ئایا مەسعا -المسعى- (ئەو شوێنەى حاجیەکان تێیدا سەعی دەکەن -دێن ودەڕۆن- لەنێوان سەفا ومەرەوە) بەشێکە لە حەرەمی پیرۆز؟ ئایا ڕێگەپێدراوە ئافرەتی حەیزدار نزیکی بێتەوە؟ ئایا واجبە لەسەر ئەو کەسەی دەچێتە نێو حەرەمی پیرۆزەوە لە مەسعاوە ؛ دوو ڕکاتی -تحیة المسجد- بکات؟
السؤال
پ1:
ئایا مەسعا -المسعى- (ئەو شوێنەى حاجیەکان تێیدا سەعی دەکەن -دێن ودەڕۆن- لەنێوان سەفا ومەرەوە) بەشێکە لە حەرەمی پیرۆز؟ ئایا ڕێگەپێدراوە ئافرەتی حەیزدار نزیکی بێتەوە؟ ئایا واجبە لەسەر ئەو کەسەی دەچێتە نێو حەرەمی پیرۆزەوە لە مەسعاوە ؛ دوو ڕکاتی -تحیة المسجد- بکات؟
س56: هل المسعى من الحرم؟ وهل تقربه الحائض؟ وهل يجب على من دخل الحرم من المسعى أن يصلّي تحية المسجد؟
الجواب
و1:
وا دەردەکەوێت مەسعا بەشێک نیە لە مزگەوتەکە، بۆیە دیوارێکی جیاکارەوەیان لەنێوانیان داناوە، بەڵام دیوارێکی بچووکە، وهیچ گومانێک نیە لەوەى ئەمە خێرترە بۆ خەڵکی ؛ چونکە ئەگەر بهێنرایەتە نێو مزگەوتەکەوە وبەشێک بووایە لێی، ئەوا ئافرەت ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بووایە ؛ نەیدەتوانى سەعی بکات.
وئەوەى فەتواى لەسەر دراوە: ئەگەر ئافرەت تووشی سوڕی مانگانە بێت لەپاش تەواف کردن وپێش سەعی کردن ئەوا سەعی دەکات؛ چونکە مەسعا بە مزگەوت دانانرێت.
سەبارەت بە دوو ڕکاتی -تحیة المسجد- دەووترێت: ئەگەر مرۆڤ سەعی کرد لەپاش تەواف کردن، پاشان گەڕایەوە بۆ نێو مزگەوتەکە، ئەوا ئەو دوو ڕکاتە دەکات، وئەگەر ئەنجامیان نەدات ؛ ئەوا هیچ شتێکی لەسەر نیە،
وباشتر وایە ئەم هەلە لەدەست نەدات، ودوو ڕکاتەکە ئەنجام بدات؛ چونکە نوێژکردنی لەم شوێنە پیرۆزە فەزڵ وپاداشتێکی تایبەتی هەیە.
ﺟ56: الّذي يظهر أن المسعى ليس من المسجد، ولذلك جعلوا جدارًا فاصلًا بينهما، لكنه جدارٌ قصيرٌ، ولا شك أن هذا خيرٌ للناس؛ لأنه لو أدخل في المسجد وجعل منه، لكانت المرأة إذا حاضت بين الطواف والسعي امتنع عليها أن تسعى.
والّذي أفتي به: أنها إذا حاضت بعد الطواف وقبل السعي فإنها تسعى؛ لأن المسعى لا يعتبر من المسجد.
وأما تحية المسجد فقد يقال: إن الإنسان إذا سعى بعد الطواف، ثم عاد إلى المسجد، فإنه يصلّيها، ولو ترك تحية المسجد فلا شيء عليه،
والأفضل أن ينتهز الفرصة، ويصلّي ركعتين؛ لـما في الصلاة في هذا المكان من الفضل.