Skip to content

حەجم کرد، وتووشی سوڕی مانگانە بووم، شەرمم کرد بە کەس بڵێم، وچوومە نێو حەرەمەوە، ونوێژم کرد، وتەوافم کرد، وسەعیم کرد، ئایا چیم لەسەرە، لەکاتێکدا ئەمە لەپاش تەواوبوونی خوێنی زەیستانى تووشم بوو؟

السؤال

پ1:

حەجم کرد، وتووشی سوڕی مانگانە بووم، شەرمم کرد بە کەس بڵێم، وچوومە نێو حەرەمەوە، ونوێژم کرد، وتەوافم کرد، وسەعیم کرد، ئایا چیم لەسەرە، لەکاتێکدا ئەمە لەپاش تەواوبوونی خوێنی زەیستانى تووشم بوو؟

س57: حججت، وجاءتني الدورة الشهرية، فاستحييت أن أخبر أحدًا، ودخلت الحرم، فصليت، وطفت، وسعيت، فماذا علي، علمًا بأنها جاءت بعد النّفاس؟

الجواب

و1:

حەڵاڵ نیە بۆ ئافرەت ئەگەر حەیزدار یان زەیستانيدار بێت ؛ نوێژ بکات، ئەگەر لە مەککە یان لە شارەکەى خۆی بێت یان لە هەرشوێنێکی تر؛

چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەئافرەت فەرموویەتی: «ئایا ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بێت نوێژ ناکات، وڕۆژوو ناگرێت؟»،

ومسوڵمانان یەکدەنگن لەسەر ئەوەى حەڵاڵ نیە بۆ ئافرەتی حەیزدار کە ڕۆژوو بگرێت وحەڵاڵ نیە بۆی کە نوێژ بکات.

بۆیە ئەم ئافرەتەى کە ئەمەى کردووە، دەبێت تەوبە بکات وداواى لێخۆشبوون لە الله بکات، وداواى لێخۆشبوون بکات لەوەى ڕوویداوە.

سەبارەت بە تەوافەکەى لەکاتی حەیزداربوونی ؛ دروست نیە، وسەعی کردنەکەى دروستە؛ چونکە ڕای پەسەند ئەوەیە ڕێگەپێدراوە سەعی بخرێتە پێش تەواف کردنەوە لە حەجدا، وبۆیە واجبە لەسەری کە تەوافەکەى دووبارە بکاتەوە؛ چونکە تەواف کردنی ئیفازە پایەیەکە لە پایەکانى حەج کردن، وکۆتا هەڵوەشاندنەوەى ئیحرام بەستن پاش ئەمە جێبەجێ دەبێت.

بۆیە ئەم ئافرەتە نابێت مێردەکەى لەگەڵی جووت بێـت هەتاوەکو تەواف دەکات -ئەمە ئەگەر هاوسەرگیری کردبوو-، و -ئەگەر هاوسەرگیری نەکردبوو- نابێت گرێبەستی هاوسەرگیری لەگەڵدا بکرێت هەتاوەکو تەواف دەکات، وخودا زاناترە.

ﺟ57: لا يحلّ للمرأة إذا كانت حائضًا أو نفساء أن تصلّي، سواء في مكة أو في بلدها أو في أيّ مكانٍ؛ لقول النبيّ ﷺ في المرأة:

«أَلَيْسَ إِذَا حَاضَتْ لَمْ تُصَلِّ، وَلَمْ تَصُمْ؟» [1]،

وقد أجمع المسلمون على أنه لا يحلّ لحائضٍ أن تصوم، ولا يحلّ لها أن تصلّي.

[28] تقدم تخريجه.

وعلى هذه المرأة التي فعلت ذلك، عليها أن تتوب إلى الله، وأن تستغفر ممّا وقع منها.

وأما طوافها حال الحيض فهو غير صحيحٍ، وأما سعيها فصحيحٌ؛ لأن القول الراجح جواز تقديم السعي على الطواف في الحجّ، وعلى هذا فيجب عليها أن تعيد الطواف؛ لأن طواف الإفاضة ركنٌ من أركان الحجّ، ولا يتمّ التحلّل الثاني إلا به.

وبناءً عليه فإن هذه المرأة لا يباشرها زوجها -إن كانت متزوّجةً- حتى تطوف، ولا يعقد عليها النّكاح -إن كانت غير متزوّجةٍ- حتى تطوف، والله تعالى أعلم.