«دونیا (پڕە) لەشتی خۆش و بەکەڵک، وخێرترین خۆشی ئەم دونیایە ئافرەتێکی چاکە».
لە عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دونیا (پڕە) لەشتی خۆش و بەکەڵک، وخێرترین خۆشی ئەم دونیایە ئافرەتێکی چاکە».
«الدُّنْيَا مَتَاعٌ، وَخَيْرُ مَتَاعِ الدُّنْيَا الْمَرْأَةُ الصَّالِحَةُ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە دونیا وئەوەى تێیدایە تەنها شتێکە بۆ خۆشی و سوود وچێژ وەرگرتن لەماوەیەکی دیاریکراودا پاشان نامێنێت، وباشترین چێژ وخۆشی دونیا بریتیە لە ئافرەتی چاک، ئەگەر مێردەکەى سەیری بکات ؛ ئاسوودە دەبێت، وئەگەر فەرمانى پێبکات ؛ گوێڕایەڵی دەکات، وئەگەر لەماڵ نەبێت ؛ لە نەفس وسامانەکەى دەیپارێزێت وخیانەتی لێناکات.
...:
چێژ وەرگرتن لەو خۆشیانەی دونیا کە خودا بۆ بەندەکانی حەڵاڵ کردووە دروستە وئاساییە، بەڵام بە مەرجێک زیادەڕەوی وشانازی کردنی تێدا نەبێت.
هاندان بۆ هەڵبژاردنی ئافرەتی دیندار وڕەوشت جوان و چاک چونکە یارمەتیدەری هاوسەرەکەی دەبێت لە پەرستنی پەروەردگاری.
باشترین وخێرترین شتومەکی دونیا ئەوەیە کە بۆ پەرستنی خودا بەکاربهێنرێت یان یارمەتیدەر بێت لەمەدا.
زیاتر (7)
سەحیحی مسلم (2/ 1090) (1467).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 365).
كشف المشكل من حديث الصحيحين.
لابن الجوزي (4/ 129).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمصطفى الخن وغيره (1/ 286).