Skip to content

ئەی خەڵکینە، خودا خۆگەورەزانینی (نەفامیەکانى) جاهیلیەتی لەسەرتان لابرد و شانازی کردن بە باوباپیرانەوە

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت:

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆ خەڵکی دەدا لە ڕۆژی فەتحی مەککەدا، فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، خودا خۆگەورەزانینی (نەفامیەکانى) جاهیلیەتی لەسەرتان لابرد و شانازی کردن بە باوباپیرانەوە، خەڵکی دوو چینن: چاکەکارێکی تەقوادار کە ڕێزدارە لای خواى گەورە، وتاوانبارێکی دۆڕاو کە بێڕێزە لای خواى گەورە، وخەڵکی نەوەى ئادەمن وپەروەردگار ئادەمی لە خۆڵ دروستکرد، الله دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [الحجرات:13] واتە: {ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر ومێیەك وکردومانن بە چەند گەل وھۆزێکەوە تا یەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خودا ئەو کەسەیە کە زیاتر لە خودا دەترسێت، بێگومان خودا زانا وئاگادارە}».

أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَطَبَ النَّاسَ يَوْمَ فَتْحِ مَكَّةَ، فَقَالَ: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ، إِنَّ اللهَ قَدْ أَذْهَبَ عَنْكُمْ عُبِّيَّةَ الْجَاهِلِيَّةِ وَتَعَاظُمَهَا بِآبَائِهَا، فَالنَّاسُ رَجُلَانِ: بَرٌّ تَقِيٌّ كَرِيمٌ عَلَى اللهِ، وَفَاجِرٌ شَقِيٌّ هَيِّنٌ عَلَى اللهِ، وَالنَّاسُ بَنُو آدَمَ، وَخَلَقَ اللهُ آدَمَ مِنْ تُرَابٍ، قَالَ اللهُ: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [الحجرات: 13]».

(الترمذي وابن حبان) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی فەتحی مەککەدا وتاری بۆ خەڵکی دەدا، فەرمووی: ئەی خەڵکینە، بەدڵنیاییەوە خودا ئێوەی دەرباز كرد لە خۆگەورەزانینی (نەفامیەکانى) جاهیلیەت وهەروەها شانازی کردنتان بە باوباپیرانەوە، خەڵکی دوو دوو جۆرن: یان ئیماندارێكی چاکەکارە وگوێڕایەڵی فەرمانەكانی الله یە -عز وجل-، ئەم بەندەیە ڕێزدارە لای خواى گەورە ؛ ئەگەرچیش سەر بە ڕەچەڵەك وبنەماڵەیەكی ناسراو نەبێت لەلای خەڵكی. یان ئەوەتا كافرێكی تاوانبار وسەرسەختە، ئەمە كەسێكی بێڕێزە لەلای الله، وهیچ نرخێكی نییە ؛ ئەگەرچیش سەر بە بنەماڵەیەكی ناسراو بێت لەلای خەڵكی یان پلەوپایە ودەسەڵاتی هەبێت. خەڵکی هەموویان نەوەى ئادەمن وپەروەردگار ئادەمی لە خۆڵ دروستکرد، بۆیە شیاو نییە بۆ كەسێك كە بنچینەی خۆڵە ؛ خۆی بەگەورە بزانێت وسەرسامی نەفسی خۆی بێت، وخوای گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [الحجرات:13] واتە: {ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر ومێیەك وکردومانن بە چەند گەل وھۆزێکەوە تا یەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خودا ئەو کەسەیە کە زیاتر لە خودا دەترسێت، بێگومان خودا زانا وئاگادارە}».

واتای وشەکان

عُبية: الكبر، وتضم عينها وتُكسر.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

نەهی کراوە لە شانازی کردن بە ڕەچەڵەک وباوباپیران وپلەوپایە.

سەرچاوەكان
زیاتر (4)

سونەنی الترمذي (5/ 309) (3270).

سەحیحی ابن حبان (9/ 137) (3828).

عون المعبود وحاشية ابن القيم (14/ 16).

النهاية في غريب الحديث والأثر (ص587).