حكم السحر والكهانة
نامیلكەیەك سەبارەت بە حوكمی سیحر وفاڵگرتنەوە شێخ عبدالعزیز ئیبن عبداللە ئیبن باز -ڕەحمەتی خواى لێبێت- بەناوى خواى بەخشندەی میهرەبان حوکمی سیحر و فاڵگرتنەوە وئەو شتانەى پەیوەندیان بەم باتەوە هەیە [1] [1] بەشێک لەم وتارە بڵاوکراوەتەوە لە بەشی سێیەمی کتێبی (مجموع فتاوى ومقالات متنوعة) بە ناونیشانی: (حكم السحر والكهانة وما يتعلق بها)، وهەروەها ئەم وتارە بە کامڵی بڵاوکراوەتەوە لە سەرۆکایەتیەوە بە ناونیشانی: (رسالة في حكم السحر والكهانة)، وبڵاوکراوەتەوە لە گۆڤاری (اليمامة) و (مجلة البحوث الإسلامية). الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده، وبعد:
These files are generated automatically from the book's text; their layout may differ from the printed edition.
نامیلكەیەك سەبارەت بە حوكمی سیحر وفاڵگرتنەوە
شێخ عبدالعزیز ئیبن عبداللە ئیبن باز
-ڕەحمەتی خواى لێبێت-
بەناوى خواى بەخشندەی میهرەبان
حوکمی سیحر و فاڵگرتنەوە وئەو شتانەى پەیوەندیان بەم باتەوە هەیە [1]
[1] بەشێک لەم وتارە بڵاوکراوەتەوە لە بەشی سێیەمی کتێبی (مجموع فتاوى ومقالات متنوعة) بە ناونیشانی: (حكم السحر والكهانة وما يتعلق بها)، وهەروەها ئەم وتارە بە کامڵی بڵاوکراوەتەوە لە سەرۆکایەتیەوە بە ناونیشانی: (رسالة في حكم السحر والكهانة)، وبڵاوکراوەتەوە لە گۆڤاری (اليمامة) و (مجلة البحوث الإسلامية).
الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده، وبعد:
بەهۆی زۆری فاڵگرەوەکان لەم سەردەمەدا لەوانەی بانگەشەی پزیشکی وچارەسەر دەکەن لەڕێگای سیحر وفاڵگرتنەوە، وتەشەنەکردنیان لە وڵاتەکاندا، هەروەها خۆشباوەڕی ئەو خەڵكانە دەقۆزنەوە كە نەفامی زاڵە بەسەریاندا سەبارەت بەم بابەتانە؛ بۆیە لە ڕوانگەى دڵسۆزبوون وئامۆژگاری لە پێناو خوا وئامۆژگاری بۆ بەندەکانى پێم باش بوو گەورەیی مەترسی ئەم باسە ڕوون بکەمەوە لەسەر ئیسلام ومسوڵمانان، چونکە ئەمە پەیوەست بوونی تێدایە بە جگە لە الله -سبحانه وتعالى- وسەرپێچی کردنی فەرمانی خواى گەورە وپێغەمبەرەکەیەتی -صلى اللە علیە وسلم-.
بە پشتیوانی خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەڵێم: بەکارهێنانى چارەسەر ڕێگەپێدراوە؛ بەیەکدەنگی زانایان، ومسوڵمان بۆی هەیە بڕوات بۆ لای پزیشکی نەخۆشییە ناوەکیەکان وبرینەکان ودەمارەکان وهتد، بۆئەوەى نەخۆشیەکەى دەست نیشان بكات وچارەسەری بۆ دابنێت لە ڕێگای بەكارهێنانی دەرمانە ڕێگەپێدراوەکان لە شەریعەتدا بەو پێیەى لەزانستی پزیشکیدا هاتووە؛ چونکە ئەمە لە بابەتی بەکارهێنانى هۆکارە ئاساییەکانە بۆ چارەسەر وپێچەوانەى تەوەکول نیە بە الله، وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- نەخۆشی دابەزاندووە وچارەسەریشی بۆ دابەزاندووە؛ هەیە زانستی هەیە سەبارەتی وهەیشە زانستی سەبارەتی نیە، بەڵام خواى گەورە -سبحانه وتعالى- شیفای بۆ بەندەکانى دانەناوە لە نێو ئەو شتانەى حەرامی کردووە.
بۆیە نابێت نەخۆش بچێت بۆ لای کاهینەکان کە بانگەشەى زانینی غەیب دەکەن بۆئەوەى لەڕێگەى ئەوانەوە نەخۆشیەکەى بزانێت، هەروەکو چۆن نابێت باوەڕیان پێبکات لەوەى دەیڵێن چونکە ئەوانە لەخۆیانەوە بانگەشەی زانینی غەیب دەکەن، یان داوای یارمەتی لە جنۆکەکان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو شتانەى دەیانەوێت، ئەوان حوکمیان ئەوەیە کافرن وگومڕان ئەگەر بانگەشەی زانینی غەیب بکەن. و (مسلم) لە سەحیحەکەیدا دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڕوات بۆ لای فاڵگرەوەیەک وپرسیاری شتێکی لێ بکات ئەوا چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ ناکرێت»، لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بچێتە لای فاڵگرەوەیەك وبڕوای پێبکات لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کوفری كردووە بەوەی کە دابەزیوە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-». ئەبو داود وترمذی ونەسائی ئیبنو ماجە و (الحاكم)یش بە سەحیحی داناوە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «هەرکەسێک بچێـت بۆ لای فاڵگرەوەیەک یان کاهینێک وباوەڕی پێبکات لەوەى دەیڵێت ئەوا کوفرى کردووە بە ئەوەى دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-». لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی پشكنینی شومێتی بكات لە شتێکدا یان داوا بکات پشکنینی شومێتی بۆ بكرێت لە شتێکدا، وئەو کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە، وئەو کەسەی کە سيحر بکات یان داوا بکات سیحری بۆ بکرێت، وهەرکەسێک بچێت بۆ لای فاڵگرەوەیەک وبڕوای پێبکات لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کوفری کردووە بەوەی کە دابەزیوە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-». [رواه البزار : بإسناد جيد].
لەم فەرموودە پیرۆزانەدا نەهی کراوە لە ڕۆیشتن بۆ لای کاهین وفاڵگرەوە وساحیرەکان وهاوشێوەکانیان ونەهی کراوە لە پرسیار کردن لێیان وباوەڕکردن پێیان وهەڕەشە لەسەر ئەم کارە هاتووە، واجبە لەسەر فەرمانڕەواکان وکاربەدەستەکان وئەوانەى فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە دەکەن ؛ لەو کەسانەى دەتوانن نەهی بکەن لە چوون بۆ لای کاهین وفاڵگرەوە وهاوشێوەکانیان، وڕێگری بکەن لە ئەوانەى مامەڵە بەم شتانەوە دەکەن لە بازار وشوێنەکانى تر بەتوندترین شێوە، ونکۆڵی کردن لە ئەوانەى دێن بۆ لایان، ونابێت هەڵبخەڵەتێت بە ڕاستگۆییان لەهەندێک شتدا ونە بە زۆری ئەو خەڵکانەى دێن بۆ لایان چونکە ئەوانە نەزانن، ونابێت خەڵكی پێیان هەڵبخەڵەتێت، چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە چوون بۆ لایان ولە داواکرنی شت لێیان ولە باوەڕکردن پێیان؛ چونکە ئەمە خراپە ومەترسی زۆری تێدایە وسەرەنجامی خراپ دەبێت هەروەها ئەوان درۆزن وفاسقن، هەروەها ئەم فەرموودانە بەڵگەن لەسەر ئەوەى فاڵگرەوە وساحیرەکان کافرن چونکە ئەوان بانگەشەی زانینی غەیب دەکەن وئەمیش کوفرە، وئەوان ناگەن بە مەبەستیان مەگەر لەڕێگەى خزمەتکردنی جنۆکەکان وپەرستنیان نەبێت لە جیاتی پەرستنی الله، وئەمیش کوفرە بە الله وشیرک بڕیاردانە بۆ ئەو زاتە -سبحانه وتعالى- وئەوەى باوەڕیان پێدەکات لە بانگەشەکەیان بۆ زانینی غەیب وەکو ئەوان وایە، وهەرکەسێک فێری ئەم شتانە بێت لەو كەسانەوە كە سەرقاڵن پێیان ئەوا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دابڕاوی وبەریئبوونی خۆی ڕاگەیاندووە لێیان، ونابێت مسوڵمان هەڵبخەڵەتێت بەئەو شتانەى بانگەشەی بۆ دەکەن کە گوایە چارەسەرە وەکو نووسينەوەى تەڵسیمەکان وکارکردنیان بە قورقۆشم وهتد لە خورافاتەکان، ئەمە بانگەشەی زانینی غەیبە وهەڵخەڵەتاندنی خەڵکیە و هەرکەسێکڕازی بێت بەمە ئەوا یارمەتیانی داون لەسەر شتە پوچەڵەکانیان وکوفرەکانیان، هەروەها نابێت هیچ یەکێک لە مسوڵمانان بڕوات بۆ لایان بۆئەوەی پرسیاریان لێبکات سەبارەت بەوەى کێ هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕەکەى یان کەسێکی نزیکی دەکات، یان چی ڕوودەدات لەنێوان دوو هاوسەر وخێزانەکەیان لە خۆشەویستی و وەفاداری یان دوژمنایەتی وناکۆکی وهتد؛
چونکە ئەمە غەیبە وتەنها خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەیزانێت.
وسیحر لە حەرامکراوە کوفریەکانە هەروەکو خواى گەورە -عز وجل- سەبارەت بە دوو فریشتەکە لە سورەتی (البقرة) دەفەرموێت: ﴿...وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ ۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ ۚ وَمَا هُم بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ ۚ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ ۚ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا بِهِ أَنفُسَهُمْ ۚ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ﴾ واتە: ﴿..وئهوانیش كهسیان فێری هیچ شتێك نهدهكرد تا پێیان نهوتایه: ئهم كارهی ئێمه بۆ تاقی كردنهوهیه و خۆت كافر مهكه (كهچی ههندێك ههر كۆڵیان نهداو) لهو فریشتانهوه شتی وافێر دهبوون كه ژن و مێردی پێ له یهك جوودا بكهن، (ههر چهنده) ئهو جادووگهرانه ناتوانن هیچ زیانێك به كهس بگهیهنن، مهگهر ویستی خوای لهسهر بێت، ئهو خهڵكه سهرگهردانه ههمیشه فێری شتێك دهبن كه زیانیان لێدهداو سوودی نیه بۆیان، بێگومان دهشزانن ئهوهی كاڵای وای كڕی بێت و شتی وافێر ببێت لهو دونیا هیچ بههرهیهكی دهست ناكهوێت، (بهڕاستی) ئهو شتهی ئهوان خۆیانیان پێ فرۆشتووه و كهوتونهته داوییهوه شتێكی زۆر ناپهسهنده ئهگهر بزانن و تێبگهن (چونكه سیحرو جادوو چهواشه كاریه و كارێكی نادروسته﴾ [2]. [2] سورەتی -البقرة-: 102.
ئەم ئایەتە پیرۆزانە بەڵگەن لەسەر ئەوەى سیحر کوفرە وساحیرەکان ژن ومێردەکان لەیەک جیا دەکەنەوە، هەروەها ئاماژەیشە بۆئەوەى کە سیحر لە خودی خۆیدا کاریگەری نیە بە سوود یان زیان پێگەیاندن، بەڵکو کاریگەری هەیە بە ڕوخسەتپێدانی خواى گەورە - ڕوخسەتپێدانی گەردوونی وقەدەری-؛ چونکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- خێر وشەڕی دروستکردووە، وزیان لێدان وپشێوی زۆر بووە بەهۆی ئەو چەواشەکارانەوە کە ئەم زانستە زیانلێدەرانەیان لە موشریکەکانەوە بۆ ماوەتەوە، وخەڵکە ئەقڵ لاوازەکانیان تووشی چەواشەکاری کرد، إنا لله وإنا إليه راجعون، وحسبنا الله ونعم الوكيل. هەروەها ئایەتە پیرۆزەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەوانەى فێری سیحر دەبن ؛ فێری شتێک دەبن کە زیانیان پێدەگەیەنێت وسوودی بۆیان نابێت ولای خواى گەورە هیچ بەشێکیان بۆ نیە لە خێر وپاداشت، ئەم هەڕەشە گەورەیە بەڵگەیە لەسەر گەورەیی خەسارۆمەندیان لە دونیا وقیامەتدا، وئەوان نەفسی خۆیان فرۆشتووە بە کەمترین نرخ، بۆیە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- سەرزەنشتی کردوون لەسەر ئەم کارەیان و دەفەرموێت: ﴿وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا بِهِ أَنفُسَهُمْ ۚ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ﴾ واتە: ﴿(بهڕاستی) ئهو شتهی ئهوان خۆیانیان پێ فرۆشتووه وكهوتونهته داوییهوه شتێكی زۆر ناپهسهنده ئهگهر بزانن و تێبگهن (چونكه سیحر و جادوو چهواشەكاریه وكارێكی نادروسته)﴾ [3]، لە ئایەتەکەدا وشەی (الشراء) هاتووە بە مانای فرۆشتن دێت ئەگەرچیش وشەکە لەبنەڕەدا بەماناى کڕین دێت. [3] سورەتی -البقرة-: 102.
