ما لا يسع أطفال المسلمين جهله
* ئەو بابەتانەش بە مەنهەجێکی ئاسان وتێر وتۆکمە ڕێکخراوە لە بواری بیروباوەڕ- العقيدة- وفقە- شەریعەت- وژیاننامەی سەروەرمان-السیرة- وڕەوشت وئاداب وتەفسیر وفەرموودە -الحدیث- وزیکرەکان، بەشێوازێک کە بۆ منداڵان گونجاو بێت، وە بۆ هەموو تەمەنەکان، وە بۆ ئەوانەیش کە تازە ئاینی ئیسلام دەناسن، ئەو مەنهەجەیش گونجاوە بوترێتەوە لە ماڵ ودایەنگە وپەیمانگاکان، وە گونجاوە بۆ لەبەرکردن وشیکردنەوە، وە ڕێکخراوە بەپێی زانستەکان، ولەسەر شێوەى پرسیار و وەڵام ڕێکخراون؛ چونکە باشتر لەبیر دەمێنێتەوە و لەبەر دەکرێت، وپەروەردەکار ئەو بەشەیان هەڵدەبژێرێت کە گونجاوە بۆ تەمەنی فێر خواز.
These files are generated automatically from the book's text; their layout may differ from the printed edition.
* ئەو بابەتانەش بە مەنهەجێکی ئاسان وتێر وتۆکمە ڕێکخراوە لە بواری بیروباوەڕ- العقيدة- وفقە- شەریعەت- وژیاننامەی سەروەرمان-السیرة- وڕەوشت وئاداب وتەفسیر وفەرموودە -الحدیث- وزیکرەکان، بەشێوازێک کە بۆ منداڵان گونجاو بێت، وە بۆ هەموو تەمەنەکان، وە بۆ ئەوانەیش کە تازە ئاینی ئیسلام دەناسن، ئەو مەنهەجەیش گونجاوە بوترێتەوە لە ماڵ ودایەنگە وپەیمانگاکان، وە گونجاوە بۆ لەبەرکردن وشیکردنەوە، وە ڕێکخراوە بەپێی زانستەکان، ولەسەر شێوەى پرسیار و وەڵام ڕێکخراون؛ چونکە باشتر لەبیر دەمێنێتەوە و لەبەر دەکرێت، وپەروەردەکار ئەو بەشەیان هەڵدەبژێرێت کە گونجاوە بۆ تەمەنی فێر خواز.
فەرموودەکەش ئیمامی ترمذی وئەحمەد گێڕاویانەتەوە
[پێشەکی أبي زيد القيرواني : ٥].
*****
بۆ خۆشی وڕابواردن دروستی نەکردووین.
[رواه أبو داود].
ج:
[رواه البخاري ومسلم].
[رواه أبو داود والترمذي وغیرهم].
بەشی الفقه- شەریعەت-
*******
[رواه مسلم].
٢- سیواک کردن.
[رواه أحمد والترمذي وغيرهما].
٤- نیەت.
٥- هاتنی کاتی نوێژ.
٩- ڕوو کردنە قیبلە
پ٢١: پایەکانى -ڕوکنەکانى- نوێژ ببژێرە؟
ج:
٧- چوون بۆ مزگەوت بەپێ.
[رواه مسلم وأحمد وغيرهما].
[رواه أبو داود وغيره].
٣- هەڵگەڕانەوە لەئیسلام -مورتەد بوون-. [رواه أبو داود وغيره].
[رواه مسلم].
بوخاری وموسلم بەهاوبەشی فەرمودەکەیان گێڕاوەتەوە
بوخاری وموسلم بەهاوبەشی فەرمودەکەیان گێڕاوەتەوە
*******
بوخاری وغەیری ئەویش گێڕاویانەتەوە
[رواه البخاري ومسلم].
«هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت؛ هەتا ئەو کاتەی من خۆشەویستتر دەبم لە لای لە منداڵەکەی وباوکی وهەموو خەڵکی». [رواه البخاري ومسلم].
«هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕی کامڵ نییە هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت». [رواه مسلم].
«پیاوێک بیستی پیاوێکی تر : (قل هو الله أحد) دەخوێنێت ودووبارەی دەکاتەوە، کاتێک بەیانی بەسەردا هات، ئەویش هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، وئەمەى بۆی باسکرد، پێ وابوو کردەوەیەکی کەمە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سوێند بە ئەو -زاتەى- نەفسی منی بەدەستە -پاداشتی- هاوتایە بە -پاداشتی خوێندنی- سێیەکی قورئان».
«لا حول ولا قوة إلا بالله* ؛ گەنجینەیەکە لە گەنجینەکانى بەهەشت» ، *(واتە: هیچ هێز وتوانایەکمان نییە مەگەر ئەوە نەبێت کە خودا بەویستی خۆی پێمانى دەبەخشێت).
[رواه الترمذي وقال: "حديث حسن صحيح"].
«هەرکەسێک کۆتا قسەی: (ﻻ إله إﻻ الله) بێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە».
[رواه الترمذي].
«ئیماندار تانەدەر ونەفرەتلێکەر وجوێندەر ودەمشڕ نییە».
[رواه البخاري ومسلم].
[رواه البخاري ومسلم].
«ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە، ناڵێم (ألم) پیتێکە، بەڵکو: ئەلیف (أ) پیتێکە، و لام (ل) پیتێکە، و میم (م) پیتێکە»، [-واتا بە خوێندنی (ألم) سی چاکەی بۆ دەنووسرێت].
[رواه البخاري].
[رواه البخاري ومسلم].
[رواه البخاري ومسلم].
[رواه أبو داود].
[رواه الترمذي].
[رواه الترمذي وغيره].
[رواه الترمذي].
ج:
٥- دەتوانم بچمە ئەو شوێنانەى کە کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت بەبێ ڕوخسەت وەرگرتن، وەکو دوکان ونەخۆشخانە وهتد.
ج:
[رواه الترمذي وأحمد].
[رواه أحمد].
وپێچەوانەکەى: ڕەزیلیە: ئەمیش بریتیە لە خۆگرتنەوە لەخەرجکردنی پارە وسامان لەشتێکدا کە مافى خۆیەتی تێیدا خەرج بکرێت.
[رواه مسلم].
[متفق عليه].
[متفق عليه].
[متفق عليه].
[متفق عليه].
[رواه مسلم].
[رواه الترمذي وابن ماجە].
ج: سەڵاوات دەدەیت لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
[متفق عليه].
[متفق عليه].
[رواه مسلم].
[متفق عليه].
[رواه أبو داود والترمذي].
[رواه البخاري].
[رواه البخاري].
[رواه مسلم].
[رواه الترمذي].
[رواه البخاري ومسلم].
[رواه مسلم].
[رواه مسلم].
[رواه مسلم].
[رواه مسلم].
وبراکەى وەڵامی دەداتەوە ودەڵێت: «وَعَلَيْكُمُ السَّلَامُ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ».
[رواه مسلم].
ج:
ج:
ج:
[رواه مسلم].
[رواه الترمذي وابن حبان].
[رواه البخاري].
[رواه الترمذي وابن ماجه].
[متفق عليه].
[رواه أبو داود والترمذي وغیرهم].
[رواه الترمذي].
[رواه أبو داود والترمذي].
[رواه أبو داود].
[متفق عليه].
[رواه أبو داود والترمذي].
[رواه أبو داود وغيره].
[رواه مسلم].
[رواه أبو داود والترمذي].
[رواه أبو داود].
[متفق عليه].
[رواه مسلم].
[رواه البخاري].
[رواه البخاري].
[متفق علیه].
[رواه أبو داود والترمذي].
[رواه أبو داود وابن ماجة وغيرهما].
[رواه مسلم].
[رواه البخاري].
[رواه أبو داود والترمذي وغیرهما].
[رواه أبو داود والترمذي].
وئەگەر گەڕایەوە هەر ئەو نزایە دەڵێت وئەم بەشەی بۆ زیاد دەکات: «آيبون تائبون عابدون لِربنا حامدون» واتە: «گەڕاینەوە بە پەشیمانی لەتاوان، وهەروەها به پەرستش بۆ خودا و سوپاسگوزار وستایش كاریشین بۆ پەروەردگارمان». [رواه مسلم].
[رواه أحمد وابن ماجة].
[رواه أحمد والترمذي].
[رواه الترمذي وابن ماجه].
[متفق عليه].
[رواه الترمذي].
[رواه أبو داود].
[رواه الحاكم وغيره].
[صحیح الجامع].
[رواه الترمذي وأبو داود وغيرهما].
[رواه البخاري].
[رواه البخاري ومسلم].
[رواه أبو داود وابن ماجه].
موطأ مالك
[رواه الترمذي].
[رواه أحمد وابن ماجه وغيرهما].
[متفق عليه].
[رواه مسلم].
[رواه مسلم].
[رواه أبو داود].
[رواه البخاري ومسلم].
ئەو بابەتانەى دەبێت منداڵی مسوڵمان بيزانێت، شیاو نییە لێی بێ ئاگا بێت
بەناوى خواى گەورە ومیهرەبان
پێشەکی
بەناوی خودا، وسوپاست وستایش وحەمد بۆ الله، وپاشان:
* چەند بابەتێک لە ئاینی پەروەردگار کە نابێت منداڵی مسوڵمان سەبارەتیان بێ ئاگا ونەزانبێت، وپێویستە لەسەر دایک وباوکان هەر لەمنداڵیەوە ئەم بابەتانە فێری ڕۆڵەکانیان بکەن.
لە خوای گەورە داواکارم سوودی هەبێت و قبوڵی بکات.
ئەسڵ و سەرچاوەی ئەمەش قەولی الله یە کە دەفەرمووێت:
{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَّا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ } واتە: { ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە خۆتان ماڵ ومنداڵتان بپارێزن لەئاگرێك کە سووتەمەنیەكەی مرۆق وبەردە، سەرپەرشتی ئەو (ئاگری دۆزەخەن) چەند فریشتەیەکی زبر وتوندوتیژی وان کە نافەرمانی خوا ناکەن لەوەی کەفەرمانیان پێ دەدات وە چ فەرمانێکیان پێ بدرێت دەیکەن } [سورەتی التحريم: ٦ ].
وە فەرموودەکەى عبد الله کوڕی عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە دەفەرمووێت: : ڕۆژێکیان لەپشتی پێغەمبەر بووم -صلى اللە علیە وسلم-، پێی فەرمووم: «ئەی کوڕە بچکۆلە (ئەی غوڵام)، هەندێک وشەت و زانیاریت فێر دەکەم، سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەت پارێزێت، سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە هەمو کارێکدا لەگەڵتایە ویارمەتی دەرتە، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وە ئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داواى يارمەتى وپشتیوانی له خودا بكه، وە بزانه بەڕاستى ئەگەر هەموو مرۆڤەکان كۆببنەوه بۆ ئەوەى سوودێکت پێ بگەيەنن؛ ئەوا سوودت پێ ناگەيەنن تەنها بە شتێک نەبێت كه خودا بۆتى نووسيووه، وئەگەر كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك زەرەر وزيانت پێ بگەيەنن؛ ئەوا زەرەر و زيانت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا لە سەرتى نووسيووه، قەڵەمەكانى نووسينى قەدەر هەڵگيراون وپەڕەكانيش وشك بوونەتەوه».
لەسەر گرنگی پەروەردەکردنی منداڵان:
واجبە لەسەر هەموان منداڵە کانیان فێربکەن لە هەمو ئەو بابەتانەی لە ديندارياندا پێویستیان پێیەتی، بۆئەوەی ببێتە مرۆڤێکی کامڵ لەسەر فیترەتی ئیسلام بێت، وموەحیدێکی -یەک خوا پەرستێکی- چاک بێت لەسەر ڕێگای ئیمان.
ئیمامی ئيبن ئەبی زەیدی قەیرەوانی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: "پێمان گەیشتووە کە دەبێت لە تەمەنی حەوت ساڵیدا فەرمانیان پێبکرێت بە نوێژکردن، و لە تەمەنی دە ساڵیدا لەبەر نەکردنی نوێژ ؛ لێیان بدرێت، و لەکاتی نوستنیان جێگایان جیابکرێنەوە، بەهەمان شێوە پێویستە پێش باڵغ بوون فێری ئەو گوفتار وکردارانە بکرێن کە خوای گەورە لەسەر بەندەکانی فەرزی کردووە، بەم شێوەیە کاتێک دەگەنە تەمەنی باڵغبوون ؛ ئەم فەرمانە خوداییانە چووبێتە نێو دڵ وڕۆحیان و ئارامی دڵنیان بێت، وئەندامەکانی لاشەیش ملکەچیان بێت".
بەشی بیر وباوەڕی - العقيدة-
پ١: پەروەردگار وبەدیهێنەرت کێیە؟
ج: پەروەردگارم الله یە کە من و هەموو جیهانیانی خوڵقاندووە بە ناو ونیعمەتەکانی
وبەڵگە: خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴾ واتە: ﴿ هەموو سوپاست وستایش وحەمدێک بۆ خوای گەورە پەروەردگاری جیهانیان ﴾ [سورەتی الفاتحة: 2].
پ2: دين وئاینت چییە؟
ج: دين وئاینی من ئیسلامە، کە بریتییە لە ملکەچبوون -تەسلیم بوون- بۆ خوای گەورە بە تەوحید، ملکەچبوونە بۆی بە گوێڕایەڵی کردني، و دابڕان ودوورکەوتنەوە لە شیرک و هاوبەش پەیدا كەرەکان.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ ...﴾ واتە: ﴿بە ڕاستی ئاینی پەسەند کراو لای خوای گەورە بەس ئیسلامە...﴾ [سورەتی آل عمران: 19].
پ3: پێغەمبەرەکەت کێیە؟
ج: موحەممەد ﷺ .
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللّه ...﴾ واتە: ﴿موحەممەد ڕەوانە کراو و پەیام هێنەری خودایە ...﴾ [سورەتی الفتح: 29].
پ4: وشەی تەوحید (یەک خوا پەرستی) باس بکە، واتای تەوحید چییە؟
ج: وشەی تەوحید بریتیە (ﻻ إله إﻻ الله)، وماناکەى: هیچ پەرستراوێک شایەنی پەرستن نییە بەحەق وڕاستی جگە لە الله.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ...﴾ واتە: ﴿کەواتە بزانە [ئەی پێغەمبەر ﷺ] هیچ پەرستراوێک شایەنی پەرستن نییە بەحەق وڕاستی جگە لە الله...﴾ [سورەتی محمد: 19].
پ5: ئایا خوای گەورە -عز وجل- لە کوێیە؟
ج: خوای گەورە لەسەرەوەى ئاسمانە، لە سەر عەرشە و لە سەرووی هەموو دروستکراوەکانە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿ الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى ﴾ واتە: ﴿ خواى ميهرەبان لەسەر عەرشی پیرۆزە ﴾ [سورەتی طه: 5].
ودەفەرموێت: ﴿ وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ ۚ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ ﴾ واتە: ﴿ وە ھەر ئەوە باڵادەست وزاڵە بەسەر بەندەکانیدا ھەر ئەویش کاردروست -دانا- وئاگادارە ﴾ [سورەتی الأنعام: 18].
پ٦: واتای شاهێدی دان بەوەى (محمد رسول الله) چییە؟
ج: واتاکەی: خودا وەک مژدەدەر و ئاگادارکارەوە ناردوویەتی بۆ هەموو جیهان.
و واجبە:
١- گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بکرێت.
٢- باوەڕی پێبکرێت و بەڕاست دابنرێت لەو شتانەى بهەواڵی دەربارە داوە
٣- بە هیچ جۆرێک سەرپێچی فەرمانەکانی نەکرێت
٤- بەو شێوەیە خواى گەورە بپەرستین کە ئەو لەشەریعەتدا فەرمانى لەسەر داوە، ئەمەیش بە پەیڕەوکردنی سونەت و دوورکەوتنەوە لە بیدعە -داهێنان لەدین-. دێتە جێ
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ...﴾ [سورەتی النساء: 80] واتە: ﴿ھەر کەسێک گوێرایەڵی (پێغەمبەر ﷺ) بکات ئەوا بەڕاستی گوێرایەڵی خوای کردووە ...﴾، وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى * إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى﴾ واتە: ﴿وە لە ھەوا وئارەزووە قسە ناکات و هەرچی دەیڵێت وەحی پەروەردگارە بۆی.
[سورەتی النجم: 3 - 4].
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا﴾ واتە: ﴿سوێند بەخوا بەڕاستی لەپێغەمبەری خوادا ﷺ بۆ ئێوە ھەیە سەرمەشقی وپێشەوایەتی چاک بۆ کەسێك بەھیوای خوا و (پاداشتی) ڕۆژی دواییە وە زۆر یادی خوا دەکات﴾ [سورەتی الأحزاب: 21].
پ٧: بۆچی خوای گەورە ئێمەی دروست کردووە؟
ج: الله ئێمەی دروست کردووە بۆ ئەوەی بەتەنها ئەو بپەرستین بەبێ ئەوەی هیچ شەریک وهاوبەشێکی بۆ بڕیار بدەین.
خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ﴾ واتە: ﴿من جن و مرۆڤایەتیم دروست نەکردووە تەنها بۆ پەرستنی من نەبێت﴾ [سورەتی الذاريات: 56].
پ٨: ئایا پەرستن -عیبادەت- چییە؟
ج: زاراوەیەکی گشتگیر وفراوانە کە هەموو ئەو قسە وکردەوە ئاشکرا وشاراوانە دەگرێتەوە کە خوای گەورە خۆشی دەوێت و لێی ڕازییە.
ئاشکرا ودیارەکان: وەکو یادی خوا بەزمان، وتەسبیح کردن- سبحان الله-، وتەحمید كردن- الحمدلله-، وتەکبیر کردن- الله أكبر-، ونوێژکردن، وحەج کردن.
نادیار وشاراوەکان: وەکو تەوەکول -پشت بەستن بەخوا لەدڵەوە- وترسان لە پەروەردگار وهیوا وڕەجا بە میهرەبانی الله.
پ٩: گەورەترین ئەرک -واجب- لەسەرمان چییە؟
ج: گەورەترین واجب -ئەرک- لەسەر ئێمە ئەوەیە کە تەنها عیبادەت و پەرستش بۆ الله بکەین
پ١٠: جۆرەکانی تەوحید -یەک خوا پەرستی- چین؟
ج: ١- تەوحیدی ڕبوبیەت (پەروەردگارێتی): واتە باوەڕمان وابێت کە خوای گەورە بەتەنها خوڵقێنەر وڕۆزیدەر وپادشا وبەڕێوبەڕی گەردوونە، بەتەنها وبێ هاوبەشە
٢- تەوحیدی ئولوهیەت (پەرستراوێتی): واتە بەتاکدانانى الله لەپەرستندا، هیچ یەکێک شایستەی بپەرستن نیە جگە لە الله -سبحانه وتعالى-، وهەروەها نابێت هیچ هاوبەشێک لەگەڵ ئەودا پەرستنی بۆ بکرێت
٣- تەوحیدی الأسماء والصفات: واتە باوەڕبوون بەو ناو و سیفەتانەی خوای گەورە کە لە قورئان و سوننەتدا هاتوون بەبێ چواندنی بە خوڵقێنراوەکان وبەبێ نکۆڵیکردن لەحەقیقەتی ناو وسیفەتەکاني وبەبێ لادانیان لەمانا ڕاست ودروستەکانی
بەڵگە لەسەر هەرسێ جۆرەکەی تەوحید، لەم ئایەتەدایە کە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿رَّبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَاعْبُدْهُ وَاصْطَبِرْ لِعِبَادَتِهِ ۚ هَلْ تَعْلَمُ لَهُ سَمِيًّا﴾ واتە: ﴿پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ھەرچی لەنێوانیاندایە کەواتە بیپەرستە و زۆر خۆگر بە لە پەرستنیدا ئایا ئاگاداریت وێنەی ئەو (خوایەکی تر) ھەبێت﴾ [سورەتی مريم: 65].
پ١١: گەورەترین تاوان چییە؟
ج: شیرک (هاوبەشدانان بۆ خواى گەورە)، واتە هاوەڵ وهاوبەش بڕیاردان بۆ خواى گەورە لە پەرستراوێتیدا یان لە پەروەردگارێتیدا یان لە ناو وسیفەتەکانیدا گەورەترین تاوانە
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا﴾ واتە: ﴿بەڕاستی خوا خۆش نابێت ئەگەر ھاوبەشی بۆ بڕیار بدرێت بێجگە لەوە خۆش دەبێت لەھەر گوناھێکی تر بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت وە ھەرکەسێک ھاوبەش بۆ خوا بڕیار بدات ئەوە بێگومان گوناھێکی زۆر گەورەی ھەڵبەستووە﴾ [سورەتی النساء: 48]
پ١٢: باسی شیرك وجۆرەكانی بكە؟
ج: شیرک -هاوبەشدانان بۆ خواى گەورە- : بریتییە لە ئەنجامدانى هەرجۆرە پەرستنێک بۆ غەیری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
جۆرەکانى:
شیرکی گەورە؛ وەک: پاڕانەوە وداوا کردن لە غەیری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، یان سوجدە بردن بۆ غەیری الله، یان سەربڕینی قوربانییەک بۆ غەیری پەروەردگار -عز وجل-.
شیرکی بچووک؛ وەک: سوێندخواردن بە غەیری الله، وە بەکارهێنانی تەمیمەکان، ئەمیش بریتیە لەو شتانەى هەڵدەواسرێن بەمەبەستی هێنانی سوود یان دوورخستنەوەی زیان، وە ڕیا -ڕوپامایی-، وەک ڕازاندنەوەی نوێژ لەبەر خاتری خەڵکی
پ١٣: ئایا هیچ یەکێک غەیب دەزانێت جگە لە الله -سبحانه وتعالى-؟
ج: هیچ کەسێک پەی بە غەیب نابات ونایزانێت غەیری الله نەبێت
خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ ۚ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ﴾ واتە: ﴿بڵێ: هیچ کەسێک لە ئاسمان و زەویدا غەیب نازانێت جگە لە خوای گەورە هەروەها نازانن کەی زیندوو دەبنەوە﴾ [سورەتی النمل: 65].
پ١٤: پایەکانی ئیمان (باوەڕ) ببژێرە؟
ج: ١- باوەڕبوون بە خوای گەورە -سبحانه وتعالى-.
٢- باوەڕبوون بە فریشتەکان- الملائكة-.
٣- باوەڕبوون بە کتێبە ئاسمانیەکان.
٤- باوەڕبوون بە پێغەمبەرەکانی.
٥. باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی.
٦- باوەڕبوون بەقەدەر خێر وشەڕی.
وبەڵگە: فەرموودە بەناوبانگەکەى جبریلە ومسلم ڕەوایەتی کردووە، جبریل بە پێغەمبەری فەرموو -صلى اللە علیە وسلم- : «هەواڵم پێبدە سەبارەت بە ئیمان؟ سەروەرمانەفەرمووی: ئیمان بریتیە لە باوەڕ هێنان بە خودا وفریشتەکانی وکتێبەکانی وپێغەمبەرانی وڕۆژی دوایی، وباوەڕت هەبێت بە قەدەر بە خێر وشەڕی».
پ١٥: پایەکانی ئیمان (باوەڕ) ڕوون بکەرەوە؟
ج: باوەڕبوون بە خوای گەورە. § ئهوهیه باوەڕت وابێت كه خوای گهوره ئهو زاتەیە كه تۆی دروست كردووه وڕزق وڕۆزی پێبەخشیوویت، وتەنها ئەو پادشا وخاوەنداری هەموو شتێکە وهەموو شتێک پەیوەست بە بوونەوەرەکان تەنها ئەو بەڕێوە بەریەتی § وههروهها تەنها ئەو پەرستراوی حەقە، هیچ پەرستراوێکی تر شایەنی پەرستن نییە بەحەق وڕاستی جگە لە الله.
§ وئەو گەورە ومەزنی ڕەهایە بۆیە هەموو حەمد وستایش تەنها دەبێت بۆ ئەو بێت، وخاوەنی ناوە جوان و سیفاتە بەرزەکانە، وهیچ هاوەڵی نییە وهیچ شتێک هاوشێوەی ئەو نییە.
باوەڕبوون بە فریشتەکان: فریشتەکان ئەو دروستکراوانەن کە خوای گەورە لە نوور دروستی کردوون، وە بۆ پەرستنی خوا دروست کراون وبە تەواوی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەو زاتە مەزنەن.
- و لەنێوانیاندا جبریل -علیه السلام- کە ڕاسپێردراوە بۆ دابەزاندنی وەحی بۆ پێغەمبەران.
باوەڕبوون بە کتێبەکان: ئەو کتێبانەن کە خوای گەورە بۆ پێغەمبەرەکانی دایبەزاندووە.
- وەکو قورئان ؛ بۆ سەر موحەممەد ﷺ .
- ئینجیل : بۆ سەر عیسا -علیه السلام-.
- تەوڕات : بۆ سەر عیسا -علیه السلام-.
- زەبور : بۆ سەر داود -علیه السلام-.
- سوحوفی ئیبراهیم وموسا : بۆ سەر ئیبراهیم وموسا -علیهم السلام-.
باوەڕبوون بە پێغەمبەران: ئەو پێغەمبەرانەن کە خوای گەورە بۆ بەندەکانی ناردووە بۆئەوەى فێریان بکات، ومژدەی خێر و بەهەشتیان پێبدەن، ولە شەڕ وخراپە وئاگری دۆزەخ ئاگاداریان بکەنەوە.
باشترینیان بریتین لە پێغەمبەرانی خاوەن ئیرادەی پتەو وبەهێز -أولو العزم- کە بریتین لە:
نوح -علیه السلام-.
ئیبراهیم -علیه السلام-.
موسا -علیه السلام-.
عیسا -علیه السلام-.
موحەممەد ﷺ.
باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی (ڕۆژی قیامەت): ڕۆژی دووايي ئاماژەیە بۆئەوەی کە دوای مردن لە گۆڕدا دێت، وڕۆژی قیامەت کە ڕۆژی زیندووبوونەوە ولێپرسینەوەیە، ئەهلی بەهەشت لەو شوێنەى بۆیان دانراوە نیشتەجێ دەبن، وئەهلی دۆزەخیش لەو شوێنەى بۆیان دیاریکراوە دەمێننەوە.
باوەڕبوون بە قەدەر خێر وشەڕی:
قەدەر: بریتیە لە باوەڕبوون بەوەى خوای گهوره ههموو شتێك دهزانێت كه له گهردووندا ڕوودهدات، پێشتر له لەوحو المحفوظ دا نووسراوە، و ویستی دروستكردن و هێنانهدی ههبووه.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ﴾ [القمر: 49] واتە: ﴿ئێمە هەموو شتێکمان بەئەندازە ونەخشەی دیاریکراو دروستکردووە﴾.
- وقەدەر چوار بەش وپلەی هەیە :
یەکەم: زانستی خوای گەورە، ئەمەش زانستی پێشوەختەی الله یە سەبارەت بەهەموو شتێک، پێش ودوای ڕوودانیان.
بەڵگە: خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ﴾ واتە: ﴿بەڕاستی تەنھا لای خوایە زانیاری (کاتی ھاتنی) ڕۆژی دوایی وە ھەر خوا باران دەبارێنێت وتەنها خوا دەزانێت بەوەی لەمنداڵدانی (دایکان) دایە وە ھیچ کەس نازانێت سبەینێ (لە داھاتوودا) چی دەکات وە ھیچ کەس نازانێت لە چ شوێن و زەویەکدا دەمرێت بەڕاستی خوا زانا و ئاگادارە﴾ [سورەتی لقمان: 34].
دووەم: خوای گەورە هەمو ئەوشتانەی ڕوو دەدات لە لوح المحفوظ دا نووسیبوە؛ بۆیە هەرچی ڕوویدا وهەرچییەک ڕووبدات لەﻻي خوای گەورە تۆمار کراوە
بەڵگە: خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَعِنْدَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ﴾ واتە: ﴿وە کلیلی ھەموو نھێنیەکان ھەرلای خوایە کەس نایانزانێت جگە لە (خوا) وە (خوا) دەزانێ چی لە وشکانی و دەریادا ھەیە وە ھەر گەڵایەک بکەوێتە خوارەوە خوا پێی دەزانێت و ھەر دانەوێڵەیەک لە تاریکیەکانی زەویدا بێت و ھەر تەڕو وشکێک ھەبێت ھەر ھەموویان لای الله یاداشت كراون [سورەتی الأنعام: 59].
سێیەم: هەموو شتێک بە ویستی خوای گەورە ڕوودەدات، واتە هەر شتێک ڕووبدات یان بوونەوەرەکان ئەنجامی بدەن ئەوا پاش ویستی خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-.
بەڵگە: خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَسْتَقِيمَ * وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ﴾ واتە: ﴿بۆ ئەو کەسانەی کە بیانەوێت بەڕێی ڕاستدا بڕۆن لە ئێوە * ئێوە ئارەزووی (ڕێی ڕاست) ناکەن مەگەر کاتێك کە پەروەردگاری ھەمووان بیەوێت. [سورەتی التكوير: 28-29].
چوارەم: باوەڕبوون بەوەی کە هەموو بوونەوەرەکان لەلایەن خوای گەورەوە دروستکراون، خودی بوونەوەرەکانى دروستکرووە لەگەڵ سیفەت وجوڵە وهەموو شتێکیان.
بەڵگە: خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ﴾ واتە: ﴿خواى گەورە ئێوەی دروست کردووە و هەموو ئەو کارانەیشی کە دەیکەن﴾ [سورەتی الصافات: 96].
