ئەگەر ئافرەتی حەیزدار پاکبوویەوە، وخۆی شۆرد پاش نوێژی بەیانی، ونوێژی کرد، وبەردەوام بوو لەسەر ڕۆژووگرتنی ئەو ڕۆژە، ئایا واجبە ئەو ڕۆژە بە قەزا بگێڕێتەوە؟
السؤال
پ1:
ئەگەر ئافرەتی حەیزدار پاکبوویەوە، وخۆی شۆرد پاش نوێژی بەیانی، ونوێژی کرد، وبەردەوام بوو لەسەر ڕۆژووگرتنی ئەو ڕۆژە، ئایا واجبە ئەو ڕۆژە بە قەزا بگێڕێتەوە؟
س2: إذا طهرت الحائض، واغتسلت بعد صلاة الفجر، وصلت، وكملت صوم يومها، فهل يجب عليها قضاؤه؟
الجواب
و1:
ئەگەر ئافرەتی حەیزدار پاک بوویەوە پێش دەرکەوتنی بەرە بەیان ئەگەر بە یەک خولەکیش بێت، بەڵام دڵنیا بوو لەوەى پاکە، ئەوا ئەگەر لە ڕەمەزاندا بوو دەبێت ڕۆژوو بگرێت، وڕۆژووگرتنی ئەو ڕۆژەى دروستە، و لەسەری نیە ڕۆژووی ئەو ڕۆژە بگرێتەوە؛ چونکە ڕۆژووی گرتووە لەکاتێکدا پاک بووە، با خۆی نەشۆردبێت هەتا پاش دەرکەوتنی بەرە بەیان .
هەروەکو چۆن ئەگەر پیاو لەشگران بوو بەهۆی جووتبوون یان بەهۆی خەوتنەوە، وپارشێوى کرد، وخۆی نەشۆرد هەتا پاش دەرکەوتنی بەرە بەیان، ئەوا لەم حاڵەتەدا ڕۆژووەکەى دروستە هیچی لەسەر نییە.
بەم بۆنەیە دەمەوێت تێبینی بدەم سەبارەت بە شتێکی تر لای ئافرەتان کاتێک تووشی سوڕی مانگانە دەبێت لەکاتێکدا بەڕۆژووە لەو ڕۆژەدا، هەندێک لەئافرەتان پێیان وایە ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بوون لەپاش ڕۆژوو شکاندنی لەئێوارە وپێش ئەوەى نوێژی عیشا بکات ئەوا ڕۆژووەکەیان بەتاڵ بووەتەوە،
وئەمیش هیچ بنچینەیەکی نیە، بەڵکو سوڕی مانگانە ئەگەر تووشی بوو لەپاش مەغریب ئەگەرچیش بەماوەیەکی کەم بێت ئەوا ڕۆژووەکەى تەواوە ودروستە.
ﺟ2: إذا طهرت الحائض قبل طلوع الفجر ولو بدقيقةٍ واحدةٍ، ولكن تيقنت الطّهر، فإنه إذا كان في رمضان فإنه يلزمها الصوم، ويكون صومها ذلك اليوم صحيحًا، ولا يلزمها قضاؤه؛ لأنها صامت وهي طاهرٌ، وإن لم تغتسل إلا بعد طلوع الفجر فلا حرج،
كما أن الرجل لو كان جنبًا من جماعٍ أو احتلامٍ، وتسحر، ولم يغتسل إلا بعد طلوع الفجر، كان صومه صحيحًا.
وبهذه المناسبة أودّ أن أنبّه إلى أمرٍ آخر عند النّساء إذا أتاها الحيض وهي قد صامت ذلك اليوم، فإن بعض النّساء تظنّ أن الحيض إذا أتاها بعد فطرها قبل أن تصلّي العشاء فسد صوم ذلك اليوم،
وهذا لا أصل له، بل إن الحيض إذا أتاها بعد الغروب ولو بلحظةٍ فإن صومها تامٌّ وصحيحٌ.