شەرم کردن لە ئیمانەوەیە (لە باوەڕەوەیە)
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەپیاوێک بوو ئامۆژگاری براکەى دەکرد سەبارەت بە شەرمکردن، ئەویش فەرمووی: «شەرم کردن لە ئیمانەوەیە (لە باوەڕەوەیە)».
سَمِعَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلًا يَعِظُ أَخَاهُ فِي الْحَيَاءِ، فَقَالَ: «الْحَيَاءُ مِنَ الْإِيمَانِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەپیاوێک بوو ئامۆژگاری براکەى دەکرد بۆئەوەى ئەوەندە شەرمن نەبێت! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆیانی ڕوونکردەوە کە شەرمکردن بەشێکە لە ئیمان، وشەرمکردن تەنها خێر وچاکە دەهێنێت. وشەرمکردن ئەو ڕەوشتە جوانەیە کە دەبێتە هۆی کردنی شتی باش وچاک ودوورکەوتنەوە لەشتی خراپ وناڕەوا.
...:
ئەو شتەی وات لێبکات کە خێر ئەنجام نەدەیت ئەوا شەرم کردن نییە، بەڵکو شەرمەزارییە وبێ تواناییە وزەلیلی وترسنۆکیە.
شەرم کردن بەرامبەر خوای گەورە بریتیە لە ئەنجامدانی فەرمانپێکراوەکان و وازهێنان لە قەدەغەکراوەکان.
شەرم کردن بەرامبەر خەڵکی بە ڕێزگرتنیانە بە گوێرەی پلەیان، ودوورکەوتنەوە لەو شتانەى ناڕەوایە دەرهەقیان بکرێت لە خوو ونەریتدا.
زیاتر (10)
سەحیحی البخاري (1/ 14) (24).
سەحیحی مسلم (1/ 63) (36).
توضيح الأحكام من بلوغ المرام.
للبسام (7/ 489).
منحة العلام في شرح بلوغ المرام.
لعبد الله الفوزان (10/ 330).
فتح ذي الجلال والإكرام.
لابن عثيمين (6/ 427).
سبل السلام بشرح بلوغ المرام.
للصنعاني (2/ 689).