داواکارین خواى گەورە عافیەت وسەلامەتیمان پێ ببەخشێت لە شەڕ وخراپەى ساحیر وفاڵگرەوە وهەموو تەڵەکە بازەکان، وهەروەها داواکارین پەروەردگار -سبحانه وتعالى- مسوڵمانان بپارێزێت لە شەڕ وزیان وخراپەیان، وفەرمانڕەوایانی مسوڵمانان ڕێنموێنی بکات بۆئەوەى خەڵکی ئاگادار بکەنەوە لێیان وحوکمی خواى گەورەیان بەسەردا جێبەجێ بکەن بۆئەوەى هەموو بەندەکان ڕزگاریان بێت لە شەڕ وزیان وکارە پیس وچەپەڵەکانیان، والله سەخی وبەخشندەیە.
وخواى گەورە هەندێک شتی لە شەریعەتدا داناوە بۆ بەندەکانى کە بەهۆیانەوە خۆیان دەپارێزن لە شەڕ وزیانی سیحر پێش ئەوەى ڕووبدات، وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- ئەو شتانەى بۆیان ڕوونکردووەتەوە کە بەهۆیەوە چارەسەر وەردەگرن لەپاش ئەوەى ڕوودەدات؛ وەکو ڕەحم وچاکەکاریەک بەرامبەریان وتەواوکاری نیعمەتەکانی لەسەریان.
ولێرەدا باسی ئەو شتانە دەکەین کە بەهۆیانەوە خۆمان دەپارێزین لە مەترسی سیحر پێش ئەوەى ڕووبدات، وئەو شتانەى دەبێتە هۆی چارەسەر لەپاش ڕوودانى لەو ڕێكارانەی ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا.
لەو شتانەى دەبێتە هۆی پاراستن لە مەترسی سیحر پێش ئەوەى ڕووبدات؛ گرنگترینیان وبەسوودترینیان بریتیە لە: خۆپاراستن بە ویردە شەرعیەکان ونزاکان وپەناگرتنەکان کە لە سونەتدا هاتوون، ولەوانەیش: خوێندنی ئایەتی کورسی لەپاش هەموو نوێژێک دوای خوێندنی زیکرەکان لەپاش سەلامدانەوە، هەروەها خوێندنی لە پێش خەوتن، وئایەتی کورسی گەورەترین ئایەتە لە قورئانی پیرۆزدا؛ خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿اللَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَلا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾ واتە: ﴿خوا زاتێکه جگه لە ئهو هیچ یەکێکی تر پەرستراوی هەق نیە -جگە لە ئەو هیچ یەکێکی تر شایستەى پەرستن نیە- و ئهو ههمیشه زیندووه و ڕاگرو سهرپهرشتیاری (ههموو دروست کراوهکانیهتی)، نه وهنهوز دهیگرێت و نه خهو، ههرچی له ئاسمانهکان و ههرچی له زهویدا ههیه ههر ئهوزاته خاونیەتی، کێ یه ئهوهی (دهتوانێت) تکا بکات له لای ئهو، بهبێ مۆڵهتی خۆی، دهشزانێت چی له ئێستاو داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوه وڕوودهدات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری تهواویان نیه دهربارهی زانیاری و زانستهکانی ئهو، مهگهر بهوهی که خۆی بیهوێت فێریان بکات (ئهم پێشکهوتن و زانستهی سهردهم بهشێکی کهمن له بهخششهکانی خوا)، کورسی ئهوزاته ههموو ئاسمانهکان و زهوی گرتۆتهوه و پارێزگاریان بهلای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و ههر ئهو خوای بهرزو بڵند و گهورهیه﴾ [4]. [4] سورەتی -البقرة-: 255.
هەروەها خوێندنی: سورەتی -الإخلاص-: ﴿قل هو الله أحد...﴾[5]، [5] سورەتی -الإخلاص-: 1.
و -سورەتی الفلق- : ﴿قل أعوذ برب الفلق...﴾[6]، [6] سورەتی -الفلق-: 1.
و -سورەتی الناس- : ﴿قل أعوذ برب الناس...﴾[7]، لە پاش هەموو نوێژێک وخوێندنی ئەم سێ سورەتە لەسەرەتای ڕۆژ لەپاش نوێژی بەیانی، و لەسەرەتای شەو لەپاش نوێژی ئێوارە، و لەکاتی خەوتن، وهەروەها خوێندنی دوو ئایەت لەکۆتایی سورەتی -البقرة- ؛ خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ ۚ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ﴾ واتە: ﴿پێغهمبهرو ئیمانداران باوهڕیان ههیه بهوهی له لایهن پهروهردگاریانهوه هاتووەته خوارهوه، ههموویان باوهڕیان ههیه به خواو فریشتهکانی و کتێبهکانی و پێغهمبهرهکانی (دهڵێن) هیچ جۆره جیاوازیهک ناکهین له نێوان هیچ پێغهمبهرێ له پێغهمبهرهکانی خوادا (له باوهڕدا)، ههروهها وتیان: گوێڕایهڵ و ملکهچین (بۆ بهدیهێنهرمان) پهروهردگارا لێخۆش بوونی تۆمان دهوێت و سهرئهنجام ههر بۆ لای تۆیه گهڕانهوه﴾[8] هەتا كۆتایی سورەتەكە. [8] سورەتی -البقرة-: 285. [7] سورەتی -الناس-: 1.
و بەسەحیحی هاتووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەفەرموێت: (هەرکەسێک دوو ئایەتی -کۆتایی- سورەتی -البقرة- بخوێنێت ئەوا ئەو شەوە بەسە بۆی)، وماناکەى ئەوەیە -خودا زاناترە- : بەسە بۆی بۆئەوەى پارزێراو بێت لە هەموو شەڕ وزیانێک، هەروەها زۆر خوێندنی نزاى پەناگرتن بە خواى گەورە: (أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق) لە شەو وڕۆژدا بەتایبەتی لەکاتی چوون ومانەوە لە شوێنێک وەکو بینا یان بیابان یان دەرودەشت یان دەریا؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (هەرکەسێک بچێـتە شوێنێک، وبڵێت: -أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق*- هیچ شتێک زیانی پێناگەیەنێت هەتاوەکو لەو شوێنە دەڕوات) *(واتە: پەنا دەگرم بە [وشەکانی خوای گەورە -قورئان- کە بێ کەموکوڕی وعەیبە] لە هەموو شەڕێک کە دروستی کردووە)، وهەروەها سونەتە مسوڵمان لەسەرەتای ڕۆژ و لە سەرەتای شەودا (سێ جار) بڵێت: (بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شيء في الأرض ولا في السماء وهو السميع العليم) واتە: (بەناوى خواى گەورە کە لەگەڵ ناوى ئەودا هیچ شتێک زیان ناگەیەنێت لە زەوی وئاسماندا وئەو بیسەر وزانایە)، چونكە بە سەحیحی هاتووە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردووین بۆ بەردەوامبوون لەسەر ووتنی ئەم ویردە، وهۆکارە بۆ سەلامەتبوون لە هەموو شەڕ وزیانێک.
وئەم زیکر وپەناگرتنانە گەورەترین هۆکارن بۆ خۆپاراستن لە شەڕ وزیانی سیحر وهتد لە شەڕ وزیانەکان ؛ بۆ کەسێک بەڕاستگۆیی وئیمان و بە سینگ فراوانی وپشت بەستن ومتمانە بە خواى گەورە وپەناگرتن پێی بەردەوام بێت لەسەر ووتنیان، وهەروەها گەورەترین چەکە بۆ لابردنی سیحر لەپاش ڕوودانى لەگەڵ زۆر پاڕانەوە لە خواى گەورە وداواکردن لێی -سبحانه وتعالى- بۆئەوەى زیان وکارەسات لەسەر بەندە لابدات. هەروەها لەو نزایانەى کە لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- بۆ چارەسەرکردنی سیحر وشتی تر؛ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم نزایانەى بەسەر هاوەڵانیدا دەخوێند: (اللهم رب الناس أذهب البأس واشف أنت الشافي لا شفاء إلا شفاؤك شفاء لا يغادر سقماً) واتە: (خودایە، پەروەردگاری خەڵکی، ئەم ناڕەحەتیە لاببە؛ شیفا بنێرە تەنها تۆ شیفا بەخشیت -الشافي-يت، شیفایەک هیچ نەخۆشیەک نەهێڵێت) سێ جار دەیڵێت، هەروەها ئەو روقیەی کە جبریل خوێندی بەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش ئەم نزایەیە: (بِسْمِ الله أرْقِيكَ، مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ، مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ أَوْ عَيْنِ حَاسِد، اللهُ يَشْفِيك، بِسمِ اللهِ أُرقِيك) واتە: (بەناوى خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم -بۆئەوەى خودا شیفات بۆ بنێرێت-، لە هەموو شتێک کە ئازارت دەدات، ولە شەڕی هەموو نەفس وچاوێک کە حەسوودیت پێ ببات، خودا شیفات بۆ بنێرێت، بەناوی خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم)، ودەبێت ئەمە سێ جار دووبارە بکاتەوە.
ولە چارەسەری سیحر پاش ڕوودانى کە چارەسەرێکی سوودبەخشە بۆ پیاو ئەگەر بەسترابێتەوە لە جوتبوون لەگەڵ خێزانەکەى ؛ ئەوەیە حەوت گەڵای سیدر بهێنێت وبیکوتێت بە بەرد یان شتێکی هاوشێوەى و بیخاتە نێو تەشێتک ئاوەوە وخۆی پێبشوات وئەم ئایەتانەى بەسەردا بخوێنێت: ئایەتی کورسی و -سورەتی الکافرون- : ﴿قل يا أيها الكافرون...﴾[9]، و -سورەتی الإخلاص والفلق والناس- : ﴿قل هو الله أحد...﴾ [10]، ﴿قل أعوذ برب الفلق...﴾ [11]، و ﴿قل أعوذ برب الناس...﴾ [12]، وئەو ئایەتانەى باسی سیحر دەکات لە سورەتی (الأعراف)دا ؛ خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وأوحينا إلى موسى أن ألق عصاك فإذا هي تلقف ما يأفكون (117) فوقع الحق وبطل ما كانوا يعملون (118) فغلبوا هنالك وانقلبوا صاغرين (119)﴾ واتە: ﴿ئێمهش نیگامان نارد بۆ موسا که دارعهساکهت فڕێ بده، جا دهستبهجێ (ههر که فڕێیدا) ئهو فڕو فێڵهی که دهیانکرد ههمووی هەڵوەشایەوە. (117) ئهوسا ئیتر حهق چهسپاو دهرکهوت و پووچهڵیش بوهوه ئهوهی ئهوان دهیانکرد. (118) ئیتر لهو گۆڕهپانهدا (فیرعهون و دارودهستهکهی) شکستیان پێهێنراو بهسهر شۆڕیی و شهرمهزاری گهڕانهوه. (119)﴾ [13]، وئایەتەکانى سورەتی (یونس) ؛ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿وقال فرعون ائتوني بكل ساحر عليم (79) فلما جاء السحرة قال لهم موسى ألقوا ما أنتم ملقون (80) فلما ألقوا قال موسى ما جئتم به السحر إن الله سيبطله إن الله لا يصلح عمل المفسدين (81) ويحق الله الحق بكلماته ولو كره المجرمون(82)﴾ واتە: ﴿(ئینجا فیرعهون فهرمانیدا) وتی: ئادهی ههرچی جادووگهری زاناو شارهزا ههیه بهێنن و بۆم کۆبکهنهوه. (79) جا کاتێک جادووگهران هاتن و (بڕیاردرا جادووگهریی خۆیان بنوێنن و موعجیزهی موسا بهتاڵ بکهنهوه) موسا پێی وتن: دهی چیتان ههیه فڕێی بدهن و بیخهنه ڕوو!! (80) ئهوسا (جادووگهران، جادووی خۆیان نواند) موسا وتی: ههرچی کردووتانه و نیشانی ئهو خهڵکهتانداوه ههمووی جادووه و هیچی تر، بێگومان خوا دوای تاوێکی تر پووچی دهکاتهوه، بهڕاستی خوا کردهوهی ئهوانهی که تۆوی خراپه دهچێنن چاک و سهرکهوتوو ناکات. (81) بهڵکو خوا حهق و ڕاستی دهچهسپێنێت بهفهرمان و ویستهکانی خۆی ئهگهر چی تاوانکارو تاوانباران پێیان ناخۆش بێت (82)﴾ [14]، وئایەتەكانی سورەتی -طه-: ﴿قالوا يا موسى إما أن تلقي وإما أن نكون أول من ألقى (65) قال بل ألقوا فإذا حبالهم وعصيهم يخيل إليه من سحرهم أنها تسعى (66) فأوجس في نفسه خيفة موسى (67) قلنا لا تخف إنك أنت الأعلى (68) وألق ما في يمينك تلقف ما صنعوا إنما صنعوا كيد ساحر ولا يفلح الساحر حيث أتى(69)﴾ واتە: ﴿ئهوسا جادووگهران وتیان: ئهی موسا؛ یان تۆ دهستبهکاربه و (دار عهسای خۆت) فڕێ بده، یان ئێمه سهرهتا دهست پێ دهکهین و فڕێی دهدهین؟ (65) موسا وتی: نهخێر؛ ئێوه له پێشدا دهست پێ بکهن، جا ههر دهستیان پێکرد پهت و گوریس و دارو چێوهکانیان وا دههێنرایه بهرچاوی بههۆی جادوویانهوه، بێگومان وهک مار بهخێرایی دهڕوات. (66) ئهوسا موسا ههستی کرد به ترسێک له دڵ و دهروونیدا. (67) (ئێمهش نیگامان بۆ کرد) وتمان: مهترسه و دڵنیابه چونکه بهڕاستی ههر تۆ بهرزو سهرکهتوویت. (68)﴾ [15]. [9] سورەتی -الكافرون-: 1. [10] سورەتی -الإخلاص-: 1. [11] سورەتی -الفلق-: 1. [12] سورەتی -الناس-: 1. [13] سورەتی -الأعراف-: 117-119. [14] سورەتی -يونس-: 79-82. [15] سورەتی -طه-: 65-69.
