چۆنیەتی ئەنجامدانی عومرە (شیکردنەوەیەکی کرداری پوخت) چۆن عومرە ئەنجام دەدەیت؟ (گرتە ڤیدیۆیەکی فێرکاری ئاسانکراو) گرتەیەك ڕێوڕەسمەكانی عومرە بە ڕیزبەندی ڕووندەکاتەوە لە ئیحرامەوە هەتا تەواوبون، بە شێوازێکی ئاسانکراو و ڕوون، سەیری گرتە ڤیدیۆییەکە بکە و فێر بە چۆن عومرەكەت بە ئاسانی و دروستی ئەنجام دەدەیت. چۆنیەتی ئەنجامدانی عومرە
واجبە لەسەر ئەو کەسەی دەیەوێت عومرە بکات لەو میقاتەی بۆی دیاریکراوە؛ ئیحرام ببەستێت.
میقاتەکان: ئەو شوێنانەن کە پێغەمبەر ﷺ دیاری کردوون بۆ ئەوەی ئەو کەسەی بیەوێت حەج یان عومرە بکات؛ لەوێوە ئیحرام ببەستێت.
ئەوەی بەهەریەکێک لەو میقاتانەدا تێپەڕ دەبێت ونیەتی حەج یان عومرەی هەبێت؛ ئەوا واجبە لەوێوە جلەكانی ئیحرام بپۆشێت ونیەت بهێنێت، وڕێگەپێدراو نیە ئەو شوێنە تێبپەڕێنێت بە بێ نیەتی ئیحرام و پۆشینی جلی ئیحرام.
وهەركەسێك شوێنی نیشتەجێبوونی نزیكتر بێت لە مەككە بە بەراورد بەم میقاتانە؛ بۆ نمونە خەڵكی شاری جەدە: ئەوا شوێنی خۆی میقاتیەتی؛ وهەر لەوێوە ئیحرام دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی حەج وعومرە.
بەڵام خەڵكی مەككە؛ بۆ ئەنجامدانی حەج لە ماڵەكانی خۆیانەوە (لە مەككەوە) ئیحرام دەبەستن بەڵام بۆ ئەنجامدانی عومرە: دەردەچن بۆ دەرەوەی سنووری حەرەم، ولەوێوە ئیحرام دەبەستن، وەكو تەنعیم وشوێنەكانی تر.
وئەوەی لە نێو فڕۆکەدا بێت: نیەتی ئیحرام دەهێنێت ئەگەر بە ئاستی میقات تێپەڕ بێت، بۆیە خۆی ئامادە دەکات و جلەکانی ئیحرام دەپۆشێت لە پێش گەیشتن بە ئاستی میقات، جا ئەگەر گەیشتە ئاستی میقات دەستبەجێ نیەتی ئیحرام دەهێنێت، ودەتوانێت لەپێش گەیشتن بە ئاستی میقات نییەت بهێنێت نەوەك بەهۆی خێرایی فڕۆكەكەوە نەتوانێت لە شوێنی دیاریكراو نییەت بهێنێت، وە نابێت نیەت هێنان دوا بخات بۆ ئەو كاتەی كە لە فڕۆكەخانە دادەبەزێت.
چۆنیەتی ئیحرام وحوكمەكانی
هەرکەسێک ویستی چوونە نێو ئیحرامی هەبێت؛ ئەوا:
2. بۆن لەخۆدان بۆ پیاوان سوننەتە. و بۆن دەدات لە لاشەی وڕیشی، نەک لە پۆشاکی ئیحرام.
3. واجبە جلەکانی ئیحرام بپۆشرێت، کە بۆ پیاوان بریتییە لە دوو پارچە پۆشاک بۆ بەشی خوار وسەروی لاشە، وە سوننەتە هەردووکیان سپی و پاک بن، یان تازە بن.
وە ئافرەت ئیحرام دەبەستێت بە هەر پۆشاکێک بیەوێت بە بێ ئەوەی جوانی ولەش ولاری دەربخات بەڵام خۆی دەپارێزێت لە پۆشینی نیقاب و لەدەست کردنی دەستکێش، وڕوخسار و دەستەکانی دادەپۆشێت بە غەیری نیقاب ودەستکێش.
