Skip to content

«خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە

لە ئەبی یەعلا شەدادی کوڕی ئەوسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:

«خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە، ئەگەر کوشتارییەکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وئەو ئەگەر سەربڕینێکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وبا هەر یەک لە ئێوە چەقۆکەی (ئامێری سەربڕینەکەی) تیژ بکات، وئەوە ئاژەڵەی كە سەری دەبڕێت ئازاری نەدات».

«إِنَّ اللهَ كَتَبَ الْإِحْسَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ، فَإِذَا قَتَلْتُمْ فَأَحْسِنُوا القِتْلَةَ، وَإِذَا ذَبَحْتُمْ فَأَحْسِنُوا الذِّبْحَةَ، وَلْيُحِدَّ أَحَدُكُمْ شَفْرَتَهُ، وَلْيُرِحْ ذَبِيحَتَهُ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە خواى گەورە چاکەکاری دەرهەق بەهەموو شتێک واجب کردووە، وچاکەکاری: بریتیە لە هەستکردن بەچاودێری خواى گەورە بەبەردەوامی، لە پەرستنی وکردنی خێر وچاکە وئازارنەدان ودوورخستنەوەى زیان لە بوونەوەرەکان، وتەنانەت چاکەکاری لەکوشتن وسەربڕینیش دەگرێتەوە. چاکەکاری لە کوشتن لەکاتی تۆڵەسەندنەوە (القصاص): ئەوەیە ئاسانترین وخێراترین ڕێگا هەڵبژێرێت بۆ دەرچوونی ڕۆحی کوژراوەکە. وچاکەکاری لە سەربڕیندا: بەوە دەبێت چاکەکاربێت بەرامبەر ئاژەڵ ئەمیش بەتیژکردنی ئامێر وکەرەستەى سەربڕینەکە، ونابێت لەپێش چاوی ئاژەڵەکە تیژی بکات، ونابێت سەری ببڕێت لەکاتێکدا ئاژەڵێکی تر سەیری دەکات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ڕەحمەت ومیهرەبانی خوای گەورە -عز وجل- بە خوڵقێنراوەکان.

چاکەکاری لە کوشتن وسەربڕیندا بەوەی کە بە گوێرەی شەرع ئەنجامبدرێن.

کەماڵ وتەواوی ئەم شەریعەتە کە هەموو خێرێکی لە خۆگرتووە، ولەوانەش: بەبەزەیی ونەرم ونیان بوون بەرامبەر ئاژەڵەکان.

نەهی کردن لە شێواندنی لاشەی مرۆڤ لەپاش کوشتنی.

حەرامبوونی هەر کارێک ببێتە هۆی ئازاردانی ئاژەڵ.

سەرچاوەكان
زیاتر (9)

سەحیحی مسلم (3/ 1548) (1955).

التحفة الربانية في شرح الأربعين حديثا النووية (ص38).

شرح الأربعين النووية.

لابن عثيمين (ص185).

فتح القوي المتين في شرح الأربعين وتتمة الخمسين.

للعباد (ص65).

فتح الباري.

لابن حجر (9/ 644).

شرح النووي على مسلم (13/ 107).