Skip to content

«ئەوەی کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمە کە (لە بنەڕەتدا) تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە (داهێنراوە) ڕەت دەکرێتەوە

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئەوەی کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمە کە (لە بنەڕەتدا) تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە (داهێنراوە) ڕەت دەکرێتەوە» [متفق علیه]. ولە [مسلم]دا دەفەرموێت: «ھەرکەسێک کردەوەیەک بکات کە لە دینی ئێمە نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوەیە وەرناگیرێت وڕەت دەکرێتەوە».

«مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ فِيهِ فَهُوَ رَدٌّ» متفق عليه. ولمسلم: «مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك شتێك یان كردەوەیەك دابهێنێت لە ئایندا كە هیچ بەڵگەیەكی قوئان وسونەتی لەسەر نەبێت ؛ ئەوا ئەو شتە یان كردەوەیە ڕەت دەكرێتەوە وخوای گەورە قبوڵی ناكات لە بكەرەكەی.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

پەرستنەكان بنیات نراون لەسەر ئەو دەقانەی لەقورئان وسونەتدا هاتوون، بۆیە خوای گەورە دەپەرستین بەپێی ئەو دەقانەی لەشەریعەتدا هاتوون ؛ نەك بەپێی بیدعە وداهێنراوەكان.

ئاین بە ڕاوبۆچوون و بەباشدانان نییە، بەڵكو بریتیە لەشوێنكەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

ئەم فەرموودە بەڵگەیە لەسەر كامڵی وتەواوی ئاینی ئیسلام.

بیدعە بریتیە لە هەرشتێك داهێنرا بێت لەئایندا، كە لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵاندا بوونی نەبووە ؛ ئینجا بیروباوەڕ یان قسە یان كردەوە بێت.

ئەم فەرموودەیە بنچینەیەكە لە بنچینەكانی ئاینی ئیسلام، وەكو تەرازوو وایە بۆ كردەوەكان، هەروەكو چۆن هەموو كردەوەیەك لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە نەكرابێت ؛ ئەوا بكەرەكەی هیچ پاداشتێكی دەست ناكەوێت، بەهەمان شێوە هەر كردەوەیەك بەپێی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەبێت ؛ ڕەت دەكرێتەوە.

مەبەست لە داهێنراوە نەهی لێكراوەكان ئەوانەی لە ئایندا دەكرێن ؛ نەك داهێنان لە شتی دونیایی.

سەرچاوەكان
زیاتر (7)

سەحیحی البخاري (3/ 184) (2697).

سەحیحی مسلم (3/ 1343) (1718).

التحفة الربانية في شرح الأربعين حديثًا النووية (ص16).

شرح الأربعين النووية.

لابن عثيمين (ص96).

فتح القوي المتين في شرح الأربعين وتتمة الخمسين.

للعباد (ص38).