«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی بەیانی».
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی بەیانی».
أن النبي صلى الله عليه وسلم كان لا يَدع أربعا قَبل الظهر وركعتين قبل الغَدَاة.
عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام بوو لەسەر ئەنجامدانی نوێژە سوننەتەكان لە ماڵەوە وهەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانیان؛ هەندێك لەو نوێژە سوننەتانە كە بەم شێوەیە بەردەوامبوو لە ئەنجامدانیان لە ماڵەوە: چوار ڕكات بە دوو سەلامدانەوە پێش نوێژی نیوەڕۆ، ودوو ڕكات لەپێش نوێژی بەیانی.
سوننەتە بەردەوامبوون لەئەنجامدانى چوار ڕکات لە پێش نوێژی نیوەڕۆ، ودوو ڕکات لە پێش نوێژی بەیانی.
نوێژە سوننەتە ڕاتیبەکان باشتر وایە لە ماڵەوە ئەنجامبدرێن، بۆیە عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- بەم شێوەیە باسی كردووە.
زیاتر (3)
سەحیحی البخاري (2/ 59) (1182).
توضيح الأحكام مِن بلوغ المرام.
لعبد الله البسام (2/ 379).