وپاش خوێندنی ئەوەى باسکرا بەسەر ئاودا سێ جار دەیخواتەوە وخۆی دەشوات بە ئەوەی ماوەتەوە وبەم شێوەیە نەخۆشیەکە لادەچێت بە ویستی خواى گەورە، وئەگەر پێویستی کرد دوو جار یان زیاتر دووبارەی دەکاتەوە وئاساییە هەتاوەکو نەخۆشیەکە نامێنێت.
بەڵام چارەسەرکردنی سیحر بە کردنی سیحرێکی تر ئەمیش بەهۆی نزیکبوونەوە لە جنۆکە دەبێت بە سەربڕین بۆ یان وجگە لەوانەى تر لە قوربانیەکان بۆیان ؛ ئەمە ڕێگەپێدراو نیە چونکە لە کردەوەى شەیتانە بەڵکو شیرکی گەورەیە. بۆیە واجبە خۆمان بپارێزین لەم شتانە، وهەروەها ڕێگەپێدراو نیە چارەسەر بکرێت بە داواکردن لە کاهین وفاڵگرەوە وتەڵەکەبازەکان وبەکارهێنانی ئەوەی دەیڵێنەوە چونکە ئەوان باوەڕدار نین، ودرۆزن وفاسقن بانگەشەی زانینی غەیب دەکەن وخەڵکی چەواشە دەکەن، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە چوون بۆ لایان وداواکردن لێیان وباوەڕکردن پێیان هەروەکو چۆن پێشتر ڕوونکرایەوە لەسەرەتاى نامیلکەکەدا، بە سەحیحی هاتووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- كە پرسیاری لێكرا سەبارەت بە (نوشرە:هەڵوەشاندنەوەی سیحر بە سیحرێكی تر)؛ فەرمووی: (ئەوە لە کردەوەی شەیتانە)، [رواه الإمام أحمد وأبو داود بإسناد جيد]. و(نوشرە) بریتیە لە هەڵوەشاندنەوەی سیحر لەسەر ئەو كەسەی سیحری لێكراوە، ومەبەستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا: ئەو (نوشرە)یە كە خەڵكی لە جاهیلیەتدا سەرقاڵی بوون؛ كە بریتی بوو لە: داوا كردن لە ساحیر بۆئەوەی سیحرێك پوچەڵ بكاتەوە، یان بە سیحرێكی هاوشێوە پوچەڵی بكاتەوە لەلایەن ساحیرێكی ترەوە.
بەڵام پوچەڵکردنەوەى بە ڕوقیە وپەناگرتنی شەرعی ودەرمانى ڕێگەپێدراو ؛ ئاساییە هەروەکو پێشتر باسکرا. وئەمە قسەی عەلامە (ئیبن ئەلقەیم) و شێخ (عبد الرحمن بن حسن)ـە لە (فتح المجيد) -ڕەحمەتی خوایان لێبێت-، وهەروەها زانایانیی تر هەمان ڕایان هەیە لەسەر ئەم بابەتە.
وداواکارین لە خواى گەورە کە مسوڵمانان سەرکەوتوو وڕێنموێنی بکات بۆ عافیەت وسەلامەت بوون لە هەموو شەڕ وخراپەیەک وبیانپارێزێت لە دینداریاندا، وتێگەیشتوویان بکات لە ئایندا، وسەلامەت بن لە پێچەوانەکردنی شەریعەت، وصلى الله وسلم على عبده ورسوله محمد وعلى آله وصحبه.
سیحرکردنی ئافرەت لە مێردەکەى [16]
[16] وەڵامدراوەتەوە لەلایەن نووسینگەی شێخی پایەبەرز لە: 9/11/1387 ك.
خواى گەورە هیدایەتتان بدات نووسراوەکەتانم پێگەیشت وئەوەى تێیدایە لەوەى تووشتان بووە کاتێک ویستوتە جووت بیت لەگەڵ خێزانە نوێکەتدا، وهەروەها لە ڕۆیشتنت بۆ لای شێخێک و فەتواکەی بۆت وئەوەى خێزانی پێشووت کردویەتی لەوەى بووە هۆی ڕێگری لە جووتبوونت لەگەڵ خێزانە نوێکەت، وپرسیارکردنت سەبارەت بە حوکمی ئەم شتانە ؛ زانراوە. «هەرکەسێک لە شەودا ئایەتی -کورسی- بخوێنێت ئەوا لەلایەن خواى گەورەوە پارێزگارێکی بۆ دادەنرێت وشەیتان نزیکی نابێتەوە هەتاوەکو بەیانی بەسەردا دێت». هەروەها بە سەحیحی هاتووە كە -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
و وەڵام: ئەگەر خێزانی پێشووت دانی بەم کارەدا نابێت، یان سەلمێنرا بێت کە ئەو کارەی کردووە بە بەڵگەوە ئەوا کارێکی زۆر خراپی کردووە، بەڵکو کوفر وگومڕایی کردووە؛ چونکە کارەکەی سیحری حەرامکراوە، وساحیر کافرە هەروەکو خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿وَاتَّبَعُوا مَا تَتْلُو الشَّيَاطِينُ عَلَىٰ مُلْكِ سُلَيْمَانَ ۖ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَٰكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ ۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ ۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ ۚ وَمَا هُم بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ ۚ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ ۚ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا بِهِ أَنفُسَهُمْ ۚ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ﴾ واتە: ﴿جا جووهكان (وازیان له كتێبی خوا ـ تهورات ـ هێناو) شوێنی ئهوه كهوتن، كه شهیتانهكان دهیانخوێندهوه دهربارهی دهسهڵات و حوکمی سولهیمان، (ئاشكرایه كه) ههرگیز سولهیمان كافر نهبووه، بهڵكو شهیتانهكان كافربوون و خهڵكیان فێری سیحرو جادوو دهكرد، ههروهها خەڵکییان فێری ئهوه دهكرد كه بۆ هاروت و ماروت دابهزی بوو (كه دوو فریشته بوون) له بابل (مهبهستیشیان تێگهیاندنی خهڵكی بوو له سیحرو جادوو). ئهوانیش كهسیان فێری هیچ شتێك نهدهكرد تا پێیان نهوتایه: ئهم كارهی ئێمه بۆ تاقی كردنهوهیهو خۆت كافر مهكه (كهچی ههندێك ههر كۆڵیان نهدا) لهو فریشتانهوه شتی وافێر دهبوون كه ژن و مێردی پێ له یهك جوودا بكهن، (ههر چهنده) ئهو جادووگهرانه ناتوانن هیچ زیانێك به كهس بگهیهنن، مهگهر ویستی خوای لهسهر بێت، ئهو خهڵكه سهرگهردانه ههمیشه فێری شتێك دهبن كه زیانیان لێدهداو سوودی نیه بۆیان، بێگومان دهشزانن ئهوهی كاڵای وای كڕی بێت و شتی وافێر ببێت لهو دونیا هیچ بههرهیهكی دهست ناكهوێت، (بهڕاستی) ئهو شتهی ئهوان خۆیانیان پێ فرۆشتووه و كهوتونهته داویهوه شتێكی زۆر ناپهسهنده ئهگهر بزانن و تێبگهن (چونكه سیحرو جادوو چهواشه كاریه و كارێكی نادروسته)﴾ [17]، ئەم ئایەتە پیرۆزە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى سیحر کوفرە، وساحیر کافرە، وساحیرەکان فێری ئەو شتانە دەبن کە زیانیان پێدەگەیەنێت وسوودیان پێناگەیەنێت، ولە مەبەستەکانیان بریتیە لە جیاکردەوەی ژن ومێردەکان، وهیچ بەش وپاداشتێکیان بۆ نیە لە قیامەت -یان بە هیچ شێوەیەک ڕزگاریان نابێت لە سزای خواى گەورە-، ولە فەرموودەی سەحیحدا هاتووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەر و لەناوبەرەکە، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، وسیحرکردن، وکوشتنی نەفسێک کە خوای گەورە حەرامی کردووە بکوژرێت مەگەر بە مافی خۆی نەبێت، وخواردنی ڕیبا (سوو)، خواردنی ماڵی هەتیوان (بە ناهەق)، وڕاکردن لە گۆڕەپانی جیهاددا، وتۆمەتی زینا هەڵواسین بۆ ئافرەتە داوێن پاکە بێئاگاکان (بێ ئاگا وبەریئن لە زیناکردن)». [17] سورەتی -البقرة-: 102.
ئەو شێخەى دەرمانەکەى پێت داوە وا دیارە کە ساحیرە وەکو ئافرەتەکە، چونکە کەسێک لە سیحر نازانێت و بەدوایدا ناگەڕێت مەگەر ساحیر بێت، هەروەها خۆی لە فاڵگرەوە وکاهینە ناسراوەکانە کە بانگەشەی زانینی غەیب دەکەن لە زۆر شتدا، بۆیە واجبە لەسەر مسوڵمان ئاگادار بێت لێیان وباوەڕیان پێنەکات لەو شتانەى بانگەشەی بۆ دەکەن -لە زانینی غەیب- چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (هەرکەسێک بڕوات بۆ لای فاڵگرەوەیەک وپرسیاری شتێکی لێبکات ئەوا چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ ناکرێت)،
[مسلم] لە سەحیحەكەیدا گێڕاویەتیەوە، هەروەها -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بچێـت بۆ لای فاڵگرەوەیەک یان کاهینێک وباوەڕی پێبکات لەوەى دەیڵێت ئەوا کوفرى کردووە بە ئەوەى دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-».
وهەروەها لە چارەسەرکردنەکانى سیحر -لە بەسوودترین چارەسەرەکانە- هەوڵدانە بۆ دۆزینەوەی شوێنی سیحرەکە لە زەوی وشاخ وشوێنی تر، ئەگەر شوێنەکەى دۆزرایەوە ؛ دەردەکرێت وپوچەڵ دەکرێتەوە و لەناو دەبرێت بەم شێوەیە سیحرەکە نامێنێت. بۆیە واجبە تەوبە بکەیت وپەشیمان بیتەوە لە ئەوەى ڕوویدا، ئەم شتانە باس بکەیت بۆ دامەزراوەی ئەمر بەچاکە ونەهی لە خراپە وسەرۆکی دادگا سەبارەت بە شێخەکە وئافرەتی پێشووت ؛ بۆئەوەى دادگا وهەیئە ڕێگریان لێبکەن لە کردنی ئەم کارانە، وئەگەر تووشی شتی هاوشێوەى ئەمە بوویت پرسیار لە زانایانی شەریعەت بکە بۆئەوەى چارەسەری شەرعیت پێ بڵێن. خواى گەورە تێگەیشتن لە ئاین ودامەزراوی لەسەری وسەلامەتمیان پێ ببەخشێت لە نزیکبوونەوە لەو شتانەى پێچەوانەی ئیسلامن، ئەو سەخی وبەخشندەیە.
هێندە توانرا ڕوون بكرێتەوە سەبارەت بەو ڕێکارانەی کە بەهۆیانەوە خۆ پارێزی دەکرێت لە سیحر وچارەسەر کردنی، وخوای گەورە ڕێنموێنیمان بكات بەرەو ڕێگای ڕاستی وسەرفرازی. والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته .
حوکمی داواکردن لە ساحیرەکان وجاووبازەكان [18]
[18] ئەم پرسیار و وەڵامانە لە بەرنامەی: (نور علی الدرب)ەوە وەرگیراوە.
پ: برایەک بەناوى: ص.ع.ب لە ڕیازەوە لە پرسیارەکەیدا دەڵێت: هەندێک خەڵک هەیە لە هەندێک شوێنی یەمەن پێیان دەڵێن: (سەیدەکان) وئەوانە شتی وا دەکەن کە پێچەوانەى ئاینە وەکو تەڵەکەبازی -شعوذة- وهتد، وبانگەشەی ئەوە دەکەن کە تواناى شیفا بەخشینیان هەیە بە خەڵکی لە نەخۆشیە سەختەکان، دەڵێن بەڵگەی ڕاستگۆییان ئەوەیە خەنجەر لە خۆیان دەدەن یان زمانیان دەبڕن پاشان دەیگەڕێننەوە بۆ شوێنی خۆی بەبێ ئەوەى هیچ زیانێک تووشیان ببێت، وئەوان تێیاندایە نوێژ دەکات وهەیانە نوێژ ناکات. وهەروەها حەڵاڵی دەکەن بۆ خۆیان کە هاوسەرگیری بکەن لەگەڵ ئافرەتێک لە کۆمەڵێکی تر بەڵام ڕێگا نادەن کچەکانیان کەسی تر جگە لە خۆیان بیخوازێت، وکاتێک نزا دەکەن بۆ نەخۆشیەکان دەڵێن: (یا الله یا فڵان) یەکێک لە باو وباپیرانیان.
ولە کۆندا خەڵکی بە گەورەیان دادەنان، ودەیانووت کەسانێکی ئاسایی نین ونزیکن لە خواى گەورە، بەڵکو پێیان دەووترا پیاوانی خوا، وئێستا خەڵکی سەبارەتیان دابەش بوون: تێیاندایە پێچەوانەیان دەوەستێتەوە ئەمانیش گەنجەکان وهەندێک لە خوێندەوارەکانن، وهەیە هێشتا باوەڕی پێیانە وشوێنیان دەکەوێت ئەوانیش بەتەمەنەکان ونەخوێندوارەکانن. هیوادارین بەڕێزتان حەقیقەت وڕاستی ڕوون بکەنەوە لەم بابەتەدا.
