ئەگەر ئافرەت ڕاستەوخۆ پاک بوویەوە لەپاش دەرکەوتنی بەرە بەیان ئایا خۆی بگرێتەوە لەو شتانەی ڕۆژوو دەشکێنن وئەو رۆژە بەڕۆژوو بێت؟ بەم شێوەیە ئەو ڕۆژە ڕۆژووی گرتووە، یان ئەو ڕۆژەى لەسەر دەمێنێت ودەبێت بیگرێتەوە؟
السؤال
پ1:
ئەگەر ئافرەت ڕاستەوخۆ پاک بوویەوە لەپاش دەرکەوتنی بەرە بەیان ئایا خۆی بگرێتەوە لەو شتانەی ڕۆژوو دەشکێنن وئەو رۆژە بەڕۆژوو بێت؟ بەم شێوەیە ئەو ڕۆژە ڕۆژووی گرتووە، یان ئەو ڕۆژەى لەسەر دەمێنێت ودەبێت بیگرێتەوە؟
س1: إذا طهرت الـمرأة بعد الفجر مباشرةً فهل تمسك وتصوم هذا اليوم، ويكون يومها لها، أو عليها قضاء ذلك اليوم؟
الجواب
و1:
ئەگەر ئافرەت پاکبوویەوە پاش دەرکەوتنی بەرە بەیان ، زانایان سەبارەت بە خۆگرتنەوەی لەو شتانەى ڕۆژوو دەشکێنن ، دوو ڕایان هەیە:
وتەی یەکەم: دەبێت هەموو ڕۆژەکە ڕۆژوو بگرێت، بەڵام بۆی حسێب ناکرێت، بەڵکو واجبە لەسەری ئەو ڕۆژە بگرێتەوە، وئەمە بەناوبانگترینە لە مەزهەبی ئیمام ئەحمەد -ڕەحمەتی خواى لێبێت-.
وتەی دووەم: لەسەری نیە خۆی بگرێتەوە لە تەواوی ڕۆژەکەدا؛ چونکە ڕۆژێکە ڕۆژووگرتنی تێیدا دروست نیە؛ لەبەرئەوەى لەسەرەتای ڕۆژدا حەیزدار بووە ولە ئەوانە نیە کە ڕۆژووی لەسەر بێت، وئەگەر ڕۆژووگرتنی دروست نەبێت ئەوا خۆگرتنەوەى هیچ سوودێکی نیە لەتەواوی ڕۆژەکەدا، ئەم ماوەیە تێیدا داواکراو نیە بەڕۆژوو بێت بەڵکو داواکراوە لەسەرەتای ڕۆژەوە بەڕۆژوو نەبێت، کەواتە حەرامە لەسەری لەسەرەتای ڕۆژەوە بەڕۆژوو بێت چونکە لە حەیزدايە
وڕۆژووگرتنی شەرعی: بریتیە لە خۆگرتنەوە لەو شتانەى ڕۆژوو دەشکێنن بەمەبەستی پەرستنی خواى گەورە -عز وجل- لەدەرکەوتنی بەرە بەیانەوە هەتاوەکو خۆر ئاوابوون.
وئەم وتە -هەروەکو دەیبینیت- پەسەندترە لە وتەى پابەند بوون بەخۆگرتنەوە لەو ڕۆژەدا، وەلەسەر بۆچونی هەردوولا دەبێت ئەو ڕۆژە بگرێتەوە -لەپاش مانگی ڕەمەزان-.
ﺟ1: إذا طهرت المرأة بعد طلوع الفجر فللعلماء في إمساكها ذلك اليوم قولان:
القول الأول: أنه يلزمها الإمساك بقية ذلك اليوم، ولكنه لا يحسب لها، بل يجب عليها القضاء، وهذا هو المشهور من مذهب الإمام أحمد رحمه الله.
والقول الثاني: أنه لا يلزمها أن تمسك بقية ذلك اليوم؛ لأنه يومٌ لا يصحّ صومها فيه؛ لكونها في أوله حائضًا ليست من أهل الصّيام، وإذا لم يصح لم يبق للإمساك فائدةٌ، وهذا الزمن زمنٌ غير محترمٍ بالنّسبة لها؛ لأنها مأمورةٌ بفطره في أول النهار، بل محرمٌ عليها صومه في أول النهار،
والصوم الشرعيّ: هو الإمساك عن المفطّرات تعبّدًا لله عز وجل من طلوع الفجر إلى غروب الشمس.
وهذا القول -كما تراه- أرجح من القول بلزوم الإمساك، وعلى كلا القولين يلزمها قضاء هذا اليوم.