ئەی گەنج وتازە پێگەیشتوو، هەندێک وشە و زانیاریت فێر دەکەم: سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە هەمو کارێکدا لەگەڵتدایە (ویارمەتیدەرتە)، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وە ئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داوا له خودا بكه
لە ئەبی عەباس، عبد الله ی كوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێكیان لە پشتی پێغەمبەری خوداوە بووم -صلى اللە علیە وسلم-؛ فەرمووی:
ئەی گەنج وتازە پێگەیشتوو، هەندێک وشە و زانیاریت فێر دەکەم: سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە هەمو کارێکدا لەگەڵتدایە (ویارمەتیدەرتە)، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وە ئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داوا له خودا بكه، وە بزانه بەڕاستى ئەگەر هەموو مرۆڤەکان كۆببنەوه بۆ ئەوەی بەشتێک سودت پێبگەیەنن؛ ئەوا سوودت پێ ناگەيەنن تەنها بە شتێک نەبێت كه خودا بۆتى نووسيووه، وئەگەر كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك زەرەر وزيانت پێ بگەيەنن؛ ئەوا زەرەر و زيانت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا لە سەرتى نووسيووه، قەڵەمەكانى نووسينى قەدەر هەڵگيراون، وپەڕەكانيش وشك بوونەتەوه». ولە گێڕانەوەی (تیرمزی)دا: «سنوورەكانی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە پێشتدایە (ویارمەتیدەرتە)، خودا بناسە لەكاتی خۆشیدا؛ ئەوا الله دەتناسێت لەكاتی ناڕەحەتیدا، وبزانە ئەوەی دەستت نەکەوتووە بەشی تۆ نەبووە وبۆ تۆ نەنوسراوە، وئەوەی بەشی تۆبێت وبۆ تۆ نوسرابێت هەر بۆ تۆیە ولەکیست ناچێت، وبزانە كە سەركەوتن لەگەڵ ئارامگرتندایە، وخۆشی وفراوانی لەگەڵ نەهامەتی دێت، ولەگەڵ ناڕەحەتیدا ئاسوودەیی دێت».
«يَا غُلَامِ! إنِّي أُعَلِّمُك كَلِمَاتٍ: احْفَظِ اللَّهَ يَحْفَظْكَ، احْفَظِ الله تَجِدْهُ تُجَاهَكَ، إذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللهَ، وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاَللهِ، وَاعْلَمْ أَنَّ الأُمَّةَ لَوْ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ يَنْفَعُوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَنْفَعُوكَ إلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ لَكَ، وَإِنِ اجْتَمَعُوا عَلَى أَنْ يَضُرُّوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَضُرُّوكَ إلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ عَلَيْكَ؛ رُفِعَتِ الأَقْلَامُ، وَجَفَّتِ الصُّحُفُ». وَفِي رِوَايَةِ غَيْرِ التِّرْمِذِيِّ: «احْفَظِ اللهَ تَجِدْهُ أَمَامَكَ، تَعَرَّفْ إلَى اللهِ فِي الرَّخَاءِ يَعْرِفْكَ فِي الشِّدَّةِ، وَاعْلَمْ أَنَّ مَا أَخْطَأَكَ لَمْ يَكُنْ لِيُصِيبَكَ، وَمَا أَصَابَك لَمْ يَكُنْ لِيُخْطِئَكَ، وَاعْلَمْ أَنَّ النَّصْرَ مَعَ الصَّبْرِ، وَأَنْ الفَرَجَ مَعَ الكَرْبِ، وَأَنَّ مَعَ العُسْرِ يُسْرًا».