پ١٦: پێناسەی قورئان چییە؟
ج: قسەی خوای گەورەیە، وە دروست نەکراوە.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِنْ أَحَدٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ ...﴾ واتە: ﴿ئەگەر هەریەکێک لە موشریکەکان داوای داڵغەداني لێتکرد ئەوا دالغەی بدەن، تا وتەو گەلانی الله ببیستێت..﴾ [سورەتی التوبة: 6].
پ١٧: ئایا سوننەت چییە؟
ج: هەموو وتە و کردار و ڕەزامەندی وسیفەتێکی لاشەیی یان ڕەوشتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
پ١٨: بیدعە -داهێنان لەئایین- چییە؟ وئایا قبوڵی بکەین؟
ج: هەموو شتێکە کە مرۆڤەکان لە ئایندا دایان هێنا بێت، لەکاتێکدا لەسەردەمی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- و هاوەڵەکانیدا بوونی نەبووە.
* نابێت قبوڵی بکەین؛ بەڵکو دەبێت ڕەتی بکەینەوە.
چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: «هەموو بیدعەیەک -داهێنانێک لەئایندا- گومڕاییە»
نموونەی بیدعە: وەکو زیادکردن بۆ سەر پەرستنەکان، وزیادکردنی چوارەم جار شوشتن بۆ دەستنوێژ، وئاهەنگ گێڕان بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەم شتانە نەهاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یان هاوەڵان ئەنجامیان دابێت.
پ١٩: باسی بیروباوەڕی -عەقیدەى- وەلاء -دۆستایەتی- وبەرائــ -خۆ بەریئکردن- بکە؟
ج: وەﻻء -دۆستایەتی- واتە: خۆشویستنی ئیمانداران وسەرخستنیان.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ...﴾ واتە: ﴿ئیمانداران چ پیاو و چ ژن سەرخەرو وپشتیوانی یەکن ...﴾ [سورەتی التوبة: 71].
بەرائــ -جیابوونەوە وخۆبەرئیکردن-: واتە ڕق لە کافرەکان و وەکو دوژمن سەیر بکرێن.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ﴾ واتە: ﴿بەڕاستی ئێوە نموونەیەکی باشتان هەیە لە ئیبراهیم و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون کاتێک بە گەلەکەیان وت: ئێمە خۆمان لە ئێوە دادەبڕین و هەرچی دەیپەرستن جگە لە خوا ئێمە دەستبەردارتان دەبین دوژمنایەتی وڕق وکینە لە نێوان ئێمە و ئێوەدا بۆ هەمیشەییە هەتاوەکو تەنها باوەڕتان بەخودا هەبێت وپەرستنتان تەنها بۆ ئەو بێت﴾ [سورەتی الممتحنة: 4].
پ٢٠: ئایا خوای گەورە هیچ ئایینێکی تر قبوڵ دەکات جگە لە ئاینی ئیسلام؟
ج: الله لە غەیری ئاینی ئیسلام هیچ ئاینێکی لا بەسەندکراو نییە
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە خەسارۆمەندان دەبێت﴾ [سورەتی آل عمران : 85].
پ٢١: كوفر بە کردار وگوفتار بیرو باوەڕ دەبێت، نمونە باسبکە لەسەریان
ج: نموونەی کوفر بە قسە: جوێندان بە الله -سبحانه وتعالى- یان جوێندان بە پێغەمبەرەکەی -صلى الله عليه وسلم-.
نموونەی کوفر بە کردەوە: بێڕێزی کردن بەرامبەر بە قورئان یان سوجدە بردن بۆ غەیری الله -سبحانه وتعالى-.
نموونەی کوفر بە بیروباوەڕ -عەقیدە-: باوەڕی وابێت یەکێکی تر جگە لە الله -سبحانه وتعالى- شایستەى پەرستنە یان باوەڕی وابێت یەکێکی تر جگە لە الله -سبحانه وتعالى- پەروەردگارە وخوڵقێنەرە.
پ٢٢: دووڕوویی -نیفاق- چییە وجۆرەکانی چین؟
١- دووڕوویی -نیفاقی- گەورە: واتە شاردنەوەی کوفر ودەرخستنیی ئیمان.
ودەبێتە هۆی دەرچوون لەئیسلام وبە کوفرى گەورە دادەنرێت.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا﴾ واتە: ﴿بەڕاستی مونافیقەکان لە قووڵایی ئاگردا دەبن هەرگیز هیچ یارمەتیدەرێکیان بۆ نادۆزیتەوە﴾ [سورەتی النساء : 145].
٢- دووڕوویی -نیفاقی- بچووک: وەکو: درۆکردن وشکاندنی بەڵێن وخیانەتکردن لە سپاردەکان -ئەمانەتەکان-.
دووڕوویی بچووک نابێتە هۆی دەرچوونی مرۆڤ لە ئیسلام، تاوانە وبکەرەکەى لەوەیە تووشی سزا ببێت.
- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نیشانەکانی دووڕوو -مونافیق- سێدانەن: کاتێک قسە دەکات درۆ دەکات، کاتێک بەڵێن دەدات دەیشکێنێت، کاتێکیش شتێکی پێ دەسپێردرێت خیانەت دەکات»
پ٢٣: کۆتا پێغەمبەر کێیە؟
ج: موحەممەدە ﷺ .
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَد مِّن رِّجَالِكُم وَلَـٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّين ...﴾ واتە: ﴿موحەممەد باوکی هیچ کام لە پیاوەکانتان نییە بەڵکو پێغەمبەری خوایە و مۆری -کۆتایی- پێغەمبەرانە ...﴾ [سورەتی الأحزاب : 40].
- وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من کۆتای پێغەمبەرانم و هیچ پێغەمبەرێک لە پاش من نایەت»
پ٢٤: ئایا موعجیزە چییە؟
ج: موعجیزە: هەموو ئەو شتانەیە کە خودا بە پێغەمبەرەکانی داوە کە شتی بەدەر لەسروشتی وئاسایین بەڵگە وئاماژەن بۆ ڕاستگۆییان، وەکو:
- دووبەش کرد نی مانگ بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-.
- دوو بەشکردنی دەریا وەکو دوو شاخی مەزنی لێهات بۆ موسا -علیه السلام-، پاشان فیرعەون و سەربازەکانی لەنێویدا خنکان.
پ٢٥: ئایا هاوەڵانی سەروەرمان کێن؟ ئایا پێویستە خۆشم بوێن؟
ج: هاوەڵ -سەحابی- ئەو کەسەیە کە چاوی بە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کەوتووە، وباوەڕی پێ هێناوە و لەسەر ئیسلامەتی مردووە.
- پێویستە خۆشمان بوێن وشوێنیان بکەوین وئەوان سەرمەشقی -قدوەی- ئێمە بن لەژیاندا، وئەوان خێرترین وباشترینن لە نێو خەڵکیدا لەپاش پێغەمبەران.
باشترینیان: چوار چێنشینەکەن، کە بریتین لە:
ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت-.
عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت-.
عوسمان -ڕەزاى خواى لێبێت-.
عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت-.
پ٢٦: ئایا دایکانی ئیمانداران کێن؟
ج: بریتین لەخێزانەکانى پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿النَّبِيُّ أَوْلَىٰ بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ ۖ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ﴾ واتە: پێغەمبەر نزیکترە بەئیمانداران زیاتر بەخودی خۆیان وهاوسەرەکانى دایکی ئیماندارانن [سورەتی الأحزاب: ٦ ].
پ٢٧: ئەرکی ئێمە چییە بەرامبەر بەبنەماڵەى -ئەهلی بەیتی- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؟
ج: ئەوانمان خۆشدەوێت وپشتیوانیان دەبین وڕقمان لە ئەوانەیە کە ڕقیان لێیانە، وزیادەڕەوی ناکەین سەبارەتیان، ئەهلی بەیت؛ خێزانەکانى پێغەمبەر ﷺ ونەوەکانی وڕۆڵەکانى هاشم وڕۆڵەکانى المطلب دەگرێتەوە لەئیمانداران.
پ٢٨: ئەرکی -واجبی- ئێمە چییە بەرامبەر بە فەرمانڕەوای موسوڵمانان؟
ج: ئهركی ئێمه بهرامبهر به فهرمانڕهوای موسوڵمانان بریتیە لەڕێزگرتن لێیان، گوێڕایهڵی کردنیان لە چاکەدا، ودەرنەچوون لەدژیان، ونزا کردن بۆیان وئامۆژگاری کردنیان بەنهێنی.
پ٢٩: شوێنی نیشتەجێبوونی ئیمانداران -دار المؤمنین- کوێیە؟
ج: شوێنی نیشتەجێبوونی ئیمانداران بەهەشتە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ...﴾ واتە: ﴿بەدڵنیاییەوە خوای گەورە ئەو کەسانەی کە باوەڕیان هێناوە وکردەوەی چاکە دەکەن دەیان خاتە باخانێک ڕووبارەکان لە ژێریاندا دەڕژێن...﴾ [سورەتی محمد: 12].
پ٣٠: شوێنی نیشتەجێبوونی کافرەکان کوێیە؟
ج: شوێنی مانەوەى کافرەکان دۆزەخ وجەهەنەمە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ﴾ واتە: ﴿خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی کە سووتەمەنیەکەی مرۆڤ و بەردە کە بۆ کافرەکان ئامادە کراوە﴾ [سورەتی البقرة: 24].
پ٣١: ترس چییە؟ هیوا -ڕەجا- چییە؟ بەڵگەکان چیین سەبارەتیان؟
ج: ترس: واتە ترسان لەخواى گەورە ولە سزای ئەو زاتە مەزنە.
هیوا -ڕەجا-: واتە ئومێد بە پاداشت ولێخۆشبوون و ڕەحمەتی خوای گەورە.
بەڵگە: خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا﴾ واتە: ﴿ئەوانەی بانگیان دەکەن خۆیان بەدوای هۆکاری نزیکبوونەوە لە پەروەردگاریان دەگەڕێن هەریەکەیان هەوڵی نزیکبوونەوە دەدەن هیوایان بە ڕەحمەتی ئەو هەیە و لە سزای ئەو دەترسن﴾ [سورەتی الإسراء: 57].
وخواى گەورە دەفەرموێت: ﴿نَبِّئْ عِبَادِي أَنِّي أَنَا الْغَفُورُ الرَّحِيمُ * وَأَنَّ عَذَابِي هُوَ الْعَذَابُ الْأَلِيمُ﴾ واتە: ﴿بەندەکانم ئاگادار بکەوە کە بەڕاستی من لێخۆشبوو ومیهرەبانم * وسزای من سەختترین سزایە﴾ [سورەتی الحجر: 49 - 50]
پ٣٢: هەندێک ناو وسیفاتەکانی خوای گەورە باس بکە؟
ج: الله، الرب (پەروەردگار)، الرحمن (میهرەبان)، السمیع (بیسەر)، البصیر (بینا)، العليم (زانا)، الرزاق (ڕۆزیدەر)، الحي (هەمیشە زیندوو)، العظيم (مەزن) ... جگە لەمانە لە ناو وسیفەتە بەرزەکانى پەروەردگار -سبحانه وتعالى-.
پ٣٣: ئەم ناوانە شیبکەرەوە؟
ج: الله: واتا پەرستراوی بەهەق وڕاستی وهیچ هاوبەش وهاوتایەکی نییە.
الرب: واتا خوڵقێنەر ڕۆزی دەر وپادشا وخاوەنداری هەموو جیهانیان وبەڕێوە بەری هەمو گەردون
السمیع: ئەو زاتەیە کەبیستنی هەموو شتێکی گرتۆتەوە وهەموو شتێک دەبیستێت، وبسەری هەموو دەنگەکانە سەرەڕای جیاوازیان لە نزمی وبەرزیدا
البصیر: ئەو زاتەیە کە هەموو شتێک دەبینێت ، وبینەری هەمو شتێکە بە ورد ودرشتەوە
العلیم: ئەو زاتەیە کە زانستی دەوری هەموو شتێکی داوە، زانایە بە ڕابوردو وداهاتو وئێستاو وحازر
الرحمن: ئەو زاتەیە کە میهرەبانی وڕەحم وبەزەیی هەموو خوڵقێنراو وزیندووەکانى گرتۆتەوە، هەموو خوڵقێنراوەکان لەژێر ڕەحمەت وبەزەیی الله دان-سبحانه وتعالى-.
الرزاق: ئەو زاتەیە ڕۆزی وڕزق دەبەخشێت بەهەموو بوونەوەرەکان لە مرۆڤ وجنۆکە وئاژەڵەکان.
الحي: ئەو زاتەیە کە ژیانی نەبڕاوەی هەیەو مردن بە سەریا نایەت، لەکاتێکدا هەموو خوڵقێنراوەکان دەمرن.
العظيم: ئەو زاتەیە کە هەموو کەماڵ وتەواوی ومەزنیەک بۆ ئەوە لە ناو وسیفەت وکردەوەکانیدا.
پ٣٤: ئەرکی ئێمە چییە بەرامبەر بە زانایانی مسوڵمانان؟
ج: ئهركی ئێمه بهرامبهر زانایانی مسوڵمانان ئەوەیە خۆشمان بوێن وتەنها بۆ لای ئەوان بگەڕێینەوە لە بابەتەکان وهەروەها لەپێشهاتە -نازیلە- شەرعیەکان، ودەبێت تەنها بەچاکە باسیان بکەین، هەرکەسێک بە خراپە باسیان بکات، لەسەر ڕێگای ڕاست لایداوە.
خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ﴾ واتە: ﴿خوای گەورە پلە بەرزی دەبەخشێتە باوەڕداران، وە زانایان بە چەندين پلە بڵنديان دەکات، خوای گەورە ئاگادار وشارەزایە لەوەی کە دەیکەن﴾ [سورەتی المجادلة: 11].
پ٣٥: ئایا دۆستەکانى -وەلیەکانى- خواى گەورە کێن؟
ج: ئیماندارە تەقوادارەکانن. خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ * الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ﴾ واتە: ﴿بەڕاستی وەلیەکانى -دۆستانی- خوای گەورە هیچ ترسێکیان لەسەر نییە وخەمبار نابن * ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و لە خوا دەترسن -تەقوادارن-﴾ [سورەتی يونس: 62-63].
پ٣٦: ئایا ئیمان (باوەڕ) پێک هاتووە لە کردار وگوفتار؟
ج: ئیمان پێکهاتووە لە کردار وگوفتار وباوەڕی دڵ
پ٣٧: ئایا ئیمان زیاد و کەم دەکات؟
ج: ئیمان بە گوێڕایەڵی خوای گەورە زیاد دەکات و بە سەرپێچی کردنی فەرمانەکانى خوا کەم دەکات.
خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ﴾ واتە: ﴿ئیماندارانی ڕاستەقینە ئەوانەن کە کاتێک باسی خوا دەکرێت دڵیان پڕ دەبێت لە ترس (بەشکۆدانانى پەروەردگار) وە ئیمانیان زیاد دەکات کاتێک ئایەتەکانی بۆ بخوێندرێتەوە وتەنها پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن﴾ [سورەتی الأنفال: 2].
پ٣٨: ئیحسان چییە؟
ج: ئەوەیە خواى گەورە بپەرستیت وەکو ئەوەی بیبینیت، وە ئەگەرچیش تۆ ئەو نە بینیت، ئەوا ئەو تۆ دەبینێت.
پ٣٩: کەی کردەوەکان لەلای خوای گەورە قبوڵ دەکرێن -سبحانه وتعالى-؟
ج: بەدوو مەرج:
١- ئەگەر کردارەکە بەدڵسۆزی -بەئیخلاصی- تەواو بۆ خواى گەورە ئەنجام درابێت
٢- ئەگەر کردەوەکە بەپێی سونەتی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بێت.
پ٤٠: تەوەکول -پشت بەستن- بەخوای گەورە چییە؟
ج: واتە تەوەکول -پشت بەستن- بە خوای گەورە لە هێنانی سوود ودوورخستنەوەى زیان، لەهەمان کاتدا گرتنە بەری هەمو هۆکارەکان لە بەڕێکردنی ژیاندا
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ...﴾ واتە: ﴿هەرکەسێک تەوەکولی بە خوا بێت -پشت بەخوا ببەستێت- ئەوا ئەو زاتە بەسە بۆی﴾ [سورەتی الطلاق: 3].
﴿حَسْبُهُ﴾: واتا: تەنها ئەو زاتە بەسە بۆی؛ بۆئەوەى بەهانایەوە بێت وئەوەى داواى دەکات پێی ببەخشێت.
پ٤١: ئایا ئەرکی فەرمانکردن بەچاکە و نەهی کردن لەخراپە چییە؟
ج: چاکە: واتە فەرمانکردن بەهەموو گوێڕایەڵییەک بۆ خواى گەورە -عز وجل-، وخراپە: واتە نەهی کردن لە هەموو سەرپێچیەکی فەرمانەکانى خواى گەورە -عز وجل-.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ ۗ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُم ۚ مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ﴾ واتە: ﴿ئێوە باشترین ئومەتن کە بۆ (سوودی) خەڵکی هێنراونەتە بوون فەرمان بەچاکە ونەهی لەخراپە دەکەن وباوەڕتان بە خوا هەیە وئەگەر جولەکە وگاوڕەکان -ئەهلی کیتاب- باوەڕ بهێنن ئەوا ئەمە خێرترە بۆیان تێیاندایە باوەڕدارە بەڵام زۆرینەیان فاسقن -ڕۆچوون لەتاوانەکاندا-﴾ [سورەتی آل عمران : 110].
پ٤٢: ئایا ئەهلی سونە وجەماعەت کێن؟
ج: ئەوانەن لەسەر هەمان ڕێبازی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وهاوەڵانی ئەون لە قسە وکردار وبیروباوەڕیاندا.
پێیان دەوترێت: (ئەهلی سوننە) چونکە پابەند وشوێنکەوتووی سوننەتی پێغەمبەرن -صلى الله عليه وسلم- وخۆیان بەدوور گرتووە لە بیدعە -لە داهێنان لە دین-.
وپێیان دەووترێت (جەماعەت -کۆمەڵ-): وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ڕاستییەی کە لەسەر هەق وڕاستی یەکیان گرتووە وکۆبوونەتەوە، جوداييان تێیدا دروست نەکردووە
پ١: پێناسەى الطهارة: پاککردنەوە لەفیقهدا بکە؟
ج: الطهارة: پاککردنەوە واتا: پاکبوونەوە ولابردنی هەمو پیسیەکان.
پاکبوونەوە ولابردنی پیسی هەستپێکراو الخبث : بریتیە لەوەى مسوڵمان هەموو پیسیەک لاببات کە هاتووەتە سەر -تووشی- لاشەی یان جلەکەى یان شوێنی نوێژکردنى.
پاکبوونەوە ولابردنی ناپاکژی واتایی پاک بونەوە لە الحدث- : پاکبوونەوە لە هەموو ڕوداوێک ئیدي بەدەستنوێژگرتن وخۆشۆردن بێت، بەئاوی پاک، یان تەیەموم کردن ئەگەر ئاو دەستنەکەوت، یان بەهۆی بیانوویەکەوە نەکرا ئاو بەکاربهێنرێت.
پ٢: چۆن شتێک پاک دەکرێتەوە ئەگەر تووشی پیسی بووبێت؟
ج: بەئاو دەیشۆرێت هەتاوەکو پاک دەبێتەوە. - بەڵام شتێک سەگ دەمی تێکردبێت؛ ئەوا بۆ پاک کردنەوەی حەوت جار دەشۆردرێت ویەکەم جاری بەخۆڵ.
پ٣: فەزڵ وپاداشتی دەستنوێژگرتن چیە؟
پ٤ : چۆن دەستنوێژ دەگریت؟
ج: شۆردنی دەستەکان -هەتاوەکو مەچەک- سێ جار. ئاو ڕادان لە دەم ولوت سێ جار .
وئاوڕادانە نێو دەم ودەرکردنی المضمضة-: بریتیە لەوەى بەچنگی دەست ئاو بخەیتە نێو دەم وئەملاوئەولای پێبکەیت لەناو دەمدا -وەکو غەڕغەڕە کردن- وپاشان ئاوەکە فڕێ بدەیت بۆئەوەى دەم لەپاشماوەى خۆراک وشتی تر پاک بێتەوە.
وئاو هەڵمژینە نێو لووت -الإستنشاق-: هەڵمژینی هەوا لەگەڵ چنگی ئاو بەدەستی ڕاست بۆ نێو لووت.
ودەرکردنی -پەرش کردنی- ئاو (إستنثار): بریتیە لە دەرکردنی ئاوەکە بەدەستی چەپ پاش ئەوەى هەڵی مژیە نێو لووتی.
پاشان شۆردنی دەموچاو سێ جار.
پاشان شۆردنی دەستەکان لە سەری پەنجەکان هەتاوەکو ئانیشکیش دەشوات- ؛ سێ جار.
پاشان مەسح کردن بەسەر سەردا، بە لەپی دەست لەپێشەوە پاشان بردنی بۆ پاشەوەى سەر، وهەروەها مەسحکردنی گوێیەکان.
پاشان شۆردني پێیەکان هەتاوەکو شۆردنی پەلە پێیەکان ؛ سێ جار.
ئەمە تەواوترین شێوازی دەستنوێژکردنە، ئەمە گێڕدراوەتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە ولە (بخاري) و (مسلم)دا هاتووە، کە لەلایەن هاوەڵی بەڕێز عوسمان و عبداللەی کوڕی زەید وهتد گێڕدراوەتەوە. هەروەها هاتووە لە (بخاري) وهتد: (أنه توضأ مرة مرة، وأنه توضأ مرتين مرتين) واتە: (یەک جار -ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی- شۆرد، ودوو جار -ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی- شۆرد)، واتە: هەرئەندامێک لەوانەى لەکاتی دەستنوێژگرتن دەبێت بشۆردرێن ؛ یەک جار دەیانی شۆرد یان دوو جار.
پ٥: فەرزەکانی دەستنوێژ چین؟ ژمارەیان چەندە؟
ج: فەرزەکانی دەستنوێژگرتن ئەوانەن کە دەستنوێژگرتنی مسوڵمان دروست نییە ئەگەر واز لە یەکێکیان بهێنێت.
١- شۆردنی دەموچاو کە ئاوڕادانە نێو دەم ودەرکردنی -المضمضة- وئاو ڕادانە نێو لووت ودەکردنی -لإستنشاق الإستنثار-یش دەگرێتەوە.
٢- شۆردنی دەستەکان لە سەرە پەنجەکانەوە هەتاوەکو ئانیشکەکان وئانیشکەکانیش دەشوات-.
٣- مەسحکردن بەسەر سەردا، ومەسحکردنی گوێیەکانیش دەگرێتەوە.
٤- شۆردنی پێیەکان هەتاوەکو قولەپێکان و-شۆردنی قولەپێکانیش دەگرێتەوە-.
٥- ڕەچاو کردني ڕیزبەندی لەشۆردنی ئەندامەکان، واتا سەرەتا دەموچاو دەشوات پاشان دەستەکان، پاشان مەسحکردن بەسەر سەر، پاشان لەکۆتاییدا شۆردنی پێیەکان.
٦- بێ ناوبڕ بێت: واتە شۆردنی ئەندامەکان ماوە وناوبڕ لەنێوانیان نەبێت، واتا نایێت پاش شۆردنی ئەندامێک وازی لێبهێنێت هەتا وشک دەبێتەوە وئاوی پێوە نەمێنێت پاشان ئەندامێکی تر بشوات. - یان نیوەى ئەندامەکانى دەستنوێژگرتن بشوات، ونیوەکەى تری کاتێکی تر بیشوات، ئەم دەستنوێژگرتنە دروست نییە.
پ٦: سونەتەکانى دەستنوێژ چین؟ وژمارەیان چەندە؟
ج: سونەتەکانى دەستنوێژ: ئەگەر ئەنجامیان بدات ئەوا پاداشتی زیاتری بۆ هەیە، وئەگەر وازیان لێبهێنێت ؛ گوناهبار نابێت، ودەستنوێژگرتنەکەى دروستە، ئەوانیش بریتین لە:
ج- التسمیة: بسم الله كردن
٣- شۆردنی هەردوو ناولەپی دەستەکان.
٤- شۆردني بەینی پەنجەکانی
٥- شۆردنی دووەم وسێیەم جاری ئەندامەکانى دەستنوێژگرتن.
٦- دەستپێکی بە شۆردنی لای ڕاست بێت.
٧- وتنی زیکری پاش دەستنوێژگرتن. «أشهد أن لا إله إلا الله، وحده لا شريك له، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله».
٨- ئەنجامدانى دوو ڕکات لەپاش دەستنوێژگرتن.
پ٧: هۆکارەکانی شکاندنی -هەڵوەشاندنەوەى- دەستنوێژگرتن، ببژێرە؟
ج: ئەوەى لەپێش وپاشەوە دەردەچێت، لە میز یان پاشەڕۆ یان هەوا.
خەوتن، یان شێت بوون یان لەهۆش خۆچوون.
خواردنی گۆشتی وشتر.
دەستدان لە ئەندامی زاوزێ یان دەستدان لەکۆم ؛ بە ڕاستەو خۆیی و بەبێ بونی پۆشاک لە نێواندا
پ٨: تەیەموم کردن چییە؟
ج: تەیەموم کردن: بریتیە لەبەکارهێنانى خۆڵ یان هتد لە خاکی سەر زەوی، لەکاتی نەبوونی ئاو یان بەهۆی عوزرێکەوە نەتوانرا ئاو بەکاربهێنرێت.
پ٩: چۆن تەیەموم دەکەیت؟
ج: بە لەپی دەستەکانت یەکجار دەکێشیت بە زەوییدا، وپاشان يەکجار مەسیحی دەموچاو وڕووی دەرەوەی دەستەکانی پێدەکەیت
پ١٠: ئەو شتانە چین کە دەبنە هۆی هەڵوەشاندنەوەى تەیەموم کردن؟
ج: هەموو ئەو شتانەن کە دەبنە هۆی هەڵوەشاندنەوەى -شکاندنی- دەستنوێژ.
وهەروەها ئەگەر ئاوی دەستکەوت؛ ئەوا تەیەموم کردن هەڵدەوشێتەوە ودەبێت بەئاوەکە دەستنوێژ بگرێت.
پ١١: خوف چییە؟ وئایا مەسیح دەکڕێت بەسەر خوف وگۆرەوییدا؟
ج: خوف بريتييە: لەو دوو پارچە پێسەی کە دەکرێنە پێ لە جیاتی گۆرەوی
گۆرەوی: ئەوەیە لەپێیەکان دەکرێت بەڵام لە شتی تر دروستکراوە جگە لەپێست.
وڕێگەپێدراوە مەسح کردن بەسەریان لەجیاتی شۆردنی پێیەکان.
پ١٢: حیکمەتی مەسح کردن لەسەر خوف و گۆرەوی باس بکە؟
ج: ئاسانکاریە بۆ بەندەکان، بەتایبەت لەکاتی سەرما وزستان وسەفەردا، چونکە لەم حاڵەتانەدا داکەندنی گۆرەوی وخوف قورس وناڕەحەتن
پ١٣: مەرجەکانى دروستێتی مەسحکردن لەسەر خوف چین؟
ج: ١- بە دەستی دەست نوێژەوە خوفەکان لە پێ بکات، واتا لەپاش ئەوەى دەستنوێژ دەگرێت خوفەکان لە پێ دەکات
٢- دەبێت خوفەکە پاک بێت، و مەسحکردن لەسەر شتی پیس دروست نييە.
٣- دەبێت خوفەکە ئەو شوێنانە دابپۆشێت کە لەدەستنوێژگرتندا فەرزە بشۆردرێت؛ واتە داپۆشەری پێیەکان تا قولەپێیەکان بێت
٤- دەبێت مەسحکردن لە ماوەی دیاریکراودا بێت، بۆ کەسی نیشتەجێبوو: ڕۆژ وشەوێک -٢٤ کاتژمێر-، وبۆ ڕێبوار -موسافیر- : سێ ڕۆژ وشەوە -٧٢ کاتژمێر-.
پ١٤: سیفەت وچۆنیەتی مەسحکردن لەسەر خوفەکان چۆنە؟
ج: سیفەت وچۆنیەتی مەسحکردن بەم شێوەیە: پەنجەکانی دەستی بە تەڕکراوی دادەنێت لەسەر پەنجەکانی قاچی و دەی خشێنێت بەسەر قاچەکانی تا سەرووی قولەپێیەکانی، لە کاتێکدا پێی ڕاستی بەدەستی ڕاستی وپێی چەپی بەدەستی چەپی مەسح دەکات، وە بۆشایی دەخاتە نێوان پەنجەکانی دەستی لەکاتی مەسحکردن، وە تەنها یەک مەسح دەکات ودووبارەی ناکاتەوە.
پ١٥: چی شتێک دەبێتەوە هۆی هەڵوەشاندنەوەى مەسحکردن لەسەر خوفەکان؟
ج: ١- تەواوبوونی ماوەى مەسحکردن، مەسحکردن لەپاش تەواوبوونی ماوەى دیاریکراو لەشەرعدا ڕێگەپێدراو نییە، ماوەی دياری کراو بریتیە لە ڕۆژ وشەوێک -٢٤ کاتژمێر- بۆ نیشتەجێبوو، سێ ڕۆژ وشەویش -٧٢ کاتژمێر- بۆ ڕێبوار وموسافیر
٢- داکەندنی خوفەکان؛ ئەگەر مرۆڤ خوفەکان یان تاکێکیانی داکەند لەپاش مەسحکردن ئەوا مەسحکردنەکەى هەڵدەوەشێتەوە.