و: ئەوانە وهاوشێوەکانیان وەکو سۆفیەکانن کە کردەوەى خراپ وهەڵسوکەوتی پوچەڵ دەکەن، هەروەها ئەوان لە فاڵگرەوەکانن کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەتیان دەفەرموێت: (هەرکەسێک بڕوات بۆ لای فاڵگرەوەیەک وپرسیاری شتێکی لێبکات ئەوا چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ ناکرێت)، وئەمیش بەهۆی ئەوەى بانگەشەی زانینی غەیب دەکەن، وخزمەتی جنۆکەکان دەکەن، ودەیانپەرستن، وخەڵکی چەواشە دەکەن بە کردەوەی سیحری جیاواز کە خواى گەورە سەبارەتی دەفەرموێت لە چیرۆکی موسا وفیرعەون: ﴿قال ألقوا فلما ألقوا سحروا أعين الناس واسترهبوهم وجاءوا بسحر عظيم﴾ واتە: ﴿موسا وتی: ده ئێوه دهست بهکاربن و ئەوەی پێتانە نمایشتی بکەن، جا کاتێک نمایشتی کارەکانیان کرد، جادوویان له چاوی خهڵکی کردو ویستیان بیانترسێنن و جادوویهکی زۆر گهورهیان پێش هێناو بهرپاکرد﴾ [19]، بۆیە چوون بۆ لایان وداوا كردن لێیان بە هیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە؛ بەهۆی ئەم فەرموودە پیرۆزەوە، هەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «وهەرکەسێک بچێتە لای فاڵگرەوەیەك وبڕوای پێبکات لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کوفری كردووە بە ئەوەی کە دابەزیوە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «هەرکەسێک بچێـت بۆ لای فاڵگرەوەیەک یان کاهینێک وباوەڕی پێبکات لەوەى دەیڵێت ئەوا کوفرى کردووە بە ئەوەى دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-». [19] سورەتی -الأعراف-: 116.
لە (عبد العزيز بن عبد الله بن باز)ەوە بۆ برای بەڕێزم... السلام عليكم ورحمة الله وبركاته، وپاشان: وسەبارەت بە پاڕانەوەیان لە جگە لە الله و داواى بەهاناوە هاتنیان لە جگە لە الله، یان بانگەشە کردنیان بەوەى باوباپیران وپێشینانیان گەردوون بەڕێوە دەبەن، یان شیفای نەخۆش دەدەن، یان وەڵامی نزاکان دەدەنەوە ئەگەرچیش مردوون وئامادە نین ؛ ئەمانە هەمووی کوفرن بە خواى گەورە -عز وجل- ولە شیرکی گەورەیە، واجبە نکۆڵیان لێبکرێت وکەس نەچێت بۆ لایان وداواى هیچ شتێکیان لێ نەکەن وباوەڕیان پێنەکەن، چونکە ئەوان لەم کردەوانەدا کردەوەى فاڵگرەوە وکاهینەکان دەکەن، وهەروەها کردەوەى موشریکەکان دەکەن لە پاڕانەوەیان لە جگە لە الله و داواى بەهاناوە هاتن لە جگە لە الله وداواى یارمەتی لە جگە لە الله دەکەن لە جنۆکەکان ومردووەکان وئەوانەى خۆیان دەدەنە پاڵیان کە بانگەشەی ئەوە دەکەن باوباپیران وپێشینی ئەوانن یان خەڵکانێکی تر کە دەڵین خاوەن ویلایەت وکەرامەتن، بۆیە هەموو ئەم کردەوانە لە کاری تەڵەکەباز وکاهین وفاڵگرەوەکانە هەمووی پوچەڵە ونکۆڵی لێکراوە لە شەریعەتی پاکدا.
بەڵام ئەوەى دەیکەن لە هەڵسوکەوتی نامۆ وەکو خەنجەر وشمشێر لە خۆدانیان یان بڕینی زمانیان هەموو ئەمانە چەواشە کردنی خەڵکیە، ولە سیحرکردنی حەرامکراوە کە دەقی زۆر هاتووە لە قورئان وسونەتدا سەبارەت بە حەرامکردنی وئاگادارکردنەوە لێی هەروەکو پێشووتر باسکرا، بۆیە پێویستە کەسی ژیر هەڵنەخەڵەتێت بە ئەوانە، وئەم کارانە هاوشێوەی ئەوەیە کە خواى گەورە سەبارەت بە ساحیرەکانى فیرعەون دەفەرموێت: ﴿يخيّل إليه من سحرهم أنها تسعى﴾ واتە: ﴿وا دههێنرایه بهرچاوی بههۆی جادوویانهوه کە وەکو مار بهخێرایی دهڕوات﴾ [20]، ئەوان ئەم کارە پوچەڵانە پێکەوە دەکەن: سیحر وتەڵەکەبازی -شعوذة- وفاڵگرتنەوە وشیرکی گەورە وداواى یارمەتی و بەهاناوە هاتن لە جگە لە الله دەکەن وبانگەشەی زانینی غەیب وهەڵسوکەوت بە گەردوون دەکەن، ئەم جۆرە جیاوازە زۆرانە لە شیرکی گەورە وکوفرى ئاشکرا وکاری تەڵەکەبازی وبانگەشەی زانینی غەیب ؛ خواى گەورە -عز وجل- هەمووی حەرام کردووە وئەوەى بەتەنها غەیب دەزانێت بەڕەهایی الله یە -سبحانه وتعالى-، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿قل لا يعلم من في السموات والأرض الغيب إلا الله﴾ واتە: ﴿(ئهی پێغهمبهری (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: جگه له خوا ههرچی له ئاسمانهکان و زهویدا ههیه هیچیان ئاگادارنین له پهنهان و شاراوهکان﴾ [21]، واجبە لەسەر هەموو مسوڵمانێک کە حاڵی ئەوانە دەزانێت ؛ نکۆڵیان لێبکات وهەڵسوکەوتە چەوتەکانیان بۆ خەڵکی ڕوون بکاتەوەو وهەواڵیان سەبارەت بدات لەلای کاربەدەستەکان ئەگەر لە وڵاتێکی ئیسلامی بوو بۆئەوەى سزایان بدەن بەو شێوەیەی شایستەن لە شەریعەتدا بۆئەوەى شەڕیان دوور بخرێتەوە ومسوڵمانان پارێزراو بن لە پوچەڵی وچەواشەکاریان. [21] سورەتی -النمل-: 65. [20] سورەتی -طه-: 66.
خواى گەورە سەرکەوتوومان بکات.
چارەسەر لەلای پزیشکی خۆماڵی کە جنۆکە بەکاردەهێنێت بۆ چارەسەر کردن [40]
[40] [«مجموع فتاوى ومقالات متنوعة» دانەر: ابن باز (5/ 418-420)]
پ: کۆمەڵێک هەن بە پزیشکی خۆماڵی -شەعبی- خەڵکی چارەسەر دەکەن بەپێی بانگەشەیان وکاتێک چووم بۆ لای یەکێکیان ووتی: ناوت بنووسە وناوى دایکت بنووسە پاشان بەیانی بگەڕێوە بۆ لامان، وکاتێک یەکێک دەچێت بۆ لایان، دەڵێن: تۆ تووشی ئەوە وئەوە بوویت، وچارەسەرت ئەوە وئەوەیە.. ویەکێکیان دەڵێت: کە قورئان بەکاردێنێت لە چارەسەرکردندا، ئایا ڕاتان چیە سەبارەت بەم کەسانە؟ وحوکمی چوون بۆ لایان چیە؟ س.غ.غ لە شاری حائیلەوە.
و: ئەوەى ئەم کارە دەکات بەڵگەى ئەوەیە کە جنۆکە بەکاردەهێنێت وبانگەشەی زانینی غەیب دەکات، بۆیە دروست نیە چارەسەر لە لای وەربگیرێت، هەروەها چوون بۆ لای وداواكردنی شتێك لێی بەهەمان شێوە دروست نییە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەم جۆرە کەسانە دەفەرموێت: (هەرکەسێک بڕوات بۆ لای فاڵگرەوەیەک وپرسیاری شتێکی لێبکات ئەوا چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ ناکرێت)، [روه مسلم].
ولە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- لە چەند فەرموودەیەكدا كە نەهی كردووە لە چوون بۆ لای كاهین وفاڵگرەوە وساحیرەكان، هەروەها نەهی كردووە لە داوا كردن لێیان ولە باوەڕكردن پێیان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بچێتە لای فاڵگرەوەیەك وبڕوای پێبکات لەوەی کە دەیڵێت ئەوا كوفری كردووە بە ئەوەی کە دابەزیوە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-». وهەرکەسێک بانگەشەی زانینی غەیب بکات بە بەرد فڕێدان یان بەکارهێنانى گوێچکە ماسی یان هێڵ کێشان لەسەر زەوی یان پرسیارکردن لە نەخۆش سەبارەت بە ناوى دایکی یان ناوى کەسە نزیکەکانى؛ هەموو ئەمانە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەو کەسە فاڵگرەوە وکاهینە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە چوون بۆ لایان ونەهی کردووە لە داواکردنی شتێک لێیان ولە باوەڕكردن پێیان.
واجبە مسوڵمان ئاگادار بێت لێیان وداواى هیچ شتێکیان لێنەکات لە چارەسەر وشتی تر ئەگەرچیش بانگەشەی ئەوە بکەن کە بە قورئان چارەسەر دەکەن، چونکە لە خووی بانگەشەکەرانى پوچەڵ ئەوەیە چەواشەکاری دەکەن وخەڵکی هەڵدەخەڵەتێنن بۆیە نابێت باوەڕیان پێبکرێت لەو شتانەى دەیڵێن، و واجبە لەسەر ئەوەى شتێک سەبارەتیان دەزانێت هەواڵیان لەسەر بدات لەلای کاربەدەستان لە دادوەر وفەرمانڕەوا وناوەندەکانى تر لە هەموو شارێک بۆئەوەى بە حوکمی خواى گەورە بڕیاریان لەسەر بدرێت، و بۆئەوەى مسوڵمانان پارێزراو بن لە شەڕ وزیان وخراپەیان ولە خواردنی پارەی خەڵکی بەناڕەوا.
وخواى گەورە یارمەتیدەرمان بێت، ولا حول ولا قوة إلا الله.
دەرمانى شەرعی بۆ چارەسەری سیحر [22]
[22] لە بەرنامەی (نور على الدرب)؛ شریتی ژمارە: 53.
پ: گوێم لە یەکێک لە زانایان بوو دەیووت: هەرکەسێک پێی وابێت کە سیحری لێکراوە؛ ئەوا با حەوت گڵای کنار ببات وپاشان لە نێو سەتڵێک ئاو دایان بنێت وئەم دوو سورەتەى بەسەردا بخوێنێت: سورەتەکانى (الفلق والناس) ؛ [المعوذات:ئەلموعەویزات]، وئایەتی کورسی وسورەتی -الکافرون-: ﴿قل يا أيها الكافرون...﴾، وخواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وما أنزل على الملكين ببابل هاروت وماروت﴾ وسورەتی (الفاتحة)؛ ئایا ئەمە ڕاست ودروستە؟ وچی بکات ئەو کەسەی پێی وایە سیحری لێکراوە؟ وەڵاممان بدەنەوە؛ خواى گەورە پاداشتتان بداتەوە. [23] سورەتی -البقرة-: 102.