4. ئیحرام، بریتیە لە نیەتی چوونە نێو پەرستشی حەج یان عومرە، بۆیە دەڵێت: "لبيك اللهم عمرة" واتە: "خودايە وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، وعومرە ئەنجامدەدەم" لەببەیکە ئەڵڵاهوممە عومرەتەن. خۆ ئەگەر عومرە بۆ کەسێکی تر بکات ئەوا دەڵێت: "لبيك اللهمَّ عمرةً عن فلانٍ" واتە:"خودایە وەڵامی بانگەوازەکەی تۆم دایەوە، و عومرە ئەنجام دەدەم لە جیاتی فڵانە کەس وناوی دەهێنێت". لەببەیکە ئەڵڵاھوممە عومرەتەن عەن فولان.
5. وئەوکەسەی دەیەوێت ئیحرام ببەستێت بترسێت لەوەی کۆسپێک بێتە پێشی ونەتوانێت عیبادەتی عومرە یان حەج تەواو بكات ئەوا ڕێگەپێدراوە بۆی لە كاتی ئیحرام بەستندا مەرج دابنێت، و بڵێت: "لبيك اللهمَّ عمرةً، وإن حبسني حابسٌ فمَحِلِّي حيثُ حبستني" واتە: "خودایە وەڵامی بانگەوازیەكی تۆم دایەوە و عومرە ئەنجام دەدەم، وە ئەگەر ڕێگرێک هاتەڕێم ئەوا لەو شوێنە کۆتایی بە ئیحرامەکەم دەهێنم کە ڕێگریم لێ دەکرێت". لەببەیکە ئەڵڵاهوممە عومرەتەن، وە ئین حەبەسەنی حابیسون فەمەحیللی حەیسو حەبەستەنی. خۆ ئەگەر مەرج دابنێت وڕێگر بێتە پێشی لە تەواوکردنی ڕێوڕەسمەکانی ئەوا کۆتایی بە ئیحرامەکەی دەهێنێت وهیچ شتێکی لەسەر نییە.
6. پاشان زۆر تەلبیە دەکات ودەڵێت: "لبيكَ اللهمَّ لبيك، لبيك لا شريكَ لكَ لبيك، إنَّ الحمدَ والنعمةَ لكَ والملك لا شريكَ لكَ" واتە:"خودایە وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە هیچ هاوبەش و شەریکێکت نییە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد و سوپاس و نیعمەت و موڵکێک تەنها هەر بۆ تۆیە، هیچ هاوبەش و هاوەڵێکت نییە". لەببەیکە ئەڵڵاهوممە لەببەیک، لەببەیکە لا شەریکە لەکە لەببەیک، ئیننەل حەمدە وە ننیعمەتە لەکە وە لمولک لا شەریکە لەکە. پیاو دەنگی بەرز دەکاتەوە لەكاتی ووتنی تەلبیەدا، هەروەها ئافرەتیش ؛ ئەگەر پیاوی نامەحرەم ئامادە نەبێت.
7. واجبە لەسەر ئەو کەسەی لە ئیحرامدایە خۆی بپارێزێت لە قەدەغەكراوەكانی ئیحرام هەتا كۆتایی دەهێنێت بە ئیحرامەكەی.
قەدەغەكراوەكانی ئیحرام سێ بەشن:
یەکەم: بەشی حەرامکراو لەسەر پیاوان و ئافرەتان بەهاوبەشی:
تاشینی موو یان كورتكردنەوەی یان هەڵكەندنی، لە هەر شوێنێكی لاشە بێت.
چاکردنی هەموو نینۆکی دەست وقاچەکان یان هەندێكیان.
بەکارهێنانی بۆنی خۆش بۆ لاشە یان بۆ پۆشاکی ئیحرام.
کوشتنی نێچیری کێوی، یان ڕاوكردنی ئەگەرچیش نەی کوژێت.
خوازبێنی كردن بۆ خۆی بێت یان بۆ كەسێكی تر.
چێژ وەرگرتن لە هاوسەر بەبێ جوتبوون؛ وەك ماچ كردن، ودەست لێدان بە شەهوەتەوە.
جووتبوون لە شوێنی منداڵ بونەوە.
دووەم: ئەو بەشەی لەسەر پیاوان حەرامکراوە:
داپۆشینی سەر بە شتێك پێیەوە بنووسێت، وەكو: كڵاو وعەمامە، یان داپۆشینی بە جلێك، یان هەرشتێكی تر كە مەبەست لێی داپۆشینی سەر بێت.