پ١٦: واتای نوێژ چییە؟
ج: نوێژکردن: واتا پەرستنی خواى گەورە بە هەندێک کردار وگوفتاری تایبەت، بەتەکبیر کردن -وتنی: الله أکبر- دەستپێدەکات، و بەسەلامدانەوەیش کۆتایی پێدێت.
پ١٧: حوکمی نوێژکردن چییە؟
ج: نوێژکردن فەرزە لەسەر هەموو مسوڵمانێک.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا﴾ واتە: ﴿بەڕاستی نوێژکردن بە واجب گێڕدراوە لەسەر ئیمانداران لە کاتە دیاریکراوەکاندا﴾ [سورەتی النساء: 103].
پ١٨: حوکمی وازهێنان لە نوێژکردن چییە؟
ج: وازهێنان لەنوێژکردن کوفرە -بێباوەڕییە-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
پ١٩: چەند نوێژ واجبە لەسەر مسوڵمان لەڕۆژ وشەوێکدا؟ وژمارەی ڕکاتەکانى هەرنوێژێک چەندە؟
ج: پێنج نوێژ فەرزە لەسەر مسوڵمان لە شەو وڕۆژێکدا، ونوێژی بەیانی : دوو ڕکات، ونوێژی نیوەڕۆ : چوار ڕکات، ونوێژی عەسر : چوار ڕکات، ونوێژی مەغریب-شێوان- : سێ ڕکات، ونوێژی عیشا خەوتنان- : چوار ڕکات.
پ٢٠: شەرت و مەرجەکانی نوێژ بژمێرە؟
ج: ١- ئیسلام- موسوڵمان بون-؛ نوێژکردنی کافر دروست نییە.
٢- ئەقڵ- هزر وژیری-؛ نوێژکردنی شێت دروست نییە.
٣- جیاکاری نێوان سوود وزەرەر؛ نوێژکردنی منداڵێک دروست نییە کە جیاکاری نەکات -لەنێوان سوود وزەرەردا
٦- دەست نوێژ شۆردن
٧- خۆپاککردنەوە لە هەموو پیسیەکان کە دەبنە هۆکاری مەنع کردني نوێژ
٨- داپۆشینی عەورەت
ج: چواردە پایەیە، کە بریتین لە:
١- وەستان لەنوێژی فەرزدا بۆ کەسێک بتوانێت بەپێوە بوەستێت.
٢- تەکبیرەی ئیحرام، وتنی: ( الله أکبر ) کاتی دەست کردن بە نوێژ.
٣- خوێندنی سورەتی -الفاتحة-.
٤- ڕکوع بردن، وپشتی ڕێک دەوەستێنێت لەکاتی ڕکوع بردن و سەری پێویستە هاوئاستی پشتی دەبێت.
٥- بەرزبوونەوە وڕێک بونەوە لە دووای ڕکوع بردن.
٦- وەستان بەڕێکی وئارامی لەپاش بەرزبوونەوە لە ڕکوع بردن.
٧- سوجدە بردن؛ پێویستە نێوچەوانى ولووتی ولەپەکانی دەستی وئەژنۆکانی وسەری پەنجەى پێیەکانى بەجوانى لەسەر شوێنی سوجدە بردن دابنێت.
٨- بەرزبوونەوە لە سوجدە بردن.
٩- دانیشتن لەنێوان سوجدەکان.
ئەوەی سوونەتە لەم کاتەدا: دانیشتن بەشێوازى (ئیفتیراش) واتا لەسەر پێی چەپی دابنیشێت، وپێی ڕاستی بوەستێنێت وپەنجەى پێیەکانى بەرەو قیبلە ئاراستەى دەبێت.
١٠- هێمنی وئارامی، واتە لەسەرخۆیی لە جێبەجێکردنی هەر پایەیەکی کرداری.
١١- خوێندنی التشهد -تەحیاتی- کۆتایی.
١٢- دانیشتن بۆ خوێندني تەحیات.
١٣- دوو جار سەلامدانەوە، واتە دووجار بڵێت: (السَّلام عليكم ورحمة الله).
١٤- ڕیزبەندی لەئەنجامدانى پایەکان -بەو شێوەیەى باسمانکرد-، بۆ نمونە ئەگەر بەئەنقەست سوجدە ببات لەپێش ڕکوع بردن؛ ئەوا نوێژەکەى بەتاڵ دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر بەهەڵە ئەمە بکات ئەوا دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ڕکوع بردن، پاشان سوجدە ببات.
پ٢٢: واجبەکانى نوێژ باس بکە؟
ج: واجبەکانى نوێژ هەشت دانەن، ئەوانیش بریتین لە:
١- تەکبیرەکانی نێو نوێژ -ووتنی: الله أکبر لەکاتی چوون لەپایەیەک بۆ پایەیەکی تر-، جگە لە تەکبیرەی ئیحرام نەبێت.
٢- وتنی: «سمع الله لمن حمده»* بۆ ئیمام وکەسێک بەتەنها نوێژ بکات، *(واتە: پەروەردگار وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە حەمد وسوپاسی دەکەن، وبیسەریانە).
٣- وتنى: «ربنا ولك الحمد»*، *(واتە: پەروەردگارمان حەمد وستایش تەنها بۆ تۆیە).
٤- وتنی: «سبحان ربي العظيم»* یەک جار لەکاتی ڕکوع بردن، *(واتە: پاک وبێگەردی بۆ پەروەردگاری مەزن).
٥- وتنی: «سبحان ربي الأعلى»* یەک جار لەکاتی سوجدە بردن، *(واتە: پاک وبێگەردی بۆ پەروەردگار کە بەرزی وپایەداری وبڵندى ڕەها هەر بۆ ئەوە).
٦- وتنی: «رب اغفر لي»* لەنێوان سوجدە بردنەکاندا، *(واتە: پەروەردگارم لێم خۆش بە).
٧- خوێندنی التشهد -تەحیاتی- یەکەم.
٨- دانیشتن بۆ خوێندنی تەحیاتی یەکەم.
پ٢٣: سونەتەکانى نوێژ چین؟
: یازدە سونەتن، ئەوانیش بریتین لە:
١- لەپاش تەکبیرەی ئیحرام وتنی: «سبحانك اللهم وبحمدك، وتبارك اسمك، وتَعَالَىٰ جدك، ولا إله غيرك»* وپێی دەووترێت: (نزای ئیستیفتاح:دعاء الاستفتاح)، *(واتە: خودایە پاک وبێگەردی وحەمد وسوپاس بۆ تۆ، ناوت بەرز وپیرۆزە، بەرز وبڵندە مەزنیت، وهیچ پەرستراوێک حەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ).
٢- پەناگرتن بەخواى گەورە لەشەیتانى نەفرینلێکراو.
٣- وتنی بەسمەلە (بسم الله الرحمن الرحیم).
٤- وتنی: ئامین.
٥- خوێندنی سورەتێک لەپاش سورەتی -الفاتحة-.
٦- خوێندنی قورئان بەدەنگی بیستراو وبەرز لەلایەن ئیمامەوە، لەو نوێژانەی کەدەبێت بە دەنگی بەرز پێش نوێژ خوێن نوێژ بخوێنێت
٧- لەپاش تەحمید کردن -سمع الله لمن حمده- بڵێت: «ملء السَّمٰوات، وملء الأرض، وملء ما شئت من شيء بعد» واتە: « حەمد وسوپاست بۆ تۆ هێندەی ئاسمانەکان وپڕ بەزەوی وهەرچی شتێکی تر تۆ ویستت لەسەری بێت».
٨- زیاتر لە یەک جار وتنی زیکری تەسبیح لەڕکوع بردندا، واتا: تەسبیحی دووەم وسێیەم یان هەرچەند زیاتر بوترێت.
٩- زیاتر لە یەک جار وتنی زیکری تەسبیح لەسوجدە بردندا، واتا: تەسبیحی دووەم وسێیەم یان هەرچەند زیاتر بوترێت.
١٠- زیاتر لە یەک جار وتنی زیکری نێوان سوجدەکان: «رب اغفر لي».
١١- سەڵاوتدان لە تەحیاتی کۆتایی لەسەر ئەهلی بەیتی -بنەماڵەى- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، نزاکردنی بەرەکەت بۆ سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وبنەماڵەکەى، ونزا کردن لەپاش تەواوبوونی تەحیات.
چوارەم: سوننەتە کردەوەییەکان، وە پێشیان دەووترێت هەیئات وشێوازەکان:
١- بەزرکردنەوەى دەستەکان لەگەڵ ووتنی تەکبیرەی ئیحرامدا هەتاوەکو ئاستی شانەکان بەشێوەیەک ناولەپەکان بەرەو ئاراستەى قیبلە بن.
٢- بەزرکردنەوەى دەستەکان بەهەمان شێوازى پێشوو لەکاتی چوون بۆ ڕکوع بردن.
٣- بەزرکردنەوەى دەستەکان بەهەمان شێوازى پێشوو لەکاتی بەزربوونەوە لەڕکوع بردن.
٤- گێڕانەوەی دەستەکان بۆ شوێنی خۆیان لەپاش بەرزکردنەوەیان.
٥- دانانى دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ.
٦- سەیرکردنی شوێنی سوجدە بردن لەکاتى نوێژدا.
٧- لەکاتی بە پێوە وەستان دەبێت بۆشایی لە نێوان پێیەکاندا هەبێت
٨- لە کاتی ڕکوع بردندا بە لە پی دەستەکانى ئەژنۆکانى دەگرێت وبۆشایی دەخاتە نێوان پەنجەکانیەوە، وپشتی بەڕێکی دەوەستێنێت لەکاتی ڕکوع برندا بەشێوەیەک سەری هاوئاستی پشتی دەبێت.
٩-پێویستە هەموو ئەو ئەندامانەی سوجدەیان لە سەردەبات بە جوانی شوێنی خۆیان بگرن، وپێویستە ڕاستەوخۆ بەر زەوی بکەون و لەسەر شوێنی سوجدە بردن دابنرێن.
١٠- پێویستە باڵەکانى دوور بخاتەوە لە لاشەی، ونەی لکێنێت بە لاشەیەوە، وهەروەها سکی دوور بخاتەوە لە ڕانەکانى، وڕانەکانى دوور بخاتەوە لە قاچ وساقی -لاقی-*، وبۆشایی بخاتە نێوان ئەژنۆکانیەوە، وپێی لەسەر زەوی بوەستێنێت -بچەقێنێت-، و سەرەپەنجەی پێیەکانى لەسەر زەوی بێت بەرەو ئاراستەى قیبلە بن وبۆشایی لەنێوانیان بێت، ودەستەکانى هاوئاستی شانەکانى بن لەسەر زەوی وپەنجەکانى دەستی پێکەوە بلکێنێت بەرەو ئاراستەى قیبلە، * (ساق -لاق- : مەبەست ئەو بەشەیە -ئێسکەیە- کە گوێزنگەکان بەئەژنۆکانەوە دەبەستێت).
١١- بەشێوازی (ئیفتیراش)* دادەنیشێت لەنێوان سوجدە بردنەکاندا، ولە تەحیاتی یەکەم، بەڵام بەشێوازى (تەوەروک)** دادەنیشێت لە تەحیاتی دووەم، *(دانیشتنی الافتِراش -ئیفتیراش- بریتیە لەوەى سمتی لای چەپی بخاتە سەر بنی پێی چەپی و لەسەری دابنیشێت وپێی ڕاستی لەسەر زەوی بچەقێنێت -بیوەستێنێت-)،* (دانيشتنی التورك -تەوەروک- بریتیە لەوەی پێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- سەر زەوی وپێی چەپی لە ژێر پێی ڕاستیەوە دەربکات ولە سەر سمتی لای چەپی دابنیشێت).
١٢- دانانى دەستەکان لەسە ڕانەکان بەڕاخراوی وپەنجەکانى پێکەوە بلکێنێت، وهەروەها لە تەحیاتدا، بەڵام لە تەحیاتدا سەبارەت بەدەستی ڕاستی ؛ پەنجە بچووکەکە وئەوەى تەنیشتی دەگرێتەوە -دەیاننوقێنێت-، و بەپەنجە گەورەکە -قامکە گەورەکە- وپەنجەی ناوەڕاست ئەڵقەیەک دروست دەکات، وپاشان پەنجەی شایەتمان -درێژ دەکاتەوە- ئاماژەی پێدەکات بەرەو ئاراستەى قیبلە هەتاوەکو تەواو دەبێت لەخوێندنی تەحیات.
١٣- ئاوڕدانەوە بەرەو لای ڕاست وچەپ لەکاتى سەلامدانەوە.
پ٢٤: هەڵوەشێنەرەوەکانی نوێژ ببژێرە؟
ج: ١- وازهێنان لە پایەیەک لەپایەکانى نوێژ یان مەرجێک لە مەرجەکانى.
٢- قسەکردن بەئەنقەست.
٣- خواردن یان خواردنەوە.
٤- جوڵەی زۆری لەسەر یەک.
٥- وازهێنان لەواجبێک لە واجبەکانى نوێژ بەئەنقەست.
پ٢٥: مسوڵمان دەبێت چۆن نوێژ بکات؟
ج: سیفەت وچۆنیەتی نوێژکردن:
١- بەهەموو لاشەی ڕوو لەئاراستەى قیبلە بکات، بەبێ لادان لەئاراستەى قیبلە و بەبێ ئەوەى ئاوڕ بداتەوە بۆ لایەکی تر.
٢- پاشان نیەت دەهێنێت بۆ ئەو نوێژەی دەیەوێت ئەنجامی بدات لەدڵیەوە، ونابێت بە زوبانی دەری ببڕێت.
٣- پاشان تەکبیر دەکات -دەڵێت: الله أکبر-، ودەستەکانى بەرزدەکاتەوە هەتاوەکو ئاستی شانەکانى لەکاتى تەکبیرکردندا بەشێوەیەک بەپێی دەستی ڕوویان لەئاراستەى قیبلە بێت.
٤- پاشان ناولەپی دەستی ڕاستی دەخاتە سەر پشتی دەستی چەپی و لەسەر سینگی دایان دەنێت.
٥- پاشان نزای ئیستیفتاح -دەست پێک- دەخوێنێت، ودەڵێت: «اللهم باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب، اللهم نقني من خطاياي كما يُنقى الثوب الأبيض من الدنس، اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثلج والبرد»، «واتە: خوای گەورە دووری بخە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، خوای گەورە لە گوناهەکان پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵک وپیسی پاک دەکرێتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر وتەرزە».
یان دەڵێت: «سبحانك اللهم وبحمدك، وتبارك اسمك، وتَعَالَىٰ جدك، ولا إله غيرك» واتە: «خودایە،حەمد وسوپاس وپاک وبێگەردی بۆ تۆ، ناوت پیرۆز وموبارەکە ومەزننە، تۆ لە ئەوپەڕی بڵندی وبەهێزیدایت، وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ».
٦- پاشان پەنا بە خواى گەورە دەگرێت، ودەڵێت: «أعوذ بالله من الشيطان الرجيم» واتە: «پەنا بەخواى گەورە دەگرم لەشەیتانى نەفرینلێکراو».
٧- پاشان بەسمەلە دەخوێنێت، وپاشانڵسورەتی -الفاتحة- دەخوێنێت، ودەڵێت: ﴿بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان (1) الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * هەموو ستایشێک -حەمدێک- بۆ خوای گەورە پەروەردگاری جیهانیان (2) الرَّحْمـنِ الرَّحِيمِ * بەزەییدارترین، میهرەبانترین (3) مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ * خاوەن وسەرداری ڕۆژی لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە -ڕۆژی قیامەت- هەر ئەو زاتە پیرۆزەیە (4) إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ * پەرستنمان هەر بۆ تۆیە و داوای کۆمەکیمان هەر لە تۆیە(5) اهدِنَــــا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ * یارمەتی كاريمان بە بۆ چونە سەر ڕێگای ڕاست (6) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ * ڕێگای ئەوانەی کە تۆ بەرەکەتت پێیان بەخشیووە؛ نەک ڕێبازی ئەوانەی کە خەشم وقینیان لێگیراوە- جولەکە وهاو شێوەکانیان- وە نە ڕێبازی ئەوانەیش کە گومڕا بوون- گاورەکان وهاوشێوەکانیان- (7)﴾ [سورەتی الفاتحة : 1-7].
پاشان دەڵێت: (ئامین)، واتا: خودایە نزاکانمان وەڵام بدەرەوە.
٨- پاشان هێندەى بتوانێت قورئان دەخوێنێت، وقورئان زیاتر دەخوێنێت لەنوێژی بەیانیدا.
٩- پاشان ڕکوع دەبات، واتا: پشتی دەچەمێنێتەوە بەرەو ئاراستەی زەوی بۆ بەمەزندانانى خواى گەورە، و لەکاتی چوون بۆ ڕکوع تەکبیر دەکات، ودەستەکانى بەرز دەکاتەوە هەتاوەکو ئاستی شانەکانى، وسونەت ئەوەیە پشتی بەڕێکی بوەستێنێت لەکاتی ڕکوع برندا، وسەری هاوئاستی پشتی بێت، ودەستەکانى لەسەر ئەژنۆکانی دابنێت وبۆشایی بخاتە نێو پەنجەکانی.
١٠- و لەکاتی ڕکوع بردن دەڵێت: «سبحان ربي العظيم»* ؛ سێ جار، * واتە: «پاک وبێگەردى بۆ پەروەردگاری مەزن»، وە دەتوانێت ئەم زیکرە زیاد بکات وبڵێت: «سبحانك اللهم وبحمدك، اللهم اغفر لي» واتە: «پاک وبێگەردی وحەمد وستایش بۆ پەروەردگار، خودایە لێم خۆش بە».
١١ - پاشان سەری بەرز دەکاتەوە لەڕکوع بردن، ودەڵێت: «سمع الله لمن حمده» واتە: «خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە حەمد وستایشی دەکەن»، ولەو کاتەدا دەستەکانی بەرز دەکاتەوە هەتاوەکو ئاستی شانەکانى، وئەوەى لەپشتی ئیمام نوێژ دەکات ناڵێت: «سمع الله لمن حمده»، بەڵکو دەڵێت: «ربنا ولك الحمد» واتە: «پەروەردگارمان حەمد وستایش تەنها بۆ تۆیە».
١٢ - پاش خوێندني ئەو زیکرانەى پێشوو لەکاتی وەستانی پاش ڕکوع بردن، دەتوانێت ئەم زیکرەش بڵێت: «ربنا ولك الحمد، ملء السماوات والأرض، وملء ما شئت من شيء بعد» واتە: «پەروەردگارمان حەمد وستایش بۆ تۆ، هێندەى زەوی وئاسمانەکان، وپڕ بەهێندەى ئەوەى تۆ بتەوێت لەپاش ئەمانە».
١٣- پاشان سوجدەى یەکەم دەبات، ولەکاتی چوون بۆ سوجدە بردن دەڵێت: «الله أکبر»، و پێویستە لەسەر حەوت ئەندام سوجدە ببات: نێوچەوان ولووت [بەیەک ئەندام دادەنرێن]، وناولەپەکان، وئەژنۆکان، وسەرەپەنجەى پێیەکان، وباڵەکانی دوور دەخاتەوە لە لاتەنیشتەکانى لاشەى، وباڵەکانى ڕاناخات لەسەر زەوی، وسەرەپەنجەى پێیەکانى بەرەو ئاراستەى قیبلە دەبێت.
١٤- ولە ڕکوع بردنیندا دەڵێت: «سبحان ربي الأعلى»* سێ جار، *(واتە: پاک وبێگەردە پەروەردگارم و بەرزی وبڵندی وپایەداری ڕەها هەر بۆ ئەوە)، ودەتوانێت زیکری تر بڵێت، وەکو: «سبحانك اللهم ربنا وبحمدك، اللهم اغفر لي» واتە: «پاک وبێگەردیت ئەی پەروەردگار، وحەمد وستایش بۆ تۆ، خودایە لێم خۆش بە».
١٥- پاشان سەری بەرز دەکاتەوە لەسوجدە بردن، ودەڵێت: «الله أکبر» واتە: «خودا لەهەموو شتێک گەورەترە».
١٦- بەشێوازی (ئیفتیراش)* دادەنیشێت لە بەینی سوجدەکان، دەستی ڕاستی دەبێت بەم شێوەیە بێت: پەنجە بچووکەکە وئەوەى تەنیشتنی دەگرێتەوە -دەیاننوقێنێت-، وبەپەنجەى ناوەڕاست وپەنجە گەورەکە -قامکە گەورەکە- ئەڵقەیەک دروست دەکات، وپەنجەى شایەتمان بەرز دەکاتەوە -ئاماژەى پێدەکات- بەرەو ئاراستەى قیبلە و لەکاتی نزادا دەیجوڵێنێت، ودەستی چەپی ڕادەخات لەسەر بەشی پێشەوەی ڕانی چەپی. *(دانیشتنی الافتِراش -ئیفتیراش- بریتیە لەوەى سمتی لای چەپی بخاتە سەر بنی پێی چەپی و لەسەری دابنیشێت وپێی ڕاستی لەسەر زەوی بچەقێنێت -بیوەستێنێت-).
١٧- لەدانیشتنی نێوان سوجدەکان دەڵێت: «رب اغفر لي، وارحمني، واهدني، وارزقني، واجبرني، وعافني» واتە: «خودایە، لێم خۆش بە، وڕەحمم پێبکە، وحاڵم بگۆڕە بۆ باشتر، وهیدایەتم بدە، وڕزقم پێببەخشە».
١٨- پاشان سوجدەى دووەم دەبات وەک سوجدەى یەکەم لەوەى دەووترێت ودەکرێت، و لەکاتی چوون بۆ سوجدە تەکبیر دەکات.
١٩- پاش سوجدەى دووەم هەڵدەستێت، ودەڵێت: «الله أكبر»، وڕکاتی دووەم ئەنجامدەدات وەکو ڕکاتی یەکەم لەوەى دەووترێت ودەکرێت، بەڵام نزای ئیستفتاحی تێدا ناخوێنێت.
٢٠- پاش تەواوبوونی ڕکاتی دووەم، و ووتنی (الله أکبر) لەپاش بەرزبوونەوە لەسوجدە بردن؛ دادەنیشێت، وەکو دانیشتنی نێوان سوجدەکان،
21- ولەم دانیشتنەدا تەشەهود -تەحیات- دەخوێنێت، ودەڵێت: «التحيات لله والصلوات والطيبات، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله، اللهم صلِّ على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد، وبارك على محمد وعلى آل محمد، كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد. أعوذ بالله من عذاب جهنم، ومن عذاب القبر، ومن فتنة المحيا والممات، ومن فتنة المسيح الدجال» واتە: «هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم (دان دەنێم) بەوەی کە هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە، خودایە سەڵاوات بنێرە بۆ سەر موحەمەد وخانەوادەی موحەممەد، هەروەکو چۆن سەڵاواتت دا لەسەر ئیبراهیم وخانەوادەى ئیبراهیم، خودایە پیرۆزی وبەرەکەت بنێرە بۆ سەر موحەمەد وخانەوادەى موحەمەد هەروەکو چۆن پیرۆزی وبەرەکەتت بەخشی بە ئیبراهیم وخانەوادەى ئیبراهیم، تۆ ستایشکراو وشکۆداریت، پەنا بەخواى گەورە دەگرم لە سزای دۆزەخ، ولە سزای قەبر، ولە فیتنەى ژیان ومردن، ولە فیتنەى مەسیحی دەجال». پاشان نزا دەکات وداوا لە پەروەردگاری دەکات بەویستی خۆی لەداواکردنی خێری دونیا وقیامەت.
22- پاشان سەلام دەداتەوە بەلای ڕاستی ودەڵێت: «السلام عليكم ورحمة الله» وبۆ لای چەپیش بەهەمان شێوە.
23- وئەگەر نوێژەکە سێ یان چوار ڕکاتی بوو؛ لە تەحیاتی یەکەمدا پاش ئەوەى دەڵێت: «أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله»؛ دەوەستێت.
24- پاشان هەڵدەستێتەوە ودەڵێت: «الله أكبر»، ودەستەکانى هەتاوەکو ئاستی شانەکانى بەرز دەکاتەوە.
25- پاشان ئەو ڕکاتانەى ماوەتەوە بەهەمان شێوەى ڕکاتەکانى پێشوو ئەنجامی دەدات، وتەنها سورەتی -الفاتحة- دەخوێنێت تێیاندا.
26- پاشان لەڕکاتی کۆتایی ئەو نوێژانەى سێ یان چوار ڕکاتین بەشێوازى تەوەروک (تەوەروک)* دادەنیشێت، ودەستەکانى دەخاتە سەر ڕانەکانى بە سیفەت وچۆنیەتی دانانیان کە لەتەشەهودی یەکەمدا باسکرا. *(دانيشتنی التورك -تەوەروک- بریتیە لەوەی پێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- سەر زەوی وپێی چەپی لە ژێر پێی ڕاستیەوە دەربکات ولە سەر سمتی لای چەپی دابنیشێت).
27- ولەم دانیشتنەدا هەموو تەشەهودەکە دەخوێنێت.
28- پاشان سەلام دەداتەوە بەلای ڕاستی ودەڵێت: «السلام عليكم ورحمة الله» وبۆ لای چەپیش بەهەمان شێوە.
پ26: چی زیکرێک دەڵێیت لەپاش سەلامدانەوە لەنوێژ؟
و: «أَسْـتَغْفِرُ الله»* سێ جار، *«واتە: داواى لێخۆشبوون لەخواى گەورە دەکەم».
- «اللّهُـمَّ أَنْـتَ السَّلامُ، وَمِـنْكَ السَّلام، تَبارَكْتَ يا ذا الجَـلالِ وَالإِكْـرام» واتە: «خوای گەورە تۆ (السلام)يت ؛ هەموو ئاشتی وهێمنیەک تۆ دەیبەخشیت، وهەموو هێمنی وئاشتییەک لە تۆوە دێت، تۆ بەرز وپیرۆزیت ئەی خاوەنی شکۆمەندی وشەرەفمەندی».
- «سُـبْحانَ اللهِ» سی وسێ جار دەڵێت.
- «الحَمْـدُ لله» سی وسێ جار دەڵێت.
«اللهُ أكْـبَر» سی وسێ جار دەڵێت.
- وسورەتی -الإخلاص- و -الفلق- و -الناس- دەخوێنێت ؛ سێ جار، لەپاش نوێژی بەیانی ومەغریب، ویەک جار لەپاش نوێژە فەرزەکانى تر.
- وئایەتی کورسی -الکرسي- ؛ یەک جار دەخوێنێت.
پ٢٧: ئایا نوێژە سونەتە راتیبەکان کامانەن؟ وفەزڵ وپاداشتیان چییە؟
ج: دوو ڕکات لەپێش نوێژی بەیانی.
چوار ڕکات لەپێش نوێژی نیوەڕۆ.
دوو ڕکات لەپاش نوێژی نیوەڕۆ.
دوو ڕکات لەپاش نوێژی مەغریب.
دوو ڕکات لەپاش نوێژی عیشا.
فەزڵ وپاداشتی؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لەڕۆژ وشەوێکدا دوانزە ڕکاتی سونەت ئەنجامبدات ئەوا خواى گەورە لەبەهەشتدا خانوویەکی بۆ دروست دەکات»
پ٢٨: ئایا باشترین ڕۆژی هەفتە کام ڕۆژە؟
ج: ڕۆژی جومعە -هەینی-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «لەخێرترین ڕۆژەکانتان ڕۆژی جومعەیە: لەو ڕۆژەدا ئادەم دروستکرا، ولەو ڕۆژەدا کۆچی دواییکرد، ولەو ڕۆژەدا فوو دەکرێت -بەسوڕدا-، ولەو رۆژەدا خەڵکی جارێکی تر هەڵدەسنەوە، بۆیە لەو ڕۆژەدا زۆر سەڵاوات لەسەر من بدەن چونکە سەڵاواتدانى ئێوە پیشانی من دەدرێت» ووتیان: ئەی پێغەمبەری خوا چۆن سەڵاواتدانى ئێمە پیشانی تۆ دەدرێت لەکاتێکدا لاشەت نەماوە؟ فەرمووی: «خواى گەورە -عز وجل- حەرامی کردووە لەسەر زەوی کە لاشەی پێغەمبەران لەناوببات»
پ٢٩: ئایا حوکمی نوێژی جومعە -هەینی- چییە؟
ج: فەرزە لەسەر هەموو تاکێکی مسوڵمان کە نێر وباڵغ وئاقڵ بێت وهەروەها نیشتەجێ بێت واتا ڕێبوار نەبێت.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿يَٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَوةِ مِن يَوۡمِ ٱلۡجُمُعَةِ فَٱسۡعَوۡاْ إِلَى ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَذَرُواْ ٱلۡبَيۡعَۚ ذَلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ﴾ واتە: ﴿ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێك کە بانگدرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی ھەینیدا بەپەلە بڕۆن بۆ یادی خوا (و نوێژی ھەینی) و واز لەکڕین وفرۆشتن بھێنن، ئائەوە بۆ ئێوە چاکترە ئەگەر بزانن وتێبگەن﴾ [سورەتی المنافقون: 9].
پ٣٠: ژمارەی ڕکاتەکانى نوێژی جومعە چەندە؟
ج: ژمارەی ڕکاتەکانى نوێژی جومعە ؛ دوو ڕکاتە، ئیمام -پێشنوێژ- بەئاشکرایی -بەدەنگی بیستراو- قورئان دەخوێنێت، و لەپێشیەوە دوو وتار دەخوێنێت.
