Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

12 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد.
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ هەندێك (کردەوە) کە بە هۆیانەوە خوای گەورە لە تاوانەکان خۆشدەبێت وپلەتان بەهۆیانەوە بەرز دەکاتەوە؟»، ووتیان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «دەستنوێژگرتن (بە شۆردنی ئەندامەکان) بە کامڵی وڕێکی سەرەڕای بوونی ناڕەحەتیش، وزۆر هەنگاو نان بەرەو مزگەوت، وچاوەڕێکردنی نوێژێک پاش تەواو بوونی نوێژێکی تر ؛ چونکە بەڕاستی ئەمەیە پاسەوانی و سەنگەرگرتن بەرامبەر دوژمن (ئەمەیە جیهاد)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات ؛ پارەیەکە بۆ منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو الله (لە جیهاددا)، وپارەیەک خەرجی بکات بۆ هاوڕێکانی لە پێناو الله». ئەبو قیلابە ووتی: سەرەتا بە منداڵەكان دەستیپێكرد، چی پیاوێك پاداشتی گەورەترە لەو پیاوەی خەرجی دەكات بۆ منداڵەكانی، دووریان دەخاتەوە (لە داواكردن لە خەڵك) یان سوودیان پێدەگەیەنێت وبێ پێویستیان دەکات لە خەڵکی.
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە».
سەحیحە بەكۆی ڕێگاكانی (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەموو چاکە کارییەک خێرە».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە لە فەرموودەی (جابر)، و(مسلم) گێڕاویەتەوە لە فەرموودەی (حذیفة)
«تەقوای خوای گەورە بکەن، وپێنج نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، ولە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بگرن، وزەکاتی ماڵەکانتان (سامانەكانتان) دەربکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستەکانتان (ئەمیرەکانتان) بن؛ ئەگەر وا بکەن ئەوا دەچنە ناو بەهەشتی پەروەردگارتانەوە».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە