Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

6 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەگەر یەکێکتان هەستی بەشتێک کرد لە سکیدا، تووشی گومان بوو ئایا هیچ شتێکی لێوە دەرچووە یان نا، ئەوا با لە مزگەوت دەرنەچێـت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت یان بۆنێک دەکات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خواى گەورە پێی خۆشە ڕوخسەتەکانى وەربگیرێت هەروەکو چۆن پێی خۆشە واجبەکانى جێبەجێ بکرێت».
سەحیحە (ابن حبان) گێڕاویەتەوە
«واز لەو شتە بھێنە کە گومانت لێی ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت لێی نییە، ڕاستگۆیی دڵنیاییە، ودرۆ گومان ودوودڵیە».
سەحیحە (الترمذي والنسائي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«واز لەو شتە بھێنە کە گومانت تیایدا ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت تیایدا نیە».
سەحیحە (الترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
«زيان مەگەیەنن به خۆتان و به یەكتر».
حەسەنە (ابن ماجه والدارقطني) وجگە لە ئەوانیش گێڕاویانەتەوە
«نە زيان بەخۆت ونە زیان بەخەڵکی بگەیەنە، ئەوەى قورس وناڕەحەتی بهێنێت -بۆ سەر خەڵکی- ئەوا خواى گەورە قورسی وناڕەحەتی دەهێنێتە سەری».
سەحیحە بە کۆکاری فەرموودەکان (الدارقطني) گێڕاویەتەوە