پ٣١: ئایا دواکەوتن ونەڕۆیشتن بۆ نوێژی جومعە ڕێگەپێدراوە؟
ج: ڕێگەپێدراو وجائیز نییە نەڕۆیشتن بۆ نوێژی جومعە مەگەر کەسێک عوزرێکی شەرعی هەبێت، ولە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەفەرموێت: «هەرکەسێک لەبەر کەمتەرخەمی سێ نوێژی جومعە لەدەست بدات؛ خوای گەورە مۆر لەسەر دڵی دەدات»
پ٣٢: ئایا سونەتەکانى ڕۆژی جومعە چین؟
١- خۆشۆردن.
٢- بۆن لەخۆدان.
٣- پۆشینی جوانترین جلوبەرگ.
٤- زوو چوون بۆ مزگەوت.
٥- زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
٦- خوێندنی سورەتی -الکهف-.
٨- بەپەرۆش بوون لەسەر نزا کردن لەو کاتەى کە نزا تێیدا وەڵامدەدرێتەوە.
پ٣٣: باسی فەزڵ وپاداشتی نوێژی بەکۆمەڵ -جەماعەت- بکە؟
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژکردن لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) بیست وحەوت هێندە باشترە -پاداشتی زیاترە- لەنوێژکردنی یەکێک بەتەنها»
پ٣٤: ئایا خشوع لەنوێژدا چییە؟
ج: واتا ئامادەبوونی دڵ ولەسەرخۆیی ئەندامەکانی لاشە لەکاتی نوێژ ئەنجامدان.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ * بەڕاستی باوەڕداران ڕزگاريان بووە (سەرکەوتوون) (1) الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ * ئەوانەى کە لە نوێژەکانیاندا لەخوا دەترسن (بەخشوعەوە نوێژدەکەن وگەردن کەچن بۆ خوا) (2)﴾ [سورەتی المؤمنون: 1-2 ].
پ٣٥: پێناسەی زەکات بکە؟
ج: مافێکی شایستەیە -واجبە- لەسەر جۆرێکی دیاریکراو لە موڵک وسامان، بۆ کۆمەڵێک کەسی دیاریکراو، لە کاتێکی دیاریکراودا.
- پایەیەکە -ڕوکنێکە- لە پایەکانى ئیسلام، وخێرکردنێکی واجبە لە دەوڵەمەند وەردەگیرێت ودەبەخشرێت بەهەژار.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَآتُوا الزَّكَاةَ﴾ واتە: ﴿و زەکات بدەن﴾ [سورەتی البقرة: 43].
پ٣٦: ئایا خێرکردنی سونەت چییە؟
ج: جگە لە زەکاتدان دەگرێتەوە، وەکو: خێرکردن بە هەرشتێک لەجۆرە جیاوازەکانى خێر وچاکە لە هەرکاتێکدا بێت.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَأَنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ﴾ واتە: ﴿وببەخشن وخەرجی بکەن لەپێناو خواى گەورە﴾ [سورەتی البقرة: 195].
پ٣٧: پێناسەی ڕۆژوو بکە؟
ج: بریتیە لەپەرستنی خواى گەورە ئەمیش بەخۆگرتنەوە -دوورکەوتنەوە- لەو شتانە دەبنە هۆی شکاندنی ڕۆژوو لە خۆرهەڵاتنەوە هەتاوەکو خۆرئاوابوون، لەگەڵ بوونی نیەتدا، ئەمیش دوو جۆرە:
ڕۆژووگرتنی واجب، وەکو: ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان، وپایەیەکە لەپایەکانى ئیسلام.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ﴾ واتە: ﴿ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە ڕۆژووتان لەسەر نووسراوە وفەرزکراوە ھەروەکو چۆن فەرزکرا بوو لەسەر ئەو ئومەتانی پێش ئێوە بۆئەوەی پارێزکار بن -لە خودا بترسن-﴾ [سورەتی البقرة: 183].
وئەو ڕۆژووگرتنانەی واجب نین، وەکو: ڕۆژووگرتنی دووشەممە وپێنج شەممە لەهەموو هەفتەیەک، وڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لەهەموو مانگێک کە باشترینیان ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژی ناوەڕاستی مانگە -الأیام البیض- (13 و 14 و 15)ى مانگی کۆچی.
پ٣٨: باسی فەزڵ وپاداشتی ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان بکە؟
ج: لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕەوە (بەئیمانەوە) وبە داواکردنی پاداشت (لە لایەن خوداوە ئەوا خوای گەورە) لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت»
پ٣٩: باسی فەزڵ وپاداشتی ڕۆژووگرتنی سونەت بکە؟
ج: لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا پایز»
- «حەفتا پایز»: واتا حەفتا ساڵ.
پ٤٠: هەندێک لە هەڵوەشێنەرەوەکانی ڕۆژو باس بکە؟
ج: ١- خواردن وخواردنەوە بەئەنقەست.
٢- ڕشاندنەوە بەئەنقەست (خۆڕشاندنەوە).
پ٤١: ئایا سونەتەکانى ڕۆژووگرتن چین؟
ج: ١- دەستبەجێ ڕۆژووشکاندن پاش ئەوەى خۆرئاوا دەبێت -پاش ئەوەى بانگ دەدات-.
٢- پارشێو کردن ودواخستنی بۆ کاتی نزیکبونەوەی دەرکەوتنی بەرە بەیان -نزیک بانگی بەیانی-.
٣- ئەنجامدانى کردەوەى خێر وپەرستنی زیاتر لەکاتی ڕۆژووگرتندا.
٤- سونەتە کەسی ڕۆژووەوان ئەگەر جوێنی پێدرا ، بڵێت: من بەڕۆژووم.
٥- نزا و دۆعا کردن لەکاتی شکاندنی ڕۆژوو.
٦- ڕۆژوو شکاندن لەسەر خورمای گەییوو -تەڕ- یان خورمای وشک، ئەگەر نەبوو ؛ ئەوا بەئاو.
پ٤٢: پێناسەی حەج بکە؟
ج: حەج: بریتیە لەپەرستنی خوای گەورە بەسەردانی کردنی ماڵی پیرۆزی وئەنجامدانی کردەوە وڕێوڕەسمی تایبەت لە کاتێکی دیاریکراودا.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ﴾ واتە: ﴿خوا بڕیاریداوە لەسەرخەڵکی و فەرزی کردووە لەسەریان حەجی ماڵەکەی (خۆی) لەسەر ھەرکەسێک کە توانای گەیشتن و(ڕۆیشتنی) ھەبێت بۆی وە ھەر کەس باوەڕی نەبێت بە فەریزەی حەج ئەوە بە ڕاستی خوا بێ نیازە لە ھەموو جیھانیان﴾ [سورەتی آل عمران: 97].
پ٤٣: پایەکانى حەج کردن بژمێرە؟
ج: ١- ئیحرام بەستن.
٢- وەستانی عەرەفە لە دەشتی عەرەفەدا.
٣- ئەنجامداني تەوافی ئیفازە.
٤- هاتن وچوون -سەعی- لەنێوان سەفا ومەروە.
پ٤٤: ئایا فەزڵوپاداشتی حەج کردن چییە؟
ج: لەئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی حەج ئەنجام بدات، وقسەی خراپ وناڕەوا نەکات (نزیک نەبێتەوە لە خێزانی بەچێژوەرگرتن)، وتاوان وگوناهـ ئەنجام نەدات ئەوا دەگەڕێتەوە (لە حەج کردنەکەى) وەکو ئەو ڕۆژەی لە دایك بووە، واتە هەمو تاوانەکانی دەسڕێتەوە.
« ئەوا دەگەڕێتەوە (لە حەج کردنەکەى) وەکو ئەو ڕۆژەی لە دایك بووە»: واتا بەبێ گوناهـ وتاوان -هیچ گوناهێکی لەسەر نامێنێت-.
پ٤٥: پێناسەی عومرە بکە؟
ج: عومرە: بریتیە لە پەرستنی خواى گەورە بەسەردانیکردنی ماڵی پیرۆزی -مزگەوتی حەرام- لە مەککە ئەمیش بەئەنجامدانى هەندێک کردەوە وڕێوڕەسمی دیاریکراو لە هەرکاتێکدا بێت.
پ٤٦: پایەکانى عومرە کردن بژمێرە؟
ج: ١- ئیحرام بەستن.
٢- تەواف کردن بەدەوری کەعبە حەوت جار.
٣- هاتن وچوون -سەعی کردن- لەنێوان سەفا ومەروە.
پ٤٧: ئایا جیهاد کردن لەپێناو خواى گەورە چییە؟
ج: واتە ئەوپەڕی هەوڵ وکۆششکردن بۆ بڵاوکردنەوەی ئاینی ئیسلام وبەرگریکردن لێی ولە مسوڵمانان، یان بەرەنگاربوونەوە وجەنگ کردن دژی دوژمنانی ئیسلام و موسڵمانان.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ﴾ واتە: ﴿تێبکۆشن بەماڵ وگیانتان لەڕێگەی خوادا ئەوەتان چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن﴾ [سورەتی التوبة: 41].
بەشی ژیاننامەى (سیرەی) پێغەمبەر ﷺ
پ١: باسکردني ڕەچەڵەکی پێغەمبەرمان موحەممەد ﷺ ؟
ج: ئەو موحەممەد کوڕی عبداللە کوڕی عەبدولموتەڵیب کوڕی هاشمە وهاشم لە قوڕەیش بووە، وقوڕەیشیش باڵێکە لە عەرەب، وعەرەب لە نەوەکانی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمە -علیهم وعلى نبینا الصلاة والسلام-.
پ٢: ناوی دایکی پێغەمبەرمان ﷺ چییە؟
ج: ئامینە ی کچی وەهب.
پ٣: کەی باوکی وەفاتی کرد؟
ج: باوکی لەمەدینە وەفاتی کرد، لەوکاتەی سەروەرمان لەسکی دایکیدا بووە ﷺ.
پ٤: پێغەمبەر ﷺ کەی لەدایکبووە؟
ج: لەساڵی فیل، لەڕۆژی دووشەممە لەمانگی ڕەبیعی یەکەم -ربیع الأول-.
پ٥: پێغەمبەر ﷺ لەچی شوێنێک لەدایکبووە؟
ج: لە مەککە.
پ٦: دایەن - ومناڵڕاگر -حاضنة-ی سەروەرمان کێ بوو جگە لەدایکی خۆی؟
ج: - کەنیزەکی باوکی: ئوم ئەیمەن.
- کەنیزەکی مامی ئەبولەهەب: سوەیبە.
- حەلیمە ی ئەلسعەدیە.
پ٧: کەی دایکی وەفاتی کرد؟
ج: دایکی وەفاتی کرد لەکاتێکدا ئەو تەمەنی شەش ساڵ بوو، وباپیری عەبدولموتەڵیب بەخێو کردنی گرتە ئەستۆی خۆی.
پ٨: پاش کۆچی دوایی باپیری « عەبدولموتەڵیب » کێ بەخێوکردنی سەروەرمانی گرتە ئەستۆی خۆی؟
ج: باپیری عەبدولموتەڵیب وەفاتی کرد لەکاتێکدا سەروەرمان تەمەنی هەشت ساڵ بوو، وپاش ئەو مامی« ئەبو تاڵیب بەخێوکردنی گرتە ئەستۆی خۆی.
پ٩: کەی لەگەڵ مامی ڕۆیشت بەرەو شام؟
ج: لەگەڵ مامی ڕۆیشت بەرەو شام کاتێک تەمەنی دوانزە ساڵ بوو.
پ١٠: ڕۆیشتنی دووەمی بەرەو شام، کەی بوو؟
ج: ڕۆیشتنی دووەمی بۆ بازرگانى کردن بوو بە سامانى خەدیجە -ڕەزاى خواى لێبێت-، وکاتێک گەڕایەوە مارەی کرد، ولەو کاتەدا تەمەنی پێغەمبەر ﷺ بیست وپێنج ساڵ بوو.
پ١١: کەی قوڕەیش جارێکی تر کەعبەیان نۆژەن کردەوە؟
ج: قوڕەیش کەعبەیان نۆژەن کردەوە، لەکاتێکدا سەروەرمان ﷺ تەمەنی سی وپێنج ساڵ بوو.
وکاتێک ناکۆک بوون لەسەر ئەوەى کێ بەردە ڕەشەکە دابنێت لەشوێنی خۆی؛ ئەویان ﷺ کرد بە دادوەر لەنێو خۆیان، ئەویش بەردە ڕەشەکەى لەنێو قوماشێکدا دانا، وفەرمانى کرد هەر هۆزێک لایەکی جلەکە بگرێت، لەوکاتەدا ئەوان چوار هۆز بوون، کاتێک بەرزیان کردەوە بەرەو شوێنی خۆی، سەروەرمان ﷺ بەدەستی خۆی لەشوێنی خۆی داینا.
پ١٢: تەمەنی چەند ساڵ بوو کاتێک وەکو پێغەمبەر نێردرا؟ وبۆ کێ نێردراوە؟
ج: تەمەنی چل ساڵ بوو، و وەکو موژدەدەر وترسێنەر نێردرا بۆ هەموو خەڵکی.
پ١٣: وەحی -سروش- چۆن دەستیپێکرد؟
ج: بەخەون بینینی ڕاستگۆیانە، هەر خەونێکی ببینیایە ﷺ وەکو بەیانی ڕۆشن ڕوویدەدا هەروەکو خۆی.
پ١٤: پێغەمبەر ﷺ حاڵی چۆن بوو لەپێش وەحی -سروش-؟ ویەکەمجار کەی بوو کە وەحی بۆ سەر دابەزی؟
ج: خوای دەپەرست لەنێو ئەشکەوتی حەرا، ماوە ماوە خۆی ئامادەدەکرد وئەڕۆیشتە ئەو ئەشکەوتە بۆ پەرستشی پەروەردگار
وە وەحی دابەزییە سەری لەوکاتەی سەروەرمان لە ئەشکەوتی حەڕا بوو
پ١٥: یەکەمین ئایەتەکان کامانە بوون لەقورئانی پیرۆز کە بۆی دابەزێندرا؟
ج: خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ * (ئەی پێغەمبەر) بخوێنە بەناوی پەروەردگارتەوە کە ھەموو شتێکی دروست کردووە (1) خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ * مرۆڤی دروست کردووە لە پارچە خوێنێکی بەستوو (2) اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ * بخوێنە، پەروەردگاری تۆ (لە ھەموو کەس) بەخشندەترە (3) الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَم * ئەو پەروەردگارەی کە(مرۆڤی) فێر(ی نووسین) کردووە بەقەڵەم (4) عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ * مرۆڤی شارەزا کردووە بەو شتانەی کە نەیدەزانی (5)﴾ [سورەتی العلق: 1-5].
پ١٦: یەکەم کەس کێ بوو کە باوەڕی بەپەیامەکەى هێنا؟
ج: لەپیاوان: ئەبوبەکری سدیق، و لەئافرەتان: خەدیجە ی کچی خوەیلید، و لەمنداڵان: عەلی کوڕی ئەبی تاڵب، و لەبەندە ئازادکراوەکان: زەید ی کوڕی حاریسە، و لەبەندەکان: بیلالی حەبەشی -ڕەزاى خوایان لێبێت- وئەوانى تر.
پ١٧: بانگەوازى بۆ ئاینی ئیسلام چۆن بوو لە مەککەدا؟
ج: سێ ساڵ بانگەوازیەکە بەنهێنی بوو، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێکرا کە بەئاشکرا بانگەواز بکات.
پ١٨: حاڵی پێغەمبەر ﷺ چۆن بوو وکێ باوەڕی پێی هێنا لەپاش ئاشکراکردنی بانگەوازیەکە؟
ج: موشریکەکان زۆر ئازاری پێغەمبەر ﷺ ومسوڵمانانیان دا، هەتاوەکو ڕوخسەت درا بە ئیمانداران بە کۆچکردن بەرەو حەبەشە بۆ لای نەجاشی.
وموشریکەکان کۆک بوون لەسەر ئازاردان وکوشتنی پێغەمبەر ﷺ، بەڵام خواى گەورە پاراستی ومامی ئەبو تاڵیب پشتیوانی وبەرگری لێدەکرد دژی ئەوان.
پ١٩: کێ وەفاتی کرد لەساڵی دەیەمی پێغەمبەرایەتی ﷺ؟
ج: ئەبو تاڵیبی مامى وەفاتی کرد، وهەروەها خەدیجەی خێزانی -ڕەزاى خواى لێبێت-.
٢٠: شەوڕەوی وبەرزبوونەوە -بەرەو ئاسمان- (الإسراء والمعراج) کەی بوو؟
ج: کاتێک تەمەنی پەنجا ساڵ بوو، وتێیدا پێنج نوێژەکەى لەسەر فەرزکرا.
شەوڕەوی -ئیسراء:الإسراء-: لە مزگەوتی حەرامەوە -لەمەککە- بەرەو مزگەوتی ئەقسا لە شام.
وبەرزبوونەوە -میعراج:المعراج-: لە مزگەوتی ئەقساوە بەرو ئاسمان هەتاوەکو گەیشتە لای داری (سدرة المنتهى) كە دارێکی زۆر مەزنە شێوازێکی زۆر جوان ودڵڕفێنی هەیە.
پ٢١: پێغەمبەر ﷺ چۆن بانگەوازى خەڵکی دەکرد لەدەرەوەى مەککە؟
ج: بانگەوازى خەڵکی تائیفی دەکرد، وبانگەوازیەکەى پیشانی خەڵکی دەدا لە وەرزەکانی کۆبوونەوەى خەڵکی، هەتا خەڵکی مەدینە لەئەنساڕەکان هاتن بۆ لای، وباوەڕیان بە پێغەمبەر ﷺ هێنا، وبەیعەتیان پێدا بە سەر سەرخستنی.
پ٢٢: پێغەمبەر ﷺ چەند ساڵ لەمەککە مایەوە ؛ وبانگەوازى دەکرد؟
ج: ١٣ سیانزە ساڵ تێیدا مایەوە.
پ٢٣: پێغەمبەر ﷺ بۆ کوێ کۆچی کرد؟
ج: لە مەککەوە بۆ مەدینە.
پ٢٤: پێغەمبەر ﷺ چەند ساڵ لە مەدینە مایەوە؟
ج: ١٠ دە ساڵ.
پ٢٥: چی شتێکی لەسەر فەرزکرا لەمەدینە لەشەریعەتەکانى ئاینی ئیسلام؟
ج: زەکات وڕۆژوو وحەج وجیهاد وبانگ وهتد لەسەر فەرزکرا لە شەریعەتەکانى ئاینی ئیسلام.
پ٢٦: گرنگترین ئەو جەنگانەى بەرپای کردووە، کامانەن؟
ج: جەنگی بەدر.
جەنگی ئوحود.
جەنگی ئەحزاب.
جەنگی فەتح وڕزگارکردنی مەککە.
پ٢٧: کۆتا ئایەت چی بوو لەقورئانی پیرۆز کە دابەزێندرا؟
ج: خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ﴾ واتە: ﴿وە بترسن لـە ڕۆژێک دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای خوا لەپاشان پاداشت دەدرێتەوە ھەموو کەسێک (پاداشت و سزای) ئەوەی کردوویەتی وە ئەوان ستەمیان لێناکرێت﴾ [سورەتی البقرة: 281].
پ٢٨: کەی پێغەمبەر ﷺ وەفاتی کرد؟ وتەمەنی چەند بوو؟
ج: لەمانگی ڕەبیعی یەکەم -ربیع الأول- وەفاتی کرد، لە ساڵی یانزەی کۆچی، وتەمەنی لەو کاتەدا ٦٣ شەست وسێ ساڵ بوو
پ٢٩: خێزانەکانى پێغەمبەر ﷺ ناویان چی بوو؟
ج: ١- خەديجەی کچی خوەیلید -ڕەزاى خواى لێبێت-.
٢- سەودەی کچی زەمعە -ڕەزاى خواى لێبێت-.
٣- عائیشەی کچی ئەبوبەکر -ڕەزاى خوایان لێبێت-.
٥- حەفسەی کچی عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت-.
٥- زەینەبی کچی خوزەیمە -ڕەزاى خواى لێبێت-.
٦- ئومو سەلەمە، ناوی: هیندی کچی ئەبی ئومەیە -ڕەزاى خواى لێبێت-.
٧- ئەمو حەبیبە، ناوی: رەملەی کچی ئەبی سوفیان -ڕەزاى خواى لێبێت- .
٨- جوەیریەی کچی حاریس -ڕەزاى خواى لێبێت-.
٩- مەیمونەی کچی حاریس -ڕەزاى خواى لێبێت-.
١٠- سەفیەی کچی حویەی -ڕەزاى خواى لێبێت-.
١١- زەینەبی کچی جەحش -ڕەزاى خواى لێبێت-.
پ٣٠: پێغەمبەر ﷺ چەند منداڵی هەبووە وناویان چییە؟
ج: ٣سێ کوڕی هەبووە بەناوەکانی:
ئەلقاسم (القاسم)، وسەرناوەکەى -کونیەکەى- سەروەرمان بەناوى ئەمەوە بووە.
وعبداللە.
وئیبراهیم.
وچوار کچی هەبوو:
فاتیمە.
روقەیە.
ئوم کەلسوم.
زەینەب.
هەموو منداڵەکانى لە خەدیجە بوون -ڕەزاى خواى لێبێت-، جگە لە ئیبراهیم، وهەموویان پێش وەفات کردنی خۆی ؛ وەفاتیان کردووە، جگە لە فاتیمە کە شەش مانگ پاش خۆی وەفاتی کردوە.
پ٣١: هەندێک لە سیفەتە لاشەییەکانى پێغەمبەر ﷺ باس بکە؟
ج: پێغەمبەرﷺ باڵای مامناوەند بووە نە باڵای درێژ ونە کورت بووە بەڵکو مامناوەند بووە، وڕەنگی پێستی سپی تێکەڵ بەسوور بوو ﷺ، وچاوەکانی گەورە بوون، وڕیشی چڕ، ودەمی گەورە، ومووی زۆر ڕەش بووە، وشانەکانى زۆر پان وگەورە بوون وبۆنی زۆر خۆش بووە، وجگە لەمانە لەسیفەتە جوانەکانى تری ﷺ.
پ٣١: پێغەمبەر ﷺ ئومەتەکەى لەسەر چی جێهێشت؟
ج: پێغەمبەر ﷺ ئومەتەکەى لەسەر ڕێگای ڕوون بەجێهێشت، کە شەوەکەی بەقەد ڕۆژەکەی ڕوونە و کەس لێی لانادات جگە لە کەسێک کە خۆی تیاچووە، هیچ خێرێکی جێنەهێشتووە ؛ ڕێنموێنی ئومەتەکەى کردووە بۆ جێبەجێکردنی، وهیچ شەڕ وخراپەیەکی جێنەهێشتووە ئیلا ئوممەتەکەی لێ ئاگادار کردووەتەوە.
*******
بەشی ڕاڤەکردن -تەفسیر-
پ١: سورەتی -الفاتحة- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -الفاتحة- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان (1) الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * هەموو ستایشێک -حەمدێک- بۆ خوای گەورە پەروەردگاری جیهانیان (2) الرَّحْمـنِ الرَّحِيمِ * بەزەییدارترین، ومیهرەبانترین (3) مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ * خاوەن وسەرداری لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە -ڕۆژی قیامەت- (4) إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ * ئێمە بە تەنها تۆ دەپەرستین و بەتەنها داوای یارمەتی لە تۆ دەکەین (5) اهدِنَــــا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ * ڕێنموێنیمان بکە بۆ سەر ڕێگای ڕاست (6) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ * ڕێگای ئەوانەی کە تۆ بەرەکەتت پێیان بەخشیوە؛ نەک ڕێبازی ئەوانەی کە خەشم وقینیان لێگیراوە لە جولەکەکان وهاوشێوەکانیان ونەک ڕێبازی ئەوانەیش کە گومڕا بوون لە گاورەکان وهاوشێوەکانیان (7)﴾ [سورەتی الفاتحة: 1 - 7].
ڕاڤەی ئایەتەکان:
ناونراوە بە سورەتی -الفاتحة- ؛ چونکە کتێبی خواى گەورە (قورئان) بەم سورەتە دەستپێدەکات.
﴿الله﴾ واتا: پەرستراو بەهەق، وناوى (الله) تایبەتە بەئەو زاتە مەزنە و بۆ هیچ یەکێکی تر بەکارنایەت.
﴿ئەڕەحمان:الرَّحْمَن﴾ واتا: خاوەن ڕەحمەتی فراوان کە هەموو شتێکی گرتۆتەوە.
﴿ئەلڕەحیم:الرَّحِيم﴾ ؛ واتا: خاوەن ڕەحم وبەزەیی تایبەت بەرامبەر ئیمانداران.
- وسونەتە لەپاش خوێندنی سورەتەکە بڵێت: (ئامین) واتە: خوایە نزاکانمان وەڵام بدەرەوە، چونکە سورەتی -الفاتحة- دوو بەشە: بەشێکی ستایشی پەروەردگار، وبەشی دووەمی نزا و دۆعا کردنە.
پ٢: سورەتی -الزلزلة- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -الزلزلة- وتەفسیرەکەى:
﴿إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا * کاتێك زەوی ھاتە لەرزە بەلەرزینی خۆی (1) وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا * وە زەوی ھەرچی شتی قورس وگرانی (ناوی) ھەیە ھەمووی فڕێدایە دەرەوە (2) وَقَالَ الْإِنْسَانُ مَا لَهَا * وە مرۆڤ لەو ڕۆژەدا دەڵێ: ئەوە زەوی چیەتی ؟ (3) يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا * لەو ڕۆژەدا (زەوی) دەنگ وباسی خۆی دەگێڕێتەوە (4) بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَى لَهَا * کە پەروەردگاری تۆ وەحی بۆ کردووە (5) يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ * لەو ڕۆژەدا خەڵکی دەردەچن بە پەشێوی بۆئەوەى (پاداشتی) کردەوەی خۆیان نیشان بدرێت (6) فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ * ئەمجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی ھەر وردیلەیەك چاکەی کردبێت دەیبینێتەوە (7) وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ * وە ھەر کەسێك بە ئەندازەی ھەر وردیلەیەك خراپەی کردبێت دەیبینێتەوە (8)﴾ [سورەتی الزلزلة: 1 - 8].
ڕاڤەی -تەفسیری- ئایەتەکان:
پ٣: سورەتی -العادیات- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -العادیات- وتەفسیرەکەى:
﴿وَالْعَادِيَاتِ ضَبْحًا * سوێند بە ئەو ئەسپانەى تاودەدەن(کە دەپڕمێنن) چۆن پڕمەیەك (لەکاتی غەزاکردندا) (1) فَالْمُورِيَاتِ قَدْحًا * وە سوێند بە ئەو ئەسپانەى ئاگر ھەڵدەگیرسێنن لەبەرد بەناڵی سمیان (2) فَالْمُغِيرَاتِ صُبْحًا * وە سوێند بەو (ئەسپانەی) ھێرش دەبەن لە بەیانیاندا (3) فَأَثَرْنَ بِهِ نَقْعًا * کە بەوە تەپ وتۆز ھەڵدەستێنن (4) فَوَسَطْنَ بِهِ جَمْعًا * وە بەو تەپ وتۆزەوە، خۆیان دەکەن بە ناوەڕاستی کۆمەڵی دوژمندا (5) إِنَّ الْإِنْسَانَ لِرَبِّهِ لَكَنُودٌ * بەڕاستی مرۆڤ دەست گیرۆیە لە ئەنجامداني ئەوچاکە کاریانەی کە پەروەردگاری ئەمری پێکردووە ئەنجامی بدات (6) وَإِنَّهُ عَلَى ذَلِكَ لَشَهِيدٌ * وە بێگومان خۆی لەسەر نا سوپاست گوزاری شایەدە (7) وَإِنَّهُ لِحُبِّ الْخَيْرِ لَشَدِيدٌ * وە بەڕاستی مرۆڤ بۆ خۆشەویستی ماڵی دونیا زۆر بەتین وپەرۆشە (8) أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِي الْقُبُورِ * دەی ئایا نازانی کاتێك کە مردووی ناو گۆڕەکان زیندوو کرانەوە و(ھێنرانە دەرەوە) (9) وَحُصِّلَ مَا فِي الصُّدُورِ * وە ئاشکرا بوو ھەرچی ڕازی ناو دڵانە (10) إِنَّ رَبَّهُمْ بِهِمْ يَوْمَئِذٍ لَخَبِيرٌ * بێگومان پەروەردگاریان لەو ڕۆژەدا ئاگادارە بە کردەوەیان (11)﴾ [سورەتی العاديات: 1 - 11].
ڕاڤەی ئایەتەکان:
پ٤: سورەتی -القارعة- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -القارعة- وتەفسیرەکەى:
﴿الْقَارِعَةُ * ڕۆژی داچڵەکێنەر ( -ئەلقاریعە- یەکێکە لە ناوەکانى ڕۆژی قیامەت) (1) مَا الْقَارِعَةُ * ئاخۆ چۆن بێ ئەو ڕۆژە؟ (2) وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَارِعَةُ * تۆ چوزانییت ئەو ڕۆژە چیە؟ (3) يَوْمَ يَكُونُ النَّاسُ كَالْفَرَاشِ الْمَبْثُوثِ * ڕۆژێکە خەڵکی وەك پەپولەی پەراگەندە بڵاودەبنەوە (4) وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنْفُوشِ * وە شاخەکان وەك خوری شیکراویان لێدێت (5) فَأَمَّا مَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ * ئەمجا ئەوەی کێشی (چاکەکانی) قورس وگران بێت (6) فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ * ئەوە ئەو کەسە لە گوزەرانێکی پەسەندا دەبێت (7) وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ * وە ئەوەی کێشی (چاکەکانی) سووک بێت (8) فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ * ئەوە جێی ئەو (ھاویە)یە (9) وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ * تۆ چوزانییت (ھاویە) چیە؟ (10) نَارٌ حَامِيَةٌ * ئاگرێکی ھەڵگیرساوە (11)﴾ [سورەتی القارعة: 1-11].
