جۆرەکانى خۆبەگەورەزانین کامانەن کە حەرامکراون؟
- الباب / الفصل
- قسم الأخلاق
السؤال
س٢٠: ما أنواع الكِبْرُ المحرم؟
پ٢٠: جۆرەکانى خۆبەگەورەزانین کامانەن کە حەرامکراون؟
الجواب
ج:١. الكِبْر على الحق، وهو رد الحق وعدم قبوله.
- الكِبْرُ على الناس، وهو احتقارهم والاستهانة بهم.
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«لا يَدخُلُ الجَنَّةَ مَن كان في قَلبِه مِثْقالُ ذَرَّةٍ مِن كِبْرٍ».
فقال رَجُلٌ: إنَّ الرَّجُلَ يُحِبُّ أن يَكونَ ثَوبُه حسَنًا، ونَعْلُه حسَنةً؟ قال:
«إنَّ اللهَ جَميلٌ يُحِبُّ الجَمالَ، الكِبْرُ: بَطَرُ الحَقِّ، وَغَمْطُ النَّاسِ»
رواه مسلم.
- بَطَرُ الحَقِّ: رده
- غَمْطُ النَّاسِ: استحقارهم.
- الثوب الحسن والنعل الحسن ليس من الكبر.
ج:١- خۆبەگەورەزانین بەرامبەر بە هەق وڕاستی، ئەمیش بریتیە لە ڕەتکردنەوەى وقبوڵ نەکردنی.
- خۆبەگەورەزانین بەسەر خەڵکیەوە، ئەمیش بریتیە لە بەکەمدانانیان وهیچ نرخێکیان نەبێت لەلات.
- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک هێندەی کێشی گەردیلەیەک خۆبەگەورەزانین لە ناو دڵیدا هەبێت ناچێتە بەهەشتەوە»،
پیاوێک ووتی: کەسێک حەز دەکات جلەکەی ڕێکوپێک بێت، ونەعلەکەى ڕێکوپێک بێت؟ فەرمووی:
«خواى گەورە جوانە، وجوانیشی خۆشدەوێت، خۆبەگەورەزانین: بریتیە لە ڕەتدانەوەى هەق وبە کەمزانینی خەڵکی (بە چاوی سووک سەیرکردنی خەڵکی)».
[رواه مسلم].
- (ڕەتدانەوەى هەق): واتە نکۆڵی کردن لەوەى هەقیقەت وڕاستیە وناکرێت نکۆڵی لێبکرێت.
- (بەکەمزانینی خەڵکی): بریتیە لە نرخ دانەنان بۆیان و بەچاوی کەم سەیرکردنیان.
- کەسێک جلوبەرگ وپێڵاوی جوان ونوێی لەبەر بکات ئەمە خۆبەگەورەزانین نییە.