Skip to content

ئەگەر ئافرەت تووشی سوڕی مانگانە بێت لەپاش هاتنی کاتی نوێژ، ئەمە حوکمی چیە؟ وئایا واجبە کە ئەو نوێژە قەزا بکاتەوە ئەگەر پاکبوویەوە؟ وهەروەها ئەگەر پاکبوویەوە پێش دەرچوونی کاتی نوێژ، ئەمە حوکمی چیە؟

السؤال

پ1:

ئەگەر ئافرەت تووشی سوڕی مانگانە بێت لەپاش هاتنی کاتی نوێژ، ئەمە حوکمی چیە؟ وئایا واجبە کە ئەو نوێژە قەزا بکاتەوە ئەگەر پاکبوویەوە؟ وهەروەها ئەگەر پاکبوویەوە پێش دەرچوونی کاتی نوێژ، ئەمە حوکمی چیە؟

س31: ما الحكم إذا حاضت المرأة بعد دخول وقت الصلاة؟ وهل يجب عليها أن تقضيها إذا طهرت؟ وكذلك إذا طهرت قبل خروج وقت الصلاة؟

الجواب

و1:

یەکەم: ئافرەت ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بوو لەپاش هاتنی کاتی نوێژ -واتا: پاش هاتنی کاتێک لەکاتی نوێژە فەرزەکان- ئەوا واجبە لەسەری ئەگەر پاکبوویەوە ؛ ئەو نوێژە بە قەزا بکاتەوە کە لەکاتیدا تووشی سوڕی مانگانە بووە، ئەگەر نوێژەکەى نەکردبوو پێش ئەوەى تووشی سوڕی مانگانە بێت،

ئەمەش لە بەر ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«هەرکەسێک بگات -بەئەنجامدانى- ڕکاتێک لە نوێژ ئەوا گەیشتووە -بەئەنجامدانى- نوێژەکە -لەکاتی خۆیدا-».

ئەگەر ئافرەت گەیشت بەکاتی نوێژ هێندەى ماوەى ڕکاتێک، پاشان تووشی سوڕی مانگانە بوو پێش ئەوەى نوێژەکە بکات، ئەگەر پاکبوویەوە ئەوا دەبێت ئەو نوێژە قەزا بکاتەوە.

دووەم: ئەگەر پاکبوویەوە لە سوڕی مانگانە پێش دەرچوونی کاتی نوێژ ئەوا واجبە لەسەری نوێژەکە قەزا بکات، ئەگەر پاکبوویەوە پێش ئەوەى خۆر دەربکەوێت هێندەى ماوەى ڕکاتێک ئەوا واجبە لەسەری نوێژی بەیانی بکات،

وئەگەر پاک بێتەوە پێش خۆر ئاوابوون هێندەى ماوەى ڕکاتێک ئەوا واجبە نوێژی عەسر بکات،

وئەگەر پاک بێتەوە پێش نیوەى شەو هێندەى ماوەى ڕکاتێک ئەوا واجبە نوێژی عیشا بکات،

وئەگەر پاک بێتەوە پاش نیوەى شەو ئەوا واجب نیە نوێژی عیشا بکات، ودەبێت نوێژی بەیانی بکات ئەگەر کاتەکەى هات،

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿فَإِذَا اطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا﴾ [النساء:103] واتە: ﴿کاتێکیش ئارامی باڵی کێشا به‌سه‌رتانداو نیشته‌جێ بوون، ئه‌وه نوێژ به‌چاکی و ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه به‌ڕاستی نوێژ له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزه له‌کاتی دیاریکراودا ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت﴾،

واتا: فەرزێکی کات دیاریکراوە، نابێت مرۆڤ لەپاش تەواوبوونی کاتەکەى ؛ نوێژەکە بکات، ونابێت پێش هاتنی کاتەکەى ؛ نوێژەکە بکات.

ﺟ31: أولًا: المرأة إذا حاضت بعد دخول الوقت -أي: بعد دخول وقت الصلاة- فإنه يجب عليها إذا طهرت أن تقضي تلك الصلاة الّتي حاضت في وقتها، إذا لم تصلّها قبل أن يأتيها الحيض،

وذلك لقول الرسول ﷺ:

«مَنْ أَدْرَكَ رَكْعَةً مِنَ الصَّلَاةِ فَقَدْ أَدْرَكَ الصَّلَاةَ» [1]،

فإذا أدركت المرأة من وقت الصلاة مقدار ركعةٍ، ثم حاضت قبل أن تصلّي، فإنها إذا طهرت يلزمها القضاء.

[11] تقدم تخريجه.

ثانيًا: إذا طهرت من الحيض قبل خروج وقت الصلاة فإنه يجب عليها قضاء تلك الصلاة، فلو طهرت قبل أن تطلع الشمس بمقدار ركعةٍ وجب عليها قضاء صلاة الفجر،

ولو طهرت قبل غروب الشمس بمقدار ركعةٍ وجبت عليها صلاة العصر،

ولو طهرت قبل منتصف الليل بمقدار ركعةٍ وجب عليها قضاء صلاة العشاء،

فإن طهرت بعد منتصف الليل لم يجب عليها صلاة العشاء، وعليها أن تصلّي الفجر إذا جاء وقتها، قال الله سبحانه وتعالى:

﴿...فَإِذَا ٱطۡمَأۡنَنتُمۡ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَۚ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتۡ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ كِتَٰبٗا مَّوۡقُوتٗا﴾

[النساء:103]،

أي: فرضًا مؤقتًا بوقتٍ محدودٍ، لا يجوز للإنسان أن يخرج الصلاة عن وقتها، ولا أن يبدأ بها قبل وقتها.