تەفسیری ئایەتەکان:
2- ﴿مَا الْقَارِعَةُ ﴾ : ئایە ئەم کاتە چییە کە دڵی خەڵکی دادەچڵەکێت بەهۆی زۆری ترس وناڕەحەتی تێیدا؟!
7- ﴿فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ﴾ : ئەوا لەنێو ژیانێکی خۆشدایە وڕازیە بەوەى لەبەهەشتدا پێی دەبەخشرێت.
پ٥: سورەتی -التکاثر- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -التکاثر- وتەفسیرەکەى:
﴿أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ * ئێوەی بێ ئاگا کردووە شانازیتان بە زۆریی سەروەت و سامانەوە (1) حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ * تا ئەوکاتەی دەمرن دەبرێنە گۆڕستان (2) كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ * وامەکەن ! لەمەولا دەزانن (3) ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ * دووبارە وامەکەن لەمەولا دەزانن (4) كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ * وانیە (وەکو خۆتان دەیزانن) ئەگەر(ئەنجامی خۆتان) بزانیایە بەدڵنیاییەوە (وا بێ ئاگا نەئەبوون) (5) لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ * سوێند بەخوا بێگومان دۆزەخ دەبینن (6) ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ * دووبارە سوێند بەخوا دڵنیا بن بە چاوی ڕاستەقینە دەی بینن (7) ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ * لە پاشان سوێند بەخوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێک کە خوا پێی دابوون لەدونیادا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت (8)﴾ [سورەتی التكاثر: 1-8].
تەفسیرەکەى:
پ٦: سورەتی -العصر- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -العصر- وتەفسیرەکەى:
﴿وَالْعَصْرِ * سوێند بەکات (1) إِنَّ الْإِنْسَانَ لَفِي خُسْرٍ * بێگومان ھەموو خەڵکی لە زیاندان (2) إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ * جگە لەوانەی کە بڕوایان ھێنابێت وکردەوە چاکەکانیان کردبێت وە ئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە ئاینی ڕاست (ودەست پێوەگرتنی، وکارکردن بەفەرمانەکانی خوا) وە ئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە ئارامگرتن (لەسەر پەرستن وبەندایەتی بۆ خوا) (3)﴾ [سورەتی العصر: 1 - 3].
تەفسیرەکەى:
پ٧: سورەتی -الهمزة- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -الهمزة- وتەفسیرەکەى:
﴿وَيْلٌ لِكُلِّ هُمَزَةٍ لُمَزَةٍ * سزاو لەناوچوون بۆ ھەموو عەیبگرێکی تانەدەر) (1) الَّذِي جَمَعَ مَالًا وَعَدَّدَهُ * ئەوەی کە ھەرماڵ و سامان کۆ دەکاتەوە ودەیبژێرێ (2) يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ * وا دەزانێ کە ماڵەکەی ھەر دەیھێڵێتەوە (3) كَلَّا لَيُنْبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ * نەخێر وانیە، بێگومان فڕێ دەدرێتە ناو ئاگرێکی تێکشکێنەرەوە (4) وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ * تۆ چووزانیت ئەو ئاگرە چیە (5) نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ * ئاگرێکی تاودراوی خوایە (6) الَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى الْأَفْئِدَةِ * کە دێ بەسەر دڵاندا (ھوروژم دەباتە سەر دڵان) (7) إِنَّهَا عَلَيْهِمْ مُؤْصَدَةٌ * بێگومان ئەو ئاگرە داخراوە لەسەریان (و دەرچوونیان نییە) (8) فِي عَمَدٍ مُمَدَّدَةٍ * (زنجیر کراون) لەناو چەند کۆتێکی ڕاکشاودا (بەستراونەتەوە بەچەند ستونێکی بەرزو بڵندەوە) (9)﴾ [سورەتی الهمزة: 1-9].
تەفسیرەکەى:
پ٨: سورەتی -الفیل- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -الفیل- وتەفسیرەکەى:
﴿أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ * ئایا نەت بینی کە پەروەردگارت چی کرد بە خاوەن فیلەکان (بە ئەبرەھە ولەشکرەکەی کە ویستی کەعبەی پیرۆز بڕوخێنێت)؟ (1) أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ * ئایا فڕوفێڵەکەیانی پوچەڵ نەکردەوە (2) وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ * وە (ئایا) نەیناردە سەریان باڵندەی -ئەبابیلی- زۆر و پۆل پۆل (3) تَرْمِيهِمْ بِحِجَارَةٍ مِنْ سِجِّيلٍ * بەرد بارانیان دەکردن بە ووردە زیخی گڵین (4) فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَأْكُولٍ * سەرئەنجام (لەشکرەکەی ئەبرەھەی) وەک کای خوراو لێکرد (5)﴾ [سورەتی الفيل: 1-5].
تەفسیرەکەى:
پ٩: سورەتی -قریش- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -قریش- وتەفسیرەکەى:
﴿لِإِيلَافِ قُرَيْشٍ * (لەشکری ئەبرەھەی لە ناو برد وتەفر وتونای کردن) لەبەر ھۆگری قوڕەیش (1) إِيلَافِهِمْ رِحْلَةَ الشِّتَاءِ وَالصَّيْفِ * ھۆگریان بە ھاتووچۆی زستانان (بۆ یەمەن) وھاوینان (بۆ شام) واتە(تا لێیان تێک نەچێت) (2) فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَذَا الْبَيْتِ * دەی با (قوڕەیش لەبەرامبەر ئەم ھەموو ناز ونیعمەتەدا) خاوەنی ئەم ماڵە (کەعبەی پیرۆز) بپەرستن (3) الَّذِي أَطْعَمَهُمْ مِنْ جُوعٍ وَآمَنَهُمْ مِنْ خَوْفٍ * ئەو زاتەی کە لەبرسێتیەکی یەکجار توند (ڕزگاری کردن) وخواردنی پێبەخشین، وە دڵنیای کردن لە ترس وبیمێکی گەورە و(پاراستنی) (4)﴾ [سورەتی قريش: 1-4].
تەفسیرەکەى:
پ١٠: سورەتی -الماعون- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -الماعون- وتەفسیرەکەى:
﴿أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ * ئایا بینیت ئەو کەسەی کە بڕوای بە ئایینی -ئیسلام- نییە ( یان باوەڕی نییە بە ڕۆژی دوایی)؟ (1) فَذَلِكَ الَّذِي يَدُعُّ الْيَتِيمَ * ئەوە کەسێکە کە پاڵ بە ھەتیوەوە دەنێت (2) وَلَا يَحُضُّ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِينِ * وە ھانی خەڵکی نادات بۆ خواردن بەخشین بە ھەژاران (3) فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ * ئەمجا هەڕەشە وپەژارەیەکی زۆر (یان دۆڵێ لەدۆزەخ) بۆ نوێژکەران (4) الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ * ئەوانەی کە لە نوێژەکەیان بێ ئاگان (پشتگوێی دەخەن یان بەکەموکورتیەوە ئەنجامی دەدەن) (5) الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ* ئەوانەی کە ڕووپامایی دەکەن (6) وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ * وە یارمەتی خەڵک نادەن و-ھەموو چاکەیەک دەگرنەوە لە خەڵکی- (7)﴾ [سورەتی الماعون: 1-7].
تەفسیرەکەى:
3- ﴿وَلَا يَحُضُّ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِين﴾ : ئامۆژگاری نەفسی خۆی، وهەروەها ئامۆژگاری خەڵکی ناکات بۆ بەخشین بە هەژار ونەداران.
پ١١: سورەتی -الکوثر- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -الکوثر- وتەفسیرەکەى:
﴿إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ * بێگومان ئێمە پێمان بەخشیت خێری زۆر گەورە وبەفەڕ لە دونیا ودواڕۆژدا ( لەو خێرە گەورانەیش ڕووباری کەوسەرە لەبەھەشتدا ) (1) فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ * دەی کەواتە نوێژ بکە بۆ پەروەردگارت وە قوربانی سەر ببڕەلە پێناو ئەودا (2) إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ * بێگومان ھەر ناحەزت دوا بڕاون (ئەی پێغەمبەر ﷺ) (3)﴾ [سورەتی الکوثر: 1-3].
تەفسیرەکەى:
پ١٢: سورەتی -الکافرون- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -الکافرون- وتەفسیرەکەى:
﴿قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ * (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی بێباوەڕەکان -ئەی کافرەکان- (1) لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ * من ئەو(بتانە) ناپەرستم کە ئێوە دەیپەرستن (2) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ * وە ئێوەش ئەو(خوایە) ناپەرستن کە من دەیپەرستم (3) وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ * وە من ئەو خوا پەرستیە ناکەم کە ئێوە دەیکەن (4) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ * وە ئێوەش ئەو(خوایە) ناپەرستن کە من دەیپەرستم (5) لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ * ئایینی خۆتان بۆ خۆتان وئاینی خۆم بۆ خۆم (6)﴾ [سورەتی الکافرون: 1-6].
تەفسیرەکەى:
2- ﴿لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُون﴾ : لە ئێستا و لە داهاتوویشدا ئەو بتانە ناپەرستم کە ئێوە دەیانپەرستن.
3- ﴿وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴾ : وهەروەها ئێوە ئەو خوایە تاک وبێ هاوتایە ناپەرستن کە من دەیپەرستم.
5- ﴿وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴾ : وهەروەها ئێوە ئەو خوایە تاک وبێ هاوتایە ناپەرستن کە من دەیپەرستم.
پ١٣: سورەتی -النصر- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -النصر- وتەفسیرەکەى:
﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ * کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ڕزگار کرا) (1) وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا * وە خەڵکت بینی کە پۆل پۆل دێنە ناو ئاینی خواوە (2) فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا * ئەوسا بەسوپاس وستایشی پەروەردگارت بکە وداوای لێخۆشبوونی لێ بکە؛ چونکە بێگومان ئەو زۆر تەوبە وپەشیمانی بەندە قبوڵ دەکات (3)﴾ [سورەتی النصر : 1-3].
تەفسیرەکەى:
پ١٤: سورەتی -المسد- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -المسد- وتەفسیرەکەى:
﴿تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ * لەناوچێت ھەردوو دەستی ئەبولەھەب وە لە ناویش چوو (1) مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ * سوودی پێ نەگەیاند داراییەکەی وئەوەی کە کردی (لە دوژمنایەتی پێغەمبەر ﷺ) (2) سَيَصْلَى نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ * بێگومان لەمەولا دەچێتە ناو ئاگری بڵێسەدار (3) وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ * وە ژنەکەیشی، کە ھەڵگری دار ودڕک بوو (بۆ ئازاردانی پێغەمبەر ﷺ) (4) فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِنْ مَسَدٍ * ھەمیشە گوریسێکی بادراو لە گەردنیدایە (5)﴾ [سورەتی المسد : 1-5].
تەفسیرەکەى:
پ١٥: سورەتی -الإخلاص- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -الإخلاص- وتەفسیرەکەى:
﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها (1) اللَّهُ الصَّمَدُ * ئەو خوایەی بێ نیازە وجێی نیاز وئومێدی (باوەڕدارانە) (2) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ * کەسی لێ نەبووە ولەکەس نەبووە (3) وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ * وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نیە (4)﴾ [سورەتی الإخلاص : 1-4].
تەفسیرەکەى:
پ١٦: سورەتی -الفلق- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -الفلق- وتەفسیرەکەى:
﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم بە دروستكاری بوونەوەر (بەپەروەردگاری بەرەبەیان) (1) مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ * لە زیانی ئەوەی کە دروستی کردووە (2) وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ * وە لە زیانی تاریکی کاتێک کە دادێت (3) وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ * وە لە زیان وخراپەی(جادووگەران) کەپەت ودەزوو گرێ دەدەن وفووی پێدا دەكەن (4) وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ * وە لە زیانی بەخیل وحەسوود کاتێک کە حەسوودی دەبات (5)﴾ [سورەتی الفلق : 1-5].
تەفسیرەکەى:
پ١٧: سورەتی -الناس- بخوێنە وڕاڤەى بکە؟
ج: سورەتی -الناس- وتەفسیرەکەى:
﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم به پەروەردگاری خەڵکی (1) مَلِكِ النَّاسِ * بە پادشای خەڵکی (2) إِلَهِ النَّاسِ * بە پەرستراوی خەڵکی (3) مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ * لە زیان وشەڕی وەسوەسە پەیداکەر (کە کاتێک ناوی خودا ببرێت) خۆی پەنھان دەکات (4) الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ * ئەوەی کە وەسوەسە دەخاتە دڵی خەڵکیەوە (5) مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ * لە جنۆکە و لە ئادەمیزاد (6)﴾ [سورەتی الناس: 1-6].
تەفسیرەکەى:
*******
بەشی فەرموودە
فەرموودەی یەکەم:
پ١: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە ...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لە ئەمیری باوەڕداران ئەبی حەفس عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە واله وسلم- کە دەیفەرموو: «ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنەوەی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنی بۆ بەدەست هێنانی شتومەکی دونیا بێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەیی بکات؛ ئەوا کۆچکردنەکەی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە».
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
1- هەموو کردەوەیەک دەبێت نیەتی لەگەڵدا بێت، لەنوێژ وڕۆژوو وحەج وهتد لەکردەوەکان.
2- دەبێت لەنیەتیدا دڵسۆز بێت بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
فەرموودەی دووەم:
پ٢: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (ئەوەی کردەوەیەک -پەرستنێک- دابهێنێت لەم ئاینەى ئێمە ...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لە دايكی ئیمانداران (ئوم عبدالله) عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم فەرمانەی ئێمە (واتە: لەم ئاینەی ئێمە) کە تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە داهێنراوە -ئەو بیدعەیە- ڕەت دەکرێتەوە».
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
1- نەهی کردن لەداهێنان -بیدعەکردن- لە ئاینی ئیسلامدا.
2- ئەو کردەوە وپەرستنانەى دادەهێنرێن لەنێو ئاینی ئیسلامدا ؛ ڕەت دەکرێنەوە وقبوڵ ناکرێن.
فەرموودەی سێیەم:
پ٣: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (کاتێک دانیشتبووین لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «کاتێک دانیشتبووین لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێک دەرکەوت وهاتە لامان، جلەکەی زۆر سپی وقژی زۆر ڕەش بوو بەوەی نەدەکرد کەسێکی موسافیر بێت وکەسیش لە ئێمە نەی دەناسی هات دانیشت لە بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەستەکانی لە سەر قاچەکانى خۆی دانا، و ووتی: ئەی موحەمەد ئیسلام چییە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەیە کە شاهێدی بدەیت بە (لا إله إلا الله ومحمداً رسول الله)، ونوێژ ئەنجام بدەیت وزەکات بدەیت وڕۆژووی ڕەمەزان بگریت وحەج بکەیت بۆ ماڵی خودا ئەگەر توانیت، ووتی: ڕاست دەکەیت، پێشەوا عومەر دەڵێت: (سەیر بوو بە لامانەوە، پرسیاری لێدەکرد ودەیووت ڕاست دەکەیت). پاشان پیاوەکە ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە ئیمان؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئیمان ئەوەیە باوەڕ بهێنیت بە خودا وفریشتەکانی وکتێبەکانی وپێغەمبەرانی وڕۆژی دوایی، وباوەڕت هەبێت بە قەدەر بە خێر وشەڕی، ووتی: ڕاست دەکەیت، هەواڵم پێبدە سەبارەت بە ئیحسان (پلەی چاکەکاری لە پەرستندا)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودا بپەرستیت وەکو ئەوە بێت کە بیبینیت خۆ ئەگەر تۆ ئەو نەبینیت ئەوا ئەو تۆ دەبینێت، ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە کاتی ڕوودانی قیامەت (الساعة)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی پرسیاری لێکراوە زاناتر نیە لەو کەسەی پرسیار دەکات، ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە نیشانەکانی (نیشانەکانی ڕوودانی قیامەت)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (أنْ تلِدَ الأَمَةُ ربَّتَها) واتە: منداڵەکان ببنە گەورە وسەردار بە سەر بەخێوکارەکانیانەوە -دایک- ( یان بە واتای ئەوە دێت کە کەنیزەکەکان ئەو منداڵەی کە دەیانبێت دەبن بە پادشا)، وببینیت کە کەسانی پێ پەتی و هەژار کە شوانێتی دەکەن بینای بەرز دروست بکەن، پاشان پیاوەکە ڕۆیشت، وعومەر دەڵێت: بۆ ماوەیەک ماینەوە پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەی عومەر دەزانیت ئەوە کێ بوو پرسیاری دەکرد؟ ووتم: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوە جبریل بوو هات بۆ ئەوەی ئاینەکەتان فێر بکات».
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
1- پێنج پایەکەى ئیسلام؛ بریتین لە:
شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله و محمدا رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەممەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە).
ونوێژ ئەنجامدان.
وزەکاتدان.
وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان.
وحەجکردن بۆ ماڵی پیرۆزی الله
2- شەش پایەکەى ئیمان، بریتین لە:
باوەڕهێنان بە الله.
وباوەڕهێنان بە فریشتەکانى.
وباوەڕهێنان بە کتێبەکانى.
وباوەڕهێنان بە پێغەمبەرانی.
وباوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی.
وباوەڕهێنان بە قەدەر خێر وشەڕی.
3- باسی پایەی (ئیحسان:چاکەکاری) بکە، ئەمیش یەک پایەیە، ئەویش بریتیە لەوەى خواى گەورە بپەرستیت وەکو ئەوە وابێت دەیبینیت، ئەگەرچیش تۆ ئەو نابینیت بەڵام ئەو تۆ دەبینێت.
4- کاتی ڕوودانى قیامەت، کەس نایزانێت جگە لە الله -سبحانه وتعالى-.
فەرموودەی چوارەم:
پ٤: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە : کە چاکترین وجوانترین ڕەوشتی هەیە».
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
1- هاندان وئامۆژگاری کردن بۆ پابەندبوون بەڕەوشت جوانى.
2- کامڵی لە ڕەوشت جوانى ئاماژەیە بۆ کامڵی لەئیماندا.
3- ئیمان -باوەڕ- زیاد وکەم دەکات.
فەرموودەی پێنجەم:
پ٥: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (ئەوەی سوێند بە غەیری خوای گەورە بخوات ...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوێند بەغەیری خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی ئەنجامداوە».
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
1- دروست نییە سوێند خواردن بە جگە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
2- سوێند خواردن بە جگە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ؛ شیرکی بچووکە.
فەرموودەی شەشەم:
پ٦: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت ...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
1- واجبە خۆشویستنی پێغەمبەر ﷺ زیاتر لە هەموو خەڵکی.
2- ئەوەى بەم شێوەیە بێت ؛ ئەوا ئەمە ئاماژەیە بۆ کامڵی ئیمان وباوەڕی.
فەرموودەی حەوتەم:
پ٧: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕی کامڵ نییە هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە ...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
1- لەسەر ئیماندارە کە ئەو خێر وچاکە وسوودەى بۆ خۆی پێی خۆشە ؛ بۆ ئیماندارانیش پێی خۆش بێت وەکو ئەو بەدەستی بهێنن.
2- ئەگەر باوەڕدار بەم شێوەیە بوو ئەوا ئەمە ئاماژەیە بۆ کامڵی ئیمان وباوەڕی.
فەرموودەی هەشتەم:
پ٨: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (سوێند بە ئەو -زاتەى- نەفسی منی بەدەستە ...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لە ئەبی سەعیدى خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
1- فەزڵ وپلەوپایەى سورەتی -الإخلاص-.
2- پاداشتی خوێندنی ئەم سورەتە هاوتایە بەرامبەر پاداشتی خوێندنی سێیەکی قورئان.
فەرموودەی نۆیەم:
پ٩: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (لا حول ولا قوة إلا بالله ...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لەئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
١- فەزڵی ئەم ڕستەیە، گەنجینەیەکە لەگەنجینەکانى بەهەشت.
٢- بەندە بەریئبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت لە توانا وهێزی خۆی، و بەتەواوى پشت بەستن وتەوەکولى تەنها بە الله یە -سبحانه وتعالى-.
فەرموودەی دەیەم:
پ١٠: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (لە لاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە ...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لەنوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
1- چاکبوونی دڵ هۆکارە بۆ چاکبوونی ڕووکەش -ئاشکرا- وناخ -نهێنی وشاراوە-.
2- گرنگیدان بەچاکبوونی دڵ چونکە دەبێتە هۆی چاکبوونی مرۆڤ.
فەرموودەى یانزەیەم:
پ١١: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (هەرکەسێک کۆتا قسەی: -ﻻ إله إﻻ الله- بێت ...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
1- فەزڵ وپلەوپایەى (ﻻ إله إﻻ الله)، وبەندە بەهۆیەوە دەچێتە بەهەشت.
2- پاداشتی ئەو کەسەی کۆتا قسە کە دەیڵێت لە دونیادا (ﻻ إله إﻻ الله) بێت ؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.
فەرموودەی دوانزەیەم:
پ١٢: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (ئیماندار تانەدەر ونەفرەتلێکەر و...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
1- نەهی کردن لە هەموو قسەیەک پوچەڵ وناڕەوا وناشیرین بێت.
2- نەووتنی ئەم شتە ناشیرینانە ؛ سیفەتی ئیماندارە لە زمانیدا.
فەرموودەی سیانزەیەم:
پ١٣: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (لە چاکیەتی ئیسلامەتی مرۆڤ ...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لەئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
1- وازهێنانى ودوورکەوتنەوەى مرۆڤ لەو شتانەى پەیوەندی بە ئەوەوە نییە لەبابەتەکانى ئاین ودونیا.
2- وازهێنان ودوورکەوتنەوەى مرۆڤ لەو شتانەى پەیوەندی بە ئەوەوە نییە ئاماژەیە بۆ کامڵی ئیسلامەتی ئەو کەسە.
فەرموودەی چواردەیەم:
پ١٤: ئەم فەرموودەیە تەواو بکە : (ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە -قورئان- بخوێنێت ...)، وهەندێک لە سوودەکانى باس بکە؟
ج: لەعبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
هەندێک سوود لە فەرموودەکە:
1- فەزڵ وپاداشتی خوێندنەوەى قورئان.
2- بەرامبەر هەر پیتێک کە دەیخوێنێتەوە دە چاکەت بۆ دەنووسرێت یان زیاتر.
*******
بەشی ئەدەب وڕەوشتە ئیسلامیەکان
ڕەوشت وئەدەب بەرامبەر خواى گەورە -سبحانه وتعالى- :
پ١: ڕەوشت وئەدەب بەرامبەر خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەبێت چۆن بێـت؟
ج: 1- بەمەزن دانانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
2- پەرستنی بەتاک وتەنها، وهاوبەش بڕیار نەدان بۆ ئەو زاتە مەزنە.
3- گوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى.
4- دوورکەوتنەوە لەسەرپێچیکردنی.
5- سوپاس وحەمد کردنی -جل وعلا- لەسەر فەزڵ ونیعمەتەکانى کە بەبەندەکانى دەبەخشێت کە هەرگیز لەژماردن نایەن.
6- ئارامگرتن لەسەر قەدەرەکانى.
ڕەوشت وئەدەب بەرامبەر پێغەمبەر ﷺ :
پ٢: ڕەوشت وئەدەب بەرامبەر پێغەمبەر ﷺ دەبێت چۆن بێت؟
ج: 1- شوێنکەوتنی ودەبێت ئەو قدوە وسەرمەشق بێت لەژیانی مسوڵماندا.
2- گوێڕایەڵیکردنی.
3- دوورکەوتنەوە لەسەرپێچیکردنی.
4- بەڕاستدانانى ئەو شتانەى باسیکردووە.
5- بیدعە نەکردن -دانەهێنانی شتی نوێ- بۆ سەر سونەتەکەى.
6- خۆشەویستنی ئەو ﷺ زیاتر لە نەفسی خۆت وزیاتر لە هەموو خەڵکیش.
7- بەگەورەدانانى وسەرخستنی وسەرخستنی سونەتەکەى.
پ٣: ڕەوشت وئەدەب بەرامبەر دایک وباوک دەبێت چۆن بێت؟
ج: 1- گوێڕایەڵیکردنیان لەشتێک کە سەرپێچی وتاوانی تێدا نەبێت.
2- خزمەتکردنی دایک وباوک.
3- یارمەتیدانى دایک وباوک.
4- جێبەجێکردنی پێداویستیەکانى دایک وباوک.
5- نزا کردن بۆ دایک وباوک.
6- بەدەب وڕەوشتی جوان بەرامبەریان قسە بکرێت ؛ بۆیە نابێت تەنانەت پێیان بڵێت: (ئۆف)، وئەمیش کەمترین قسەی ناڕەوایە.
7- زەردەخەنە وڕووخۆشی بەڕووی دایک وباوک بۆیە نابێت بەرامبەریان ڕووگرژ بیت.
8- نابێت دەنگی بەرزتر بێت لەدەنگی دایکی وباوکی، ودەبێت بەجوانى گوێیان بۆ بگرێت کاتێک قسە دەکەن، ونابێت قسەیان پێ ببڕێت، ونابێت بەناوى خۆیانەوە بانگیان بکات، بەڵکو دەڵێت: (دایکە) و (باوکە).
9- دەبێت ڕووخسەت وەربگرێت پێش چوونە ژووری دایک وباوک لەکاتێکدا ئەوان لەنێو ژوورەکەدان.
10- ماچکردنی دەست وسەری دایک وباوک.
ڕەوشت وئادابەکانی گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی.
پ٤: چۆن پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنم؟
ج: ١- سەردانیکردنی کەسە نزیکەکان لەخوشک وبرا ومام وخاڵ وهەموو کەسە نزیکەکانى تر.
٢- چاکەکار بوون بەرامبەریان بە قسە وکردەوە ویارمەتیدانیان.
٣- وهەروەها پەیوەندی کردن پێیان وپرسیار کردن سەبارەت بەحاڵیان.
ڕەوشت وئادابەکانی برایەتی لەپێناو خواى گەورە -سبحانه وتعالى-:
پ٥: ڕەوشت وهەڵسوکەوتم چۆن بێت بەرامبەر برا وهاوڕێکانم؟
ج: ١- کەسە چاکەکانم خۆشدەوێت وهاوڕێیەتیان دەکەم.
٢- دوور دەکەومەوە و وازدەهێنم لەهاوڕێیەتی کردنی کەسی خراپەکار.
٣- سەلام لە براکانم دەکەم وتەوقەیان لەگەڵدا دەکەم.
٤- سەردانیان دەکەم ئەگەر نەخۆش کەوتن ونزای شیفایان بۆ دەکەم.
٥- ئەگەر یەکێکیان پژمی و ووتی: (الحمد لله)، منیش پێی دەڵێم: (یرحمک الله).
٦- وەڵامی داوەتیەکەى دەدەمەوە ئەگەر داوەتی کردم بۆ سەردانیکردنی.
٧- ئامۆژگاری پێشکەش دەکەم بەتایبەت ئەگەر داواى کرد.
٨- سەری دەخەم ئەگەر ستەمی لێکرا، وڕێگری لێدەکەم ستەم بکات.
١٠- ئەوەى بۆ خۆم پێم خۆشە ؛ بۆ برای مسوڵمانیشم پێم خۆشە.
١١- یارمەتی دەدەم ئەگەر پێویستی بەیارمەتیدانم بوو.
١٢- بەهیچ شێوەیەک زیانی پێناگەیەنم وئازاری نادەم، نە بە قسە ونە بەکردەوە.
١٣- نهێنیەکانى دەپارێزم.
١٤- جوێنی پێنادەم، وغەیبەتی ناکەم، و بەکەمی دانانێم، وحەسوودی پێنابەم، وسیخوڕی بەسەرەوە ناکەم، وفێڵی لێناکەم.
ڕەوشت وئادابەکانی دراوسێیەتی:
پ٦: ئەدەب وڕەوشت دەبێت چۆن بێت بەرامبەر دراوسێ؟
ج: ١- چاکەکار دەبم بەرامبەر دراوسێ بە قسە وکردەوە ویارمەتی دەدەم ئەگەر پێویست بوو.
٢- پیرۆزبایی لێدەکەم ئەگەر ئاسوودە بوو بەهۆی جەژن یان هاوسەرگیری یان هتد.
٣- سەردانی دەکەم ئەگەر نەخۆش کەوت وسەرەخۆشی لێدەکەم ئەگەر تووشی ناخۆشیەک بوو.
٤- ئەو خواردنەى دروستی دەکەم وەکو بەشداری کردنێک پێشکەشی دەکەم هێندەی بتوانم.
٥- هیچ زیانێکی پێ ناگەیەنم نە بە زمان و نە بە دەست.
ج- بێزاری ناکەم بەدەنگی بەرز وسیخوڕی بەسەرەوە ناکەم، وبەرامبەری ئارامگر دەبم.
ڕەوشت وئادابەکانی میوانداری:
پ٧: ڕەوشت وئادابەکانی میوانداری چین ، باسیان بکە؟
ج: ١- وەڵامی ئەو کەسە دەدەمەوە کە بانگهێشتم دەکات بۆ سەر سفرە وخوان.
٢- ئەگەر ویستت سەردانی کەسێک بکەیت سەرەتا ڕوخسەت وەربگرە وکاتێک دیاری بکە.
٣- سەرەتا ڕوخسەت وەربگرە لەپێش چوونە ژوورەوە.
٤- دووا ناکەوم لە سەردانی کردن.
٥- چاوم دەپارێزم لە نەزەرکردن بۆ خێزان ومەحرەمەکانى خاوەن ماڵ.
٦- پێشوازى لەمیوان دەکەم بەباشترین شێوە، بە ڕووخۆشی وزەدەخەنە لەڕوودا، وجوانترین دەستەواژە بەکاردەهێنم لەکاتی پێشوازی لێکردنیدا.
پ٧- میوانەکە لەباشترین شوێن دادەنێم.
٨- ڕێزی لێدەنێم لە میوانداریدا بەپێشکەشکردنی باشترین خواردن وخواردنەوە.
ڕەوشت وئادابەکانی سەردانیکردنی نەخۆش:
پ٨: ڕەوشت وئادابەکانی سەردانیکردنی نەخۆش باس بکە؟
ج: ١- کاتێک هەست بەئازار دەکەم ؛ دەستی ڕاستم لەسەر شوێنی ئازارەکە دادەنێم، ودەڵێم: «بسم الله»* ؛ سێ جار، *«واتە: بەناوى خواى گەورە»، ودەڵێم: «أعوذ بعزة الله وقدرته من شر ما أجد وأحاذر»* ؛ حەوت جار، *«واتە: پەنا دەگرم بەخواى گەورە وهێز ودەسەڵات وتواناى ئەو زاتە مەزنە لەشەڕ وزیانی ئەوەى پێم گەیشتووە ولێی دەترسم».
٢- ڕازی دەبم وئارامگرم بەرامبەر بە قەزا وقەدەری خواى گەورە.
٣- پەلە دەکەم بۆ سەردانیکردنی ئەو برا مسوڵمانەم کە تووشی نەخۆشی بووە، وبۆ ماوەیەکی زۆر لەلای نامێنمەوە بۆئەوەى بێزار نەبێت.
٤- ڕوقیەی بەسەردا دەخوێنم بەبێ ئەوەى داوام لێبکات.
٥- ئامۆژگاری و وەسیەتی دەکەم بەئارامگرتن ونزاکردن ونوێژکردن ودەستنوێژگرتن هێندەى دەتوانێت.
٦- نزا کردن بۆ نەخۆش: «أسأل الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيك»* ؛ حەوت جار، *«واتە: داوا لە خواى مەزن دەکەم پەروەردگاری عەرشی مەزن کە شیفات بۆ بنێرێت».
ڕەوشت وئادابەکانی فێربوونی زانست وزانیاری:
پ٩: ڕەوشت وئادابەکانی فێربوونی زانست وزانیاری باس بکە؟
ج: ١- مەبەستت لە فێربونی زانست تەنها الله بێت وهیچ مەبەستێکی ترت نەبێت
٢- کردەوە دەکەم بەو زانستەى فێری بووم.
٣- ڕێز لە مامۆستاکەم دەگرم لەکاتی ئامادەبوونی و لەکاتی ئامادەنەبوونیشی.
٤- لەپێش ئەودا بەئەوپەڕی ڕەوشت وئەدەب جوانیەوە دادەنیشم.
٥- بەجوانی گوێی بۆ دەگرم وقسەکانى پێ ناپچڕێنم لەکاتی وانە وتنەوەیدا.
٦- بەئەدەب وڕەوشت جوانیەوە پرسیار دەکەم.
٧- بەناوی خۆیەوە بانگی ناکەم.
ڕەوشت وئادابەکانی دانیشتن:
پ١٠: ڕەوشت وئادابەکانی دانیشتن باس بکە؟
ج: ١- سەلام لەئەوانە دەکەم کە دانیشتوون.
٢- دادەنیشم لەو شوێنەى دانیشتنەکە کۆتایی پێدێت، وهیچ کەسێک هەڵناسێنم لەشوێنی خۆی بۆئەوەى من لەشوێنی ئەو دابنیشم، یان لەنێوان دوو کەس دانانیشم مەگەر پاش ڕوخسەتی خۆیان نەبێت.
٣- دانیشتەکە فراوان دەکەم وبۆشایی دروست دەکەم بۆئەوەى کەسی تریش شوێنی بۆ دانیشتنی هەبێت.
٤- قسەی کۆڕو کۆمەڵەکە ناپچڕێنم.
5- ڕوخسەت وەردەگرم وسەلام دەکەم پێش ئەوەى شوێنی دانیشتنەکە جێبهێڵم.
٦- کاتێک دانیشتنەکە تەواو دەبێت، نزای کەفارەتی دانیشتن دەڵێم: «سبحانك اللهم وبحمدك، أشهد أن لا إله إلا أنت، أستغفرك وأتوب إليك» واتە: «خودایە تۆ پاک وبێگەردیت وحەمد وستایش بۆ تۆ، شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاسی جگە لە تۆ، داواى لێخۆشبوونت لێدەکەم وتەوبە دەکەم ودەگەڕێمەوە بۆ لای تۆ».
ڕەوشت وئادابي خەوتن:
پ١١: ڕەوشت وئادابي خەوتن باس بکە؟
ج: ١- زوو دەخەوم.
٢- بەدەست نوێژەوە دەخەوم.
٣- لەسەر دەم -لەسەر سک- ناخەوم.
٤- لەسەر لای ڕاستم دەخەوم، ودەستی ڕاستم لەژێر گۆنای ڕاستم دادەنێم.
٥- جێگاکەم دەتەکێنم نەوەک شتی زیانبەخشی تێدا بێت.
٦- زیکرەکانى خەوتن دەخوێنم، ئایەتی کورسی ؛ یەک جار، وهەروەها سورەتەکانى -الإخلاص- و -الفلق- و -الناس- ؛ سێ جار، ودەڵێم: «باسمك اللهم أموت وأحيا» واتە: «خودایە بەناوى تۆ دەمرم وزیندوو دەبمەوە».
٧- هەڵدەستم بۆ نوێژی بەیانی.
٨- و لەپاش هەستان لەخەو دەڵێم: «الحمد لله الذي أحيانا بعدما أماتنا وإليه النشور» واتە: «حەمد وستایش بۆ پەروەردگار کە ژیانی پێبەخشین پاش ئەوەى ئێمەی مراند و تەنها بۆ لای ئەو دەگەڕێینەوە».
ڕەوشت وئادابي خواردن:
پ١٢: ڕەوشت وئادابي خواردن باس بکە؟
١- نیەت ومەبەستم لەخواردن وخواردنەوە ئەوەیە بەهێز بم بۆ گوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى خواى گەورە -عز وجل-.
٢- شۆردنی دەستەکان لەپێش خواردن.
٣- دەڵێم: «بسم الله» واتە: «بەناوى خواى گەورە»، و بەدەستی ڕاستم دەخۆم ولە پێشی خۆمەوە خواردن دەخۆم، ولە ناوەڕاستی خواردنەکە یان لە بەردەمی کەسێکی ترەوە خواردن ناخۆم.
٤- ئەگەر بسم الله م لەبیر چوو لەسەرەتاوە، دەڵێم: «بسم الله أوله وآخره» واتە: «بەناوى خواى گەورە لەسەرەتا وکۆتادا».
٥- ڕازیم بەوەى لەبەردەستە لەخواردن، وڕەخنە لەخواردنەکە ناگرم، ئەگەر بەدڵم بوو ؛ دەیخۆم، وئەگەر بەدڵم نەبوو ؛ نایخۆم.
٦- هێندە پاروو دەخۆم کە تێرم بکات وبرسیم نەبێت، وزۆر وزیاد لەپێویست ناخۆم.
٧- فوو ناکەم بەسەر خواردن وخواردنەوەکە، بەشتێکی تر هەوڵدەدەم ساردی بکەمەوە یان وازى لێدەهێنم هەتاوەکو سارد دەبێتەوە.
٨- لەکاتی خواردندا لەگەڵ ئەوانى تر خواردن دەخۆم لەخێزان ومیوان.
٩- پاش ئەوانى تر دەستدەکەم بەخواردن بەتایبەت پاش ئەوانەى لەخۆم گەورەترن.
١٠- ناوی خودا دەهێنم ودەڵێم: (بسم الله) ؛ پێش ئەوەى خواردن یان خواردنەوە بخۆم، و بەدانیشتنەوە خواردن وخواردنەوە دەخۆم، و لەکاتی خواردنەوە بەسێ قوم -سێ هەناسەدان- دەیخۆمەوە.
١١- حەمد وستایشی خواى گەورە دەکەم کاتێک تەواو دەبم لە خواردنەکە.
ڕەوشت وئادابي پۆشاک پۆشین:
پ١٣: ڕەوشت وئادابي پۆشاک پۆشین باس بکە؟
ج: ١- سەرەتا دەست دەکەم بەپۆشینی لای ڕاستم، وحەمد وستایشی خواى گەورە دەکەم لەسەر نیعمەتەکانی.
٢- پۆشاکەکەم درێژ ناکەم بۆ خوارەوەى گوێزنگەکانم -قولەپێکانم- ؛ ئەمە تەنها بۆ پیاوانە.
٣- نابێت کوڕان پۆشاکی کچان لەبەر بکەن، ونابێت کچان پۆشاکی کوڕان لەبەر بکەن.
٤- خۆم ناچوێنم بە کافر وفاسقەکان لەجلوبەرگەکانیاندا.
٥- ناوى خودا دەهێنم لەکاتی داکەندنی جلوبەرگ.
٦- سەرەتا نەعلی -پێلاوی- ڕاست لەپێدەکەم، وسەرەتا نەعلی-پێڵاوی- چەپ دادەکەنم.
ڕەوشت وئادابي سواربوون:
پ١٤: ڕەوشت وئادابي سواربوون باس بکە؟
ج: ١- دەڵێم: «بسم الله، الحمد لله» واتە: «بەناوى خواى گەورە، سوپاس وحەمد بۆ خواى گەورە». ﴿سُبْحَانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ * وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنْقَلِبُونَ﴾ [سورة الزخرف: 13-14].
٢- ئەگەر تێپەڕبووم بەلای مسوڵمانێکدا ؛ سەلامی لێدەکەم.
ڕەوشت وئادابي ڕێگاوبان:
پ١٥: ڕەوشت وئادابي ڕێگاوبان باس بکە؟
ج: ١- بەمامناوەندی ڕێدەکەم وسادە وبێ فیز دەبم لەڕێکردنمدا، و لەسەر لای ڕاستی ڕێگاکە ڕێ دەکەم.
٢- سەلام دەکەم لە هەرکەسێک پێی بگەم.
٣- چاو دەپارێزم ونەزەر ناکەم، وئازاری کەس نادەم.
٤- فەرمان بە چاکە دەکەم، ونەهی لە خراپە دەکەم.
٥- ئازار وزیان لەسەر ڕێگاوبان لادەدەم.
ڕەوشت وئادابي دەرچوون وهاتنەوە بۆ ماڵ:
پ١٦: ڕەوشت وئادابي دەرچوون وهاتنەوە بۆ ماڵ باس بکە؟
ج: ١- بەپێی چەپ لەماڵ دەردەچم ودەڵێم: «بسم الله، توكلت على الله، لا حول ولا قوة إلا بالله، اللهم إني أعوذ بك أن أضل أو أضل، أو أزل أو أزل، أو أظلم أو أظلم، أو أجهل أو يجهل علي» واتە: «بە ناوی خوای گەورە، تەوەکول وپشت بەستنم تەنها بەخواى گەورەیە، هچ هێز وتوانایەکمان نییە مەگەر ئەوە نەبێت کە خواى گەورە دەیبەخشێت، خوای گەورە پەنات پێ دەگرم لەوەى گومڕا بم یان گومڕا بکرێم، ولەوەى بکەوم یان بمکەوێنن، و لە ستەم یان ستەمم لێبکرێت، و لەڕەفتارکردنی نەزانانە یان بەنەزانى مامەڵەم لەگەڵ بکرێت».
٢- بەپێی ڕاست دەچمە نێو ماڵەوە، ودەڵێم: «بسم الله ولجنا، وبسم الله خرجنا، وعلى ربنا توكلنا» واتە: «بەناوى خودا دەچینە ژوورەوە، و بەناوى خودا دەرچووین، و تەوەکولمان هەر تەنها بە خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-».
٣- وسەرەتا سیواک دەکەم، پاشان سەلام دەکەم لە نیشتەجێبووانی ماڵەکە.
ڕەوشت وئادابي سەرئاوکردن:
پ١٧: هەندێک لە ڕەوشت وئادابي سەرئاوکردن باس بکە؟
ج: 1- بەپێی چەپ دەچمە شوێنی سەرئاوکردن.
2- پێش ئەوەى بچمە ژوورەوە، دەڵێم: «بسم الله، اللهم إني اعوذ بك من الخبث والخبائث»، واتە: «بەناوى خوا، خوایە پەنا بە تۆ دەگرم لە شەڕ وخراپەی ھەموو شەیتانێکی نێر ومێ».
3- هیچ شتێک نابمە ژوورەوە کە ناوی خودای لەسەر نووسرا بێت.
4- لەکاتی سەرئاوکردندا خۆم دادەپۆشم.
5- لەشوێنی سەرئاوکردندا قسە ناکەم.
٦- ڕوو لەقیبلە ناکەم، وهەروەها پشتی تێناکەم لەکاتی دەست بەئاو گەیاندن.
٧- دەستی چەپم بەکاردەهێنم بۆ خۆپاککردنەوە لەپیسی، ودەستی ڕاستم بەکارناهێنم.
٨- سەرئاو ناکەم لەسەر ڕێگای خەڵکی یان لەسێبەر وشوێنی حەوانەوەیان.
٩- دەستەکانم دەشۆم لەپاش سەرئاوکردن.
١٠- بەپێی ڕاست دەردەچم -پێشی دەخەم- لەکاتی دەرچوون لەشوێنی سەرئاو کردن ودەڵێم: (غفرانك) واتە: (داواى لێخۆشبوونت لێدەکەم ئەی پەروەردگار).
ڕەوشت وئادابي مزگەوت:
پ١٨: ڕەوشت وئادابي مزگەوت باس بکە؟
ج: ١- دەچمە نێو مزگەوتەوە بەپێی ڕاستم، ودەڵێم: «بسم الله، اللهم افتح لي أبواب رحمتك» واتە: «بەناوى خواى گەورە، خودایە دەرگای ڕەحمەتی خۆتم لێ بکەرەوە».
٢- دانانیشم هەتاوەکو دوو ڕکات نوێژ دەکەم.
٣- لەنێوان دەستی -لەپێشی- نوێژخوێنانەوە تێپەڕ نابم (مەبەست ئەوەیە کاتێک نوێژ دەکەن)، وبانگەواز بۆ شتی ونبوو ناکەم لەنێو مزگەوتدا، وشت نافرۆشم وشت ناکڕم لەنێو مزگەوتدا.
٤- بەپێی چەپم دەردەچم -پێشی دەخەم- لەکاتی دەرچوون لەمزگەوت ودەڵێم: «اللهم إني أسألك من فضلك» واتە: «خودایە، داواى فەزڵ وگەورەیی لەتۆ دەکەم».
ڕەوشت وئادابەکانی سەلام کردن
پ١٩: ڕەوشت وئادابەکانی سەلام کردن باس بکە؟
ج: ١- کاتێک دەگەم بەمسوڵمانێک سەلامی لێدەکەم، بەووتنی: «السلام عليكم ورحمة الله وبركاته» لەسەرەتادا ڕستەى تر لەجێگای ئەم سەلامە ناڵێم، (ودەکرێت پاش سەلامکردن هەر ڕستەیەکی ڕێگەپێدراو بڵێیت)، وهەروەها تەنها بەدەستەکانم ئاماژە ناکەم بۆ بەرامبەر.
٢- ڕووخۆش ودەم بە زەردەخەنە دەبم بەرامبەر براکەم کاتێک پێی دەگەم.
٣- وبەدەستی ڕاستم تەوقەى لەگەڵ دەکەم.
٤- ئەگەر کەسێک سەلامی لێم کرد ئەوا باشتر وەڵامی دەدەمەوە، یان وەکو خۆی وەڵامی سەلامەکە دەدەمەوە.
٥- سەرەتا دەست ناکەم بە سەلامکردن لە کافر، وئەگەر ئەو سەرەتا سەلامی کرد ؛ وەکو خۆی وەڵامی دەدەمەوە.
٦- کەسی بچووک لەتەمەندا سەلام لەکەسی گەورە دەکات لەتەمەندا، وکەسی سواری سەلام لەو کەسە دەکات کە بەپێ دەڕوات، وئەوەى ڕێ دەکات سەلام لەو کەسە دەکات کە دانیشتووە، وژمارەی کەم سەلام لە ژمارەی زۆر دەکەن.
ڕەوشت وئادابەکانی ڕوخسەت وەرگرتن
پ٢٠: ڕەوشت وئادابي ڕوخسەت وەرگرتن باس بکە؟
ج: ١- ڕوخسەت وەردەگرم لەپێش چوونە ژوورەوە بۆ هەر شوێنێک بێت.
٢- سێ جار ڕوخسەت وەردەگرم وزیاتری ناکەم، وئەگەر پاش سێیەم جار وەڵام نەبوو ؛ ئەوا دەگەڕێمەوە.
٣- بەتوندی لەدەرگا نادەم، وڕاستەوخۆ لەبەرامبەر دەرگاکە ناوەستم، بەڵکو لەلای ڕاست یان لەلای چەپ ڕادەوەستم.
٤- ناچمە ژووری دایک وباوکم یان ژووری کەسێکی تر لەخێزانەکەم ؛ مەگەر پاش ئەوەى ڕوخسەت وەردەگرم، و بەتایبەت لەپاش نوێژی بەیانی ولە نیوەڕۆ ولە پاش نوێژی خەوتن-عیشا-.
ڕەوشت وئادابي نەرمونیان بوون بەرامبەر ئاژەڵان
پ٢١: ڕەوشت وئادابەکانی نەرمونیان بوون بەرامبەر ئاژەڵان باس بکە؟
ج: ١- ئاو وخواردن دەدەم بە ئاژەڵەکان.
٢- بەڕەحم وبەزەیی دەبم بەرامبەر بە ئاژەڵان، ونابێت بارگرانیەک بخرێتە سەری کە لەتوانایدا نەبێت.
٣- نابێت ئازاری ئاژەڵ بدرێت بەهەر جۆرە ئازاردانێک بێت ؛ ئەمە تەنها ئەو ئاژەڵانە دەگرێتەوە کە بێ زیانن.
ڕەوشت وئادابەکانی وەرزش کردن
پ٢٢: ڕەوشت وئادابەکانی وەرزش کردن باس بکە
ج: ١- نییتە ومەبەستم لەوەرزشکردن بۆ بەهێزبوونە بۆئەوەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى پەروەردگار بم وئەو لێم ڕازی بێت.
٢- لەکاتی نوێژەکاندا ؛ یاری و وەرزش ناکەین.
٣- نابێت کوڕان لەگەڵ کچان وەرزش بکەن.
٤- پابەند بوون بە جلی وەرزشی کە عەورەت -شەرمگە- دادەپۆشیت.
٥- دوور دەکەومەوە لەو وەرزشانەى حەرامکراون، وەکو ئەو وەرزشانەى لێدانى ڕوو یان دەرخستنی شەرمگەی -عەورەتی- تێدایە.
ڕەوشت وئادابەکانی سوعبەت کردن
پ٢٣: ڕەوشت وئادابەکانی سوعبەت کردن باس بکە؟
ج: ١- ڕاستگۆ بوون لە سوعبەت وگاڵتەکردندا و نەووتنی شتی درۆ.
٢- سوعبەت دەبێت دوور بێت لەگاڵتەکردن و بەکەمدانان وئازاردان وترساندن.
٣- نابێت سوعبەت کردن زۆر بێت.
ڕەوشت وئادابەکانی پژمین
پ٢٤: ڕەوشت وئادابەکانی پژمین باس بکە؟
ج: ١- دانانی دەستەکان یان جل یان دەستەسڕ لەسەر دەم ولووت لەکاتی پژمین.
٢- حەمد وستایشی خواى گەورە بکەیت لەپاش پژمین، ئەمیش بەووتنی: «الحمد لله».
٣- ئەگەر حەمد وستایشی خودای کرد؛ دەبێت براکەى پێی بڵێت: «یرحمک الله».
ئەگەر براکەی ئەمەى پێی ووت؛ ئەو کەسەی پژمی لەوەڵامدا پێی دەڵێت: «يهديكم الله ويصلح بالكم» واتە: «خواى گەورە هیدایەتان بدات، وکاروبارتان چاک بکات».
ڕەوشت وئادابەکانی باوێشکدان
پ٢٥: ڕەوشت وئادابەکانی باوێشکدان باس بکە؟
ج: ١- هەوڵدان بۆ گرتنەوە ودەرنەخستنی باوێشک.
٢- دەنگ بەرز نەکردنەوە بەووتنی: (ئاهـ) ، (ئاهـ).
٣- دانانى دەست لەسەر دەم.
ڕەوشت وئادابەکانیى خوێندنی قورئانی پیرۆز:
پ٢٦: ڕەوشت وئادابەکانی خوێندنەوەى قورئان باس بکە؟
ج: ١- دەبێت قورئان خوێندن پاش دەستنوێژگرتن بێت، -واتە کاتێک قورئان دەخوێنیت پێویستە دەستنوێژت هەبێت-.
ج- دانیشتن بە ڕێز وئەدەبەوە.
٣- پەنا گرتن بەخواى گەورە لەشەیتانی نەفرینلێکراو پێش دەستپێکردن بە خوێندنی قورئان.
٤- بیر وتێفکران لە ئایەتەکان لەکاتی خوێندنەوەی قورئاندا.
*******
بەشی ڕەوشتەکان
پ١: باسی فەزڵی ڕەوشت جوانى بکە؟
ج: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کامڵترین باوەڕدار لەئیمانەکەیدا ئەوەیانە کە جوانترین وچاکترین ڕەوشتی هەیە».
پ٢- بۆچی دەبێت پابەند بین بەڕەوشتە جوانەکان؟
ج: ١- چونکە هۆکارە بۆ خۆشویستنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
٢- وهۆکارە بۆ خۆشویستنی خەڵکی.
٣- قورسترین شتە لەسەر تەرازوو.
٤- پاداشتەکان چەندەها جار دەبێتەوە بەهۆی ڕەوشت جوانى.
٥- وئاماژەیە بۆ کامڵی ئیمان.
پ٣: ئایا ڕەوشتەکان لەکوێوە وەربگرین؟
ج: لەقورئانی پیرۆزەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ هَذَا الْقُرْآَنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ﴾ واتە: ﴿بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێباز و بەرنامەیەک کە ڕاستترینە﴾ [سورەتی الإسراء: ٩].
ولە سونەتی پێغەمبەرەوە ﷺ ، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەدڵنیاییەوە، من نێردراوم بۆئەوەى ڕەوشتە چاکەکان كامڵ بکەم».
پ٤: ڕەوشتی چاکەکاری -ئیحسان- چییە ونمونەکانى چین؟
ج: چاکەکاری -ئیحسان- : بریتیە لەوەى بەندە هەست بکات بەردەوام پەروەردگاری دەیبینێت، وهەروەها مامەڵە وهەڵسوکەوت کردن بەنەرمونیانی وچاکەکاری بەرامبەر هەموو دروستکراوەکان ئەنجام بدات.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە فەرمانى کردووە بەمیهرەبانی -بەچاکەکاری- لە گەڵ هەموو شتێکدا».
لەشێوازەکانى چاکەکاری:
- چاکەکاری لەپەرستنی خواى گەورە، وئەمیش بەدڵسۆزن بوون لەپەرستنیدا.
- چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک، بەقسە وکردەوە.
- چاکەکاری بەرامبەر خزم وکەسە نزیکەکان.
- چاکەکاری بەرامبەر دراوسێ.
- چاکەکاری بەرامبەر هەتیو وهەژارەکان.
- چاکەکاری بەرامبەر ئەو کەسەی خراپەی بەرامبەرت کردووە.
- چاکە کاری لەگفتوگۆدا.
- چاکە کاری لەقسەکردندا.
- چاکەکاری بەرامبەر ئاژەڵ.
پ٥: چی شتێک پێچەوانەی چاکەکاریە؟
ج: خراپەکارى پێچەوانەى چاکەکارییە.
- ولەوانەیش : وازهێنان لەدڵسۆزی لەپەرستنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
- وخراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک.
- وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی.
- وخراپ مامەڵەکردن لەگەڵ دراوسێ.
- و وازهێنان لەچاکەکاری دەرهەق بە هەژار ونەدارەکان وجگە لەمانە لەقسە وکردەوە خراپەکان.
پ٦: جۆرەکانى ئەمانەت -سپاردە پارێزی- کامانەن وهەندێک نمونە بهێنەوە لەسەریان؟
١- ئەمانەت لەپاراستنی مافەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
نمونە: ئەمانەت لە جێبەجێکردنی پەرستنەکان لە نوێژ وزەکات وڕۆژوو وحەج وهتد لەوانەى خواى گەورە لەسەرمان فەرزی کردووە.
٢- ئەمانەت لەپاراستنی مافى خەڵکی:
- پاراستنی کەسایەتی وشەرەفی خەڵکی.
- وپاراستنی ماڵ وسامانیان.
- وپاراستنی خوێنیان.
- وپاراستنی نهێنیەکانیان، وهەموو شتێک کە خەڵکی وەکو ئەمانەت بەتۆی سپاردووە.
خواى گەورە لەباسی سیفەتەکانى کەسە سەرکەوتوو وسەرفرازەکان دەفەرموێت: ﴿وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ﴾ واتە: ﴿وە ئەوانەی کە پارێزەری سپاردە وپەیمانەکانیانن﴾ [سورەتی المؤمنون: 8].
پ٧: دژی ئەمانەت -سپاردە پارێزی- چییە؟
ج: خیانەت، ئەمیش بریتیە لەپشتگوێ خستنی مافەکانى خواى گەورە وهەروەها مافەکانى خەڵکی.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نيشانەی مونافیق -دووڕوو- سێ دانەیە» -ولەوانەش- : «ئەگەر ئەمانەتی پێ بسپێردرێت ؛ خیانەت دەکات».
پ٨: ئایا ڕەوشتی ڕاستگۆیی چییە؟
ج: بریتیە لەباسکردنی ئەوەى ڕوویداوە یان باسکردنی شتێک ؛ وەکو خۆی.
لەنمونەکانى ڕاستگۆیی:
ڕاستگۆیی لەقسەکردن لەگەڵ خەڵکی.
ڕاستگۆیی لەپەیماندا.
ڕاستگۆیی لەهەموو قسە وکردەوەیەک.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەدڵنیاییەوە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت، وکەسێک ڕاستگۆیە وبەردەوام بە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت؛ هەتاوەکو دەبێتە ڕاستگۆترین کەس».
پ٩: ئایا پێچەوانەى ڕاستگۆیی چییە؟
ج: درۆ کردن، ئەمیش پێچەوانەى ڕاستیە، ونمونەش لەسەری: درۆ کردن لەگەڵ خەڵکی، وجێبەجێ نەکردنی بەڵێن وپەیمانەکان، وشاهێدی دانى درۆ.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «وبەدڵنیاییەوە درۆ کردن ڕێنیشاندەرە بەرەو خراپەکاری، وخراپەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو دۆزەخ، وکەسێک درۆزنە وبەردەوام بەدواى درۆدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە درۆزن لە قەڵەم دەدرێت».
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نيشانەی مونافیق -دووڕوو- سێ دانەیە» -ولەوانەش- : «ئەگەر قسە بکات ؛ درۆ دەکات، وئەگەر پەیمان بدات ؛ جێبەجێی ناکات».
پ١٠: جۆرەکانى ئارامگرتن -سەبر- باس بکە؟
ج: - ئارامگرتن لە پەرستنی پەروەردگار وگوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى.
- ئارامگرتن لەسەر سەرپێچی نەکردنی فەرمانەکانى پەروەردگار.
- ئارامگرتن لەسەر ئەو قەدەرانەى کە مرۆڤ بەهۆیانەوە تووشی ئازار وناخۆشی دەبێت، وحەمد وستایشکردنی پەروەردگار لەهەموو کاتێکدا.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَاللَّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ﴾ واتە: ﴿و خوای گەورە ئارامگرانى -خۆڕاگرانی- خۆش دەوێت﴾ [سورەتی آل عمران: 146].
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حاڵ وکاروباری ئیماندار جێی سەرسوڕمانە، هەموو حاڵ وفرمانێکی هەر مایەی خێرە بۆی؛ وئەمە بۆ هیچ کەسێک نابێت جگە لە ئیماندار، ئەگەر تووشی خۆشگوزەرانی بێت؛ سوپاسی خودا دەکات وئەمە دەبێتە مایەی خێر بۆی، وئەگەر تووشی زیان بێت؛ ئارام دەگرێت وئەمەش هەر دەبێتە مایەی خێرە بۆی».
پ١١: ئایا پێچەوانەى ئارامگرتن -سەبر- چییە؟
ج: بریتیە لەئارام نەگرتن لەسەر پەرستن وگوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانى خواى گەورە، وئارام نەگرتن لەسەر سەرپێچی نەکردنی فەرمانەکانى پەروەردگار، وتوڕەبوون وناڕەزایی دەربڕین بەقسە وکردەوە سەبارەت بە قەزا وقەدەری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
لەنمونەکانى توڕەیی وناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە قەدەری خواى گەورە:
- هیواخواستن بەمردن.
