Skip to content

ئەگەر ئافرەت سوڕی مانگانەکەى هەشت یان حەوت ڕۆژ بوو، پاشان بەردەوام بەم شێوەیە ؛ و یەک جار یان دوو جار زیاتر بوو لەم ماوەیە، ئەمە حوکمی چیە؟

السؤال

پ1:

ئەگەر ئافرەت سوڕی مانگانەکەى هەشت یان حەوت ڕۆژ بوو، پاشان بەردەوام بەم شێوەیە ؛ و یەک جار یان دوو جار زیاتر بوو لەم ماوەیە، ئەمە حوکمی چیە؟

س4: إذا كانت المرأة عادتها الشهرية ثمانية أيامٍ أو سبعة أيامٍ، ثم استمرت معها مرةً أو مرتين أكثر من ذلك، فما الحكم؟

الجواب

و1:

ئەگەر سوڕی مانگانەى ئەم ئافرەتە شەش یان حەوت ڕۆژ بوو، پاشان ئەم ماوەیە درێژ بوویەوە بۆ هەشت یان نۆ یان دە یان یانزە ڕۆژ ئەوا نوێژ ناکات هەتاوەکو پاک دەبێتەوە،

چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێکی دیاریکراوی دەستنیشان نەکردوە بۆ کاتی سوڕی مانگانە،

وخواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى﴾ واتە: ﴿(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (سوڕی -عادەتی- مانگانه‌ی ئافره‌ت) پێیان بڵێ: ئه‌وه ئازارو زه‌ره‌ره‌﴾

ئەگەر خوێنی سوڕی مانگانە بەردەوام بێت ئەوا ئافرەت لەسەر حاڵەتەکەى خۆیەتی هەتاوەکو پاک دەبێتەوە، وخۆی دەشوات، پاشان نوێژ دەکات، ئەگەر لە مانگی دووەم هاتەوە ولەو ماوەیە کەمتر بوو ئەوا خۆی دەشوات ئەگەر پاک بوویەوە ئەگەرچیش هێندەى ماوەى مانگی پێشوو نەبێت.

وگرنگ ئەوەیە ئافرەت هەرکاتێک تووشی سوڕی مانگانە بو ئەوا نوێژ ناکات، ئەگەر ماوەى سوڕی مانگانە بەپێی سوڕی مانگانەى پێشوو بێت یان زیاتر یان کەمتر بێت، وئەگەر پاک بێتەوە ؛ دەبێت نوێژ بکات.

ﺟ4: إذا كانت عادة هذه المرأة ستة أيامٍ أو سبعةً، ثم طالت هذه المدة، وصارت ثمانيةً أو تسعةً أو عشرةً أو أحد عشر يومًا فإنها تبقى لا تصلّي حتى تطهر،

وذلك لأن النبي ﷺ لم يحد حدًّا معيّنًا في الحيض، وقد قال الله تعالى:

﴿وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡمَحِيضِۖ قُلۡ هُوَ أَذٗى...﴾

[البقرة:222]،

فمتى كان هذا الدم باقيًا فإن المرأة على حالها حتى تطهر، وتغتسل، ثم تصلّي، فإذا جاءها في الشهر الثاني ناقصًا عن ذلك فإنها تغتسل إذا طهرت وإن لم يكن على المدة السابقة.

والمهمّ أن المرأة متى كان الحيض معها موجودًا فإنها لا تصلّي، سواءٌ كان الحيض موافقًا للعادة السابقة، أو زائدًا عنها، أو ناقصًا، وإذا طهرت تصلّي.