لە یەنبوعەوە -شارێکە لە سعودیە- هاتم بۆ عومرە لەگەڵ خێزانەکەم، بەڵام کاتێک گەیشتم بە جەدە ؛ خێزانەکەم تووشی سوڕی مانگانە بوو، وە من بەتەنها عومرەکەم تەواو کرد بێ ئەوەى خێزانەکەم لەگەڵدا بێت، ئایا حوکم چیە سەبارەت بە خێزانەکەم؟
السؤال
پ1:
لە یەنبوعەوە -شارێکە لە سعودیە- هاتم بۆ عومرە لەگەڵ خێزانەکەم، بەڵام کاتێک گەیشتم بە جەدە ؛ خێزانەکەم تووشی سوڕی مانگانە بوو، وە من بەتەنها عومرەکەم تەواو کرد بێ ئەوەى خێزانەکەم لەگەڵدا بێت، ئایا حوکم چیە سەبارەت بە خێزانەکەم؟
س55: لقد قدمت من ينبع للعمرة أنا وأهلي، ولكن حين وصولي إلى جدة أصبحت زوجتي حائضًا، ولكنّي أكملت العمرة بمفردي دون زوجتي، فما الحكم بالنّسبة لزوجتي؟
الجواب
و1:
حوکم سەبارەت بە خێزانەکەت: ئەوەیە بمێنیتەوە هەتاوەکو پاک دەبێتەوە، پاشان عومرەکەى دەکات؛
چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک سەفیە -ڕەزاى خواى لێبێت- تووشی سوڕی مانگانە بوو، فەرمووی: «ئایا ڕێگر دەبێت لەوەى بگەڕێینەوە؟» ووتیان: ئەو تەوافى ئیفازەى کردووە، فەرمووی: «کەواتە با جیا بێتەوە» واتا: ئەو شوێنە جێبهڵێت،
کاتێک -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا ڕێگر دەبێت لەوەى بگەڕێینەوە؟»، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى واجبە ئافرەت بمێنێتەوە -ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بوو پێش تەوافى ئیفازە- هەتاوەکو پاک دەبێتەوە، پاشان تەواف دەکات.
وهەروەها تەوافى عومرە وەکو تەوافى ئیفازە وایە؛ چونکە پایەیەکە لە عومرە، بۆیە ئەگەر ئافرەتی عومرەکار تووشی سوڕی مانگانە بوو پێش تەواف کردن ئەوا چاوەڕێی دەکات هەتاوەکو پاک دەبێتەوە، پاشان تەواف دەکات.
ﺟ55: الحكم بالنّسبة لزوجتك: أن تبقى حتى تطهر، ثم تقضي عمرتها؛ لأن النبي ﷺ لـما حاضت صفية رضي الله عنها قال:
«أَحَابِسَتُنَا هِيَ؟» قَالُوا: إِنَّهَا قَدْ أَفَاضَتْ. قَالَ: «فَلْتَنْفِرْ إِذًا» [1]،
فقوله ﷺ: «أحابستنا هي؟» دليلٌ على أنه يجب على المرأة أن تبقى -إذا حاضت قبل طواف الإفاضة- حتى تطهر، ثمّ تطوف.
[27] تقدم تخريجه.
وكذلك طواف العمرة مثل طواف الإفاضة؛ لأنه ركنٌ من العمرة، فإذا حاضت المعتمرة قبل الطواف انتظرت حتى تطهر، ثم تطوف.