پۆشینی پۆشاکی ئاسایی كە پڕ بە ئەندامەكانی لاشە دووراوە، وەك: جزداشە، وبیجامە، وكراس.
سێیەم: بەشی حەرامکراو لەسەر ئافرەتان:
پۆشینی نیقاب وبورقوع، یان داپۆشینی ڕوخسار بە شتانێک هاوشێوەی نیقاب وابێت، و واجبە ڕوخساری داپۆشێت لە كاتی ئامادەبوونی پیاوی نامەحرەم بە شتانێکی تر جگە لەمانە.
دەست کێش لە دەست کردن، وە واجبە دەستەكانی دابپۆشێت بە شتێكی تر جگە لە دەستكێش لە كاتی ئامادەبوونی پیاوی نامەحرەمدا.
عومرەکار عومرەکەی دەست پێدەکات بە تەواف کردن بە دەوری کەعبەدا،
وە بونی دەست نوێژ مەرجە بۆ تەواف کردن بە دەوری کەعبەدا.
ئەو کەسەی لە ئیحرامدایە کاتێک دەڕواتە ناو مزگەوتی حەرام؛ سوننەتە پێی ڕاستی پێش بخات وە دۆعای چوونە نێو مزگەوت دەخوێنێت، ئەویش بریتیە لە: "اللهمَّ افتحْ لي أبوابَ رحمتِكَ" واتە: "خودایە دەرگای ڕەحمەتی خۆتم لێ بکەرەوە". ئەڵڵاهوممە ئيفتهح لی ئەبوابە ڕەحمەتیکە.
لە کاتی بینینی کەعبەدا واز لەوتنی تەلبیە دەهێنێت وچیتر نایڵێت.
ئەگەر بیەوێت تەواف دەستپێبكات، ئەوا سوننەت وایە (ئیزتیباع) بكات، ئەمیش بریتیە لەوەی ناوەڕاستی بەشی سەرەوەی ئیحرامەکەی بخاتە بنی باڵی ڕاستییەوە، و هەردوو سەرەکەی بدات بەسەر شانی چەپیدا، (واتا: شانی ڕاستی ڕووت دەبێت)، خۆ ئەگەر لە تەوافکردن تەواو بوو هەردوو شانی دادەپۆشێت، چونکە ئیزتیباع تەنها لە کاتی تەوافدا دەکرێت.
لە ئاستی بەردە ڕەشەکەوە دەست دەکات بەتەوافکردن.
وسوننەتە دەستی ڕاستی لە بەردە ڕەشەکە بدات وبەردە ڕەشەکە ماچ بکات، وئەگەر نەیتوانی بەردە ڕەشەکە ماچ بکات، ئەوا دەستی لێدەدات، و دەستی ماچ دەکات، وئەگەر نەیتوانی دەستی لێبدات ئەوا شتێك كە پێیەتی وەك گۆچان وهاوشێوەی دەدات لەبەردە ڕەشەکە وپاشان ئەوشتە ماچدەکات. وئەگەر ئەمەیش ئاسان نەبوو ئەنجامیبدات ئەوا ڕوو دەکاتە بەردە ڕەشەکە و بە دەستی ئاماژەی بۆ دەکات ولەم کاتەدا دەستی ماچ ناکات، وباشتر وایە پاڵەپەستۆ نەکات بۆ گەیشتن بەبەردە ڕەشەکە بۆئەوەی ئازاری خەڵکی نەدات و خۆیشی ئەزیەت نەدات.
وە سوننەتە لە كاتی دەستدان لە بەردە ڕەشەکە یان ئاماژە کردن بۆی بە دەست بەرزکردنەوە ؛ بڵێت: "اللهُ أكبرُ" واتە:"خودا گەورەترینە". ئەڵاهو ئەکبەر.
پاشان لای ڕاست دەگرێت وكەعبە دەخاتە لای چەپیەوە، وکاتێک دەگاتە ڕوکنی یەمانی دەستی لێدەدات وماچی ناکات، وئەگەر بۆی ئاسان نەبوو دەست بدات لە ڕوکنی یەمانی ئەوا خۆی تووشی پاڵەپەستۆ ناکات ودەستیشی بۆ بەرزناکاتەوە.
