Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

9 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نەزر کردن، وفەرموویەتی: «بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی سەعد وەفاتی كرد، چی خێركردنێك باشترینە؟ فەرمووی: «ئاو-ئاو بەخشین-»، دەڵێت: بیرێكی هەڵكەند، ووتی: ئەمە بۆ دایكی سەعد.
حەسەنە بەكۆی ڕێگاكانی (أبو داود والنسائي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«جبریل -علیه السلام- بەردەوام ئامۆژگاری و وەسیەتی دەکردم سەبارەت بە دراوسێ؛ هەتا گومانم وابوو کە دەیکات بە میراتگریش».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر مرۆڤ بمرێت كردەوەكانی دەپچڕێت؛ جگە لە سێ شت نەبێت: خێركردنێكی بەردەوام، یان زانستێك سوودی لێوەربگیردرێت، یان منداڵێكی چاك نزای بۆ بكات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک بە سوێند مافى ڕەوای مسوڵمانێک بۆ خۆی زەوت بکات؛ ئەوا خواى گەورە سزای دۆزەخ بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەکات، وچوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات»، پیاوێک ووتی: ئەگەر شتێکی کەمیش بێت ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «با چڵە دارێكیش بێت لە داری سیواک».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات؛ ئەوا له ڕۆژی قيامەتدا پزیشکی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت كه له ئاگرى دۆزەخدا سوور کراونەتەوە، لاتەنیشت و نێوچاوان وپشتی پێ داخ دەکرێت، ھەر کاتێک (پزیشکەکە) سارد بووەوە دووبارە گەرم دەکرێنەوە، له ڕۆژێکدا کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵە، هەتا دادوەرى لەنێوان هەموو بەندەكاندا تەواو دەکرێت، پاشان ڕێگەی پێ نیشان دەدرێت یان بەرەو بەهەشت یان بەرەو دۆزەخ»،
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«گۆڕینەوەى زیو بە ئاڵتون ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، گۆڕینەوەى گەنم بە گەنم ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، گۆڕینەوەى جۆ بە جۆ ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، گۆڕینەوەى خورما بە خورما ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ كۆمەڵە پیاوێك لە ئەشعەریەكان ؛ داوای وشترم لێكرد بۆ سواربوون، فەرمووی: «والله سوارتان ناكەم (لەسەر هیچ شتێك)، هیچ شتێكم لە لا نییە بۆئەوەی سواری ببن»، پاشان هێندەی خوای گەورە بیەوێت بەو شێوەیە ماینەوە ؛ ودواتر وشتر هێنرا، وفەرمانی كرد وسێ وشتر بە ئێمە درا، كاتێك ڕۆیشتین هەندێكمان بە ئەوانی تریان دەووت: خوای گەورە بەرەكەت ناكاتە نێومانەوە، هاتین بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- داوای وشترمان لێكرد بۆ سواری ؛ سوێندی خوارد كە نەیدات پێمان بەڵام دواتر سواری پێداین، ئەبو موسا دەڵێت: هاتین بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەمان بۆ باسكرد، ئەویش فەرمووی: «من سواریم پێنەدان، بەڵكو خوای گەورە سواری پێبەخشین، من والله -بە ویستی الله- ئەگەر سوێند لەسەر شتێك بخۆم، پاشان ببینم شتێكی تر لەوە خێرترە، كەفارەتی سوێنەكەم دەدەم، وئەوە جێبەجێ دەكەم كە خێرترە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە