ئیسلام بریتیە لەوەى شاهێدی بدەیت بە (لا إله إلا الله ومحمداً رسول الله)، ونوێژ ئەنجام بدەیت وزەکات بدەیت وڕۆژووی ڕەمەزان بگریت وحەج بکەیت بۆ ماڵی خودا ئەگەر توانیت
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«کاتێک دانیشتبووین لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێک دەرکەوت وهاتە لامان، جلەکەی زۆر سپی وقژی زۆر ڕەش بوو بەشێوازێک وەک کەسی موسافیر دەرنەدەکەوت وکەسیش لە ئێمە نەی دەناسی هات دانیشت لە بەردەم پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەژنۆی چوتکرد بە ئەژنۆی ڕەسول الله وە ودەستەکانی لە سەر قاچەکانى دانا، و ووتی: ئەی موحەمەد ئیسلام چییە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئیسلام بریتیە لەوەى شاهێدی بدەیت بە (لا إله إلا الله ومحمداً رسول الله)، ونوێژ ئەنجام بدەیت وزەکات بدەیت وڕۆژووی ڕەمەزان بگریت وحەج بکەیت بۆ ماڵی خودا ئەگەر توانیت»، ووتی: ڕاست دەکەیت، (عومەر) دەڵێت: سەیر بوو بە لامانەوە، پرسیاری لێدەکرد ودەیووت ڕاست دەکەیت. پاشان پیاوەکە ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە ئیمان؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئیمان ئەوەیە باوەڕ بهێنیت بە خودا وفریشتەکانی وکتێبەکانی وپێغەمبەرانی وڕۆژی دوایی، وباوەڕت هەبێت بە قەدەر بە خێر وشەڕی»، ووتی: ڕاست دەکەیت، هەواڵم پێبدە سەبارەت بە ئیحسان (پلەی چاکەکاری لە پەرستندا)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خودا بپەرستیت وەکو ئەوە وابێت کە بیبینیت، هەرچەندە تۆ ئەو نابینیت بەڵام ئەو تۆ دەبینێت»، ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە کاتی ڕوودانی قیامەت (الساعة)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەی پرسیاری لێکراوە زاناتر نیە لەو کەسەی پرسیار دەکات»، ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە نیشانەکانی هاتنی قیامەت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «(أنْ تلِدَ الأَمَةُ ربَّتَها) واتە: منداڵەکان ببن بە گەورە وسەردار بە سەر بەخێوکارەکانیانەوە ، وببینیت کە کەسانی پێ پەتی وڕووت وهەژار وشوان بینای بەرز دروست دەکەن»، پاشان پیاوەکە چوو، وعومەر دەڵێت: بۆ ماوەیەک ماینەوە پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عومەر دەزانیت ئەوە کێ بوو پرسیاری دەکرد؟»، ووتم: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە جبریل بوو هات بۆ ئەوەی ئاینەکەتان فێر بکات».
بَيْنَمَا نَحْنُ عِنْدَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَاتَ يَوْمٍ إِذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ، شَدِيدُ سَوَادِ الشَّعَرِ، لَا يُرَى عَلَيْهِ أَثَرُ السَّفَرِ، وَلَا يَعْرِفُهُ مِنَّا أَحَدٌ، حَتَّى جَلَسَ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَأَسْنَدَ رُكْبَتَيْهِ إِلَى رُكْبَتَيْهِ، وَوَضَعَ كَفَّيْهِ عَلَى فَخِذَيْهِ، وَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ، أَخْبِرْنِي عَنِ الْإِسْلَامِ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «الْإِسْلَامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلًا» قَالَ: صَدَقْتَ، قَالَ: فَعَجِبْنَا لَهُ، يَسْأَلُهُ وَيُصَدِّقُهُ، قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنِ الْإِيمَانِ، قَالَ: «أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ» قَالَ: صَدَقْتَ، قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنِ الْإِحْسَانِ، قَالَ: «أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ» قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنِ السَّاعَةِ، قَالَ: «مَا الْمَسْؤُولُ عَنْهَا بِأَعْلَمَ مِنَ السَّائِلِ» قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنْ أَمَارَتِهَا، قَالَ: «أَنْ تَلِدَ الْأَمَةُ رَبَّتَهَا، وَأَنْ تَرَى الْحُفَاةَ الْعُرَاةَ الْعَالَةَ رِعَاءَ الشَّاءِ يَتَطَاوَلُونَ فِي الْبُنْيَانِ» قَالَ: ثُمَّ انْطَلَقَ، فَلَبِثْتُ مَلِيًّا ثُمَّ قَالَ لِي: «يَا عُمَرُ، أَتَدْرِي مَنِ السَّائِلُ؟» قُلْتُ: اللهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: «فَإِنَّهُ جِبْرِيلُ، أَتَاكُمْ يُعَلِّمُكُمْ دِينَكُمْ».
عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لەسەر وێنەی پیاوێکی نەناسراو لە کاتێکدا کە ئەوان دانیشتبوون لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، لە سیفەتەکانى: شێوەى جبریل زۆر سپی بوو وقژێکی ڕەشی هەبوو، وشوێنەواری سەفەرکردنی پێوە دیار نەبوو لە خۆڵ وتۆز، وتێکچوونی قژ وڕیش، وپیسبوونی جل، وهیچ یەکێک لەوانەى دانیشتبوون نەیانناسی، دانیشت لە بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو دانیشتنی کەسێک بیەوێت فێر بێت وداوای ڕێنمایی بکات، پرسیاری ئیسلامی لێکرد، وەڵامی دایەوە بەم پایانە کە داننان بە دوو شاهێدیەکەى لە خۆگرتووە، وپارێزگاری لە نوێژەکان، ودانی زەکات بۆ ئەوانەی شایستەن، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان بە نیەتێکی ڕاستگۆوە، وبەجێهێنانی فەریزەی حەج بۆ ئەو کەسانەی کە دەتوانن. پرسیارکار -جبریل- ووتی: ڕاست دەکەیت، وهاوەڵان پێیان سەیر بوو کە پرسیار دەکات و وادیارە سەبارەت بە باسەکان نازانێت بەڵام دەڵێت: ڕاست دەکەیت، پاشان پرسیاری ئیمانی لێکرد، وەڵامی دایەوە بەم شەش پایە: باوەڕ بەبوونی خوای گەورە وسیفەتەکانى، و بەتاکدانانى لە کردەوەکانى وەکو خوڵقاندن، و بەتاکدانانى لە پەرستنیدا، و بەتاکدانانى لە ناو وسیفەتەکانیدا، وباوەڕ بە ئەو فریشتانەی خوای گەورە دروستی کردوون بەندەی چاک وبەڕێزن وهەرگیز سەرپێچی فەرمانەکانی خودا ناکەن، وباوەڕهێنان بە کتێبە دابەزێنراوەکان بۆ پێغەمبەران لەلایەن خوداوە؛ وەکو قورئان وئینجیل وتەورات وزەبور وهتد، وباوەڕهێنان بە هەموو پێغەمبەران کە دینی خودایان گەیاندووە؛ وەکو نوح وئیبراهیم وموسا وعیسا وکۆتایان موحەممەدە -علیهم الصلاة والسلام- وپێغەمبەرانی تر، وباوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی -قیامەت-، کە باوەڕ بە پاش مردن ؛ گۆڕ وژیانی بەرزەخیش دەگرێتەوە، ومرۆڤ پاش مردنی زیندوو دەکرێتەوە ولێپرسینەوەی لە گەڵدا دەکرێت، وچارەنووسی بەرەو دۆزەخ یان بەهەشت دەبێت، وباوەڕ بەوەى خواى گەورە بەپێی زانستی پێشووی وحیکمەتی قەدەری هەموو شتێکی نووسیوە، و ویستی لە ڕودانیان هەیە و خوڵقاندونی، وڕوودانیان بەو شێوەیە کە لەقەدەردا هاتووە. پاشان پرسیاری دەربارەی ئیحسان کرد، وسەروەرمان جوابی دایەوە وفەرمووی: ئیحسان واتە الله بپەرستیت وەک ئەوەی کە دەی بینیت خۆ ئەگەر بەندە الله نەبینێت ئەوا الله پێگومان بەندەکان دەبینێت پاشان پرسیاری لێکرد: کەی قیامەتە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە زانیاری سەبارەت بە قیامەت لای هیچ یەکێک لە دروستکراوەکان نیە؛ نە پرسیارلێکراو و نە پرسیارکار، وتەنها الله زانستی سەبارەتی هەیە. پاشان پرسیاری لێکرد سەبارەت بە نیشانەکانی نزیکبوونەوەى قیامەت؟ ڕوونیکردەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە لە نیشانەکانی قیامەت ئەوەیە ئەو ئافرەتانەی لە جەنگدا دەگیرێن ودەکرێن بە سەراری ومنداڵەکانیان زۆر دەبن وئەم منداڵانە دەبنە پادشا وفەرمانڕەوا، یان بە واتای ئەوە دێت کە خراپەکاری منداڵ بەرامبەر دایک وباوک زۆر دەبێت کە وەکو کەنیزەک مامەڵەیان لە گەڵ دەکەن، وئەوانەی شوانێتی دەکەن وهەژارن لە کۆتایی دونیادا ماڵ وپارەیان زۆر دەبێت ودونیا دەڕژێتە سەریان بۆیە شانازی دەکەن بە ڕازاندنەوەی بیناکان وبەرزکردنەوەیان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەیکرد کە پرسیارکار جبریل بوو-علیه السلام- هات بۆئەوەى ئەم ئاینە پاک وبێگەردە فێری هاوەڵان بکات -ڕەزاى خوایان لێبێت-.
...:
ڕوونکردنەوەی ڕەوشت جوانی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- کە لەگەڵ هاوەڵانی دادەنیشت وئەوانیش لە گەڵی دادەنیشتن.
نەرم ونیانی بەرامبەر ئەو کەسەی کە پرسیار دەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت پرسیارەکەی بکات بە بێ هیچ ناڕەحەتی وترسێک.
ئەدەب وڕەوشت جوانی بەرامبەر مامۆستا (کەسی فێرکار) وەکو جبریل -علیه السلام- کە دانیشت بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتنێک کە ئەدەب وڕەوشت جوانی پێوە دیارە بەرامبەر کەسی فێرکار بۆئەوەی سوودی لێوەربگرێت.
پایەکانی ئیسلام پێنجن، وپایەکانی ئیمان شەشن.
لە کاتی باسکردنی ئیسلام وئیمان پێکەوە ئەوا ئیسلام مەبەست لێی وتە وکردەوە ئاشکراکانە، وئیمان مەبەست لێی وتە وکردەوە شاراوەکانە (وتە وکردەوەکانی دڵە).
ڕوونکردنەوەى جیاوازى پلەکانى ئاین، پلەی یەکەم: ئیسلام، پلەى دووەم: ئیمان، پلەى سێیەم: ئیحسان -ئەمیش بەرزترینیانە-.
بنەڕەت لە کەسی پرسیارکار ئەوەیە کە نازانێت، ونەزانین (جەهل) هۆکاری پرسیارکردنەکەیەتی، بۆیە هاوەڵان بەلایانەوە سەیر بوو ؛ پرسیاری دەکرد و وەڵامەکەى بەڕاست دادەنا.
دەستپێکردن بە گرنگترین بابەت پاشان گرنگترین، چونکە بە شایەتمان دەستی پێکرد لە ڕاڤەی ئیسلامدا، وبە باوەڕهێنان (ئیمان) بە خوای گەورە دەستی پێکرد لە ڕاڤەکردنی ئیماندا.
پرسیارکردن لە زانا سەبارەت بە شتێک کە کەسی پرسیارکار دەیزانێت دروستە، بۆ ئەوەی ئامادەبووان سوود وەربگرن وزانست فێربن.
کاتی هاتنی قیامەت لەو شتانەیە کە تەنها خواى گەورە دەیزانێت.
