Skip to content

«ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».

«مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ»

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت بە باوەڕەوە، وباوەڕی بە فەرزێتی ڕۆژووگرتن هەبێت وئەو پاداشتە زۆرەى خواى گەورە ئامادەى کردووە بۆ ڕۆژووگران، ومەبەستی لەم پەرستنەی ڕەزامەندی خواى گەورە بێت نەک بۆ ڕیا وڕوپامایی بێت ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووتری خۆش دەبێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

فەزڵ وپلەوپایەى دڵسۆزبوون -ئیخلاص- لە ڕۆژووگرتن وهەموو پەرستن وکردەوە چاکەکاندا.

سەرچاوەكان
زیاتر (10)

سەحیحی البخاري (1/ 16) (38).

سەحیحی مسلم (1/ 523) (760).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (2/ 361).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمصطفى الخِن وغيره (2/ 868).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (15/ 40).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (5/ 270).