ئەرکی بوون وئاوەدان کردنەوەى زەوی و چاکسازی لە ژیاندا، دەبینیت ڕەوە هەنگەکان بە کۆشش و ڕێک و پێک کاردەکەن بۆ سوودی خۆیان وسوودی نەوەکانیان، بە هەمان شێوە بەکتریا ووردەکان لە ڕیخۆڵەکاندا ڕێکخراون بەجۆرێک کە سوود وەربگرن و سوود ببەخشن.
وژیان بەشێوەیەکی گشتی لەسەر یاسا وڕێکخستەیەکی تایبەت بەڕێوە دەچێت.
هیندۆسیەتی ئێستا بانگەوازى دەکات بۆ دەست بەتاڵی وپشتگوێ خستن وسواڵکردن، سواڵکردن لە هیندۆسیەت بووەتە مەنهەجی ژیان.
وپرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ماناى چیە هیندۆسی لە خەڵکی جیا بێتەوە، ولە سەر شاخ وشوێنە دوورەکان بمێنێتەوە دوور لە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی، ئایا ئەمە چی سوودێکی دەبێت بۆ خەڵکی؟
ئاینی هەق وڕێبازی ژیانی ڕاست ودروست ئەوەیە بە جدی کار بکەیت وئامۆژگاریکار بیت وتێکەڵ بیت لەگەڵ خەڵکی وهەوڵ بدەیت بۆ چاککردنی کاروبار وحاڵیان وئارام بگریت لەسەر ئازاردانیان، نەک لێیان دوور بیتەوە بۆ کێو وبیابانەکان !
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئەو مسوڵمانەى تێکەڵ دەبێت لەگەڵ خەڵکی وئارام دەگرێت لەسەر ئەزیەت وئازاریان خێرترە لەو مسوڵمانەى لەگەڵ خەڵکی تێکەڵ نابێت وئارام ناگرێت لەسەر ئەزیەت وئازاریان). [58]
[58] صحيح سنن الترمذي : 2507. 15- ئایا چاکترین ڕێگا کامەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەى شەهوەت وخۆ دەرباز کردن لە گوناهـ وتاوانەکان؟ بنچینەى بەرەنگاربوونەوەى شەهوەت وغەریزە بنچینەیەکی فیتری وتەکلیفیە، ومسوڵمان پابەند دەبێت بە ڕێکخستنی شەهوەتی بەو پێیەى وەحی خودایی فەرمانى پێکردووە.
هاوسەرگیری چاک هەیە، وچاو پاراستن هەیە لەئاست سەیرکردنی نامەحرەم، وتەقوا وترسان لە خواى گەورە لە نهێنی وئاشکرا، وهەڕەشەی خودایی هەیە لە کردنی گوناهـ وتاوانەکان. وڕێگا هەیە بۆ تەوبە کردن ئەگەر مرۆڤ هەڵەى کرد ونەفسی لاواز بوو. بەڵام لە هیندۆسیەتدا دەبینین کەسێکی هیندۆسی کە دەیەوێت بگاتە موکشا -دەربازبوون- ؛ واز دەهێنێت لە خێزان ومنداڵەکانى وپیشەکەی و لەسەر شۆست ولە شوێنە پیس وچۆڵەکان دەخەوێت وسواڵ دەکات بۆ بەدەستهێنانى ژەمێک خواردن، وبەردەوام دەبێت لەسەر سوتاندنی لاشەى بەم شێوەیە هەتاوەکو دەمرێت، ئایا ئەمە ڕێگایەکی چاکە بۆ پاککردنەوەى نەفس؟
ڕاهیبە هیندۆسیەکان کە ئەمڕۆ لە هیندستان ژمارەیان زیاتر لە 5 ملیۆن کەسە؛ نەک هەر ئەوانەی لە ژێر چاودێری خۆیاندان پشتگوێیان دەخەن، بەڵکو خۆیان دەبنە وابەستە و پێویستیان بە کەسێک دەبێت کە خۆراکیان پێبدات و چاودێرییان بکات. ئاینی ئیسلام نەفسی مرۆڤی بە باشترین و بەحیکمەتترین شێوە پاڵاوتە کردووە وپاکی کردووەتەوە. ئیسلام جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە کەمتەرخەمی پیاو بەرامبەر ئەوانەى ئەرکی دابینکردنی خەرجی لەسەریانە ؛ حەرامە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەسە بۆ مرۆڤ هێندە گوناهبار بێت کە ئەو کەسانە پشتگوێ بخات کە -لەسەریەتی-خەرجیان بۆ دابین بکات». [59]
[59] صحيح سنن أبي داود، صحیح : 1692.
پاشان ئیسلام جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە چاککردنی نەفس وپاڵاوتنی وپاککردنەوەى بە ئەنجامدانی کردەوە چاکەکان و بەرەنگاربوونەوەی شەهوەت دەبێت بەبێ ئەوەی لە دونیا دابڕێت، لە ئیسلامدا مرۆڤ دەتوانێت لە کۆمەڵگاکەیدا بژی و وبیادی بنێت و لەهەمان کاتدا ڕزگاری بێت لەلای خوای گەورە بەبێ ئەوەى پێویست بکات جەستەی خۆی بەم شێوەیە بسوتێنێت وەک لە ئایینی هیندۆسیدا دەبینرێت.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَىٰ * بهڵام ئهوهی له پایهو شکۆی پهروهردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵهوی نهفسی گرتبێتهوه له ههموو ههواو ههوهس و ئارهزوویهکی نادروست... (40) فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَىٰ * بێگومان ههر بهههشت جێگهی مانهوه و حهوانهوه و گوزهرانیهتی(41)﴾ [سورة النازعات].
ترسان لە خواى گەورە وئەنجامدانى کردەوە چاکەکان ڕێبازی چوونە بەهەشتە، ئەگەرچیش لە یەکێک لە کۆشکەکان بژیت لە ژیانی دونیا.
پاڵاوتن وپاککردنەوەى نەفس مەرج نیە بە سوتاندنی لاشە وناڕەحەتکردنی بێت، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿فَلَا اقْتَحَمَ الْعَقَبَةَ * کهچی (زۆربهی ئهو خهڵکه) نهیتوانی بهسهر کۆسپ و لهمبهرهکاندا زاڵ ببێت و ڕێگای سهرفهرزای بگرێتهبهر (11)
وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْعَقَبَةُ * جا تۆ چووزانی ئهو کۆسپ و لهمپهرانه کامهن؟! (12)
فَكُّ رَقَبَةٍ * ئازاد کردنی بهنده و کۆیلهیه (یان ئازادکردنی گهردنی خۆیهتی له گوناهو یاخی بوون و سهرکهشی) (13)
أَوْ إِطْعَامٌ فِي يَوْمٍ ذِي مَسْغَبَةٍ * یاخود خۆراک بهخشینه له ڕۆژێکدا که گرانی و پرسێتی ههبێت. (14)
يَتِيمًا ذَا مَقْرَبَةٍ * بهتایبهتی بهو ههیتوهی که خزمایهتی ههیه لهگهڵیدا (15)
أَوْ مِسْكِينًا ذَا مَتْرَبَةٍ * یان به ههژارێک که له ههژاریدا لهسهر خاک دانیشێت، یان پهککهوته و کهفتهکارێک. (16)
ثُمَّ كَانَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ وَتَوَاصَوْا بِالْمَرْحَمَةِ * سهرهڕای ئهوانهش ئادهمیزاد دهبێت لهوانهبێت که باوهڕیان هێناوه و ئامۆژگاری یهکتریان کردووه لهسهر خۆگری و ئارامگری و ههروهها ئامۆژگاری یهکتریان کردووه لهسهر ڕهحم و بهزهیی و میهرهبانی. (17)
أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ * (ئهوانهی بهو سیفهته جوانانه خۆیان دهڕازێننهوه) ئهوانه دهستهی ڕاست و -دهستهی بهختهوهرانن- (18)﴾
[سورة البلد]. بۆئەوەى چوونە بەهەشت بەدەست بهێنیت دەبێت کۆیلە ڕزگار بکەیت وخواردن ببەخشیت بە هەژارەکان وکردەوەی چاک ئەنجام بدەیت وئامۆژگاری خێر بکەیت بۆ خەڵکی. بەم شێوەیە ڕزگارت دەبێت.
نەک بەوەى خۆت لە خەڵکی داببڕیت وسواڵ بکەیت بەدرێژایی ژیانت!
16- بۆچی ئاینی ئیسلام هیندۆسیەت ڕەت دەکاتەوە؟
هیندۆسیەت ئاین ومەزهەب وڕەوتێکی بیروباوەڕی نیە، بەڵکو بووە بە تێکەڵەیەک لە ڤیدات لەگەڵ فەلسەفە وڕێنمایەکانى ڕاهیبەکان وتانترای باتینی، وهەروەها ئەو مەراسیمانەى کە بێ سنوورن.
بۆیە هیندۆسیەت چیتر ڕێکخستەیەکی لاهوتی پەرستنی نیە، یان ڕێکخستەیەکی مەراسیمی دیاریکراو لەشێوەدا نیە، یان مەنهەجێکی ئاینی جێگیر نیە، یان پێکهاتەیەکی ئاینی ناوەندی نیە کە هەموو هیندۆسیەکان کۆ بکاتەوە، ئەمڕۆ هیچ شتێک لەمانە نابینیت لە هیندۆسیەتدا، تۆ ئێستا لەپێش هەزارەها کۆمەڵی ئاینی جیاوازیت کە لەڕوانگەى لاهوتیەوە تەواو جیاوازن! [60]
[60] الهندوس: معتقدهم الديني وممارساتهم، جوليوس ج. ليبنر، ل 8.
چۆن دەتوانین خواى گەورە بپەرستین بە شتێکی شێواو وناڕێکی وەکو ئەمە کە خواى گەورە هیچ بەڵگەیەکی لەسەر دانەمەزراندووە؟
وچۆن دەتوانین ئەم تێکەڵە شێواو وناڕێکە لە تێڕوانینەکان ؛ بکەین بە مەبەست وئامانج لە ژیاندا؟
پاشان بڕوانە چۆن هیندۆسیەکان لەئێستادا بتەکان دەپەرستن چونکە پێیان وایە خوا تێیدا بەرجەستە دەبێت !
ئەوانەى بتەکان دەپەرستن ودەڵێن خوا تێیدا بەرجەستە بووە یان دەڵێن بە پەرستنیان لە خوا نزیک بنەوە، خواى گەورە -عز وجل- وەسفیانی کردووە بەوەى کافر وبێباوەڕن، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ ۚ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَىٰ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ﴾واتە: ﴿بێداربە ئاینی (گەردنکەچی) پاك و خاوێن ھەر بۆ خوایە وە کەسانێك جگە لە (خوا) چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە (دەڵێن) تەنھا لەبەر ئەوە دەیان پەرستین نزیکمان بکەنەوە لە خوا بێگومان خوا بڕیار دەدات لە نێوانیاندا لەو شتانەدا کەئەوان تیایدا جیاواز بوون بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسێك ناکات کە درۆزنی زۆر بێ باوەڕە﴾
[سورة الزمر: 3].
هیندۆسەکان بە پەرستنی ئەم بتانە دژایەتی ڤیدات دەکەن، هەروەکو پێشتر باسمکرد، وپێچەوانەی فیترەتی سروشتی خۆیانن، چونکە دەزانن کە خاوەنی هیچ بەڵگەیەکی فیترەتی نین بۆ پشتگیری کردن لەم بت پەرستیە وباوەڕبوون بە بەرجەستەبوونی خوا تێیاندا.
﴿أَمَّن يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَمَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ۗ أَإِلَـٰهٌ مَّعَ اللَّـهِ ۚ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ﴾ واتە: ﴿ئایا کێ له سهرتاوه دروستکراوان بهدی دههێنێت، پاشان دوای تێکدانی سهرلهنوێ دروستی دهکاتهوه، کێ لهو ئاسمانهوه (بههۆی تیشکی خۆر و باران و ههواوه) له زهوییهوه (به هۆی خاکهوه) ڕزق و ڕۆزیتان پی دهبهخشێت؟، ئایا ڕهوایه لهگهڵ زاتی خوادا خوای تر ههبێت؟، پێیان بڵێ: ئادهی بهڵگهتان چییه بیهێننه مهیدان ئهگهر ئێوه ڕاستگۆن﴾
[سورة النمل: 64].
چۆن دەتوانن بەڵگە بهێننەوە!
ناتوانن هیچ بەڵگەیەک بهێننەوە!