وەڵام: بێگومان سیحر بوونی هەیە وهەندێکی دروستکردنی خەیاڵە وڕوودەدات وکاریگەری هەیە بە ئیزنی خواى گەورە -عز وجل-؛ هەروەکو خواى گەورە سەبارەت بە ڕاستی وحەقیقەتی بوونی سیحر دەفەرموێت: ﴿وَاتَّبَعُوا مَا تَتْلُو الشَّيَاطِينُ عَلَىٰ مُلْكِ سُلَيْمَانَ ۖ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَٰكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ...﴾ واتە: ﴿جا جووهكان (وازیان له كتێبی خوا ـ تهورات ـ هێناو) شوێنی ئهوه كهوتن، كه شهیتانهكان دهیانخوێندهوه دهربارهی دهسهڵات و حكومهتی سولهیمان، (ئاشكرایه كه) ههرگیز سولهیمان كافر نهبووه، بهڵكو شهیتانهكان كافربوون و خهڵكیان فێری سیحرو جادوو دهكرد، ههروهها مهردومیان فێری ئهوه دهكرد كه بۆ هاروت و ماروت دابهزی بوو (كه دوو فریشته بوون) له بابل (مهبهستیشیان تێگهیاندنی خهڵكی بوو له سیحرو جادوو)...﴾ هاروت ومارووت: دوو فریشتە بوون. ﴿...حَتَّىٰ يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ ۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ ۚ وَمَا هُم بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ...﴾ واتە: ﴿...ئهوانیش كهسیان فێری هیچ شتێك نهدهكرد تا پێیان نهوتایه: ئهم كارهی ئێمه بۆ تاقی كردنهوهیهو خۆت كافر مهكه (كهچی ههندێك ههر كۆڵیان نهدا) لهو فریشتانهوه شتی وافێر دهبوون كه ژن و مێردی پێ له یهك جوودا بكهن، (ههر چهنده) ئهو جادووگهرانه ناتوانن هیچ زیانێك به كهس بگهیهنن، مهگهر ویستی خوای لهسهر بێت...﴾ [24]. سیحر کاریگەری هەیە بەڵام بە ئیزنی خواى گەورە؛ ئیزنی گەردوونی وقەدەری، هەرشتێک لە بووندا بە قەزا وقەدەری خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-، بەڵام سیحر چارەسەر ودەرمانى هەیە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تووشی سیحر بوو بەڵام خواى گەورە شیفای پێبەخشی وڕزگاری کرد لە شەڕ وزیانی، وئەوەى ساحیرەکە کردی دۆزرایەوە وبردرا وپوچەڵکرایەوە ولەناوبرا، وخوای گەورە شیفای بەخشی بە پێغەمبەرەكەی لەو سیحرە -صلى اللە علیە وسلم-، بەم شێوەیە ئەگەر ئەوەى ساحیرەکە کردبووی دەدۆزرێتەوە لە پەت ومزمار وشتی تر ؛ ئەوا پوچەڵ دەکرێتەوە و لەناودەبرێت چونکە ساحیرەکان فووی پیس دەکەن بەسەر گرێکاندا بۆ مەبەستە بۆگەنەکانیان لەوەیە ئەوەى ویستیان جێبەجێ ببێت بە ئیزنی خواى گەورە یان لەوەیە پوچەڵ بێتەوە، پەروەردگارمان لەسەر کردنی هەموو شتێک توانادارە -سبحانه وتعالى-، وجاری وا هەیە سیحر چارەسەر دەکرێت بە خوێندنەوەى نزا وئایەتەکانى قورئان ؛ ئەگەر نەخۆشە سیحرلێکراوەکە خۆی بیخوێنێتەوە ئەگەر ئەقڵی سەلامەت بێت، یان یەکێکی تر بەسەریدا دەخوێنێتەوە بۆیە نەفث دەکات -نەفث: فووی دەمە بەڵام کەمێک تەڕی سەر زمانى لەگەڵدایە و وەکو تف نیە- بەسەر سینگی یان هەر ئەندامێکی تری، ئەم ئایەت وسورەتانەی بەسەردا دەخوێنێتەوە: (الفاتحة)، و(ئایەتی کورسی)، سورەتەکانى (الإخلاص والفلق والناس)، وئایەتەکانى سیحر کە زانراون لە سورەتی (الأعراف) وسورەتی (یونس) وسورەتی (طه)، لە سورەتی (الأعراف) ئەم ئایەتانەیە کە خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وأوحينا إلى موسى أن ألق عصاك فإذا هي تلقف ما يأفكون (117) فوقع الحق وبطل ما كانوا يعملون (118) فغلبوا هنالك وانقلبوا صاغرين (119)﴾ واتە: ﴿ئێمهش نیگامان نارد بۆ موسا که دارعهساکهت فڕێ بده، جا دهستبهجێ (ههر که فڕێیدا) ئهو فڕو فێڵهی که دهیانکرد ههمووی هەڵوەشایەوە. (117) ئهوسا ئیتر حهق چهسپاو دهرکهوت و پووچهڵیش بوهوه ئهوهی ئهوان دهیانکرد. (118) ئیتر لهو گۆڕهپانهدا (فیرعهون و دارودهستهکهی) شکستیان پێهێنراو بهسهر شۆڕیی و شهرمهزاری گهڕانهوه. (119)﴾ [25]، ولە سورەتی (یونس) خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿وقال فرعون ائتوني بكل ساحر عليم (79) فلما جاء السحرة قال لهم موسى ألقوا ما أنتم ملقون (80) فلما ألقوا قال موسى ما جئتم به السحر إن الله سيبطله إن الله لا يصلح عمل المفسدين (81) ويحق الله الحق بكلماته ولو كره المجرمون(82)﴾ واتە: ﴿(ئینجا فیرعهون فهرمانیدا) وتی: ئادهی ههرچی جادووگهری زاناو شارهزا ههیه بهێنن و بۆم کۆبکهنهوه. (79) جا کاتێک جادووگهران هاتن و (بڕیاردرا جادووگهریی خۆیان بنوێنن و موعجیزهی موسا بهتاڵ بکهنهوه) موسا پێی وتن: دهی چیتان ههیه فڕێی بدهن و بیخهنه ڕوو!! (80) ئهوسا (جادووگهران، جادووی خۆیان نواند) موسا وتی: ههرچی کردووتانه و نیشانی ئهو خهڵکهتانداوه ههمووی جادووه و هیچی تر، بێگومان خوا دوای تاوێکی تر پووچی دهکاتهوه، بهڕاستی خوا کردهوهی ئهوانهی که تۆوی خراپه دهچێنن چاک و سهرکهوتوو ناکات. (81) بهڵکو خوا حهق و ڕاستی دهچهسپێنێت بهفهرمان و ویستهکانی خۆی ئهگهر چی تاوانکارو تاوانباران پێیان ناخۆش بێت. (82)﴾ [26]، ولە سورەتی (طه) ؛ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿قالوا يا موسى إما أن تلقي وإما أن نكون أول من ألقى (65) قال بل ألقوا فإذا حبالهم وعصيهم يخيل إليه من سحرهم أنها تسعى (66) فأوجس في نفسه خيفة موسى (67) قلنا لا تخف إنك أنت الأعلى (68) وألق ما في يمينك تلقف ما صنعوا إنما صنعوا كيد ساحر ولا يفلح الساحر حيث أتى(69)﴾ واتە: ﴿ئهوسا جادووگهران وتیان: ئهی موسا؛ یان تۆ دهستبهکاربه و (دار عهسای خۆت) فڕێ بده، یان ئێمه سهرهتا دهست پی دهکهین و فڕێی دهدهین؟ (65) موسا وتی: نهخێر؛ ئێوه له پێشدا دهست پێ بکهن، جا ههر دهستیان پێکرد پهت و گوریس و دارو چێوهکانیان وا دههێنرایه بهرچاوی بههۆی جادوویانهوه، بێگومان وهک مار بهخێرایی دهڕوات. (66) ئهوسا موسا ههستی کرد به ترسێک له دڵ و دهروونیدا. (67) (ئێمهش نیگامان بۆ کرد) وتمان: مهترسه و دڵنیابه چونکه بهڕاستی ههر تۆ بهرزو سهرکهتوویت. (68)﴾ [27]، وهەروەها سورەتەکانى (الکافرون والإخلاص والفلق والناس) دەخوێنێت: ﴿قل يا أيها الكافرون...﴾ هەتاوەکو کۆتایی سورەتەکە، وسورەتەكانی -الإخلاص والفلق والناس- هەتا كۆتاییان: ﴿قل هو الله أحد...﴾، و ﴿قل أعوذ برب الفلق...﴾، و ﴿قل أعوذ برب الناس...﴾، وباشتر وایە سورەتەکانى (الإخلاص والفلق والناس) سێ جار بخوێنێت، پاشان نزای شیفای بۆ بكات: (اللهم رب الناس أذهب البأس وأشف أنت الشافي لا شفاء إلا شفاؤك شفاءً لا يغادر سقماً )*؛ سێ جار ئەمە دووبارە دەکاتەوە، *(واتە: خودایە، پەروەردگاری خەڵکی، ئەم ناڕەحەتیە لاببە؛ شیفا بنێرە تەنها تۆ شیفا بەخشیت -الشافي-يت، شیفایەک هیچ نەخۆشیەک نەهێڵێت)، وبەم شێوەیە ڕوقیەى بەسەردا دەخوێنێت: (بسم الله أرقيك من كل شيء يؤذيك ومن شر كل نفس أو عين حاسد الله يشفيك بسم الله أرقيك) واتە: بەناوى خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم ، لە هەموو شتێک کە ئازارت دەدات، ولە شەڕی هەموو نەفس وچاوێک کە حەسوودیت پێ ببات، خودا شیفات بۆ بنێرێت، بەناوی خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم) ؛ وسێ جار دەی خوێنێت ونزای شیفا وسەلامەتی بۆ دەکات، وئەگەر لە ڕوقیەکەدا بڵێت: (أعيذك بكلمات الله التامات من شر ما خلق) واتە: پەنات دەگرم بە وشەکانی خوای گەورە -قورئان- کە بێ کەموکوڕی وعەیبە لە هەموو شەڕێک کە دروستی کردووە)؛ وئەگەر ئەمە سێ جار بخوێنێت شتێکی چاکە. [27] سورەتی -طه-: 65،69 [26] سورەتی -يونس-: 79-82. [25] سورەتی -الأعراف-: 117-119. [24] سورەتی -البقرة-: 102
هەموو ئەمانە لە چارەسەری بەسوودن وئەگەر ئەم ڕوقیە ونزایانە بخوێنێت لەسەر ئاوێک پاشان سیحرلێکراو بیخواتەوە وخۆی پێ بشوات هەموو ئەمانە لە هۆکاری شیفا وعافیەت وچارەسەرن بە ئیزنی خواى گەورە، وئەگەر گڵای کناری کوتراو تێکەڵ بە ئاوەکە بکات ئەوا ئەمیش لە هۆکاری شیفایە، وئەمە زۆر تاقیکراوەتەوە وخواى گەورە کردوویەتی بەهۆکاری سوودگەیاندن، ولەگەڵ زۆر کەس ئەمەمان بەکارهێناوە ؛ سوودیان پێگەیشتووە بە ئیزنی خواى گەورە، ئەمە دەرمانێکی بەسوودە بۆ سیحرلێکراوەکان، وئەم دەرمانە چارەسەرە بۆئەوەى بەستراوەتەوە لە جووتبوون لەگەڵ خێزانەکەى، چونکە هەندێک کەس دەبەسترێتەوە وناتوانێت جووت بێت لەگەڵ خێزانەکەى؛ ئەگەر ئەم روقیە ونزایە بەکاربهێنێت ئەوا سوودی بۆی دەبێت بەئیزنی خواى گەورە، ئەگەر خۆی بەسەر خۆیدا بیخوێنێت یان یەکێکی تر بەسەریدا بیخوێنێت یان بە سەر ئاودا بخوێندرێت پاشان بیخواتەوە و خۆی پێبشوات، هەموو ئەمانە بەئیزنی خواى گەورە سوودی هەیە بۆ ئەوەى سیحری لێکراوە وبەستراوەتەوە لە جووتبوون لەگەڵ خێزانەکەى، وئەمانە لە هۆکارەکانى چارەسەرن وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- شیفا بەخشە -الشافي-یە وتەنها ئەو لە سەر کردنی هەموو شتێک توانادارە، هەموو شتێکە لە نەخۆشی وچارەسەر بەدەستی ئەوە، وهەموو شتێک بە قەزا وقەدەری ئەوە -سبحانه وتعالى-، بە سەحیحی هاتووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەفەرموێت: (خواى گەورە هەر نەخۆشیەکی دابەزاندبێت، ئەوا چارەسەرێکی بۆ دابەزاندووە، زانیویەتی سەبارەتی ئەو کەسەی سەبارەتی زانستی هەیە، ونەیزانیوە سەبارەتی ئەو کەسەی لێی نازانێت).
وئەمیش فەزڵی خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-، وخواى گەورە سەرخەر وهیدایەتدەرە بۆ ڕێبازی ڕاست.
ڕوونکردنەوەى حەقیقەتی چوونی جنۆکە بۆ نێو لاشەی مرۆڤ و ڕەتدانەوەى ئەوانەى نکۆڵی لەمە دەکەن [28]
[28] ئەم ڕەتدانەوەیە نێردرا بۆ شێخ (عەلی تەنتاوی) لە بەرواری 3/11/1408 ك .
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وأصحابه ومن اهتدى بهداه.
هەندێک ڕۆژنامەى ناوخۆیی وڕۆژنامەى تر لە شەعبانی ساڵی 1407 ك هەندێک وتاری کورت ودرێژیان بڵاو کردەوە سەبارەت بەوەى ڕوویدا لە مسوڵمانبوونی هەندێك جنۆکە لە لای من -پاش ئەوەی چووبوونە نێو لاشەی هەندێك ئافرەتی مسوڵمانەوە لە ڕیاز-، هەروەها لە لای برامان عبد الله ئیبن مشرف ئەلعومەری لە ڕیاز جنۆكەیەك مسوڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند، دواى ئەوەى شێخی ناوبراو ڕوقیەی خوێند بەسەر نەخۆشەکە وقسەی کرد لەگەڵ جنۆکەکە ویادی خستەوە کە خواى لەبیربێت وئامۆژگاری کرد وپێی ووت کە ستەمکردن حەرامە وتاوانێکی گەورەیە، وبانگەوازى کرد بۆ مسوڵمان بوون وپێی ووت کە ئەو جنۆکەیەکی کافر وبوزیە، وبانگەوازى کرد بۆ ئەوەى دەربچێت لەلاشەى وجنۆکەکە قەناعەتی کرد بە بانگەوازەکە ومسوڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند لەلای ناوبراو پاشان عبداللە داواى لە کەسوکاری ئافرەتەکە کرد کە ئامادە بن وئافرەتەكە بێنن بۆ لام بۆئەوەى گوێمان لە مسوڵمانبوونی جنۆکەکە بێت، ئەوانیش ئامادە بوون وپرسیارم لێکرد سەبارەت بە هۆکارەکانى مسوڵمان بوونی ئەویش هۆکارەکانى ووت وبە زمانى ئافرەتەکە قسەی کرد بەڵام قسەی پیاو بوو نەک ئافرەت، ئەو لەسەر کورسیەکەی تەنیشتم دانیشتبوو لەگەڵ برا وخوشکێکی هاتبوو وعبداللە ئیبن موشرفی ناوبراویش لەوێ بوو وهەندێک شێخیش شاهێدی لەسەر ئەم ڕووداوە دەدەن وگوێیان لە قسەی جنۆکەکە بوو. بە ئاشکرایی مسوڵمان بوونی خۆی ڕایگەیاند، وڕاگەیاند ئەو هیندیە وئاینی بوزیە، بۆیە ئامۆژگاریم کرد بە تەقواى خواى گەورە، ودەربچێت لە لاشەی ئەم ئافرەتە ودوور بکەوێتەوە لە ستەملێکردنی، ئەویش وەڵاممی دایەوە و ووتی: من قەناعەتم بە قسەکانت هەیە، و وەسیەتم کرد بەوەى بانگەوازى گەلەکەى بکات بۆ ئیسلام پاش ئەوەى خواى گەورە هیدایەتی دا، ئەویش پەیمانی خێری دا ودەرچوو لەلاشەى ئافرەتەکە ودوایین قسە کە ووتی: السلام علیکم. پاشان ئافرەتەکە بە زمانى ئاسایی خۆی قسەی کرد هەستم کرد باش وئارام بووەتەوە لەو ناڕەحەتیەی تووشی ببوو. پاش مانگێک یان زیاتر گەڕایەوە بۆ لام لەگەڵ برا وخاڵۆ وخوشکێکی، و ووتی کە ئەو لە خێر وعافیەتدایە وجارێکی تر تووشی نەبووە والحمد لله، وپرسیارم لێیکرد سەبارەت بە حاڵی کاتێک لەنێو لاشەیدا بوو ئەویش ووتی بیرکردنەوەى زۆر خراپی بۆ دەهات کە پێچەوانەى شەرعە وهەستی بەلادان دەکرد بۆ ئاینی بوزیەت وسەیرکردنی کتێبەکانى. پاشان کە خواى گەورە شیفای پێبەخشی ئەم بیرکردنەوانەى نەمان وگەڕایەوە بۆ حاڵی یەکەمی کە دوور بوو لەم بیرکردنەوە چەوتانە.