زیاتر (10)
سەحیحی مسلم (1/ 36) (8).
التحفة الربانية في شرح الأربعين حديثا النووية (ص7).
شرح الأربعين النووية.
لابن عثيمين (ص19).
فتح القوي المتين في شرح الأربعين وتتمة الخمسين.
للعباد (ص15).
الأحاديث الأربعون النووية وعليها الشرح الموجز المفيد.
لعبد الله المحسن (ص7).
تاج العروس من جواهر القاموس.
للزبيدي (2/ 460).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
48 کتێبەکانزیاتر (48)
- الإسلام أصوله ومبادئه(الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله، وتقيم الصلاة وتؤتي الزكاة، وتصوم رمضان، وتحج البيت إن استطعت إليه سبيلاً) [197]،
- الإسلام دين كامل«هُوَ أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ» [1].
- الخطب المنبريةموسوعة الخطب المنبرية (القسم الأول)«الْإِحْسَانَ: أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ»
- الخطب المنبرية موسوعة الخطب المنبرية (القسم الثاني)«أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ»"
- الخطب المنبريةموسوعة الخطب المنبرية (القسم الثالث)«الْإِحْسَانُ أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ»
- العقيدة الصحيحةدروس العقيدة الصحيحة«فَأَخْبِرْنِي عَنِ الْإِيمَانِ، قَالَ: أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَاليَوْمِ الْآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ»
- العلم الواجب بدون فقه وبدون زيادات1(أَن تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ).
- العلم الواجب بدون فقه وبدون زيادات1(أَن تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِن لَّمْ تَكُن تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ).
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنَّ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ»
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَاليَوْمِ الآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ»
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ»
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنَّ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ»
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنَّ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ»
- المناهج التعليمية - الصف السادسالمناهج الدراسية - الفقه - الصف السادس «الإِسْلَامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلًا»[9].
- المناهج التعليمية - الصف السادسالمناهج الدراسية - الفقه - الصف السادس «الإِسْلَامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلًا»[24].
- ثلاثة الأصول وأدلتهاقَالَ: أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ.
- ثلاثة الأصول وأدلتهاقَالَ: مَا المَسْؤُولُ عَنْهَا بِأَعْلَمَ مِنَ السَّائِلِ.
- حراسة التوحيدالعقيدة الصحيحة وما يضادها «الإِيمَانُ أَنْ تُؤْمِنَ بِاللَّهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَاليَوْمِ الآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ»[1].
- خذ عقيدتك من الكتاب والسنة الصحيحة"الإسلام أن تشهد أن لا إله إِلا الله وأن محمدًا رسول الله، وتُقيم الصلاة، وتؤتي الزَّكاة، وتصوم رمضان، وتَحجَّ البيت إن استطعت إليه سبيلًا".
- خذ عقيدتك من الكتاب والسنة الصحيحة"الإيمان: أن تؤمن باللهِ، وملائكتِه وكتبه، ورسلِه، واليوم الآخر، وتؤمن بالقدَر خيره وشره"
- خذ عقيدتك من الكتاب والسنة الصحيحة«الإحسان أن تعبدَ الله كأنك تراه، فإن لم تكن تراهُ فإنه يَرَاك»
- خطبة عرفة(الإِسْلاَمُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلًا).
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 1 «بَيْنَمَا نَحْنُ جُلُوسٌ عِنْدَ رسولِ الله صلى الله عليه وسلم ، ذَاتَ يَوْمٍ إذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَديدُ بَياضِ الثِّيَابِ، شديدُ سَوَادِ الشَّعْرِ، لا يُرَىٰ عَلَيْهِ أَثرُ السَّفَرِ، وَلا يَعْرِفُهُ منَّا أحَدٌ، حَتَّىٰ جَلَسَ إلَ
- سؤال وجواب حول الإسلام«الإِحْسَانُ أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ»
- شرح الأصول الثلاثة«أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ» [21]
- شرح الأصول الثلاثةقَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنِ الإِيمَانِ؟ قَالَ: «أَنْ تُؤْمِنَ بِاللَّهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ» قَالَ: صَدَقْتَ.