ئیبن عەباس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک كە گەنجێکی تازە پێگەیشتو بوو لەگەڵ پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- بەسوواری ڕێیان دەکرد، - وپێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: من هەندێک شتت فێر دەکەم کە بەهۆیانەوە خواى گەورە سوودت پێدەگەیەنێت: فەرمانەکانى خودا بپارێزە وخۆت بەدوور بگرە لە نەهی لێکراوەکان، بەشێوەیەک لە عیبادەت وپەرستندا بتبینێت، ولە كردنی تاوان وگوناهدا بوونت نەبێت، ئەگەر بەم شێوەیە بیت ئەوا پاداشتی تۆ ئەوەیە خودا دەتپارێزێت لە ناخۆشی وناڕەحەتیەکانى دونیا وقیامەت، وسەرت دەخات لە ئەرکەکانت لە هەرشوێنێک بیت. وئەگەر ویستت داواى شتێک بکەیت ؛ بەتەنها داوا لە الله بکە والله وەڵامی داواکاران دەداتەوە. وئەگەر ویستت داواى یارمەتی و بەهاناوە هاتن بکەیت ؛ ئەوا تەنها لە الله داواى بکە. ودڵنیابە لەوەى ئەگەر هەموو سەر زەوی كۆببنەوه بۆئەوەى سوودێکت پێبگەیەنن؛ ئەوا ناتوانن ئەو سوودە بە تۆ بگەیەنن مەگەر خوای گەورە ئەو سوودەى بۆ تۆ نووسیبێت، وهیچ زیانێک تووشت نابێت ئەگەرچیش هەموو خەڵکی سەر زەوی کۆ ببنەوە لەسەر زیانگەیاندن بە تۆ؛ مەگەر خوای گەورە ئەو زیانەى لەسەر تۆ نووسیبێت. وئەمانە هەمووی خواى گەورە -عز وجل- نووسیویەتی لە قەدەردا بەپێی زانست وحیکمەتی، وئەوەى خودا نووسیویەتی ناگۆڕێت. وهەرکەسێک فەرمانەكانی خودا جێبەجێ بكات و دووربکەوێتەوە لە نەهیلێكراوەكانی؛ ئەوا خودا -سبحانه وتعالی- لە پێشی دەبێت و دەزانێت لەسەر چییە و یارمەتی دەدات و پشتیوانی دەکات. ومرۆڤ ئەگەر لە كاتی خۆشیدا گوێڕایەڵی خودا بکات؛ ئەوا خودا لە کاتی تەنگانەدا دەرچەی ڕزگاربوونی بۆ ئاسان دەكات، ودەبێت هەموو بەندەیەک ڕازی بێت بەوەی کە خودا بۆی دیاری کردووە لە خێر و شەڕ. و لەگەڵ تەنگانە و تاقیکردنەوەکاندا؛ دەبێت بەندە پابەندی ئارامگری بێت، چونکە ئارامگری کلیلی ڕزگاربوونە، و ناڕەحەتی وناخۆشی ئەگەر توند بوو؛ ئەوا ڕزگاربوون لەلایەن خوداوە دێت، و ئەگەر بارودۆخ سەخت بوو؛ ئەوا خودا بەدوایدا ئاسانی دێنێت.
گرنگە بابەتەکانى ئاین لە تەوحید -یەک خوا پەرستی- وئادابەکان وهتد ؛ فێری منداڵان بکرێت.
پاداشت هاوشێوەی کردەوەیە.
فەرمان بە پشت بەستن بە خواى گەورە، وتەوەکول بەستن تەنها بە ئەو زاتە بەبێ هیچ کەسێکی تر، وئەو باشترینە کە مرۆڤ تەوەکولی پێی هەبێت.
باوەڕ بە قەزا وقەدەر وڕازیبوون پێی، وخواى گەورە بڕیاری لەسەر قەدەری هەموو شتێک داوە، وپەروەردگار ستەم لە هیچ یەکێک ناکات -سبحانه وتعالى-.
هەرکەسێک فەرمانەکانى خواى گەورە پشتگوێ بخات ؛ ئەوا خواى گەورەیش وەکو ئیهمالکراو و لەبیرچوو مامەڵەی لەگەڵدا دەکات ونایپارێزێت.
موژدەی گەورەیە بەوەی مرۆڤ ئەگەر تووشی ناخۆشی وناڕەحەتی بێت ئەوا با چاوەڕێی خۆشی وڕزگاربون بکات.
دڵدانەوەی بەندە لە کاتی ڕوودانی کارەسات وناخۆشیدا، ودڵدانەوەی بەهۆی لە دەستدانی خۆشەویستەکانی ؛ ئاماژە بۆی كاتێك دەفەرموێت: (بزانە ئەوەى كه تووشت دەبێت و دێته ڕێت ئەوا بۆى نەبووه تووشت نەبێت و نـەیەتە ڕێت، وئەوەی كه تووشت نابێت و نايەته ڕێت بۆى نەبووه تووشت ببێت و بێته ڕێت)، ڕستەی یەکەمی ئەم فەرموودەیە دڵدانەوەیە بە هۆی ڕوودانی کارەساتەکەوە، وڕستەی دووەم دڵدانەوەیە بە هۆی لە دەستدانی شتێكی خۆشەویست.
زیاتر (6)
سونەنی الترمذي (4/ 284) (2516).
التحفة الربانية في شرح الأربعين حديثًا النووية (ص42).
شرح الأربعين النووية.
لابن عثيمين (ص200).
فتح القوي المتين في شرح الأربعين وتتمة الخمسين.
للعباد (ص69).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
16 کتێبەکانزیاتر (16)
- الإلحاد - إعلان نجاح أم فشل؟إِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلْ اللَّهَ، وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللَّهِ. رواه الترمذي.