کێشەى هیندۆسیەت لەئێستادا ئەوەیە بت پەرستی زۆر بەگەورە دادەنێن ودەیکەن بە پایەیەک لە پایەکانى ئاینەکەیان.
بت لە هەموو شوێنێک هەیە.
پێیان وایە خوا بەرجەستە دەبێت لە بتەکاندا.
هەزارەها شێوە لە بت و وێنە و هێما هەیە لە هیندۆسیەتدا.
هیندۆسیەت ئێستا ئاینی بت پەرستی و نەخشەکێشانی مرۆڤ وهێماداریە.
وهەروەها هیندۆسیەتی ئێستا باوەڕیان بە : یەکگرتنی خوا لەگەڵ خوڵقێنراو -وحدة الوجود- هەیە.
وهیندۆسیەتی ئێستا پێیان وایە: جیهان ئەزەلیە -بوونی هەبووە لەڕابردوو وبێ سەرەتایە-.
وهەروەها بناغەیە بۆ دامەزراندنی چینایەتی.
وهیندۆسیەتی ئێستا باوەڕیان وایە خوا بەرجەستە دەبێت لە مرۆڤدا، پێی دەڵێن: (ئافاتار).
وپێیان وایە خوا بەرجەستە دەبێت لە بتەکاندا وپێی دەڵێن: (شاکتی).
وهیندۆسیەتی ئێستا باوەڕیان بە : لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان -تناسخ الأرواح- هەیە. وباوەڕیان بە : دووبارەبوونەوەى لەدایکبوونەکان هەیە. وباوەڕیان بە : پێنج توخمەکە هەیە وئەوەیشی پەیوەندی پێیانەوە هەیە لە تەڵسیم وتەمیمە وپەپوەست بوون بە جگە لە الله.
بەهۆی هەموو ئەم شتانەوە ئاینی ئیسلام هیندۆسیەت ڕەت دەکاتەوە، چونکە پێچەوانەى ڕێنمایی پێغەمبەرانە وتەوحید -یەک خوا پەرستی- پشتگوێ خستووە.
وئاینی ئیسلام بانگەوازى هەموو هیندۆسیەک دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ لای الله لەڕێگای ئاینی ئیسلامەوە، هیچ دەربازبوونێک نیە لەلای الله مەگەر بە پەیڕەوکردنی ئیسلام نەبێت.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ﴾ واتە: ﴿ئاینی ڕاست لای خوای گەورە ئیسلامه﴾
[سورەتی آل عمران: 19].
وخواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە دۆڕاوەکان دەبێت﴾
[سورەتی آل عمران: 85].
وخواى گەورە دەفەرموێت:
﴿اليَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا﴾ واتە: ﴿ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردووە بۆتان و چاکە و بەھرەی خۆم بەتەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم کە ئیسلام ئایینتان بێت﴾
[سورەتی المائدة: 3].
بۆیە هیچ ڕزگاربوونێک نیە بۆ هیندۆسی وبۆ هیچ مرۆڤێک مەگەر بە پابەندبوون بەم ئاینەوە نەبێت... ئاینی ئیسلام. ئیسلام لە نێو ئایینەکانی تردا تەنها ئایینێک نییە، بەڵکو تاکە ئایینی تەوحیدیە -یەک خوا پەرستیە- کە خوای گەورە هەموو پێغەمبەرانی پێ ناردووە، هەموو پێغەمبەران ئەرکی بانگهێشتکردنی خەڵکییان بۆ تەوحید پێ سپێردرابوو، هیچ ئاینێک لەسەر ئەم تەوحیدە پاکە لە ئەمڕۆدا نەماوە جگە لە ئاینی ئیسلام، لەکاتێکدا ئاینەکانی دیکە پشکی خۆیان لە شیرکدا هەیە، چ بچووک یان گەورە بێت. ئیسلام ئەوەیە کە بەتەنها خوای گەورە بپەرستیت بێ پەرستنی هیچ شتێک یان کەسێکی تر لەگەڵ ئەو زاتە، پابەندی فەرمانەکان بیت ودوور بکەویتەوە لە نەهی لێکراوەکان وبوەستبیت لەسەر سنوورە شەرعیەکان، باوەڕ بە هەموو ئەو شتانە بکات کە باسیکردووە لەوانەى ڕوویداوە یان ڕوودەدات، وخۆ بەریئکردن لە هەموو پەرستنێک بۆ بت و وێنە وهێماکان.
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ﴾ واتە: ﴿پاکی و بێگهردی بۆ پهروهردگارت، پهروهردگاری خاوهن دهسهڵات، لهوهی که ئهوانه دهیدهنه پاڵ ئهو زاته بێ هاوهڵ و هاوتایه﴾
[سورەتی الصافات: 180].
بەپاکدانانى خواى گەورە لەوەى هیندۆسیەکان وەسفی دەکەن لە بەرجەستەبوونی لە بتەکاندا.
﴿وَسَلَامٌ عَلَى الْمُرْسَلِينَ﴾ واتە: ﴿سڵاو دروودیش لهسهر ههموو پێغهمبهران خوا﴾
[سورەتی الصافات: 181].
سەلام لەسەر ئەو پێغەمبەرانەى کە خەڵکی دەناسێنن بە پەروەردگاریان، وبەپاکی وبەرزی دادەنێن لە هەموو کەموکورتیەک.
17- بۆچی واجبە لەسەر هەموو هیندۆسیەک مسوڵمان بێت؟
جگە لەوەی ئیسلام ئەو ئاینەیە کە خوای گەورە بۆ بەندەکانی پەسەندی کردووە و تاکە شەریعەتی ئیلاهییە کە لەلایەن پەروەردگارمانەوە قبوڵ کراوە، کتێبە هیندۆسییەکان کە ڕەنگە هەندێک پاشماوەی پێغەمبەرایەتیان تێدا مابێت، چەندین موژدەیان تێدایە سەبارەت بە هاتنی ئیسلام و پێغەمبەرەکەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، ئەمەش هۆکارێکی بەهێزە بۆ ئەوەی هیندۆسی مسوڵمان بێت ودوو دڵ نەبێت لە تاکە ڕێبازی ڕزگاربوون لەلای خواى گەورە لەڕۆژی قیامەتدا.
وباسی هەندێک موژدە دەکەم لە کتێبە هیندۆسیەکان سەبارەت بە ئاینی ئیسلام.
بەڵام پێش باسکردنی ئەم موژدانە لە کتێبی هیندۆسیەکان پێم باشە باسی یاساکانی هیندۆسیەت بکەم وچۆن هیندۆسی لاشەی دەسوتێنێت بۆئەوەى پاک بێتەوە.
وچۆن هیندۆسیەکان چەند مەراسیمێکی سەخت وزبری ناسروشتی جێبەجێ دەکەن.
وحاڵی ئەوان دوور نیە لە حاڵی جولەکە وگاوڕەکان (ئەهلی کیتاب)، چونکە ئەوان بەتایبەت جولەکەکان زۆر شتیان لەسەر یاساغ کرا بوو لەڕوانگەى پاک وخاوێنی وخواردنەکانەوە، وهەروەها شتی تریان لەسەر یاساغ کرابوو بەتایبەت ئەوەى تایبەتە بە حوکمەکان کە فەرز کرا لەسەریان بەهۆی ستەم ودەستدرێژی وخراپەکاریان.
خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:
﴿فَبِظُلْمٍ مِّنَ الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَاتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ كَثِيرًا﴾ واتە: ﴿بههۆی زوڵم و ستهم لهلایهن ئهوانهی که بوونهته جوو و بههۆی ئهوهی که زۆر کۆسپیان دهخسته بهر ڕێبازی خوا، ئێمه ههندێک نازو نیعمهتمان لێ حهرام کردن که پێشتر بۆیان حهڵاڵ بوو﴾
[سورة النساء].
وبەسە کە (سفر اللاویین) بخوێنیتەوە لە تەوراتدا کەباسی حوکمی سوڕی مانگانەی ئافرەتی جولەکە دەکات، تەورات دەڵێت:
(هەر شتێک لە کاتی سوڕی مانگانەدا لەسەری پاڵبکەوێت، پیس دەبێت، هەرشتێک لەسەری دابنیشێت، پیس دەبێت، هەرکەسێک دەست لە جێگاکەی بدات، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات، تا ئێوارە پیس دەبێت، جا جێگاکە بێت یان هەر شتێک کە لەسەری دانیشتبوو، کاتێک کەسێک دەستی لێدا، تا ئێوارە پیس دەبێت، ئەگەر پیاوێک لەگەڵیدا پاڵ بکەوێت و سوڕی مانگانەى بڕوات و -پیاوەکە- دەست -لەلاشەی- بدات بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ پیس دەبێت، هەر جێگایەک لەسەری پاڵ بکەوێت پیس دەبێت). [61]
[61] سفر اللاويين، إصحاح 15، الأعداد 20-24.
ئەم هەموو حوکمە قورسە بەهۆی وشکی وتوندڕەوی بەنی ئیسرائیل وڕەقی دڵیان بوو.
وخواى گەورە لە تەوراتدا باسی ئەوەى کردووە، کە پێغەمبەرێکیان بۆ دەنێرێت کە ئەم حوکمە قورسانەیان لەسەر لادەدات.
و لەکاتی سەرەمەرگی پێغەمبەر یەعقوب -علیه السلام- تەورات پێمان دەڵێت کە ئەو دوانزە کوڕەکەى کۆکرەوە و وەسیەتیانی کرد، ولە وەسیەتە بەناوبانگەکەى یەعقوب کە لە تەوراتدا هاتووە، تەورات دەڵێت:
ویەعقوب کوڕەکانی بانگکرد وفەرمووی: کۆببنەوە بۆئەوەى هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بەوەى بەسەرتان ڕوودەدات لە داهاتوودا، کۆببنەوە وجوان گوێ بگرن ئەی نەوەکانى یەعقوب بۆ باوکتان ئیسرائیل.
...
پاشان بە یەهوزای ووت، ویەهوزا باپیری پێغەمبەرانە: داود وسولەیمان ومەسیح -علیهم الصلاة والسلام-. پێی ووت: گۆچانی میرایەتی ودەستەى فەرمانڕەوایەتی جیا نابێتەوە لە یەهوزا هەتاوەکو شیلۆن دێت وگەلەکان گوێڕایەڵی دەبن). [62]
[62] سفر التكوين، إصحاح: 49، الأعداد: 1-2 و10.
ئەم دەقە بەبێ هیچ ناکۆکیەک لەنێوان ئەهلی کیتاب موژدەیەکی گرنگ وزۆر گەورەیە !
موژدەیە سەبارەت بە کەسێک کە دێت وپێغەمبەرایەتی بۆ ئەو دەگوازرێتەوە وحوکم وشەریعەت دانان بۆ ئەو دەگوێزرێتەوە.
(گۆچانی میرایەتی جیا نابێتەوە لە یەهوزا): مەبەست لێی ئەوەیە نەوەکانى یەهوزا دەبنە پێغەمبەر وفەرمانڕەوا.
(هەتاوەکو شیلۆن دێت وگەلەکان گوێڕایەڵی دەبن). شیلۆن کێیە کە یەعقوب -علیه السلام- موژدەى هاتنی داوە کە گەلەکان گوێڕایەڵی دەبن؟ پێش ئەوەى وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە دەبێت بزانین کە کۆتا پێغەمبەری بەنی ئیسرائیل مەسیح بوو -علیه السلام-، ولە نەوەى یەهوزایە.
پاشان لەناکاو پێغەمبەرایەتی وەستا لە نەوەى ئیسرائیلدا !
بەپێی موژدەپێدانەکەی یەعقوب، وا گریمان دەکرێت کە حوکمڕانی و پێغەمبەرایەتی و یاسادانان بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە لە دەرەوەی نەوەکانی یەهوزا دوای وەستانی پێغەمبەرایەتی لە نێو بەنی ئیسرائیلدا، ئایا ئەمە ڕاست نییە؟
وزۆر ڕوونە کە ئەم کەسە مەسیح نیە، چونکە مەسیح لە نەوەی یەهوزایە !
وئەم کەسە ئومەتەکەى فەرمانڕەوایی خاکی یەهوزا دەگرنە دەست بەپێی موژدەکەى یەعقوب (گۆچانی میرایەتی ودەستەى فەرمانڕەوایەتی جیا نابێتەوە لە یەهوزا هەتاوەکو شیلۆن دێت وگەلەکان گوێڕایەڵی دەبن) ؛ ئومەتی ئەم پێغەمبەرە فەرمانڕەوایەتی خاکی فەڵەستین دەگرنە دەست، وگەورەترین ئیمپراتۆریەتەکان دێنە ژێر فەرمانڕەوایی ئومەتەکەى !
عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- لە خیلافەتەکەیدا فەرمانڕەوایەتی خاکی یەهوزا وشام وعێراق وخاکی فارسەکانى گرتە دەست بەهۆی ئیسلامەوە.
ئەمە هەقیقەتە وهیچ پێویست بە بیرکردنەوە ولێکدانەوە ناکات!
مێژوو پێمان دەڵێت ئەو موژدەیەی کە لە ئامۆژگارییەکانی یەعقوبدا بۆ منداڵەکانی هاتووە، بەڕاستی بەدی هات، و هیچ پێغەمبەرێکی دیکە جگە لە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ناگرێتەوە، و ڕووی نەدا بەو وردەکاریانەوە بەسەر هیچ ئومەتێک جگە لەو ئومەتەکەى ئەو !
بەڵام وشەی (شیلۆن) مانای چیە؟
شیلۆن: واتا ئیسراحەت -پشوو- بەخش یان لابەری کۆت وزنجیرەکان ؛ ئەمە ئەو مانایەیە کە پەسەندترینە لە ماڵپەڕەکانى خوێندنەوەی کتێبیەکان تایبەت بە سەردەمی کۆن (تەورات). [63]
[63] https://www.christiancourier.com/articles/1101-who-is-the-mysterious-shiloh Rest-giver or peace-bringer. http://www.abideinchrist.com/messages/gen49v8.html Shiloh is the man of rest, the giver of rest or rest-bringer.
یەعقوب -علیه السلام- موژدە دەدات بەو کەسەی کە کۆت وزنجیرەکانیان لەسەر لادەدات کە لەسەریان بوو.
کەواتە با ئەم ئایەتە بخوێنینەوە کە خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ﴾ واتە: ﴿ئهوانهی که شوێنی ئهم پێغەمبەرە (موحەمەد -صلى الله عليه وسلم-) ههواڵدهره نهخوێندهواره دهکهون ئهوهی که (گاورو جوو، ناوو نیشانیان) دهستیان دهکهوێت نووسراوه لای ئهوان له تهورات و ئینجیلدا، فهرمانیان پێدهدات بهچاکهو قهدهغهی گوناهو خراپهیان لێدهکات و ههرچیهک پاکو چاکه بۆیان حهڵاڵ دهکات و ههرچی پیس و ناپوخته لێیان حهرام دهکات و ئهرکه قورس و سهنگینهکان لهسهرشانیان لادهبات، ئهو کۆت و زنجیرانهش که لهسهریان بوو لای دهبات (وهک خۆ کۆشتن لهکاتی تهوبهدا... هتد)﴾
[سورة الأعراف: 157].
(وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ : ئهو کۆت و زنجیرانهش که لهسهریان بوو لای دهبات (وهک خۆ کۆشتن لهکاتی تهوبهدا... هتد) : شەریعەتی ئیسلامی لێبوردە وئاسانکار هات بۆ لابردنی ئەو کۆت وزنجیرانە.
وئێستا با بچینەوە بۆ سەر کتێبی هیندۆسیەکان. [64]
[64] باسی موژدەکەى یەعقوب -علیه السلام-م کرد لەپێش باسکردنی موژدە هیندۆسیەکان چونکە بەڵگەیەکی جیاوازە لەسەر ڕاستێتی ئاینی ئیسلام لە دەرەوەى ئیسلام.
وهیندۆسیەت لەلایەنێکی ترەوە ئەویش پڕە لە مەراسیمە سەختەکان بۆ سوتاندنی شەهوەت بۆ پاکبوونەوە لە گوناهەکان. کتێبە هیندۆسیەکان موژدە دەدەن بە هاتنى پێغەمبەرێکی مەزن کە ئە وقورسییانەیان لەسەر لادەدات ولە گوناهەکانیان پاکیان دەکاتەوە. کتێبە هیندۆسیەکان دەڵێن: (کالکی لەدایک دەبێت لە دوانزەی دەرکەوتنی مانگ لە مانگی مادهو). [65] [65] كالكي بران، أدهياي:2، شلوك:15. (کالکی) واتا: پاککەرەوە لە گوناهەکان.
(ومانگی مادهو): مانگی -ربیع-ە کە خۆشەویستە لای نەفسەکان.
پێغەمبەری داهاتووە کە لە گوناهەکان پاکیان دەکاتەوە لە دوانزەى مانگى -ربیع- لەدایک دەبێت.
وپێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو زانراوە لەلای زۆرینەى زانایانی مسوڵمان لە دوانزەى مانگی -ربیع الأول- لەدایکبووە. [66] [66] صحيح السيرة النبوية، محمد بن ناصر الألباني، ل 13، وەرگیراوە لە کتێبی : (دعوة الهندوس إلى الإسلام)، پەیامی دکتۆرا لەئامادەکردنی : د. إبراهيم عبد الغفور، ل 198. سەبارەت بە شوێنی لەدایکبوونی -صلى اللە علیە وسلم- لە کتێبە هیندۆسیەکاندا هاتووە : (کالکی لەدایک دەبێت لە گوندی شمهبل، لەگەڵ خزمەتکارانى ماڵەکە، لە ماڵی پیاوێک بەناوى وشنویاش). [67]
[67] كالكي بران، أدهياي:2، شلوك:4.
گوندی (شمبهل) ماناى: شارە ئاسایشەکە -بێ ترسەکە-. وشارە ئاسایشەکە ؛ شاری مەککەیە : ﴿وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَـٰذَا بَلَدًا آمِنًا﴾ واتە: ﴿(یادی ئهوه بكهنهوه) كاتێك ئیبراهیم دۆعای كردو وتی: پهروهردگارا دهوروبهری ئهم ماڵهت بگێڕه بهشارێكی پڕ له ئاسایش و ڕزق و ڕۆزی ههمهجۆر ببهخشه بهدانیشتوانی﴾
[سورەتی البقرة: 126].
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەککە لەدایکبووە.
وکاتێک دەڵێت: (لە ماڵی پیاوێک بەناوى وشنویاش) ؛ وشەی وشنویاش واتا : (عبداللە - بەندەی خوا).
دایکی ئەم پێغەمبەرە ناوى (سومتی)یە : (کالکی لەدایک دەبێت لە ماڵی وشنویاش وخێزانەکەى سومتی). [68] [68] كالكي بران، أدهياي:2، شلوك:11. وشەى (سومتی) لە ئاسایش -ئەمن-ەوە هاتووە، واتا: ئامینە.
وزانراوە کە موحەمەدی کوڕی عبدالله -صلى اللە علیە وسلم- دایکی ناوی ئامینەیە. بەپێی هیندۆسیەت کالکی لە گوندێکەوە دەردەکەوێت بەناوى شمبهل، ودەجەنگێت دژی شەیتان وتاریکی وخراپەکاری وتاوان لەناو دەبا، پاشان بۆ ئەو شوێنە دەگەڕێتەوە لەکۆتایی تەمەنی، وپاشان خواى گەورە بۆ ئاسمان بەرزی دەکاتەوە. وهەموو مسوڵمانێک ئەم هەقیقەتە دەزانێت، پێغەمبەر موحەمەد کوڕی عبدالله -صلى اللە علیە وسلم- لە مەککەوە دەرچوو بەرەو مەدینە بۆ بڵاوکردنەوەى تەوحید لەنێو خەڵکی پاشان گەڕایەوە بۆ مەککە بۆ فەتح وڕزگارکردنی پێش ئەوەى وەفات بکات بەچەند ساڵێکی کەم.
وهیندۆسیەت چەند سیفەتێکی تری زیادکردووە بۆ ئەم پێغەمبەرە کە ئێمە پێی ڕازی نین، وەکو ئەوەى کالکی لای ئەوان بەرجەستەکردنی خوایە -هەروەکو خوویان وایە لەم بابەتەدا- خواى گەورە بەرز وبڵندە لەم وەسفکردنە -سبحانه وتعالى-، وپێشتر وەڵامی ئەم بوختان ودرۆ هەڵواسینەمان دایەوە لە کتێبی ڤیداوە.
خواى گەورە بەرجەستە وتێکەڵ نابێت لەگەڵ خوڵقێنراوەکانى وئاسمان وزەوییەکانى شوێنی ئەویان تێدا نابێتەوە وناتوانن دەوری بدەن. بەڵام لەو سیفەتانەی جێی سەرنج بوو لەلام ئەوەیە ئەم پێغەمبەرە کە لە داهاتوو دێت سواری ئەسپێکی سپی دەبێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەسپێکی سپی هەبوو بەناوى (مرتجز). [69] [69] رواه الحاكم في المستدرك : صحيح الإسناد.
وئەو پەیکەرانەى هیندۆسیەکان دروستیان کردووە بۆ ئەم پێغەمبەرە کە دێت (کالکی) بەم شێوەیە : سواری ئەسپێکی سپی بووە وشمشێر لەسەر شانیەتی، وهەموو وێنە وپەیکەرە هیندۆسیەکان بەم شێوەىە وێنەى کالکی پیشان دەدەن.
ئەو پێغەمبەرێکی موجاهید وتێکۆشەرە، وئەمە سیفەتی پێغەمبەر موحەمەد کوڕی عبداللە یە -صلى اللە علیە وسلم- ئەو جیهادی کرد وتێکۆشا بە شمشێر وجەنگی بەرپا کرد دژی دوژمنانى الله.
وهەروەها لە سیفەتەکانى پێغەمبەری داهاتوو کالکی لە کتێبەکانیاندا : (هەواڵ دەدات سەبارەت بە غەیب -ڕووداوى نەبینراوی داهاتوو-، وڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ سەر بنەماڵە گەورەکانى قەومەکەى، وکەم قسە دەکات وسەخی وبەخشندەیە ولاشەی بەهێزە وزۆر سوپاسگوزارە).
وهەروەها لە سیفەتە تایبەتیەکانى ئەوەیە: (کالکی شەیتان لەناودەبات بەیارمەتی چوار لە هاوەڵانی). [70]
[70] كالكي بران، أدهياي:2، شلوك:5.
وئەوەى دێت بە بیری هەموو مسوڵمانێک لەپاش خوێندنەوەى ئەم دەقە تەنها ئەم چوار هاوەڵەیە: ئەبوبەکری سدیق، عومەری کوڕی خەتاب، عوسمانی کوڕی عەفان، عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب. ئەوانە نزیکترین هاوەڵن لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەوان پشتیوانی بوون لەسەرەتای بانگەوازەکەیدا وبوون بە خەلیفە لەپاش ئەو. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوار هاوەڵی زۆر تایبەتی هەبوو لەنێو سەحابەدا زۆر نزیک بوون لێوەى و بەکردەوە پشتیوانیان لەبانگەوازەکەى دەکرد.
ئەوان بوون بە پێشەوای خیلافەتی مسوڵمانان لەپاش وەفات کردنی بەڕیزبەندی:
1- ئەبوبەکری سدیق.
2- عومەری کوڕی خەتاب.
3- عوسمانی کوڕی عەفان.
4- عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب. وبە کوژرانی عەلی کوڕی ئەبی تاڵب -ڕەزاى خواى لێبێت- ، سەردەمی خیلافەتی راشیدین کۆتایی پێهات. ولە سیفەتەکانى کالکی ئەوەیە کە فریشتەکان لەئاسمانەوە دادەبەزن بۆ یارمەتیداتی لە جەنگانیدا. [71]
[71] كالكي بران، أدهياي:2، شلوك:7.
وئەمە سیمایەکە لە سیماکانى جیهادی ئیسلامی لەسەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە فریشتەکان لە ئاسمانەوە دابەزین لە جەنگەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّي مُمِدُّكُم بِأَلْفٍ مِّنَ الْمَلَائِكَةِ مُرْدِفِينَ﴾ واتە: ﴿یادی ئهوکاته بکهنهوه کهله پهروهردگارتان دهپاڕانهوه و داوای یارمهتیتان لێ دهکرد، خوایش خێرا هات به هاناتانهوه و فهرمووی بهڕاستی من بهههزار فریشتهی تر یارمهتی و کۆمهکیتان دهکهم بهشوێن ئهوانی تردا﴾
[سورة الأنفال: 9].
وکالکی لە کتێبە هیندۆسیەکاندا دەڕوات بۆ شاخێک بۆئەوەى لە فریشتەیەکی مەزنەوە فێر بێت بەناوى (براش رام) پاشان دەڕوات بەرەو باکوور دواى ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ گوندەکەى پێش ئەوەى بەرز بکرێتەوە بەرەو ئاسمان. [72]
[72] كالكي بران، أدهياي 3، شلوك 1-5.
