Skip to content

«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە بەرتیلدەر و بەرتیلخۆر (كە بەرتیل وەردەگرێت بۆ گۆڕینی) حوكم وبڕیار».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە بەرتیلدەر و بەرتیلخۆر (كە بەرتیل وەردەگرێت بۆ گۆڕینی) حوكم وبڕیار».

لَعَنَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الرَّاشِيَ وَالْمُرْتَشِيَ فِي الْحُكْمِ.

(الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای كردووە بەدوورخستنەوە لەڕەحمەتی خوای گەورە لەسەر ئەوەی بەرتیل دەدات و لەسەر ئەوەی بەرتیل وەردەگرێت. لە خراپترین جۆرەكانی بەرتیلدان ئەوەیە كە دەدرێت بە دادوەران بۆئەوەی حوكم وبڕیار بگۆڕن بەناهەق؛ بۆئەوەی بەرتیلدەر بەئامانجی بگات.

واتای وشەکان

لعن: حقيقة اللعن الدعاء بالطرد والإبعاد عن رحمة الله تعالى.

الراشي: هو دافع الرشوة.

المرتشي: آخذ الرشوة.

في الحكم: في القضاء.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

بەرتیلدان، و وەرگرتنی، وناوەند بوون لە نێوان هەردوو لایەنەکە، ویارمەتیدان لە سەر پێدان و وەرگرتنی ؛ هەموو ئەمانە حەرامن، چونکە هەمووی یارمەتیدانە لەسەر کارێکی پوچەڵ.

بەرتیل لە تاوانە گەورەکانە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەت ولەعنەتی کردووە لەو کەسەی وەری دەگرێت و لەو کەسەی دەیدات.

بەرتیل لە بابەتی دادوەری وحوکمدان ؛ تاوانەکەی گەورەترە وترسناكترە، چونکە ستەمە وحوکم کردنە بە جگە لەوەی کە خودا دایبەزاندووە (حوکم کردن بە جگە لە قورئان وسونەت).

سەرچاوەكان
زیاتر (10)

سونەنی الترمذي (3/ 15) (1336).

موسنەدی أحمد (15/ 8) (9023).

توضيح الأحكام مِن بلوغ المرام.

للبسام (7/ 188).

فتح ذي الجلال والإكرام شرح بلوغ المرام.

لابن عثيمين (6/ 172).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (9/ 450).

سبل السلام شرح بلوغ المرام.

للصنعاني (2/ 577).