پرسیارکارێک دەڵێت: لەو کاتەوەى ڕۆژوو لەسەری واجبە ؛ رۆژوو دەگرێت، بەڵام ئەو ڕۆژانە ناگرێتەوە کە بەهۆی سوڕی مانگانە نەیتوانیوە بەڕۆژوو بێت تێیاندا، وئێستاش نازانێت چەند ڕۆژ بەڕۆژوو نەبووە، وداواى ڕێنموێنی دەکات ؛ ئێستا چی واجبە ئەنجامیبدات؟
- الموضوعات
- الصياممفسدات الصومالصياموقت القضاء وحكم تأخيرهالطهارةأحكام الحيض والنفاسالصلاةمبطلات الصلاة
السؤال
پ1:
پرسیارکارێک دەڵێت: لەو کاتەوەى ڕۆژوو لەسەری واجبە ؛ رۆژوو دەگرێت، بەڵام ئەو ڕۆژانە ناگرێتەوە کە بەهۆی سوڕی مانگانە نەیتوانیوە بەڕۆژوو بێت تێیاندا، وئێستاش نازانێت چەند ڕۆژ بەڕۆژوو نەبووە، وداواى ڕێنموێنی دەکات ؛ ئێستا چی واجبە ئەنجامیبدات؟
س30: سائلةٌ تقول: إنها منذ وجب عليها الصّيام وهي تصوم رمضان، ولكنها لا تقضي صيام الأيام التي تفطرها بسبب الدورة الشهرية، ولجهلها بعدد الأيام التي أفطرتها، فهي تطلب إرشادها إلى ما يجب عليها فعله الآن.
الجواب
و1:
بەداخەوە جێگای نیگەرانیە کە هاوشێوەى ئەم حاڵەتە ڕوودەدات لەنێو ئافرەتانی ئیمانداران، ئەم وازلێهێنانە -مەبەستم: وازهێنان لەقەزاکردنەوەى ئەوەى واجبە لەسەریان لەڕۆژووگرتن- یان بەهۆی نەزانینەوەیە، یان بەهۆی کەمتەرخەمیە، هەردوویان کارەساتن؛ چونکە نەزانین چارەسەرەکەى زانست وپرسیارکردنە،
بەڵام کەمتەرخەمی چارەسەرەکەى تەقوا وترسانە لە خواى گەورە، وهەستکردنە بەچاودێری ئەو زاتە، وترسانە لە سزاکانى، ودەستبەجێ کردەوە کردنە بەو شێوەیەى ئەو پێی ڕازیە.
بۆیە دەبێت ئەم ئافرەتە تەوبە بکات لەوەی کردوویەتی، وداواى لێخۆشبوون بکات لە خواى گەورە، و بەمەزندە بزانێت چەند رۆژ بەڕۆژوو نەبووە هێندەى دەتوانێت قەزایان بکاتەوە، وگەردنی خۆی ڕزگار بکات، وداواکارین خواى گەورە تەوبەکەى قبوڵ بکات.
ﺟ30: يؤسفنا أن يقع مثل هذا بين نساء المؤمنين، فإن هذا الترك -أعني: ترك قضاء ما يجب عليها من الصّيام- إما أن يكون جهلًا، وإما أن يكون تهاونًا، وكلاهما مصيبةٌ؛ لأن الجهل دواؤه العلم والسّؤال،
وأما التهاون فإن دواءه تقوى الله عز وجل، ومراقبته، والخوف من عقابه، والمبادرة إلى ما فيه رضاه.
فعلى هذه المرأة أن تتوب إلى الله مما صنعت، وأن تستغفر، وأن تتحرى الأيام التي تركتها بقدر استطاعتها فتقضيها، وبهذا تبرأ ذمتها، ونرجو أن يقبل الله توبتها.