وپێم گەیشتووە کە شێخ عەلی تەنتاوی نکۆڵی لەم بابەتە دەکات، وباسی ئەوە دەکات کە ئەمە درۆ وچەواشەکاریە ولەوەیە تۆمارکراوێکی دەنگی بێت لەگەڵ ئافرەتەکە وئافرەتەکە خۆی ئەم قسانەى نەکردووە، وداواى ئەو شریتەم کرد کە قسەکانى تێدا وتووە بۆیە زانیم ئەمە ڕای ئەوە، وزۆر پێم سەیرە کە پێی وایە ئەمە تۆمارکراوە ئەگەرچیش من پرسیاری زۆرم لە جنۆکەکە کرد وئەویش وەڵامی دەدایەوە، ئەمە ناشیرینترین هەڵەیە وڕێگەدانە بە پوچەڵێتی، هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات کە مسوڵمانبوونی جنۆکە لەسەر دەستی مرۆڤ پێچەوانەى ئەم ئایەتە کە خواى گەورە لە چیرۆکی پێغەمبەر سولەیمان دەفەرموێت: ﴿وَهَبْ لِي مُلْكًا لَّا يَنبَغِي لِأَحَدٍ مِّن بَعْدِي﴾ واتە: ﴿و دهسهڵاتێکم پێببهخشه که دهست نهدات بۆ کهسی تر له دوای خۆم﴾ [29]، وبێگومان ئەمە هەڵەیە لە ئەوەوە؛ خواى گەورە هیدایەتی بدات، وتێگەیشتنێکی پوچەڵە؛ هیچ شتێک نەهاتووە لە ئیسلامدا سەبارەت بەوەی مسوڵمانبوونی جنۆکە لەسەر دەستی مرۆڤ پێچەوانەى بانگەوازى پێغەمبەر سولەیمان بێت. بەڵكو کۆمەڵێکی زۆر لە جنۆکە لەسەر دەستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مسوڵمانبوون. [29] سورەتی -ص-: 35.
وخواى گەورە ئەمەى ڕوونکردووەتەوە لەسورەتەکانى (الأحقاف والجن)، هەروەها لە هەردوو سەحیحدا هاتووە لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەیتان هاتە پێشم و هەوڵیدا نوێژەکەم ببڕێت، بەڵام خوای گەورە زاڵی کردم بەسەریدا وگرتم، بیرم لەوە کردەوە بیبەستمەوە بە یەکێک لە ستوونەكانی مزگەوت هەتاوەکو بەیانی بیبینن، پاشان قسەکەی پێغەمبەر سولەیمانم بیرکەوتەوە -علیه السلام- کە دەڵێت: ﴿وهب لي ملكاً لا ينبغي لأحد من بعدي﴾ [30] واتە: ﴿و دهسهڵاتێکم پێببهخشه که دهست نهدات بۆ کهسی تر له دوای خۆم﴾؛ بۆیە خواى گەورە شەیتانی دوورخستەوە -بەسەرشۆڕی-». ئەمە گێڕانەوەی (البخاري)یە ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا هاتووە: «عفریتێک لە جنۆکەکان بەدەورمدا سوڕی دەخوارد بۆئەوەى نوێژەکەم پێببڕێت وخواى گەورە زاڵی کردم بەسەریدا وگرتم، بیرم لەوە کردەوە بیبەستمەوە بە یەکێک لە ستوونەکانی مزگەوت هەتاوەکو بەیانی هەمووتان بیبینن، پاشان قسەکەی سولەیمانی برام بیرکەوتەوە -علیه السلام- کە فەرموویەتی: ﴿رب اغفر لي وهب لي ملكاً لا ينبغي لأحد من بعدي﴾ [31] واتە: ﴿پەروەردگارا لێم خۆش بە و دهسهڵاتێکم پێببهخشه که دهست نهدات بۆ کهسی تر له دوای خۆم﴾؛ بۆیە خواى گەورە شەیتانی دوورخستەوە -بەسەرشۆڕی-». و[النسائي] دەیگێڕێـتەوە لەسەر مەرجی [البخاري] لە عائیشەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەكرد وشەیتان هات بۆ لای؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرتی وخەریک بوو بیخنکێنێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هەتاوەکو هەستم کرد بە ساردی زمانى لەسەر دەستم، وئەگەر نزاکەى سولەیمان نەبوایە ئەوا دەمبەستەوە بۆئەوەى بەیانی خەڵکی بیبینن)، و[أحمد وأبو داود] لە فەرموودەى ئەبی سەعید دەیگێڕنەوە کە دەفەرموێت: (بەدەستم گرتم خەریک بوو دەمخنکاند تەنانەت هەستم کرد بەساردی لیکی لەنێو پەنجەکانم -پەنجە گەورە وئەوەى تەنیشتی-)، و[البخاري] لە سەحیحەکەیدا دەیگیڕێتەوە بە موعەلەقی و لە [فتح الباري] هاتووە لە (ب4 ، ل487) لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کردمی بە سەرپەرشتیار لەسەر پاراستنی زەکاتی مسوڵمانان، کەسێک هات بە چنگ خواردنی دەبرد ومنیش گرتم، و ووتم: والله دەتبەم بۆ لای پێغەمبەری خودا، ئەویش ووتی: من هەژارم ومنداڵم هەیە وزۆر پێویستیم -بەم خواردنەیە-، دەڵێت: منیش وازم لێهێنا، بەیانیم بەسەردا هات پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەی ئەبو هوڕەیڕە دیلەکەت ئەمشەو چی کرد؟ ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا سکاڵای زۆر پێویستی ومنداڵەکانى کرد، ومنیش ڕەحمم پێكرد وبەرمدا، فەرمووی: درۆی کرد، وجارێکی تر دێتەوە، زانیم جارێکی تر دێتەوە چونکە پێغەمبەری خودا وای فەرموو، چاودێریم کرد وهاتوو بە چنگ خواردنی دەبرد وگرتم، و ووتم: دەتبەم بۆ لای پێغەمبەری خودا، ووتی: وازم لێبێنە زۆر پێویستم -هەژارم- ومنداڵم هەیە وناگەڕێمەوە، ومنیش ڕەحمم پێکرد وبەرمدا، بەیانیم بەسەردا هات وپێغەمبەری خودا پێمی فەرموو: ئەی ئەبو هوڕەیڕە دیلەکەت ئەمشەو چی کرد؟ ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا سکاڵای زۆر پێویستی ومنداڵەکانى کرد، بۆیە منیش ڕەحمم پێکرد و بەرمدا، فەرمووی: ئەو درۆی لەگەڵت کرد ودەگەڕێتەوە، چاوەڕێم کرد جاری سێیەم ئەویش هات و بە چنگ خواردنی دەبرد وگرتم، و ووتم: دەتبەم بۆ لای پێغەمبەری خودا، ئەمە سێیەم جار ودوایینە، دەڵێیت ناگەڕێیتەوە وپاشان دەگەڕێیتەوە، ووتی: وازم لێبێنە هەندێک وشەت فێر دەکەم کە خواى گەورە سوودت پێبگەیەنێت، ووتم: چیە؟ ووتی: ئەگەر چوویتە سەر جێگاکەت ئایەتی کورسی ﴿الله لا إله إلا هو الحي القيوم...﴾ [32] بخوێنە هەتاوەکو ئایەتەکە تەواو دەکەیت؛ خواى گەورە پارێزگارێکت بۆ دادەنێت وشەیتان نزیکت نابێتەوە هەتاوەکو بەیانیت بەسەردا دێت، بۆیە منیش بەرمدا، وبەیانیم بەسەردا هات، پێغەمبەری خودا پێمی فەرموو: دیلەکەت ئەمشەو چی کرد؟ ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا بانگەشەی ئەوەى کرد کە هەندێک وشەم فێر دەکات کە خواى گەورە بەهۆیانەوە سوودم پێدەگەیەنێت؛ بۆیە منیش بەرمدا، ووتی: ئەو وشانە چین؟ ووتم: ووتی ئەگەر چوویتە سەر جێگاکەت ئایەتی کورسی بخوێنە: ﴿الله لا إله إلا هو الحي القيوم...﴾، هەتاوەکو ئایەتەکە تەواو دەکەی؛ خواى گەورە پارێزگارێکت بۆ دادەنێت وشەیتان نزیکت نابێتەوە هەتاوەکو بەیانیت بەسەردا دێت، وهاوەڵان بەپەرۆشترین كەس بوون لەسەر خێر وچاكە، پێغەمبەری خودا پێمی فەرموو: ئەو ڕاستی لەگەڵتدا كرد بەڵام خۆی درۆزنە، ئایا دەزانیت سێ شەوە قسە لەگەڵ کێ دەکەیت ئەی ئەبو هورەیرە؟ووتم: نەخێر، فەرمووی: ئەو شەیتان بوو». [31] سورەتی -ص-: 35. [32] سورەتی -البقرة-: 255. [30] سورەتی -ص-: 35.
ولە فەرموودەیەكی سەحیحدا كە هەردوو شێخەكە [بخاري ومسلم] ریوایەتیان كردووە لە سەفیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (شەیتان بەناو -لاشەی- نەوەى ئادەمدا دەڕوات هەروەکو ڕۆیشتنی خوێن).
وئیمامی [أحمد] لە [المسند : ب4 ل216] بە ئیسنادێکی سەحیح دەیگێڕێتەوە کە عوسمان ئیبن ئەبی عاس -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم وخوێندنەوەکەم -نوێژەکەم لێ تێکدەدات-، ئەویش فەرمووی: «ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب ئەگەر هەستت پێکرد پەنا بگرە به خواى گەورە لێی وسێ جار تف بکە به لای چەپت، دەڵێت: منیش ئەوەم کرد بۆیە خواى گەورە -عز وجل- ئەو شتەى لەسەرم لابرد». لە فەرموودە سەحیحەکاندا هاتووە کە هەموو مرۆڤێک قەرینێک -هاوشانێکی- لەگەڵدایە لە فریشتە وقەرینێک لە شەیتان تەنانەت پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- مەگەر ئەوە نەبێت خواى گەورە پێغەمبەری سەلامەت کردووە لە شەڕ وزیانی بۆیە تەنها فەرمانى خێر وچاکەى پێدەکات. وقورئان وسونەت ویەکدەنگی ئومەت ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە جنۆکە دەچێتە نێو لاشەی مرۆڤەوە وتووشی پەرکەمی دەکات، ئیتر چۆن کەسانێک بەناوى زانستی شەرعیەوە نکۆڵی لەمە دەکەن بە بێ زانست وڕێنموێنیەک بەڵکو وەکو چاولێکاریەک بۆ ئەهلی بیدعە کە پێچەوانەى ئەهلی سونە وجەماعەتن، خواى گەورە یارمەتی وپەنامان بدات ولا حول ولا قوة إﻻ بالله. خوێنەری بەڕێز هێندەى بتوانم قسەی زانایانت بۆ باس دەکەم لەسەر ئەم بابەتە إن شاء الله.
ڕوونکردنەوەى قسەی ڕاڤەکاران (موفەسیرەکان) -ڕەحمەتی خوایان لێبێت- لەسەر ئەم ئایەتە کە خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿ٱلَّذِينَ يَأۡكُلُونَ ٱلرِّبَوٰاْ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِي يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيۡطَٰنُ مِنَ ٱلۡمَسِّ﴾ واتە: ﴿ئهوانهی سوو دهخۆن، ههڵسوکهوت ناکهن و ڕاست نابنهوه مهگهر وهک ئهو کهسهی که شهیتان دهستی لێوهشاندبێت (ههر له دنیادا سروشتی نین، له قیامهتیشدا وهک شێت دهبن)﴾ [33]. [33] سورەتی -البقرة-: 275.
لە ڕاڤەى ئایەتی : ﴿ٱلَّذِينَ يَأۡكُلُونَ ٱلرِّبَوٰاْ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِي يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيۡطَٰنُ مِنَ ٱلۡمَسِّ﴾ واتە: ﴿ئهوانهی سوو دهخۆن، ههڵسوکهوت ناکهن و ڕاست نابنهوه مهگهر وهک ئهو کهسهی که شهیتان دهستی لێوهشاندبێت (ههر له دنیادا سروشتی نین، له قیامهتیشدا وهک شێت دهبن)﴾ [34]. ئەبو جەعفەر ئیبن جەریر -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: واتا شەیتان لە دونیادا وەکو شێتی لێدەکات، وهەوڵدەدات بیخنکێنێـت وتووشی شێتی وپەرکەمی بکات بەهۆی دەستلێوەشانیەوە (مەس)ەوە. [34] سورەتی -البقرة-: 275.
