«ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت
لە ئەبی صیرمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت، وئەوەی ناڕەحەتیەک بهێنێتە سەر مسوڵمانێک؛ ئەوا خوای گەورە ناڕەحەتی دەهێنیتە سەر ئەو کەسە».
«مَنْ ضَارَّ ضَارَّ اللهُ بِهِ، وَمَنْ شَاقَّ شَقَّ اللهُ عَلَيْهِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە سەبارەت بە زیانگەیاندن بە مسوڵمان، یان تووشکردنی بەناڕەحەتی وبارگرانی لەنەفسی یان ماڵی یان خێزانی، وئەوەی ئەم کارانە بکات خواى گەورە هاوشێوەى کارەکەى خۆی سزای دەدات، وپاداشت هاوشێوەی کردەوەیە.
...:
حەرامبوونی زیانگەیاندن بە مسوڵمان وتووشکردنی بە ناڕەحەتی وبارگرانی.
خواى گەورە تۆڵە دەسێنێتەوە بۆ بەندەکانى.
زیاتر (12)
سونەنی أبي داود (5/ 477) (3635).
سونەنی الترمذي (3/ 495) (1940).
سونەنی ابن ماجه (3/ 432) (2342).
موسنەدی أحمد (25/ 34) (15755).
مساوئ الأخلاق.
للخرائطي (ص: 274) (583).
توضيح الأحكام مِن بلوغ المرام.
للبسام (7/ 445).
فتح ذي الجلال والإكرام شرح بلوغ المرام.
لابن عثيمين (6/ 396).
منحة العلام في شرح بلوغ المرام.
لعبد الله الفوزان (10/ 261).