- العلم الواجب بدون فقه وبدون زيادات1(احْفَظِ اللهَ تَجِدْهُ أَمَامَكَ، تَعَرَّفْ إِلَى اللَّهِ فِي الرَّخَاءِ يَعْرِفْكَ فِي الشِّدَّةِ، وَاعْلَمْ أَنَّ مَا أَخْطَأَكَ لَمْ يَكُنْ لِيُصِيبَكَ، وَمَا أَصَابَكَ لَمْ يَكُنْ لِيُخْطِئَكَ، وَاعْلَمْ أَنَّ النَّصْرَ مَعَ الصَّبْرِ،
- تجربة 12-10-2025جزء تجريبي«يا غلام، إني أعلمك كلمات: احفظ الله يحفظك، احفظ الله تجده تجاهك، إذا سألت فاسأل الله، وإذا استعنت فاستعن بالله، واعلم: أن الأمة لو اجتمعت على أن ينفعوك بشيء لم ينفعوك إلا بشيء قد كتبه الله لك، وإن اجتمعوا على أن يضروك بشيء لم يضروك إلا بشي
- حراسة التوحيدإقامة البراهين على حكم من استغاث بغير الله«احْفَظِ اللهَ يَحْفَظْكَ، احْفَظِ اللهَ تَجِدْهُ تُجَاهَكَ، إِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللهَ، وَإِذَا اسْتَعْنَتَ فَاسْتَعِنْ بِاللهِ».
- خذ عقيدتك من الكتاب والسنة الصحيحة«إذا سألت فاسأل الله، وإذا استعنتَ فاستعِنْ بالله»
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 1 «احْفَظِ اللهَ تَجِدْهُ أمَامَكَ، تَعَرَّفْ إلىٰ الله في الرَّخَاءِ يَعْرِفْكَ في الشِّدَّةِ، وَاعْلَمْ أنَّ مَا أخْطَأكَ لَمْ يَكُنْ لِيُصِيبَكَ، وَمَا أصَابَكَ لَمْ يَكُنْ لِيُخْطِئَكَ، وَاعْلَمْ أنَّ النَّصْرَ مَعَ الصَّبْرِ، وَأنَّ الْف
- شرح الأربعين النووية«يَا غُلَامِ! إنِّي أُعَلِّمُك كَلِمَاتٍ: احْفَظْ اللَّهَ يَحْفَظْك، احْفَظْ اللَّهَ تَجِدْهُ تُجَاهَك، إذَا سَأَلْت فَاسْأَلِ اللَّهَ، وَإِذَا اسْتَعَنْت فَاسْتَعِنْ بِاَللَّهِ، وَاعْلَمْ أَنَّ الْأُمَّةَ لَوْ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ يَنْفَ
- شرح الأربعين النووية«احْفَظْ اللَّهَ تَجِدْهُ أَمَامَكَ، تَعَرَّفْ إلَى اللَّهِ فِي الرَّخَاءِ يَعْرِفْكَ فِي الشِّدَّةِ، وَاعْلَمْ أَنَّ مَا أَخْطَأَكَ لَمْ يَكُنْ لِيُصِيبَكَ، وَمَا أَصَابَكَ لَمْ يَكُنْ لِيُخْطِئَكَ، وَاعْلَمْ أَنَّ النَّصْرَ مَعَ الصَّبْرِ
- ما لا يسع أطفال المسلمين جهله«يَا غُلَامُ، إِنِّي أُعَلِّمُكَ كَلِمَاتٍ: احْفَظِ اللَّهَ يَحْفَظْكَ، احْفَظِ اللَّهَ تَجِدْهُ تُجَاهَكَ، إِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللَّهَ، وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللَّهِ، وَاعْلَمْ: أَنَّ الأُمَّةَ لَوِ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ
- مجموعة زاد التربية الإسلامية (2)1«واعلمْ أنَّ النَّصْرَ مع الصَّبرِ».
- مجموعة زاد الحديث(3)1(رُفعَت الأَقْلامُ، وَجَفّت الصُّحُفُ)
- مشروع منهاج زادكزادك 2 طالب نهائي«وَاعْلَمْ أَنَّ الأُمَّةَ لَوْ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ يَنْفَعُوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَنْفَعُوكَ إِلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللهُ لَكَ، وَلَوْ اجْتَمَعُوا عَلَى أَنْ يَضُرُّوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَضُرُّوكَ إِلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللهُ عَل
- مشروع منهاج زادكزادك 3 طالب نهائي«إِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللهَ، وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللهِ»
- مشروع منهاج زادكزادك 3 طالب نهائي«رُفِعَتِ الأَقْلَامُ، وَجَفَّتِ الصُّحفُ»
- موسوعة الإيمان«يَا غُلَامُ، إِنِّي أُعَلِّمُكَ كَلِمَاتٍ: احْفَظِ اللَّهَ يَحْفَظْكَ، احْفَظِ اللَّهَ تَجِدْهُ تُجَاهَكَ، إِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللَّهَ، وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللَّهِ، وَاعْلَمْ أَنَّ الأُمَّةَ لَوِ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ ي
- نبراس طالب (2)نبراس طالب (2) عَن ابنِ عباسٍ رضي الله عنه قَالَ: كنت خلف النَّبيِّ صلى الله عليه وسلم يومًا، فَقَالَ: «يَا غُلامُ، إنِّي أعلِّمُكَ كَلِمَاتٍ: احْفَظِ اللهَ يَحْفَظْكَ، احْفَظِ اللهَ تَجِدْهُ تُجَاهَكَ، إِذَا سَألْتَ فَاسأَلِ اللهَ، وإِذَا اسْتَعَنْتَ فَا