- لە خۆدان لەکاتی ڕوودانى کارەسات وناخۆشی.
- دڕینی جلوبەرگ.
- قژ تاشین یان پەرش وبڵاوکردنەوەى قژ وڕنینی.
- نزاکردن لەسەر نەفس بەتیاچوونی.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گەورەیی پاداشت لە گەڵ گەورەیی بەڵایە (تاقیکردنەوەیە)، وخوای گەورە ئەگەر کەسانێکی خۆش بوێت تاقییان دەکاتەوە ئەوەی ڕازی بێت ئەوا ڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)، وئەوەی توڕە بێت وناڕازی بێت ئەوا توڕە بوون وناڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)».
پ١٢: باسی ڕەوشتی هاوکاری بکە؟
ج: بریتیە لە هاوکاری کردنی خەڵکی لەنێو خۆیان لەسەر هەق وڕاستی وخێر وچاکەکاری.
لەنمونەکانى هاوکاری:
- هاوکاری بۆ گێڕانەوەى مافەکان.
- هاوکاری بۆ ڕێگری لەستەمکردن.
- هاوکاری بۆ دابینکردن وجێبەجێکردنی پێداویستی خەڵکی وهەژارەکان.
- هاوکاری لەسەر هەموو خێر وچاکەیەک.
- هاوکاری نەکردن سەبارەت بە کردنی گوناهـ وئازاردان ودەستدرێژی.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ 2﴾ واتە: ﴿وهاوكاری وکۆمەکی یەکتری بکەن لەسەر چاکە وپارێزكاری -تەقواداری- و لەخواترسان وە هاوکاری یەکتر مەکەن لەسەر تاوان ودەستدرێژی و لەخوا بترسن بێگومان خوا تۆڵەی بەتینە﴾ [سورەتی المائدة: 2]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار بۆ ئیماندار وەکو (خشتەکانى) بینایەک وان؛ هەندێکی هەندێکی تری بەهێز وپتەو دەکات».
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمان برای مسوڵمانە؛ ستەمی لێناکات، وڕادەستی ستەمکاری ناکات، وهەرکەسێک پێداویستی برایەکی جێبەجێ بکات، خواى گەورە پێداویستی بۆ جێبەجێ دەکات، وهەرکەسێک ناخۆشیەک لەسەر مسوڵمانێک لاببات، ئەوا خواى گەورە ناخۆشیەک لە ناخۆشیەکانى ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات، وهەرکەسێک -هەڵە وگوناهەکانى- مسوڵمانێک دابپۆشێت، ئەوا خواى گەورە لە قیامەتدا -هەڵە وتاوانەکانى- ئەو دادەپۆشێت».
پ١٣: ئایا جۆرەکانى ڕەوشتی شەرم -حەیا- چین؟
ج: ١- شەرم کردن لە خواى گەورە: ئەمیش بەوە دەبێت کە سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورە نەکەیت -سبحانه وتعالى-.
٢- شەرم کردن لەخەڵکی: ئەمیش بەوە دەبێت وازبهێنیت لە قسەی ناشیرین وناڕەوا بەرامبەریان، ودەرنەخستنی شەرمگە -عەورەت- لەپێشیان.
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمان حەفتا ئەوەندە بەشە» - یان: «شەست ئەوەندە بەشە» - «بەرزترینیان: ووتنی: (ﻻ إله إﻻ الله)یە، ونزمترینیان: لابردنی -شتی- ئازاردەرە -زیانبەخشە- لەسەر ڕێگاوبانی خەڵکی، وشەرم کردن بەشێکە لەئیمان».
پ١٤: باسی ڕەوشتی سۆز وبەزەیی -ڕەحمەت- بکە؟
ج: سۆز وبەزەیی دەبێتە هۆی چاکەکار بوون بەرامبەر ئەو کەسەی ڕەحم وبەزەیی پێدەبرێت، وبریتیە لەویستنی خێر وچاکە بۆ ئەو کەسەی ڕەحمی پێدەکرێت، ولە نمونەکانى:
- ڕەحمەت وبەزەیی بەرامبەر بە گەورە و بەتەمەکان وڕێزلێگرتنیان، وهەروەها سۆز وبەزەیی بەرامبەر منداڵ وکەم تەمەنەکان.
- ڕەحمەت وبەزەیی بەرامبەر بەهەژارەکان وخاوەن پێویستیەکان.
- ڕەحمەت وبەزەیی بەرامبەر بەئاژەڵەکان ئەمیش بەوە دەبێت خواردنی پێبدەیت وئازاری نەدەیت.
لەم بارەیەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئیمانداران لە پەیوەندی وبەزەیی وسۆزیان بەرامبەر یەکتر، وەکو نمونەی لاشەیەک وایە ئەگەر ئەندامێکی تووشی ئازار وناڕەحەتی بێت ئەوا سەرجەم ئەندامەکانى تریش بەشدار دەبن لەو ناڕەحەتی وئازارە».
وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە بەزەییەکان خواى میهرەبان بەزەیی وڕەحمیان پێدەکات، ئەگەر بە بەزەیی وبە ڕەحم بن لەگەڵ ئەوانەی لەسەر زەویدان؛ ئەوا ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانەوەیە ڕەحم وبەزەیی بە ئێوەدا دەکات».
پ١٥: جۆرەکانى خۆشەویستی کامانەن؟
ج: خۆشویستنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ﴾ واتە: ﴿وە ئەوانەی بڕوایان ھێناوە زۆر زیاتر خوایان خۆش دەوێت﴾ [سورەتی البقرة: 165].
خۆشویستنی پێغەمبەر ﷺ.
سەروەرمان فەرموویەتی: «سوێند بە ئەو زاتەى نەفسی منی بەدەستە، هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت؛ هەتا ئەو کاتەی من خۆشەویستتر دەبم لە لای لە منداڵەکەی وباوکی وهەموو خەڵکی».
خۆشویستنی ئیمانداران، وخۆشویستنی خێر بۆیان هەروەکو چۆن بۆ خۆت پێت خۆشە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕی کامڵ نییە هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت».
پ١٦: پێناسەی ڕووخۆشی -دەم بەزەردەخەنەیی- بکە؟
ج: بریتیە لە ڕووخۆشی بەرامبەر خەڵکی، لەگەڵ ئاسوودەیی وزەردەخەنە ونەرمونیانی ودەرخستنی دڵخۆشی لەکاتێ گەیشتن پێیان.
ئەمیش پێچەوانەی ڕووگرژییە بەڕووی خەڵکیدا چونکە ڕووگرژی بەرامبەریان دەبێـتە هۆی دوورکەوتنەوەیان.
سەبارەت بە فەزڵ وپاداشتی ئەم کردەوەیە چەند فەرموودەیەک هاتووە، لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «هیچ چاکەیەک بە کەم مەزانە؛ تەنانەت ئەگەر گەیشتنت بێت بە برایەکت بە ڕوویەکی خۆش وگەشەوە».
وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زەردەخەنەت -ڕووخۆشیت- بەڕووی براکەتدا ؛ بۆ تۆ خێرە».
پ١٧: ئایا حەسوودی -ئیرەیی- چییە؟
ج: بریتیە لەهیواخواستن بەنەمانى نیعمەت لەسەر کەسێک یان حەزنەکردن بەوەى نیعمەتێک بەکەسێک بەخشراوە.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ﴾ واتە: ﴿وە پەنات پێ دەگرم لە زیانی بەخیل وحەسوود کاتێک کە حەسوودی دەبات﴾ [سورەتی الفلق: 5]
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕقتان لە یەکتری نەبێتەوە, وحەسوودی بە یەکتری مەبەن، وپشت لە یەکتری مەکەن، وبەندەی خودا بن بە برایەتیەوە».
پ١٨: ئايا گاڵتەپێکردن چییە؟
ج: بریتیە لەگاڵتەکردن بەبرای مسوڵمانت و بەکەمدانانى، وئەمیش جائیز وڕێگەپێدراو نییە.
خواى گەورە نەهی لەمە کردووە، ودەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَومٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَى أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَى أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ﴾ واتە: ﴿ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە با ھیچ کۆمەڵە پیاوێك گاڵتە نەکەن بەکۆمەڵێکی تریان، ڕەنگە گاڵتە پێ کراوەکان لە گاڵتەکارەکان باشتربن (لای خوا) وە ژنانێك گاڵتە نەکەن بەژنانێکی تر، ڕەنگە ئافرەتە گاڵتە پێکراوەکان لە ئافرەتە گاڵتەکارەکان باشتربن (لای خوای گەورە) تانە وتەشەر لەیەکتری مەدەن (لەنێو خۆتاندا) ناووناتۆرە لەیەکتری مەنێن، ئای چەند خراپە ناو بردنێك کە گوناھە (بە موسڵمان بڵێیت کافر، یان داوێن پیس) پاش باوەڕ ھێنان جـا ئەوەی پەشیمان نەبێتەوە ئەوە ئەوانە ھەر خۆیان ستەمکارن﴾ [سورەتی الحجرات: 11].
پ١٩: پێناسەى سادەیی -خاکێتی:تواضع- بکە؟
ج: بریتیە لەوەى مرۆڤ خۆی لەسەرەوەى خەڵکی نەبینێت، بۆیە هیچ یەکێک بەکەم دانانێت، وهەرگیز هەق وڕاستی ڕەت ناکاتەوە وقبوڵی دەکات.
- خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا﴾ واتە: ﴿بەندە تایبەتەکانی خوای میھرەبان کەسانێکن بە سادەیی وهێمنی دەڕۆن بەسەر زەویدا (بێ لوت بەرزی وبێ فیز کردن)﴾ [سورة الفرقان: 63]، واتا: لووتبەرز نین وبێ فیزن، وکەسانێکی خاکی وسادەن.
- وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لەپێناوى خواى گەورە سادە بێت -بێ فیز بێت- ئەوا خواى گەورە بەرزی دەکاتەوە».
- وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن (-بێ فیز- بن بەرامبەر یەکتر) بۆ ئەوەى هیچ کەسێک شانازی بەسەر کەسێکی ترەوە نەکات، وهیچ کەسێک ستەم لە کەسێکی تر نەکات ».
پ٢٠: جۆرەکانى خۆبەگەورەزانین کامانەن کە حەرامکراون؟
ج: ١- خۆبەگەورەزانین بەرامبەر بە هەق وڕاستی، ئەمیش بریتیە لە ڕەتکردنەوەى وقبوڵ نەکردنی.
٢- خۆبەگەورەزانین بەسەر خەڵکیەوە، ئەمیش بریتیە لە بەکەمدانانیان وهیچ نرخێکیان نەبێت لەلات.
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک هێندەی کێشی گەردیلەیەک خۆبەگەورەزانین لە ناو دڵیدا هەبێت ناچێتە بەهەشتەوە»، پیاوێک ووتی: کەسێک حەز دەکات جلەکەی ڕێکوپێک بێت، ونەعلەکەى ڕێکوپێک بێت؟ فەرمووی: «خواى گەورە جوانە، وجوانیشی خۆشدەوێت، خۆبەگەورەزانین: بریتیە لە ڕەتدانەوەى هەق وبە کەمزانینی خەڵکی (بە چاوی سووک سەیرکردنی خەڵکی)».
- (ڕەتدانەوەى هەق): واتە نکۆڵی کردن لەوەى هەقیقەت وڕاستیە وناکرێت نکۆڵی لێبکرێت.
- (بەکەمزانینی خەڵکی): بریتیە لە نرخ دانەنان بۆیان و بەچاوی کەم سەیرکردنیان.
- کەسێک جلوبەرگ وپێڵاوی جوان ونوێی لەبەر بکات ئەمە خۆبەگەورەزانین نییە.
پ٢١: جۆرەکانى فێڵکردن کامانەن کە حەرامکراون؟
ج: - فێڵکردن لە فرۆشتن وکڕین، وئەمیش بریتیە لە شاردنەوەى عەیبە وکەموکورتی شتومەک.
- فێڵکردن لە فێربوونی زانست، بۆ نمونە فێڵکردنی قوتابی لەتاقیکردنەوەکاندا.
- فێڵکردن لە قسە، وەکو شاهێدی دانى درۆ و درۆکردن.
- وەفادار نەبوون و بەسەر نەبردنی ئەو قسەیەی دەیکەیت یان ئەو ڕێککەوتنەى لەنێوان تۆ کەسێکی تردا هەیە.
وسەبارەت بەنەهی کردن لەفێڵکردن، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەلای کۆمەڵێک خواردن تێپەڕبوو، دەستی خستە نێوی، ودەستی تەڕی بەرکەوت، وفەرمووی: «ئەمە چییە ئەی خاوەنی خواردنەکە؟»، -خاوەنەکەى- ووتی: باران لێی داوە ئەی پێغەمبەری خودا، ئەویش فەرمووی: «ئەی بۆچی نەتخستە سەرەوە بۆئەوەى خەڵکی بیبینن؟ ئەوەى فێڵ بکات لە من نییە».
(کۆمەڵێک خواردن): مەبەست ئەوەیە خواردنەکە لەنێو شتێک وەکو سەبەتەیەکی گەورە دانراو بوو بەسەر یەکەوە.
پ٢٢: ئایا غەیبەت کردن چییە؟
ج: بریتیە لەباسکردنی مسوڵمانێک بەشێوەیەک لەکاتی ئامادەنەبوونی کە پێی ناخۆشە ئەگەر بیبیستێت.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَحِيمٌ﴾ واتە: ﴿(وبەدوای ناتەواوی یەکتردا مەگەڕێن) لەپاشملە بەخراپە باسی یەکتری مەکەن، ئایا کام لەئێوە پێی خۆشە کەگۆشتی برا (باوەڕدارەكەی) بخوات بەمردوویی؟ بێگومان قێزتان لێی دێتەوە وپێتان ناخۆشە وە لەخوا بترسن بێگومان خوا تەوبە وەرگر وبەبەزەییە﴾ [سورەتی الحجرات: 12].
پ٢٣: پێناسەی دووزمانى -نەمیمە کردن- بکە؟
ج: بریتیە لەهێنان وبردنی قسە لەنێوان خەڵکی بەمەبەستی خراپکردنی پەیوەندیان.
- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کەسی دوو زمان (نەمیمەکار) ناچێتە بەهەشتەوە».
پ٢٤: ئایا تەمەڵی چییە؟
ج: بریتیە لە قورسی دوواکەوتن لەئەنجامدانى خێر وچاکە وئەو شتانەى واجبە لەسەر مرۆڤ ئەنجامی بدات.
بۆ نمونە: تەمەڵی لە ئەنجامدانى واجبەکان.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا 142﴾ واتە: ﴿بە ڕاستی دووڕووەکان دەیانەوێت خوا بخەڵەتێنن کەچی (لەبەرامبەردا) خوا خەڵەتێنەری ئەوانە (وفڕوفێڵەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە) ھەر کاتێکیش ھەستن بۆ نوێژ بە تەمەڵی وسستی ھەڵدەستن وڕوپامایی بۆ خەڵکی دەکەن وە یادی خوا ناکەن بەکەمی نەبێت﴾ [سورەتی النساء: 142]
پێویستە ئیماندار واز لەتەمەڵی وخاوی ودانیشتنی بێ کارکردن بهێنێت، ودەبێت هەوڵبدات بۆ کارکردن وجوڵە وجدی بوون وکۆششکردن لەم ژیانەدا بەشێوەیەک ببێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
پ٢٥: جۆرەکانى توڕەیی باس بکە؟
ج: ١- توڕەبوونێکی ستایشکراو: ئەمیش بریتیە لەتوڕەبوون لەپێناو خواى گەورە ئەگەر کافرەکان یان مونافیقەکان سنووەکانی خودایان تێپەڕاند وبێڕێزیان کرد.
٢- توڕەبوونێکی سەرزەنشتکراو: ئەمیش بریتیە لەو توڕەبوونەی کە مرۆڤ شتێک دەڵێت یان دەکات لەکاتێکدا نابێت بەو شێوەیە بێت.
چارەسەری توڕەیی سەرزەنشتکراو:
- دەستنوێژگرتن.
- دانیشتن ئەگەر بەپێوە بوو، وپاڵکەوتن ئەگەر دانیشتوبو.
- پابەند بێت بەوەسیەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەمبارەیەوە، کە فەرمووی: «توڕە مەبە».
- زاڵ بێت بەسەر نەفسی خۆیدا کاتێک پاڵی پێوە دەنێـت بۆ توڕە بوون.
- پەناگرتن بە خواى گەورە لەشەیتانى نەفرینلێکراو، ئەمیش بەووتنی: (أعوذ باللهِ مِنَ الشَّيطانِ الرَّجيمِ).
- بێدەنگ بوون.
پ٢٦: ئایا سیخوڕی کردن چییە؟
ج: - سیخوڕی بریتیە لەگەڕان بەدواى عەیب وکەموکورتی خەڵکی وئەو شتانەی لەچاوی خەڵکی دەشارنەوە.
نمونە لەسەر سیخوڕی حەرامکراو:
- سەیرکردنی شتی تایبەتی خەڵکی لەنێو ماڵی خۆیاندا.
- گوێگرتن بۆ قسەی خەڵکانێک لەکاتێکدا ئەوان پێی نەزانن.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلَا تَجَسَّسُوا ...﴾ واتە: ﴿وسیخوڕی مەکەن (وبەدوای ناتەواوی یەکتردا مەگەڕێن)﴾ [سورەتی الحجرات: 12].
پ٢٧: زیادەڕۆیی کردن -ئیسراف کردن- و ڕەزیلی و سەخاوەتی چییە؟
ج:زیادەڕۆیی کردن -ئیسراف کردن- : بریتیە لەخەرجکردنی پارە وسامان لەشتێکدا کە مافى خۆی نییە تێیدا خەرج بکرێت.
ڕاست ودروستي بریتیە لەمامناوەندی لەنێوانیان، وئەمیش بریتیە لەوەى مسوڵمان بەسەخاوەت بێت.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا﴾ واتە: ﴿وە کەسانێکن کاتێک ماڵ و سامان خەرج دەکەن (بۆ خۆیان و خێزانیان) نە زیادەڕۆیی و نە ڕەزیلی و دەست نوقاوی (تێدا) دەکەن (بەڵکو) هەڵبژاردني مامناوەندیە لەو نێوانەدا﴾ [سورەتی الفرقان : 67].
پ٢٨: ئایا ترسنۆکی چییە؟ وئایا ئازایەتی چییە؟
ج: ترسنۆکی: بریتیە لە ترسان لەو شتەى کە نابێت مرۆڤ لێی بترسێت.
وەکو ترسان لەوتنی هەق وڕاستی، وترسان لەنکۆڵی کردن لەخراپە.
ئازایەتی: بریتیە لە نەترسان سەبارەت بەپابەندبوون بەهەق وڕاستی، ونمونەش لەسەری پێشڕەوی کردنە بۆ گۆڕەپانی جیهاد بە مەبەستی بەرگری لە ئیسلام ومسوڵمانان.
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەنزایەکدا دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إنِّي أعوذُ بكَ من الجُبنِ...» واتە: «خودایە من پەنا بەتۆ دەگرم لەترسنۆکی...».
وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە»
پ٢٩: ئەو قسانە وگوفتارانە کامانەن کە حەرامکراون؟
ج: -وەکو نەفرەت کردن وجوێندان.
- وەکو وتنی: فڵان کەس (حەیوانە) یان هاوشێوەى ئەمە.
- یان باسکردنی شەرمگە لە وشە ناشیرین وناشیاوەکان.
- وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لەهەموو ئەمانە کردووە، وفەرموویەتی: «ئیماندار تانەدەر ونەفرەتلێکەر وجوێندەر ودەمشڕ نییە».
پ٣٠: هەندێک هۆکار باس بکە کە یارمەتیدەری مسوڵمانن بۆئەوەى ڕەوشتی جوان بێت؟
ج: ١- نزا کردن بەوەى خواى گەورە ڕەوشتی جوانت پێ ببەخشێت ویارمەتیت بدات بۆئەوەى پێوەى پابەند بیت.
٢- هەستکردن بەچاودێری خواى گەورە -عز وجل-، وئەو زاتە مەزنە هەموو شتێک سەبارەت بە تۆ دەزانێت ودەتبیستێت ودەتبینێت.
٣- پاداشتی ڕەوشت جوانیت لەبیر بێت کەهۆکارە بۆ چوونە بەهەشت.
٤- بیر بکەرەوە لەسەرەنجامى خراپی ڕەوشتی خراپ کە هۆکارە بۆ چوونە دۆزەخ.
٥- ڕەوشت جوانى دەبێتە هۆی خۆشویستنی خواى گەورە وخۆشویستنی خەڵکی، وڕەوشت خراپی هۆکارە بۆ ڕق لێبوونی خواى گەورە وڕق لێبوونی خەڵکی لە ئەو کەسە.
٦- خوێندنەوەى سیرەی (ژیاننامەى) پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وچاولێکردن وپەیوەست بوون بە ڕێبازی سەروەرمان.
٧- هاوڕێیەتی کردنی کەسی چاکەکار ودوورکەوتنەوە لەهاوڕێیەتی کردنی کەسی خراپەکار.
*******
بەشی نزا وزیکرەکان
پ١: ئایا فەزڵی زیکر کردن چییە؟
ج: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئەو کەسەی کە زیکری خودا دەکات وئەو کەسەی زیکری خودا ناکات وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان».
- چونکە نرخی ژیانی مرۆڤ بەهێندەی پابەندبوونیەتی بە یاد وزیکری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
پ٢: باسی هەندێک لەسوودەکانى زیکر بکە؟
ج: ١- هۆکارە بۆ ڕەزامەندی خواى میهرەبان.
٢- دەبێتە هۆی دوورخستنەوەى شەیتان.
٣- دەبێتە هۆی پاراستنی مسوڵمان لەشەڕ وزیان.
٤- دەبێـتە هۆی بەدەستهێنانى پاداشت.
پ٣: باشترین زیکر چییە؟
پ٤: لەکاتى هەستان لەخەو چی دەڵێیت؟
ج: دەڵێیت: «الحمد لله الذي أحيانا بعدما أماتنا وإليه النشور» واتە: «حەمد وستایش بۆ پەروەردگارەب کە ژیانی پێبەخشین پاش ئەوەى ئێمەی مراند و تەنها بۆ لای ئەو دەگەڕێینەوە».
پ٥: لەکاتی پۆشینی پۆشاک چی نزایەک دەکەیت؟
ج: دەڵێیت: «الحمد لله الذي كساني هذا الثوب ورزقنيه من غير حول مني ولا قوة» واتە: «حەمد وستایش بۆ پەروەردگار کە پۆشیمی بەم جلوبەرگە وپێی بەخشیم بەبێ هیچ توانا وهێزێک لە منەوە».
پ٦: کاتێک جلێک دادەکەنیت چی دەڵێیت؟
ج: دەڵێیت:«بسم الله».
پ٧: کاتێک جلێکی نوێ لەبەر دەکەیت، چی نزایەک دەڵێیت؟
ج: دەڵێیت: «اللهم لك الحمد أنت كسوتنيه، أسألك خيره وخير ما صنع له، وأعوذ بك من شره وشر ما صنع له» واتە: «حەمد وستایش بۆ تۆ ئەی پەروەردگار تۆ منت پۆشی بەم جلوبەرگە، داوات لێدەکەم ئەوەى خێری تێدایە -لەم جلەدا- وئەو خێرەی بۆی دروستکراوە ؛پێم ببەخشیت، وپەنات پێدەگرم لە شەڕ وزیانی -ئەم جلە- ولە شەڕ وزیانی ئەوەى بۆی دروستکراوە».
پ٨: چۆن نزا بۆ کەسێک بکەین کە جلێکی نوێی پۆشیووە؟
ج: ئەگەر کەسێکت بینی جلێکی نوێی پۆشیبوو ؛ نزای بۆ دەکەیت، ودەڵێیت: ج: «تُبْلِي ويُخلف الله تعالى» واتە: «-تەمەنت درێژ بێت- هەتاوەکو جلەکە کۆن دەبێت وخواى گەورە جلی ترت پێدەخشێت».
پ٩: نزای کاتی چوونە شوێنی دەست بەئاو گەیاندن چییە؟
پ١٠: نزای دەرچوون لەشوێنی دەست بەئاو گەیاندن چییە؟
ج: «غفرانك» واتە: «خودایە لێم خۆش بە».
پ١١: لەپێش دەستنوێژگرتن چی دەڵێیت؟
ج: دەڵێیت: «بسم الله».
پ١٢: نزای پاش تەواوبون لە دەستنوێژ چییە؟
پ١٣: زیکری دەرچون لەماڵ؟
ج: «بسم الله، توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله» واتە: «بەناوی خودا، تەوەکول وپشت بەستنم تەنها بە خودایە، وھیچ ھێز وتوانایەکمان نییە جگە لە ھێز وتوانایە کە خودا پێمان دەبەخشێت».
پ١٤: چی زیکرێک بووترێت لەکاتی چوونە نێو ماڵ؟
«بسم الله ولجنا، وبسم الله خرجنا، وعلى ربنا توكلنا» واتە: «بەناوى خودا دەچینە ژوورەوە، و بەناوى خودا دەرچووین، و تەوەکولمان هەر تەنها بە خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-»، پاشان سەلام لەخێزانەکەى دەکات.
پ١٥: نزای چوونە نێو مزگەوت چییە؟
پ١٦: نزای دەرچوون لەمزگەوت چییە؟
پ١٧: چی دەڵێیت لەکاتی بیستنی بانگدان؟
ج: ئەوە دەڵێم کە بانگبێژەکە دەیڵێت، پاش ئەوەى ئەو هەر ڕستەیەک تەواو دەکات ؛ منیش دووبارەی دەکەمەوە، جگە لەکاتی ووتنی: «حي على الصلاة» و«حي على الفلاح» نەبێت، لەم کاتەدا دەڵێم: «لا حول ولا قوة إلا بالله».
پ١٨: چی دەڵێیت لەپاش بانگ؟
«اللهم رب هذه الدعوة التامة، والصلاة القائمة، آت محمدا الوسيلة والفضيلة، وابعثه مقاما محمودا الذي وعدته» واتە: «خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگ ونوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە؛ -الوسیلة: بەرزترین شوێن لە بەهەشتدا- و -الفضیلة: گەورەترین پلەی فەزڵ وڕێزلێنان- ببەخشە بە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، وزیندووی بکەرەوە وپلەی ستایشکردنی خۆتی پێببەخشە کە پەیمانت پێداوە لە ڕۆژی قیامەتدا».
ونزا دەکەیت لەنێوان بانگ وقامەت کردن، چونکە نزاکردن لەم کاتەدا ڕەت ناکرێتەوە.
پ١٩: لە زیکر ویردی بەیانیان وئێواران چی دەڵێیت؟
ج: ١- ئایەتی کورسی -الکرسي- دەخوێنم: ﴿اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾ واتە: ﴿الله ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نییە شایستەی پەرستن بێت بێجگە لە ئەو ھەمیشە زیندووی تەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرە) وەنەوز و خەو نایگرێت ھەر ھی ئەوە ھەر چی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لە زەوی دایە کێیە ئەو کەسەی لەو ڕۆژەدا بتوانێ تکای لەلا بکات مەگەر بە ڕێ پێدانی خۆی نەبێت ئاگادارە بە ئەوەی لەبەردەمی (ئادەمی) یەوەیە (لە دونیا لە بەردەستیاندایە) وە ئەوەی لە دواوەیەتی (لە ڕۆژی دوایی بۆیان ئامادەکراوە) وە کەس ئاگای نییە لە ھیچ شتێک لە زانین و زانیاری ئەو (خوا) یە مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێ کورسیەکەی خودا (ئەو شوێنەى پێی -لەسەری- دادەنێت) ھەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوە وە پارێزگاری کردنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ خوا ئاسانە و (گران نییە) وە ھەر ئەو بڵند و گەورە ومەزنە﴾ [سورەتی البقرة: 255].
٢- وئەم سورەتانە دەخوێنم ؛ ﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾ ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها (1) اللَّهُ الصَّمَدُ * ئەو خوایەی بێ نیازە وجێی نیاز وئومێدی (باوەڕدارانە) (2) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ * کەسی لێ نەبووە ولەکەس نەبووە (3) وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ * وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نیە (4)﴾ سێ جار.
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾ ﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم بە دروستكاری بوونەوەر (بەپەروەردگاری بەرەبەیان) (1) مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ * لە زیانی ئەوەی کە دروستی کردووە (2) وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ * وە لە زیانی تاریکی کاتێک کە دادێت (3) وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ * وە لە زیان و خراپەی(جادووگەران) کەپەت ودەزوو گرێ دەدەن وفووی پێدا دەكەن (4) وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ * وە لە زیانی بەخیل وحەسوود کاتێک کە حەسوودی دەبات (5)﴾ سێ جار.
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾ ﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم به پەروەردگاری خەڵکی (1) مَلِكِ النَّاسِ * بە پادشای خەڵکی (2) إِلَهِ النَّاسِ * بە پەرستراوی خەڵکی (3) مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ * لە زیان وشەڕی وەسوەسە پەیداکەر (کە کاتێک ناوی خودا ببرێت) خۆی پەنھان دەکات (4) الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ * ئەوەی کە وەسوەسە دەخاتە دڵی خەڵکیەوە (5) مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ * لە جنۆکە و لە ئادەمیزاد (6)﴾ سێ جار.
پ٢٠: لەکاتی خەوتن چی دەڵێیت؟
ج: دەڵێت: «باسمك اللهم أموت وأحيا» واتە: «خودایە بەناوى تۆوە دەمرم ودەژێم».
