Skip to content

ئافرەتێک پاش دوو مانگ لەزەیستانى، وپاش ئەوەى پاک بوویەوە ؛ هەندێک دڵۆپە خوێن دەبینێت، ئایا ڕۆژووەکەى بشکێنێت، ونوێژ نەکات؟يان چی بکات؟

السؤال

پ1:

ئافرەتێک پاش دوو مانگ لەزەیستانى، وپاش ئەوەى پاک بوویەوە ؛ هەندێک دڵۆپە خوێن دەبینێت، ئایا ڕۆژووەکەى بشکێنێت، ونوێژ نەکات؟يان چی بکات؟

س24: امرأةٌ بعد شهرين من النّفاس، وبعد أن طهرت بدأت تجد بعض النّقاط الصغيرة من الدم، فهل تفطر، ولا تصلّي؟ أو ماذا تفعل؟

الجواب

و1:

کێشەکانى ئافرەتان لە سوڕی مانگانە وزەیستانى وەکو دەریا وایە کەناری نیە، ولە هۆکارەکانى: بەکارهێنانى ئەم حەبانەیە کە ڕێگرن لە سکپڕی وڕێگرن لە سوڕی مانگانە، وزۆرێک لەم پرسیارانە لای خەڵکی پێشتر بوونی نەبوو،

ڕاستە هەندێک بابەت هەیە ناڕوونە وجێی پرسیارە لەو کاتەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نێردراوە، بەڵکو لەو کاتەوەی کە ئافرەت بوونی هەبووە، بەڵام زۆری ئەم پرسیارانە بە شێوەیەک مرۆڤ تووشی نیگەرانی بکات لەچارەسەرکردنیان شتێکە جێی داخە.

بەڵام بنچینەى گشتی: ئەگەر ئافرەت پاکبوویەوە، ودڵنیابوو لەپاکێتی لە سوڕی مانگانە ولە زەیستانى -ومەبەستم لەپاکێتی لە سوڕی مانگانە-: بریتیە لە دەرچوونی پارچە -تیرە- سپیەکە، ئەمیش ئاوێکی سپیە ئافرەت دەیناسێتەوە پاش پاکبوونەوە- لە زەرداو یان لێڵاو یان دڵۆپی خوێن یان تەڕێتی، ئەمانە هەمووی سوڕی مانگانە نین، بۆیە نابنە ڕێگر لە نوێژکردن و لە ڕۆژووگرتن ولەوەى مێردەکەى لەگەڵی جووت بێت؛ چونکە ئەمە سوڕی مانگانە نیە.

ئوم عەتیە دەڵێت: «دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی: لێڵاو وزەرداومان بە هیچ دانەدەنا » أخرجه البخاري وە لەلای أبوداود زیادە: " بعد الطهر " لەپاش پاکێتی هاتووە وسەنەدەکەشی سەحیحە.

بۆیە دەڵێین: هەرشتێک لەپاش پاکبوونەوە لەم شتانە ؛ زیانی بۆ ئافرەت نیە، ونابێتە ڕێگر لە نوێژکردن وڕۆژووگرتن وجووتبونی مێردەکەى لەگەڵی، بەڵام واجبە پەلە نەکات هەتاوەکو پاکێتی دەبینێت؛

چونکە هەندێک لە ئافرەتان ئەگەر خوێنی سوڕی مانگانەیان وشک بێتەوە؛ پەلە دەکەن، وخۆیان دەشۆن پێش ئەوەى پاکێتی ببینن،

بۆیە ئافرەتانى هاوەڵان بۆ دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- پەموویان دەنارد کە خوێنی پێوە بوو؛ بۆ پرسیارکردن، ئەویش دەیووت: پەلە مەکەن هەتاوەکو پارچە سپیەکە دەبینن.

ﺟ24: مشاكل النّساء في الحيض والنّفاس بحرٌ لا ساحل له، ومن أسبابه: استعمال هذه الحبوب المانعة للحمل والمانعة للحيض، وما كان الناس يعرفون مثل هذه الإشكالات الكثيرة،

صحيحٌ أن الإشكال ما زال موجودًا من بعثة الرسول ﷺ، بل منذ وجد النّساء، ولكن كثرته على هذا الوجه الذي يقف الإنسان حيران في حلّ مشاكله أمرٌ يؤسف له.

ولكن القاعدة العامة: أن المرأة إذا طهرت، ورأت الطّهر المتيقن في الحيض وفي النّفاس -وأعني بالطّهر في الحيض: خروج القصة البيضاء، وهو ماءٌ أبيض تعرفه النّساء- فما بعد الطّهر من كدرةٍ، أو صفرةٍ، أو نقطةٍ، أو رطوبةٍ، فهذا كلّه ليس بحيضٍ، فلا يمنع من الصلاة، ولا يمنع من الصّيام، ولا يمنع من جماع الرجل لزوجته؛ لأنه ليس بحيضٍ، قالت أمّ عطية:

«كُنَّا لَا نَعُدُّ الصُّفْرَةَ وَالْكُدْرَةَ شَيْئًا»

أخرجه البخاريّ[1]، وزاد أبو داود [2]:

«بَعْدَ الطُّهْرِ»

وسنده صحيحٌ.

[6] كتاب الحيض، باب الصفرة والكدرة في غير أيام الحيض (326).

[7] كتب الطهارة، باب في المرأة ترى الصفرة والكدرة بعد الطهر (307).

وعلى هذا نقول: كلّ ما حدث بعد الطّهر المتيقن من هذه الأشياء فإنها لا تضرّ المرأة، ولا تمنعها من صلاتها وصيامها ومباشرة زوجها إياها، ولكن يجب ألّا تتعجل حتى ترى الطّهر؛

لأن بعض النّساء إذا جف الدم عنها بادرت، واغتسلت قبل أن ترى الطّهر،

ولهذا كان نساء الصحابة يبعثن إلى أمّ المؤمنين عائشة رضي الله عنها بالكرسف، يعني: القطن فيه الدم، فتقول لهن:

«لَا تَعْجَلْنَ حَتَّى تَرَيْنَ القَصَّةَ البَيْضَاءَ»[3].

[8] أخرجه البخاري معلقًا، كتاب الحيض، باب إقبال الحيض وإدباره.