Skip to content

«پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بەهۆی لەشگران بوونیەوە، سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر خۆی دەشۆرد

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

«پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بەهۆی لەشگران بوونیەوە، سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر خۆی دەشۆرد، پاشان پەنجە تەڕەکانی دەهێنا بە ناو قژیدا، هەتا دڵنیا دەبوو کە پێستی تەڕ بووە، سێ جار ئاوی دەکرد بەسەر سەریدا، پاشان هەموو لاشەی دەشۆرد، وعائیشە دەڵێت: من وپێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشت خۆمان دەشۆرد، هەردووکمان ئاومان لێی دەردەهێنا».

كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا اغْتَسَلَ مِنَ الجَنَابَةِ، غَسَلَ يَدَيْهِ، وَتَوَضَّأَ وُضُوءَهُ لِلصَّلاَةِ، ثُمَّ اغْتَسَلَ، ثُمَّ يُخَلِّلُ بِيَدِهِ شَعَرَهُ، حَتَّى إِذَا ظَنَّ أَنَّهُ قَدْ أَرْوَى بَشَرَتَهُ، أَفَاضَ عَلَيْهِ المَاءَ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ، ثُمَّ غَسَلَ سَائِرَ جَسَدِهِ، وَقَالَتْ: كُنْتُ أَغْتَسِلُ أَنَا وَرَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ إِنَاءٍ وَاحِدٍ، نَغْرِفُ مِنْهُ جَمِيعًا.

(البخاري) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بیویستایە خۆی بشوات بەهۆی لەشگران بوونی ؛ سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد، پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر ئاوی دەهێنا ودەیكرد بەسەر هەموو لاشەیدا، پەنجە تەڕەکانی دەهێنا بە ناو قژ ومووەكانیدا، هەتا دڵنیا دەبوو کە ئاو گەیشتووەتە بنی مووەكان، وپێستی تەڕ بووە، دواتر سێ جار ئاوی دەکرد بەسەر سەریدا، پاشان هەموو لاشەی دەشۆرد. وعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: من وپێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشت خۆمان دەشۆرد، هەردووکمان ئاومان لێی دەردەهێنا.

واتای وشەکان

ثُمَّ يُخَلِّلُ بِيَدَيْهِ شَعْرَهُ: التخليل هنا إدخال الأصابع المبتلة بين أجزاء الشعر.

أَنَّهُ قَدْ أَرْوَى بَشَرَتَهُ: أوصل الماء إلى أصول الشعر، والبشرة المرادة هنا: ظاهر الجلد المستور بالشعر.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

خۆشۆردن -غوسڵ- بۆ لابردنی لەشگرانی دوو جۆرە: دروست وكامڵ، خۆشۆردنی دروست ئەوەیە مرۆڤ نیەتی پاكبوونەوە بهێنێت، پاشان ئاو بکات بەسەر هەموو لاشەیدا ؛ لەگەڵ ئاو ڕادانە نێو دەم ودەركردنی وئاو هەڵمژینە نێو لووت ودەركردنی، بەڵام خۆشۆردنی كامڵ ئەوەیە وەكو شێوازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی بشوات بۆ لابردنی لەشگرانی.

لەشگران -جەنابە- ئاماژەیە بۆ هەركەسێك مەنی دەرچوو بێت یان جووت بووبێت ئەگەرچیش مەنی دانەبەزی بێت لەپاش جووتبوونەكە.

دروستێتی سەیرکردنی عەورەتی -شەرمگەى- هاوسەر، وخۆشۆردنیان بە یەک تەشت ئاو.

سەرچاوەكان

273).

زیاتر (7)

سەحیحی البخاري (1/ 63) (272.

الإلمام بشرح عمدة الأحكام.

لإسماعيل الأنصاري (1/ 48).

تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.

للبسام (ص62).

خلاصة الكلام شرح عمدة الأحكام.

لفيصل آل مبارك (ص33).