و(براش رام) لای هیندۆسیەکان: فریشتەیەکی مەزنە کە سزا دەهێنێت بۆ سەر کافرەکان، وئەویش لەلای مسوڵمانان جبریلە.
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆیشت بۆ شاخی حەڕا وجبریل -علیه السلام- دابەزی وهات بۆ لای، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆیشت بەرەو باکوور وکۆچی کرد بۆ مەدینە، پاشان گەڕایەوە ومەککەى فەتح وڕزگار کرد پێش ئەوەى وەفات بکات بەچەند ساڵێکی کەم.
وكالكي لەکتێبی هیندۆسیەکاندا کۆتا پێغەمبەرە.[73]
[73] بهاغوت بران، اسكند:1، أدهياي:3، شلوك: 25. وزانراوە کە پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- کۆتا پێغەمبەرە. ﴿مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا﴾ واتە: ﴿پێغەمبەر ﷺ باوکی ھیچ یەك لەپیاوەکانتان نییە (نەزەیدی کوڕی حاریثە و نەھیچ کەسێکی تر) بەڵکو ئەو نێرداروی خوا و کۆتاھەمینی پێغەمبەرانە وە خوا بەھەموو شتێك زانایە﴾ [سورەتی الأحزاب : 40].
وسیفەتی پێغەمبەری داهاتوو باسکراوە لە کتێبە هیندۆسیەکاندا ئەویش ئەوەیە: زۆر حەمد وسوپاسی خواى گەورە دەکات .. نراشنس. نراشنس واتا: زۆر حەمد وسوپاس دەکات. واتا: موحەمەد یان ئەحمەد.
وهەردوویان ناوى پێغەمبەری خودان -صلى اللە علیە وسلم- : موحەمەد وئەحمەد.
ولە سیفەتەکانى نراشنس ئەوەیە: (سواریەکەى وشترە، ودوانزە خێزانی هەیە، وبە سواریەکەى دەچێت بەرەو ئاسمان وپاشان دەگەڕێتەوە). [74]
[74] أتهر ويد، كاند:20، سوكت:127، منترا:2.
وئەم سیفەتانە تەنها لە پێغەمبەر موحەمەددا هەیە -صلى اللە علیە وسلم- ولە هیچ کەسێکی تردا نیە.
وسەبارەت بە سواریەکەى کە وشترە زانراوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار سواری وشتر بووە، وئەمیش ئاماژەیەکی گرنگە لە کتێبە هیندۆسیەکانەوە لەسەر ئەوەى هەرچەندە کۆتا پێغەمبەرە، بەڵکو لەکاتێکیش دەنێردرێت کە ئۆتۆمبێل وفڕۆکە بوونی نیە. [75]
[75] دعوة الهندوس إلى الإسلام، پەیامی دکتۆرا لەئامادەکردنی: د. إبراهيم عبد الغفور، ل 215.
وئاماژەیەکی تری تێدایە ئەویش ئەوەیە ئەم پێغەمبەرە کە لە داهاتوودا دێت لە دەرەوى هیندۆسیە براهمەکانە چونکە ئەوانە سواربوونی وشتر بە حەرام دادەنێن. وسەبارەت بەوەى دوانزە هاوسەری هەیە ئەمیش زانراوە لە سیرەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-. وسەبارەت بەوەى بەرز دەبێتەوە بەرەو ئاسمان بە سواریەکەى پاشان دادەبەزێت، وجۆری سواریەکە لێرەدا دیاری نەکراوە، ئەمە باسی ئیسرا ومیعراجە -شەوڕەوی وبەرزبوونەوەیە بەرەو ئاسمان ودابەزین- کە هەموو مسوڵمانێک باوەڕی پێی هەیە، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو ئاسمان بەرز کرایەوە.
وهەروەها کتێبە هیندۆسیەکان لە هەمان بەش باسی کۆچی نراشنس دەکەن وستایشی دەکەن ودەڵێت: (ئەی خەڵکینە ڕێز بگرن لە نراشنس، من ئەو کۆچکارە دەپارێزم، کە ئاسایش دەهێنێت). [76]
[76] أتهر ويد، كاند:20، سوكت:127، منترا:1.
ئەو کۆچکارە: ولە گەورەترین ڕووداوەکان لە سیرەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچکردنی -هیجرەی- بوو لە مەککەوە بۆ مەدینە بۆئەوەى تەوحید وئاسایش لەنێو خەڵکیدا بڵاو بکاتەوە. ولە مانترای داهاتوو باسی جیهادی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات ودەڵێت: (تەسبیحات دەکات لەگەڵ ئەوانەى تەسبیحات دەکەن ودەردەچێت بۆ جەنگەکان وئاسایش بۆ خەڵکی دەهێنێت). [77] [77] أتهر ويد، كاند:20، سوكت:127، منترا:5 وما بعدها. ئەو پێغەمبەرێکی تێکۆشەر وموجاهیدە ئەمن وئاسایش لەنێو خەڵکیدا بڵاو دەکاتەوە بە جیهادکردنی لە پێناو اللە. ودەیەها دەق هەیە لەکتێبەکانیادا کە باسی هاتنى ئیسلام وپێغەمبەرەکەى وسیرەی -ژیاننامەى - وبانگەوازیەکەى ومەککەی پیرۆز دەکات.
ڕەنگە هەندێک لە هیندۆسەکان لەگەڵ هەندێک لەم دەقانە ناکۆک بن، وڕەنگە ڕەتی بکەنەوە کە بە ڕوونی ئاماژەیان تێدایە بۆ پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام ئەم شتانە نابێت زۆر هیندۆسیەک سەرقاڵ بکات کە بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێت، چونکە ئەم موژدانە تەنها لەڕوانگەى پشتڕاستکردنەوەن هیچی تر نا، بۆیە زۆر بەدرێژی باسی موژدەکانم نەکرد ئەگەرچیش زۆر وهەمەچەشنن، چونکە گەورەترین بەڵگە لەسەر ڕاستێتی ئیسلام بریتیە لە پەیامی ئیسلام لە خودی خۆیدا وبانگەوازى بۆ تەوحید -یەک خوا پەرستی- وبانگەوازى فیترەتی تێدایە وهەموو ئاینەکانى سەر زەوی جگە لە ئیسلام ناتوانن بەکامڵی پێویستیەکانى مرۆڤ بهێننە دی بۆئەوەى بزانرێت مەبەست لەبوونی مرۆڤ وچارەنووسی چیە (تەنها ئیسلام وەڵامی هەموو پرسیارەکانی تێدایە سەبارەت بە بوونی مرۆڤ وچۆنیەتی کردەوە کردنی لەم ژیانە وچارەنووسی).
لەسەر زەوی تەنها چەند ئاینێکی شێواو وبت پەرستی وئیلحاد -بێ دینی- هەیە، وتەنها ئاینی ئیسلام لەسەر تەوحیدی پاک و بەپاک وپیرۆزدانانى الله ماوەتەوە.
﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها (1)
اللَّهُ الصَّمَدُ * ئەو خوایەی بێ نیازە وجێی نیاز وئومێدی (باوەڕدارانە) (2)
لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ * کەسی لێ نەبووە ولەکەس نەبووە (3)
وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ * وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نیە (4)﴾
[سورەتی الإخلاص : 1-4].
18- ئیسلام چییە؟
و: ئیسلام واتە تەسلیم بوون و ملکەچی وگوێڕایەڵی بۆ خوای گەورە.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّـهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ وَاتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ۗ وَاتَّخَذَ اللَّـهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا﴾ واتە: ﴿کێ ههیه ئاینی چاکتره پهسهندترو جوانتر بێت لهو کهسهی ڕووی کردۆته خوا و خۆی تهسلیمی ئهوزاته کردووه و لهکاتێکدا کارجوان و کار پهسهندهو شوێنی ئاینی ئیبراهیمی ملکهچ و فهرمانبهردار کهوتبێت، که خوا ئیبراهیمی کردۆته خۆشهویستی خۆی ڕێزداری کردووه.﴾
[سورەتی النساء: 125]
وماناى ﴿أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّـهِ: ڕووی کردۆته خوا و خۆی تهسلیمی ئهوزاته کردووه﴾ واتە: تەسلیم و ملکەچ بوو بۆ خوای گەورە وپیرۆز، وگوێڕایەڵی بووە، ئەمە باشترین کەسە لە ڕوانگەی دیندارییەوە.
وخواى گەورە دەفەرموێت:
﴿فَإِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌ وَاحِدٌ فَلَهُ أَسْلِمُوا ۗ وَبَشِّرِ الْمُخْبِتِينَ﴾ واتە: ﴿خوای ئێوه خوایهکی تاك و تهنهایه، ههمووتان تهسلیم و ملکهچی ئهو بن، مژدهش بده بهبهنده ملکهچ و فهرمانبهردارو دڵ ئاوهدانهکان﴾
[سورة الحج: 34].
و ماناى ﴿فَإِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌ وَاحِدٌ فَلَهُ أَسْلِمُوا ۗ وَبَشِّرِ الْمُخْبِتِينَ:ههمووتان تهسلیم و ملکهچی ئهو بن﴾ ؛ واتا: ملکەچ و تەسلیمی حوکمەکەی بن.
مانای ئەم ئایەتانە ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئیسلام واتە تەسلیم بوونی ڕەها بۆ خوای گەورە و ملکەچبوون بۆ ئەو زاتە شکۆدارە و گوێڕایەڵیکردنی شەریعەت و مەنهەجەکەی بە ڕازی بوون و قبوڵ کردن ئەمە ناوەڕۆک و هەقیقەتی ئیسلامە.
ئیسلام واتە ملکەچبوون بۆ خوای گەورە لە قەزا و قەدەر و شەریعەتەکەی.
ئیسلام ئایینی خوای گەورەیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ ...﴾ واتە: ﴿ئاینی ڕاست لای خوای گەورە ئیسلامە...﴾
[سورەتی آل عمران: 19].
ئيسلام ئەو ئاینەیە کە خواى گەورە هیچ ئاینێکی تر قبوڵ ناکات جگە لە ئەم ئاینە،
﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە دۆڕاوەکان دەبێت﴾
[سورەتی آل عمران : 85].
ئیسلام ئەو ئاینەیە کە خوای گەورە هەموو پێغەمبەرانی پێ ناردووە، ئاینی پێغەمبەران یەکە ئەویش ئیسلامە، هەموو پێغەمبەران تەوحید -یەک خوا پەرستی- یان هێناوە ئەگەر چیش شەریعەتەکانیان جیاواز بن.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ﴾ واتە: ﴿ئێمه پێش تۆ هیچ پێغهمبهرێکمان ڕهوانه نهکردووه، که وهحیمان بۆ نهناردبێت بهوهی که: بێگومان هیچ خوایهک -پەرستراوێک نیە بەهەق وڕاستی- نیه جگه له من و دهبێت ههر من بپهرستن﴾
[سورة الأنبیاء: 25].
وتەنها ئاینی ئیسلام لەسەر ئەم تەوحیدە ماوەتەوە.
ئیسلام تاکە ئاینی تەوحیدیە لەسەر زەوی. لەکاتێکدا ئەوانەى خۆیان داوەتە پاڵ شەریعەتەکانى تر شیرک وهاوبەش بڕیاردانیان تێدا ماوە، کەم یان زۆر بێت، پاش مردنی پێغەمبەران وپاش ئەوەى خەڵکی وازیان لە تەوحید هێنا خەڵکی لەگەڵ کاتدا تووشی شیرک وهاوبەش بڕیاردان بوون بۆ الله، وئەمڕۆ تەنها ئاینی ئیسلام لەسەر ئەو تەوحیدە پاکە ماوەتەوە کە پێغەمبەران پێی هاتوون. بۆیە گەورەترین بەڵگە لەسەر ڕاستی ئیسلام کە پێویستە هیندۆسی شوێنی بکەوێت بریتیە لە پەیامی ئەم ئاینە تەوحیدیە پاکە.
19- ئایا ئیسلام دەتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە ئەقڵەکان نەیانتوانیوە وەڵامیان بدەنەوە، وەک: ئێمە لە کوێوە هاتووین؟ بۆچی ئێمە لێرەین لەم دونیایە؟ سەرەنجام وچارەنووسمان بەرەو کوێیە؟
و: ئیسلام وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانەى داوەتەوە لە یەک ئایەتی قورئانی پیرۆزدا، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿جا ئهوه بۆچی من ئهو زاته نهپهرستم که بهدی هێناوم، ئێوهش خهڵکینه ههر بۆ لای ئهو دەگەڕێنەوە.﴾
[سورة يس: 22].