(پەروەردگار لە دونیادا چاكەمان پێ ببەخشە وە لە دوا ڕۆژدا چاكەمان پێ ببەخشە وە لە سزای ئاگر بمانپارێزە). (ڕەببەنا ئاتینا فی ددونیا حەسەنەتە ووەفی لئاخیڕەتی حەسەنەتە ووەقینا عەزابە نناڕ)
ولە نێوان ڕوكنی یەمانی و بەردە ڕەشەكەدا دەڵێت:
وهەركاتێك لە تەوافدا بە ئاراستەی بەردە ڕەشەكە تێپەڕ بێت دەستی ڕاستی بەرزدەکاتەوە ودەڵێت: "اللهُ أكبرُ"، واتە:"خودا گەورەترینە". ئەڵڵاهو ئەكبەر
ولە كاتی تەوافدا ئەوەی بیەوێت دەتوانێت بیڵێت لە زیكر ودۆعا وخوێندنەوەی قورئان.
وسوننەت وایە تەنها لە سێ خولانەوەی یەكەمدا ڕەمل بكات - ئەگەر بۆی ئاسان بوو -، ئەمیش بریتیە لە خێرا ڕۆیشتن لەگەڵ نزیككردنەوەی هەنگاوەكان، وە چوار خولانەوەكەی كۆتایی ڕەمەل وخێرا ڕۆیشتنیان تێدا نییە.
لە دووای ئەنجامدانی دووڕکات نوێژی دووای تەواف بەرەو سەفا ومەڕوە بەڕێ دەکەوێت، لەکاتی نزیك بونەوە لە سەفا ئەم ئایەتە دەخوێنێت: ﴿بەڕاستی سەفاو مەروە لەدروشمەکانی دینی خودان﴾ پاشان دەڵێت: "أبدأُ بما بدأَ اللهُ بهِ" واتە:"لەوێوە دەستپێدەكەم كە خودا دەستیپێكردووە". ئەبدەئو بیما بەدەئە ڵڵاهو بیهی
پاشان سوننەتە ڕوو بکاتە قیبلە (كەعبە)، ودەڵێت: "لا إلهَ إلا اللهُ وحدهُ لا شريكَ لهُ، لهُ الملكُ ولهُ الحمدُ، وهوَ على كلِّ شيءٍ قديرٌ،
واته: "هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله کە تاکە و بێ هاوبەشە، هەموو موڵک و ستایشێک تەنها بۆ ئەوە، و ئەو بەسەر هەموو شتێکدا توانادارە، هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق جگە لە الله ی تاک، پەیمانەکەی جێبەجێ کرد، و بەندەکەی سەرخست، و بە تەنها خۆی شکستی هێنا بە کۆمەڵەی بێباوەڕان". لا ئیلاهە ئیللا ڵڵاهو وەحدەهو لا شەریکە لەهو، لەهو لمولکو وە لەهو لحەمدو، وە هووە عەلا کوللی شەیئین قەدییر، لا ئیلاهە ئیللا ڵڵاهو وەحدەهو، ئەنجەزە وەعدەهو، وە نەسەڕە عەبدەهو، وە هەزەمە لئەحزابە وەحدەهو. ئەمە سێ جار دەڵێتەوە، و لە نێوانیاندا دۆعا دەکات.
پاشان لە سەفا دادەبەزێت وبەرەو مەڕوە دەڕوات، وكاتی گەیشتن بە نیشانە سەوزەكە؛ تەنها پیاوان بە خێرایی ڕێ دەكەن، ولەکاتی تێپەڕاندنی نیشانە سەوزەکە ئەوا بە ئاسایی ڕێ دەکات وخێرا ناکات.
ئەگەر بگاتە مەڕوە سوننەتە ئەوی لەسەر سەفا ئەنجامیدا ؛ لەوێیش دووبارەی بكاتەوە. لە تەکبیرکردن دۆعاکردن وقورئان خوێندن وڕووکردنە کەعبە.
پاشان لە مەڕوە دادەبەزێت وبەرەو سەفا دەڕوات، وكاتێك دەگاتە نیشانە سەوزەكە بە خێرایی ڕێ دەكات، ولەکاتی تێپەڕاندنی نیشانە سەوزەکە ئەوا بە ئاسایی ڕێ دەکات وخێرا ناکات.
بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت هەتاوەكو حەوت خولانەوەكە تەواو دەكات، ڕۆیشتنی لە سەفاوە بۆ مەڕوە خولانەوەیەكە، وگەڕانەوەی لە مەڕوە بۆ سەفا بە خولانەوەیەكی تر حسێب دەکرێت؛ لە سەفاوە دەستپێدەکات ولە مەڕوە کۆتایی دێت.
