Skip to content

ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاوپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«پیاوێک هەبوو قەزری دەدا بە خەڵکی، ودەیووت بەو گەنجەی کە لای کاری دەکرد: ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاوپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت، وکاتێک کەوەفاتی کرد وگەیشتەوە بە پەروەردگار پەروەردگار لێی خۆش بوو».

«كان رجلٌ يُدَايِنُ الناسَ، فكان يقول لفتاه: إذا أتيتَ مُعسِرًا فتجاوز عنه، لعل اللهَ يَتجاوزُ عنا، فلقي اللهَ فتجاوز عنه».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات پیاوێک بە قەرزپێدان مامەڵەى لەگەڵ خەڵکی دەکرد، یان بە نرخ وەرگرتنی دواخراو شتی پێیان دەفرۆشت، وبە ئەو کوڕەى دەووت کە لەلای کاری دەکرد وقەرزەکانى خەڵکی بۆی وەردەگرتەوە: ئەگەر چویت بۆ لای قەرزدارێک وئەوەندەى نەبوو قەرزەکەى پێبداتەوە بەهۆی نەبوونی: (ئەوا چاوپۆشی لێبکە)؛ ئەمیش بە ماوەپێدانى زیاتر وزۆر نەکردن لێی بۆ دانەوەى قەرزەکە، یان بە قبوڵکردنی ئەوەى هەیەتی ئەگەرچیش کەموکورتی تێدا بێت، وئەمیش بەهیوای ئەوەى خواى گەورە لەبەرامبەر ئەم کردەوەیە لە گوناهەکانى خۆش بێت، کاتێک پیاوەکە مرد ؛ خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش بوو.

واتای وشەکان

يداين: يكثر من التعامل مع الناس بالدين.

فتاه: غلامه الذي يكلفه بالعمل.

أتيت معسرًا: لمطالبته بما عليه.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

چاکەکاری لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی ولێبووردەی بەرامبەریان وچاوپۆشی لەوانەی حاڵیان سەخت وناڕەحەتە ؛ ئەمانە لە هۆکارەکانى ڕزگاربوونی بەندەن لە ڕۆژی قیامەتدا.

چاکەکاری بەرامبەر خەلکی ودڵسۆزی بۆ الله و بەهیوابوون بە ڕەحمەتی ئەو زاتە مەزنە ؛ ئەمانە لە هۆکارەکانى لێخۆشبوونن لە تاوانەکان.

سەرچاوەكان
زیاتر (11)

سەحیحی البخاري (4/ 176) (3480).

سەحیحی مسلم (3/ 1196) (1562).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (2/ 458).

التنوير شرح الجامع الصغير.

للصنعاني (8/ 123).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (16/ 402).

مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح.

للقاري (5/ 1953).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين (2/ 945).