ئافرەتێک لە ڕووداوێکدا ؛ بریندار بوو لەسەرەتاى سکپڕیدا ومنداڵەکەى لەبارچوو بەهۆی خوێنبەربوونێکی زۆرەوە، ئایا دەبێت ڕۆژوو نەگرێت، یان بەردەوام بێت لەسەر رۆژووگرتن؟ وئەگەر رۆژووی نەگرت ئایا گوناهبارە؟
السؤال
پ1:
ئافرەتێک لە ڕووداوێکدا ؛ بریندار بوو لەسەرەتاى سکپڕیدا ومنداڵەکەى لەبارچوو بەهۆی خوێنبەربوونێکی زۆرەوە، ئایا دەبێت ڕۆژوو نەگرێت، یان بەردەوام بێت لەسەر رۆژووگرتن؟ وئەگەر رۆژووی نەگرت ئایا گوناهبارە؟
س28: امرأةٌ أصيبت في حادثةٍ، وكانت في بداية الحمل، فأسقطت الجنين إثر نزيفٍ حادٍّ، فهل يجوز لها أن تفطر، أو تواصل الصّيام؟ وإذا أفطرت فهل عليها إثمٌ؟
الجواب
و1:
دەڵێین: ئافرەتی سکپڕ تووشی سوڕی مانگانە نابێـت، هەروەکو ئیمام ئەحمەد دەڵێت: ئافرەتان دەزانن سکپڕن بەهۆی پچڕانی سوڕی مانگانەوە، وسوڕی مانگانە -هەروەکو زانایان وتوویانە- خواى گەورە دروستی کردووە بەهۆی حیکمەتێکەوە ئەویش بۆ خۆراکپێدانە بەمنداڵەکە لە سکی دایکیدا، ئەگەر ئافرەتەکە سکپڕ بێت ؛ ئەوا سوڕی مانگانەى دەوەستێت.
بەڵام هەندێک لە ئافرەتان لەوەیە سوڕی مانگانەیان بەردەوام بێت لەسەر عادەتی خۆیان هەروەکو پێش سکپڕبوون، ئەمە حوکمی لەسەر دەدرێت بەوەى سوڕی مانگانەکەى ڕاستە؛ چونکە بەردەوامە، وبە سکپڕی کاریگەر نەبووە، بۆیە ئەم سوڕی مانگانەیە دەبێتە هۆی ڕێگر لە هەموو شتێک کە تووشی ئافرەتی حەیزدار دەبێت کە سکپڕ نیە، وهەموو حوکمەکان دەیگرێتەوە، لە واجب وئەرک لەسەر لاچوون.
وسەرەنجام: ئەو خوێنەى لەئافرەتی سکپڕ دەردەچێت دوو جۆرە:
- جۆرێک حوکمی لەسەر دەدرێت بەوەى خوێنی سوڕی مانگانەیە، وئەمیش ئەوەیە کە بەردەوامە هەروەکو پێش سکپڕبوون، ماناى ئەوەیە: سکپڕی کاریگەری لەسەر نەبووە، بۆیە سوڕی مانگانەیە.
وجۆری دووەم: خوێنێکە لەناکاو تووشی بووە، بەهۆی یان ڕووداوێک یان هەڵگرتنی شتێک یان بەربوونەوە لەشوێنێک وهتد، ئەمە خوێنی سوڕی مانگانە نیە، بەڵکو خوێنی دەمارە،
بۆیە ئەمە نابێتە هۆی ڕێگر لە نوێژکردن ولە ڕۆژووگرتن، بەڵکو حوکمی وەکو حوکمی ئافرەتە پاکەکانە لەسوڕی مانگانە.
بەڵام ئەگەر بەهۆی ڕووداوەکە کۆرپەلەکەى لەبار بچێت کە لەنێو سکیەتی ئەوا بەپێی قسەی زانایانە: ئەگەر کۆرپەلەکە دەرچوو ودیار بوو دروستکراوە وشێوەى مرۆڤە ئەوا ئەو خوێنەى دەرچووە ؛ خوێنی زەیستانیە، بەهۆی ئەمەوە واز لەنوێژکردن وڕۆژووگرتن دەهێنێت، ومێردەکەى لەگەڵی جووت نابێت هەتاوەکو پاک دەبێـتەوە.
وئەگەر کۆرپەلەکە دەرچوو ودروست نەکرابوو وشێوەى مرۆڤ نەبوو ئەوا ئەمە بە خوێنی زەیستانى دانانرێت، بەڵکو خوێنی خراپە -خوێنی ئیستیحازەیە-، وئەمە نابێتە هۆی ڕێگر لە نوێژکردن ولە ڕۆژووگرتن، ونە لە هیچ شتێکی تر.
