Skip to content

«بە بەزەییەکان خواى میهرەبان ڕەحمیان پێدەکات

لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«بە بەزەییەکان خواى میهرەبان ڕەحمیان پێدەکات، بەڕەحم بن لەگەڵ نیشتەجێبووانی سەر زەوی ؛ ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانە ڕەحمتان پێدەكات».

«الرَّاحِمُونَ يَرْحَمُهمُ الرَّحمنُ، ارحَمُوا أهلَ الأرضِ يَرْحْمْكُم مَن في السّماء».

(أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئەوانەی ڕەحم وبەزەییان بەرانبەر خەڵکی هەیە؛ خوای میهرەبان ڕەحمیان پێدەكات بەڕەحمەتی خۆی كە هەموو شتێكی گرتۆتەوە، پاداشت هاوشێوەی كردەوەیە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە بەڕەحم وبەزەیی بوون بەرامبەر بەهەموو ئەوانەی لەسەر زەوین لە مرۆڤ وئاژەڵ وباڵندە وجۆرەكانی تری زیندەوەر، و لەپاداشتی ئەم كردەوەیە خوای میهرەبان لەسەرووی ئاسمانەكانەوە ؛ ڕەحمیان پێدەكات.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئاینی ئیسلام ئاینی ڕەحمەت ومیهرەبانیە، و بەگشتی بنیات نراوە لەسەر گوێڕایەڵیكردنی الله وچاكەكاری بەرامبەر خوڵقێنراوەكان.

خوای گەورە -عز وجل- سیفەتی ڕەحمەت ومیهرەبانی هەیە، و لەناوەكانی (الرحمان، والرحیم) واتا: (بەڕەحم ومیهرەبان)، و بەڕەحمەتە لەگەڵ بەندەكانی.

پاداشت هاوشێوەی كردەوەیە، بەڕەحم و بەبەزەییەكان ؛ خوای گەورە ڕەحمیان پێدەكات.

سەرچاوەكان
زیاتر (9)

سونەنی أبي داود (7/ 297) (4941).

سونەنی الترمذي (3/ 483) (1924).

مسند أحمد ط الرسالة (11/ 33) (6494).

تحفة الأحوذي بشرح جامع الترمذي.

لمحمد المباركفورى (6/ 43).

سلسلة الأحاديث الصحيحة وشيء من فقهها وفوائدها.

للألباني (2/ 594).

معارج القبول بشرح سلم الوصول إلى علم الأصول.

حافظ الحكمي (1/ 156).