لەکوێوە هاتم؟ خواى گەورە منی دروست کردووە.
وبۆ کوێ دەچم؟ دەگەڕێمەوە بۆ لای خواى گەورە بۆئەوەى لێپرسینەوەم لێبکات لەسەر کردەوەکانم ﴿وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ : ئێوهش خهڵکینه ههر بۆ لای ئهو دەگەڕێنەوە﴾.
بۆچی هاتووم بۆ ئەم جیهانە؟ بۆئەوەى الله بپەرستم وتاقی بکرێمەوە.
بۆچی الله بپەرستم؟ ئەمە سروشتیە کە الله بپەرستم کە منی خوڵقاندووە، ئەمە سروشتی پەیوەندیە لەنێوان بەندە وپەروەردگاری ئەویش ئەوەیە: بەندە پەروەردگار وخوڵقێنەری بپەرستێت ﴿وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿جا ئهوه بۆچی من ئهو زاته نهپهرستم که بهدی هێناوم، ئێوهش خهڵکینه ههر بۆ لای ئهو دەگەڕێنەوە﴾.
یەک ئایەت وەڵامی سێ لە گرنگترین پرسیارەکانى بوونی تێدایە کە مرۆڤەکانی تووشی شڵەژاوی کردووە.
﴿وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿جا ئهوه بۆچی من ئهو زاته نهپهرستم که بهدی هێناوم، ئێوهش خهڵکینه ههر بۆ لای ئهو دەگەڕێنەوە.﴾
[سورة يس: 22].
25- چۆن زانیت کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرە لەلایەن خوداوە نێردراوە؟
و: بەڵگە زۆرە موعیجزەکان ئاماژەن بۆ زنجیرەی -مەنتیقی- واتایی ودڵنیایی تەواو سەبارەت بەپێغەمبەرایەتی.
ئەرستۆ فەیلەسوفە بەکۆی کارەکانى نەک بەهۆی ڕستەیەک کە وتوویەتی یان لێکدانەوەیەکی فەلسەفی.
وئەبوقرات بەکۆی پرۆژەکانى پزیشکە نەک بەهۆی نەشتەرگەریەک کە کردوویەتی.
وهەروەها بەڵگە موعجیزە باسکراوەکان لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەن بۆ زنجیرەی -مەنتیقی- واتایی ودڵنیایی تەواو سەبارەت بەوەى کە پێغەمبەرە.
ئەگەر سەیری ژیاننامەى بکەیت -صلى اللە علیە وسلم- دەبینیت ڕاستگۆ بوو و بە ڕاستگۆیی ناوبانگی دەرکردووە تەنانەت لەلایەن دوژمنە سەرسەختەکانیشیەوە، وهەرگیز تۆمەتی درۆ وتاوانى بۆ هەڵنەبەستراوە، پاشان ئەو باسی شتە نەبینراوەکان -غەیب- دەکات وبەو شێوەیە ڕوودەدات کە ئەو باسی کردووە، وپێش ئەمانە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بیروباوەڕی وەکو بیروباوەڕی هەموو پێغەمبەرانە کە بانگەشەیان بۆ کردووە، پاشان پێغەمبەرانی پێش خۆی موژدەى هاتنی ئەمیان داوە سەدەها ساڵ پێش ئەوەى ببێتە پێغەمبەر، ئەمانە هەمووی ئاماژەن بۆ زنجیرەی -مەنتیقی- واتایی ودڵنیایی تەواو سەبارەت بە دروستێتی پەیامەکەى.
پاشان چی دەڵێی سەبارەت بە گەورەترین نیشانە وئایەت کە پێی هاتووە ئەویش قورئانی پیرۆزە؟ خواى گەورە بە قورئان تەحەدای ڕەوانبێژ وقسەزانەکانى کردووە کە ئەگەر دەتوانن شتێک بهێنن وەکو قورئان یان تەنانەت سورەتێک وەکو سورەتەکانى، بەڵام نەیانتوانى. ﴿أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِّثْلِهِ وَادْعُوا مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللَّـهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ﴾ واتە: ﴿بهڵکو (لهگهڵ ئهو ههموو بهڵگانهدا) ئهوانه دهڵێن که محمد (صلی الله علیه وسلم) قورئانی ههڵبهستووه، بڵێ: دهئێوهش سوورهتێک وهک سوورهتهکانی داڕێژن و بیهێنن، داوا بکهن لهههر کهسێکی تر که دهتوانن جگه لهخوا (کهیارمهتیتان بدات) درێغی مهکهن ئهگهر ڕاستگۆن﴾ [سورة یونس: 38].
وخواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:
﴿وَإِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِّن مِّثْلِهِ وَادْعُوا شُهَدَاءَكُم مِّن دُونِ اللَّـهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ * جا ئهگهر ئێوه له دوو دڵیدان و گومانتان لهم (قورئانه پیرۆزه) ههیه كه دامانبهزاندووه بۆ بهندهی خۆمان محمد (صلی الله علیه وسلم) ئهگهر بۆتان دهكرێت ئێوهش ههوڵ بدهن سوورهتێكی وهك ئهو بهێنن، هاوپهیمان و هاوكارهكانیشتان جگه له خوا (بۆ ئهو مهبهسته) بانگ بكهن ئهگهر ئێوه ڕاست دهكهن (23)
﴿فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا وَلَن تَفْعَلُوا فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ۖ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ * خۆ ئهگهر نهتانتوانی و ههرگیز نایشتوانن (كهواته باوهڕبهێنن و) خۆتان بپارێزن لهو ئاگرهی: سووتهمهنیهكهی خڵكی و بهرده، كه بۆ بێ باوهڕ و خوانهناسان ئاماده كراوه (24)﴾
[سورة البقرة].
بڕوانە کاتێک پەروەردگار دەفەرموێت:
﴿فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا وَلَن تَفْعَلُوا * خۆ ئهگهر نهتانتوانی و ههرگیز نایشتوانن﴾
[سورەتی البقرة: 24].
نەیانکرد ونەیانتوانى. قورئانی پیرۆز هێشتا بەبەردەوامى تەحەدای ڕەوانبێژ وقسەزانەکان دەکات لە موشریکەکان، بەڵام ئەوان هێشتا ناتوانن تەحەداکە قبوڵ بکەن ومەحاڵە پێیان بکرێت شتێک هاوشێوەى قورئان بهێنن. د. عبدالله دراز -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم تەحەدایە نەترسا لەوەى ببێتە هۆی هەڵگیرساندنی گەرموگوڕ وحەماسەتی ئەدەبی؟ بۆیە هەموویان هەڵدەستان بە کێبڕکێ کردنی بەئاگاداریەوە ؛ چی بکات ئەگەر کۆمەڵێک لە ڕەوانبێژ وقسەزانەکانیان ڕێککەوتبان لەسەر ئەوەى قسەیەک بهێنن وەکو قورئان بێت ئەگەرچیش لەهەندێک لایەنیەوە بێت!
پاشان ئەگەر قەناعەتی بە خۆی کردبێت کە ئەم حوکمە بدات بەسەر خەڵکی سەردەمی خۆی ؛ ئەی چۆن حوکم دەدات بەسەر نەوەکانى داهاتوو؟
بەڕاستی ئەم شتە پیاوێک ناوێرێت بیکات کە نرخی خۆی بزانێت مەگەر ئەوە نەبێت بەتەواوى متمانەى هەیە بە هەواڵی ئاسمانى و بەو ڕێگایەى بڕیاری ئاسمانى بابەتەکە بەڕێوە دەبات، بەم شێوەیە تەحەداکەی خستە پێش جیهان، بۆیە بڕیارێکی یەکلاییانە بوو، هەرکەسێک پێچەوانەى بێتەوە ئەوا تووشی لاوازى وبێ تواناییەکی ئاشکرا، وشکستی ڕوون بووە بەدرێژی سەردەم وکاتەکان). [78] [78] النبأ العظيم، د. عبد الله دراز-ڕەحمەتی خواى لێبێت- ، ل 44-45. ئەو موشریکانە پێیان وابوو کۆکرنەوەى سوپاکان وگردبوونەوەى کۆمەڵەکان بۆ جەنگان دژی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاسانترە لە لاسایی کردنەوەى قورئان وقبوڵکردنی تەحەدیەکە؛ چونکە ئەمە ئەوپەڕی هەوڵدانیانی دەویست،
﴿وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَسْمَعُوا لِهَـٰذَا الْقُرْآنِ وَالْغَوْا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُونَ﴾ واتە: ﴿بێ باوهڕان دهیانوت: گوێ مهگرن بۆ ئهم قورئانه و بیکهن بهگاڵه و ههرا و هوریا بۆ ئهوهی ئێوه زاڵ ببن و بیبهنهوه﴾ [سورة فصلت: 26]. هەموو عەرەب وئەو ئومەتانەیشی ئەم تەحەدایەیان پێگەیشتووە ؛ نەیانتوانى شتێک بکەن کە مولحیدەکان وئەوانى تر لە بێباوەڕان بتوانن پێی بحەوێنەوە ودڵی کەسانی تری پێ خۆش بکەن.
ئالوسی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (هیچ یەکێکیان هەتاوەکو ئەمڕۆیش هیچ وشەیەکی نەووت وباسی هیچ وەسف و وەسفکراوێکی نەکرد) ؛ مەبەستی ئەوەیە نەیانتوانى بەهیچ شێوەیەک ڕەد و وەڵامی قورئان بدەنەوە ونەیانتوانى سورەتێکیش هاوشێوەى قورئان بهێنن.
لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (کاتێک هێشتا مسوڵمان نەبوو) دەڵێت: «گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی مەغریبدا -سورەتی الطور-ی دەخوێند، کاتێک گەیشت بە ئەم ئایەتە:
﴿ أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ * ئایا ئەوان (بێ خوڵقێنەرێک) لە خۆیانەوە دروست بوون یان خۆیان (خوڵقێنەر) ودروستکاری خۆیانن؟(35)
أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ * ئەی ئایا ئەوان ئاسمانەکان وزەوییان دروست کردووە (نەخێر وا نیە) بەڵکو دڵنیا نین ولەگێژاوی گوماندا دەژین(36)
أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ الْمُصَيْطِرُونَ * ئەی ئایا گەنجینەکانی پەروەردگاری تۆ لای ئەوانە؟ یان ئایا ھەر ئەوان دەسەڵاتدار وزاڵن (37) ﴾
[سورة الطور : 35].
دەڵێت: دڵم خەریک بوو بفڕێت». [79]
[79] صحيح البخاري : 4854.
قورئان نهێنی سەیر وعەجیبی تێدایە کە دەگاتە نەفسی مرۆڤ.
تێڕامان بکە چۆن ئافرەتانی موشریکەکان کۆدەبوونەوە لە دەوری ماڵی ئەبوبەکر کاتێک قورئانی دەخوێند چونکە زۆر سەرنجی ڕادەکێشان وکاریگەربوون پێی، ئەمەش بووە هۆی ناڕەحەتی لای پیاوانی قوڕەیش. [80] [80] صحيح البخاري : 3905. وبۆیە شاندەکانى عەرەب ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى گوێ لە قورئان نەگرن وڕێگا نەدەن کەس گوێی بۆ بگرێت لە کەسوکاریان، ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ مانەوە لەسەر کوفر.
لە سەرسوڕهێنەرەکانى قورئانی پیرۆز کە نەبڕاوەن ویەکێک لەوانەى د. عبداللە دراز -ڕەحمەتی خواى لێبێت- باسی کردووە لە مەسەلەى دابەزینی ئایەتەکانی قورئان لە ماوەى جیاوازدا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی کرد بۆ دانانى ئایەتەکان لە شوێنی دیاریکراو لە نێوان سورەتەکان وئایەتی تر لە نێو سورەتی تر، پاشان هەر سورەتێک وەکو پێکهاتەیەکی سەربەخۆ دەردەکەوێت، -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (لەکاتی دابەزینی قورئان هەندێک بابەت لەقورئاندا جیاواز بوون لە ئەوانى تر، بۆیە پلەبەپلە دەبوونە یەکەیەکی سەربەخۆ پاش ئەوەى ئایەتی تر دادەبەزی -لەسەر هەمان بابەت-، هەندێکیان لێرە وئەوانى تر لەشوێنی تر لەگەڵ ئەوانى تر دادەنران، بەپێی فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەویش لە ڕۆحی پیرۆزەوە -جبریلەوە- پێی دەگەیشت.
