Skip to content

«خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون لە خەڵکی پەروەردگار شکۆدارتری دەکات، وئەوەى لەبەر الله سادە بێت،^ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە»

لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون لە خەڵکی پەروەردگار شکۆدارتری دەکات، وئەوەى لەبەر الله سادە بێت،^ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە». ^(لەبەر الله سادە بێت، واته: متواضع بێت وخۆی بە گەورە نەزانێت)

«مَا نَقَصَتْ صَدَقَةٌ مِنْ مَالٍ، وَمَا زَادَ اللهُ عَبْدًا بِعَفْوٍ إِلَّا عِزًّا، وَمَا تَوَاضَعَ أَحَدٌ لِلهِ إِلَّا رَفَعَهُ اللهُ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی دوورخستنەوەى ناخۆشیەکان، وخواى گەورە لەشوێنی ئەم خێرکردنە ؛ زۆر بە بەندە دەبەخشێت وشوێنی دەگرێتەوە بەزیاتریش، بۆیە خێرکردن دەبێتە هۆی زیادبوونی سامان وموڵک نەک کەمبوونی. ولێخۆشبوون لەگەڵ بوونی هێز وتواناى تۆڵەسەندنەوە ؛ پلەى بەندە بەرز دەکاتەوە لەلای پەروەردگاری بۆیە شکۆدارتر وبەهێزتر دەبێت. و هەربەندەیەک لەپێناو الله سادە بێت،^ وخۆی بە گەورەنەزانێت، نەک بەهۆی ترس وبەرژەوەندی بێت، پاداشتەکەى ئەوەیە خوای گەورە بەرزی وشەرەفمەندی پێدەبەخشێت. ^(لەبەر الله سادە بێت، واته: متواضع بێت وخۆی بە گەورە نەزانێت)

لە سوودەکانی فەرموودەکە

خێر وسەرکەوتن لە پابەندبوونە بە شەریعەت وکردنی خێرە ئەگەرچیش کۆمەڵێک خەڵکی گومانیان پێچەوانەى ئەمە بێت.

سەرچاوەكان
زیاتر (9)

سەحیحی مسلم (4/ 2001) (2588).

توضيح الأحكام من بلوغ المرام.

للبسام (7/ 501).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (10/ 354).

فتح ذي الجلال والإكرام.

لابن عثيمين (6/ 438).

سبل السلام بشرح بلوغ المرام.

للصنعاني (2/ 692).