Skip to content

«ئیمان (باوەڕ) حەفتا وچەند بەشێکە -لقێکە- یان شەست وچەند بەشێکە -لقێکە- : باشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئیمان (باوەڕ) حەفتا وچەند بەشێکە -لقێکە- یان شەست وچەند بەشێکە -لقێکە- : باشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە، وکەمترینیان: لابردنی ئازارە لە سەر ڕێگاوبان، وشەرمکردن بەشێکە لە ئیمان».

«الْإِيمَانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ -أَوْ بِضْعٌ وَسِتُّونَ- شُعْبَةً، فَأَفْضَلُهَا قَوْلُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَدْنَاهَا إِمَاطَةُ الْأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ، وَالْحَيَاءُ شُعْبَةٌ مِنَ الْإِيمَانِ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئیمان چەند بەش ولقێکە، بیروباوەڕ وقسە وکردەوەکان دەگرێتەوە. بەرزترین بەشی ئیمان وباشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە، بەمەرجێک زانا بێت بەماناکەى وکردەوە بەئاماژەکانى بکات، کە بریتیە لەوەى الله تاکە وبێ هاوتا وبێ شەریکە وتەنها ئەو زاتە شایستەى پەرستنە. وکەمترین کردەوەى ئیمان بریتیە لە لادانى زیان وئازار لەسەر ڕێگای هاتوچۆکردنی خەڵکی. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە شەرمکردن بەشێکە لە ئیمان، وئەمیش ڕەوشتێکە دەبێتە هۆی ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وپابەند بوون بەڕەوشتە جوانەکان، ودوورکەوتنەوە لە کردەوە خراپەکان وڕەوشتە ناڕەوا وناشیرینەکان

واتای وشەکان

بِضْع: من ثلاثة إلى تسعة.

شعبة: خصلة.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئیمان چەندین پلەیە هەندێکی لە سەرەوەی هەندێکی ترە لە ڕووی گرنگییەوە.

ئیمان لای ئەهلی سونە وتەیە (قول) وکردەوەیە (عمل) وبیروباوەڕە (إعتقاد).

شەرمکردن لە خواى گەورە وادەخوازێت: لە شوێنێک نەتبینێت کە نەهی لێتکردووە تێیدا بیت، وئامادە بیت لەو شوێنەى فەرمانى کردووە تێیدا بیت.

باسکردنی ژمارە ماناى ئەوە نییە تەنها پاداشتەکەى ئەوەندەیە، بەڵکو ئاماژەیە بۆ زۆری کردەوەکانى ئیمان، چونکە عەرەب باسی ژمارەی شتێک دەکات ومەبەستی نکۆڵی کردن لەزیاتر نییە.

سەرچاوەكان
زیاتر (9)

سەحیحی البخاري (1/ 11) (9).

سەحیحی مسلم (1/ 63) (35).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين (1/ 154).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (2/ 169).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص106).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم لهلالي (1/ 205).