ئەگەر سەیری مێژووی دابەزینی ئابەتەکانى قورئانی پیرۆز بکەین، تێبینی دەکەین ئەم وەحیە بەشێوەیەکی گشتی بەسترابووەوە بە حاڵەت وبۆنە وڕووداوی تایبەت، وئەمە وامان لێدەکات پرسیار بکەین سەبارەت بە ئەو کاتەى کە ڕێکخستنی هەر سورەتێکی تێدا تەواو بوو وەکو یەکەیەکی سەربەخۆ. وەکو ئەوە وابێت قورئان پارچەپارچەى جیاواز وژمارەدار بێت لەسەر بینایەکی کۆن، ودووبارە بنیات نرایەوە لە شوێنێکی تر لەسەر هەمان شێوازى پێشوو، ئەگەر نا چۆن دەکرێت لێکدانەوە بکرێت بۆ ئەم ڕێکخستنە خێرا ومەنهەجیانەی زۆرێک لەسورەتەکان لەهەمان کاتدا؟ بەڵام چی زامنێکی مێژووی مرۆڤ دەتوانێت بەدەستی بهێنێت لەکاتى دانانى ئەم پیلانە سەبارەت بە ڕووداوەکانى داهاتوو وداواکراوەکانى شەریعەت، وچارەسەرە ویستراوەکان، چ جای شێوازى زمانەوانی کە دەبێت ئەم چارەسەرانەى تێدا پیشان بدرێـت، وهەروەها گونجاوی شێوازى لەگەڵ ئەم سورەتە جیا لە ئەوانى تر؟
ئایا ناگەینە سەرەنجامی ئەوەى ئەم پیلانە وجێبەجێبوونی بەو شێوەیەى هیوامان دەخواست، دەبێت لەلایەن خوڵقێنەرێکی مەزنەوە پیلانی بۆ دانرا بێت، کە تواناى هەیە ئەم گونجاندنە داواکراوە دامەزراو بکات؟). [81]
[81] [كتاب مدخل إلى القرآن الكريم، د. عبد الله دراز].
قورئان موعجیزەیەکی سەربەخۆیە لەسەر ڕاستگۆیی پەیامبەرایەتی -صلى اللە علیە وسلم-.
وئەو موعجیزانەى لەسەر دەستی ڕوویداوە -صلى اللە علیە وسلم- زۆرن وزیاترن لە هەزار، وڕوودانی ماوەکەى دوور نیە وئەوانەى گێڕاویانەتەوە لە ڕاستگۆترین وچاکەکارترین خوڵقێنراون.
وئەو گێڕەرەوانە کە ئەم موعجیزانەیان بۆ ئێمە باسکردووە لە شتی زۆر ورددا درۆ ناکەن ئەی چۆن درۆ بەناوى ئەوەوە دەکەن، لەکاتێکدا دەزانن ئەوەى درۆ بەناوی ئەوەوە بکات ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخ، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەی کردووە.
وهەندێک لە موعجیزەکانى هەزارەها لە هاوەڵان بینیوویانە لەوانەى لە دەوروپشتی بوون -صلى اللە علیە وسلم-، وهەندێکیان دەیەها لە هاوەڵان گێڕاویانەتەوە چۆن دەکرێت هەموویان کۆک بن لەسەر درۆکردن لەم هەموو گێڕانەوەیە؟
ونمونە لەسەر موعجیزەکانی کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بینیان: فەرموودەی گریان وناڵەى قەدی دارەکە ئەمیش فەرموودەیەکی بەناوبانگە ومتەواتیرە -زۆرێک گێڕاویانەتەوە- ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا لەسەر ئەو قەدی دارە، کاتێک میبنەرێکی بۆ دروستکرا و بەسەریدا سەرکەوت و وتاری دا، قەدی دارەکە دەستی کرد بە گریان وناڵە وەکو گریان وناڵەى منداڵ، بەردەوام بوو لەسەر ئەمە هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باوەشی پێدا کرد وبێدەنگ بوویەوە.
ئەم فەرموودەیە ئەم هاوەڵانە گێڕاویانەتەوە: (أنس بن مالك، وجابر بن عبد الله، وعبد الله بن عباس، وعبد الله بن عمر، وأُبي بن كعب، وأبي سعيد، وسهل بن سعد، وعائشة بنت أبي بكر، وأم سلمة).
ئایا ئەم ژمارەیە لە هاوەڵان ؛ دەکرێت یەکدەنگ بن لە درۆکردن لە گێڕانەوەیەکی هەواڵی وەکو ئەمە؟
بەڵکو هەندێک لە موعجیزەکانى هەزارەها لە هاوەڵان ئامادەى بوون وەکو دەرچوونی کانیاوی ئاو لەنێو پەنجە پیرۆزەکانیەوە هەتاوەکو هەزار وپێنج سەد هاوەڵ دەستنوێژیان لێگرت ولێیان خواردەوە، وفەرموودەکە متەواتیرە ولە گێڕانەوەى (بخاري) و (مسلم)ه.
وزۆربوونی خواردنێکی کەم بۆئەوەى سوپایەکی مەزن لێی بخوات، وئەمیش گێڕانەوەیەکی متەواتیرە لە هاوەڵانەوە، وئیمامی بوخاری بەتەنها موعجیزەى زۆربوونی خواردن لەسەر دەستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە زیاتر لە پێنج شوێن باسکردووە لە سەحیحەکەیدا. [82]
[82] [البخاري (1217)، البخاري (2618)، البخاري (3578)، البخاري (4101)، البخاري (6452). وهەموویان ڕووداوی جیاواز بوون وئەمانە تەنها لە بوخاریدا هاتوون!].
ئەگەر بەڵگەکانى ڕاستگۆیی دامەزراو بن وموعجیزەکان زۆر بن لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتی -صلى اللە علیە وسلم-، ئیتر چۆن ئاقڵێک هەموو ئەمانە بەدرۆ دەخاتەوە؟
وئەمیش هەندێک موعجیزەى ترە لە موعجیزەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- :
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەوێکیان هەواڵیدا بەوەى بایەکی توند هەڵدەکات، ونەهی کرد لەخەڵکی بەپێوە بوەستن، پیاوێک هەستا وبایەکە هەڵیگرت ولە شوێنێکی دوور فڕێی دا. [83]
[83] [صحيح مسلم: 3319].
وهەواڵیدا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە مردنی نەجاشی لەو ڕۆژەى تێیدا مرد، ونوێژی لەسەر کرد وچوار تەکبیرەی کرد. [84]
[84] [صحيح البخاري : 1333].
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە عومەر وعوسمان وعەلی وتەڵحە وزوبەیر شەهید دەبن -ڕەزاى خوایان لێبێت-، وئەوان وەکو خەڵکی ئاسایی لەسەر جێگاکانیان نامرن. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ ئەبوبەکر وعومەر وعوسمان وعەلی وتەڵحە وزوبەیر چووە سەر شاخێک، ئەو بەردەی لەسەری بوون جوڵایەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەشاخەکە فەرمووی: (ئارام بە، کەس لەسەرت نیە جگە لە پێغەمبەرێک یان ڕاستگۆیەک یان شەهیدێک نەبێت). [85] [85] [صحيح مسلم: 2417]. جەختی کردەوە لەسەر پێغەمبەرایەتی بۆ خۆی وڕاستگۆیی بۆ ئەبوبەکر وبۆ ئەوانى تر شەهید بوون، وئەوەی باسیکرد ڕوویدا.
و 150 فەرموودە هەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاری پاڕایەوە ودەستبەجێ وەڵامی دراوەتەوە وخەڵکیش شاهێدی لەسەر ئەمە دەدەن ! [86]
[86] [ئەم فەرموودانە کۆکراوەتەوە لەلایەن : سعید ين عبد القادر باشنفر، لەکتێبی (دلائل النبوة)، لەچاپی (دار ابن حزم)] وخەڵکی مەککە داوایان لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد کە موعجیزە ونیشانەیەکیان پێ نیشان بدات، ئەویش نیشانی دان کە مانگ بوو بە دوو لەتەوە، وکێوی حەڕا لەنێوانیان بوو، وئەم فەرموودەیە متەواتیرە واتا؛ لەئەوپەڕی بەرزی پلەى سەحیحی دایە. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سورەتی (القمر)ی دەخوێند کە موعجیزەى لەتبوونی مانگی تێدا باسکراوە لەکاتی کۆبوونەوە گەورەکان وەکو جومعەکان وجەژنەکان بۆئەوەى خەڵکی ئەو موعجیزەیە ببیستن وئەم موعجیزەیەی بەکاریدەهێنا وەکو بەڵگەیەک لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتی.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیدا سەبارەت بەوەى کە ئادەم کۆتا خوڵقێنراوی زیندووە، دەفەرموێت: (وئادەم دروستکراو لەپاش عەسر لەڕۆژی جومعە؛ کۆتا خوڵقێنراو بوو). [87] [87] [صحيح الجامع : 8188 ]. وئەم هەقیقەتە ئێستا لەڕوانگەى زانستیەوە سەلێمنراوە، زانست سەلماندوویەتی کە مرۆڤ کۆتا بوونەوەرە کە دەرکەوتووە لەسەر زەوی، کەواتە چۆن پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زانی کە ئادەم -علیه السلام- کۆتا بوونەوەرە کە دەرکەوت لەسەر زەوی لەپاش دەرکەوتنی ڕووەک وئاژەڵ؟
سەیری ئەم ئایەتە بکە، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ آيَتَيْنِ ۖ فَمَحَوْنَا آيَةَ اللَّيْلِ وَجَعَلْنَا آيَةَ النَّهَارِ مُبْصِرَةً﴾ واتە: ﴿ئێمه دیاردهی شهو و ڕۆژمان کردووه به دوو بهڵگه و نیشانه (لهسهر دهسهڵاتی خۆمان و بۆ حهسانهوه و ئهنجامدانی کاروبارتان و ڕاگرتنی پلهی گهرمای لهبار بۆ ژیانتان)، ئینجا ئێمه تاریکیمان بهسهر دیاردهی شهودا هێناوه و دیاردهی ڕۆژیشمان به ئاشکرا و دیار و بینراو سازاندووه﴾
[سورەتی الإسراء: 12].
﴿فَمَحَوْنَا آيَةَ اللَّيْلِ * ئینجا ئێمه تاریکیمان بهسهر دیاردهی شهودا هێناوه﴾ : واتا مانگ کە دیاردەى شەوە ؛ ڕۆشنا بووە پاشان ڕۆشناییەکەى لابراوە.
وئەمە لێکدانەوەى هاوەڵانە بۆ ئەم ئایەتە پیرۆزە، ئیمام ئیبن کەسیر -ابن الکثیر- لە تەفسیرەکەیدا دەیگێڕێتەوە لە عبدالله کوڕی عەباسەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە دەڵێت: (مانگ ڕۆشنا بوو هەروەکو ڕۆشنایی خۆر، بووە نیشانەى شەو، بۆیە ڕۆشناییەکەى لابرا). وسەیر ئەوەیە کە زانستی ئەمڕۆ پێی گەیشتووە، ناسا بڵاوی کردەوە لەسەر ماڵپەڕ وکەناڵە فەرمیەکانى: یەکەم ماوەى تەمەنی مانگ وتێیدا ڕۆشنا ودرەوشاوە بوو -وەکو خۆر-. [88] [88] http://www.nasa.gov/mission_pages/LRO/news/vid-tour.html https://www.youtube.com/watch?v=UIKmSQqp8wY
وبە متەواتیر سەلێمنراوە کە ئەو نیشانە وئایەتە ڕوویداوە وهەروەها وهەواڵدانیش سەبارەت بە نەبینراوەکان -غەیب- و نهێنیە وردەکانى ئاسمانەکان وزەوی لەسەر دەستی یەک پیاو -صلى اللە علیە وسلم-، ودابەزینی قورئانی بۆی، ولەسەر هەمان پەیامی پێغەمبەرانی پێشووە، ولەلایەن خواى گەورە سەرخراوە وکۆچی دوایی نەکرد هەتاوەکو شەریعەتەکەى کامڵ بوو. بۆیە؛ دانپێدانان بە یەقین ودڵنیاییەوە لەسەر ئەوەى پێغەمبەرە ئەمە ژیری وئاقڵێتیە! نیشانە غەیبیەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زیاترە لە هەزار.
وگێڕەرەوەى موعجیزەکانى ؛ هاوەڵانی بوون کە ڕاستگۆترین وچاکەکارترین خوڵقێنراون.
وسەیر ئەوەیە گەورەکانى نێو هاوەڵان مسوڵمان بوون پێش ئەوەى ئەو موعجیزانە ببینن، وئەوان مسوڵمان بوون چونکە زانیان پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ڕاستگۆیە، وهەرگیز درۆی نەکردووە.
ئەم هەڵوێستەى گەورەکانى نێو هاوەڵان هەڵوێستێکی ئەقڵی حەکیمانەیە، ڕاستگۆیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەڵگەیە وبەسە بۆ سەلماندنی ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتی، .. چونکە : ئەو کەسەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات یان ئەوەتا: ڕاستگۆترینی نێو خەڵکیە، چونکە پێغەمبەرە.. وپێغەمبەر ڕاستگۆترینی نێو خەڵکیە. یان ئەوەتا: درۆزنترینی نێو خەڵکیە، چونکە درۆ دەکات سەبارەت بە گەورەترین بابەت. تەنها نەزانەکان جیاوازى ناکەن لەنێوان ڕاستگۆترین ودرۆزنترینی نێو خەڵکی. [89]
[89] [ثبوت النبوات عقلًا ونقلًا، ابن تيمية، دار ابن الجوزي، ل / 573 ، وبمعناه في نفس المصدر ص318]
زۆر ئاسانە کە ئاقڵ بتوانێت جیاکاری بکات لەنێوان ڕاستگۆترین ودرۆزنترینی خەڵکی. وموشریکەکان لە یەکەم ڕۆژی پەیامبەرایەتیەوە دانیان بەوەدا نا کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز درۆی نەکردووە، پێیان ووت: (هەرگیز نەمانبینیوە درۆت کردبێت). [90] [90] [صحيح البخاري : 4917].
وکاتێک هەرقل پرسیاری کرد لە ئەبو سوفیان پێش ئەوەى مسوڵمان بێت: (ئایا ئێوە تۆمەتی درۆکردنتان دەداتەوە پاڵی پێش ئەوەى ئەم قسانە بڵێت؟).
ئەبو سوفیان ووتی: نەخێر.
هەرقل ووتی: (ناکرێت درۆ لەگەڵ خەڵکی نەکات ودرۆ بەناوى خواى گەورە بکات).
پاشان هەرقل وتە بەناوبانگەکەى ووت: (ئەگەر لەلای بوومایە ئەوا پێیەکانیم دەشۆرد). [91]
[91] [صحيح البخاري : 7]. کافرەکان نەیانتوانى یەک درۆکردنی بسەلمێنن لە هەموو ژیانیدا -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە قورئان نکۆڵی کرد لە کوفریان هەرچەندە دەیانزانى حاڵی بەم شێوەیە پێش ئەوەى ببێت بە پەیامبەر ، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ﴾ واتە: ﴿یان ئهوهیه پێغهمبهرهکهیان نهناسیووهو ئهوه بۆته هۆی ئهوهی بڕوا به پهیامهکهی نهکهن و دژی بوهستن!!﴾
[سورەتی المؤمنون: 69]. حاڵ وژیاننامەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەڵگەیەکی سەربەخۆیە لەسەر ئەوەى پێغەمبەرە. -صلى اللە علیە وسلم-.
ئەگەر هۆکارەکانی ڕاستگۆیی بەشێوەیەکی گشتی پاڵپشت بن بۆ پێغەمبەرایەتی -صلى اللە علیە وسلم-، ئیتر چۆن ئاقڵێک هەموو ئەمانە بەدرۆ دەخاتەوە؟
21- ئایا ئیمان هێنان بە الله وکوفر کردن بە پێغەمبەران بەسە، هەروەکو هیندۆسیەکانپێ هەڵدەستن؟ و: نەخێر، ئیمان بە بوونی الله لەگەڵ باوەڕ نەبوون بە پێغەمبەران بەس نیە بۆئەوەى مرۆڤ مسوڵمان بێت، ماناى چیە کە باوەڕت وابێت خواى گەورە خوڵقێنەر وڕۆزیدەر وبەڕێوەبەری گەردوونە، پاشان کوفر بکەیت بە وەحیەکەى ونکۆڵی بکەیت لە پێغەمبەرانی؟
ئەمە کوفرى گەورەیە.
ئایا کێ تاوانێکی گەورەتری کردووە لەوەى کە نکۆڵی لە وەحی پەروەردگار دەکات، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّـهِ وَرُسُلِهِ وَيُرِيدُونَ أَن يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّـهِ وَرُسُلِهِ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ وَيُرِيدُونَ أَن يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا * بێگومان ئهوانهی باوهڕ به خواو پێغهمبهران ناهێنن و دهیانهوێت جیاوازی بکهن له نێوان خواو پێغهمبهرهکانیدا (گوایه باوهڕیان بهخوا ههیه بهڵام باوهڕیان بهپێغهمبهران نیه)، (یاخود) دهڵێن: باوهڕ دههێنین بهههندێک له پێغهمبهران و باوهڕ بهههندێکیان ناهێنین و دهیانهوێت لهو نێوانهدا ڕێگه و بهرنامهیهک بۆ خۆیان بهدهست بهێنن (150) أُولَـٰئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ حَقًّا ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُّهِينًا * ئا ئهو کهسانه بهڕاستی ههر بێ باوهڕن و بۆ بێ باوهڕان سزایهکی سهر شۆڕکهرمان ئامادهکردوه (151) ﴾ [سورة النساء]
هەرکەسێک باوەڕی بە الله هەبێت وکافر بێت بە بەپێغەمبەران ئەوا لەڕاستیدا کافرە.
هەرکەسێک کوفر بکات بە پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرەکان ئەوا کافرە بە الله چونکە نکۆڵی کردووە لە وەحی، بۆیە ئەهلی کیتاب کوفریان کرد بەهۆی باوەڕ نەبوونیان بە پێغەمبەرایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-.
﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ أُولَـٰئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ﴾ واتە: ﴿بهڕاستی ئهوانهی بێ باوهڕ بوون له خاوهن کتێبهکان و موشریك و هاوهڵگهران دهخرێنه ناو ئاگری دۆزهخهوهو به نهمری تیایدا بۆ ههمیشه دهمێننهوه، ههر ئهوانهن تاوانبارترین و خراپترینی خهڵکانی سهرزهوی﴾
[سورة البینة: 6]
وپەیمانى خواى گەورە بەوەى دەچنە دۆزەخەوە هەق وڕاستیە ﴿فَحَقَّ وَعِيدِ﴾ واتە: ﴿بههۆی ئهوهوهشایستهی پێشهاتنی ههڕهشهی ئێمه بوون﴾ [سورة ق: 14].
ئیسلامەتی مرۆڤ دامەزراو نابێت وڕزگاری نابێت تەنها بەهۆی دانپێدانانى مرۆڤ لەسەر ئەوەى خواى گەورە خوڵقێنەر -الخالق- وڕۆزیدەرە -الرزاق- وژییەنەرە -المحيي- ومرێنەرە -المميت-ە، بەڵکو دەبێت مرۆڤ باوەڕی بە پێغەمبەران هەبێت. بۆیە ئیمان هێنان بە بوونی الله وکوفر کردن بە پێغەمبەران تەنها بەس نیە وسوودی بۆ بەندە نیە لە قیامەتدا، چونکە دەبێت بەندە خواى گەورە بپەرستێت وباوەڕی بەهەموو پێغەمبەران هەبێت. ئەگەر ئیمان هێنان بە الله بەس بوایە ئەوا خواى گەورە پێغەمبەرانی نەدەنارد وکتێبەکانى دانەئەزاند، چونکە هەموو مرۆڤایەتی خواى گەورە دەناسن لە فیترەتەوە.
خواى گەورە کە تۆی خوڵقاندووە وهیدایەت وڕۆزی داویت تەنها ئەو شایستەى پەرستنە بەپێی شەریعەتەکەى کە پێغەمبەران هێناویانە.
بۆیە دەبێت مرۆڤ ئیمان بهێنێت بە هەموو پێغەمبەران وبە کۆتا پێغەمبەر موحەمەد کوڕی عبداللە -صلى اللە علیە وسلم-.
22- بۆچی خواى گەورە شەڕ وخراپەی دروستکردووە؟ یان بەمانایەکی تر: چۆن مسوڵمان وەڵامی : ( دژبێژی -پارادۆکس)ی شەڕ وخراپە بداتەوە؟
و: فیتنەی شەڕ تاڕادەیەکی زۆر گەورەترین کێشەیە لە هیندۆسیەت وفەلسەفەی هیندۆسیەت دامەزراوە لەسەر ئەوەى مرۆڤ لە شوێنە پیس وچۆڵەکان دەژی بۆئەوەى لە شەڕ ڕزگاری بێت، وهیندۆسیەت وایدادەنێت کە دووبارەبوونەوەى لەدایکبوونەکان بەهۆی ئەو شەڕ وخراپەیە کە مرۆڤ دەیکات لە ژیانی پێشووتری.
وئەمە هەمووی هەڵەیە شەڕ وخراپە بوونی هەیە لە جیهاندا چونکە ئێمە تەکلیف لێکراوین -ئەرکی شەرعیمان لەسەرە-.
ئێمە لەم ژیانەدا لە تاقیکردنەوەداین.
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً﴾ واتە: ﴿بێگومان ئێمه ئێوه تاقی دهکهینهوه بهشهڕ و ناخۆشی و بهڵاو بهخێرو خۆشی و دارایی و توانایی﴾
[سورة الأنبیاء: 35].
خێر وشەڕ هەیە چونکە تۆ موکەلەفیت، وتەکلیف مەبەستە لە بوونت.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ﴾ واتە: ﴿ههر ئهو خۆی مردن و ژیانی بهدیهێناوه، تا تاقیتان بکاتهوه، کێتان کردهوهی چاکترو پهسهندتره، ههر ئهویش زاتێکی باڵادهسته بهسهر بێ باوهڕاندا، وه لێخۆشبووه له ئیمانداران﴾
[سورة الملك: 2]
لەبەرئەوەى ئێمە -موکەلەف-ین بۆیە سروشتیە تووشی فیتنە وتاقیکردنەوە وبەڵا بین ؛ وسروشتیە کە شەڕ تێماندا هەبێت.
شەڕ وخراپە وهەندێک ئازار وتواناى کردنی تاوان ئەمە داواکراوی سروشتی وسەرەنجامی سەرەتاییە بۆ ئازادی خواست -ئیرادە- وتەکلیفی خودایی.
بوونی شەڕ وخراپە وبەڵا وکارەسات وشەهوەت ئەمانە باشترین دەردەهێنن لە ناخی مرۆڤی چاک وخراپترین دەردەهێنن لەناخی مرۆڤی خراپ.
و لەگەڵ شەڕدا ؛ ئێمە لە خێرێکی زۆردا دەژین کە لە ژماردن نایەت.
وهەروەها نیعمەتی زۆریش کە لە ژماردن نایەت.
وشەڕ کەمە بە بەراورد لەگەڵ ئەو خێرە زۆرەی ئێمە تێیدا دەژین.
وئەگەر شەڕ نەبوایە لە جیهاندا ئەوا تۆ دەرنەئەچوویت لەو شوێنەى تێیدا لەدایکبوویت !
وشارستانیەت بوونی نەدەبوو وشار وکارگە وماڵەکان دروست نەدەکران وخەڵکی پێویستیان بەوە نەبوو کە کار بکەن وخەڵکی بیریان نەدەکردەوە لە ڕووبەڕبونەوەى نەخۆشی یان چارەسەرکردنی کێشەکان یان داهێنانی بیرۆکەیەک ببێتە هۆی هێنانى ئاسانکاری بۆ مرۆڤەکان!
وکەس پێویستی بەوە نەبوو لە شوێنی لەدایکبوونیەوە بڕوات بۆ شوێنێکی تر.
چونکە نە شەڕ ونە کێشە ونە ناڕەحەتی ونە فیتنە ونە خەفەت هەیە بۆئەوەى بەدوای چارەسەرکردنیان بگەڕێت!
بۆچی خۆی تووشی ماندووێتی وشەونخونی وبیرکردنەوە وکارکردن بکات؟
شەڕ پێویستیەکە کە بوونی هەیە لەم دونیایەدا !
بۆیە بیر بکەرەوە !
وزۆرێک لە خەڵکی کاتێک تووشی ناڕەحەتی وفیتنە وشەڕ دەبن ؛ دەگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە، ودەبن بە یەکێک لە پیاوچاکان -سبحان الله العظيم وبحمده-.