لە ڕاڤەی ئایەتی: ﴿لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِي يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيۡطَٰنُ مِنَ ٱلۡمَسِّ﴾ واتە: ﴿ههڵسوکهوت ناکهن و ڕاست نابنهوه مهگهر وهک ئهو کهسهی که شهیتان دهستی لێوهشاندبێت (ههر له دنیادا سروشتی نین، له قیامهتیشدا وهک شێت دهبن)﴾ [35]، وبەغەوی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: شێتی، دەووترێت پیاوەکە تووشی مەس بوو ئەگەر شێت بێت. [35] سورەتی -البقرة-: 275.
لە ڕاڤەى ئایەتی: ﴿ٱلَّذِينَ يَأۡكُلُونَ ٱلرِّبَوٰاْ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِي يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيۡطَٰنُ مِنَ ٱلۡمَسِّ﴾ واتە: ﴿ئهوانهی سوو دهخۆن، ههڵسوکهوت ناکهن و ڕاست نابنهوه (له گۆڕدا) مهگهر وهک ئهو کهسهی که شهیتان دهستی لێوهشاندبێت (ههر له دنیادا سروشتی نین، له قیامهتیشدا وهک شێت دهبن)﴾ [36]. واتا: هەڵدەستن لەگۆڕەکانیان لەڕۆژی قیامەتدا وەکو ئەو کەسەی تووشی پەرکەم وسەرلێشێوان بووە بەهۆی دەستلێوەشان وئازاری شەیتانەوە وئەمیش هەڵسانەوەیەکی نەرێنی وخراپە لەوەسفکردنیاندا. وئیبن عەباس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (ئەوانەى ڕیبا دەخۆن لەڕۆژی قیامەتدا زیندوو دەکرێنەوە وەکو شێتێکی خنکێنراو)، [رواه ابن أبي حاتم] [36] سورەتی -البقرة-: 275.
ولە عەوف ئیبن مالیک وسەعیدی کوڕی جوبەیر وئەلسودی ورەبیعی کوڕی ئەنەس وقەتادە وموقاتیل کوڕی حەیان هەمان شت گێڕدراوەتەوە، مەبەستی لە قسەکانى تەواو -ڕەحمەتی خواى لێبێت-.
سەبارەت بە ڕاڤەی ئایەتی : ﴿ٱلَّذِينَ يَأۡكُلُونَ ٱلرِّبَوٰاْ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِي يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيۡطَٰنُ مِنَ ٱلۡمَسِّ﴾ واتە: ﴿ئهوانهی سوو دهخۆن، ههڵسوکهوت ناکهن و ڕاست نابنهوه (له گۆڕدا) مهگهر وهک ئهو کهسهی که شهیتان دهستی لێوهشاندبێت (ههر له دنیادا سروشتی نین، له قیامهتیشدا وهک شێت دهبن)﴾ [37]. قورتوبی دەڵێت: ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر پوچەڵێتی بانگەشەی ئەوانەى دەڵێن جنۆکە مرۆڤ تووشی پەرکەم وتێکچوون ناکات، وبانگەشەی ئەوە دەکەن ئەمە بەهۆی هەڵسوکەوتی خۆیەتی وشەیتان ناچێتە لاشەی مرۆڤ وتووشی مەس وئازاری ناکات، قسەکەى تەواو. وقسەی زانایان لەم مانایەدا زۆرن، وئەوەى بیەوێت دەیدۆزێتەوە. [37] سورەتی -البقرة-: 275.
وشێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- لە کتێبی : (إيضاح الدلالة في عموم الرسالة للثقلين) لە مجموع الفتاوى ب19 ل9 هەتا ل65 پاش قسەی پێشوو، دەڵێت: بۆیە کۆمەڵێک لە موعتەزیلەکان وەکو جبائی وئەبی بەکری رازی وهتد نکۆڵی دەکەن لە چوونی جنۆکە بۆ نێو لاشەی مرۆڤ ونکۆڵی ناکەن لە بوونی جنۆکە، چونکە ئەمە بە ڕوونی باسنەکراوە لە فەرموودەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو باسکردنی بوونی جنۆکەکان بەڵام لەگەڵ ئەمەیشدا ئەوان لەسەر هەڵەن. بۆیە ئەشعەری لە (مقالات أهل السنة والجماعة) دەڵێت: ئەوان دەڵێن جنۆکە دەچێتە لاشەی مرۆڤەوە، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿ٱلَّذِينَ يَأۡكُلُونَ ٱلرِّبَوٰاْ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِي يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيۡطَٰنُ مِنَ ٱلۡمَسِّ﴾ واتە: ﴿ئهوانهی سوو دهخۆن، ههڵسوکهوت ناکهن و ڕاست نابنهوه (له گۆڕدا) مهگهر وهک ئهو کهسهی که شهیتان دهستی لێوهشاندبێت (ههر له دنیادا سروشتی نین، له قیامهتیشدا وهک شێت دهبن)﴾ [38]. و عبد الله ئیبن ئەحمەد ئیبن حەنبەل فەرموویەتی: ووتم بە باوکم کە کەسانێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە جنۆکە ناچێتە لاشەی مرۆڤەوە، ئەویش فەرمووی: ئەی کوڕم درۆ دەکەن ئەوەتا لەسەر زمانى -نەخۆشەکە- قسە دەکات لەکاتێکدا لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتووە. وهەروەها -ڕەحمەتی خواى لێبێت- لە (ب 24 ل276-277 : مجموع الفتاوى) دەڵێت: بوونی جنۆکە بەڵگەی جێگیری لەسەرە لە قورئان وسوننەت ویەکدەنگی پێشینی ئومەت وپێشەوایان، وهەروەها چوونی جنۆکە بۆ نێو لاشەی مرۆڤ سەلێمنراوە بە یەکدەنگی ئەهلی سونە. خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿ٱلَّذِينَ يَأۡكُلُونَ ٱلرِّبَوٰاْ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِي يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيۡطَٰنُ مِنَ ٱلۡمَسِّ﴾ واتە: ﴿ئهوانهی سوو دهخۆن، ههڵسوکهوت ناکهن و ڕاست نابنهوه (له گۆڕدا) مهگهر وهک ئهو کهسهی که شهیتان دهستی لێوهشاندبێت (ههر له دنیادا سروشتی نین، له قیامهتیشدا وهک شێت دهبن)﴾ [39]. وبە سەحیحی هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (شەیتان بەناو -لاشەی- نەوەى ئادەمدا دەڕوات هەروەکو ڕۆیشتنی خوێن). [39] سورەتی -البقرة-: 275. [38] سورەتی -البقرة-: 275.
عبد الله ئیبن ئەحمەد ئیبن حەنبەل فەرموویەتی: ووتم بە باوکم کە کەسانێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە جنۆکە ناچێتە نێو لاشەی مرۆڤەوە، ئەویش فەرمووی: ئەی کوڕم درۆ دەکەن ئەوەتا لەسەر زمانى -نەخۆشەکە- قسە دەکات. وئەمەی باسی دەکات شتێکی بەناوبانگە، مرۆڤ تووشی تێکچوون دەبێت بەهۆی مەسەوە وجنۆکەکە لەسەر زمانى قسە دەکات بە قسەیەک هەر خۆیشی لێی تێناگات، و بەتوندی لەسەر لاشەی دەدرێت ئەگەر لە وشترێک بەو شێوەیە بدرێت ئەوا زۆر کاریگەری لەسەر دەبێت، بەڵام نەخۆشەکە هەر هەستی پێناکات وهەستیش ناكات بەو قسانەی دەیڵێت لەو حاڵەتەدا، ولەوەیە نەخۆشەکە
لە نێو پێشەوایانی مسوڵماناندا کەسێک نییە نکۆڵی بکات لەوەى جنۆکە دەچێـتە نێو لاشەی مرۆڤەوە، وهەرکەسێک نکۆڵی لەمە بکات وبانگەشەی ئەوە بکات کە شەریعەت درۆ دەکات ئەوا درۆی کردووە بەناوى شەریعەتەوە وهیچ بەڵگەیەکی شەرعی نیە پێچەوانەى ئەمە بێت.
وئیمام ئیبن ئەلقەیم -ڕەحمەتی خواى لێبێت- لەکتێبی (زاد المعاد في هدي خير العباد: ب4 ل66-69) دەڵێت: پەرکەم وتێکچوون دوو جۆرە: تێکچوونێک -پەرکەمێک- بەهۆی ڕۆحە پیسەکانەوەیە وپەرکەمێک بەهۆی تێکەڵە پیسەکانى لاشەوە، ودووەم ئەوەیە کە پزیشکەکان لەسەری قسە دەکەن وهۆکار وچارەسەرەکانى باس دەکەن.
بەڵام پەرکەم بەهۆی ڕۆحەکانەوە: ژیرەکان دانی پێدا دەنێن ونکۆڵی لێناکەن، ودان بەوەدا دەنێن کە چارەسەر ئەوەیە لە بەرامبەر ئەمانەدا رۆحی پاک وخێرویستی بەرز وبڵند هەبێت لەبەرامبەر ئەم رۆحە پیسانە بۆئەوەى شوێنەوار وکاریگەریان دوور بخەنەوە، وبەرامبەر کردەوەکانیان بوەستنەوە وپوچەڵیان بکەنەوە، وبوقرات باسی ئەمەی کردووە وهەندێک چارەسەری بۆ ئەم جۆرە تێکچوونە باسکردووە، ودەڵێت:
ئەمە سوودی هەیە بۆ ئەوەى تووشی پەرکەم بووە بەهۆی تێکەڵە وماددەکانەوە، بەڵام پەرکەم بەهۆی ڕۆحەکانەوە ئەم چارەسەرە هیچ سوودێکی بۆی نیە.
بەڵام نەزانەکان لە پزیشکەکان وئەوانەیان کە باوەڕیان وایە زندیقێتی باشە ئەوانە نکۆڵی دەکەن لە تووشبوون بە پەرکەم بەهۆی ڕۆحەکانەوە، وباوەڕیان وانیە کە کاریگەری هەبێت لەسەر لاشەی مرۆڤ ولە نەفامی زیاتر هیچی تریان پێ نیە لەسەر ئەم قسانەیان، ئەگەر نا لە پزیشیکیدا هیچ شتێک نیە کە نکۆڵی لەمە بکات، و هەست و واقیع شاهیدی بۆ دەدات، وپێیان وایە ئەمە بەهۆی زاڵبوونی تێکەڵەکانى لاشەیە ؛ هەندێکجار ئەم قسەیان ڕاستە لە هەندێک بەشیدا بەڵام نەک هەمووی، هەتاوەکو دەڵێت: وپزیشکە زندیقەکان هاتن و ووتیان پەرکەم تەنها بەهۆی تێکەڵی ماددەکانە، وهەرکەسێک ئەقڵ وزانستی هەبێت بەم ڕۆحانە وکاریگەریان پێدەگەیەنێت لە نەزانینی ئەمانە ولاوازی درک وتێگەیشتنیان.
وچارەسەری ئەم جۆرەیان بە دوو شت دەبێت: یەکێکیان لەلایەن نەخۆشەکەوە وئەوی تریان لەلایەن چارەسەرکارەوە، ئەوەى لەلایەن نەخۆشەکەیە ؛ دەبێت بەهێز بێت، و بەڕاستگۆیی ڕوو بکاتە خواى گەورە دروستکاری ئەم ڕۆحانە، وپەناگرتنی سەحیح ودروست بە زمان ودڵ. ئەمە جۆرێکە لە جەنگ، وجەنگاوەر بە چەک سەرناکەوێت بەسەر دوژمنەکەى مەگەر بە دوو شت نەبێـت: دەبێت چەکێکی چاک بێت لەخودی خۆیدا، ودەبێت ئەو بازووەى هەڵیدەگرێت بەهێز بێت ؛ بۆیە ئەگەر یەکێکیان لاواز بێت ئەوا چەکی زۆر وبەهێزیش سوودی نابێت، ئەی چی ئەگەر هەردووکی نەبێت، ودڵ چۆڵ بێت لە تەوحید وتەوەکول وتەقوای خواى گەورە و بەڕاستگۆیی ڕووکردن لە ئەو زاتە، بۆیە چەکێکی پێ نییە.
دووەم: لەلایەن چارەسەرکارەوە، دەبێت ئەم دووشتەى تێدا بێت، تەنانەت هەندێک چارەسەرکار هەیە تەنها دەڵێت: (دەرچۆ لە لاشەی)، یان دەڵێت: (بسم الله)، یان دەڵێت: (ﻻ حول وﻻ قوة إﻻ بالله)، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (وەرە دەرەوە ئەی دوژمنی خوا من پێغەمبەری خودام).