پ٢١: چی دەڵێیت لەکاتی دەستکردن بە خواردن؟
ج: دەڵێت: «بسم الله» واتە: «بەناوی خواى گەورە». ئەگەر لەبیرت چوو لەسەرەتادا بیڵێیت، ئەوا بڵێ: ج: دەڵێت: «بسم الله في أوله وآخره» واتە: «بەناوی خواى گەورە لەسەرەتا وکۆتادا».
پ٢٢: چی دەڵێیت لەپاش تەواوبوونی خواردن؟
ج: دەڵێت: «الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ» واتە: «حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئەم خواردن وڕزقەی پێبەخشیم بە بێ هیچ هێز وتوانایەک لە منەوە».
پ٢٣: نزای میوان بۆ خاوەن ماڵ چییە؟
ج: دەڵێت: «اللـهم بـارك لهـم فيما رزقتهـم، واغـفر لهم وارحمهم» واتە: «خودایە بەرەکەت وپیرۆزی بخەیتە ئەو ڕزقەى پێیانت بەخشیووە، ولێیان خۆش بە وڕەحمیان پێبکە».
پ٢٤: مرۆڤ چی دەڵێت لەپاش پژمین؟
ج: دەڵێت: «الحمد لله». وبا براکەى یان هاوڕێکەى پێی بڵێت: «يرحمك الله» واتە: «خواى گەورە ڕەحمت پێبکات». ئەگەر براکەى ئەمەی ووت، با ئەو کەسەی پژمیوە بڵێت: «يهديكم الله ويصلح بالكم» واتە: «خواى گەورە هیدایەتتان بدات وحاڵتان چاک بکات».
پ٢٥: چی دەڵێیت لەپاش هەستان وتەواوبوونی دانیشتنی گۆڕوکۆموڵ(نزای کەفارەتی دانیشتن ) چییە؟
ج: دەڵێیت: «سبحانك اللهم وبحمدك، أشهد أن لا إله إلا أنت، أستغفرك وأتوب إليك» واتە: «پاک وبێگەرد وحەمد وستایش بۆ تۆ ئەی پەروەردگار، شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک بەهەق وڕاستی شایستەی پەرستن نییە جگە لە تۆ، داواى لێخۆشبوونت لێدەکەم و بەتەوبە وپەشیمانی بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە»
پ٢٦: نزای سواربوون چییە؟
«بسم الله، والحمد لله ﴿سبحان الذي سخَّر لنا هذا وما كُنَّا له مُقْرِنِينَ * وإنَّا إلى ربِّنا لـمُنْقَلِبُون﴾*، (الحمد لله، الحمد لله، الحمد لله، الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، سبحانك اللهم إني ظلمت نفسي فاغفر لي؛ فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت)**»، بەناوى خودا، وحەمد وستایش بۆ خودا، *(واتە: پاك وبێگەردی بۆ ئەو خودایەی، كە ئەمەى بۆ ڕامكردووین -موسەخەر كردووین- وئێمەش دەسەڵاتمان نەبوو بەسەریدا * بەڕاستی لە دواڕۆژیشدا هەر بۆ لای ئەو خودایە دەگەڕێینەوە)، **(واتە: حەمد وستایش بۆ پەروەردگار، حەمد وستایش بۆ پەروەردگار، حەمد وستایش بۆ پەروەردگار، خودا لەهەموو شتێک گەورەترە، خودا لەهەموو شتێک گەورەترە، خودا لەهەموو شتێک گەورەترە، پاک وبێگەردیت ئەی پەروەردگار من ستەمم لەنەفسی خۆم کرد ؛ لێم خۆش بە، چونکە کەس لە گوناهەکان خۆش نابێت جگە لە تۆ).
پ٢٧: نزای سەفەر کردن چییە؟
«الله أکبر، الله أکبر، الله أکبر ﴿سبحان الذي سخَّر لنا هذا وما كُنَّا له مُقْرِنِينَ * وإنَّا إلى ربِّنا لـمُنْقَلِبُون﴾، اللهم إنَّا نَسْأَلُك في سفرنا هذا البِرَّ والتَّقْوَى، ومن العمل ما تَرْضَى، اللهم هَوِّنْ علينا سفرنا هذا واطْوِ عنا بُعْدَه، اللهم أنت الصاحب في السفر، والخليفة في الأهل، اللهم إني أعوذ بك مِن وَعْثَاء السفر، وكآبة الـمَنْظر، وسوء الـمُنْقَلَب في المال والأهل والولد» واتە: «خودا لە هەموو شتێک گەورەترە، خودا لە هەموو شتێک گەورەترە، خودا لە هەموو شتێک گەورەترە، ﴿پاك وبێگەردی بۆ ئەو خودایەی، كە ئەمەى بۆ ڕامكردووین (موسەخەر كردووین) وئێمەش دەسەڵاتمان نەبوو بەسەریدا * بەڕاستی لە دواڕۆژیشدا هەر بۆ لای ئەو خودایە دەگەڕێینەوە﴾، خودایە ئێمە لەم گەشتەماندا داوای چاكە و خۆپارێزی وئەو كردەوانەت لێدەكەین كە تۆ پێی ڕازیت، خودایە ئەم گەشتەمان بۆ ئاسان بكە و دووریەكەیمان بۆ نزیك بكەرەوە، خودایە تۆ پارێزەرمان بە لەم گەشتەماندا وخانەوادەكەشمان بپارێزە، كە جێمان هێشتوون، خودایە من پەنات پێدەگرم لە ناڕەحەتی گەشت و شتێك كە ناڕەحەتمان بكات و -پەنات پێدەگرم- لە خراپی حاڵمان لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ ماڵ وخێزان».
پ٢٨: ئەو کەسەی سەفەر دەکات چی نزایەک دەکات بۆ کەسی نیشتەجێبوو؟
ج: «أستودعكم الله الذي لا تضيع ودائعه» واتە: «دەتسپێرم بە خوای گەورە، ئەوخوایەی کە هەرگیز سپاردەکان لەلای بزر نابێت».
پ٢٩: ئەو کەسەی نیشتەجێیە چی نزایەک دەکات بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت سەفەر بکات؟
ج: «أستودع الله دينك، وأمانتك، وخواتيم عملك» واتە: «خواى گەورە بتپارێزێت لە ئاینەکەت، ولە سپاردەکانت -لە سەلامەتیت لەهەموو شتێکدا-، ولە کۆتا کردەوەکانت».
پ٣٠: نزای چوونە نێو بازاڕ چییە؟
ج: «لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك، وله الحمد، يحيي ويميت، وهو حي لا يموت، بيده الخير، وهو على كل شيء قدير» واتە: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایستەى پەرستن بێـت جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وژیان دەبەخشێت و-بوونەوەر- دەمرێنێت، وئەو هەمیشە زیندووە وهەرگیز نامرێت، وهەموو خێرێک بەدەستی ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە».
پ٣١: نزای کاتی توڕەبوون چییە؟
ج: «أعوذ بالله من الشيطان الرجيم» واتە: «پەنا بەخواى گەورە دەگرم لەشەیتانى نەفرینلێکراو».
پ٣٢: چی دەڵێیت بەکەسێک کە چاکەیەکی بەرامبەرت کردووە؟
ج: «جزاک الله خیرا» واتە: «خواى گەورە پاداشتی خێرت بداتەوە».
پ٣٣: ئەو نزایە چییە کە دەووترێت ئەگەر سواریەکە پەکی کەوت یان وەستا ؟
ج: «بسم الله».
پ٣٤: چی دەڵێیت ئەگەر شتێک ڕوویدا کەپێی ئاسوودە بوویت؟
ج: «الحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات» واتە: «حەمد وستایش بۆ ئەو پەروەردگارەی کە بەهۆی نیعمەتی ئەو شتە چاکەکان تەواو وجێبەجێ دەبێت».
پ٣٥: چی دەڵێیت ئەگەر شتێک ڕوویدا کە پێت ناخۆش بوو؟
ج: «الحمد لله على كل حال» واتە: «حەمد وستایش بۆ خواى گەورە لەهەموو حاڵەتێکدا».
پ٣٦: چۆنیەتی سەلامکردن وچۆنیەتی وەڵامدانەوەى؟
پ٣٧: نزای کاتی باران بارین چییە؟
ج: «اللهم صيباً نافعاً» واتە: «خودایە بارانێکی بەسوود بێت».
پ٣٨: پاش بارینی باران چی نزایەک بووترێت؟
ج: «مطرنا بفضل الله ورحمته» واتە: «بارانمان بۆ باری بە فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە».
پ٣٩: نزای با چییە؟
«اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُك خَيرها وأعوذ بك من شرِّها» واتە:«ئەی خودایە، داواى هەر خێرێکت لێدەکەم کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان دەبێت، وخودایە پەنات پێدەگرم لە هەر شەڕێک کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان ببێت».
پ٤٠: نزای بیستنی هەورەگرمە چییە؟
ج: «سبحان الذي يسبح الرعد بحمده والملائكة من خيفته» واتە: «پاک وبێگەردە ئەو پەروەردگارەی کە ھەورەگرمە سوپاس و ستایشی ئەو (خوای گەورە) دەکات ھەروەھا فریشتەکانیش لە ھەیبەت و ترسی ئەو (ستایشی دەکەن)».
پ٤١: چی نزایەک بووترێت کاتێک یەکێک دەبینیت تووشی ناڕەحەتیەک بووە؟
ج: «الحمد لله الذي عافاني مما ابتلاك به، وفضلني على كثيراً ممن خلق تفضيلاً» واتە: «حەمد وستایش بۆ ئەو پەروەردگارەى کە سەلامەتی کردووم لەوەى بەهۆیەوە تۆی تووشی تاقیکردنەوە کردووە، وفەزڵی زۆری پێبەخشیووم بەسەر زۆرێک لەدروستکراوەکانى».
پ٤٢: چی نزایەک بکات ئەگەر ترسا لەوەى بەهۆی چاولێدانیەوە شتێک تووش بکات؟
ج: ولە فەرموودەدا هاتووە: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە شتێکی لە براکەی بینی، لەنەفسی ئەو، یان لەسامانەکەی کە بەلایەوە جێی سەرنجڕاکێشان بوو، [ئەوا با نزای بەرەکەتی بۆ بکات] چونکە بەڕاستی چاولێدان هەق وڕاستیە (ڕوودەدات)».
پ٤٣: چۆن سەڵاوات دەدەیت لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؟
*******
بەشی بابەتە جۆراوجۆرەکان
پ١: ئایا پێنج حوکمە تەکلیفیەکە -پێسپاردنەکە- کامانەن؟
١- واجب.
٢- موستەحەب (سونەت).
٣- حەرام.
٤- مەکروهـ .
٥- حەڵاڵ -ڕێگەپێدراو-.
پ٢: ئەم پێنج حوکمە شیبکەرەوە؟
١- واجب: وەکو پێنج نوێژە فەرزەکە، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان وچاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک.
- واجب هەرکەسێک ئەنجامی بدات ؛ پاداشت دەدرێتەوە، و هەرکەسێک وازی لێبهێنێت -ئەنجامی نەدات- ؛ سزا دەدرێت.
٢- موستەحەب: وەکو نوێژە سونەتە راتیبەکان، وشەونوێژ وخواردن بەخشین بەهەژاران وسەلامکردن، وە پێیشی دەووترێت: (سونەت و مەندوب).
- موستەحەب هەرکەسێک ئەنجامی بدات ؛ پاداشت دەدرێتەوە، و هەرکەسێک وازی لێبهێنێت -ئەنجامی نەدات- ؛ سزا نادرێت.
تێبینیەکی گرنگ:
پێویستە مسوڵمان کاتێک دەبیستێت کە فەرمانێک سونەتە -موستەحەبە- دەبێت دەستبەجێ ئەنجامی بدات، وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر ﷺ.
٣- حەرامکراو: وەکو خواردنەوەى مەى وخراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک وپچڕینی پەیوەندی خزمایەتی.
- حەرامکراو هەرکەسێک وازی لێبهێنێت -ئەنجامی نەدات- ؛ پاداشت دەدرێتەوە، و هەرکەسێک ئەنجامی بدات ؛ سزا دەدرێت.
٤- مەکروهـ : وەکو وەرگرتن وپێدان بەدەستی چەپ، وپێچانەوەى جل لەکاتی نوێژ.
- مەکروهـ هەرکەسێک وازی لێبهێنێت -ئەنجامی نەدات- ؛ پاداشت دەدرێتەوە، وهەرکەسێک ئەنجامی بدات ؛ سزا نادرێت.
٥- حەڵاڵ -ڕێگەپێدراو- : وەکو خواردنی سێو وخواردنەکان، وخواردنەوەى چای وخواردنەوەکان، وپێی دەووترێت: جائیز وڕێگەپێدراو وحەڵاڵ.
- حەڵاڵ (ڕێگەپێدراو) هەرکەسێک ئەنجامی بدات ؛ پاداشت نادرێتەوە، و هەرکەسێک وازی لێبهێنێت -ئەنجامی نەدات- ؛ سزا نادرێت.
پ٣: حوکمی فرۆشتن ومامەڵە بازرگانیەکان چییە؟
ج: ئەسڵ لەهەموو فرۆشتنێک ومامەڵەیەک ئەوەیە کە حەڵاڵە مەگەر هەندێک جۆر نەبێت کە خواى گەورە حەرامی کردووە -سبحانه وتعالى-.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا﴾ واتە: ﴿خوا ڕێی داوە بە کڕین وفرۆشتن وحەڵاڵی کردووە بەڵام سووی (ڕیبای) حەرامکردووە -قەدەغەی کردووە-﴾ [سورەتی البقرة: 275].
پ٤: باسی هەندێک لەو مامەڵە وفرۆشتنانە بکە کە حەرامکراون؟
١- فێڵکردن، وبۆ نمونە: شاردنەوەى عەیب وکەموکورتی شتومەک.
لەئەبی هورەیرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەلای کۆمەڵێک خواردن تێپەڕبوو (لەناو شتێک بوو وەکو سەبەتە بەسەر یەکەوە)، دەستی خستە نێوی، وتەڕی بەردەستی کەوت، وفەرمووی: «ئەمە چییە ئەی خاوەنی خواردنەکە؟»، -خاوەنەکەى- ووتی: باران لێی داوە ئەی پێغەمبەری خودا، ئەویش فەرمووی:¿ «ئەی بۆچی نەتخستە سەرەوە بۆئەوەى خەڵکی بیبینێت؟ ئەوەى فێڵ بکات لە من نییە».
٢- ڕیبا (سوو): بۆ نمونە کەسێک سەد هەزار دینار قەرز وەربگرێتلە کەسێک، وخاوەن قەرزەکە مەرجی ئەوە دابنێت کە لەکاتی گێڕانەوەى دوو سەد هەزاری پێبدات.
وئەم زیادەیە ڕیبای حەرامکراوە. خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا﴾ واتە: ﴿خوا ڕێی داوە بە کڕین وفرۆشتن وحەڵاڵی کردووە بەڵام سووی (ڕیبای) حەرامکردووە -قەدەغە کردووە-﴾ [سورەتی البقرة: 275].
٣- غەڕەر (نادڵنیایی ومەترسی) و نەزانین: وەکو فرۆشتنی شیری نێو گووانى ئاژەڵ، یان فرۆشتنی ماسی لەئاودا کەهێشتا ڕاوی نەکردووە چونکە ئەم جۆرە فرۆشتنانە نەزانی ونادڵنیایی تێدایە.
لە فەرموودەدا هاتووە: «پێغەمبەر ﷺ نەهی کردووە لەو فرۆشتنەی کە غەرەری (نادڵنیایی ومەترسی) تێدایە».
پ٥: باسی هەندێک لەنعیمەتەکانى خواى گەورە بکە کەپێتی بەخشیوە؟
ج: ١- نیعمەتی ئیسلامەتی، وە یەکێک نیت لەکافرەکان.
٢- نیعمەتی دەست گرتنت بە سونەتەوە، وە یەکێک نیت لە بیدعەچیەکان.
٣- نیعمەتی لەش ساغی وعافیەت لەگوێ وبیستن وبینین و ڕێکردن وهتد.
٤- نیعمەتی خواردن وخواردنەوە وپۆشین.
نیعمەتەکانى خواى گەورە زۆرن و لەژماردن نایەن.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِن تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا ۗ إِنَّ اللَّهَ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ﴾ واتە: ﴿وە ئەگەر (بتانەوێت) نیعمەتە کانی خوا بژمێرن ناتوانن بیان ژمێرن بەڕاستی خوا لێبوردە و میھرەبانە﴾ [سورەتی النحل: 18].
٦: واجب چییە لە سەرمان سەبارەت بەنعیمەتەکان؟ وچۆن سوپاسگوزاری دەرببڕین لەسەر ئەوەى پێمان بەخشراوە؟
ج: واجب: ئەوەیە سوپاسگوزار بین وحەمد وستایشی خواى گەورە بکەین بەزمان لەسەر ئەوەى ئەم نیعمەتانەی پێبەخشیووین وتەنها ئەو خاوەن فەزڵە لەم بەخشینەدا، وهەروەها بەکارهێنانى ئەم نیعمەتانە بەشێوەیەک کەببێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە، نەک بۆ تاوان وسەرپێچیکردنی فەرمانەکانى پەروەدگار بەکاریان بهێنین.
پ٧: جەژنەکانى مسوڵمانان کامانەن؟
ج: جەژنی ڕەمەزان -عید الفطر-، وجەژنی قوربان -عید الأضحى-. لە فەرموودەکەی ئەنەسدا هاتووە کە دەگڕێتەوە، ودەفەرمووێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- هات بۆ مەدینە، بینی خەڵکی دوو ڕۆژیان هەبوو کە یارییان تێدا دەکرد، ئەویش فەرمووی: «ئەم دوو ڕۆژە چین؟»، ووتیان: ئێمە لە جاهیلیەتدا -لە پێش ئیسلامدا- لەم دوو ڕۆژەدا یاریمان دەکرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خوای گەورە شتێکی خێرتری لەم دووانە پێبەخشیوون: ڕۆژی قوربان (جەژنی قوربان) و ڕۆژی ڕۆژووشکاندن (جەژنی ڕەمەزان)».
وجگە لەم دوو جەژنە ؛ هەموو جەژنەکانى تر داهێنراو وبیدعەن.
پ٨: باشترین وئەفزەڵترین مانگ کامەیە؟
ج: مانگی ڕەمەزان.
پ٩: ئایا باشترین ڕۆژ لە هەفتەدا کامڕۆژەیە؟
ج: ڕۆژی جوموعەیە
پ١٠: ئایا باشترین ڕۆژ لەساڵدا کام ڕۆژەیە؟
ج: ڕۆژی عەرەفەیە.
پ١١: ئایا باشترین شەو لەساڵدا کامەیە؟
ج: شەوی قەدرە -لەیلەتولقەدر-
پ١٢: ئایا چی واجبە لەسرت لەوکاتەی ئافرەتێکی نامەحرەم وبێگانە دەبینیت؟
ج: واجب بریتیە لە لادانى چاو لەسەری و چاو داگرتن لەئاستی، وسەیر نەکردنی، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ﴾ واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ بەپیاوانی ئیماندار چاویان لەسەیر کردنی ئافرەتی نامەحرەم بپارێزن﴾ [سورەتی النور: 30].
پ١٣: ئایا دوژمنانی مرۆڤ کێن؟
١- نەفسی فەرمانکار بەخراپە: ئەوەش لەکاتێکدايە کە مرۆڤ شوێن داواکاری ئارەزووەکانی بکەوێت لە سەرپێچی کردنی پەروەردگاریدا، پەروەردگار دەفەرمووێت: ﴿وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِي إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي إِنَّ رَبِّي غَفُورٌ رَحِيمٌ﴾ واتە: ﴿وە (یوسف ووتی) من ھەرگیز پاکانە بۆ خۆم ناکەم (چونکە) بەڕاستی نەفس زۆر فەرماندەرە بەخراپە بێجگە ئەو نەفسە کە پەروەردگارم ڕەحمی پێ کردبێت بەڕاستی پەروەردگارم لێبووردە و میھرەبانە﴾ [سورەتی یوسف: 53].
٢- شەیتان: دوژمنی نەوەى ئادەمە وئامانجی ئەوەیە مرۆڤ گومڕا بێت و وەسوەسەی بۆ دەکات بۆئەوەى خراپە بکات وبەرەو دۆزەخی دەبات، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِي الْأَرْضِ حَلَالًا طَيِّبًا وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ﴾ واتە: ﴿ئەی خەڵکینە بخۆن لەوەی کەلە زەویدایە بەحەڵاڵی و پاکی وە دوای ھەنگاوەکانی شەیتان مەکەون بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی ئاشکراتانە﴾ [سورەتی البقرة: 168].
٣- هاوڕێی خراپ: ئەوانەى هانى مرۆڤ دەدەن بۆ شەڕ وخراپە، ودووری دەخەنەوە لەخێر وچاکە، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿الْأَخِلَّاءُ يَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا الْمُتَّقِينَ﴾ واتە: ﴿دۆست وخۆشەویستەکان لەو ڕۆژەدا دوژمنی یەکترن جگە لەخواترسان نەبێت﴾ [سورەتی الزخرف: 67].
پ١٤: ئایا تەوبە کردن چییە؟
ج: بریتیە لەگەڕانەوە لەتاوانکردن وپەشیمانی لەسەر کردنی سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورە -بۆ- گوێڕایەڵی فەرمانەکانى خواى گەورە، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِّمَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَىٰ﴾ واتە: ﴿وە بەڕاستی من زۆر لێبووردەم لەو کەسەی تەوبەی کردبێت و باوەڕی ھێنابێت و کردەوەی چاکی کردبێت پاشان بەردەوام بوو بێت لەسەر ئەو ڕێبازە﴾ [سورەتی طه: 82].
پ١٥: ئایا مەرجەکانى تەوبەکردنی ڕاست ودروست چین؟
١- وازهێنان لەگوناهەکە بەتەواوی.
٢- پەشیمان بوونەوە لەسەر گوناهەکانى پێشوو.
٣- پێداگیربوون لەسەر نەگەڕاوە بۆ کردنی ئەو گوناهانە.
٤- گێڕانەوەى مافەکان بۆ خاوەنەکانیان.
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَىٰ مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ﴾ واتە: ﴿وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یان ستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە ئەمجا داوای لێبووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان ئایا کێ دەبوورێت لە گوناھەکان بێجگە لە خوا؟ وە بەردەوام نابن لەسەر ئەوەی کە کردوویانە لە کاتێکدا بزانن (کە گوناھە)﴾ [سورەتی آل عمران: 135].
پ١٦: واتای (سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ) چییە؟
ج: واتە: داوا لەخواى گەورە دەکەیت کە ستایشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکات لەلای ئەوانەى لەئاسمانەکاندان.
پ١٧: واتای (سبحان اللە) چییە؟
ج: تەسبیح کردن واتە: داننان بەپاک وبێگەردی خواى گەورە لەهەموو کەمو کورتی وعەیب وخراپەیەک وە هەموو ئەمانە دوورن لەپەروەردگار -سبحانه وتعالى-.
پ١٨: واتای (الحمد لله) چییە؟
ج: حەمد وستایشکردنی خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-، و وەسفکردنیەتی بەسیفاتە بەرز وکامڵ وتۆکمەکان.
پ١٩: واتای (الله أکبر) چییە؟
ح: واتە: خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لەهەموو شتێک گەورەترە، وشکۆدارتر ومەزنترە.
پ٢٠: واتای (لا حول ولا قوة الا بالله) چییە؟
ج: واتە: بەندە حاڵی ناگۆڕێت بۆ حاڵێکی تر، وهیچ هێزێکی نییە لەسەر ئەمە مەگەر خواى گەورە یارمەتی بدات.
پ٢١: واتای (أستغفر الله) چییە؟
ج: واتە: مرۆڤ داوا لەپەروەردگاری بکات بەوەى لەگوناهەکانى خۆش بێت وعەیب وکەموکورتیەکانی دابپۆشێت.
*******
کۆتایی
ولەکۆتاییدا:
پێویستە دایک وباوک ئەم پرسیارانە شیبکەنەوە بۆ ڕۆڵەکانیان وبەردەوام بۆیان بخوێننەوە هەتا فێری دەبن بۆئەوەى لەسەر قسە وکردەوە وبیروباوەڕی دروست گەورە ببن، وهەروەها پەروەردە کردنیان لەسەر ئەم بابەتانە گرنگترە لەسەر دابینکردنی خواردن وجلوبەرگ بۆیان، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَّا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ﴾ واتە: ﴿ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە خۆتان ماڵ ومندڵتان بپارێزن لەئاگرێك کە سووتەمەنیەكەی ئادەمی وبەردە، سەرپەرشتی ئەو (ئاگری دۆزەخەن) چەند فریشتەیەکی زبر وتوندوتیژی وان کە نافەرمانی خوا ناکەن لەوەی کەفەرمانیان پێ دەدات وە چ فەرمانێکیان پێ بدرێت دەیکەن﴾ [سورەتی التحريم: ٦].
وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «وپیاو چاودێرە لەسەر خێزانەکەى وبەرپرسیارە لەسەر ژێر دەستەکانى، وئافرەت چاودێرە لەسەر ماڵی مێردەکەى -خێزانەکەى- وبەرپرسیارە لەسەریان».
وَصَلَّى اللهُ عَلَى سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آَلِهِ وَصَحْبِهِ أَجْمَعِيْنَ.
Related books
All books
الوسائل المفيدة للحياة السعيدة85 زمانالوسائل المفيدة للحياة السعيدة
كتاب "الوسائل المفيدة للحياة السعيدة" للشيخ عبد الرحمن بن ناصر السعدي، يتناول مفهوم السعادة الحقيقية التي يسعى لتحقيقها كل إنسان. الكتاب يوضح أن السعادة تتحقق بطاعة الله ورسوله، والعمل الصالح، والإيمان. ويُقسم السعادة إلى دنيوية مؤقتة وأخروية دائمة، ويربط بينهما بالرضا الإلهي للمؤمنين. يعتمد الكتاب على الأدلة الشرعية من القرآن والسنة لتقديم الأسباب المؤدية للسعادة وكيفية تحقيقها، مما يجعله دليلاً للمسلمين لتنظيم حياتهم على بصيرة وإيمان.
حقوق دعت إليها الفطرة26 زمانحقوق دعت إليها الفطرة
رسالة لطيفة تقدم شرحًا مفصلًا لعشرة حقوق أساسية تشمل حقوق الله تعالى، وحقوق النبي صلى الله عليه وسلم، وحقوق الوالدين، والأولاد، والأقارب، والجيران، والزّوجين، والرّعية والولاة، والمسلمين عمومًا، وغير المسلمين. يهدف الكتاب إلى تعزيز الفهم الصحيح للعلاقات الاجتماعية والواجبات الفردية تجاه الآخرين، مستندًا إلى نصوص الوحي من القرآن الكريم والسنة النبوية، مما يجعله مرجعًا مهمًا لكل مسلم يسعى لتطبيق الشريعة في حياته اليومية مع ربه ومع الآخرين.
نامیلكەیەك سەبارەت بە حوكمی سیحر وفاڵگرتنەوە28 زماننامیلكەیەك سەبارەت بە حوكمی سیحر وفاڵگرتنەوە
شێخ عبدالعزیز ئیبن عبداللە ئیبن باز -ڕەحمەتی خواى لێبێت- بەناوى خواى بەخشندەی میهرەبان حوکمی سیحر و فاڵگرتنەوە وئەو شتانەى پەیوەندیان بەم باتەوە هەیە [1] [1] بەشێک لەم وتارە بڵاوکراوەتەوە لە بەشی سێیەمی کتێبی (مجموع فتاوى ومقالات متنوعة) بە ناونیشانی: (حكم السحر والكهانة وما يتعلق بها)، وهەروەها ئەم وتارە بە کامڵی بڵاوکراوەتەوە لە سەرۆکایەتیەوە بە ناونیشانی: (رسالة في حكم السحر والكهانة)، وبڵاوکراوەتەوە لە گۆڤاری (اليمامة) و (مجلة البحوث الإسلامية). الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده، وبعد:
پەیامێکی پوخت سەبارەت بە ئاینی ئیسلام بەو شێوەیەی لە قورئان وسونەتدا هاتووە61 زمانپەیامێکی پوخت سەبارەت بە ئاینی ئیسلام بەو شێوەیەی لە قورئان وسونەتدا هاتووە
به ناوی خوای بەخشندە ومیهرەبان ئیسلام (چاپێک بە بێ باسکردنی بەڵگەکان) [1] [1] چاپێکی تر هەیە سەبارەت بەم پەیامە کە بەڵگەکانی قورئان وسونەتی تێدا باسکراوە سەبارەت هەر مەسەلەیەک، بۆ خوێندنەوەى کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە:https://islamhouse.com/ar/books/2830071. كتێبێکی گرنگە پێناسەیەکی پوختی ئاینی ئیسلامی لە خۆ گرتووە وڕوونکردنەوەى گرنگترین بنچینە وڕێنمایی وجوانییەکانى ئاینی ئیسلامی تێدایە لە قورئان وسونەتدا، وئەم کتێبە بۆ مسوڵمانان وبۆ نامسوڵمانانیش دەگونجێت بە زمانەکانیان لە هەموو کات وشوێنێک سەرەڕای جیاوازی حاڵ وبارودۆخ. 1. ئیسلام پەیامی خودایە بۆ هەموو خەڵکی، کۆتا پەیامی خودایە بۆ مرۆڤایەتی…