هەموو قەدەرەکانى خواى گەورە حیمکەت وخێری تێدایە ئەگەرچیش هەندێکی شەڕ وتەنگانە وئازاری پێوە دیار بێت لەئاشکرادا، بەڵام لە کۆتاییدا خێرێکی زۆر وحیکمەتێکی مەزنی خوداییان تێدایە.
شەڕ ورخراپە هەیە چونکە ئێمە موکەلەفین -ئەرکی شەرعیمان لەسەرە- نەک بەهۆی ئەوەى تۆ تاوانێکت کردووە لە ژیانێکی پێشووتردا.
23- ئایا ئاماژەکانى تەسلیم وملکەچبوون بۆ الله -سبحانه وتعالى- چیە؟ یان بەشێوازێکی تر: چۆن دەزانیت تۆ تەسلیم وملکەچیت بۆ الله بەشێوەیەکی تەواو وکامڵ؟
و: نیشانەکانى ملکەچی وتەسلیم بوون بۆ خواى گەورە چوارن، ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم: بەندایەتی بۆ خواى گەورە لە هەموو بچووک وگەورەیەک لە ژیانتدا، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ بێگومان نوێژ و (بەندایەتی) و قوربانی و ژیان و مردنم ھەر بۆ خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیانە (162)
لَا شَرِيكَ لَهُ ۖ وَبِذَٰلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ * ئهو زاته هیچ هاوهڵ و هاوبهش و شهریکێکی نیه و من بهوه فهرمانم پێدراوه و من یهکهم کهسی موسوڵمانانم (163)﴾
[سورة الأنعام].
﴿صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * بێگومان نوێژ و (بەندایەتی) و قوربانی و ژیان و مردنم ھەر بۆ خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیانە﴾ : هەموو شتێک دەیکەم بۆ خواى گەورەیە، هەمووی بەندایەتیە بۆ خواى گەورە لە هەموو کارێک، وئەمە یەکەم نیشانەى ملکەچی وتەسلیم بوونە بۆ الله.
نیشانەى دووەم: بۆئەوەى تەسلیم وملکەچی خواى گەورە بیت بەتەواوى وکامڵی ؛ دەبێت شوێنی فەرمانەکانى خواى گەورە بکەویت وپەیڕەویان بکەیت ودوور بکەویتەوە لەو شتانەى خواى گەورە نەهی لێیان کردووە، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّـهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ﴾ واتە: ﴿ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، فهرمانبهرداری خواو پێغهمبهرهکهی بن و له بهرنامهی ئهوزاته پشت ههڵمهکهن، لهکاتێکدا ئێوه تێدهگهن و دهبیسن﴾
[سورەتی الأنفال: 20].
وخواى گەورە -عز وجل- دەفەرموێت:
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً﴾ واتە: ﴿ئهی ئهوانهی ئیمان و باواڕتان هێناوه ههر ههمووتان خۆتان بخهنه ژێر سایهی ئیسلامهوه و به تهواوی پهیڕهوی بکهن﴾
[سورەتی البقرة: 208].
﴿فِي السِّلْمِ﴾ واتە: بێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە.
﴿ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً﴾ واتە: پابەندی هەموو فەرمانێک بن کە خواى گەورە فەرمانى پێکردووە ودوور بکەونەوە لە هەموو شتێک کە ئەو زاتە مەزنە نەهی لێکردووە.
ئەگەر خواى گەورە فەرمانى بە هەرشتێک کردبێت لە قورئاندا یان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بە هەرشتێک کردبێت لە سونەتدا ؛ جێبەجێی دەکەم، وئەگەر خواى گەورە نەهی لە هەرشتێک کردبێت لە قورئاندا یان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لە هەرشتێک کردبێت لە سونەتدا ؛ لێی دووردەکەومەوە، ئەمە کامڵی وتەواوى ملکەچی وتەسلیم بوونە بۆ خواى گەورە.
نیشانەی سێیەم: کە ئاماژەیە بۆ ملکەچبوون بۆ الله بریتیە لە حوکم وفەرمانڕەوایی کردن بە شەریعەتەکەى، ڕازین بە شەریعەتەکەى وقبوڵی دەکەین.
هەموو شتێک لە شەریعەتی خودا لە قورئان ولە سونەتی پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- قبوڵ دەکەین، چونکە خواى گەورە دەزانێت چی باشە بۆ خوڵقێنراوەکانى.
﴿أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ﴾ واتە: ﴿مهگهر خوا نازانێت کێی دروست کردووهو چۆنی دروستی کردووه، لهکاتێکدا ئهو زاته وردکارو به سۆزو ئاگایه.﴾
[سورة الملك: 14]
وهەروەها -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ ﴾ واتە: ﴿ئایا ئهوانه حوکم و فهرمانڕهوایی جاهیلیهت و نهفامیان دهوێت و ئهویان لاپهسهنده؟! (ئاخر بۆ بیرناکهنهوه) کێ ههیه بهقهدهر خوا حوکمی جوان و چاک و بهجێ بێت، (بهتایبهت) لای ئهو کهسانهی که بهوردیی سهرنج دهدهن و ویژدان و ههستی زیندوویان ههیه﴾
[سورەتی المائدة: 50]
تەنها خواى گەورە دەزانێت چی باشترینە بۆ خەڵکی بۆ دونیا وقیامەتیان.
وپەیڕەو وجێبەجێکردنی شەریعەتی الله دەبێتە هۆی پاکبوونەوەى خەڵکی ولە هێمنی وئاسایش دەژین.
خواى گەورە -عز وجل- دەفەرموێت:
﴿وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللَّـهِ﴾ واتە: ﴿هیچ پەیامبەرێکمان نهناردوه مهگهر تهنها بۆ ئهوهی گوێڕایهڵی بکرێت بهفهرمانی خوا﴾
[سورەتی النساء: 64]
خواى گەورە پێغەمبەرانی نەناردووە بۆئەوەى واز لە شەریعەتی ئەوان بهێنین وحوکم بکەین بە شەریعەتی خەڵکانێکی تر.
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا﴾ واتە: ﴿نەخێر (وانیە کە خۆیان بە باوەڕدار نیشیان دەدەن) سوێند بەپەروەردگارت بڕوادار نین هەتاوەکو تۆ نەکەنە دادوەر لە ھەر ئاژاوە و دووبەرەکیەکی نێوانیان دا لە پاشان ھەست نەکەن لە دەرونیاندا بەھیچ بێزارییەک لەو بڕیارەی تۆ داوتە و ملکەچ نەبن بەملکەچیەکی تەواو﴾ [سورة النساء: 65]
دەبێت مسوڵمان بەتەواوى ملکەچی شەریعەتی الله بێت، ملکەچبوون بۆ شەریعەتی الله لە نیشانەکانى پەیڕەوکردنی ئاینی ئیسلامە !
نیشانەی چوارەم: کە ئاماژەیە بۆ تەسلیم ون بۆ الله، ملکەچبوونە بۆ قەدەرەکانى خواى گەورە، هەموو شتێک خواى گەورە لە قەدەردا نووسیویەتی بۆیە مسوڵمان ملکەچی فەرمانەکانى خواى گەورە دەبێت لە هەموو قەدەرەکانیدا، لە خێر وشەڕدا.
ئەگەر مسوڵمان خێرێک بێـتە ڕێگای ؛ شوکر وسوپاسی الله دەکات، وئەگەر تووشی زیانێک بێت ؛ ئارام دەگرێت.
هەموو تاقیکردنەوەیەک بۆ حیکمەت و پێسپاردنی ئەرکێکە -بۆ تەکلیفێکە-.
هەموو شتێک بە قەدەری خواى گەورە -عز وجل- : لەش ساغی ونەخۆشی ودەوڵەمەندی وهەژار وهتد هەموو شتێک بە قەدەر وحیکمەتی خواى گەورەیە، ومسوڵمان دەبێت ڕازی بێت بە قەدەری خواى گەورە چونکە ئەو لەسەری نوسیوویەتی.
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ﴾ واتە: ﴿بێگومان ئێمه ههموو شتێکمان بهئهندازهو نهخشهی دیاریکراو دروست کردووه﴾
[سورة القمر: 49].
وخواى گەورە دەفەرموێت:
﴿قُل لَّن يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّـهُ لَنَا﴾ واتە: ﴿(ئهی پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) تۆش بڵێ: ههرگیز لهوه زیاترمان بۆ پێش نایهت جگهلهوهی که خوا بۆی نوسیووین (ههرچیش بۆمان پێش دێت ههر خێره بۆمان)﴾
[سورەتی التوبة: 51].
تەنها ئەوە دێتە ڕێمان کە خواى گەورە لە قەدەردا بۆ ئێمەی دایناوە.
وپەروەردگار دەفەرموێـت:
﴿وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تَمُوتَ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّـهِ﴾ واتە: ﴿هیچ کهسێکیش نامرێت مهگهر بهویستی خوا نهبێت﴾
[سورەتی آل عمران: 145].
ئەجەلەکان خواى گەورە لەقەدەردا نووسیویەتی.
وهەموو شتێک لەگەردووندا ڕوودەدات وهەموو گەردیلەیەک دێت ودەڕوات لە جیهاندا وهەموو ڕووداوێک، بە زانست و ویست وقەدەر وحیکمەتی خواى گەورە ڕوودەدات.
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت:
﴿وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا﴾ واتە: ﴿ههموو شتێکی دروستکردووه به ئهندازه و قهباره و شێوه و تام و بۆن و ڕهنگ و جیاوازی ههمه جۆر... هتد، نهخشهی ڕێک و پێکی بۆ ههموو شتێک داناوه (به شێوهیهک که پێویستیهکانی ئادهمیزاد دابین بکهن و له خزمهتیدا بن)﴾
[سورة الفرقان: 2]،
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- هەموو شتێکی خوڵقاندووە ولە قەدەردا نووسیویەتی، وئەوەى خواى گەورە ویستی لەسەر بێت ؛ ڕوودەدات، وئەوەى ویستی لەسەر نەبێت ؛ ڕوونادات.
من وەکو مسوڵمانێک داواکراوە لێم کە تەسلیم وملکەچی هەموو قەدەرەکانى خواى گەورە بم -عز وجل-.
بۆیە بەم شێوەیە مرۆڤ مسوڵمان دەبێت وملکەچ دەبێـت بۆ الله.
ولە کۆتاییدا ! چۆن ببم بە مسوڵمان وبێمە نێو ئاینی ئیسلامەوە؟
ئیسلام ئاینی الله یە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ ...﴾ واتە: ﴿ئاینی ڕاست لای خوای گەورە ئیسلامە...﴾
[سورەتی آل عمران: 19].
ئیسلام ئەو ئاینەیە کە خوای گەورە هیچ ئاینێک قبوڵ ناکات جگە لەم ئایینە نەبێت،
﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە دۆڕاوەکان دەبێت﴾
[سورەتی آل عمران: 85].
بۆیە واجبە لەسەر هەموو هیندۆسی وناهیندۆسیەک ؛ مسوڵمان بێت وپەیڕەوی ئیسلام بکات.
چونکە ئیسلام هۆکاری ڕزگاربوونە لە دۆزەخ وهۆکارە بۆ بەدەستهێنانى ڕەزامەندی خواى گەورە وبەهەشت.
وهاتنە نێو ئیسلام نیعمەتێکە لە گەورەترین نیعمەتەکان، بەڵکو گەورەترین نیعمەتە وگرنگترین شتە لە بوونتدا.
وئیسلامەتی لەڕاستیدا گەڕانەوەیە بۆ فیترەت وئەقڵ وڤیدا.
وهاتنە نێو ئیسلام زۆر ئاسانە وپێویستی بە ڕێوڕەسم وشتی فەرمی نیە، بەڵکو تەنها لەسەر مرۆڤە کە شایەتمان بڵێت: ( أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدًا رسول الله ) واتە: ( شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نیە بە هەق وڕاستی جگە لە الله -تەنها الله پەرستراوی هەقە-، وشاهێدی دەدەم موحەمەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە ).
وبەم شێوەیە دەبێتە مسوڵمان.
پاشان ئەوەى داواکراوە لە ئاینی ئیسلامدا پەیڕەوی دەکات.
وڕێنموێنی دەکەم بە سەیرکردنی ماڵپەڕی ئیسلام هاوس (دار الإسلام)، وهەریەکێک بەپێی زمانەکەى، بۆئەوەى مسوڵمانی نوێ بزانێت چۆن ئاینی ئیسلام پەیڕەو دەکات.
بەستەری ماڵپەرەکە: https://islamhouse.com/ar/