Skip to content

«هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت؛ هەتا ئەو کاتەی من خۆشەویستتر دەبم لە لای لە منداڵەکەی وباوکی وهەموو خەڵکی».

لە ئەنەسەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت؛ هەتا ئەو کاتەی من خۆشەویستتر دەبم لە لای لە منداڵەکەی وباوکی وهەموو خەڵکی».

«لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَالِدِهِ وَوَلَدِهِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە مسوڵمان ئیمانی کامڵ نابێت هەتاوەکو خۆشویستنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بخاتە پێش خۆشویستنی دایکی وباوکی ومنداڵەکانى وهەموو خەڵکی، ودەبێت وداواکراوە ئەم خۆشەویستیە گوێڕایەڵیکردنی وسەرخستنی و وازهێنان لەسەرپێچکردنی لەگەڵدا بێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

واجب بوونی خۆشەویستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەبێت خۆشەویستی ئەو لە پێش خۆشەویستی هەموو بوونەوەرێکەوە بێت.

لەنیشانەکانى کامڵی خۆشویستنی: سەرخستنی سونەتەکەى -صلى اللە علیە وسلم-، وبەخشینی نەفس وسامان لەمەدا.

خۆشەویستنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەبێت ببێتە هۆی ئەوەى گوێڕایەڵی بکرێت لەوەى فەرمانى پێکردووە، و بەڕاستگۆ دابنرێت لەوەى باسیکردووە، ودوور بکەوێتەوە لەوەى نەهی لێکردووە، وشوێنی بکەوێت و دوور بکەوێت لە بیدعە وداهێنان لە ئایندا.

مافى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەزنترە وزیاتر جەختی لەسەر کراوەتەوە بەبەراود بە مافى خەڵکی؛ چونکە هۆکارە بۆ هیدایەتدان لە گومڕاییەوە وڕزگاربوون لە دۆزەخ وبردنەوەى بەهەشت.

سەرچاوەكان
زیاتر (9)

سەحیحی البخاري (1/ 12) (15).

سەحیحی مسلم (1/ 67) (44).

فتح الباري لابن رجب (1/ 48).

الجديد في شرح كتاب التوحيد.

للقرعاوي (ص281).

الملخص في شرح كتاب التوحيد.

للفوزان (ص252).

القول المفيد على كتاب التوحيد.

لابن عثيمين (2/ 50).