زانایان دەڵێن: کەمترین ماوە کۆرپەلە شێوەى مرۆڤی پێوە دیار دەبێت؛ هەشتا ویەک ڕۆژە، چونکە خوڵقاندنی کۆرپەلە لە سکی دایکیدا بەم شێوەیە
هەروەکو ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی گێڕانەیەوە و ئەو ڕاستگۆ و متمانەپێکراوە؛ فەرمووی:« دروستبوونی هەریەکێک لە ئێوە بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە سکی دایکیدا وەک دڵۆپێکی تۆو -سپێرم- کۆدەکرێنەوە، پاشان دەبێتە پارچە خوێنێکی مەییو بۆ ماوەیەکی هاوشێوە، پاشان دەبێتە پارچەیەک (لە گۆشت) بۆ ماوەیەکی هاوشێوە، پاشان فریشتەیەک ڕەوانەدەکرێتەلای کە ڕۆحی بەبەردا بکات و فەرمانی پێکراوە چوار شت بنووسێت: ڕزق و تەمەن و کردار و بەدبەختی یان بەختەوەر ...»،
وناکرێت کۆرپەلە دروست بکرێت پێش ئەم ماوەیە، وزۆرجار شێوەى مرۆڤی تێدا دەرناکەوێت پێش نەوەد ڕۆژ، هەروەکو هەندێک لە زانایان وتوویانە.
ﺟ28: نقول: إن الحامل لا تحيض، كما قال الإمام أحمد:
"إنما تعرف النّساء الحمل بانقطاع الحيض".
والحيض -كما قال أهل العلم- خلقه الله تبارك وتعالى لحكمة غذاء الجنين في بطن أمّه، فإذا نشأ الحمل انقطع الحيض.
لكن بعض النّساء قد يستمرّ بها الحيض على عادته كما كان قبل الحمل، فهذه يحكم بأن حيضها حيضٌ صحيحٌ؛ لأنه استمر بها الحيض، ولم يتأثر بالحمل، فيكون هذا الحيض مانعًا لكلّ ما يمنعه حيض غير الحامل، وموجبًا لـما يوجبه، ومسقطًا لـما يسقطه.
والحاصل: أن الدم الّذي يخرج من الحامل على نوعين:
نوعٌ يحكم بأنه حيضٌ، وهو الّذي استمر بها كما كان قبل الحمل، فمعنى ذلك: أن الحمل لم يؤثّر عليه، فيكون حيضًا.
والنوع الثاني: دمٌ طرأ على الحمل طروءًا، إما بسببٍ حادثٍ، أو حمل شيءٍ، أو سقوطٍ من شيءٍ ونحوه، فهذه دمها ليس بحيضٍ، وإنما هو دم عرقٍ،
وعلى هذا فلا يمنعها من الصلاة، ولا من الصوم، بل هي في حكم الطاهرات.
ولكن إذا لزم من الحادث أن ينزل الولد أو الحمل الذي في بطنها فإنها على ما قال أهل العلم: إن خرج وقد تبين فيه خلق إنسانٍ فإن دمها بعد خروجه يعدّ نفاسًا، تترك فيه الصلاة والصوم، ويتجنبها زوجها حتى تطهر.
وإن خرج الجنين وهو غير مخلّقٍ فإنه لا يعتبر دم نفاسٍ، بل هو دم فسادٍ، لا يمنعها من الصلاة، ولا من الصّيام، ولا من غيرهما.
قال أهل العلم: وأقلّ زمنٍ يتبين فيه التخليق: واحدٌ وثمانون يومًا؛ لأن الجنين في بطن أمّه، كما قال عبد الله بن مسعودٍ رضي الله عنه: حدثنا رسول الله ﷺ وهو الصادق المصدوق، فقال:
«إِنَّ أَحَدَكُمْ يُجْمَعُ فِي بَطْنِ أُمِّهِ أَرْبَعِينَ يَوْمًا، ثُمَّ يَكُونُ عَلَقَةً مِثْلَ ذَلِكَ، ثُمَّ يَكُونُ مُضْغَةً مِثْلَ ذَلِكَ، ثُمَّ يُبْعَثُ إِلَيْهِ الْمَلَكُ، وَيُؤْمَرُ بِأَرْبَعِ كَلِمَاتٍ، فَيُكْتَبُ رِزْقُهُ، وَأَجَلُهُ، وَعَمَلُهُ، وَشَقِيٌّ أَوْ سَعِيدٌ» [1]،
ولا يمكن أن يخلق قبل ذلك، والغالب أن التخليق لا يتبين قبل تسعين يومًا، كما قال بعض أهل العلم.
[10] رواه البخاري، كتاب أحاديث الأنبياء، باب خلق آدم وذريته (3333)، ومسلم، كتاب القدر، باب كيفية خلق الآدمي في بطن أمه (1) (2643).