«نزا کردن (دوعاکردن وپاڕانەوە) عیبادەت وپەرستنە
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«نزا کردن (دوعاکردن وپاڕانەوە) عیبادەت وپەرستنە»، پاشان -ئەم ئایەتەى- خوێندەوە: «{وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} [غافر: 60] واتە:{ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئاینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه}».
«الدُّعَاءُ هُوَ الْعِبَادَةُ»، ثُمَّ قَرَأَ: «{وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} [غافر: 60]».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە نزاکردن پەرستنە، واجبە هەمووی بەدڵسۆزی بۆ خواى گەورە بێت، ئەگەر نزای داواكردن بێت، بەوەى داوای شتێک لە خواى گەورە بکات کە سوودی بۆی دەبێت، یان داواى دوورخستنەوەى زیانی لێبکات لەدونیا وقیامەتدا، یان نزای پەرستن بێت، ئەمیش هەموو شتێک دەگرێتەوە کە خواى گەورە پێی خۆشە ولێ‌ی ڕازیە لە وتە وکردەوە ئاشکرا ونهێنیەکان، وپەرستنی دڵی یان لاشەیی یان داراییەکان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەڵگەى هێنایەوە لەسەر ئەم باسە، کە خواى گەورە دەفەرموێت: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} [غافر: 60] واتە:{ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئاینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه}.
...:
نزا کردن بنچینەی پەرستنە، هەروەکو هەموو پەرستنەکانى تر دەبێت تەنها بۆ الله ئەنجام بدرێت، ونابێت هیچ یەکێکی تر بکرێتە هاوبەشی الله لەم پەرستنەدا -سبحانه وتعالى-.
نزاکردن بریتیە لە هەقیقەت وناوەڕۆکی بەندایەتی کردن بۆ خوای گەورە، وداننانە بە دەوڵەمەندی پەروەردگار وتوانا ودەسەڵاتی ئەو زاتە مەزنە، وهەروەها داننانە بە هەژاری حاڵی بەندە وپێویست بوونی بە پەروەردگاری.
هەڕەشەی توند پاداشتی خۆبەگەورەزانینە لەئاست پەرستنی الله و وازهێنان لە پاڕانەوە لێی، وئەوانەى خۆیان بەگەورەدەزانن لەئاست پاڕانەوە لە الله ؛ دەچنە دۆزەخەوە بە زەلیلی وبچووکی.
زیاتر (12)
سونەنی أبي داود (2/ 603) (1479).
سونەنی الترمذي (5/ 292) (3247).
سونەنی ابن ماجه (5/ 5) (3828).
موسنەدی أحمد (30/ 297) (18352).
توضيح الأحكام من بلوغ المرام.
للبسام (7/ 546).
منحة العلام في شرح بلوغ المرام.
لعبد الله الفوزان (10/ 416).
فتح ذي الجلال والإكرام.
لابن عثيمين (6/ 480).
سبل السلام بشرح بلوغ المرام.
للصنعاني (2/ 707).