وبینیم شێخەکەمان کەسێک دەنێرێت بۆ لای نەخۆشەکە بۆئەوەى قسە بکات لەگەڵ ئەو رۆحەى چووەتە نێو لاشەیەوە، ودەڵێت: شێخەکەم پێتی ووت دەربچۆ ؛ ئەم کارە حەڵاڵ نیە بۆت، نەخۆشەکە بەئاگا ئەهاتەوە ولەوەیە قسەی لەگەڵدا بکات، یان لەوەیە ڕۆحە ملهوڕەکە بە لێدان دەربچێت، بۆیە نەخۆشەکە بەئاگا دێتەوە وهەست بە ئازار ناکات. وئێمە وخەڵکی تر زۆر جار ئەم شتەمان بینی، هەتاوەکو ووتی: و بەشێوەیەکی گشتی ئەم جۆرە لە نەخۆشی وپەرکەمە وچارەسەری ؛ تەنها خەڵکانێکی کەم نکۆڵی لێدەکەن کە زانست وتێگەشتنیان لاوازە. وزۆر جار زاڵبوونی ڕۆحە پیسەکان بەسەر مرۆڤدا بەهۆی لاوازى دینداری یان وێرانی دڵ وزمانیانە لە هەقیقەتەکانى زیکر وخۆپاراستنە نەبەوی وئیمانیەکان، بۆیە ڕۆحە پیسەکە دەبینێت مرۆڤ هیچ چەک وهۆکارێکی خۆپاراستنی پێ نییە و لەوەیە ڕووت بێت وئەمیش کاریگەری هەیە ئەگەر ناوى خودای نەهێنا بێت لەکاتی داکەندنی جلەکانى، مەبەست باسکرا لە قسەکانى -ڕەحمەتی خواى لێبێت-.
ئەوەى باسمان کرد لە بەڵگە شەرعیەکان ویەکدەنگی زانایان لە ئەهلی سونە وجەماعەت لەسەر ئەوەى دەکرێت جنۆکە بچێتە لاشەی مرۆڤەوە ؛ بۆمان ڕوون دەبێتەوە پوچەڵە بانگەشەی ئەوانەى نکۆڵی لەمە دەکەن ولێکدانەوەیەکی هەڵەیە لەلایەن شێخ عەلی تەنتاویەوە کە نکۆڵی دەکات لەم بابەتە.
ولە قسەکەیدا پەیمانی دا بە گەڕانەوە بۆ هەق وڕاستی هەرکاتێک ڕێنموێنی بۆ کرا، بەڵکو بگەڕێتەوە بۆ سەرە هەق پاش خوێندنەوەی ئەوەى باسمان کرد وداواکارین خواى گەورە ئێمە وئەویش سەرکەوتوو بکات وهیدایەتمان بدات. ولەو شتانەى باسمان کرد ئەوەیە کە ڕۆژنامەى (الندوة) بڵاوی کردەوە لە ژمارەی چاپی بەرواری 14/10/1407 ك , ل 8 لە دکتۆر موحەمەد عرفانەوە کە دەڵێت وشەى (شێتی : جنون) نەماوە لە فەرهەنگی پزیشکی، وبانگەشەی ئەوە دەکات کە چوونی جنۆکە بۆ نێو لاشەی مرۆڤ وقسەکردنی لەسەر زمانى تێگەیشتنێکی زانستی هەڵەیە سەد لە سەد. هەموو ئەمانە پوچەڵن و بەهۆی کەمی زانستە بە شەریعەت وبە ئەوەی زانایانی ئەهلی سوننە وجەماعەت بڕیاریان لەسەر داوە، وئەگەر ئەم بابەتە لەلای زۆرێک لە پزیشکان شاراوە بێت ئەمە بەڵگە نیە لەسەر نەبوونی، بەڵکو بەڵگەیە لەسەر گەورەیی نەزانینیان بەوەى کەسانی شارەزای تر دەیزانێت لە زانا ناسراوەکان بە ڕاستگۆیی ودەستپاکی وچاوڕۆشنی سەبارەت بە بابەتەکانى ئاین، بەڵکو ئەمە یەکدەنگی ئەهلی سونە وجەماعەتە. هەروەکو چۆن شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە دەیگێڕێـتەوە لە کۆمەڵێک لە زانایان، وهەروەها ئەبی حسەنی ئەشعەری باسی ئەوە دەکات کە ئەمەى گێڕاوەتەوە لە ئەهلی سونە وجەماعەت، وهەروەها دەیگێڕێتەوە لە ئەبی حەسەنی ئەشعەری : عەلامە ئەبو عبدالله موحەمەد کوڕی عبداللە ئەلشبلی ئەلحەنەفی کە لە ساڵی 799 ك وەفاتی کردووە لە کتێبی: (آكام المرجان في غرائب الأخبار وأحكام الجان) لە بابەتی پەنجا ویەک لەو کتێبەدا.
وپێشتر لە قسەکەى ئیبن ئەلقەیم -ڕەحمەتى خواى لێبێت- باسکرا کە پێشەواى پزیشکان وژیرەکانیان دان بەمەدا دەنێن وڕەتی ناکەنەوە، بەڵکو تەنها پزیشکە نەفام وزندیقەکان نکۆڵی لێدەکەن. بۆیە بزانە ئەی خوێنەری بەڕێز ودەست بگرە بەوەی باسمان کرد لە حەق وڕاستی، وهەڵمەخەڵەتێ بە پزیشک وئەوانى تر ونە بە ئەوانەى کە قسە دەکەن لەسەر ئەم بابەتە بەبێ زانست وبێ چاوڕۆشنی؛ بەڵکو تەنها لاساییەکی کوێرانەیە بۆ پزیشکەکان وهەندێک لە ئەهلی بیدعە وەکو موعتەزیلەکان وهتد، وخواى گەورە یارمەتیدەرمان بێت بۆ پێکانی حەق وڕاستی.
تێبینی
خۆی بەهۆی تێکچوون وپەلهاویشتنەوە ئەو ڕاخەرە ڕابکێشێت کە لەسەری دانیشتووە ودەستكاری ئامێر وشتومەكەكان بكات ولە شوێنێکەوە بڕوات بەرەو شوێنێکی تر وزۆر هەڵسوكەوتی تریش؛ ئەوەی ئەم شتانە دەبینێت زۆر بە زانست ودڵنیاییەوە شاهێدی دەدات لەسەر ئەوەی قسەكار لەسەر زمانى مرۆڤەکە وئەوەی ئەم شتانە دەجوڵێنێت مرۆڤ نیە.
ئەوەى باسمان کرد لە فەرموودە سەحیحەکان لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- وقسەی زانایان بەڵگەن لەسەر ئەوەى قسەکردن لەگەڵ جنۆکە وئامۆژگاری کردنی وبانگەوازى کردنی بۆ ئیسلام و وەڵامدانەوەى؛ هەموو ئەمانە پێچەوانەى ئەوە نین کە خواى گەورە دەیگێڕێتەوە لە نزاکانى پێغەمبەر سولەیمان -علیه الصلاة والسلام- لە سورەتی (ص) کە دەفەرموێت: ﴿قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لَّا يَنبَغِي لِأَحَدٍ مِّن بَعْدِي ۖ إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ﴾ واتە: ﴿وتی: پهروهردگارا لێم خۆش ببه و دهسهڵاتێکم پێببهخشه که دهست نهدات بۆ کهسی تر له دوای خۆم، چونکه بهڕاستی تهنها تۆ بهخشێنهری ههموو ناز و نیعمهتێکیت﴾ [41]، وهەمان شت لە فەرمانپێکردنی بە چاکە ونەهی لێکردنی لە خراپە ئەگەر دەرنەچوو هەموو ئەمانە پێچەوانەى ئەم ئایەتە پیرۆزە نین، بەڵکو واجبە لەڕوانگەى دوورخستنەوەی چەتە وڕێگر وسەرخستنی ستەملێکراو وفەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە هەروەکو چۆن ئەم کارانە دەکرێت لەگەڵ مرۆڤدا. وپێشتر لە فەرموودە سەحیحەکەدا باسکرا کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (شەیتانم گرت هەتاوەکو لیکى ڕێی دەکرد) بەسەر دەستی پیرۆزی -صلى اللە علیە وسلم-، وفەرمووی: (ئەگەر نزاکەى سولەیمانی برام نەبوایە ئەوا دەمبەستەوە بۆئەوەى بەیانی خەڵکی بیبینن)، ولە گێڕانەوەیەكى [مسلم]دا هاتووە لە ئەبی دەردائەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (دوژمنی خوا ئیبلیس پارچە ئاگرێکی هێنا بۆئەوەى فڕێی بداتە سەر ڕووم، ووتم: پەنا بە خواى گەورە دەگرم لە تۆ -سێ جار-، پاشان ووتم: نەفرەتت لێدەکەم بە نەفرەتی تەواوى خواى گەورە سێ جار -بەڵام نەگەڕایەوە-، پاشان ویستم بیگرم وئەگەر نزاکەى سولەیمانى برام نەبووایە ئەوا دەمبەستەوە بۆئەوەى بەیانی بەسەردابێت ومنداڵەکانی مەدینە یاری پێبکەن)، وئەو فەرموودانەى ئاماژە بۆ ئەم مانایە دەکەن زۆرن، وهەروەها قسەی زانایانیش.
وهیوادارم ئەوەى باسمان کرد بەس بێت وجێی قەناعەت بێت بۆ ئەوانەی هەق ویستن، وداواکارم لە خواى گەورە بەناوە جوانەکانى وسیفەتە بەرزەکانى کە سەرکەوتوومان بکات لەگەڵ هەموو مسوڵمانان بۆ تێگەیشتن لە ئاینەکەى ودامەزران لەسەری، وڕێنموێنیمان بکات بۆ پێکانی هەق لە قسە وکردەوەدا، وپەنامان بدات لەگەڵ هەموو مسوڵمانان لە قسەکردن بە بێ زانست یان نکۆڵی کردن لەشتێک کە زانستمان سەبارەتی نەبێت، ئەو توانادارە لەسەر ئەم کارە.
وصلى الله وسلم على عبده ورسوله نبينا محمد وعلى آله وأصحابه وأتباعه بإحسان.
[41] سورەتی -ص-: 35.
Related books
All books
واجبێتی پەیڕەوکردن وکردەوە کردن بە سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وکوفرى ئەو کەسەی نکۆڵی لە ئەمە دەکات23 زمانواجبێتی پەیڕەوکردن وکردەوە کردن بە سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وکوفرى ئەو کەسەی نکۆڵی لە ئەمە دەکات
دانەر: عبد العزيز ئیبن عبد الله ئیبن باز -ڕەحمەتی خواى لێبێت- بسم الله الرحمن الرحيم پێشەکی سوپاست وستایشت بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وسەرەنجام وکۆتایی بۆ تەقوادارانە، وسەڵاوات وسەلام لەسەر پێغەمبەرمان موحەمەد نێردراو وەکو ڕەحمەت بۆ جیهانیان وسەڵاوات وسەلام لەسەر ئەهلی بەیتی وهاوەڵانی کە قەڕئان وسونەتی پێغەمبەرەکەیان بە پارێزراوی گەیاندووە لەوانەی دووای خۆیان، بەئەوپەڕی پاراستنی ئەمانەت و وردبینیەوە، ومانا ودەستەواژەکانیان پاراستووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- وبمانکات بە یەکێک لەئەوانەى شوێنیان دەکەون بەچاکە وبمانکات بە بەڵگە لەسەر هەموو بەندەکان بەگەیاندنی ئاینەکەى، پاشان: زانایان لەپێشوو ولە…
الوسائل المفيدة للحياة السعيدة85 زمانالوسائل المفيدة للحياة السعيدة
كتاب "الوسائل المفيدة للحياة السعيدة" للشيخ عبد الرحمن بن ناصر السعدي، يتناول مفهوم السعادة الحقيقية التي يسعى لتحقيقها كل إنسان. الكتاب يوضح أن السعادة تتحقق بطاعة الله ورسوله، والعمل الصالح، والإيمان. ويُقسم السعادة إلى دنيوية مؤقتة وأخروية دائمة، ويربط بينهما بالرضا الإلهي للمؤمنين. يعتمد الكتاب على الأدلة الشرعية من القرآن والسنة لتقديم الأسباب المؤدية للسعادة وكيفية تحقيقها، مما يجعله دليلاً للمسلمين لتنظيم حياتهم على بصيرة وإيمان.
پەیامێکی پوخت سەبارەت بە ئاینی ئیسلام بەو شێوەیەی لە قورئان وسونەتدا هاتووە71 زمانپەیامێکی پوخت سەبارەت بە ئاینی ئیسلام بەو شێوەیەی لە قورئان وسونەتدا هاتووە
ئیسلام كتێبێکی گرنگە پێناسەیەکی پوختی ئاینی ئیسلامی لە خۆ گرتووە وڕوونکردنەوەى گرنگترین بنچینە وڕێنمایی وجوانییەکانى ئاینی ئیسلامی تێدایە لە قورئان وسونەتدا، وئەم کتێبە بۆ مسوڵمانان وبۆ نامسوڵمانانیش دەگونجێت بە زمانەکانیان لە هەموو کات وشوێنێک سەرەڕای جیاوازی حاڵ وبارودۆخ. (چاپێک کە هەموو بەڵگەکانى قورئان وسونەت لە خۆ دەگرێت) 1- ئیسلام پەیامی خودایە بۆ هەموو خەڵکی، کۆتا پەیامی خودایە بۆ مرۆڤایەتی هەتا قیامەت بەرپا دەبێت. ئیسلام پەیامی خودایە بۆ هەموو خەڵکی، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةٗ لِّلنَّاسِ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا…
حقوق دعت إليها الفطرة26 زمانحقوق دعت إليها الفطرة
رسالة لطيفة تقدم شرحًا مفصلًا لعشرة حقوق أساسية تشمل حقوق الله تعالى، وحقوق النبي صلى الله عليه وسلم، وحقوق الوالدين، والأولاد، والأقارب، والجيران، والزّوجين، والرّعية والولاة، والمسلمين عمومًا، وغير المسلمين. يهدف الكتاب إلى تعزيز الفهم الصحيح للعلاقات الاجتماعية والواجبات الفردية تجاه الآخرين، مستندًا إلى نصوص الوحي من القرآن الكريم والسنة النبوية، مما يجعله مرجعًا مهمًا لكل مسلم يسعى لتطبيق الشريعة في حياته اليومية مع ربه ومع الآخرين.