Skip to content

«هیچ چاکەیەک بە کەم مەزانە؛ تەنانەت گەیشتنیشت بە براکەت بەڕویەکی گەشەوە».

لە ئەبی زەری غیفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو:

«هیچ چاکەیەک بە کەم مەزانە؛ تەنانەت گەیشتنیشت بە براکەت بەڕویەکی گەشەوە».

«لَا تَحْقِرَنَّ مِنَ الْمَعْرُوفِ شَيْئًا، وَلَوْ أَنْ تَلْقَى أَخَاكَ بِوَجْهٍ طَلْقٍ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئەنجامدانى خێر وچاکەى بۆ کردووین، ونابێت هیچ چاکەیەک بەکەم بزانرێت ئەگەرچیش کەم بێت، وەکو گەیشتنت بە برای مسوڵمان بەڕوویەکی خۆش وزەردەخەنەوە، بۆیە پێویستە مسوڵمان بەپەرۆش بێت لەسەر ئەم بابەتە، چونکە دەبێتە هۆی دڵدانەوەى برای مسوڵمان و ئاسوودەکردنی.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

فەزڵی خۆشەویستی لەنێوان ئیمانداران، وخەندە وڕووخۆشی لەکاتی بەیەکگەیشتن.

جوانی وکامڵی ئەم شەریعەتە وگشتگیری، هەموو هۆکارێکی هێناوە کە دەبێتە هۆی چاکبوونی مسوڵمانان ویەک ڕیزیان.

ئامۆژگاری وهاندان بۆ کردنی خێر وچاکە ئەگەرچیش شتێکی کەم بێت.

موستەحەبە (سونەتە) کە دڵخۆشی بخەیتە نێو دڵی مسوڵمانانەوە چونکە ئەمە دەبێتە هۆی بەدیهێنانى یەکڕیزی وخۆشەویستی لە نێوانیان.

سەرچاوەكان

(1/ 572).

زیاتر (8)

سەحیحی مسلم (4/ 2026) (2626).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (10/ 119).

توضيح الأحكام من بلوغ المرام.

للبسام (7/ 341).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (2/ 20).