Skip to content

«هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت ؛ هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براكەیشی پێی خۆش بێت».

لە ئەبی حەمزە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (خزمەتكاری پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-) كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:

«هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت ؛ هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براكەیشی پێی خۆش بێت».

«لاَ يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ، حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ»

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئیمانی كامڵ نایەتە دی هەتاوەكو مسوڵمان ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت ؛ لە پەرستنەكان وخێر وچاكەكانی دونیا ودواڕۆژ، وئەوەی بۆ خۆی پێی ناخۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی ناخۆش بێت، بۆیە ئەگەر بینی براكەی كەمتەرخە لە ئاینداریدا؛ پێویستە كۆشش بكات بۆ چاككردنەوەی، وئەگەر بینی لەسەر خێر وچاكەیە پێویستیە یارمەتی بدات وپشتیوانی بكات، وئامۆژگاری بكات لە بابەتەكانی ئاین ودونیادا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

واجبە مرۆڤ چی بۆ خۆی پێی خۆشە ؛ بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت، چونکە نەفی کردن ونەبوونی ئیمان لە ئەو کەسەی کە ئەوەى بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براکەی پێی خۆش نییە؛ ماناى ئەوەیە ئەمە واجبە.

برایەتی لە پێناو خواى گەورە لەسەرووی برای ڕەچەڵەکە ؛ بۆیە مافەکانى واجبترە.

حەرامبوونی هەموو شتێک کە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئەم خۆشەویستیە لە قسە وکردەوەکان وەکو فێڵکردن وغەیبەت کردن وحەسوودی بردن ودەستدرێژی کردنە سەر مسوڵمان یان ماڵ وسامانی یان کەسایەتی وشەرەفی.

بەكارهێنانی هەندێك دەستەواژەی هاندەر لەسەر ئەم كردەوەیە وەكو: (بۆ براكەیشی).

كیرمانی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: هەروەها ئەوەی بۆ خۆی پێی ناخۆشە بۆ براكەیشی پێی ناخۆش بێت ؛ ئەمیش لە ئیمانەوەیە، لە فەرموودەكەدا باسی نەكرد چونكە خۆشویستنی شتێك ئاماژەیە بۆ ڕق لێبوون لە دژەكەی، بۆیە باس نەكردنی بەهۆی ئەم ئاماژەیە بووە.

سەرچاوەكان
زیاتر (25)

سەحیحی البخاري (1/ 12) (13).

سەحیحی مسلم (1/ 67) (45).

التحفة الربانية في شرح الأربعين حديثًا النووية.

مطبعة دار نشر الثقافة.

الإسكندرية.

الطبعة: الأولى.

1380 هـ.

شرح الأربعين النووية.

للشيخ ابن عثيمين.

دار الثريا للنشر.

فتح القوي المتين في شرح الأربعين وتتمة الخمسين.

دار ابن القيم.

الدمام المملكة العربية السعودية.

الطبعة: الأولى.

1424هـ/2003م.

الفوائد المستنبطة من الأربعين النووية.

للشيخ عبد الرحمن البراك.

دار التوحيد للنشر.

الرياض.

الأحاديث الأربعون النووية وعليها الشرح الموجز المفيد.

لعبد الله بن صالح المحسن.

نشر: الجامعة الإسلامية.

المدينة المنورة.

الطبعة: الثالثة.

404هـ/1984م.