- عقيدة الأئمة الأربعة«أَنْ تُؤْمِنَ بِاللَّهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ»
- فضل الإسلام{ الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمدا رسول الله، وتقيم الصلاة، وتؤتي الزكاة، وتصوم رمضان، وتحج البيت إن استطعت إليه سبيلا } [8].
- قاموس الكبائر موسوعة الكبائر - المجموعة الأولى«أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ، فَإِنَّهُ يَرَاكَ» [50].
- قاموس الكبائر«أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ، فَإِنَّهُ يَرَاكَ» [50].
- كيف أكون مسلمًا؟1(الإِسْلاَمُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، وَتُقِيمَ الصَّلاَةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلًا)
- ما لا يسع أطفال المسلمين جهله«فَأَخْبِرْنِي عَنِ الإِيمَانِ، قَالَ: أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَاليَوْمِ الآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ»[3].
- مادة العقيدة الإسلامية(أن تؤمن بالله، وملائكته، وكتبه، ورسله، واليوم الآخر، وتؤمن بالقدر خيره وشره).[65]
- مادة العقيدة الإسلامية(قَالَ فأخبرني عَنِ السَّاعَةِ. قَالَ مَا الْمَسْئُولُ عَنْهَا بِأَعْلَمَ مِنَ السَّائِلِ. قَالَ فأخبرني عَنْ أَمَارَتِهَا. قَالَ أَنْ تَلِدَ الأَمَةُ رَبَّتَهَا، وَأَنْ تَرَى الْحُفَاةَ الْعُرَاةَ الْعَالَةَ رِعَاءَ الشَّاءِ يَتَطَاوَلُونَ
- مجموعة زاد التفسير (2)التفسير 2«ما المسْؤُولُ عَنْها بأعْلَمَ من السَّائلِ».
- مجموعة زاد الحديث (1)الحديث 1قَالَ: بَيْنَمَا نَحْنُ عِنْدَ رَسُولِ الله صلى الله عليه وسلم ذَاتَ يَوْمٍ، إِذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ، شَدِيدُ سَوَادِ الشَّعَرِ، لَا يُرَى عَلَيْهِ أَثَرُ السَّفَرِ، وَلَا يَعْرِفُهُ مِنَّا أَحَدٌ، حَتَّى جَل
- مشروع المنهج التعليميمادة التوحيد مستوى 2«الْإِسْلَامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ ﷺ وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلًا»، قَالَ: صَدَقْتَ، قَالَ: ف
- مشروع منهاج زادكزادك 1 طالببَيْنَمَا نَحْنُ عِنْدَ رَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم ذَاتَ يَوْمٍ، إِذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ، شَدِيدُ سَوَادِ الشَّعَرِ، لَا يُرَى عَلَيْهِ أَثَرُ السَّفَرِ، وَلَا يَعْرِفُهُ مِنَّا أَحَدٌ، حَتَّى جَلَسَ إِ
- موسوعة الإيمانفعن عمر بن الخطاب رضي الله عنه قال: بَيْنَمَا نَحْنُ عِنْدَ رَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم ذَاتَ يَوْمٍ، إِذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ، شَدِيدُ سَوَادِ الشَّعَرِ، لَا يُرَى عَلَيْهِ أَثَرُ السَّفَرِ، وَلَا يَعْرِ
- موسوعة الإيمان«أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ». قَالَ: صَدَقْتَ.
- نبذة في العقيدة الإسلامية (شرح أصول الإيمان)نبذة في العقيدة الإسلامية«الْإِيمَانُ: أَنْ تُؤْمِنَ بِاللَّهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ: خَيْرِهِ وَشَرِّهِ»[3].
- نبراس طالب (1)1«أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ»، قَالَ: صَدَقْتَ.
- نبراس طالب (1)1«الْإِسْلَامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلًا».
- نبراس طالب (1)1«أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ».
- نبراس طالب (1)1«أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ».
- نبراس طالب (1)1«أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ»
- نبراس طالب (2)نبراس طالب (2) «أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ»
- نبراس طالب (3)نبراس طالب 3«أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ»