من دەچم بۆ عومرە، کاتێک دەگەمە میقات تووشی سوڕی مانگانە هاتبووم، ونیەتی ئیحرام کردنم نەهێنا، ولە مەککە بووم هەتاوەکو پاک بوومەوە، لە مەککەوە ئیحرامم بەست، ئایا ئەمە ڕێگەپێدراوە؟ یان چی لەسەرمە؟ وچی لەسەرم واجبە؟
السؤال
پ1:
من دەچم بۆ عومرە، کاتێک دەگەمە میقات تووشی سوڕی مانگانە هاتبووم، ونیەتی ئیحرام کردنم نەهێنا، ولە مەککە بووم هەتاوەکو پاک بوومەوە، لە مەککەوە ئیحرامم بەست، ئایا ئەمە ڕێگەپێدراوە؟ یان چی لەسەرمە؟ وچی لەسەرم واجبە؟
س54: أنا ذاهبةٌ للعمرة، ومررت بالميقات وأنا حائضٌ، فلم أحرم، وبقيت في مكة حتّى طهرت، فأحرمت من مكة، فهل هذا جائزٌ؟ أو ماذا أفعل؟ وما يجب عليّ؟
الجواب
و1:
ئەم کارە جائیز نیە، وئەو ئافرەتەی دەیەوێت عومرە بکات ؛ ڕێگەپێدراو نییە میقات تێپەڕێنێت مەگەر بە ئیحرام کردنەوە نەبێت ئەگەرچیش تووشی سوڕی مانگانە هاتبێت، ئیحرام دەبەستێت بەسوڕی مانگانەوە، ونیەتی ئیحرامەکەى دادەمەزرێت، ودروستە،
وبەڵگەیش لەسەر ئەمە: ئەسمائی کچی عومەیش خێزانی ئەبی بەکر -ڕەزاى خوایان لێبێت- منداڵی بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە زی ئەلحولەیفە -ذي الحليفة- بوو، ودەیویست حەجی ماڵئاوایی ئەنجام بدات، پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: چی بکات؟ فەرمووی: «خۆت بشۆ، بە جلێک -دامێنت- توند بکە، نیەتی ئیحرام بەستن بهێنە»،
وخوێنی سوڕی مانگانە وەکو خوێنی زەیستانى وایە.
بەو ئافرەتە دەڵێین کە بە میقاتدا تێپەڕ بووە، ودەیەوێت عومرە یان حەج بکات : خۆت بشۆ، وپارچە قوماشێک توند بکە لەسەر دامێنت، ونیەتی ئیحرام بەستن بهێنە.
وپارچە قوماشێک توند بکات لەسەر دامێنی: مەبەست ئەوەیە لەسەر عەورەتی پارچە قوماشێک ببەستێت، وباش توندی بکات، پاشان نیەتی ئیحرام بهێنێت بۆ کردنی حەج یان عومرە، بەڵام ئەگەر ئیحرامی بەست وگەیشت بە مەککە نابێت بچێت بۆ نزیک کەعبە وتەواف بکات ؛ هەتاوەکو پاک دەبێتەوە،
بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە عائیشەی فەرموو کاتێک تووشی سوڕی مانگانە بوو لەکاتی عومرەدا، فەرمووی: «ئەوەى حاجی ئەنجامی دەدات تۆیش ئەنجامی بدە، مەگەر ئەوە نەبێت تەواف مەکە بە دەوری کەعبە هەتاوەکو پاک دەبیتەوە» [رواه البخاري ومسلم]،
ولە [صحيح البخاري] هەروەها هاتووە، عائیشە باسی ئەوەى کرد کاتێک پاک بوویەوە تەوافى کرد بەدەوری کەعبە، وسەعی کرد لەنێوان سەفا ومەروە،
ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئافرەت ئەگەر ئیحرامی بەست بۆ کردنی حەج وعومرە لەکاتێکدا تووشی سوڕی مانگانە هاتووە، یان تووشی سوڕی مانگانە هات لەپێش تەواف کردن، ئەوا تەواف وسەعی ناکات هەتاوەکو پاک دەبێتەوە وخۆی دەشوات.
بەڵام ئەگەر تەوافى کرد بەپاکیەوە، پاش ئەوەى تەوافەکەى تەواو کرد ؛ تووشی سوڕی مانگانە بوو، ئەوا بەردەوام دەبێـت، وسەعی دەکات لەنێوان سەفا ومەروە ئەگەرچیش بەسوڕی مانگانەوەبێت، وقژی کورت دەکاتەوە وعومرەکەى تەواو دەکات؛ چونکە سەعی کردن لەنێوان سەفا ومەروە مەرجی پاکێتی لەگەڵدا نیە.
ﺟ54: هذا العمل ليس بجائزٍ، والمرأة الّتي تريد العمرة لا يجوز لها مجاوزة الميقات إلا بإحرامٍ حتى لو كانت حائضًا، فإنها تحرم وهي حائضٌ، وينعقد إحرامها، ويصحّ،
والدليل لذلك: أن أسماء بنت عميسٍ زوجة أبي بكرٍ رضي الله عنهما ولدت، والنبيّ ﷺ نازلٌ في ذي الحليفة، يريد حجة الوداع، فأرسلت إلى النبيّ ﷺ: كيف أصنع؟ قال:
«اغْتَسِلِي، وَاسْتَثْفِرِي بِثَوْبٍ، وَأَحْرِمِي» [1]،
ودم الحيض كدم النّفاس.
[24] تقدم تخريجه.
فنقول للمرأة الحائض إذا مرت بالميقات، وهي تريد العمرة أو الحج نقول لها: اغتسلي، واستثفري بثوبٍ، وأحرمي،
والاستثفار معناه: أنها تشدّ على فرجها خرقةً، وتربطها، ثم تحرم، سواء بالحجّ أو بالعمرة، ولكنها إذا أحرمت ووصلت إلى مكة لا تأتي إلى البيت، ولا تطوف به حتى تطهر، ولهذا قال النبيّ ﷺ لعائشة حين حاضت في أثناء العمرة، قال لها:
«افْعَلِي مَا يَفْعَلُ الْحَاجُّ، غَيْرَ أَلَّا تَطُوفِي فِي الْبَيْتِ حَتَّى تَطْهُرِي» [2]،
هذه رواية البخاريّ ومسلمٍ، وفي «صحيح البخاريّ» أيضًا،
«ذَكَرَتْ عَائِشَةُ أَنَّهَا لَمَّا طَهُرَتْ طَافَتْ بِالْبَيْتِ، وَبِالصَّفَا وَالْمَرْوَةِ» [3]،
فدل هذا على أن المرأة إذا أحرمت بالحجّ أو العمرة وهي حائضٌ، أو أتاها الحيض قبل الطواف، فإنها لا تطوف ولا تسعى حتى تطهر وتغتسل.
[26] البخاري، كتاب العمرة، باب عمرة التنعيم (1785).
[25] رواه البخاري، كتاب الحج، باب تقضي الحائض المناسك كلها إلا الطواف بالبيت (1650)، ومسلم، كتاب الحج، باب بيان وجوه الإحرام (120) (1211).
أما لو طافت وهي طاهرٌ، وبعد أن انتهت من الطواف جاءها الحيض، فإنها تستمرّ، وتسعى ولو كان عليها الحيض، وتقصّ من رأسها، وتنهي عمرتها؛ لأنّ السعي بين الصفا والمروة لا يشترط له الطهارة.