Skip to content

دایکم تەمەنی شەست وپێنج ساڵە، ونۆزدە ساڵە منداڵی نەبووە، وئێستا بۆ ماوەی سێ ساڵە ؛ خوێنبەربوونی هەیە، ئەمیش وادیارە نەخۆشیە لەو ماوەیەدا تووشی بووە، وڕەمەزان وا خەریکە دێت، چۆن ئامۆژگاری دەکەن؟ وچی بکات لەم حاڵەتەدا؟

السؤال

پ1:

دایکم تەمەنی شەست وپێنج ساڵە، ونۆزدە ساڵە منداڵی نەبووە، وئێستا بۆ ماوەی سێ ساڵە ؛ خوێنبەربوونی هەیە، ئەمیش وادیارە نەخۆشیە لەو ماوەیەدا تووشی بووە، وڕەمەزان وا خەریکە دێت، چۆن ئامۆژگاری دەکەن؟ وچی بکات لەم حاڵەتەدا؟

س33: لي والدةٌ تبلغ من العمر خمسةً وستّين عامًا، ولها مدة تسع عشرة سنةً وهي لم تأت بأطفالٍ، والآن معها نزيف دمٍ، لها مدة ثلاث سنواتٍ، وهو مرضٌ -يبدو- أتاها في تلكم الفترة، ولأنها ستستقبل الصّيام، فكيف تنصحونها؟ وكيف يتصرف مثلها؟

الجواب

و1:

هاوشێوەى ئەم ئافرەتانە کە تووشی خوێنبەربوون -نەزیف- دەبن: حوکمی ئەوەیە واز لە نوێژ وڕۆژووگرتن بهێنێت هێندەى ماوەی سوڕی مانگانەی پێشووی؛ پێش ئەوەى تووشی ئەمە بێت، بۆ نمونە ئەگەر پێشتر ماوەی سوڕی مانگانەکەى لە سەرەتای هەموو مانگێک ؛ شەش ڕۆژ بێت، ئەوا ئێستاش لەسەرەتاى هەموو مانگێک شەش ڕۆژ نوێژ ناکات وڕۆژوو ناگرێت، ئەگەر ئەم ماوەیە تەواو بوو ؛ خۆی دەشوات ونوێژ دەکات وڕۆژوو دەگرێت.

وچۆنیەتی نوێژ لەم حاڵەتە وهاوشێوەکانى: بەتەواوی دامێنی -عەورەتی- دەشوات، پارچە قوماشێکی (یان هەرشتێک تر)ی پێوە توند دەکات ؛ بۆ ڕێگرتن لە خوێن دەرچوون، ودەستنوێژ دەگرێت، وئەمە ئەنجامدەدات لەپاش هاتنی کاتی نوێژی فەرز، وهەروەها هەمان شت دەکات ئەگەر بیەوێت نوێژی سونەت بکات لەکاتەکانى تر.

ولەم حاڵەتەدا -بەهۆی ناڕەحەتیەوە- دەتوانێت نوێژی نیوەڕۆ وعەسر کۆ بکاتەوە -جەمعیان بکات-، و بەهەمان شێوە نوێژی مەغریب وعیشا، بۆئەوەى یەک جار ئەم کارە بکات بۆ نوێژی نیوەڕۆ وعەسر،

وجارێک بۆ نوێژەکانى مەغریب وعیشا، وجارێکی تر بۆ نوێژی بەیانی، لەجیاتی پێنج جار ؛ سێ جار ئەم کارە دەکات.

وجارێکی تر دووبارەی دەکەمەوە، ودەڵێم: کاتێک دەیەوێت دەستنوێژ بگرێت سەرەتا دەبێت دامێنی پاک بکاتەوە، وشتێک وەکو پارچە پەڕۆیەکی پێوە توند دەکات بۆئەوەى خوێن دەرنەچێت یان دەرچوونی زۆر کەم بێت، پاشان دەستنوێژ دەگرێت، وچوار ڕکات نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکات نوێژی عەسر دەکات، وپاشان نوێژی مەغریب سێ ڕکات ؛ ونوێژی عیشا چوار ڕکات دەکات، وهەروەها نوێژی بەیانی دوو ڕکات دەکات، واتا: نوێژەکان کورت -قەسر- ناکات، هەروەکو خەڵکی پێیان وایە کە قەسریان دەکات بەڵکو تەنها کۆیان دەکاتەوە،

وڕێگەپێدراوە نوێژەکانى نیوەڕۆ وعەسر کۆ بکاتەوە، ونوێژەکانى مەغریب وعیشا کۆ بکاتەوە، دەتوانێت نوێژی نیوەڕۆ وعەسر بەپێشخستن لەکاتی نوێژی نیوەڕۆ بیانکات یان بە پاشخستن لەکاتی نوێژی عەسر بیانکات، وهەروەها دەتوانێت نوێژی مەغریب وعیشا بەپێشخستن لەکاتی نوێژی مەغریب بیانکات یان بە پاشخستن لەکاتی نوێژی عیشا بیانکات، وئەگەر بیەوێت نوێژی سونەت بکات بە دەسنوێژی نوێژی فەرزەوە ؛ ئەمە ئاساییە وهیچی تێدا نیە.

ﺟ33: مثل هذه المرأة التي أصابها نزيف الدم حكمها: أن تترك الصلاة والصوم مدة عادتها السابقة قبل هذا الحدث الذي أصابها، فإذا كان من عادتها أن الحيض يأتيها من أول كلّ شهرٍ لمدة ستة أيامٍ مثلًا، فإنها تجلس من أول كلّ شهرٍ مدة ستة أيامٍ لا تصلّي ولا تصوم، فإذا انقضت اغتسلت وصلت وصامت.

وكيفية الصلاة لهذه وأمثالها: أنّها تغسل فرجها غسلًا تامًّا، وتعصبه، وتتوضأ، وتفعل ذلك بعد دخول وقت صلاة الفريضة، وكذلك تفعله إذا أرادت أن تتنفل في غير أوقات فرائض.

وفي هذه الحال -ومن أجل المشقة عليها- يجوز لها أن تجمع صلاة الظّهر مع العصر، وصلاة المغرب مع العشاء؛ حتى يكون عملها هذا واحدًا للصلاتين: صلاة الظّهر، والعصر.

وواحدًا للصلاتين: صلاة المغرب، والعشاء، وواحدًا لصلاة الفجر، بدلًا من أن تعمل ذلك خمس مراتٍ تعمله ثلاث مراتٍ.

وأعيده مرةً ثانيةً، فأقول: عندما تريد الطهارة تغسل فرجها، وتعصبه بخرقةٍ أو شبهها حتى يخف الخارج، ثم تتوضأ، وتصلّي الظّهر أربعًا، والعصر أربعًا، والمغرب ثلاثًا، والعشاء أربعًا، والفجر ركعتين، أي: أنها لا تقصر، كما يتوهمه بعض العامة،

ولكن يجوز لها أن تجمع بين صلاتي الظّهر والعصر، وبين صلاتي المغرب والعشاء، الظّهر مع العصر إمّا تأخيرًا أو تقديمًا، وكذلك المغرب مع العشاء إما تقديمًا أو تأخيرًا، وإذا أرادت أن تتنفل بهذا الوضوء فلا حرج عليها.