ولە كاتی هاتن وچوونی لەنێوان سەفا ومەڕوەدا ئەوەی بیەوێت دەتوانێت بیڵێت لە زیكر ودۆعا وخوێندنەوەی قورئان.
چۆنیەتی سەر تاشین وكورتكردنەوەی:
ئەگەر عومرەكار تەواف وسەفاو مەڕوەی تەواو کرد ؛ واجبە لەسەر پیاو قژی بتاشێت یان كورتی بكاتەوە، وە واجب ئەوەیە قژ تاشین یان كورتكردنەوەی هەموو بەشەكانی سەر بگرێتەوە.
وە ئافرەت بە هێندەی سەرەپەنجەیەك لەکۆتای قژی کورت دەکاتەوە.
وبەم شێوەیە عومرە تەواو دەبێت.
حوكمەكان پەیوەست بە میقاتەكان
مەدینە زولحولەیفە زات عیرق جوحفە
یەلەملەم قەرن ئەلمەنازیل میقاتەکان
مەککە میقات ئیحرام بەستنی کەسی نزیک لە مەککە شوێنەكەی
ئیحرامی خەڵکی مەککە بۆ حەج لە ماڵەکانیانەوە بۆ عومرە تەنعیم
ئیحرامی ئەو کەسەی بە فڕۆکە دێت لە پێش گەیشتن بە ئاستی میقات پۆشاکی ئیحرام دەپۆشێت لە ئاست وبەرانبەردا نیەتی ئیحرام دەهێنێت دەست دەکات بە تەلبیە کردن ڕێگەپێدراو نیە ئیحرام بەستن دووا بخرێت تاگەیشتن بە فڕۆكەخانە.
سیفەت وچۆنیەتی ئیحرام وحوكمەكانی
بۆ پیاوانە نەک ئافرەتان لاشە ڕیش جل وبەرگ
پۆشینی پۆشاکی ئیحرام پۆشاکی بەشی سەرەوە وخوارەوەی لاشە نێر سپی ڕەگەزی مێ هەر پۆشاکێک بیەوێت سەرنجڕاكێش ودەرخەری لاشە نەبێت نیقاب دەستکێش
ئیحرام بۆ ئەنجامدانی عومرە:
لە ئیحرام دەردەچێت وهیچ شتێکی لەسەر نیە
خۆبەدوورگرتن لە قەدەغەکراوەکانی ئیحرام
هەتاوەكو كۆتایی دەهێنێت بە ئیحرامەكەی قەدەغەکراوەکانی ئیحرام حەرامکراوە لەسەر پیاوان وئافرەتان خوازبێنی بۆ خۆی یان بۆ كەسێكی تر گرێبەستی هاوسەرگیری حەرامکراوە لەسەر پیاوان پیاوان حەرامکراوە لەسەر ئافرەتان
چۆنیەتی تەواف كردن دەستنوێژ مەرجە بۆ تەواف كردن
ئیزتیباع، واتە: دەرخستنی شانی ڕاست ئیزتیباع تەنها بۆ تەواف کردنە تەواف لە بەردە ڕەشەکەوە دەست پێدەکات
ئەوەى دەیڵێت لە نێوان ڕوکنی یەمانی وبەردە ڕەشەکەدا
زیکر ویاد کردن دۆعا خوێندنەوەى قورئان ڕێگەپێدراوی ڕەمەل کردن لە سێ خولانەوەی یەکەمدا
نوێژکردن لە پشت مەقامی ئیبراهیمەوە ئەگەر ئاسان بوو
مەقامی ئیبراهیم بکەن بەشوێنێک بۆ نوێژکردن تێیدا
سێ جار ڕادەکات دەڕوات نیشانە سەوزەكە تەکبیر كردن ڕووکردنە کەعبە حەوت خولانەوە لە سەفاوە بۆ مەروە خولانەوەیەكە خولانەوەی1 چۆنیەتی قژ تاشین وكورتكردنەوەی
واجبێتی قژ تاشین یان کورتکردنەوەی لەسەر پیاوان هەموو قژ دەگرێتەوە واجبێتی کورتکردنەوەى قژ لەسەر ئافرەت. ئافرەتان